تێنسى و‌لیامز له شانۆوه بۆ سینه‌ما
و/هێمن مه‌حمود-ده‌ربه‌ندیخان
ئه‌گه‌ر (یۆجین ئۆنێل) گه‌وره‌ترین نووسه‌رى شانۆى ئه‌مریکى جیدى بێـت له نیوه‌ى
یه‌که‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، ئه‌وا هیچ گومانێک له‌وه‌دا نییه که (تێنسى و‌لیامز)
گه‌وره‌ترین نووسه‌رى ئه‌مریکییه له نیوه‌ى دوهه‌مى ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا (سه‌ده‌ى
بیست)، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که یه‌کێکه له و نووسه‌ره شانۆییانه‌ى که
به‌رهه‌مى زۆرى هه‌یه.
(تێنسى و‌لیامز) ده‌یه‌ها شانۆگه‌رى درامى پێشکه‌شکردووه که به‌وه
جیاکراوه‌ته‌وه چاره‌سه‌رێکى قوڵى بۆ کێشه ئینسانییه ته‌مومژاوییه‌کان
دۆزیوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وه‌ک نووسه‌ر
و چیرۆکنوس و شاعیریش به‌ناوبانگ
بووه و چه‌ندین کۆمه‌ڵه چیرۆک ودیوانه شیعرى هه‌یه.
ئه‌وه‌ى که کاره‌کانى و‌لیامز جیاده‌کاته‌وه باسکردنێتى له‌واقیعى باشوورى
ئه‌مریکا وسروشتى ژیان له‌وێدا به‌شێوه‌یه‌کى وه‌ها که هیچ نووسه‌رێکى شانۆیى
دیکه نه‌یتوانیوه ئه‌وه بکات. جێگاى گومانیش نییه ئه‌و وه‌ک نووسه‌رێکى شانۆیى
وچیرۆکنووسێک ونووسه‌رێک ده‌ستێکى گه‌وره‌ى هه‌بوه له‌گۆڕینى چه‌مکى هاوچه‌رخى
ئه‌ده‌بى باشورى ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها رۆڵێکى گه‌وره‌ى هه‌بووه وه‌ک نووسه‌رێکى
باشورى بۆ رێگه‌خۆشکردن بۆ نووسه‌ره‌کانى دیکه‌ى باشور.
ره‌نگه بتوانیین به‌راوردى (تێنسى و‌لیامز)وه‌ک نووسه‌رێکى شانۆیى ورۆماننووسى
به‌ناوبانگ(ولیام فۆکنه‌ر)بکه‌ین له تێگه‌شتنى قوڵیاندا بۆ ژیان وته‌قالیده
رۆشنبیرى وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى باشورى ئه‌مریکا. ئه‌وه‌شى وه‌های کردووه ئه‌م دوو
نووسه‌ره ئه‌مانه ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه‌یه که هه‌ردووکیان خه‌ڵکى باشورن وله‌وێ
گه‌وره‌بوون.
(تێنسى و‌لیامز)له ویلایه‌تى (میسیسپى) باشورى
ئه‌مریکا له ساڵى 1911 له‌دایکبووه. له ته‌مه‌نى 14 ساڵیدا له پێشبڕکێییه‌کى
ئه‌ده‌بیدا بووه به یه‌که‌م، هه‌ر ئه‌مه‌ش هانیداوه بۆ به‌رده‌وامبون
له‌نووسیندا. له‌کۆتاییه‌کانى ساڵانى سی دا و له‌ماوه‌ى پێش خوێندنى زانکۆیى
وخوێندنى زانکۆیی‌دا، چه‌ندین شانۆنامه‌ى نووسى که‌له‌سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ
ناوخۆییه‌کان نمایشکران. له‌و شانۆییانه‌ش شانۆیى (معرکه الملائکه) که له‌هۆڵێکى
شارى (بوسگن)دا نمایشکرا.
