بابه‌ت :
ڕاپۆرتی شیکاری
کورده‌کانی تاراوگه کتێب ناخوێنهنهوه.
له‌ڕۆژێکدا ته‌نها یه‌ک کتێب له‌کتێبخانه‌ی کوردی له‌ستۆکهۆڵم خواستراوه..!؟
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری ـ نوسینگه‌ی ( لڤین )ی ئه‌وروپا
سه‌رباری ئه‌وه‌ی کهڕهوهندی کوردی په‌یوه‌ست به تێکه‌ڵاوبوون، پێکه‌وه‌ژیان ،
هه‌ڵکردن و خۆگونجاندن له‌ژینگه‌یه‌کی ئه‌وروپی نمونه‌ی سستوکهم چالاکی ترین
که‌مایه‌تی له‌ئه‌وروپا ئه‌نوێنێت ،له‌ڕووی کلتوری،فه‌رهه‌نگی،ڕووناک‌بیری و
خوێندنه‌وه‌ی کتێبیش هه‌ژار و ناکامڵ تر دێته به‌رچاو.
ـ جگه له‌هه‌بوونی چه‌ند دانه‌یه‌ک له‌کتێبخانه‌ی کوردی له‌ئه‌وروپا له‌ته‌واوی
کتێبخانهگشتیهکانیش ،به‌شێک هه‌یه بۆ کتێب بهزمانیبێگانه ،کتێبی کوردی له‌و
خانه‌یه‌دا که‌مترین ڕێژه‌ی (کتێب وخوێنه‌ر)ی تایبهدی ده‌کرێت.له‌م ڕاپۆرته‌ماندا
له قه‌یرانی خانه‌ی کتێب له‌ئه‌وروپا ده‌کۆڵێنه‌وه. به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م
کاره،سه‌ره‌تایه‌که بێت بۆقسه‌کردن لهسهرشته گرنگ و پهراوێزکراوهکانی
دونیاوچهرخی نوێی ڕۆشنگه‌ری کوردی.
کوردلهئهمڕۆدا که‌خه‌ون به‌دروستکردنی لۆبێکی کوردی ئه‌بینێت وسه‌رمایه‌ی
بۆدهخاتهگهڕ،باشتره سه‌ره‌تاکه‌ی لهچاکردنی حاڵ وباڵی خانه‌ی کتێبه‌که‌یه‌وه
ده‌ستپێبکات، ئێمهلهکاتێکدا که‌به‌دوای قه‌یران وئه‌گه‌ری داڕمانی خانه‌ی کوردی
و په‌یوه‌ندی (خوێنه‌ر و کتێب ) له‌ئه‌وروپا تێههڵچوبووین ، بۆمان ده‌رکه‌وت
که‌حاڵ وباڵی کتێبخانه کوردی له‌ناوخۆی کوردستان لهپێشینهشداحاڵ وباڵی
کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له‌ئه‌وروپا باشترنییه بگره داڕماو داهێزراو تردێته
به‌رچاو .
ـ ده‌زگاکانی چاپ وبڵاوکردنه‌وه، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری وکتێبفرۆشهکان،
که‌به‌شیوه‌یه‌کی ڕاستهوخۆبهرپرسن له‌بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌لێکی ئاره‌زوومه‌ند
بۆخوێندن....به‌رپرسیشن له‌گه‌یاندنی کتێب ودروستکردنی خانه‌ی کتێب له‌و بورارهدا
خه‌مسارد وکه‌مته‌رخه‌م دێنه‌به‌رچاو، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری زۆربه‌که‌می
وبهدهگمهنیش له‌خه‌می ئه‌وه‌دایه ( خانه‌ی کتێبی) کوردی له‌ئه‌روپا پڕکتێب ،یان
کار بۆدروستکردنی په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌وتۆی نێوان ( خوێنه‌ر وکتێب) له‌جۆری
په‌یوه‌ندی وپێویستی مرۆڤ به‌خۆراک به‌ئاو بۆ ژیان بکات .
په‌یوه‌ندی نێوان ( کتێب وخوێنه‌ر) وه‌ک هه‌موو
جۆرهپهیوهندییهکانی تری کۆمه‌ڵگه‌لی کوردی په‌یوه‌ندییه‌کی نادروسته ، هه‌ندێک
جار کتێبی باش چاپ ده‌کرێت وناگاته ده‌ستی خوێنه‌ری کوردلهئهوروپا،جاریش هه‌یه
به‌پێچه‌وانه‌وه کتێبی خراپ چاپ ده‌کرێت و هه‌میشه له‌به‌رده‌ستی خوێنه‌ردایه .
به‌ڵام تاچه‌ند لهههردووچهشنی کتێبه‌کان خوێنه‌ری هه‌یه ئه‌میش بۆخۆی
پرسیارێکه ؟ هه‌قی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه!
ـ له‌ناوه‌ندی نه‌بوونی ده‌زگایه‌ک به‌ناوی (ده‌زگای خزمه‌تگوزاری کتیبخانهکاندا )
کتێبخانهگشتییهکانی کوردستان ژماره‌یه‌کی که‌می کتێبی کوردی تیابه‌دی ده‌کرێت.
ئه‌وه‌تانێ له‌ناودڵی (پایته‌ختی ڕوناکبیری) سلێمانی ، له‌کتێبخانه گشتییه‌که‌یدا
که‌له‌ساڵی 1944 به‌ماندووبونی پیره‌مێرد هاتۆته‌بوون له‌کۆی سه‌دوبیست ههزارکتێب
خاوه‌نی ته‌نها ( 5805 ) کتێبی کوردی یه له‌و ژماره‌یه‌ش تانها (3805 ) کتێب داخڵی
کتیبخانهکراون (ته‌سنیف) کراون 2000 کتێبی کوردی له‌چاوه‌ڕێی داخڵکردنه. ئه‌م
ڕێژه‌یه‌ش ته‌نها %4 کتیبه‌کانی ناوکتێبخانه پێکدێنێت . ئه‌م ڕیژه‌یه
بهێنه‌ره‌وه به‌رچاوی خۆت وله‌گه‌ڵ شوێنێکی تربهراورد پێبکه. بۆنمونه
لهکتێبخانهیهی گشتی شارێکی وه‌ک (به‌رلین)ی ئهڵامن زان،کتێبه ئه‌ڵمانیه‌کان
بۆخواستن له‌کۆی گشتی کتێبه‌کانی ناوکتێبخانه % 4 پێک‌بێنێت وباقی کتێبه‌کان
به‌زمانی ئینگلیزی بن .
