جه‌نگى من و (با)
عومه‌ر جه‌لال
omerjelal@yahoo.com
له مێژه من چاوه‌ڕوانى (با) ده‌كه‌م
به وێنه‌ى خۆى فێرى یاخى بوونم بكات
(با) به ئه‌ندازه‌ى مۆسیقا سه‌ره‌ڕۆیه
خۆى ده‌كات به‌نێوى هه‌موو دڵێكدا
(با) هه‌روه‌ك قه‌ره‌جێك وایه
هه‌ر رۆژه‌و له كۆلاَنێكدا سه‌رى ده‌شكێنن
(با) هه‌روه‌ك عاشقێكى له سرووشت یاخى وایه
هه‌رگیز دڵى به باخچه ناسووتێت
له‌ناو دڵى (با) دا گۆرانییه‌كى نه‌وتراو هه‌یه
له سێبه‌رى هه‌ر دڵۆپه ئاوێكدا نیشتمانى (با) هه‌یه
له‌وه‌ته‌ى (با) هه‌یه دوژمنێكى سه‌رسه‌ختى بارانه
باران، هێنده‌ى ناسكى عه‌شق ده‌یه‌وێت به‌هێمنى ببارێت
با هه‌میشه شێتى ده‌كات
به منداڵى هاورێى نزیكم (با) بوو
وه‌لێ ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێت به‌ڕه‌هایى ئازاد بێت
من هه‌میشه (با)م خۆشده‌وێت
وه‌ك و ئه‌و كچه وایه ،هه‌رده‌م لێم هه‌ڵدێت
ئیره‌یى به (با) ده‌به‌م
هه‌موو شه‌وێك به دزیى خواوه ده‌چێته رۆحى ئه‌و كچه دڵڕه‌قانه‌وه
كه مردنیش ناتوانێت دڵیان نه‌رم بكات
(با) ده‌ستى نییه و ده‌ستى هه‌موومان ده‌گرێت بۆ جه‌نگى پایز
(با) چاوى هه‌یه و هیچ نابینێت
منداڵه‌كان (با) یان زۆر خوش ده‌وێت
ئه‌و منداڵانه‌ى ده‌یانه‌وێت هاوسه‌نگى كۆلاره‌كه‌یان تێك نه‌چێت
ئه‌و منداڵانه‌ى پێده‌كه‌نن به به‌ربوونه‌وه‌ى مێزه‌رى مه‌لاكان
ئه‌و مندالاَنه‌ى پێده‌كه‌نن به تێكچوونى باڵى په‌پوله پایزه
(با) زۆر ئازیزه لاى ئه‌و مندالاَنه
هه‌میشه دڵى كراوه‌یه (با)
چوون ئاوازى عاشقانه گوڵه‌كان ده‌گه‌شێنێته‌وه
(با) نزیكیى له‌ته‌ك هیچ كورێكى سرووشتدا نییه
ده‌توانێت له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا خۆى بناسێنێت
خودایه، بۆ نه‌تكردم به كوڕى(با)
خودایه...