چاوەڕوانی درێژ تەنها فێری ئەوەیان
کردم
لەبیری خۆمت بەرمەوە
شه‌هید که‌وڵۆسی
مه‌نسوری حه‌لاج نوو‌سیبووی،
من له تۆدا ئیدی خۆمم له ده‌ست چوو، کارێک بکه ئه‌و منه‌ی له تۆدا به‌دوای خودی
خۆیدا وێڵه با فانی بێت، تۆ ئه‌زانیت تێکه‌ڵ کردنی دوو
قه‌تره خووێن به که‌س جودا نابێته‌وه له یه‌کتر ؟ ئازارێک له قووڵای دوو
بریندا هه‌میشه به په‌نهانی ده‌رباره‌ی زۆر شت ده‌نووسێت،
که‌چی هه‌رگیز ناتوانێت شتێک ده‌رباره‌ی خۆی بڵێت . ئایا تۆ باوه‌ڕت به جنۆکه
ماوه؟ بیرته به مناڵی مامۆستا قه‌ڵه‌وه ڕه‌شتاڵه‌که‌مان، ئه‌وه‌ی له‌م دوواییانه
ده‌رکه‌وت لیژنه‌ی ئیختیالاتی حیزب بووه پێی ئه‌وتین
بێده‌نگ به جنۆکه، نا بیرت نایه‌ت، من تازه له‌وه
تێگه‌شتووم بێده‌نگ به
چه‌نده جندۆکه‌ی ئاقڵ له ڕۆحی ئێمه‌دا په‌تده‌کات، خۆ جاک دێریدا،
ئه‌و پیاوه ڕه‌نگ زه‌رده پێی وا بوو ، جن هه‌موو ئه‌و
شتانه‌ن که به ناوی ئێمه‌وه له کاتی خۆ دزینه‌وه‌مان له یه‌کتر دێنه زمان،
ئه‌گه‌ر ڕێگه بده‌ین خێوه دیله‌کانی ناخمان بنووسن
قووڵتر ئه‌و په‌ڵه خوێنه مه‌یوانه ده‌بینین که به ڕوخساری مانگه‌وه جێماون.
ڕۆژێک خۆت بۆت گێڕامه‌وه شه‌وێکی مانگگیران داپیره‌ت په‌ڵه‌خوێنی ناو دڵی عیسای
بینیوه له‌سه‌ر ڕوخساری هیڤ خه‌مبار بووه، من خۆم به‌م چاوانه‌ی خۆم خوێنی چاوی
چه‌پی سه‌هره‌وه‌ردیم بینیوه له باوه‌شی مانگی چوارده‌یا دره‌وشاوه‌ته‌وه،
ئه‌گه‌ر ته‌که‌بور هێشتی ئاوڕێک له تاریکی بده‌ره‌وه هێشتا قسه‌ی ماوه، له
به‌رده‌م ئه‌م کتێب و حه‌رف و وشانه‌دا بووه‌سته
که ئاوێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هۆشیاری تۆن، من دڵنیام ئازیزی من ئه‌و گوزارشته
دڵڕه‌قه‌ی نیتشه‌ت بیر ده‌که‌وێته‌وه که ده‌رباره‌ی نه‌زانی ده‌ڵێت '
گه‌مژه‌یی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه مرۆڤ سه‌بر بگرێت له دژایه‌تی کردنی
گه‌مژه‌یی '
* * *
هێندە بە دیار غروری خۆتەوە ماتڵت کردم، کە ئیتر حاڵی بووم کینەش ئەتوانێت
ماڵ و شەقام و باخچە و ژیانی هەبێت،
چاواڕوانی درێژ تەنها فێری ئەوەیان کردم لە بیری خۆمت بەرمەوە ،
هەر وەکو پەتای نیشتیمانچێتی، ڕۆژگارێک تاقم و تفەنگم بۆ ئه‌بەست و
شەڕی دێ‌و و درنجم بۆ ئەکرد کەچی دووری وای کرد کاتێک بیر
لە نیشتیمان بکەمەوە
کە مه‌ستم، مه‌دهۆشی به‌شی خودایە ؛ سه‌رخۆشی گەنجینەی
تۆ و نیشتیمان بوو
وەک سەروەت و سامان بۆ منتان بەجێهێشت !
دووری فێری ئەوەی کردم هەر بەڕاست کوڕی راستەقینەی بەرد
بم
دووری ئەوەی لێ نەشاردمەوە کە چاوەڕوانی ڕەگی قوڵی لە کارەساتدایە
کارەسات فێڵی نییه، یاری و چاوشارکێ نازانێت ،
کارەسات لۆفەی نییه، نابەڵەدە بە شەڕی تولانی و عەیار
..
هیچت لە گەڵدا بەش ناکا و لەزمانی لۆمە و بازەیی خۆش
نابێت؛
ئەوەی نامرێت هەرگیز تۆ نیت ئازیزم ئازارە،
کە هه‌میشە هەناسەی جودای ئەگوێزێتەوە بۆ نووسین.
