چیرۆك
ئافره‌ت
نووسینی چارلز بۆكۆفسكى
له عه‌ره‌بیه‌وه: هێمن مه‌حمود
Hemnm1979@yahoo.com
له‌ته‌مه‌نى په‌نجا ساڵیدابووم و چوارساڵیش ده‌بوو له‌گه‌ڵ هیچ ئافره‌تێكا
نه‌خه‌وتبووم. هیچ هاوڕییه‌كى ئافره‌تیشم نه‌بوو،
ئه‌وكاتانه‌شى كه لێم ده‌ڕوانین، یا توشم
ده‌بوون یاخود به رێگاكاندا ده‌ڕۆشتن. سه‌یركردنه‌كانیشم بێ هیچ
ئاره‌زووییه‌ك بوو وه بێهوده‌ییانه لێم ده‌ڕوانین. من له‌سه‌ر خوى
نهێنى(ده‌ستپه‌ڕ) راهاتبوم، به‌ڵام بیرۆكه‌ى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كم هه‌بێ له‌گه‌ڵ
ئافره‌تێكا (به دوور له‌سێكس) له‌سه‌رووى خه‌یاڵه‌كانمه‌وه بوو. كچێكم هه‌یه
ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵه وبێ ئه‌وه‌ى دایكى بخوازم ئه‌و له‌دایكبووه، له‌گه‌ڵ دایكیا
ده‌ژى ومن خه‌رجیه‌كانى ده‌كێشم. بۆ ته‌نها یه‌كجاریش خۆشه‌ویستیم كردووه، كه
دواجار ئه‌ویش به‌هۆى زۆر خواردنى ئه‌لكهوله‌وه گیانى له‌ده‌ستدا. ئه‌و كاتێك مرد
ته‌مه‌نى چل وهه‌شت ساڵ بوو، منیش ته‌مه‌نم سى وهه‌شت ساڵان بوو. ژنه‌كه‌شم دوانزه
ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تر بوو، بڕوام وه‌هایه ئێستا مردبێت هه‌رچه‌ند كه ته‌واو
دڵنیاش نیم، چونكه له‌كرێسمسدا و بۆماوه‌ى شه‌ش ساڵ به به‌رده‌وامى نامه‌ى درێژم
بۆنووسى، كه‌چی ئه‌و هه‌رگیز وه‌ڵامى نه‌دامه‌وه. به ته‌واوه‌تى دڵنیا نیم كه‌ى
(لیدیا ڤینیس)م بۆیه‌كه‌مجار بینى، ئه‌وه شه‌ش ساڵ به‌رله‌ئێستا بوو، هه‌ر له‌و
كاته‌شدا بوو وازم له‌دوانزه ساڵى خزمه‌تى خۆم هێنا بوو وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكى
فه‌رمانگه‌ى پۆست و هه‌وڵم ده‌دا ببم به نووسه‌ر. ده‌ترسام و به‌جۆرێك سه‌رخۆشبووم
كه هیچ رۆژێكى دی وه‌ها نه‌بوم، هه‌وڵم ده‌دا یه‌كه‌م رۆمانى خۆم بنووسم، كاتێكیش
ده‌منووسى گاڵۆنێك ویسكى و ده‌رزه‌نێك قوتووى بیره سه‌رخۆشیان ده‌كردم، جگه‌ره‌ى
هه‌رزانبایم ده‌كێشا و له‌سه‌ر ئامێرى چاپیش چاپم ده‌كرد و مه‌ست ده‌بووم وگوێم
له‌و مۆسیقا كلاسیکییه ده‌گرت كه رادێوكه تا ده‌مه‌وبه‌یان په‌خشی ده‌كرد.
نه‌خشه‌یه‌كى وه‌هام دانابوو كه هه‌موو شه‌وێك ده لاپه‌ڕه بنووسم، به‌ڵام هیچ
شه‌وێك نه‌مزانى چه‌ندم نووسیوه تاوه‌كو رۆژى دواتر. به‌یانى هه‌ڵده‌ستام،
ده‌ڕشامه‌وه، دواتر ده‌چووم بۆ ژووره‌كه‌ى به‌رامبه‌ر وسه‌یرى مێزه‌كه‌م ده‌كرد بۆ
ئه‌وه‌ى بزانم چه‌ند په‌ڕه‌م نووسیوه، به‌رده‌وام له ده‌په‌ڕه زیاتر بوو،
زۆرجاریش ده‌گه‌شته هه‌ڤده وهه‌ژده وبیست وسێ وبیست وپێنج لاپه‌ڕه. به
دڵنیایشه‌وه نووسینى هه‌موو شه‌وێك پێویستى به چاككردن و لابردن هه‌بوو،
هه‌ربۆیه نووسینى یه‌كه‌م رۆمانم بیست ویه‌ك شه‌وى خایاند. خاوه‌نى ئه‌و خانووه‌ى
كه دواتر تیایدا ژیام و ئه‌و ماڵانه‌شى كه له‌و ناوه‌دا ده‌ژیان، وا گومانیان
ده‌برد كه شێت بم. هه‌موو به‌یانییه‌ك كه هه‌ڵده‌ستام، زه‌رفێكى كاغه‌زى قاوه‌یى
گه‌وره له‌په‌نجه‌ره‌كه‌دا بوو، چه‌نده‌ها شتى جیاوازى تیادا بوو، به‌ڵام زۆربه‌ى
