گۆرانییه‌كی تریش بۆ مردن
ئارام شوانی
Arar_shwane@yahoo.com
تۆ زاكیره‌ت پڕه له ڕه‌نگی ون بوون و
بۆ كوخێكی نه‌گه‌ڕاوه ده‌گه‌ڕێیت
منیش ماڵێكت له گۆرانی بۆ دروست ده‌كه‌م ..
ئه‌سته‌مه ئه‌م خه‌یاڵی فڕینه‌ت به ئومێدی "مه‌رگ"ته‌وه
ئه‌وه‌تا له ئاسمانه‌كانی نیشتماندا ژیان ده‌بارێت
واده‌ی غروبێكی تر هات هاوڕێ
با چاوشاركێی نێو ئه‌م گۆرستانه ته‌واو بكه‌ین ..
چی شێتیه‌كی سه‌یره ئه‌م ون بوونه‌ت
ئه‌رێ تۆ عه‌شیقه‌كه‌ی مردنێكی به‌هارئاسایت
یا جێماوی نێو قه‌سیده‌كانی جه‌نگیت؟!
ئه‌و هه‌موو تاریكیه چییه
له نێو حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌تاندا ده‌بارێت؟
بۆنم به هه‌موو تابووته‌كانی نیشتمانه‌وه كرد
له تۆ غه‌ریبتریان نه‌ده‌ناسی
ئیتر كۆتایی ئه‌م چیرۆكانه له كوێن؟
كه حه‌وسه‌ڵه‌ی پیاسه‌ی نێو ئه‌م قه‌سیدانه‌ت نه‌ماوه
ئیتر گوێ له‌م بێده‌نگیانه‌یشم مه‌گره
كه ئه‌سه‌ری هه‌موو حیكایه‌ته‌كانمان
له مه‌غریبێكدا به‌جێهێشت ..
ده‌ڕۆین و ئه‌دره‌سی ئێره‌یش ون ده‌كه‌ین ..
گه‌ر ڕێزی ئه‌م جه‌نگه‌یش نه‌گرین
گه‌ڕانه‌وه‌مان یه‌كسان ده‌بێت به (سفر) ..
ئه‌مه قه‌ده‌ری چی جه‌نگێكه
كه سه‌رمان له باوه‌شی(به‌فر)ێك ده‌نێت
چی جه‌نگێكه ئه‌م قه‌ده‌ره
بۆ به‌مردنیش لێی تێناگه‌ین ..
ئه‌و ڕۆژه‌ی منداڵێك به دایكی وت:"
نیشتمان بۆنی چی حوزنێكی گرتووه
چا چاو بڕكات له ته‌نیایدا غه‌رق بووین و
ژیان له‌سه‌ر پشتی ده‌ریایه‌ك سه‌ما ده‌كات" ..
ئێمه سه‌ری ئه‌م بیابانه‌مان هێنایه ژان
ئه‌وه‌نده به به‌رائه‌تی ئه‌و منداڵه پێكه‌نیتین ..
ئیتر جه‌نگ ناكه‌ین .. گریانه‌كانمان ته‌واو
ئیتر حوزنت له به‌رۆكی شیعرێك ده‌ده‌م و
وانه‌كانی پیرۆزیش له‌م حوجره‌یه‌دا ده‌خوێنین ..
به‌رله‌وه‌ی حوزنی سه‌فه‌ر ته‌واو بكه‌م
عه‌سرێك چیرۆكی هه‌موو شكسته‌كانت بۆ ده‌گێڕمه‌وه
ئێوارانیش پێش ئه‌وه‌ی حیكایه‌ته‌كانی مردنمان پێ بگات
په‌نجه‌ره‌یه‌كی تر به‌ڕووی سه‌فه‌ردا داده‌خه‌ین و
ده‌رگاكانی چاوه‌ڕوانیشمان ده‌خه‌ینه سه‌ر پشت ..
ده‌چینه حزوری هه‌موو سه‌رابه‌كانی نیشتمان و
هیچ گوڵێك به‌شی بۆنكردنێكمان ناكات ..
ئاخر ئێمه له‌م جه‌نگی "مه‌رگ"ه ده‌ترساین و
فاتیحای چاوه‌ڕوانیشمان پێ ئه‌دا ناكرێت ..
ئێواران ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌مای "به‌فر"ێك
ڕۆحمان ده‌ته‌زێنێت
گه‌ر شارێك هه‌بێت ته‌نیاییمان لێ وه‌ربگرێت
هه‌موو گۆرانیه‌كانی فڕین و ته‌واو ده‌كه‌ین و
مردن ده‌ده‌ینه ده‌ست ئێواره‌یه‌كی تر
تا ئه‌ویش له سه‌حرایه‌كدا
بۆ خه‌ونێكی جۆلانه‌ی پێ بكات ..
به‌رله‌وه‌ی مردن له‌و خه‌ونه‌ی هه‌ڵبسێت
ئێمه ده‌ڕۆین ..
گه‌ر باڵه‌كانمان ڕوخسه‌تمان بدات
له سه‌حه‌رێكی پڕ له قیندا ده‌گه‌ڕێینه‌وه و
سه‌رێك به ماڵه بێئه‌دره‌سه‌كه‌ی دایكماندا ده‌كه‌ینه‌وه ..
