ده‌ستی به‌تاڵ و دڵی پڕ !
ڕێباز مه‌حمود - هۆڵه‌ندا
rebazmahmud@hotmail.com
ڕامان ، له بزۆزی ئه‌و مانا به‌خه‌به‌رانه‌ی
له ده‌م كردنه‌وه‌ی خونچه‌یه‌ك و
گاگۆڵكێی گزنگ به‌سه‌ر
بێده‌نگی ،
شل و مل ڕاكشاوی مێرگێكه‌وه‌یه ..
ده‌شێ به‌س بێت بۆ خه‌و بردنه‌وه‌ی
ئه‌هریمه‌ن و
تف كردن له‌و شكۆ خوێناویه‌ی
خۆرنشینی به‌و هه‌موو نازداریه‌ی خۆیه‌وه
كرد به برینێك به‌جه‌سته‌ی ئیماره‌ته
یه‌ك به دوای یه‌كه‌كانی
جوانییه‌وه !
خۆزگه قاچمان ده‌گه‌یشته ناخی خۆمان و
بۆ یه‌كجاری شه‌قێكی توندمان هه‌ڵئه‌دا
له‌و چاوچنۆكیه‌ی
هه‌ندێک جار سوار كه‌له‌پوتیمان ده‌كات و
پۆل پۆل ده‌ماننێرێته ،
به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه !
زۆرجاریش به فێڵه‌وه
ڕووخۆشیمان پێ ده‌پۆشێت و
له ناو په‌رژینه‌كانی زمان لوسیدا ،
ته‌ڵه‌مان بۆ ڕه‌ت بوونی
كه‌روێشكی دڵپاكی یه‌كتری پێ ده‌نێته‌وه !
سوور لێمانه‌وه دیاره
دڵمان پیس و
دیوێكی سه‌رزه‌مینی نیه‌تمان هه‌میشه تاریك
وه‌لێ ده‌سته‌كانمان
له ناو گیرفانی چاوقایمی خۆماندا
گرمۆڵه كردوون و
به ناو بیابانی بێباكیدا مل ده‌نێین !
به بێ كانی و ئاوی ئێستای ڕۆحمان
ڕاهاتووین و
خوومان به چڵكنی و ڕووگرژی سۆزه‌وه گرتووه ..
بۆیه نایه‌ین
ته‌یه‌موم به مشتێك تیرۆژ بكه‌ین
بۆ دواین تۆبه و
دابه‌ستنی یه‌كه‌مین نوێژی ئه‌ڤین و پاك بوونه‌وه !
ئافات
شه‌لم ، كوێرم ... ناپارێزم
تێمان كه‌وتووه و
مردن بێ واده
له ژێرڕاوه ،
قافڵه‌مان بۆ خۆی لێ ده‌گوێزێته‌وه ..
كه‌چی سه‌ر خۆمانی ناهێنین و
سه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌وه ده‌ده‌ینه‌وه
ده‌ڵێین ڕه‌نگه
مه‌رگی ده‌وه‌نه‌كان ،
مانای جێهێشتنی عومری درێژیان بێت
بۆ نزاری چڕ و پڕی مانه‌وه و
چڵه به‌رزه‌كانمان خۆش !
قه‌زاو به‌ڵای چناره‌كانی خۆشبه‌ختیان بردبێت و
خوا بكه‌ین ،
پایز زوو ده‌ست له ئه‌وانیش نه‌وه‌شێنێ ..
حه‌وزێك ،
له ئه‌وجی ڕوونی و خه‌یاڵ ڕۆیشتویی خۆیدا
ده‌نوكی مه‌لێكی تیژباڵ كه هه‌ر به‌ڕێوه و
له پڕدا ،
چه‌ند دڵۆپه ئاوێكی لێ ده‌ڕفێنێ
به‌سیه‌تی .. بۆ ئه‌وه‌ی
له خۆشی‌دا هه‌موو گیانی
پڕ بێت له ورده شه‌پۆل و سه‌ما ..
وه‌لێ ئێمه توند ده‌ستمان به دڵمانه‌وه گرتووه
نه‌با غه‌واره‌یه‌ك بێت و
به‌شی سا‌تێكی تینووی ،
مشتێك شه‌ونمی سۆز ببات ..!
ئێمه ئه‌شێ
هه‌ر له‌حزه‌یه‌ك و
بازگه‌یه‌ك بین به‌چه‌ند ئاسایشێكی دڵڕه‌قه‌وه ..
بۆیه هیچ ده‌م و لێوێكی شه‌قار بوو
ناوێرێت پڕكێشی بكات
تیلماسكێك به ناسكی لێ بكاته‌وه
له‌و هه‌موو هێشووه ماچه‌ی دواجار ڕه‌نگه
به لێوه‌كانه‌وه
بۆڵ بۆڵ و‌شك ببن و
به سه‌ر كه‌ڵێژی ته‌نهاییه‌وه جێ بمێنن !
ئێمه هێنده بوده‌ڵه‌ین
گه‌رچی به ئاگاشین له‌وه‌ی ،
له جوانترین یاقووتی دره‌وشانه‌وه‌مان
گه‌ردانه‌ی مردن ده‌هۆنینه‌وه ..
كه‌چی به‌خۆڕایی
قه‌ت دڵێكی تۆراو ئاشت ناكه‌ینه‌وه ،
دوای ئه‌وه‌ی ملوانكه‌یه‌ك یاده‌وه‌ری ناسكمان
له ملی ڕۆژه‌كانیا پچڕاندبێت .. !
پێمان خۆشه گێلاسه پێگه‌یووه‌كانمان
ببه‌خشین به كه‌وتنه خواره‌وه بۆ ناو فه‌نا بوون..
كه‌چی ، هه‌رچی
ته‌یر و ته‌واڵی نیازی یه‌كتریشه
هه‌ر به ئاسمانه‌وه
به‌رد باران و
بوغز باران و
سه‌رگه‌ردان ده‌كه‌ین ......
هه‌رچه‌ند هه‌موو جارێكیش
به گشت ته‌لان و هه‌ورازێكی نیازه‌وه
بۆنی جاتره‌ی كێوی مه‌حه‌به‌ت
هه‌ڵدێرانی دونده سه‌خته‌كانی یه‌كتریمان
هێنده له بیر ده‌باته‌وه !
كه هه‌میشه به یه‌قینه‌وه ده‌ڕۆین
بۆ گه‌یشتنه فیرده‌وسی هاودڵی و
وه‌لێ زۆرجار ،
به‌ده‌ستی به‌تاڵ و دڵی پڕ و
به هاڕه‌ی تێك شكانه‌وه
ده‌گه‌ڕێینه‌وه
ناو زه‌مهه‌ریری ته‌نهایی !