ـ له‌به‌رامبه‌ردا له‌شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید کتێبخانه‌یه‌کی کوردیلهساڵی
1997 هاتۆته دامه‌زراندن ، پرۆژه‌که‌ش له‌بنه‌ڕه‌تدا پرۆژه‌یه‌کی (وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری سوید و شاره‌وانی ستۆکهۆڵم ) ه وله‌پێناو ژیانه‌وه‌ی کلتوری کوردی
کارده‌کات،خاوه‌نی (8501 ) کتێبی جۆراوجۆری کوردی بێت .له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی
به‌ده‌سکه‌وتنی ئه‌م ههمووکتێبه لهکتیبخانهی کوردی له‌ستۆکهۆڵم که‌ته‌مه‌نی
له‌ده‌ساڵ تێناپه‌ڕێت (نهوزادهیرۆری) به‌ڕێوبه‌ری کتێبخانه گوتی: له‌کۆی گشتی
کتێبه‌کان( 2400 کتیبی به‌دیاری و 6100 کتێبی به‌کرین ده‌ستکه‌وتوون) .ئه‌مه
له‌کاتێکدا ههتائهمڕۆلهکتێبخانهی گشتی سلێمانی کتێب ته‌نها به‌دیاری
وه‌رده‌گرێت وکتێبخانه‌ی سلێمانی جگه له‌خۆی که وه‌ک به‌ڕێوبه‌ریه‌تی یه‌ک
کارده‌کات سه‌رپه‌رشتی 11 کتێبخانه‌ی تری ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانیش ده‌کات ... هیچ
جۆره بوجه‌یه‌کی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆکتێب کڕین ،مانگانه ئه‌و بوجه‌یه‌ی که
له‌به‌رده‌ستیدایه ته‌نها 3 ملیۆن دیناری ئێڕاقی یه ، ئه‌م بوجه‌یه‌ش ته‌نها بۆ
کاری کارگێرێ دێتهخهرجکردن نه‌وه‌ک بۆکتێب کڕین .
ـ کتێبخانه‌ی کوردی ئه‌لیکترۆنیwww.pertwk.com
که پرۆژه‌یه‌کی تاکه‌که‌سی یه و دروشمی (ئه‌م کتێبخانه‌یه هی هه‌موو که‌سێکه‌و
هیچ که‌سێکیش خاوه‌نی نییه) ی کردۆته مانشێت و‌دروشمی کاره‌کانی خۆی وله‌ماوه‌ی
چه‌ندساڵێکی که‌مدا هاتۆته دامه‌زراندن له‌سه‌رزاری به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ی
(بههرۆزحهسهن) تابه‌رواری 2007.09.09 خاوه‌نی نۆسه‌دو چل وچوار 944 کتێبی کوردی
یه ، له‌وژماره‌یه 127 کتێبی دیوانی شیعره ئه‌گه‌ر به‌راوردێک له‌نێوان ئه‌م
ژماره‌یه‌و ژماره‌ی کتێبه‌کانی کتێبخانه‌ی سلێمانی بکه‌ین به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ
مێژووی دامه‌زراندنی هه‌ردووکیان بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م ههوڵهتاکهکهسی
یهلهدهساڵی داهاوتوودا ئه‌گه‌ربه‌م نهسقهی ئێستای کاربکات کتێبی
له‌کتێبخانه‌ی سلێمانی زیاتر ده‌بێت. ئه‌وه‌ی کهجیگهی ئاماژه‌پێدانه کتێبخانه‌ی
ئیلکترۆنی کوردی به‌هه‌مان ته‌رزی کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی کتیبه‌کانی به‌دیاری پێ
ده‌گات.!؟لڤین ئه‌پرسێت ئه‌بێت ئه‌وهۆیه چی بێت که‌وابکات نوسهروههندیک
له‌ده‌زگاکانی چاپ کتێبه‌کانی به‌دیاری بۆکتێبخانهی ئیلکترۆنی بنێرێت به‌ڵام بۆ
کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی نه‌نێرێت؟
ـ سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵی ده‌زگاکانی چاپ وبڵاوکردنه‌وه بۆدروستکردنی ئه‌رشیف
وکهتهلۆگێکی ئه‌نته‌رنێتی له‌وباره‌یه‌وه زۆرکهمتهرخهم وگهرههوڵیشیان دابێت
هه‌وڵه‌کان سه‌ره‌تاین ،ته‌نانه‌ت ده‌زگایه‌کی وه‌ک ده‌زگای سه‌رده‌م،
کهبڕیاروایه ده‌زگایه‌کی نمونه‌ی بێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌تائێستا
خاوه‌نی ماڵپه‌ڕێک نییه،خه‌ڵک بتوانێت سودی لێوهببینێت. هه‌رچی په‌یوه‌ندی
به‌ده‌زگای چاپی ئاراسه‌وه هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه پرسیارێکمان ئاراسته‌ی
به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای ئاراس کردوه وه‌ڵامه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه‌بوو.
* ماڵپه‌ری ده‌زگای ئاراس
www.araspublisher.net
له‌ئاست پێویستدا نییه،! تهنهالیستی ئه‌وکتێبانه‌ی تیا ده‌بینریت که‌له‌سه‌ره‌تای
دامه‌زراندنی ئاراس چاپکراون ،ئایا ئه‌مه‌بێ ئیمکانیه‌تی ده‌زگای ئاراسه؟یاخود
که‌مته‌رخه‌می کارگێڕانی ئه‌و به‌شه‌یه؟
* به‌دران ئهحمهدحهبیب ( ڕاستت ده‌وێت ئێمه ماڵپه‌ڕمان هه‌ر نییه.
واتازهخهریکین ماڵپه‌ڕێکی تازه بکه‌ینه‌وه.پێش ته‌واوبوونی ئه‌مساڵ هیوادارین
ماڵپه‌ڕێکی تازهوڕێک وپێک دابمه‌زرێنین. به‌رهه‌مێکی یهکجارزۆرمان هه‌یه‌و
ده‌مانه‌وێ بگه‌ن بهخوێنهرانمان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێ.ئهگهرئهمهبکهین
ئهوابهشێک لهوئازارانهش که‌م ده‌که‌ینه‌وه کهلهپرسی دابه‌شکردندا
هه‌مانه.
