ڕۆمانی ( دۆڵی هه‌ڵۆکان )
یه‌ڵدا کەریمی
سرور کسمایی خانمه ئێرانییه‌ی که‌توانی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌دیبانی
فه‌ره‌نسا ببات
سرور کسمایی له ساڵی 1962 له تاران له‌دایک بوه‌و
له‌ساڵی 1983 دا ئێران به‌جێ دێڵێت له‌و کاته‌وه به‌رده‌وام له پاریس ده‌ژی
قوتابی زمانی ڕوسیه ئه‌و کتێبانه‌ی که به‌زمانی فه‌ره‌نسی هه‌یه‌تی
le cimetiére
de verr وه ڕۆمانی
la vallée
des algles
سرور کسیمایی ئه‌و خانمه تارانیه‌یه که‌له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا به هاوڕێێ
خوشکی واته بیست ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ ئێران به جێدێڵێت، له ساڵی 2007 توانی
خه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌دیبانی فه‌ره‌نسا به ناوی (جایزه‌ی ئاسیا ) به‌خاتر (
la vallée
des algles ) تازه‌ترین کتیبی به‌ده‌ست بێنێت.
سروری کسمایی وه‌ک خۆی ده‌ڵێت دوای چه‌ندان ساڵ له‌فه‌ره‌نگ بۆ به‌ده‌ست
هێنانه‌وه‌ی هه‌مان ته‌قسی نووسینی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه تاران ڕۆمانی (دۆڵی
هه‌ڵۆکان) له ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌نووسێت ده‌نووسێت،
ئه‌وه‌ی کڵێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م کتێبه پێک دێنێت سه‌فه‌ری دوو خوشک به پشتی دوو
ئه‌سپ به‌سه‌ر شاخه‌کانی کورستانی ئێرانه‌وه له ڕێگه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی
ئێرانه‌وه. ڕاوی ئه‌م ڕۆمانه نووسه‌ر واتا سرور کسمایی
خۆیه‌تی وه‌ک چۆن خۆی کاراکته‌ری سه‌ره‌کی ڕۆمانه‌که‌یه و که‌سایه‌تی نێو
ڕۆمانه‌کان زۆرینه‌یان کوردن بۆ نموونه (جیهان گیر ، حه‌یده‌ر ، په‌ری .. هتد ).
وه‌ک چۆن شوێن له نێو ئه‌م ڕۆمانه‌دا یه‌که‌م جار له شاخه‌کانی کوردستانه‌وه
ده‌ست پێده‌کات.
هه‌ڵه ناڵێم گه‌ر باس له‌وه بکه‌م ئه‌وه‌ی
ئه‌همیه‌تی ئه‌م ڕۆمانه‌ی تا ئه‌و سنووره به‌رز نرخاند گه‌وره‌یی و جوانی
زمانه‌که‌ی نه‌بوو، سرور له‌م ڕۆمانه‌دا زۆر به‌ساده‌یی ده‌گێڕێته‌وه به‌ڵام
به‌دیووێکی تردا قسه‌کردنه له‌سه‌ر باره سیاسیه‌که‌ی بۆ نموونه سرور له‌م
ڕۆمانه‌یدا باس له پارچه‌پارچه‌کردنی کوردستان ده‌کات، باس له قازی محمد و
له‌سێداره‌دانه‌که‌ی ده‌کات، له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساتانه ده‌وه‌ستێت هه‌ریه‌ک له
ئێران سه‌دام و تورکیه به‌سه‌ر کوردیان هێنانه‌وه. هاوکاتی ئه‌مه‌ش نابێت بیرمان
بچێت کاراکته‌ره کورده‌کانی نێو ئه‌م ڕۆمانه وه‌ک قاچاخچی نێویان دێت ئه‌وانه‌ی
ڕێبه‌ری ئه‌م دوو خوشکه ئه‌که‌ن ئه‌که‌ن که‌سانهایه‌کی پێشمه‌رگه‌ن، تا ئه‌و