جاره‌كان ئه‌مانه‌ى تیا‌بوو(ته‌ماته، تور، پرته‌قاڵ، پیازى سه‌وز، قوتووه شۆربـا)
كه تاوه‌كو چوار وپێنجى به‌یانى به بیره‌وه ده‌مخواردن. پیره‌مێرده‌كه ده‌رۆشت
و ده‌ستى پیره‌ژنه‌كه‌ى گرت و به‌دزییه‌وه ماچێكى كرد، هه‌مووجاریش له‌به‌رده‌مى
ده‌رگاكه‌دا منیش ماچێكى گه‌وره‌م ده‌دا پێى. پیره‌ژنه‌كه به شێوه‌یه‌كى ترسناك
پێستێكى چرچولۆچى هه‌بوو وئه‌مه‌ش هیچ گومانێكى هه‌ڵنه‌ده‌گرت. كاسۆلیكى بوو واش
ده‌رده‌كه‌وت كه میهره‌بان بێت، له‌و كاتانه‌ى كه كڵاوه گوڵاوییه‌كه‌ى ده‌كرده
سه‌رى و به‌یانیانى یه‌كشه‌ممان ده‌ڕۆیى بۆ كه‌نیسه. بڕوام وایه كه (لیدیا
ڤینس)م له‌یه‌كه‌م ئێواره كۆڕى شیعرى خۆمدا بینى، ئه‌وه‌ش له كتێبخانه‌یه‌ك بوو
له (كینمۆر ئه‌فینۆ). دووباره ترس سه‌ریهه‌ڵدابوویه‌وه لێم، زاڵ بووم به‌ڵام
هه‌ر ده‌ترسام، كاتێك كه رۆشتمه ژووره‌وه به ته‌نها یه‌ك(مه‌نه‌ێه‌ى) تیا بوو،
پیته‌ر ئه‌و پیاوه‌ى كه كتێبخانه‌كه‌ى به‌ڕێوه ده‌برد و له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى
ره‌شپێستدا ده‌ژیا، به‌سته‌یه‌ك پاره‌ى له‌به‌رده‌مدا بوو. پێى وتم (ئه‌گه‌ر
بمتوانیبایه ئاوه‌ها به‌یه‌كه‌وه‌یانه‌وه ببه‌ستم ئه‌وا ئه‌وه‌نده پاره‌م هه‌بوو
بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه سه‌فه‌رى هیندستانى پێبكه‌م). رۆشتمه ژووره‌وه و
جه‌ماوه‌رى ژووره‌كه ده‌ستیان كرد به چه‌پڵه لێدان، مادامیش لێره گرنگییه‌كه
بۆخوێندنه‌وه‌ى شیعره‌كانه، ئه‌وا من روووه وئیفلاس بوون هه‌نگاوم ده‌نا. بۆ
ماوه‌ى نیو كاتژمێر شیعرم خوێنده‌وه و داواى مۆڵه‌تمكرد، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ش
ئاگام لێ بوو و وه له تواناشمدا بوو هه‌ست به‌و چاوانه بكه‌م كه له‌و
تاریكییه‌دا لێیان ده‌ڕوانیم. هه‌ندێ كه‌س هاتن بۆ لام و ده‌ستیان كرد به قسه‌كردن
له‌گه‌ڵما، دواتر (لیدیا ڤینس)یش هات. من له‌سه‌ر مێزێك دانیشتبووم و بیره‌م
ده‌خوارده‌وه، ده‌سته‌كانى خسته سه‌ر لێوارى مێزه‌كه، دانه‌ویه‌وه وسه‌یرێكى
كردم. قژێكى تیژى درێژ درێژى هه‌بوو، لوتێكى دیار وچاوانێك كه له‌یه‌ك نه‌ده‌چوون،
به‌ڵام ژیان وچالاكیان لێ ده‌بارى_ده‌توانى واهه‌ستبكه‌یت كه لێره‌دایه.
ده‌متوانى هه‌ست به‌و له‌ره‌له‌رانه‌ش بكه‌م كه له‌نێوانماندا بوون، له‌ره‌له‌رێك
كه هه‌ندێكیان هۆكار بوون بۆ هه‌ڵچوونه‌كان تاوه‌كو بۆ واقیعێكى باش، به‌ڵام
ئاماده‌یشى هه‌بوو. سه‌یرى یه‌كتریمان ده‌كرد. (لیدیا ڤینس) قاپوتێكى درێژى
ناوپۆشراو و ملپێچێكى به گه‌ردنییه‌وه به‌ستبوو. مه‌مكه‌كانیشى به ته‌واوه‌تى
پێگه‌شتبوون، پێم وت "خۆزگه ئه‌و ملپێچه‌م لاببردایه و له‌وێوه ده‌مانتوانى
ده‌ستپێبكه‌ین". لیدیا به‌جێیهێشتم و دادى نه‌دام. هیچ كاتێك نه‌مزانیوه پێویسته
چى به ئافره‌تێك بڵێم، به‌ڵام ئه‌و سمتێكى جوانى هه‌بوو، كاتێكیش كه رۆشت
پانتۆڵه شینه‌كه‌ى له‌شوێنى دانیشتنه‌كه‌یدا به له‌شییه‌وه نووسا بوو و
سمته‌كانى ده‌له‌رانده‌وه و هێدى هێدى كه دورده‌كه‌وته‌وه منیش لێم ده‌ڕوانى.
سه‌رچاوه:
سایتى ئۆكسجین
و. بۆ عه‌ره‌بى: زیاد عبدالله