جیهانی ناوه و ده‌ره‌وه
(خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ چیرۆكی (گوڵی مریه‌م)ی چیرۆكنوس توانا ئه‌مین )
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
1
نیوه‌شه‌و دره‌نگ كۆمپیته‌ره‌كه‌م داگیرساند، وه‌ك باڵنده‌ی نیوه‌شه‌و وه‌هام
هه‌میشه به‌ئاگام، به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕۆژه زیاتر له هه‌شت كاتژمێر كارم كردبوو،
له‌نێوان خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك و خه‌واڵوویی دوای نیوه‌شه‌و، سه‌یری ئیمێلهكهم
كرد، ئه‌وه چیرۆكه‌كه‌ی (توانا ئه‌مین) ی چیرۆكنووس بوو،
وه‌ك باڵنده‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی سه‌رنجی ڕاكێشام، هه‌ر ئه‌و شه‌وه چیرۆكی ( گوڵی
مریه‌م)م خوێنده‌وه ..
به‌ره‌به‌یان چوومه جێگه‌وه، خه‌ونم به‌دیواری ئه‌و ژوورانه‌وه بینی كه
ئێستا پیره دایكمی له‌خانووه كۆنه‌كه‌ی ماڵی باوكمدا له‌خۆ گرتووه،
لهبنمیچهكانهوه، لهدیوارهكانهوه ئاوێكی زۆر وه‌ك سێڵاوی بارانێكی به‌خوڕ
ده‌چۆڕانه‌وه نێو ژووره‌كه، ئه‌وه‌ش دایكم بوو كه به‌ته‌نێ له‌نێو ژووره‌كاندا،
پیرێژنانه دانیشتبوو، من له‌و خه‌ونه‌دا زۆر گریام، گووتم: دایه ئه‌وه منم
دوانزه ساڵه تۆم به‌جێهشتووه!، ئه‌وه تۆیی ئاوه‌ها بێ ناز سه‌رما و باران
ده‌تبات له‌گه‌ڵ خۆیدا ، هه‌ستم به‌تاوان كرد، ویژدانێكی بریندار له‌و ساته‌دا
ئازاری ده‌دام، دایكم گووتی: كوڕم بڕۆ، من هیچم نیه ،
من زۆر باشم، ئاگات له بهچكهكانت بێت.. گریام ، زۆر
گریام لهخهونهكهمدا ، من ده‌مێكه نه‌گریاوم!!.. به‌نێو ژووره‌كاندا ده‌گه‌ڕام
كه‌چی پیره داكم لێ ونبوو، ده‌گریام و له‌گریاندا وه‌ئاگا هاتمه‌وه، خێرا هه‌ستام
و سه‌یری جێگه‌ی ( نالی ) بچكۆله‌ی نۆ مانگم كرد،
به‌هێمنی فریشتیهك خه‌وتبوو، چوومه ژووره‌كه‌ی دیكه (ژێنوا) كوڕم به‌تانیه‌كه‌ی
له‌سه‌ر خۆ لابردبوو، ماچێكم كرد و چوومه ژوری دانیشتنه‌كه له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه
سه‌یری ده‌ره‌وه‌م كرد، شه‌قامه‌كه هێمن و خامۆشه. سه‌رنجی ئه‌و شه‌قامه‌ی
به‌رده‌مم ده‌ده‌م كه‌دوا قه‌یسه‌ری ئه‌ڵمانی (ڤلهێمی دووهه‌م )ی له‌دوا سه‌ردانیدا،
وه‌ك كه‌ڵه‌شێرێكی فش بوو به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی بوو، بهسمـێڵـێكی قینج و
دووچاوی بز و مۆڕه‌یه‌كی سه‌ربازیه‌وه و له‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه ده‌ستی ڕاستی
سلإوی بۆ خه‌ڵك به‌رز كردبۆوه، ده‌ستی چه‌پی له‌كاتی له‌دایكبوونیدا تووشی
گۆجیهكی ئه‌به‌دی بوو، مامانه‌كان ڤلهێمیان به‌زۆر له‌ڕه‌حمی دایكه شاژنه
فیكتۆریانیهكهی هێنابوو ده‌رێ ، به‌زۆر ڕایان كێشابووه نێو دنیای قه‌یسه‌ره‌كان..
( ڤلهێلمی دووهه‌م ) پیاوێكی كورته‌بنه‌ی سه‌رزل بوو، دوا قه‌یسه‌ر بوو كه كامێرا
و فۆتۆگرافی خۆش ویستبێت و حه‌زی له‌ڕۆژێكی پڕ هه‌تاو بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی
فۆتۆگرافیهكانی ئه‌و ڕوون و جوان ده‌ربكه‌ون . كه‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌ش كامێرای
سینه‌مایی هێنایه كایه‌وه، ئه‌و یه‌كێك بوو له‌و قهیسهرانهی حه‌زی ده‌كرد ئه‌و
ڕۆژانه هه‌ڵبژێرێت كه‌خۆر تێدا بهههورهكان ناگیرێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی فلیمه
ڕه‌ش وسپیهكانی ئه‌و جوان و ڕوون بن، هه‌ر بۆیه هه‌میشه ده‌یانگووت : قه‌یسه‌ری
گه‌وره پێویستی بهخۆره !!.. ڤلهێمی دووهه‌م دوا قه‌یسه‌ر بوو لهزنجیریهك
قه‌یسه‌ری لوتبه‌رزی پڕۆێسیهكان، كه‌شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرد ئه‌و
لهنهرویچ له‌سه‌ر پاپۆڕه زه‌به‌لاحه‌كه‌یه‌وه خه‌ریكی ئاهه‌نگ بوو ، دوا
قه‌یسه‌ر بوو كه‌حه‌زی له‌گه‌شت و كامێرا بوو ،ناویان نابوو (قه‌یسه‌ری گه‌شت و
گوزار) ، دیاربوو لهنێوهڕا ڕقی له‌ژیانی نێو كۆشك و به‌ره‌كانی شه‌ڕه
بهردهوهمهكانی ده‌سه‌لإت بوو. دوا گه‌شت و دوا فلیمی ڕه‌ش و سپی كاتێكه
كه‌به‌م شه‌قامه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت .. له‌دوا فلیمی ڕه‌ش وسپیدا ده‌ستی ڕاستی بۆ
سڵاو هه‌ڵده‌برێت ، هه‌موو جارێكیش كه‌سه‌یری ئه‌م شه‌قامه ده‌كه‌م وێنه‌ی ئه‌و
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ی ڤلهێمم بۆ كامێرا سێ قاچیهكان دێته‌وه به‌رچاو ، هه‌موو شتێك
له‌م به‌ره‌به‌یانه‌دا ڕه‌ش و سپیه ..
زه‌مه‌نی خه‌ون و زه‌مه‌نی ئێره‌ی مه‌نفا و زه‌مه‌نی ڕابوردوو له‌م چركه ساته‌دا
تێكه‌ڵ ده‌بن ، زه‌مه‌نی ناوه‌وه و زه‌مه‌نی ده‌ره‌وه بهوهحشیهتهوه جێگۆڕكێ
ده‌كه‌ن، هه‌ناسه‌یه‌كم هه‌ڵكێشا، زانیم ئه‌وه كاریگه‌ری خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكێكه
به‌هێمنیه‌وه به‌شێك له مێژووی كه‌سی خوێنه‌ر داگیر ده‌كات ..