به‌ڵام ئه‌و شانۆییه‌ى که لێهاتوى (و‌لیامز)ى
ده‌رخست وه‌ک یه‌کێک له‌گرنگترین نووسه‌رى شانۆیى ئه‌مریکى شانۆیى (لعبه الحیوانات
الزجاجیه)بوو که له‌ساڵى 1944دا پێشکه‌شی کرد و و له‌سه‌ر هۆڵه شانۆییه‌کانى
شیکاگۆ سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى وه‌ده‌ستهێنا، پێش ئه‌وه‌ى له‌ساڵى داهاتوشدا
له‌نیویۆرک سه‌رکه‌وتنێکى هاوشێوه وه‌ده‌ستبهێنێـت.
ئه‌م شانۆییه رووداوه‌کانى له‌ژیانى نووسه‌ره‌که‌یه‌وه وه‌رگیراوه و ساڵى 1945
خه‌ڵاتى رابیته‌ى ره‌خنه‌گرانى شانۆ له‌نیویۆرک به‌ده‌ستده‌هێنێت، هه‌روه‌ها (تێنسى
و‌لیامز)یشى کرد به‌یه‌کێک له رابه‌رانى شانۆی ئه‌مریکى ورێگاشى بۆکرده‌وه
بۆئه‌وه‌ى ببێت به‌مامۆستایه‌کى هه‌میشه‌یى له هۆڵه شانۆییه‌کانى برۆداوى
له‌نیویۆرک.
(تێنسى و‌لیامز) به‌درێژایى هه‌شت ساڵى دواى ئه‌وه کۆمه‌ڵێک ده‌قى ناوازه‌ى شانۆیى
پێشکه‌شکرد، له‌وانه (عربه اسمها الرغبه) و(الصیف و الدخان) و (وشم الورده) که
هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌یان وه‌ده‌ستهێنا له هۆڵه‌کانى (برۆدواى).
(و‌لیامز) دوجار خه‌ڵاتى (بیولتزر) وه‌ده‌ستهێناوه، یه‌که‌میان له‌سه‌ر
شانۆیى(عربه اسمها الرغبه 1948) و دوهه‌میش شانۆیى(قطه فوق سطح صفیح ساخن 1955).
هه‌روه‌ها 3 جاریش خه‌ڵاتى ره‌خنه‌گرانى شانۆى له ئه‌مریکا
وه‌ده‌ستهێناوه(1962،1953،1946).
له‌ساڵانى په‌نجاکایشدا ناوبانگى (و‌لیامز) گه‌شته لوتکه دواى ئه‌وه‌ى
شانۆگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر هۆڵه‌کانى (برودواى) کرا به فلیمى سینه‌مایى ناوازه له
هۆلیۆد.
بۆنموونه له‌ماوه‌ى په‌نجاکان و شه‌سته‌کاندا پانزه له‌شانۆگه‌رییه‌کانى کران
به‌فلیمى سینه‌مایى وزۆرینه‌ى فلیمه‌کانیش خۆى یان به‌هاوبه‌شى ئه‌وانى دیکه
سیناریۆکانیان نووسى. فلیمه‌کانیش ژماره‌یه‌کى گه‌وره‌یان له فلیمه‌کانى ئه‌و
سه‌رده‌مه پێک ده‌هێناو بۆ 34 خه‌ڵاتى ئۆسکار پاڵێوران و 9 خه‌ڵاتیشییان
وه‌ده‌ستهێنا. ئه‌و فلیمانه‌شى که له‌سه‌ر شانۆییه‌کانى ئه‌و دروستده‌کرا نموونه
بوون بۆ کارى سینه‌مایى ناوازه چ له‌رووى ده‌ق وده‌رهێنان ووێنه‌گرتنه‌وه،
به‌تایبه‌تیش له‌رووى نواندنه‌وه که چه‌ند ئه‌کته‌رێکى نوخبه رۆڵیان ده‌بینى
تیایدا وه‌ک (مارلون براندۆ، فیفیان لى، کاسرین هیبیرن وپۆل نیومان و کارل مالدین
وکیم هنتر وجیرالدین بیج)، هه‌ندێک له‌و ئه‌کته‌رانه‌ش له‌ده‌قه شانۆ
ئه‌سڵییه‌کاندا له‌سه‌ر ته‌خته‌ى هۆڵه شانۆییه‌کانى برۆدواى رۆڵیان بینیوه.
