با دڵنیا بێت ئاو !
ده‌قی : جه‌مال غه‌مبار
شه‌وی گۆشه‌گیریی چه‌نده کورتیش بێت
تازه من ناتگه‌مێ ئه‌ی سپێده‌ی ئومێد !
چه‌نێ درێژیش بێت به‌یتی دڵنه‌وایی دنیا ،
تازه مه‌حاڵه گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆرانیی و سێبه‌ر
بۆ عه‌رعه‌ری ته‌نیایی من !
***
ویستم دڵی شکاوی سه‌فه‌ر بده‌مه‌وه
گۆزه‌یه‌کی موسافیر خۆی پڕ کرد له شه‌رابی مردن و
له سه‌ربانی درۆکانی ژیانه‌وه خۆی به‌ردایه خوارێ ..
***
له شه‌هیدێکیان پرسی ؛ که‌ی ئه‌گه‌ڕێیته‌وه ناومان ؟
ئه‌و وتی ؛ که شۆڕش ده‌ستی پێکرده‌وه !
***
- "پڕم له قوتوی به‌تاڵی ڕێگه‌کان .. پڕم له نیگه‌رانیی..
که‌ی منداڵێکی موحتاج کۆمئه‌کاته‌وه و
ئه‌مباته‌وه بۆ شار !"
ڕه‌شه‌بایه‌کی ئۆپۆزیسیۆن وای له‌سه‌ر دیواره
غه‌مناکه‌کانی گه‌رمیان نووسیبوو ...
***
به منداڵیی ، که چاوی ئه‌میان ڕشت
دنیا له ژێر سفری ژیاندا بوو ..
ئیتر له سێیه‌مینی ته‌مه‌ندا ئه‌م چووه شه‌ڕ و نه‌گه‌ڕایه‌وه ..
***
به‌ر له مردن
ته‌نیاییم له قوڕی نیشتیمان هه‌ڵئه‌کێشم
ئاخر کێ له ناڵه‌ی ئه‌م بارانه‌ی من تێئه‌گات !
***
بۆ ڕۆیشتیت ئه‌ی نیشتیمانی من ! بۆ ڕۆیشتیت ..
خۆ تۆ منداڵی دوێنێ بوویت
ئێستاش جۆللانه‌که‌ت بێ خۆت دێت و ده‌چێ !
بۆ ڕۆیشتیت ؟
***
چه‌نده نزام کرد خوا وڵاتێکم بداتێ
خاڵیی له شه‌ڕی براکان ، سپیی له لافیته‌ی ڕه‌ش
خوا نزاکه‌ی گیرا کردم ، شه‌ڕی براکانی خسته ده‌ریاوه
که‌چی ڕق و برسێتیی هێشتا بێدارن
نیشتیمان هێشتا غه‌مناکه به شه‌وی له خاچدانی گۆرانی !
***
ژنێک له دووره‌وه ده‌سته‌کانی بۆ خوا درێژ ئه‌کات
ژنێک له دووره‌وه کۆڵوانه‌که‌ی پڕ ئه‌کات له دوعا
ژنێک له‌ودیو په‌نجه‌ره‌کانی تیرۆره‌وه
دوکه‌ڵ کۆ ئه‌کاته‌وه
حه‌ز ئه‌کات خۆر زوو هه‌ڵبێت ...
ژنێک ده‌ستی له دڵی منا چاندووه
بۆ ئه‌وه‌ی له لێدان نه‌که‌وێت !
***
عیشق چه‌ند خاڵییه بێ تۆ !
***
به بێ چاوه‌کانی تۆ ،
ئه‌م که‌ناری ئاوه‌دانییه پڕه له ڕوانینی خه‌مناک ..
***
با ئاو دڵنیا بێت من ناوم ئێواره‌یه
هه‌ندێک له ساڵه‌کانی عومرم لێ زیادن
هه‌ندێک خامۆشییم به قه‌رز داوه‌ته جاده‌کانی ژیان
هه‌ندێک جار عاشقان دێن و گۆرانییم تیا ئه‌ڵێن !