2
دیاره چیرۆكی (گولی مریه‌م) له‌و چیرۆكانه‌یه كه‌ده‌بێت له كه‌ش و هه‌وایه‌كی
تایبه‌تی سایكۆلۆژیدا بخوێنرێته‌وه، خوێندنه‌وه‌ی به‌هێمنی، مه‌رجی سه‌ره‌كی
تێگه‌یشتنه له ته‌ونه ڕایهڵكراوهكانی .. ئه‌م چیرۆكه چیرۆكێكه له‌ناوه‌وه
بۆ ده‌ره‌وه خۆی ئاڕاستهخواز ده‌كات، نه‌ك له‌ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه!. گه‌ر
چیرۆكی ڕیالستی له‌ڕێگه‌ی وه‌سفی كه‌س و شته‌كانه‌وه هه‌وڵبدات دنیای دووهه‌می
كه‌س و ڕووداوه‌كان و بۆ خوێنه‌ر به‌جێبهێڵت، ئه‌وا له چیرۆكی جیهانی ناوه‌وه بۆ
ده‌ره‌وه، له‌ڕێگه‌ی مه‌نه‌لۆگی نێوه‌كی فیگوری چیرۆكه‌كه‌وه مه‌زنده‌كردنی دنیای
ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌كه بۆ خوێنه‌ر بهجێدههـێـڵـێت. ئه‌م دوو شێوازی
گێڕانه‌وه‌یه ، یه‌كه‌میان ڕیالستێكی كلاسیكیانهیه وئه‌ده‌بی كلاسیكی بنه‌ماكانی
داڕشتووه ، دووهه‌میان كه‌جیهانی ناوه‌وه ئاڕاستهخواز ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه
قهرزراری (جێمس جۆیس )ه به‌پله‌ی یه‌كه‌م كه دنیای ناوه‌وه ته‌واوی دنیای
ڕیاڵستی و هه‌قیقی داده‌پۆشی و ڕه‌نگی ده‌كات به‌ڕه‌نگ و خه‌ونه‌كانی خۆی. له‌نێوان
ئه‌م دوو جۆره گێڕانه‌وه‌دا ڕهمزیهتێك هه‌یه كهلهچیرۆكی كوردیدا تاوه‌كو
نه‌وه‌ده‌كان شێوازی زاڵی گێڕانه‌وه بووه، ڕهمزیهتێك نهجیهانی ناوه‌وه‌یه و
نه درێژه بوونه‌وه‌ی كلاسیكیهتێكی كورتخایه‌نی هونه‌ری گێڕانه‌وه‌ی كوردیه،
كهلهچیرۆكی (خه‌وما) ی جه‌میل سائیبه‌وه درێژ بوونه‌وه‌ی هه‌بووه تاوه‌كو
گه‌یشته (موحه‌مه‌د مه‌ولود مهم ) ، ئه‌م گێڕانه‌وه كلاسیهی ئه‌ده‌بی كوردی،
له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا تێكستی پچڕ پچڕی به‌رهه‌مهێنا و له‌دوایدا بازی هه‌ڵدایه
سه‌ر جۆرێك له ڕیالستێكی ڕه‌مزیانه ، كه‌ئیدی نه ڕیالست بوو نه ڕه‌مزیش ،
به‌مانای ئیدی له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چیرۆكی كوردی تووشی جۆرێك له
دوولایه‌نی عوسابی بوو، قاچێكی له ڕیالیستیهكی ته‌مومژاویدا بوو و ئه‌وی دیكه‌شی
له ڕهمزیهتێكی ڕووكه‌شی شۆڕشگێڕی !، ئه‌مه‌ش وایكردبوو كهنهزانین له‌كوێدا
پاڵه‌وانی چیرۆك هه‌قیقیه و ڕووداوه‌كان كه‌ی ده‌ستپێده‌كه‌ن و له‌كوێشدا ده‌بن
بهسومبۆل و دروشمسازی ده‌ڵێنه‌وه. تهمومژیهك هه‌بوو ،له‌پشتیه‌وه بێ جیهانبینی
و نالێكدانهوهی ژیانی له‌به‌رگی شۆڕشگێڕانه‌دا شاردبۆوه .. ئیدی ئێمه تاوه‌كو
تێكسته‌كانی چیرۆكنوسهكانی (نه‌وه‌ی جه‌نگ ) له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی
ڕهمزیهتێكین ، كه‌هه‌ردوو جیهانه‌كه‌ی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی به‌شێواوی خستبووه
ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌كۆتایی خوێندنه‌وه‌ی تێكسته‌كه‌دا ئه‌و پرسیاره‌ی
كه‌ناتوانین وه‌لإمی بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه: ئه‌و چیرۆكه باسی چی ده‌كرد ؟!..
3
له‌چیرۆكی (گولی مریه‌م) دا به‌ئاسانی ده‌توانین باس له‌و چیرۆكه بكه‌ین و
بیگێڕینه‌وه، چیرۆكه‌كه باس له‌كه‌سێك ده‌كات له‌نێوان دوو زه‌مه‌ندا ده‌ژی
زه‌مه‌نی سایكۆلۆژی خۆی و زه‌مه‌نی دنیایی واقیعی ، لێره‌یه و لێره‌ش نیه ،
لهگهڵماندایهبهجهسته و بهڕۆحیش له‌شارێكی دووره، له (كه‌ره‌ج) ی ئێرانه و
به‌دووی (مریه‌م) ی خۆشه‌ویستیدا ده‌گه‌ڕێ ، كهجۆرێكه لهپاكیزه و جۆرێكیشه
لهمێنیهك ئه‌شقێكی جه‌سته‌یی و ڕۆحی له‌نێو ده‌روونی فیگوری سه‌ره‌كی
چیرۆكه‌كه‌دا هاروژاندوه. شهبقیهتێك ، ئاڵۆشێك ، ئیرۆتیكایهكی هێمن تێكه‌ڵ
به‌ڕسته‌ی شیعری ، ئه‌مانه هه‌مووی له زینده خه‌ونه‌كانیدا دێن ده‌چن و ژیانی
ڕاسته‌قینه‌ی فیگوری سه‌ره‌كی چیرۆكه‌ی نیگه‌ران كردووه، ئه‌و په‌رده‌ی ته‌نكی
نێوان بینراو و نه‌بینراو ، واقیع و خه‌یاڵ ، زینده‌خه‌ون و ژیانی
كریستاڵیزهكردووه و هه‌ردوو زه‌مه‌نه‌كه ( ناوه‌كی و ده‌ركی) تێكه‌ڵی یه‌كبوون ،
باپێكه‌وه له‌به‌رده‌م گفتوگۆیه هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین :
- ئه‌وه تۆ له‌كوێیت؟ له‌م وولاَتهدا ماوى؟.
به‌حاڵ ده‌مم بۆ لێك ههڵدهپچرِێ وهلاَمى ده‌ده‌مه‌وه:
- رِاست ده‌كه‌یت وهلاَ لێره نیم .... له (كه‌ره‌ج)م .
- به‌خێربێیته‌وه كه‌ى هاتیته‌وه؟
خه‌ریكه بڵێم زۆر نییه له‌م رِۆژانهدا , كه‌چى هه‌ر زوو بیرم ده‌كه‌وێته‌وه
كه‌من هێشتا نهگهرِاومهتهوه!
كوا هاتومه‌ته‌وه ؟... ئه‌وه نیه هه‌ر له‌وێم...!
فیگوری سه‌ره‌كی لێره‌یه و له‌وێشه، لهزادهی خۆشیه‌تی و لهكهرهجیشه،
لهدووشوێنه له‌یه‌ك كاتدا و بڕوا به‌هاتنه‌وه‌ی خۆی ناكات له‌وێ ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی له‌شوێنێكی جێگیردا باس له‌وه ده‌كات كه‌له‌وێ ، لهكهرج بووه ، كه‌چی
هه‌رخۆشی ده‌ڵێت من هێشتا نه‌گه‌ڕاومه‌ته‌وه ، ئه‌ی كه‌واته ئێستا كوێیه !! .
