ئه‌مه‌وىَ چیرۆكىَ بگێرِمه‌وه
نووسینی: پۆل ئۆسته‌ر
له‌عه‌ره‌بیه‌وه: هێمن مه‌حمود
(ده‌ربه‌ندیخان)
نازانم بۆچى ئه‌وه ده‌كه‌م كه ده‌یكه‌م، ئه‌گه‌ر
بمزانیبایه ره‌نگه هه‌ستم به‌پێویستى ئه‌نجامدانى نه‌كردبایه ،هه‌موو ئه‌وه‌ى
ده‌توانم بیڵێم و به برِوایه‌كى ره‌هاشه‌وه وتوومه، ئه‌وه‌یه كه هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاى هه‌رزه‌كاریمه‌وه هه‌ستم به پێویستى ئه‌وه كردووه. باس له نووسین
ده‌كه‌م، به دیاریكراوى نووسین وه‌ك وه‌سفێك بۆ گێرِانه‌وه‌ى چیرۆكه‌كان.
چیرۆكگه‌لێكى به‌خه‌یاڵكراو كه له‌و جیهانه‌ى به‌جیهانى واقیع ناوى ده‌به‌ین
روینه‌داوه.
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه رێگایه‌كى سه‌یره بۆ به‌رِێكردنى ژیانت - له‌ژوورێكدا
به‌ته‌نها دانیشتوویت وقه‌ڵه‌مێكت به‌ده‌سته‌وه گرتوه، كاتژمێر له‌دواى كاتژمێر و
رۆژ له‌دواى رۆژ و ساڵ له‌دواى ساڵ ململانىَ ده‌كه‌یت له‌پێناوى نووسینى چه‌ند
وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك به‌مه‌به‌ستى ژیان به‌خشین به‌شتێك كه بونى
نییه - ته‌نها له‌مێشكى خۆتا نه‌بێت.
باشه بۆچى كه‌سێك ئاره‌زووى شتێكى وه‌ها ده‌كات؟ ته‌نها وه‌ڵامێك كه ده‌توانریت
بوترێت ئه‌مه‌یه: ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه بكه‌یت، چونكه هیچ رێگایه‌كى دیكه‌ت
له‌به‌رده‌مدا نییه.
ئه‌م پێویستیه بۆ دروستكردن وخه‌ڵقكردن وداهێنان، باعیسێكى مرۆڤانه‌ى ره‌سه‌نه
بىَ هیچ گومانێك، به‌ڵام ئامانج چیه؟
ئه‌و ئامانجه چیه كه هونه‌ر هه‌وڵى بۆ ده‌دات،به‌دیاریكراویش هونه‌رى
خه‌یاڵ،خزمه‌ت به چ شتێك ده‌كات له‌جیهانى راسته‌قینه‌دا؟
هیچ شتێكیش نیه بیرى لێبكه‌مه‌وه به‌هۆى هه‌ستیارى كاره‌كه‌مه‌وه.
كتێبه‌كان خواردن ناكه‌نه گه‌ده‌ى مناڵێكى برسییه‌وه، هه‌روه‌ها رێگاشى
له‌گولله‌ى تاوانبارێك نه‌گرتوه كاتێك به‌جه‌سته‌ى قوربانییه‌كه‌یدا رۆده‌چێت.
هه‌روه‌ك چۆن نه‌یتوانیوه رێگا له‌كه‌وتنى بۆمبێك بگرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییه بێ
تاوانه‌كاندا له‌كاتى جه‌نگدا. هه‌ندێك ئه‌و برِوایه‌یان پىَ باشه كه به‌پیرۆز
راگرتنى هونه‌ر وه‌ها ده‌كات باشتربین(دادپه‌روه‌رتربین و به‌ئه‌خلاقتر
وهه‌ستیارتربین و زیاتر ئاماده‌بین بۆ له‌یه‌كترى گه‌شتن،ئه‌مانه ره‌نگه
راستبن)له‌هه‌ندىَ حاڵه‌تدا به‌تایبه‌ت حاڵه‌ته تایبه‌تیه‌كان. به‌ڵام با
ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كه هیتله‌ر ژیانى خۆى وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ده‌ستپێكرد
ودیكتاتۆره‌كان و سته‌مكاره‌كانى دیكه‌ش خوێنه‌رى رۆمانن، پیاوكوژه‌كانیش
له‌زیندانه‌كاندا خوێنه‌رێكى سه‌یرى رۆمانن.
كێ ده‌توانێـت بڵێـت ئه‌وان هه‌مان چێژ نابینن وه‌ك ئه‌و چێژه‌ى هه‌موان
له‌خوێندنه‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت.