ئاخر ئێمه ئه‌و هه‌موو ده‌رگایانه‌مان پێ ناشكێنرێت و
شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌كانیش له ئێشتا ناسكتر نابن
با نه‌فخی دۆڕانێكی تر لێ بده‌ین هاوڕێ ..
ئه‌م گۆڕستانه‌یش جێده‌هێڵین
تا كێلی گۆڕه‌كانیش لێمان وه‌ڕس نه‌بوون ..
ئای له‌م ئازاری حوزنه .. ئێمه سیمای مردوویه‌كمان گرتووه
كه دوای شكست وه‌سیه‌ته‌كانی بۆ خوێندینه‌وه ..
كه ئێمه له یاده‌وه‌ری هیچ سه‌ركرده‌یه‌كدا نه‌مابین
مانه‌وه‌مان بێماناتره له چیرۆكه‌كانی (نه‌نك)م
بیرت دێ .. كه هه‌موو شه‌وێك منداڵیمی پێ
ده‌ترسان؟ ..
عومرێكی چه‌ند تولانییه چاوه‌ڕوانی له چاومدا ڕواوه
چاوه‌ڕوانیه‌كی چه‌ند تولانییه
كه ژیانمان له سه‌حرایه‌كدا ون كردووه ..
ژیانێكی چه‌ند هیچه
كه سه‌رێك به ماڵی ئێمه‌دا ناكات ..
چی ماڵێكی بێده‌رگایه
به‌س مردن ونمان ده‌كات ..
مردنێكی چه‌ند عه‌جیبه
كه نایه‌ڵێ یه‌ك وه‌سیه‌تیش به‌جێبهێڵین ..
غه‌ربێك لێره خه‌ون به به‌رائه‌تی منه‌وه ده‌بینێت ..
له شه‌وی یه‌كه‌میدا ده‌ڵێت:
"گه‌ر جلی سوڵتان نه‌پۆشیت مه‌ڕۆ
بردنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌یش هێنده سانا نییه
ده‌ست به‌م ته‌نیاییه‌ته‌وه بگره
به‌شی هه‌موو عومرت خه‌یاڵت ده‌داتێ" ..
ئه‌و هه‌موو به‌یانبیه‌ك دێت و
ته‌ئویلی دوایین خه‌ونی خۆمم بۆ ده‌كات ..
به‌یانیه‌ك وتی:" گه‌ر به‌خشنده‌یی مردن نه‌بووایه
ئێره ده‌بوو به تابووتی قه‌ره‌جێك
عومری ئه‌و به‌قوربانت
ته‌مه‌ن شتێكه ملكه‌چین له‌به‌ر ده‌میدا" ..
له‌و ڕۆژه‌وه هه‌موو شه‌وێك
من خه‌ون به بارینی (به‌فر)ه‌وه ده‌بینم
نیوه‌ڕوانیش له كوخه بێده‌رگاكه‌ی شاردا
ده‌ستی ته‌زیوم به سینگی خۆمه‌وه ده‌نێم ..
ئه‌ویش ده‌ڵێت:" بێده‌نگ به دڵم هێزی ماڵئاوایی نه‌ماوه ..
دایكم هه‌موو ڕۆژێك پێكه‌نینی به گه‌مژه‌یی من دێت
من پێش ئه‌وه‌ی خه‌ونێك ته‌واو بكه‌م
ئه‌و كۆتا دێڕیم پێده‌ڵێت ..
من له وه‌سیه‌تێكدا بۆیم نووسی بوو:"
ئێواران "با"ی ئه‌جه‌لێك دێته سه‌ر حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌م و
زاكیره‌ی پڕه له ڕه‌نگی من ..
كه‌چی ئه‌و ده‌ڵێ:
"بمبه‌خشه ئێمه حه‌وسه‌ڵه‌ی حه‌سره‌تی ئه‌م سه‌فه‌ره‌مان نییه
هه‌ناسه‌كانم هێنده مه‌حزونه
ناسكی په‌نجه‌ره‌كه‌ی تۆ به‌رگه‌ی ناگرێت" ..
دایكه .. ته‌زبیحه‌كه‌ت له‌سه‌ر دڵم ڕاده‌خه‌م
تا دوایین ترپه‌ی لێدانه‌كانم بژمێرێت ..
هاوڕێكه‌م له دوایین ته‌ئویلی خه‌ونه‌كانیدا وتی:
"گه‌ر سه‌رینه‌كه‌م هێنده زبر نه‌بووایه
نیازم بوو بۆ خه‌وێك
له ژێر ساباته پووچه‌كانی نیشتماندا ڕابكشێم" ..
ئاخر هاوڕێ ببووره
پیاسه‌ی ژێر باران هێنده سانا نییه
با بیر له مه‌رگێكی تر بكه‌ینه‌وه
ئه‌وه‌تا هه‌موو میحرابه‌كان ڕوخاوون
گه‌ر نزاكانمان گیرابوونایه
ئیتر گریانه‌كانیشمان بێ‌مانا ده‌بوو ..