که‌می خواستنی کتێب لهئهوروپاو كوردستان:
ـ کتێبخانه‌ی کوردی له‌ستۆکهۆڵم ،لهسهرزاریبهڕیوبهرهکهی (نهوزادههریری)
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی سه‌ردانی خه‌ڵک بۆ کتێبخانه‌که‌یان پێی ڕاگه‌یاندین:
که له ساڵی 2006 ته‌نها 296 کتێب (خواستراوه) ئیستیعارهکراوه.له‌وژماره‌یه‌ش :
119 ی ڕه‌گه‌زی مێینه ڕه‌گه‌زی نێریش 173 پێکدێنیت ،ڕۆژانه‌ش 5 تا 4 که‌س
سه‌ردانی کتێبخانه ده‌که‌ن ،وه‌زیاتر لهههزارکهس سه‌ردانی که‌ته‌لۆگی کتێبی
کتیبخانهلهڕیگهی ماڵپهرهکهیهوهماڵپهری کتێبخانه‌ی کوردی
www.kurdishlibirary.org ده‌کات .به‌پێی ئه‌م ئاماره له‌ڕۆژێکدا که‌متر له1 کتێب
له‌کتێبخانه‌ی کوردی لهستۆکهڵم خواستراوه. له‌کاتێکدا ئه‌م کتێبخانه‌یه
به‌پاره‌و فه‌رمانبه‌رێکی زۆردهبرێت به‌ڕێوه ..
ـ کتێبخانهگشتییهکانی سوید چهندشارهوانییهک به‌نمونه
کتێبی کوردی له27 کتێبخانه‌ی شاره‌وانییه‌کان دهخواسترێت ،ساڵانهڕێژهی خواستن
ناگاته400 په‌رتوک. له‌شاری ستۆکهۆڵم که نزیکه‌ی سه‌دوچل وهه‌شت ههزارکورددهژی
لهساڵیکداتهنها 1200 که‌س سه‌ردانی کتێبخانه‌ی کردوهولهوژمارهیش ته‌نها89
کتێبی کوردی خواستراوه. له‌شاری یۆتۆبۆری که‌تیایدا67 ههزارکورددهژی له‌ساڵێکدا
نزیکه‌ی 500/600 کوردسهردانی کتێبخانه‌کانی کردووه،له‌وژماره‌یه له‌ساڵێکدا
ته‌نها400 کتیبی کوردی خواستراوه.
ـ له‌مه‌ڕ ژماره‌ی سه‌ردانه‌کانی کتێبخانه‌ی ئیلکترۆنی کوردی بههرۆزحهسهن
به‌ڕێوبه‌ڕی کتێبخانه له‌وباره‌یه‌وه پێی ڕاگه‌یاندنین که:( ژماره‌ی
سه‌ردانه‌کانی ڕۆژانه زۆر جیاوازه، له‌کاتی ئێستادا ڕۆژانه له 600 تا 1100 جار
سه‌ردانی کتێبخانه‌ی کوردی "په‌ڕتووک
pertwk.com" ده‌کرێت
و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی کتێبه‌کان و دانانی به‌شی نوێ‌دا،
هه‌روه‌ک به‌شی گه‌ڕان و لیستی کتێبه‌کان، ڕۆژانه ڕووی له زیادبوونه و هه‌موو
مانگێکیش چه‌نده‌ها خوێنه‌ری نوێ ئاشنای ئه‌م سایته ده‌بن. له‌م باره‌یه‌وه
ئه‌وه‌ی زیاتر مایه‌ی دڵخۆشی منه ئه‌وه‌یه که زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانی
ئه‌م سایته ده‌که‌ن، به‌مانای وشه خوێنه‌رن. هه‌ر بۆ نمونه له مانگی پێشوودا
پتر له ملیۆنێک و سه‌د هه‌زار کرته له به‌شه‌کانی ئه‌م سایته دراوه، واته
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی که دێنه ئێره به‌دوای کتێب‌دا ده‌گه‌ڕێن و
دایان ده‌گرن، نه‌ک هه‌ر ئاوها سه‌ردانێکی سه‌رپێیی بکه‌ن و به‌جێیبهێڵن).
ـ سه‌باره‌ت به‌ئه‌وانه‌ی که‌سه‌ردانی ده‌که‌ن
زیاتر له کام وڵاتهوهسهردان ده‌که‌ن،خوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه یاخود
ناوه‌وه‌ی کوردستان؟
به‌هرۆز حه‌سه‌ن به‌ڕێوبه‌ڕی کتێبخانه‌ی ئیلیکتۆنی کوردی: له‌وه‌ڵامدا
ده‌ڵێت:(زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌ردانه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه‌ن. له‌به‌شی
ئاماری سایته‌که‌دا، که به‌پێی ژماره‌ی سه‌ردانه‌کان له وڵاتانی دونیاوه
داڕێژراوه، ته‌نها 20 وڵاتی یه‌که‌م نیشانده‌دات. به‌داخه‌وه زۆر جار
سه‌ردانه‌کانی کوردستان هێنده که‌من که ناچێته ناو ئه‌و لیسته‌وه).
لهسهرڕۆشنای وه‌ڵامی به‌ڕێوبه‌ڕی کتێبخانه‌ی ئیلکترۆنی بۆهۆی که‌می خوێنه‌ر
وسهردانهکانی کوردستان بۆ کتێبخانه‌ی کوردی ئه‌لیکترۆنی ، ئه‌کرێت چه‌ند هۆیه‌ک
بهههندوهربگرێت،وببێته خهمڵاندنیک بۆهۆی که‌می خوێنه‌ری کتێبی ئه‌لیکترۆنی
کوردی. له‌وانه.
* یه‌که‌م : خراپی هێڵه‌کانی ئه‌نته‌رنێت له‌کوردستاندا !
*دووه‌م : له‌هه‌بوونی ئهوههمووکتێبه به‌چاپکراوی پێویست نه‌کات خوێنه‌ری کوردی
لهئهنتهرنێتهوهکتێب بخوێنێت !
* سێیه‌م : دیارده‌ی کتێب خوێندن له‌ڕیگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه هێشتا له‌کوردستاندا
نه‌بۆته مۆده !