به چه‌ند وشه‌یه‌كى دیكه،هونه‌ر بىَ سوده،لانى كه‌م به به‌راوردكردنى ،بابڵێین
به‌ئیشى ته‌نه‌كه‌چییه‌ك یاخود پزیشكێك یان ئه‌ندازیارێكى رێگاوبان. به‌ڵام ئایا
بىَ سودى كارێكى خراپه،ئایا نه‌بونى سودێكى عه‌مه‌لى ماناى وه‌هایه كتێب وتابلۆ
وئامێره مۆسیقییه‌كان به‌ساده‌یى كات به‌فیرِۆدانه؟ زۆرێك له‌خه‌ڵكى وه‌ها
برِواده‌كه‌ن، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت جه‌ده‌لێك دروستبكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بىَ
سودى هونه‌ره وه‌ها ده‌كات هونه‌ر به‌هایه‌ك وه‌رگرێت وخه‌ڵقكردنى هونه‌ریشه
له‌هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كانى دیكه‌ى سه‌ر زه‌وى جیامان ده‌كاته‌وه،هه‌ر ئه‌ویشه
ناخمان وه‌ك بونه‌وه‌رێكى به‌شه‌رى پێناسه ده‌كات.
ئه‌گه‌ر بته‌وێ كارێك بكه‌یت و به‌ئامانجى چێژى رووت و جوانى ئه‌نجامى
بده‌یت،بیرله‌وه بكه‌ره‌وه كه‌چى توانایه‌كى پێویسته بۆ ئه‌نجامدانى،ئه‌و
كاتژمێره دور ودرێژانه‌ى راهێنان و هه‌وڵدان كه پێویسته ببیته سه‌ماكارێك یاخود
وێنه‌كێشێكى ناودار،هه‌مو ئه‌و موعانات وماندوبونه،ئه‌و قوربانیدانه بۆ ئه‌وه‌ى
شتێك دروستبكه‌یت كه به‌شێوه‌یه‌كى ره‌ها وپیرۆزكراو بىَ سووده.
له‌لایه‌كى تره‌وه رۆمان، تاوه‌كو راده‌یه‌ك له‌مه‌مله‌كه‌تێكى دیكه‌ی جیاواز
له‌هونه‌ره‌كانى دیكه‌دا هه‌یه،وه‌سیله‌كه‌شى زمانه،زمانیش شتێكه ئه‌وه‌یه كه
له‌گه‌ڵ ئه‌وانى دیكه‌دا تیایدا به‌شدارده‌بین،كه ئه‌مه‌ش به‌نیسبه‌ت هه‌مومان
شتێكى ئاساییه.له‌وساته‌وه‌ى كه فێرده‌بین تیایدا قسه‌بكه‌ین،ئێمه هه‌ست
به‌برسێتى ده‌كه‌ین بۆ چیرۆك.
ئه‌وانه‌ى كه مناڵى ئێمه‌یان وه‌بیردێت ئه‌وه‌مان بۆ باسده‌كه‌ن كه‌چه‌نده ئێمه
تامه‌زرۆى چیرۆكه‌كانى به‌رله‌خه‌وتن بوین،كاتێك یه‌كێك له‌دایك وباوكه‌كانمان
له‌قه‌راغى جێخه‌وه‌كه‌مان داده‌نیشت و له‌ژێر روناكییه‌كى كزدا چیرۆكى خورافیان بۆ
ده‌خوێندینه‌وه.
ئێمه‌و مانان كه ئێستا بوینه‌ته دایك یا باوك هیچ گرفتێك له‌وه‌دا نابینین كه
كاتىَ چیرۆك بۆ مناڵه‌كانمان ده‌خوێنینه‌وه به‌چه‌ند جوڵه‌یه‌كى خۆش سه‌رنجى
مناڵه‌كانمان راكێشین.
ئه‌م ئاره‌زووه له‌راده‌به‌ده‌ره چیه بۆگوێگرتن؟چیرۆكه خورافییه‌كان زۆربه‌ى
جار توندوتیژ وبه‌ئازاره،بیهێنه پێش چاو،كه سه‌ره‌كانى تیادا
ده‌په‌رِێندرىَ،گۆشتى مرۆڤى تیادا ده‌خورىَ،گۆرِانكارى سه‌یر سه‌یرى دیكه‌و جادو
وسیحرى ترسناك.
