هاوڕێکانم جه‌هه‌نه‌می منن
شه‌هید که‌وڵۆسی
ئه‌زانم تۆش وه‌ک من سه‌ر گه‌رمی به‌خێو کردنی نه‌فره‌تیت ،که‌وڵۆسی
وه‌ک من ئه‌گه‌رچی قسه‌کردنی زۆرت ته‌رک کردوه، که‌چی
ده‌رباره‌ی جه‌هه‌نه‌م خه‌یاڵت گۆ شه‌گیره، ئه‌شێ ئه‌مانه
هه‌مووی نه‌بێت ،باش ئه‌زانم پیاسه‌ی ئیوارانی خۆت ته‌نها
له‌به‌ر ئه‌وه گۆڕیوه که چیتر بێزاری بێ دڵیت نا کات ، بێ خه‌یاڵ
ڕۆژێک ئه‌م نا مانه ئه‌خوێنته‌وه که هیچی تێدا نییه سه‌ر گوزشته‌ی
ده‌واین ده‌رگا نه‌بێت که به‌سه‌ر ئاخرین دۆزه‌خدا کرایه‌وه..
ئه گه ر وا بێت ئیتر باران بۆ ببارێت ؟
با سه‌ری بڕاوی حوسه‌ین له کووچه‌کانی شاردا هه‌ڵواسین
وه ک چۆن له ئاوێنه‌کاندا بۆ هه‌میشه مناڵیمان هه‌ڵواسی ،
بۆهه‌میشه خوێنی کتێبه‌کانمان به‌قیافه‌ی شمشێره‌کا نه‌وه‌هه‌ڵوسی
بۆ هه‌میشه هاوڕێ به‌ده‌کانمان ئێمه‌یان به‌سێداره له شپیسه‌کانه‌وه
به‌سته‌وه و به ته‌نها جێیان هێشتین ،،
ئه‌گه‌ر ئاوها بوبێت، ئیتر ئاگر بۆ نه‌بارێت له چی دڵی ئێمه ئه‌ترسێنن،
ئه‌گه‌ر به‌خته‌وه‌ری سوار چاک بێت و ئێمه پیاده
خۆف له چی بکه‌ین که با نه‌یبات ..
بۆ بسڵه‌مینه‌وه له جه‌نگار و خوێن بارین ..؟
بیرمه که مناڵ بووین به هه موومان به دوای تۆپێکدا ڕامان ده‌کرد
که‌چی که گه‌وره بووین هه‌مومان له ده‌ستی تۆپێک هه‌ڵاتین
ئاخر له چی په‌شیمانمان ده‌که‌نه‌وه ؟
که ئێمه پیاده و نیشتینمان به‌سه‌ر پشتی بۆمبێکه‌وه
له چی پاشگه‌ز ببینه‌وه ئیتر ؟
ئێستاش زامی ئه‌و قولاپانه‌ی له دڵی ئێمه‌یان گیر کرد
وه‌ک سۆنه‌یه‌کی سپی و ته‌نهای ناو به‌حرێکی دور ئه‌دره‌وشێته‌وه
جێ که‌ڵبه‌ی گورگه شیره‌خۆره‌کانی نیشتیمان وا له سه‌رماندا ئه‌ژی
ئا سه‌واری ته‌نهای ڕخساری خوشکه‌کانی ئێمه‌یان شێواند
براکانی ئێمه وه‌ک ئاردی ناو دڕک هه‌رگیز بۆمان کۆ نه‌کرانه‌وه
هاورێ خه‌مباره‌کانم وه‌ک ته‌زبیحه‌که‌ی ده‌ستی نه‌نکم پچڕانه‌وه
خودایه ئیتر له چی هه‌و بکه‌ین؟ فادی له چی بکه‌ین؟
با شتر وایه بڕۆین ،، باشتر وایه کاسه‌ی سه‌ری خۆمان
وه‌ک ئه‌و تۆپه‌ی به ده‌ستی یاری زانێکی دۆڕاوه‌وه‌یه
بخه‌ینه‌وه بن باڵمان و ئه‌م یاریگا ده‌سته‌مۆیه چۆڵ که‌ین
که بۆ هه‌میشه دۆڕاین ،، که بۆ ئه‌به‌د شکاین
چی هه‌یه بمان گێڕێته‌وه؟
له ژورێکی بچکۆله‌دا قاقا به گۆگوش پێده‌که‌نم
که ده‌ڵێت چه‌ند با شه بوونی تۆ بۆ من چه‌ند خۆشه بوونی تۆ بۆ من !