شوێنه‌ی که سرور خۆی له ڕۆمانه‌که‌دا له مه‌نه‌لۆژێکی داخلیدا دووباره
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا به‌خاتر چی کورده‌کان قبوڵی ئه‌و هه‌موو
زه‌حمه‌تی قورسیه‌تی شاخه‌کان ده‌که‌ن، وه هه‌ر له هه‌مان تێکستدا قسه‌یه‌ی ئه‌و
کوڕه لاوه‌دێنێته‌وه که باس له‌وه ده‌کات ئێمه ناتوانین ئێره به جێ بیه‌ڵین
له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ڕوات (دۆڵی هه‌ڵوکان) به خوێن بازرقه بوو ئه‌م دۆڵه له
یاده‌وه‌ری و مه‌خیله‌ی کورده‌کاندا شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌جۆرێک کلتوری
کوردی شان له‌سه‌ر زاکیره‌و کڵێشه‌و فیکره‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌دا ده‌دات که به‌زه‌حمه‌ت
ئه‌توانی ئه‌و هه‌سته نه‌که‌یت که تۆ به‌رامبه‌ر ڕۆمانێکی کوردی هاوزمان
فه‌ره‌نگی ده‌بیته‌وه کلتوری کوردی له‌م ڕۆمانه‌دا هه‌ر له پۆشینی لیباسی کوردی
شه‌ڵواری پیاوانه که سرور به جوانترین لیباس و تایبه‌تمه‌ندترین به‌رگی
کورده‌کان وێنایی ده‌کات تا ده‌گاته جۆری چاو و جۆری قسه‌کردن کارایی خۆی له‌سه‌ر
ڕاوی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕۆمانه گه‌وره‌یه داده‌نێت بۆنموونه سرور دوای چه‌ندا ساڵ
له‌فه‌ره‌نگ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌و جارێکی تر دۆڵی هه‌ڵۆکان ببینێته‌وه، که
سه‌ره‌دێڕی ڕۆمانه‌که‌شی هه‌ر به‌م نێوه‌وه ناو ناوه .. به‌ده‌ر له‌و
کاریگه‌رییه پڕه‌ی که زمانی کوردی له‌سه‌ر زمانی ئه‌م ڕۆمانه دای ده‌نێت وه‌خته
بڵێم زمانی نێو ئه‌م ڕۆمانه زمانێکی سه‌رف کوردیانه‌یه تا ئه‌و ئاستانه‌ی هه‌ندێک
له ووشه کوردیه‌کان به‌رده‌وام له زاکیره‌ی سرور واتا ڕوای سه‌ره‌کی ڕۆمانه‌که
سه‌د باره ده‌بێته‌وه له چه‌نده‌ها پاژی تێکسته‌کاندا به خۆی ده‌ڵێته‌وه (
عاجز نه‌بیت ) ووشه‌ی (عاجز نه بیت ) وه‌ک سرور خۆی باسی ده‌کات کورده‌کاندا
به‌رده‌وام وه‌هایان پێ ده‌گووت ڕاوی ئه‌م ڕسته‌یه وه‌ک ئافایه‌قی پڕ له‌سر خۆی
به‌ده‌نگ دێنێت هه‌رجارێک که ئه‌م کۆده لێ ده‌دات ڕاسته‌و خۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر
ئه‌و باره عاتفی کلتوره گه‌وره‌یی کورده‌کان له چه‌نده‌ها به‌شی ڕۆمانه‌که‌دا بۆ
خۆی ده‌ڵێته‌وه (عاجز نه‌بیت .... عاجز نه‌بیت .... عاجز نه‌بیت ) زرینگه‌ی ئه‌م
ڕسته ئاسوده‌یی هاوه‌ره به‌رده‌وام ده‌نگ ده‌داته‌وه ،، له‌م ڕۆمانه‌دا کلتوری
زمانی هه‌ورامی به باشترین زمان و باشترین که‌سایه‌تی ناویان دێت به جۆرێک سرور
ده‌ڵێت له نێو هه‌ورامیه‌کاندا ده‌توانیت گه‌وره‌ترین قه‌درو ڕیزی ئینسانه‌کان
ببینیت.