مرۆڤ واده‌زانىَ كه ئه‌م بابه‌تانه بۆ مناڵێكى بچوك مایه‌ى مه‌ترسییه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ى ئه‌م چیرۆكانه بۆ مناڵىَ ده‌سته‌به‌ر ده‌كا ئه‌وه‌یه زۆر به‌وردى
رایده‌هێنێت له‌سه‌ر روبه‌روبونه‌وه‌ى ترسى تایبه‌تیه‌كانى و وئازاره‌كانى ناخى
له‌دۆخێكى پارێزراو ئارام‌دا.
ئه‌وه‌یه سیحرى چیرۆكه‌كان-ئه‌و ده‌مانباته قوڵاییه‌كانى دۆزه‌خ، به‌ڵام
له‌كۆتایدا زیانمان پێناگه‌یه‌نێت-.
ئێمه له‌ته‌مه‌ندا گه‌وره‌ده‌بین، به‌ڵام ناشگۆرِێین، ئاڵۆزترده‌بین، به‌ڵام
له‌قوڵایماندا وه‌ك گه‌نجێك ده‌مێنینه‌وه و به‌رده‌وام تامه‌زرۆى چیرۆكى دیكه
ودیكه ودیكه‌ین به‌درێژایى سالاَنێك.
له‌هه‌موو وڵاتانى رۆژئاوایدا چه‌ندین وتار نوسراون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گوایه
ژماره‌یه‌كى كه‌مى خه‌ڵكى كتێب ده‌خوێننه‌وه، وه ئێمه له‌زه‌مه‌نێكدا ده‌ژین
هه‌ندێك كه‌س به‌سه‌رده‌مى (دواى ئه‌ده‌ب) ناوزه‌دى ده‌كه‌ن، ئه‌مه ره‌نگه راست
بێت،به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌مه له‌و شه‌هوه‌ته گه‌ردونییه كه‌مناكاته‌وه كه
بۆ چیرۆكه‌كان هه‌یه.
دواتر خۆ رۆمان تاقه سه‌رچاوه نیه،فلیمه‌كان وته‌له‌فزیۆنه‌كان وته‌نانه‌ت
كتێبه وێنه‌داره‌كانیش به‌شدارى ئه‌و پشكه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن له گێرِانه‌وه
خه‌یاڵیه‌كاندا و تاوه‌كو ئێستاش خه‌ڵكى به‌تامه‌زرۆییه‌كى گه‌وه‌ره‌وه به‌ره‌و
روى ده‌چن،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه مرۆڤ پێویستى به‌چیرۆك هه‌یه.
ئه‌وان وه‌ك چۆن پێویستیان به خۆراك هه‌یه ئاوه‌هاش پێویستیان به‌چیرۆك، ئیدى
به‌هه‌رچى رێگایه‌ك پێش كه‌شیانبكرێت - له‌سه‌ر كاغه‌زى چاپكراو بێـت یاخود شاشه‌ى
ته‌له‌فزیۆن - وكارێكى مه‌حاڵیشه خه‌یاڵى ژیانێك بكرێـت بىَ چیرۆك.
تاوه‌كو ئێستاش گه‌شبینم ده‌رباره‌ى حاڵى رۆمان وداهاتووه‌كه‌ى.
ژماره‌كان پێوانه‌یه‌كان پێمان ناڵىَ له كوىَ بایه‌خ به كتێب ده‌درىَ،چونكه هیچ
خوێنه‌رێك بونى نیه جگه له یه‌ك خوێنه‌ر،له هه‌موو جارێكیشدا ته‌نها یه‌ك
خوێنه‌ر هه‌یه.
ئه‌مه‌ش ئه‌و هێزه تایبه‌تییه‌ى رِۆمان ده‌رده‌خات وبۆچى،به‌رِاى من،ئه‌و وه‌ك
شێوه نامرێت.
هه‌مو رۆمانێك هاوئاهه‌نگییه‌كى یه‌كسانه له‌نێوان نوسه‌ر و خوێنه‌ره‌كانیدا
وتاكه جێگاشه له‌م دنیایه‌دا كه دوو غه‌ریب تیایدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن له
خوشه‌ویستیه‌كى قوڵدا.
من ژیانى خۆم له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانێكا به‌سه‌ربردووه كه هه‌رگیز
نه‌مدیون،له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سا كه‌نایانناسم وهیوام وه‌هایه ئه‌م كاره‌م تاوه‌كو
ئه‌و رۆژه‌ى كه له هه‌ناسه‌دان ده‌كه‌وم به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر ئه‌و كاره‌شه كه هه‌میشه ویستومه.
سه‌رچاوه/سایتى (ئۆكسجین)
و/بۆ عه‌ره‌بى: زیاد عبدالله