خه‌یاڵ پڕه له ژیان!
كارزان عوسمان
Karzan984@yahoo.com
خه یاڵێك جوان
به وێنه‌ى
ئینجانه‌ى به‌ر په‌نجه‌ره‌ى ژوورى یار
بردوومییه‌ته لاى خۆى
وه‌ك مناڵێكى وڕكگرتوو
ناچارم ده‌كات بچم به لایه‌وه
خه‌یاڵێك...
وه‌ك یاده‌وه‌رى مناڵى شیرین
وه‌ك ده‌نگى پیانۆ نه‌شئه‌به‌خش
وه‌ك سیحرى جه‌زبى مانگ له نیگام
ده‌مكێشێت بۆ لاى خۆى...
خه‌یاڵى تۆیه ژیان!
خه‌یاڵى تۆیه ئه‌ى یار
چ درۆیه‌كى گه‌وره‌یه
ژیان به بێ یار!
چ (زه‌رووره كه‌سێك هه‌بێ
دڵى بۆت پسوتێ)*
چ پێویستییه‌كه مرۆڤێك هه‌بێ
خه‌مت باتێ و خه‌نینت باتێ!
* * *
وه‌ك باڵنده‌یه‌ك
شه‌كه‌تى فڕین بێت و
بیر له نیشتنه‌وه بكاته‌وه
به‌سه‌ر دارهه‌رمێكه‌وه
وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ى نایه‌وێ
هه‌موو ڕۆژه‌كانى له یه‌ك بچێت
هه‌ر ڕۆژه‌و جۆرى گوڵێك ده‌فرۆشێت
منیش...
بۆئه‌وه‌ى ڕۆژێكم
نمونه‌ى هه‌مو ته‌مه‌نم نه‌بێ
ساتێك لێره ده‌بم و
ساتێكیش له‌وێ!
له‌وێ ئه‌بم ساتێكیش
لاى خه‌یاڵ
له‌وێ ئه‌بم، كه پڕه له
خاڵیبوونه‌وه‌ى ئێره!
لێره ئه‌بم، به هه‌موو جوانییه‌كانى
ئه‌وێوه!
خه‌یاڵ پڕه له ژیان!...ژیان پڕه له خه‌یاڵ!
*دێڕێكى (دیستویفسكى)یه له رۆمانى (تاوان و
سزادا).