ئه‌م ڕۆمانه ده‌کرێت سه‌رگوزشته‌ی یه‌ک کۆچبه‌ر نه‌بێت به دیوه‌که‌ی تردا ده‌بێت
سه‌رگوزشته‌ی هه‌موومان بێت هه‌ر کورد به‌ته‌نها ده‌کرێت حیکایه‌ت ده‌ردی سه‌دان
هه‌زار که‌سی بێت بۆمن کاره‌ساتی گه‌وره له‌م ڕمانه‌دا بینه‌وه‌ی ئه‌و برینه
قوڵه‌یه که هێشتان له جه‌سته‌ی که‌سمان ساڕ‌ێژ نه‌بووه کاتێک که سرور و
خۆشکه‌یه‌ی دوو ده‌قیقه‌یان ماوه به سنووری تورکیه بگه‌ن ده‌که‌ونه که‌مینی
پاسدارانه‌وه گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌یه‌ک وه‌ک چۆن له ڕۆحی سروری دا له منیش که‌وت
سرور خۆی ئه‌ڵێت ئه‌و زه‌ربه‌یه‌ک بوو که (من هه‌رگیز نه‌متوانی فه‌رامۆشی که‌م
چونکا من به هه‌موو ماناکان هه‌ستم ده‌کرد له تورکیه‌م یانی ئیتر ئازادم له
فاسیله‌ی دوو چرکه‌دا که‌متر له دوو چرکه که‌مین و تیرئه‌ندازانی پاسداران به
منیان نیشان دایه‌وه هێشتاکێ له ئێرانم هێشتاکه ئازاد نیم) له ئه‌م ڕۆمانه
به‌یه‌ک داستانی واقعی وه‌ک له‌یه‌ک ڕۆمان ده‌زانێت وه‌ک خۆشی پێێ وایه باشترین
هه‌وڵی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه هه‌ر که‌س به حیکایه‌تی خۆی بزانێت له‌م
ڕۆمانه‌دا نا ئومێدی ده‌گاته چڵه‌پۆپه‌ی خۆی به‌ڵام هه‌وڵ له دوا لوتکه دایه.
ئه‌وه‌ی له م ڕۆمانه‌دا ده‌یبینیت نائومێدیه‌کی گه‌وره‌و به‌رده‌وامیه‌کی پڕ وه‌ک
به‌رده‌وای هه‌ناسه‌ی فیرار کردن سرورو خوشکه‌که‌ی دوای که‌وتنه چه‌نده‌ها که‌مین
ڕێ ده‌گرنه‌وه به‌ر کورده‌کان دوای چه‌نده‌ها شکست سێنه‌وه جه‌نگ،
دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگا وێڕایی هه‌ر نائومێدیه‌ک تا ئه‌و شوێنه سرور
ده‌کوشێنێ به زمانی فه‌ره‌نسه‌وی دوای هه‌وڵی بێوچانی بۆ فێربوونی زمانی ڕوسی
عه‌شقی گه‌وره‌ی بۆ شکسپیر به‌زمانی فه‌ره‌نسی ڕۆمانه‌که‌ی بنووسێ به‌هه‌ر حاڵ
ده‌توانین بڵێێن ئه‌م ڕۆمانه سه‌ره‌ڕایی ته‌واوی ته‌کنیکی گێڕانه‌وه‌و درێژی
هه‌ناسه‌ی ڕاوی یه‌که‌م ته‌نها ڕۆمانێکه به نه‌فه‌س و زمانی کوردی و کلتوری
کوردیه‌وه له گرفتی سیاسی کورده دوا بێت ،
سەرچاوه‌کان
la vallée
des algles
France culture
www.positions.fr