ـ کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی :له‌سه‌رزاری به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ی ( ئاری بابان ) بۆ
سه‌ردانه‌کانی مانگێک له‌کتێبخانه‌یه‌کی گشتی له‌شارێکی پترلهیهک ملیۆنی
کوردنشیندا .ده‌ڵێت له‌مانگی 5 دا ته‌نها 3498 که‌س سه‌ردانی کتێبخانه‌ی کردووه
ـ گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه به‌سه‌ر 30ڕۆژی مانگێکدا دابه‌ش بکه‌ین کتێبخانه‌ی گشتی
سلێمانی له‌ڕۆژێکدا 116 که‌س سه‌ردانی ده‌کات ئه‌مه له‌کاتێکدایه، کتێبخانه خۆی
خاوه‌نی 168 کارمه‌نده‌و به‌دوو شه‌فت له‌کاتژمیر 8.30 تا 6.00 ئێواره له‌به‌شه
جیاجیاکانی کتێبخانه کارده‌که‌ن . به‌ڵام جێی خۆیه‌تی بڵێن خۆسهردانی کتیبخانه
مانای (قه‌رزکردنی کتیب ناگه‌ینێت ئه‌وه‌تا به‌پێی ئاماریک که‌ده‌ستی لڤین که‌وتوه
تێداهاتوه له‌به‌رواری 2007.08.01 تاکو به‌رواری 2007.0917 ته‌نها 195 کتێبی کوردی
بۆدهروهی کتێبخانه (خواستراوه) ئیستیعارهکراوه 28 کتێبیش بۆناوخۆی کتێبخانه
،کتێبی عه‌ره‌بی له‌هه‌مان مێژوودا (180) خوێنه‌ری هه‌بووه.... به‌رپرسانی
کتێبخانه پێیان وایهکهمی هاتوچۆی کتێب وخوێنه‌ر له‌کتێبخانه‌ی سلیمانی له‌م
ماوه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که پشویهاوینه وخه‌ڵکی که‌متر رووده‌کاته
کتێبخانه ،خۆئهگهرئهم بۆچونهبهههند وه‌ربگرین ،ئه‌بێت ئه‌وه‌ش ڕابگه‌ینین
له‌باشترین حاڵه‌تی کتێب خواستن له‌کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له 540 که‌س
بۆده‌ره‌وه‌ی کتێبخانه‌وه 100 که‌س بۆ ناو کتێبخانه تێناپه‌ڕێت.
ـ به‌شی ئه‌نته‌رنێت له‌کتێبخانه‌کاندا :که‌ئه‌مڕۆ
به‌به‌شێکی زیندووی کتێبخانه‌کان ده‌ناسرێته‌وه،وڕۆڵێکی گه‌وره‌ی بینیوه
لهکارئاسانی بۆکتێبخانهو خوێنه‌ر ،لهناوکتێبخانه کوردیه‌کاندا کهمترسودی
لێبینراوه.له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌کوردستاندا ،هێڵی ئه‌نته‌رنێتی کتێبخانه‌کان سه‌رباری
هه‌بوونی چهندقهدهغهکردنێک، کتێبخانه تاکوئێستا که‌ته‌لۆگێکی نییهخوێنهر
بتوانێت له‌ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری کۆمپوتهربهدوای کتێب (ناو وناونیشانی کتێب)
بگه‌ڕێت له‌به‌رامبه‌ردا له‌کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له‌هۆڵی هه‌ردی بۆئهنتهرنێت
که42 کۆمپوته‌ری تێدایه، ئه‌م شتانه‌ی تیادا قه‌ده‌غه‌یه !؟
1 ـ چات به‌هه‌موو جۆره‌کانی یه‌وه قه‌ده‌غه‌یه ؟2 ـ کردنه‌وه‌ی هه‌ندیک
ماڵپهرقهدهغهیه ؟
به‌ڵام له‌ئه‌وروپادا :ـ هه‌مووجۆره چاتکردنێک ڕێگه‌ی پێدراوه.! کردنه‌وه‌ی هیچ
جۆره ماڵپه‌ڕیک قه‌ده‌غه نییه ! لهکتێبخانهگشتییهکانی ئه‌وروپادا
ڕێگهبهههموو جۆرهچات و کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌رێک دراوه،ده‌سته‌واژه‌ی کردنه‌وه‌ی
هه‌ندێک ماڵپه‌ر قه‌ده‌غه‌یه که‌مێک ته‌مومژی له‌سه‌ره‌و ڕوون نهبۆتهوهکهچ
جۆره ماڵپه‌رێک بۆت نییه له‌کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی بیکه‌یته‌وه ؟!.
ـ ئێمه لهمهڕخهمخۆڕی ده‌زگاکانی چاپ و په‌خشی کوردستان هه‌وڵه‌کانیان بۆ
گه‌یاندنی کتێبه‌کانیان بهکتێبخانه ئهوروپیهکانو(په‌رتوکخانه‌ی ئه‌لیکترۆنی )
به‌نمونه؟ پرسیارێکمان ئاڕاسته‌ی په‌رتوکخانه‌ی کوردی کردبوو، له‌وه‌ڵامدا
به‌هرۆز حه‌سه‌ن ووتی:
( با له‌م باره‌یه‌وه واز له ده‌زگاکانی چاپ و په‌خشی کوردستان بهێنین. من ده‌یان
جار نامه‌م ئاڕاسته‌ی ده‌زگا گه‌وره‌کان کردووه و گوتومه ئاماده‌م له‌سه‌ر ئه‌رک
و ماندووبونی خۆم ته‌واوی ئه‌رشیفه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌م سایته بڵاوبکه‌مه‌وه،
به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا ته‌نها خانه‌ی وه‌رگێڕانی سلێمانی و یانه‌ی قه‌ڵه‌می
سلێمانی ڕاسته‌وخۆ کتێبیان بۆ ئه‌م سایته ناردووه. له‌م دوادواییهشدا (پاش
مشتومڕێکی زۆر) ده‌زگای موکریانی ڕه‌زامه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه‌یان دامێ
که له‌سه‌ر سایته‌که‌یان داده‌نرێن. وه‌کی تریش به‌سوپاسه‌وه چه‌ند کتێبێکی که‌مم
له سه‌نته‌ری گه‌نجانی سلێمانی و دوانزه کتێبی تریشم له سه‌نته‌ری ئینستیتیوتی
که‌له‌پوری کوردییه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه، به‌ده‌ر له‌مانه هه‌موو ئه‌و
کتێبانه‌ی له‌م سایته‌دا ده‌یانبینیت یان خاوه‌نه‌کانیان ڕاسته‌وخۆ بۆیان ناردووم،
یاخود خۆم لێره و له‌وێ کۆمکردونه‌ته‌وه. بێگومان ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که
چه‌نده‌ها که‌س و خوێنه‌ری دڵسۆزیش له‌م بواره‌دا به‌شێوه‌ی جیاواز جیاواز هاریکاری
ئه‌م سایته‌یان کردووه).
له‌سه‌رهه‌مان کێشه پرسیارمان ئاراسته‌ی (به‌دران ئهحمهدحهبیب ) به‌ڕێوبه‌ری
ده‌زگای ئاراس کردبوو،
لڤین: ئێوه وه‌ک ده‌زگای ئاراس تاچه‌ند وچۆن
له‌خه‌می ئه‌وه‌دان کهکتێبهکانتان بگاته ئه‌وروپا؟
به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب له‌وه‌ڵامدا وتی: گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ده‌زگای چاپ
وبڵاوکردنه‌وه له‌کوردستان،کێشه‌ی دابه‌شکردنه و ئه‌مه‌ش تیراژی کتێبی کوردی
زۆردابهزاندووه.کتێبه‌کان ناگه‌ن بهخوێنهرانیانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان.