ئه‌مه ئه‌م هاوكێشه ئاڵۆزه‌یه له تێكچوونی شوێن و كات، له‌تێكچوونی نێوان
شوێنه‌كان و تێكه‌ڵ بوونی زه‌مه‌نی ئه‌م شوێنه له‌گه‌ڵ شوێنێكی دیكه، له‌تێكچونی
زه‌مه‌نه‌كانی شوێن له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نه‌كانی جه‌سته، له‌تێكچوونی نێوان زه‌مه‌نی
ناوه‌كی له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نی ده‌ره‌كیدا، ئه‌م تێكچوونی زه‌مه‌نه له‌م گفتوگۆ
كورته‌دا به‌جوانی و هێمنیه‌وه ئه‌و كه‌لێنه ڕۆحیه ده‌رده‌خات كه نه‌وه‌ی نوێیی
كوردی دوای ڕاپه‌ین پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ، له‌هه‌مانكاتیشدا نابێت ئه‌وه‌مان لهبیرچێت
كهچیرۆكنوس به‌ئاسانی هێڵه‌كانی ڕایهڵكردووه و به‌ده‌وری بیرۆكیهكی بچوكدا
ده‌سوڕێته‌وه، كه‌ئه‌ویش گه‌ڕانێكه به‌دووی مهئشوقدا له‌شارێكی (خهیاڵـبۆكراودا)،
له‌شوێنێكی دیكه‌ی دوور له‌شاره‌كه‌ی خۆی، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م دیوو ئه‌م
تێكسته‌وه ده‌نگێك هه‌بێت پێمان بڵێت : ئه‌شق له‌م دیوو ئه‌م شوێنه‌وه بوونی
هه‌یه نه‌ك لێره ... كواهاتوومهتهوه ؟ .. ئه‌وه نیه هه‌ر له‌وێم ..! ..
4
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تای ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا ڕێگه‌م به‌خۆمدا باس له‌كاریگه‌ری
ئه‌م چیرۆكه بكه‌م له‌سه‌رم ، باسی هه‌ندێك له‌و هاروژانه ووردانهم كرد
كهچیرۆكێك له‌سه‌ر خوێنه‌رێكی وه‌ك من بهجێـیدههـێـڵـێت ، دیاره ئه‌مه‌ش
له‌پێناو گوزراشتكردنه له‌و به‌ها ئه‌ده‌بیه بالإیهی كه كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر
ڕۆحی مرۆڤه‌كان وازی ده‌كات ، كه‌چیدی چیرۆك نابێته كه‌سی و ته‌نها ده‌ربڕینی
كه‌سی گێڕهوهكهی یان چیرۆكنوسهكهی نیه ، به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ
بلإوبوونهوهی و پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا،ده‌چێته نێو زه‌مه‌نی كه‌سی ئه‌وانی
دیكه‌وه، ئیدی له‌وێوه نوسه‌ر ده‌مرێت و ده‌ق جارێكی دیكه خۆی
به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه ، یاخود خۆی ئاوێزان ده‌كاته‌وه، كه‌ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش به (ده‌قاندن
یاخود ده‌ق ئاوێزانی ) ناودهبردێت. خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك و ده‌قه‌كه خۆی له‌خۆیدا
به‌خشینی ڤێزیۆن و دووریه‌كی خهونبینهری دیكه‌یه به‌ده‌قی سه‌ره‌كی. ئیدی هه‌موو
یه‌كێك له‌ئێمه به‌شێك له‌و چیرۆكه به‌ڕۆحی ئاشنا ده‌بێت، هه‌موو یه‌كێك له‌ئێمه
مافی ئه‌وه ده‌دات به‌خۆی بڵێت : ئاخ خۆزگه كۆتایی ئه‌م چیرۆكه وانه‌ده‌بوو،
هه‌موو یه‌كێك له سوچێكی دنیای خۆیه‌وه ده‌چێته نێو ژووره‌كانی گێڕانه‌وه‌ی
ده‌قه‌كه‌وه، به‌جۆرێك كه‌چه‌نده‌ها ده‌قی دیكه‌ی نوسرا و نه‌نوسراو و گفتوگۆ و
موچڕكه و چركه ساتی بهریهكهوتوو له‌گه‌ڵ ژیانی كه‌سیدا تێكه‌ڵی یه‌كتری ده‌بن،
له‌هه‌مووشیاندا چێژێك هه‌یه به‌نه‌رمه سه‌مایه‌كی دێۆنێزیانهوه ئه‌و پڕۆسه‌ی
ده‌قاندن و خوێندنه‌وانه ده‌كاته چه‌قی یاریه پڕ خوماریهكانی. به‌مانایه‌كی
دیكه، چێژی خوێندنه‌وه یه‌كه‌م ده‌روازه‌یه بۆ تێگه‌یشتنی جۆراوجۆری ده‌قه‌كه،
بۆ نێزیك بوونه‌وه له دنیای گێڕانه‌وه و بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌قێكی دیكه ،
كه‌ده‌قی خوێندنه‌وه‌ی خودی خوێنه‌ره له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌قی یه‌كه‌م ...
چیرۆكی( گولی مریه‌م) له‌و چیرۆكانه‌یه كه‌ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه،
به‌ووردی و چڕی و سادهیهكی زیرهكانهوه ئه‌و چركهساتهنی نێوان خودی و
سوبێكتیڤیهتی فیگوری سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه و خودی خوێنه‌ر ڕایه‌ڵ بهندهكات ، هه‌ر
لهدێڕهكانی یه‌كه‌مه‌وه ، ڕات ده‌كێشێته نێو دوو زه‌مه‌نی جیاوازه‌وه ، نێو
كه‌ش و هه‌وای ڕیالیست و كه‌ش و هه‌وای سایكۆلۆژی فیگورهكه، بائێمه له‌به‌رده‌م
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین :
زایه‌ڵه‌ى هاوارو دادى ژنێك وه‌ك لوره‌ى بایهكى دوور له‌گوێما ده‌زرنگێته‌وه,
ئه‌ڵێى له‌من هه‌ڵدێن ئه‌ڵێى له‌باران ... بیرله مردن ده‌كه‌مه‌وه خۆشم ده‌وێت و
لێشی ده‌ترسم ئه‌م دووههسته به‌رده‌وام پێكه‌وه‌ن، كه‌م جار رِێككهوتووه من
توشى یه‌كێكیان ببم وئه‌وى دییان دیار نه‌بێت ... لاره لار‌و بێحه‌واس شتێك له
موغازهیهك دهكرِم و ئه‌و كۆلاَنه درێژه دهبرِم كه كۆتاییه‌كه‌ى له‌شارو
دنیایه‌كى تره‌و سهرهتاكهشى ئه‌وه‌تا لێره لهكوچهیهكى پهرِاوێزى شارى
كه‌ره‌ج .
له‌نێوان دنیای خودی پاڵه‌وانه‌كه و دنیای ده‌ره‌وه‌یدا ، به‌چه‌ند دێڕێكی كورت و
چڕ ، چێژی خوێندنه‌وه ، وه‌ك ده‌ستێك له‌پڕ ئێمه ڕابكێشێته نێو كۆڵانێكی پێچاو
پێچه‌وه ، ئاوه‌ها ڕامان ده‌كێشێت ،ئیدی ده‌نگ له‌گوێدا دهرزنگێتهوه، دوو
هه‌ستی دژ به‌یه‌ك له‌یه‌ك چركه ساتدا له‌زۆرانبازیدان ، (ترس و خۆشه‌ویستی )
كۆڵانێك ئه‌م سه‌ری شارێكه و ئه‌وسه‌ری شارێكی دیكه‌یه .. .گه‌مه‌كردن به‌شوێن و
تێكه‌ڵبوونی واقیع و خه‌یاڵ و زه‌مه‌نه‌كان ئه‌و پرسیارانه دههاروژێنن كه مه‌رجی
سه‌ره‌كی سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ری به‌سه‌لیقه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌خوێندنه‌وه،
بۆ به‌رده‌وامبوون له‌تێكه‌ڵبوونی نێو جیهانی تایبه‌تی پاڵه‌وانه‌كه و له‌دوایشدا
تاوتوێكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر چیرۆكی كه‌سی خۆی .. ئه‌مانه هه‌مووی لهدێڕهكانی
سه‌ره‌تاوه به‌ڕوونی وئاشكرا و بێ پێچ و په‌نای ڕه‌مزیه‌ت و تهمومژگهرایی بێ
مه‌به‌ست ، كه‌ش و هه‌وای ده‌قه‌كه ئاماده ده‌كات بۆ خوێندنه‌وه و ده‌ق ئاوێزانی
..