با ئاو دڵنیا بێت من ئیتر ته‌می ڕووتی شه‌وگارم
به سه‌حه‌ری چ ئومێدێکی شکاو نابه‌خشم ..
با دڵنیا بێت ئاو !
***
" دوا جار به یه‌کتری ناگه‌ین .. "
له‌و ڕسته‌یه‌وه
هه‌موو چیرۆکه‌کانی دنیا ده‌ست پێئه‌که‌ن !
***
ئه‌و ده‌مه‌ی باخچه ده‌ستخه‌ڕۆ ئه‌کرێ
پێی ئه‌ڵێن ؛ تۆ به دیار گوڵه‌وه بسوتێ
گۆرانییه‌کانت له‌سه‌ر ئێمه ...
باخچه ئه‌بێته خۆڵه‌مێش و
ده‌نگی قه‌تارێ له چ لایه‌که‌وه نابیسترێ ...
***
خودایا ! بارانێک بنێ به‌م خامۆشییه‌ی منه‌وه
درێغیی مه‌که له‌وه‌ی هه‌ڵمکێشیت له ته‌ماشای خۆت ..
خودایا ! به خاتری شیعرم که ،
شه‌وێک خۆت بکه به که‌لاوه‌ی ڕۆحما
بڵێ من ئه‌مه‌تام لێره‌دام له سووچی شیعرێکدام
له داخی سه‌غڵه‌تیی دنیا ، له داخی تۆفانی غه‌در و
له به‌ر مه‌وجی ئه‌و کوشتاره‌ی
به ناوی منه‌وه له گوڵ ئه‌کرێت
ناچار خۆم هاتوومه ناوتان !
خودایا !
بۆ دوا جار له بۆنی ته‌نیاییه‌که‌ی خۆتم هه‌ڵکێشه ..
***
شه‌وانه که‌سێک له عه‌ده‌مه‌وه دێت و
به لای خه‌ونه‌کانی مندا ڕه‌تئه‌بێت و
فانۆسی گۆرانییه‌کی به ده‌سته‌وه
پێئه‌چێت دڵی لای بارانی ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ
جێهێشتبێت ..
شه‌وانه که‌سێک ورته ورتێتی .. تێناگه‌م چیی ئه‌ڵێت !
شه‌وانه که‌سێک ،
بێده‌نگ ، بێده‌نگ .. گریان ئه‌نووسێته‌وه و
نیشتمان ئه‌خاته ڕسته‌ی ته‌واونه‌کراوی ته‌نیاییه‌وه !
ئه‌و که دێت ،
ئه‌زانێت من له ته‌می کام نیگه‌رانییدا غه‌رقم ،
ئه‌زانێت سه‌ری من پڕه له چه‌ند ئه‌ستێره‌ی په‌شۆکاو ..
ئه‌زانێت شه‌وه ته‌نیاکانی من وێڵی کامه نووری خودان !
شه‌وانه که‌سێک ، بارانی عیشق ته‌ڕی ئه‌کات و
دێت و له ده‌رگای ئازاره‌کانی من ئه‌دات و
هاوار ئه‌کات ؛
- بیکه‌ره‌وه ..! من ئاگری نیشتمانم بۆ هێناویت ،
بیکه‌ره‌وه ، من باده‌ی دڵنه‌وایی و
کۆترێکی شیعری نالی و
هه‌ناسه‌یه‌کی سووتاوی شاره‌زوورم بۆ هێناویت !
بیکه‌ره‌وه ، من پڕ به کتێبه‌کانی ئاسووده‌یی
پڕ به دنیای موباره‌کی په‌پووله‌کان ،
شکۆفه‌ی ماچ و
غه‌زه‌ڵی ته‌ڕم بۆ هێناویت ...
ئه‌و ، که دێت .. من نایناسم ..
که‌چی ئه‌ڵێیت سه‌ده‌یه‌که هاوڕێمه ، ئه‌و که دێت !
***********
زستانی 2007 ی ئه‌دیلاید