هه‌رچه‌نده کتێبی ئێمه هه‌رزانه و له‌ڕووی جۆریشه‌وه کتێبی باشن به‌ڵام فرۆشتن
باش نییه. هۆکه‌شی وه‌ک گوتم کێشه‌ی دابه‌شکردنه.ئه‌گه‌ر له‌ناو کوردستاندا ئێمه
چاره‌سه‌رمان بۆ نه‌دۆزرابێته‌وه، ئاخۆ بۆئهوروپادهبێت چه‌ند گه‌وره‌تربێت ئه‌م
کێشه‌یه! ڕاستت ده‌وێت ئه‌مه‌کاری ده‌زگای ئاراس یان ده‌زگاکانی تری چاپکردن نییه
کتێب بگه‌ێنن به‌خوێنه‌ر،ئه‌مه‌کاری کۆمپانیای دابه‌شکردنه،کهلهکوردستاندا هێشتا
ئه‌م کارزانییه (بزنس) نهکهوتوهسهرپێ. هیوادارین سه‌رمایه‌دارێک بێ ئه‌م
کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکات یان حکوومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی له‌که‌رتی تایبه‌ت باکات
بۆچاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه.ئهگهربێتهسهرڕاستی ئه‌مه‌ئه‌رکی وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری یه له‌م قۆناغه‌دا.)
ـ له‌هه‌بوونی هیوایه‌ک بۆ خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه له‌پێناو بوونی
کتێبفرۆشتن،به‌پیشه‌و سه‌رمایه‌گوزاری له‌کوردستاندا ، یاخود هه‌بووی
به‌ڕێوبه‌ریه‌تی یه‌کی کارا کارلهوبورهدابکات
له‌سویددا به‌ڕێوبه‌ریه‌تی خزمه‌تگوزاری کتێبخانه‌کان ئه‌و کێشه‌یه
یه‌کلاده‌کاته‌وه !؟
• به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری کتیبخانه‌کان له‌سوید Btj که ده‌زگاییه‌کی حکومی
یه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سویدی پشتگیری وکارئاسانی
بۆده‌کرێت،لهکارهسهرهکیهکانی ئه‌م ده‌زگایه دابینکردن وگه‌یاندنی کتێبه‌به
کتێبخانه‌کانی سوید ئه‌م بهڕیوبهڕیهتییه مانگانه هه‌ڵده‌سێت به ده‌رکردنی
که‌ته‌لۆگێک و دابه‌شکردنی به‌سه‌ر کتێبخانه‌کان، بۆئه‌وه‌ی کتێبخانه‌کان
به‌ئاره‌زوو ویستی خوێنه‌ره‌کانیان مانگانه کتێبی لێ هه‌ڵبژێرن بیکڕن
ولهکتێبخانه گشتییه‌کاندا دابنرێت . ئه‌و که‌ته‌لۆگه که‌مانگانه
به‌سه‌رسه‌رجه‌م کتێبخانه‌کان دابه‌ش ده‌کرێت ،هه‌موو جۆرهکتیبێک له‌خۆ ده‌گرێت،
هه‌ڵبه‌ت کتێبی که‌ته‌لۆگه‌کان کتێبی ئهودهزگای چاپ وبڵاوکردنهوانهیه
کهلهسویدو ده‌ره‌وه‌ی سوید کتێب چاپ ده‌که‌ن،یاخود کاری کتێب‌فرۆشی ده‌که‌ن .
بۆئه‌م مه‌به‌سته به‌وردی به‌دوای جۆروچهشنی کتێبهکوردیهکانی نێوکتێبخانهکانی
سوید داگه‌ڕاین سه‌رئه‌نجام بۆمان ده‌رکه‌وت کهکتێبخانه سویدیه‌کان که
له‌بنه‌ڕه‌تدا کتێب لهبهڕیوبهریهتی خزمه‌تگوزاری کتێبخانه ده‌کڕن له‌به‌شی
کتێبی کوردی له ههرکتێبخانهیهک له 150 ناونیشانی کتێب تێناپه‌ڕێت .کۆی گشتی
کتێبی داخڵکراوبۆناوکتێبخانهکان 2700 ناونیشانی کوردییه له‌کاتێکدا کتێب
وناونیشانی (عه‌ره‌بی ـ فارسی ) له‌خانه‌ی کتێب به‌زمانی بێگانه چوارههندی کتێبی
کوردییه ئه‌م به‌شداری یه که‌مه‌ی کتێبی کوردی به‌شی هه‌ره‌زۆری له‌م چه‌شنه
بوون ( شیعرـ کورته‌چیرۆک ـ ڕۆمان ـ قسه‌ی نه‌سته‌ق ـ په‌ندی پێشینان ـ مۆڵه‌تی
فێربوونی شۆفێڕی ـ فه‌رهه‌نگی (سویدی ـ کوردی) چیرۆکی منداڵان وهرگێڕاوبۆکوردی) ..
هتد
داناڕهؤف " که‌یه‌کێکه له‌پسپۆڕان وئه‌ندامی
لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی کتێبی کوردی لهبهڕێوبهریهتی خزمه‌تگوزار کتێبخانه‌کانی
سوید له‌وه‌ڵامی پرسیاری هۆی که‌می هه‌بوونی کتێبی کوردی له‌کتێبخانه‌کاندا وکێ
له‌م دیارده‌یه به‌رپرسیاره ؟
گوتی . یه‌کێک لهوهۆیانهی که‌وای کردووه کتیبی کوردی لهکتێبخانهسویدیهکاندا
که‌م بێت ئه‌وه‌یه ،کهبازارگانی به‌کتێبی خراپی کوردی ده‌کرێت .دانا ڕؤف
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی خسته‌ڕوو تییدا نیشان ئه‌دات که‌چ جۆرهکتێبێک نێراوه بۆ (
به‌ڕێوبه‌ریه‌تی خزمه‌تگوزاری کتێبخانه‌کان ) تا ئه‌وان ههلیسهنگێنن وبینێرن
بۆکتێبخانه گشتیه‌کانی سوید داناڕهؤف له‌به‌شێکی ئه‌و نامه‌یه‌دا کهناردویهتی
به به‌ڕێوبه‌ریه‌تی خزمه‌تگوزاری کتێبخانه‌کان ودانهیهکیشی دایه ده‌ست لڤین
ده‌ڵێت :
* زۆرسوپاس بۆئهوکتێبانهی کهبۆمنتان ناردبوو به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی
،کتێبه‌کانم خوێنده‌وه،به‌ڵام بڕیاڕم داوه ئه‌م جۆرهلهکتێبی کوردی به به‌شی
(خانه‌ی کوردی )له‌کتێبخانه‌کان نه‌ناسێنم ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م
کتێبانه ئاستیان لهخوارپێویستدایهو،زیاتر له‌کتێبی سهرعهرهبانهو دوکانی
لاکۆڵانه‌کان ئه‌چن. به‌تایبه‌ت له‌باری ڕێنوس و ناوه‌ڕۆک ،که‌باس له‌نوسینی کوردی
ده‌کرێت ،ئه‌م دووکتێبه به‌دڵنیای یه‌وه بێ هیچ گومانێک پێناسه‌ی خراپترین جۆری
نوسینی کوردی کردووه ،ئه‌مانه ئه‌چنه خانه‌ی زبڵه‌وه که‌به‌هیچ جۆرێک
لهکتیبخانهی گشتی سویدیدا ئه‌م چه‌شنه له‌کتێب به‌دی ناکرێت.