5
له‌نێوان خه‌یاڵی و ڕیالستیدا، له‌نێوان یۆتۆبیا و واقعی ژیاندا ، له‌نێوان خه‌ون و
هه‌قیقه‌تدا ، له‌نێوان خوماری و ئه‌قڵانیه‌تدا ، له‌نێوان ڕه‌نگه‌كانی ئه‌م دوو
دنیایه‌دا نێوه‌ندێكی كورت و بچوك هه‌یه، تێدا مرۆڤ به‌رامبه‌ر زه‌مه‌نی خۆی
ده‌بێته‌وه ، زه‌مه‌نێك له‌وانه‌یه ساته‌كانی پێش مه‌رگ بێت، له‌وانه‌یه
ساته‌كانی زیندهخهونێكی تێپه‌ڕ بوو بێت، له‌وانه‌شه دۆزینه‌وه‌ی ڕۆحێكی شه‌كه‌ت
بێت لهچركهساته مێژوویه‌كانی خۆی ڕابكات. له نێوان خه‌یاڵ و دنیای ڕه‌قی ڕۆژانه
ژیانماندا بیر چوونهوهیهكی سه‌خت هه‌یه ، بیر چوونه‌وه‌یه‌ك مرۆڤ له تێك‌شكان و
مه‌رگی حه‌تمی جه‌سته و ڕۆح قوتار ده‌كات. له‌بیرچوونه‌وه ئه‌و ده‌ریاچه‌یه
بچوكه‌یه له‌گه‌رمای ڕه‌قێتی جیهان ده‌مانپارێزێت..
(دایكم ده‌رگاى هه‌موو مه‌رقه‌ده‌كان رِادهوهشێنێت و نزا ده‌كات "من چاكببمه‌وه
و ئه‌م هه‌موو شته پرِوپوچهم بیر بچێته‌وه" . من به‌بێده‌نگ تێر تێر ده‌گریم و
دوعا ده‌كه‌م چاكببمهوهو هه‌موو شته‌كانم بیربكه‌وێته‌وه . من له‌نێوان
بیرچونه‌وه‌و بیركهوتنهوهدا تیا مابووم ...خودایه هێزى فریادىَ...! )
بیرچوونه‌وه ئه‌و زه‌ویه شێدارهیه هه‌موو ده‌نگه ناوازه‌كان له‌خۆیدا كپ و
خامۆش ده‌كاته‌وه ، بیرچوونه‌وه‌ی كه‌س وڕووداوه‌كان میكانزمێكی به‌رگری ده‌روونی
مرۆڤه بۆ ئه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری و شۆكی ڕووداوه‌كان هیلاكمان نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی
جه‌سته‌مان له قههردا نهپوكێتهوه و خه‌فه‌ت تێك وپێكی نه‌شكێنێ، بیرچوونه‌وه
دێت و له‌نێوان ئه‌و دوودنیای ناوه‌كی و ده‌ره‌كیدا ، له‌نێوان خه‌یاڵ و واقیعدا
په‌ناگایه‌ك ، پردێكی نادیار له توخمی هه‌ردووكیان دروست ده‌كات، به‌جۆرێك كه مرۆ
ده‌یه‌وێت ڕووداوه‌كانی بیربكه‌وێته‌وه ، به‌لإم بێسووده، ئیدی خه‌یاڵ
به‌دنیایه‌كی دیكه‌وه ، بهشیرنیهكانی جیهان ، به بۆنه گوڵهسهماكارهكانی
به‌ر شنه‌بای له‌پڕ ، ده‌بنه دوورگه‌كانی پشوودان و هه‌موو توخمێكی ناوازه
له‌بیرده‌كات ، ده‌بێته جۆرێك له په‌مه‌یی كردنی جیهان به ڕه‌نگه‌كانی خه‌یاڵ.
به‌م شێوه‌یه فیگوری سه‌ره‌كی چیرۆكی (گوڵی مریه‌م ) تاوێك به نهشئهبازیهكی
شاعیرانه‌وه و تاوێكیش به تاڵیهكی سه‌خته‌وه له‌گه‌ڵ ( مریه‌م ) دا ده‌ژی ،
هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له‌نێو كۆشكی كریستاڵی خه‌یاڵی مریه‌مدا بمێنێته‌وه ،
به‌لإم جوانترین هاوكێشه‌ی ئه‌م ده‌قه له‌وه‌دایه كه فیگوری چیرۆكه‌كه زۆر
مرۆڤانه هه‌وڵده‌دات له‌و بازنه‌ی خه‌یاڵیه بێته ده‌رێ ، له‌ڕێگه‌ی دووڵیهكی پڕ
گومانه‌وه داوای گه‌ڕانه‌وه ده‌كات بۆ نێو دنیای (ئێره‌ی ڕیاڵ ) له شوێنی
خه‌یاڵه‌وه (كه‌ره‌ج) وه بۆ شوێنی ئێره‌ی ژیا‌و ، ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ
ده‌ره‌وه و چیدی له‌نێو ناوه‌وه‌ی خۆێدا قه‌تیس نه‌بێت ...ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت : من
له‌نێوان بیرچونه‌وه‌و بیركهوتنهوهدا تیا مابووم ...
ئه‌م زۆرنبازیه له‌نێوان خه‌یاڵ و واقیعدا به‌چه‌نده‌ها فۆرمی زه‌مه‌نی و شوێنی ،
له‌ڕووبه‌ری چیرۆكه‌كه‌دا خۆیان گرێچن كردووه ، به‌شێوه‌ك كهزۆرانبازی ناوه و
ده‌ره‌وه ، هه‌موو هاوكێشه‌كانی واقیع و خه‌یاڵ و بیرچوونه‌وه و وهبیرهاتنههو
فۆرمه‌كانی دیكه‌ی له‌ڕێگه‌ی زمانی گێڕانه‌وه‌یه‌كی وورد و زهنگیانهیدا
به‌رجه‌سته‌كردووه ..
6
له‌وانه‌یه ئێستا خوێنه‌ری ئه‌م دێڕانه بڵێت : ئه‌ی كوا خوێندنه‌وه‌یه‌كی
ڕه‌خنه‌یی دوور له سوبێكتیڤیهت ، دوور لهخودگهرایهك كه‌زۆر جار بۆنی غرورێكی
نوسه‌ری هه‌ردوو تێكسته‌كه (چیرۆكنوس و ڕه‌خنه‌گر ) ی لێ بێت ؟!، ئه‌ی ده‌بێت ئه‌م
چیرۆكه دوور بێت لهكهلێن و سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی تیژ كهئێمهی خوێنه‌ر بخاته
به‌رده‌م هاوكێشه‌یه‌كی كێشهبهندئامێزی گفتوگۆخوازانهوه !!، به‌كورتی ، ده‌بێت
ئه‌م تێكسته وه‌كو تێكسته ئاینیه‌كان ته‌نها قابیلی ته‌فسیر بێت نه‌ك ڕه‌خنه‌ی
تیژ ؟!!... ئه‌م پرسیاره پرسیارێكی جیدیه و ده‌توانم بڵێم ئه‌م چیرۆكه
سه‌ركه‌وتووه‌ی (توانا ئه‌مین )ی چیرۆكنووس ، كۆمه‌ڵێك كێشهبهندی ته‌كنیكی
له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت ، كه‌ئه‌میش له‌دواجاردا پابه‌نده به ئیشكالیاتی
نه‌وه‌یه‌كی نوێی چیرۆكنوسانی دوای قۆناغی ڕاپه‌ڕین، نه‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی كێشه‌ی
سایكۆلۆژی و ڕه‌نگ و بۆی خۆیه‌تی ، له‌هه‌وڵداندایه بۆ بیناكردنی جیهانبینیه‌كی
ئه‌ده‌بی گونجاو له‌گه‌ڵ تاكڕه‌وی و ئیندیڤیدوالی خۆیدا، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا
ڕه‌خنه‌گرتن به‌زمانێكی دیكه‌ی تیژ، هه‌وڵدانێكه بۆ تیشك خستنه سه‌ر كێشهبهندی
نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی چیرۆكنوسی كورد ، كه‌به‌داخه‌وه له‌ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه وه‌ك
هه‌موو چیرۆكنوسانی دیكه‌ی كورد ، ژماره‌یان كه‌مه...