له‌دیارترین ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌شى که فلیمه‌کانیان ده‌رهێناوه (ئیلیا کازان
وریچارد برۆکسۆسیدنى لۆمیت و جۆن هیوستن وجۆرج رۆدى هیل)ه.
یه‌که‌مین شانۆیى (و‌لیامز)یش کرا به‌فلیم شانۆیى (لعبه الحیوانات الزجاجیه)بوو
که ده‌رهێنه‌ره‌که‌ى (هارفى)بوو له‌ساڵى 1950 خستیه سه‌رشاشه و نواندنه‌که‌شى
هه‌ردوو ئه‌کته‌ر(کیرک دۆگلاس و جین وایمان)بوو. ساڵى دواتریش فلیمێک بوو له
شانۆیى (عربه اسمها الرغبه)که ده‌رهێنه‌رى به‌ناوبانگ(ئیلیا کازان)ده‌ریهێنا و
(مارلۆن براندۆ وڤیڤیان لى) رۆڵیان تیادا گێڕاوه. ئه‌م فلیمه بۆ دوانزه خه‌ڵاتى
ئۆسکار پاڵێورا وچوار خه‌ڵاتى برده‌وه که سیانیان بۆ هه‌رسێ ئه‌کته‌ر(ڤیڤیان لى
وکارل مالدین وکیم هنتر)بوو. هه‌روه‌ها فلیمه‌که خه‌ڵاتى رابیته‌ى ره‌خنه‌گرانى
سینه‌ما له‌نیویۆرک وخه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکى بۆ پیشاندانى فلیمه
سینه‌ماییه‌کان وه‌رگرت.
له‌و فلیمه ناوازانه‌ى دیکه که له‌شانۆییه‌کانى
(و‌لیامز)وه وه‌رگیرا بوو له‌ماوه‌ى په‌نجاکاندا پێشکه‌شکران فلیمى (وشم
الورده)بوو که بۆ هه‌شت خه‌ڵاتى ئۆسکار پاڵێورا وتوانى سێ خه‌ڵات بباته‌وه،
یه‌کێکیان بۆ ئه‌کته‌رى سه‌نگینى ئیتالى (ئانا مانیانى)، فلیمى (قطه على سطح صفیح
ساخن) که بۆ شه‌ش خه‌ڵاتى ئۆسکار پاڵێورا.
له‌ماوه‌ى ساڵانى شه‌سته‌کانیشدا ئه‌و فلیمانه‌ى که له‌شانۆییه‌کانى (و‌لیامز)ه‌وه
دروستکران فلیمى(النوع الهارب) و(طیر الشباب الحلو) و(لیله الاجوانا)بوو.
شانۆییه‌کانى (تێنسى و‌لیامز) بۆ کاره سینه‌ماییه‌کان گونجاو بوون، به‌جۆرێک
پێویستى به گۆرانکارى سه‌ره‌کى نه‌بوو، ره‌نگه پاڵاوتنى ئه‌م فلیمانه و
بردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌کى زۆر له‌خه‌ڵاتى سینه‌مایى و فرۆشتنى بلیتێکى زۆرى ئه‌و
فلیمانه له‌سینه‌ماکاندا باشترین به‌ڵگه‌بن بۆ ئه‌وه.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌و شانۆگه‌رییانه‌ش له‌ساڵانى دواتردا کران به‌فلیمى
ته‌له‌فزیۆنى، وه‌ک شانۆیى(عربه اسمها الرغبه) که به‌دوو فلیمى ته‌له‌فزیۆنى
نمایشکرا، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌کێک له‌شانۆییه‌کانى(لعبه الحیوانات الزجاجیه)
و(فجاه فی الصیف الماضى) و(طیر الشباب الحلو) له فلیمى ته‌له‌فزیۆنیدا نمایشکرا
دواى ئه‌وه‌ى له‌فلیمى سینه‌مایشدا نمایشکرا.
سه‌رچاوه/ سایتى (المسرحیون)
ن/محمود الزواوى