لڤین: له‌به‌رپرسیاریه‌تی گه‌یشتنی ئه‌م کتێبانه
بهکتێبخانه له"دانا ڕه‌ؤف "ی پرسی
کێ به‌رپرسه له‌گه‌یاندنی ئه‌وچه‌شنه له‌کتێب بۆ به‌ڕێوبه‌ریه‌تی خزمه‌تگوزاری
کتێب له‌سوید ؟
داناڕهۆف گوتی : ئهوکتێبخانهودهزگای چاپ وبڵاوکردنهوهوکتێبفرۆشانه به‌رپرسن
که له‌سوید مۆڵه‌تی کارکردنیان پێدراوه !؟. که‌بێ گوومان ئه‌وانیش له‌هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان که ئه‌وکتێبانه بگه‌ێنن بهکتێبخانه که ده‌سکه‌وتێکی زیاتری
لێده‌بێته‌وه، نه‌ک ده‌سکه‌وتێکی که‌متر.به‌ڵام ئه‌وان وه‌ک بازرگانێکی کتێب بیر
له‌وه‌ناکه‌نه‌وه کهبهوکارهیان چ ماڵ وێرانیه‌ک بۆ ئایندهی کتێب ی کوردی
له‌ئه‌وروپا ده‌خوڵقێنن.
بۆ زیتارشیکردنهوهی ئه‌م دیارده‌یه لڤین پرسیاری له به‌دران ئهحمهدحهبیب
به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای ئاراس کردـ
*: به‌پێی هه‌ندیک زانیاری که‌ده‌ستی ئێمهکهوتووه،(کتێبخانه‌ی هه‌رزان
وهکتێبخانهی گه‌رمیان ) که دوو کتێب‌فرۆشی مۆڵه‌تپێدراوی سویدن هه‌ردووکیان
کتێبه‌کانی ده‌زگاکه‌ی ئێوهودهزگای سه‌رده‌م له‌ئه‌وروپا بهکتێبخانه
ئه‌روپییه‌کان به‌نرخی خه‌یاڵی ده‌فرۆشێت. بۆنمونه ئهگهرکتێبێک له‌ده‌زگای
ئاراس نرخی تێچوه‌که‌ی یه‌ک دۆلاربێت ئهوائهو کتێبهبهنرخی 20 دۆلار
بهکتێبخانه ئه‌وروپییه‌کان ده‌فرۆرشرێت ؟ شایه‌نی باسه ( لانی که‌م هه‌رکتێبێک
40 دانه‌یه‌کی لیدهفرۆشرێت ) ئێوه تاچه‌ند له‌م دیارده‌یه به‌ئاگان ؟
* به‌دران ئه‌حمه‌د لهوهڵامداگوتی: ئه‌مه‌ش ههرئهنجامی نه‌بوونی کۆمپانیای
دابه‌شکردنی ڕۆژنامهوکتیبه، من لام وایه ئه‌وانه‌ی کتێبه‌کانی ئێمه گران
ده‌فرۆشنه‌وه زۆرناههقیان نییه له‌م پرسه‌دا.ڕه‌نگه جۆرێک ده‌رفه‌ت وه‌رگرتنی
تێداههبێ وههلهکهیان به‌خراپی قۆستبێتهوهکهکتێبهکانمانلهڕیگهیکی ڕاست
وڕه‌وا نهوهناگات به‌ئه‌وروپا،ئه‌وه‌ش هه‌یه که‌کرێی گواستنه‌وه
بۆدهرهوهگرانه،ڕه‌نگه خه‌رجیی یه‌کێکیش کهلهئهوروپا کتێبخانه‌ی دانابێ
زیاتربێ لکوردستان.کتێبه‌کانی ئێمهوهدهزگاکانی تریش به‌نرخێکی هێمایی پێشکه‌ش
ده‌کرێن. نرخه‌کانی ئێمه بۆکوردستانه نه‌ک بۆده‌ره‌وه.به‌ڵآم پێشم باش نییه
ئه‌وبرایانه‌ی کتێبی ئێـمهدهفرؤشنهوهزۆری پێوه‌بنێن ونرخهکان زۆر گران بکه‌ن.
* لڤین : بیرتان له‌وه‌نه‌کردۆته‌وه که‌خۆتان
کتێبه‌کان بگه‌ێننه ئه‌وروپا،وبهنرخێکی هه‌رزان بیگه‌ێننه کتێبخانه‌کان
،بۆنمونه ،ته‌نها له‌سوید دا پتر له200 کتێبخانه‌ی گشتی هه‌یه؟
* به‌دران ئه‌حمه‌د: ئێمهتوانای داراییمان له‌به‌رده‌ستدا نییهبۆئهم
مه‌به‌سته.خۆزگهبمانتوانیایه کارێکی وائهنجام بده‌ین .ڕاستت ده‌وێ کاری ئێمه‌ش
نییه.وه‌ک گوتم ده‌بێت له‌نێوان ئێمهوخوێنهردا ناوبه‌رێک هه‌بێت که‌ئه‌رکی
ئه‌وه‌بێ کتێبه‌کانی ئێمه بگه‌ێنێ به‌خوێنه‌ران. ئه‌مه‌کارێکی بازرگانییه،به‌ڵام
لهکوردستانداهێشتا ئه‌ده‌ب وهونه‌ر وڕۆشنبیری و رۆژنامه‌وانی هیچیان له‌چوارچیوه‌ی
کاری بازرگانیدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکرێت .ئهمهکێشهیه.