ئەوەی ئەژی چیتر چاوەڕوانی نییه؛ بوغزێکە دەرهەق بە
ژیان خۆی
دەردێکە ژەهراوی بە دەستی وەفا؛ نەخۆش لە خوێنی ئەویندا؛
شێواو لەسەر بەرماڵی سزا ،
سەر گوزشتەی ئەم جودایەم ڕۆژێک بۆ دەریا گێڕایەوە
بە بەرچاوی نەوڕەسەوە خۆی کوشت،
چاوەڕوانی ئەم خورافاتەم برد بۆ مەسیح بەسەر دارەوە گریا.
زەماوەندی ئەم ئافاتی تەنهاییەم بردە دیاری خودا کەوتە گیانەڵا و ڕجا
من چی بگێڕمەوە کە گێڕانەوە مەینەتی سوحاقیەکانە بۆ بەفر
و بارانی ئەگێڕنەوە؟
من چی بنووسمەوە کە نووسینەوە
پیشەی پیاوێک نابێت چاواڕوانی باری کات لە شکست، باری
کات له دووری،
باری کات لە بوغز، باری کات
لە خەیاڵ، باری کات لە سزا؟
ئەوەی سەری بەر تیغی جودایی نەکەوتبێت
که‌سێک دەست و پەنجەی بە پشکۆی بەربەریاتە نه‌چزابێت
پیاوێک دڵی نەبووبێتە مشتێک سەهۆڵ
ئەوەی هەنگاوی تێکەڵی رێگای تۆفان و لاهوت نەبووبێت
بەکەڵکی مەشق کردن نایەت لەم سارای مه‌رگ و جوداییا،
کەسێک لە زەلکاوی یەقیندا گه‌ورە بووبێت، خودا ئەیخاتە
بەهەشت
ئەوەی لە بازاڕی فرۆشتنی خوێندا پاترۆن بووبێت، خودا
ئەینرێ بۆ فیردەوس
بوونەوەرێک لە چاواڕوانی مردنی جوانیدا پیر بووبێت،
خودا ڕەوانەی ڕووەیدای ئەکات!
هەرکەس زمانی لە خەیاڵدا پژا بێت
مەرامی بۆ تەنهایی ئەکات نەینێرێتەوە بۆ ژیان .
پاش جودایی، ژیان بۆنی میزی ئەسپەکانی سوڵتانی لێ دێت .
پاش ئینتیزاری، ئومێد وەک مرێشکێکی نەخۆش لە دەرماڵی شکستا ئەپژمێت.
پاش تەنهایی، ته‌نها مەرگ ڕەنگی مەعشوق و خلود ئەپۆشێت ،
لۆمەم مەکە، دەستم لەو نەخشانە کێشاوەتەوە کە ڕۆژێک
پێمان وابوو
بۆ ئەو سەری خۆشنوودی ئەمان بەن،
گلەیی تۆ، ساردم ناکاتەوە لەو وەشاندنی ئەو ڕمەی ناومە بە دڵی ئەشقەوە
تکای تۆ، پەشیمانم ناکاتەوە لە تیرۆرکردنی خوێنی خۆم لە سەر جادەی شەریانی تۆ
ئێستا پیاوێکی ئاقڵم و بە گوێرەی ئەحواڵ ئەفەندیم، بەسەر سڵاو دەکه‌م
و
وەڵامی پرسیار تەنها بە نەخێر ئەدەمەوە، کە پرسیار ده‌که‌ن لە هەموو جوابێکدا
ئەڵێم: بەداخەوە سەمەری ژیانە ئیدی، ئەکرێت باشتر بیری
لێ بکەینەوە
قوڵتر دەربارەی بدوێین، وا دەکەم وەک ئەوەی بمەوێت لە
فرسەتدا
دەست لە جوانی بوەشێنم ،
بەم چەشنە لە بەرگی عەزامەتدا چاوەڕوانیت ئەتک ئەکەم
خۆ ڕاستە، شیرێک به خاوی خورابێتەوە بە سپێتی
هەڵنایەتەوە،
خۆ دورستە، سەرێک بە مناڵی کەوتبێتە تەنوری تەنهاییەوە لەگەڵ کەسدا کۆ نابێتەوە
خۆ ڕەوایە، دڵیک لە ئەزەلەوە پێکرابێت چاوەڕوانی تیماری ناکات
خەیاڵیک چوبێتە ڕۆحی شەوەوە، جودایی دەستی لێ
ناگێڕێتەوە
هەنگاوێک ڕووی نابێت بە ئافاتەوە زەحمەتە شەڕی جوانی پێ
بکرێت...
سەختە بەربەرەکانێی یادگار بۆی ، ،
گرانە بە دەردی خۆشنوودی مردن بۆی ، ،
کوشندەیە لە چاوەڕوانی تۆدا پیربوون بۆی !!
زستانی 2005
پاریس