ئه‌وه‌ی بێزارم ده‌كات له‌م چیرۆكه‌دا ئه‌وه‌یه كه‌هێشتا له‌نێوان دووشێوازی
گێڕانه‌وه‌دا خۆی ونكردووه!، شێوازێكیان ئه‌و تهموژگهرایه كهلهچیرۆكی
حه‌فتاكانه‌وه و له ڕه‌مزیه‌تی شۆڕشگێڕانه‌وه كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ته‌ونی
گێڕانه‌وه و ته‌كنیكی چیرۆكه‌كه به‌جێهشتووه و دووهه‌میشیان ئه‌و فه‌لسه‌فاندنه
ڕووتانهیه كهپاڵهوانی چیرۆك له بونه‌وه‌رێكی ئه‌فسانه‌یی نێزیك ده‌خاته‌وه
نه‌ك بونه‌وه‌رێكی هیومانی!!. به‌مانای نه‌ك بونه‌وه‌رێكی مرۆیی كه‌ده‌شێت
له‌هه‌موو ساته‌وه‌ختێكی بهریهكهوتنیدا له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان، توانای
بهئهفسانهیی بوونی هه‌بێت، به‌مانای ڕووداوه‌كان ئه‌و ئه‌فسانه‌یه دروستبكات
نه‌ك ئه‌فسانه ئه‌و دروست بكات، به‌زمانێكی دیكه ده‌ڵێم : ده‌بێت ئه‌فسانه
له‌سه‌ر قاچی خۆی بڕوات نه‌ك له‌نێو هه‌وره‌كاندا بمێنێته‌وه و نه‌یبینین. ده‌شێت
ئێمه ڕووداوه‌كان بگێڕینه‌وه به‌لإم جوانتره وورده وورده كه‌سه‌كان بكه‌ینه
ئه‌فسانه ، یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه!، باتۆزێك له‌م بیرۆكه‌یه نێزیك ببمه‌وه و
نمونه‌یه‌كی بچوك بهێنمه‌وه. گابرێل گارسیا ماركیز له ڕۆمانی ( ژه‌نراڵ له
مامهخولهیدا ) باس له‌ساته‌كانی ژیانی (سیمۆن بۆلیڤار)ی ڕزگاركه‌ری ئه‌مریكای
لاتین ده‌كات، به‌لإم به‌پێچه‌وانه‌ی مێژووی ئه‌مریكای لاتینیشه‌وه ، ئه‌و دێت و
سیمۆن بۆلیڤار له مێژووی ئه‌فسانه‌یی و پاڵه‌وانی مێژوویی داده‌بڕێت و ده‌یكات
به‌كه‌سێك كه‌به‌هه‌موو ده‌ریای كاریبی و دوورگهكانیدا ڕێده‌كات، ده‌یه‌وێت
به‌ره‌و مه‌نفا ڕێ بكات ، به‌لإم پێویستی به پاسپۆرتێكه !!، سه‌رۆكی گه‌وره و
پاڵه‌وانی مێژوویی ئه‌مریكای لاتین تاكه داواكاری پاسپۆرته له سه‌رۆكی ئه‌و
ولإتانهی ئه‌مریكای لاتین ، كه‌كاتی خۆی ئه‌و ئه‌وانی كردووه به‌سه‌رۆك، به‌لإم
كه‌س بڕوای پێ ناكات!، هه‌موویان، سه‌رۆكه‌كانیش واده‌زانن كه‌ئه‌و سوعبه‌ت ده‌كات
یاخود له‌به‌ر هۆكاری سیاسی خۆیان گێل ده‌كه‌ن و ئیدی له‌نێو ده‌ریای كاریــبــیدا
وه‌كو خۆگوتهنی وه‌ك ( گێلترین پیاوی مێژوو ) بهپاپۆڕێكهوه ده‌ریا ده‌بڕێت و
هه‌ر له‌وێشدا به‌نه‌خۆشی سیل ده‌مرێت ...
لێره‌وه ماركیز ئه‌فسانه ده‌هێنته‌وه نێو واقیع و جارێكی دیكه له‌ڕێگه‌ی جوڵه
و وه‌سف و گێڕانه‌وه‌دا پارادۆكسیه‌ك ده‌به‌خشێت به ئه‌فسانه‌ی كه‌سه‌كان،
ته‌نانه‌ت له‌چیرۆكه‌كانی دیكه‌شی یه‌ك موو له ڕیالستی خۆی لای نه‌داوه،
مه‌به‌ستم لهڕیالستی كۆپیكردنی دنیای ڕیاڵ نیه وه‌ك خۆی!، مه‌به‌ستیشم گه‌ڕانه‌وه
نیه بۆ ڕیالیزم و یاخود بۆ كلاسیكیات!، نه‌خێر ، به‌ڵكو مه‌به‌ستم پابه‌ند بوونه
به (وه‌سفی ڕیالستانهوه) كهئهز جوڵه و وورده‌كاری وه‌سفی ده‌وروبه‌ری جیهانی
شته‌كان و جوڵه‌ی كه‌سه‌كان و هێڵكاریهت له بیناسازیی كردنی گه‌شه‌كردنی
فیگوره‌كان به (ڕیالستی گێڕانه‌وه) ده‌ستنیشان ده‌كه‌م، وه‌كو ده‌سته‌واژه و
چه‌مكێك پێمووایه گرنگه لهچیرۆكێكدا ئه‌ژدیهاكان وورد و درشتیان وه‌سف بكرێت ،
مێژوویان هه‌بێت ، بجوڵێن و هه‌ست و نه‌ستی ژیانی ڕاسته‌قینه‌یان پێ به‌خشین ،
بتوانین به‌خوێنه‌ر بڵێین كهههژدیها له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌یه و خه‌ون ده‌بینێت،
فریشته هه‌یه و له‌گه‌ڵماندا هێلكه‌و ڕۆن ده‌خوات ، هه‌موو شتێك له‌وه‌سف
وجوڵهیهكی ئاوه‌ها بهۆنینه‌وه كه زه‌مانه‌تی بیناكردنی جیهانێك بێت بۆخۆی ،
له‌ڕێگه‌ی (گێڕانه‌وه‌یه‌كی ڕیالستی ) جیهانێكی دیكه له‌سه‌ر داروپه‌ردووی ڕیالیزم
دروست بكه‌ین ..
سه‌لمان ڕوشدی شه‌یتان و فریشته ده‌هێنێته نێو له‌نده‌ن و زه‌مه‌نه‌كانی ئه‌وسا و
ئێستا له (ئایه‌ته شه‌یتانیه‌كان ) دا ئاوه‌ها گرێبه‌ند و گرێچن و ده‌هۆنێته‌وه
كه‌مرۆ بڕوای پێبكات. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته ناماقوڵیهتێكی بڕواپێنه‌كراو
،ئه‌و بهدهزوویهكی ووردی گێڕانه‌وه بیۆگرافیای فیكورهگانی ڕیالیزهیان
ده‌كاته‌وه ، بۆ هیچ نا ، له‌پێناو ئه‌وه‌ی جادوو و سیحر و ئه‌فسانه له واقیعدا
بدۆزینه‌وه و هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌وه.ئه‌وه‌تا ئه‌و (جبریل فریشته)یه‌ی
له‌دێڕی یه‌كه‌می ڕۆمانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ (سه‌لاحه‌دین حه‌مه‌ئاغا) دا ، دوای
ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان نامرن و سه‌لاحه‌دین پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته خواره‌وه ،
جبریل فریشته ده‌بینێت وه‌ك باڵدارێكی ئه‌فسانه‌یی ده‌فڕێت و پێده‌كه‌نێت و ده‌ڵێت
: (بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه له‌دایك بیته‌وه پێویسته بمریت ..)كه‌چی سه‌لاحه‌دین
خۆی بهجبریلهوه ده‌گرێت و هه‌ردووكیان وه‌ك دوو بونه‌وه‌ری ئه‌فسانه‌یی به‌هێمنی
به‌سه‌ر ده‌ریادا ده‌نیشنه‌وه و لهكهناردا له‌نگه‌ر ده‌گرن .سه‌لمان ڕوشدی به‌وه
ناوه‌ستێ كهجبریل به فریشته‌یی بهێلًتهوه، پێمان ده‌ڵێت بۆچی و چۆن بووه
به‌فریشته!، له منداڵێكی هه‌ژاره‌وه سینی خواردن ده‌گوازێته‌وه له‌م ماڵ بۆ
ئه‌و ماڵ ، بۆ ئه‌كته‌رێك له زنجیره‌ی تهلفیزۆنیدا بهماسكێكهوه ڕۆڵی خواكانی
هیندستان ده‌بینیێت ، له‌ڕۆمانه‌كه‌دا هاتووه:
( جبریل فریشته وه‌ك ئیسماعیل نه‌جمه‌دین له شاری پۆن له‌دایكبوو ... ئیسماعیل
له‌سه‌ر ناوی حه‌زره‌تی ئیسماعیل كه ئیبراهیمی باوكی ویستی بیكاته قوربانی
ناونرابوو ، نه‌جمه‌دین مانای ئه‌ستێره‌ی ئاینه..)