سیستمی بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب
له‌مه‌ڕ سیسته‌می کارپێکراوبۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب له کتێبخانه‌ی ئیلکترۆنی
وکتێبخانی کوردی له‌ستۆکهۆڵم که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌ئه‌وروپا کارده‌که‌ن لڤین
پرسیارێکی لێ کردبوون ـ
لڤین : سیستمی بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌کان، له‌سه‌ر
بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی کتێبه؟ یاخود هه‌موو کتێبێک لهکتێبخانهکهتاندا ،
بڵاوده‌کرێته‌وه.؟
به‌هرۆز حه‌سه‌ن:هه‌رچه‌نده ئه‌مه کتێبخانه‌یه‌کی گشتییه، به‌ڵام بێگومان جۆره
هه‌ڵسه‌نگاندێک له ئارادایه و ناکرێت هه‌موو کتێبێک بڵاوبکرێته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌کی زۆر گشتی ئه‌گه‌ر بزانم کتێبێک هیچ سودێکی بۆ خوێنه‌ری کورد نیه،
ئاماده‌نیم لێره‌دا بڵاویبکه‌مه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ندێجار توشی گرفتێکی
گهورهمدهکات و ناتوانم به‌ئاسانی بڕیار له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی یان
بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی کتێبێکی دیاریکراو بده‌م. وه‌ک ده‌زانیت هه‌ر که‌سه‌و به‌پێی
هزری خۆی کتێبێکی دیاریکراو هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و هه‌ر که‌سه‌ش خولیای خوێندنه‌وه‌ی
جۆره بابه‌تێکی تایبه‌تییه، یان چه‌ند بابه‌تێکی تایبه‌تییه، له‌به‌رئه‌وه من
هه‌وڵده‌ده‌م زه‌وقی خوێندنه‌وه‌ی خۆم وهلاوهبنێم و له ڕوانگه‌یه‌کی گشتیتره‌وه
ته‌ماشای خوێنه‌ر بکه‌م. واته هه‌روه‌ک کتێبخانه‌یه‌کی ئاسایی که ده‌چیته
ناویه‌وه، ڕه‌نگه هه‌ندێ کتێب سه‌رنجت ڕابکێشێت و هه‌ندێ کتێبی تریش به توڕه‌هات
دابنێیت، ئه‌م کتێبخانه ئهلهکترۆنییهش هه‌مان شێوه‌ی کتێبخانه‌یه‌کی گشتی
ئاساییه
ـ .نهوزادهیرۆری به‌ڕێوبه‌ری ( کتێبخانه‌ی گشتی کوردی له‌ستۆکهۆڵم ) له‌مه‌ڕ جۆری
کتێبه‌کانی ناوکتێبخانهلهم باره‌یه‌وه ده‌ڵێت :کتیبخانه‌ی کوردی له‌ستۆکهۆڵم
کاری کتێبهوانی ده‌کات ئێمهکتێب نافرۆشین ،ئێمهکتێب ده‌کڕین ،ئامانجی گشتی
کتێبخانه‌که‌و ته‌واوی پرۆسه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌مانه‌وێت کتێبه‌کان
کۆبکه‌ینه‌وه.پاراستن وبهردهستخستنی به‌رهه‌می کوردی له‌سه‌رکورد و کوردستان
بنه‌مای سه‌رکی کاره‌کانمانه ههمووجۆرهکتێبێک بهههرزمانێکی دونیا له‌سه‌رکورد
وکوردستان نوسرابێت ئێمهلهههوڵی ئه‌وه‌داین لهکتێبخانهکهماندا دایبنێن،
کتێبخانه‌ی کوردی به‌پێی سیسته‌می کتێبخانه‌کانی سوید کارده‌کات،که‌ته‌لۆگی
کتێبخانه‌ی کوردی له‌ئه‌نته‌رنێت له‌ماڵپه‌ری کتێبخانه‌دا هه‌یه له‌وێوه
هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ئه‌توانێت به‌دوای کتێبه‌کانی کتێبخانه بگه‌ڕیت. خزمه‌تی
گه‌ڕان به‌دوای کتێب له‌ڕیگه‌ی که‌ته‌لۆگ کارێکی نوێیه کورد تائێستا نه‌یبووه،
جگه له‌وه‌ش له‌کتێبخانه‌ی گشتی کوردی له‌ستۆکهۆڵم کۆڕ‌و سیمینار وپێشهنگا ساز
ده‌درێت.
ـ له‌کاتێکدا کهکتێبخانه گشتییه‌کانی سوید به‌تایبه‌ت و ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا به‌هیچ
جۆریک ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نوسه‌رو ده‌زگاکانی چاپ مامه‌ڵه‌ناکه‌ن ،وکتێب
له‌نوسه‌ران به‌ده‌گمه‌ن به‌دیاری وه‌ری ده‌گرن ، له‌جێی ئه‌وه بۆ دابینکردنی
هه‌میشه‌ی کتێب بۆکتێبخانهکان له‌گه‌ڵ ئهوبهڕێوبهریهتی یه کار ده‌که‌ن
که‌کاری دابه‌شکردنی کتێبه به‌سه‌ر کتێبخانه‌کان. کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی
کهسهربهوهزارهتی ڕۆشنبیری هه‌رێمی کوردستانه وه‌زاره‌تی ناوبراو له‌سه‌ر
داوای وه‌زیره‌که‌ی که‌پێشوه‌خت بانگه‌شه‌ی نازناوی (پایته‌ختی ڕوناکبیری )
بۆسلێمانی ده‌کات هیچ جۆره بوجه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ کتێب کڕێن ته‌رخان
نه‌کردووه.کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی کتێب ناکڕێت ،له‌جێی ئه‌وه چاوه‌ڕێی
پێشکه‌شکردنیه‌تی له‌لایه‌ن نوسه‌ره‌که‌ی یان ده‌زگای چاپ وبڵاوکردنهوهکان....
له‌وه‌ش خراپتروکهبودجهش بۆ کتێبکڕین ته‌رخان نهکراوهبۆکتێبخانهکان تاکوکتێبی
پێ بکڕن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بیری له دروستکردنی کتێبخانه‌ش نه‌کردۆته‌وه، وکاری
بۆئهوهنهکردووه که‌هه‌رچی کتێبی چاپکراوههیه له‌کتێبخانه‌کاندا کۆبکاته‌وه.
خوێنه‌ر له‌م هاوکێشه‌یه‌دا
جێی خۆیه‌تی له‌م به‌دواداچوونه‌دا پرسیارێکیش له‌مه‌ڕ جۆری خوێنه‌ر له‌ئه‌وروپادا
بکرێت ... بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لڤین پێشوه‌خت پرسیارێکی له به‌ڕێوبه‌رانی
کتێبخانه‌ی ئیلکترۆنی و کتێبخانه‌ی کوردی له‌ستۆکهۆڵم کردبوو .ـ
لڤین: زۆرترین کتێبی خوێنراو له‌کام (چین وجۆری)
کتێبه؟ ڕۆمانه، شیعره، چیرۆکه، کتێبی سیاسییه..