سه‌رچاوه : سه‌لمان ڕوشدی . ئایه‌ته شه‌یتانیه‌كان. چاپی ئه‌ڵمانی 1997، ل31
Salman Rushdie : Die satanischen Verse. Knauer Verlag 1997
ڕوشدی ڕیالیسته له‌گێڕانه‌وه‌یدا و جادوگهرایه له جیهانیدا ، به‌مانای
له‌ڕێگه‌ی (گێڕانه‌وه‌ی ڕیالیستانه‌وه) جیهانێكی دیكه‌ی ئه‌فسانه‌یی پڕ كێشه‌ی
ئاینی و مرۆیی بینادهكات. ڕوشدی و زۆر لهڕۆمانوسانی جیهان،كه‌سه‌كان له‌ده‌رگای
گێڕانه‌وه‌ی ڕیالستیهوه ده‌كه‌نه‌وه به‌نێو ئه‌فسانه‌دا، یاخود چاكتر وه‌هایه
بڵێم كه‌سه‌كان دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خوێنه‌ر ئه‌فسانه‌ی تێدا
بدۆزینه‌وه، خۆمان له‌به‌رده‌م چێژی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌فسانه و سیحری كه‌سه‌كاندا
هه‌ڵوێسته بكه‌ین...
7
باخوێنه‌ر بگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ماركیز ، چونكه له‌چیرۆكی ئه‌مڕۆی كوردیدا زۆر
به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتن هه‌یه له شێوازی ماركیز و هه‌میشه كه‌ناوی (ڕیالزمی
جادووگه‌رایی ) وه‌ك پۆزشێك به‌كارده‌برێت بۆ (بێ ڕووداویی) و (نابه‌رجه‌سته‌یی)
چیرۆكهكانیا. ماركیز زۆر ڕیالستانهیه له شێوازی گێڕانه‌وه‌یدا دێت و جوڵه‌ی
واقیعی ده‌به‌خشێت به پاڵه‌وانه‌كانی، فیگورهكانی ماركیز خوتبه‌ی دوورودرێژ
ناده‌ن، كه‌ئه‌مه زیاتر له شێوازی كلاسیكی ستاندال یاخود تۆلستۆی یان
دۆستێفیسكیدا ده‌بینرێت، فیگورهكانی ماركیز هه‌موو شتێك ته‌فسیر ناكه‌ن، به‌ڵكو
له‌ڕێگه‌ی جوڵه و بیناكردنی كه‌ش و هه‌وای چیرۆكه‌كه، هه‌ست به‌و سیحره ده‌كرێت
كه‌له‌نێو واقیعدا خۆی مهلإسداوه. بۆنمونه له‌دوا ڕۆمانیدا (به‌یادی سۆزانیه
غه‌مباره‌كانم ) ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌شێوه‌یه‌كی ڕیالستی وه‌سفی دنیای خۆی
ده‌كات به‌لإم له‌پشت ئه‌م ڕیالستیهدا، هه‌ست به ناماقوڵیهتی دنیا ده‌كه‌یت
له‌نێو ماقوڵیهتی ڕۆژانه ژیاندا خۆی مه‌ڵاسداوه، هه‌ست به سیحر ده‌كه‌ین له‌نێو
لۆجیكی ڕه‌قی دنیای ڕیاڵدا، له‌نێو لۆجیكی ڕه‌قی ته‌كنیكی وه‌سفی شته‌كانه‌وه
دنیایه‌كی دژ به‌یه‌ك و ناجۆر سهردێنێت، كهوورده وورده خوێنه‌ر لێی نێزیك
ده‌بێته‌وه نه‌ك له‌پڕ بكه‌وێته ناوی . ڕێگه‌م بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر
لهمهبهستهكانم نێزیك بمه‌وه ، هه‌ڵوێستیه‌ك بكه‌ین له‌به‌رده‌م چه‌ند
په‌ره‌گرافێك له‌وه‌رگێڕانه ئهلمَانیهكهی ئه‌م ڕۆمانه:
[ ڕۆژێك پێش یادی له‌دایكبوونی نهوهدساڵیم ، وه‌ك پیشه‌ی خۆم له‌كاتژمێر پێنجی
به‌یانیه‌وه هه‌ستام و ته‌نها كار ده‌بووایه ئه‌و ڕۆژه بمكردایه، ئه‌و ستوونه
بوو كه ڕۆژی یه‌ك شه‌مان له‌ڕۆژنامه‌ی (دیارۆ دی لاپاز) دا بلإودهبۆوه. هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه دیاربوو سه‌ره‌تای ڕۆژێكی ناخۆش و نه‌گبه‌ت دهستیــپـێكردبوو،
لهنیوهشهوهڕا ئێسقانه‌كانم دێشان و قوونم دهچووزایهوه، دوای سێ مانگی ئیشك
وبرینگ و گه‌رم، له‌پڕ كردی به‌هه‌وره تریشقه و هه‌رایه‌ك ئه‌وسه‌ری نه‌بێت،
قاوه‌كه‌م خسته سه‌ر ئاگره‌كه و چووم دووشێكم كرد و قاوه‌یه‌كم بهههنگوینهوه
بۆخۆم تێكرد و فراوێنێكی سووكم كرد ، دوایی قاتێك بیجامه‌ی تهنكم له‌به‌ركرد.
بابه‌تی ستوونی ئه‌مجاره‌م زۆر ئاشكرا‌و ڕوون بوو، ده‌بووایه له‌سه‌ر یادی
له‌دایكبوونی نه‌وه‌د ساڵیم بنوسم. من هه‌میشه ته‌مه‌نم وه‌ك بنمیـچـێـكی كون بوو
ده‌بینی، كه‌مرۆ دڵۆپه‌ی تكاوی لێوهببینێت، ده‌بێت ژیان چه‌نده‌ی مابێته‌وه بۆ
بینیی دڵۆپه‌ی داچۆڕاوی دیكه. كه‌منداڵ بووم بیستبووم كاتێك مرۆڤێك ده‌مرێت، بۆ
حه‌یاچوونی خاوه‌ن مردوو، هه‌رچی ڕشك و ئه‌سپێی مۆڵیووی نێو قّژی هه‌یه چیدی
نایه‌نه‌وێت له‌نێو قژیدا بمێنه‌وه و به‌سه‌ر سه‌رین و پشتیهكاندا بٌلإو
ده‌بنه‌وه، ناسره‌ون تاوه‌كو له‌قژی یه‌كێكی دیكه‌دا لانه‌ی خۆیان نه‌خه‌ن، ئه‌م
چیرۆكه منی ئه‌وه‌نده تۆقاندبوو، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رم پاك و لووس بتاشم و
بهكهچهڵی بچم بۆ قوتابخانه، تاوه‌كو ئهمڕۆێ نه‌وه‌د ساڵیم ئه‌م چه‌ند تاڵه
قژه‌ی كه‌ماوه‌ته‌وه ، وه‌ك سه‌گێكی به‌وه‌فای ئه‌و ترسه دێرینه‌م، زۆر به‌پاكی
دیقه‌ته‌وه ده‌یشۆم ....