به‌هرۆز حه‌سه‌ن به‌ڕیوبه‌ری په‌رتوکخانه‌ی کوردی له‌وه‌ڵامدا وتی : ناتوانم
به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست ودروست وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت بده‌مه‌وه، چونکه خوێندنه‌وه
یان نه‌خوێندنه‌وه‌ی کتێبێکی دیاریکراو ڕاسته‌وخۆ که‌وتۆته سه‌ر کتێبه‌که نه‌ک
چین و جۆری کتێبه‌که. بۆ نمونه به‌گشتی ڕۆمان خوێنه‌رێکی زۆری هه‌یه، به‌ڵام
هه‌ندێ ڕۆمانمان هه‌یه که که‌م داده‌گیرێن. به‌هه‌رحاڵ به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ر زۆر
گشتی سه‌رنجمداوه کتێبی فه‌لسه‌فی و ڕۆمان و کتێبی ده‌روونناسی و فه‌رهه‌نگ و
کتێبی مێژوویی و سیاسی و کۆمه‌ڵناسی، له سه‌روی ئه‌و کتێبانهوهن که هه‌ره
زۆرترین خوێنه‌ریان هه‌یه.
نه‌وزاد هیرۆری به‌ڕێوبه‌ری کتێبخانه‌ی گشتی کوردی له‌سوید ووتی :ههمووجۆرهکتێبێک
له‌کتێبخانه‌ی کوردی دهخواسترێت، به‌ڵام به‌شیوه‌یه‌کی گشتی کتێبی ( سیاسی )
له‌سه‌رو ئهوکتێبانهن کهلهکتێبخانهکهماندا زۆرترین خواستی له‌سه‌ره .
ـ هه‌رچی له‌باره‌ی به‌شی خانه‌ی کتێبی کوردی لهناوکتێبخانهگشتییهکانی سویده،
ده‌رکه‌وت زۆرترین کتیبی خواستراو(کتێبی مۆڵه‌تی شۆفێری به‌زمانی کوردی ـ کتێبی
فهرنهههنگی زمانی سویدی کوردی)بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گێنێت که‌جگه‌له‌وه‌ی
که‌حاڵی کتێبخانه‌کان به‌ده‌ست که‌می وخراپی جۆری کتێبه‌کان ده‌ناڵینێت ،له‌باری
خواستن و ئاره‌زوومه‌ندی خوێنهربۆکتێب خوێندن،له‌وئاسته‌دا ده‌وه‌ستێت
کهپێویستیهکی کاتی بۆدابین ده‌کات نه‌ک ئاره‌زوویه‌کی مه‌عریفی بێت بۆژیان ...
کتێبی مۆله‌تی شۆفێری بۆیه‌زۆرترین خواستنی هه‌یه چمکێکم بێ ته‌واوکردنی
ئه‌وکتێبه مه‌حاڵه بتوانیت له‌تاقیکردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ئۆتۆمبێل له‌سوید
سه‌رکه‌وتوبیت ،به‌ڵگه‌نه‌ویستیشه بێ فه‌رهه‌نگی زمان بۆ یه‌کێک کهنوێ بێت له‌م
وڵاتهکهمێک سته‌مه فێری زمان بێت. شایه‌نی ئاماژه‌پێدانه فه‌رهه‌نگی زمانی
کوردی سودی نرخه‌که‌ی له‌بازاڕدا 33 دۆلاره ...
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ئامارێکی گشتی یه سه‌باره‌ت
به‌ڕێژه‌ی چاپکردنی کتێب بهچهندزمانێکی بێگانه که dn grafyk داگنس نیوهێتهری
سوید ئاماده‌ی کردووه. تیایدا نیشانی ئه‌دات کهچاپکردنی کتێب به‌زمانی
غهیرهسویدی له‌ماوه‌ی ده‌ساڵی نێوان 1994 تا2004 چاپکردنی کتێبی کوردی
.له‌ئه‌مڕۆدا به‌ره‌وهه‌ڵدێر ده‌چێت و نزمترین ئاستی به‌چاپگه‌یاندنی تۆمار
کردووه .به‌شێکی ئه‌م نزمبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه کهچاپکردنی کتێب ونرخی تێچوون
له‌وڵاتێکی ئه‌وروپی زۆرگرانه، چاپکردنی کتێبێکی 200 لاپه‌ری لانی که‌م
بۆههردانهیک 15دۆلار نرخی تێچوهکهیتی .پاشان کتێبخانه گشتییه‌کانی سوید وه‌ک
پێشترئاماژهمان پێدا له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاستهوخۆمامهڵه له‌گه‌ڵ نوسه‌ردا ناکه‌ن
وهاوکات له‌گه‌ڵ ده‌زگای مۆڵهتپێکراوی خۆیان مامه‌ڵه‌ده‌که‌ن ئاماده‌نین کتێبت لێ
بکڕنه‌وه ده‌زگاکانی وه‌ک کتێبخانه‌ی هه‌رزان که له‌ساڵی 1991 وه له‌وبواره‌دا
کارده‌کات وتائێستا 300 ناونیشانی کتێبی چاپکردووه تاکتێبی چاپکراوی خۆی وه‌ستابێت
ئاماداگی ئه‌وه‌ی نییه کتێب لهنوسهربکڕێتهوه. به‌هه‌مان شێوه کتێبخانه‌ی
گه‌رمیان که‌ئه‌ویش کتێبفۆشێکی تری مۆڵه‌ت پێدراوی سویدی یه کاتێک کهکتێبێک بۆ
فرۆشتن ده‌خاته بازاڕ که‌نرخی 35 دۆلاری لهسهردادهنێت وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆنمونه
کتێبێک له‌بنه‌ڕه‌تدا نرخی تێچوه‌که‌ی 5 دۆلار بووه، ئاماده‌گی ئه‌وه‌ی تیا
به‌ده‌ی ناکرێت کتێبێکی قهبارهبچوک که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سوید چاپکراوه‌و چوار
هه‌ندی تێچوی کتێبێکی کوردستانی تێچووه به‌نرخی 35 دۆلار بخاته‌به‌رده‌ست(
به‌ڕێوبه‌ریه‌تی خزمه‌تگوزاری کتێبخانه‌کان).له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وتی مادی
که‌متره.
.......................................................................................................................................................................................................
تێبینی :به‌شێکی ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره 58 ی گۆڤاری لڤین بڵاوبۆته‌وه ده‌رچوی 15
ی نۆڤه‌مبه‌ری 2007