گابریل گارسیا ماركێز : به‌یادی سۆزانیه غه‌مباره‌كانم . چاپی ئه‌ڵمانی ده‌زگای
كیڤی . 2004
Gabriel García Márquez. Erinnerung an meine traurigen Huren. Kiwi Verlag 2004 .
بابێین ئه‌و توخمه ووردانه شیبكه‌ینه‌وه كه له‌م په‌رگرافه‌ی سه‌ره‌وه‌دا جۆرێك
له‌سیحری شوێن و پارادۆكسی و ناجۆری په‌یوه‌ندیه‌كان پێكه‌وه له هاڕمۆنیهتێكی
گونجاو و زنجیرهبهندا ڕیزبه‌ند كردووه، بۆنمونه:
- ئاوه‌ز ڕۆشنیهكی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه تاڕاده‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی نوسین.
- قوون چوزانهوه و په‌یوه‌ندی به وه‌رزی ئیشك وبرینگ و بارانه‌وه.
- دڵۆپهكردنی بنمیچه‌كه و په‌یوه‌ندی به‌ته‌مه‌نه‌وه.
- مردنی مرۆڤ په‌یوه‌ندی بهڕشك و ئهسپـێهكان كه‌وه‌ك میراتیه‌كی ڕه‌ش ده‌چنه
سه‌روقژی خه‌ڵكی دیكه‌وه..
- عاده‌تی له‌خه‌و هه‌ڵسان و ڕیتواڵی قاوه خواردنه‌وه و جۆری له‌به‌ركردنی بیجامه
و نوسینی ستونێك له‌سه‌ر یادی نه‌وه‌د ساڵی له‌دایكبوونی ..
ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و وه‌سفه ڕیالستیانهن كه كه‌ش و هه‌وایه‌كی دیكه له سه‌ر
زه‌وی واقیعه‌وه دروست ده‌كه‌ن، سیحرێكی دیكه‌ی شوێن و پیرێتی و پابه‌ند بوونی
به‌ترسی مندالإنه لهكێچ و ڕشك پابه‌ند ده‌بنه‌وه به نوسینی ستونێكی
ڕۆژنامه‌یه‌وه، ئیدی نهخیتابی زیاده و نه‌فڕینی بالإخانه و نهوشهی زیادڕه‌وی
ئه‌فسانه‌یی بوونی هه‌یه .
ئه‌مڕۆ له‌نێو چیرۆك و ته‌نانه‌ت ڕۆمانی كوردیشدا واقیعی سیحری به‌جومله
به‌خوێنه‌ر ده‌فرۆشێت، به‌شێوه‌یه‌ك كهچیرۆك له‌وه‌زیفه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداو و
چركه‌ساته بڕیارده‌ره‌كانی مرۆڤه‌وه بۆته شتێك كه به‌تاقی ئاسمانه‌وه‌یه و
هه‌موو پاڵه‌وانی چیرۆكێكیش فه‌یله‌سوفێكه و قسه ده‌كات و ته‌فسیری خوا‌و پێغمبه‌ر
و فۆكۆ و ئه‌رز و ئاسمان ده‌كات ، ئه‌مه جگهلهلاوازی له دروستكردنی ڕووداو
كه‌سه‌كان و هه‌ڵسوڕانیان نه‌بێت له‌ڕووبه‌رێكی گێڕانه‌وه‌دا، هیچی دیكه نیه ..
8
بابێمه‌وه سه‌ر چیرۆكی گوڵی مریه‌م ، كه‌ئه‌میش له‌و كێشهبهندیه سه‌خته و
به‌شێكی له‌و نه‌خۆشیه به‌ركه‌وتووه، كه چیرۆكی ئه‌مڕۆی كوردی پێوه‌ی ده‌ناڵێت،
ئه‌وه‌تا مریه‌م ساتێك تیۆلۆگه و مێژووی په‌یوه‌ندی مرۆڤ بهخوادوهوه ته‌فسیر
ده‌كات وه‌كو چۆن له‌م چیرۆكه‌دا دهیـبینین مریه‌م ده‌ڵێت :
مریه‌م ده‌یگوت " هیچ جێیه‌ك وه‌ك ده‌ریا به ئاشكرا سیماى خودا نیشان نادات ده
برِۆ ... برِۆ سه‌یرى ده‌ریا بكه بزانه چی تیایه ... برِۆ بزانه هه‌رچى
كه‌شتیوانى سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێریه هه‌یه باوهرِداره به خودا یانا ؟ خودا له پێش
چاوى ئه‌وانه ، شه‌وێك كه توشى تۆفانێك ده‌بن وا ده‌زانن خودا رِقى لێهه‌ڵگرتوون
، ئه‌وان ئه‌وه‌نده نه‌فامن نازانن كه خودا رِق پێنازانێت . ئه‌وه جێنیشنى
خودایه له ده‌ریا كه ناشیانه كاره‌كانى بۆ رِانهپهرِێت ،وه‌ختێك خودا بۆ
چهندساتێكى كه‌م ده‌ریا جێدێڵێت و دێت خۆشه‌ویستى له‌دڵى عهبدهكانیا
تازه‌ده‌كاته‌وه".
تاوێكیش مریه‌م ته‌فسیری كه‌ون و كائینات ده‌كات و وه‌ك ڕه‌خنه‌گرێكی ئه‌ده‌ب
ته‌فسیری ڕۆڵی گێڕنه‌وه ده‌كات له‌ژیاندا و ده‌ڵێت :
پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌و چاوهتهڵخانهمان به ئــــــاو بشۆین ,ئیدى ئه‌وه‌نده
فریوى ئه‌وه نه‌خۆین كه‌ئێمه لهتوخمى خۆڵین .ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كه به‌مه‌به‌ست
یان بێمه‌به‌ست گێرِانهوه دروستى كردووه ,ئه‌ى چۆن گێرِانهوه وایه رِهنگه
ماوه‌یه‌كى تر وا له‌من و تۆ بكات لهچیرۆكێكدا به‌ریه‌كتر بكه‌وین و یه‌كتریش
نه‌ناسینه‌وه ,من زۆر لهگێرِانهوه ده‌ترسم … ئه‌سمه‌رم توخمى رِاستهقینهى
مرۆڤ ئــــــاوه... ئــــــاو
ئێمه‌ی خوێنه‌ر له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێكداین قاچێكی لهئاسمانهكانی خوادیه و
قاچێكیشی له زانینیه سروشتیه‌كان و سه‌ریشی پڕه له ئه‌ده‌ب و په‌خشان، به‌كورتی
و به‌كوردی ئێمه له‌به‌رده‌م تاغورێكین كه‌نازانین چۆن بۆته تاغور!، له‌به‌رده‌م
تیۆلۆگێكداین نازانین وانه‌ی ئاینی له‌لای كێ ته‌واو كردووه !! ، له‌به‌رده‌م
نیتچهیهكی مێینهداین كه‌نازانین كه‌ی له‌كورسی فیۆلۆگیهوه ئه‌و تێزانه‌ی
گووتووه، به‌كورتی و به‌كوردی، ئێمه له‌به‌رده‌م فیگورێكداین كه‌مێژووی نازانین.
دیاره هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه باسمان كرد ئه‌م تهمومژگهرایه بێ ئامانج و بێ
جیهانبینیه خراپترین بۆماوه‌ی شێوازی گێڕانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی حه‌فتاكانه كه
پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كانیان بێ مێژوو وبێ بیۆگرافی و بێ قاچ بوون ، بۆ داپۆشینی ئه‌و
بێ توانایه، ڕه‌مزیه‌ت و تهموژاویهت ئه‌و په‌رده سپیه بوو خوێنه‌ری چه‌واشه
ده‌كرد ..
خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م چیرۆكه ته‌عبیره له‌كێشه‌ی نه‌وه‌یه‌ك كه‌چیدی
نایه‌وێت له‌سه‌ر زه‌وی خۆی بژی ، چیدی نیشتمان سه‌رسامی ناكات ، چیدی ئینتیمای
نه‌ماوه بۆ هیچ مێژوویه‌كی شار و نیشتمان و زه‌وی خۆی ، چیدی نایه‌وێت لێره
بمێنێته‌وه و هه‌میشه له‌شوێنێكی دیكه‌ی خه‌یاڵی بۆكراوه ، هه‌میشه واهه‌ست
ده‌كات له‌وێ ده‌گات به گولی مریه‌م!، له‌وێ ده‌توانێت لێره‌بوونی خۆی وه‌ك
مرۆڤێكی ئازاد و خه‌ونبینه‌ر بسه‌لمێنێ ، ئه‌م چیرۆكه له‌پشتیه‌وه خه‌مێكی قوڵی
مه‌ست بوون و خومار بوونی گه‌نجانه به‌رامبه‌ر واقیعی تاڵی كوردی پڕ گه‌نده‌ڵی
وه‌ستاوه ، خه‌می بێزاربوون له‌چیرۆكه دووباره‌بووه‌كانی پاڵه‌وانه پیره‌كان ،
بیروكراته و گه‌نده‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ ... به‌لإم!!، ئه‌مانه هه‌مووی خوێندنه‌وه‌ی
منی ڕه‌خنه‌گره بۆ ئه‌و تێكسته، دۆزینه‌وه‌ی منی ڕه‌خنه‌گره بۆ ئه‌و خوده
هیلاكه‌ی گه‌نج كه‌ڕۆژ به‌ڕۆژ ده‌چێته‌وه نێو جیهانی ناوه‌وه‌ی خۆی و ده‌یه‌وێت
جیهانی ده‌ره‌وه له‌بیربكات ، ده‌یه‌وێت چیدی لێره نه‌مێنێت ، گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ
نه‌كرا و بۆ نه‌لوا ، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێو و خۆی و له‌نێو زینده خه‌وندا
خۆی قوشمه‌ڵه ده‌كات. مه‌به‌ستم له‌وه‌یه ئه‌وه خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه
به‌تۆبزی ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌ژێر خۆڵی ئه‌فسانه‌گه‌ری و سیحریهتی زۆره‌ملێ ده‌خاته
ئاستی هه‌ستپێكردن، ده‌نا خۆی ئاوه‌ها به‌رجه‌سته نیه .. ئه‌م بیرۆكه جوانه
لهچیرۆكهدا بهشهرمنیهوه خۆی ده‌رده‌خات و به‌باشی هه‌ستپێكراو نیه ،
به‌ته‌واوه‌تی نه‌خه‌مڵیوه له جوڵه‌دا، ته‌نها له‌سه‌ره‌تادا نه‌بێت فیگوری
سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه دێت و ده‌چێت و جوڵه‌ی هه‌یه ، به‌لإم ئیتر ئه‌م هاوكێشه‌ی
لێره و لهوێــیه، كه‌له‌سه‌ره‌تای ئه‌م نوسینه‌دا باسمان لێوه‌ی كرد، جومگه‌ی
سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه‌ن و ده‌مانگه‌یه‌نێته مریه‌م. به‌داخه‌وه به‌خشینی ئه‌و بازنه
ڕۆشنایی و ئهفسانگهرایه خوتبهبێژانه بهمریهم، ئه‌م تاڵه ده‌زووانه‌ی
بیرۆكه‌ی لێره و له‌وێ ونده‌كات ، جومگه‌ی سه‌ره‌كی و پشتهبیرۆكه و پشته‌وێنه‌ی
ڕووداوه‌كان ته‌مومژاوی ده‌كات .
خاڵی سێهه‌مم ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م چیرۆكه له‌سه‌ر لیستی چیرۆكه (بێ ڕووداوه‌كان )
ده‌ژمێردرێت، ڕووداو ته‌نها جوڵه‌ی ڕیالستی ده‌ره‌كی نیه وه‌ك له‌چیرۆكه‌كانی (
تۆماس مان) دا دهیـبـینین ، به‌ڵكو ڕووداو زۆرجار ناوه‌كیه وه‌ك چۆن له‌چیرۆكی
جێمس جۆیس و ولیه‌م فۆكنهرداههستی پێده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها لای شێرزاد حه‌سه‌ن
ڕووداو له‌نێوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه ده‌جوڵێت.. به‌لإم كاتێك هیچ ڕوونه‌دات ئه‌وه
كێشهبهندیه!، به‌ڵێ كاتێك هیچ ڕوونه‌دات، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌نمونه‌ی
چیرۆكی بلإوكراوهی زۆر گۆڤار و ڤیستیڤاڵه‌كاندا ده‌یبینین ، كاتێك هیچ ڕوونه‌دات
مانای نقومبوونه له په‌خشان ئامێزیهك كهبۆنمونه له‌پڕێكدا كهشتیهوانهكان
له‌ده‌ریادا ده‌خنكێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیرێك نهێنیه‌كی دركاندووه و منداڵێك
ده‌بێته خه‌ونی ده‌ریا و له‌كۆتایشدا نازانیت كامه نهێنی هه‌یه و بۆچی ئه‌م
نهێنیه ده‌ریاكان وشكه ساڵ ده‌كات!! ، له‌چیرۆكێكی دیكه‌دا ماسی قسه‌ده‌كات ،
له‌یه‌كێكی دیكه‌دا له‌پڕدا ڕێگه‌كه ده‌بێته قه‌برستان و ...هتد .. ئیدی ئێمه
به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه ده‌بینه‌وه كه‌چیرۆكی نه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م
كێشهبهندی (ئیشكالیه‌تی) گرێچن و ڕووداودایه، ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌بێت له‌هه‌موو
چیرۆكێك بكرێت ئه‌وه‌یه: چی ڕوویداوه و چی ڕووده‌دا؟، له‌م پرسیاره‌وه دنیاكان
دروست ده‌بن و هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌ك به‌شێكی ئه‌م جیهانه ئاڵۆزه‌مان نیشانده‌دات
. ئه‌م چیرۆكه‌ی (توانا ئه‌مین ) ڕووداوی تێدایه و ده‌توانین بڵێین چی ڕوویداوه ،
به‌لإم دیسانه‌وه ده‌چێته‌وه نێو خانه‌ی مامهخولهی ته‌مومژی و بێ ڕووداوی و
ڕیتمێكی پلاستیكی هه‌یه و گرێچن توندوتۆڵی خۆی ونده‌كات ..
له‌كۆتایدا ده‌مه‌وێت بڵێم كه‌ئه‌م چیرۆكه سه‌ركه‌وتووه چونكه توانیویه‌تی
له‌زۆر كێشهبهندی نه‌وه‌ی نوێیی كوردی نێزیكمان بخاته‌وه ، نێزیكبوونهویهك
له‌جیهانی ناوه‌وه وه‌ك خۆ قوشمهڵهبوونێك له‌ده‌ست ڕه‌قێتی و زبرێتی جیهانی
ده‌ره‌وه ، چیرۆكی (گوڵی مریه‌م) ، چیرۆكی چیرۆكنوسێكی به‌ته‌ماعی ئازایه كه‌زۆر
هێمنانه ڕووبه‌رێكی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له‌هونه‌ری گێڕانه‌وه و چیرۆكنوسیندا
داگیركردووه ، توانا ئه‌مین له‌م چیرۆكهیدا تاوتوێی هونه‌رێكی گێڕانه‌وی تایبه‌ت
به‌خۆی ده‌كات ، به‌هێمنی چنینه‌وه‌ی سایكۆلۆژیه‌تی نه‌وه‌یه‌ك نیشانده‌دات ،
له‌نێوان جیهانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی خۆیدا تووشی په‌رتبوونێكی عوسابی بووه...
ته‌واو
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
نورنبێرگ 10/11/2006
ڤلهێمی دووهه‌م دوا قه‌یسه‌ری ئه‌ڵمانی
1905 Wilhelm II.