من بۆیه سارته‌ر ناخو‌ێنمه‌وه چونکه منی دۆزییه‌وه له دوور
له قوڵایمدا ئه‌و پیاوه هۆن هۆن ده‌گری
ئه بێت چی هه‌بێت وا بکات له‌گه‌ڵ ژان پۆلدا نه‌گرین؟
سه‌یرم ده‌کا ت و ده‌ڵێت ،هیچ منی نه‌کوشت هاورێکانم نه‌بێت
هاوڕێکانت هه‌میشه جه‌هه‌نه‌می تۆن ،
ئه‌ی مشتێک له پاشماوه‌ی نه‌فره‌ت من ئه‌مه‌ت فێر ده‌که‌م!
هاورێکانم وه‌ک گوڵی ژاڵه جوانن، که‌چی وه‌ک گوڵی ژاڵه خوێنیان تاڵه
ئه‌گه‌ر وا بێت دۆستمان بۆ چییه ئیتر؟
با ئه‌م خودایه ته‌ڵاق به‌ین که له ئێمه‌دا به دوای زارۆکه زۆڵه‌کانیدا ئه‌گه‌ڕێت،
با ئه‌م په‌ێغه‌مبه‌رانه ڕاو که‌ین که ده‌یا نه‌وێت ڕاومان که‌ن
با ئه‌م کتێبانه بسوتێنین که فێری قسه‌ی خۆش و وه‌فامان ده‌که‌ن
که نازانین ماڵ مانای چیی نیشتیمانمان بۆ چییه ئیتر؟
ئێمه که نه‌زانین نیشتیمان مانای چی
سه‌رکرده و دیپلۆماتی خوێریمان بۆ چییه ئاخر ؟
که هیچمان نه‌بێت لێی بترسین یاساوڵو ساربازی برسیمان بۆچییه؟
له چی پاکمان ده‌که‌نه‌وه ،، ئه‌گه‌ر ته‌فره‌دان خۆی باشترین رێگای
گه‌شتنی من و تۆ بێت به یه‌کتر؟
ئه‌گه‌ر نیازی من و تۆ دڵداری کردن بێت له‌گه‌ڵ دوری
ئیتر بۆ باکمان له گیانه‌ڵای ژیان بێت که له ژێر پێمان‌دا
وه‌کو لوغم چێنراوه؟
به‌خته‌وه‌ری که هه‌ر باسی مه‌که!
وه‌کو سۆزانیه‌کی به‌د خۆی ئه‌دا با خۆر،
ئارامی که هه‌ر باسی مه‌که!
نارنجۆکێکی ته‌وقیت کراوه له‌سه‌ر نزیکی من و تۆ له یه‌کتر،
عه‌شق که هه‌ر باسی مه که!
ده‌ڵه‌سه‌گێکی پیره وه‌چه‌ی خوێنرێژ بۆ دووری گه‌وره ئه‌کات
به چی ئه‌مان ترسێنن؟
ئه‌گه‌ر ترس خۆی باشترین ڕێگای ما نه‌وه‌ی ئێمه بێت بۆ یه‌کتر ؟
با دڵی خۆمان له ئا وێنه‌کاندا هه‌ڵکانین وه‌ک چۆن چاوی خۆمان
له‌و کوچانه‌یا هه‌ڵکه‌ند که عومرێکی درێژ له چاوه‌روانی
گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کتردا ده‌سخه‌رۆمان کردن ،،،،
ئاوێنه که هه‌رگیز چاوی به‌رایی نایه‌ت سبه‌ینێمان بۆ هه‌ڵبگرێت،
با سه‌ری خۆمان له ده‌ستی ئه‌و شمشێرانه بسه‌نینه‌وه
که سه‌ری کتێبه‌کانیان بۆ هه‌میشه لێ سه‌ندینه‌وه له ئا وێنه‌کاندا.
له ناو ئا وێنه‌کاندا خه‌ونمان به حه‌کیمه موعتاده‌کانه‌وه ئه‌بینی
چۆن چۆنی خوێنی خۆیان ئه‌تکانده ده‌می گورگه برینداره‌کانه‌وه
ئێمه ها وارمان ئه‌کرد ،لێیان گه‌ڕێن با بتۆپن ئه‌و به‌دفه‌ساڵانه
بهێڵن بگه‌نه شادومانی، خۆ ئێمه جێ نشینی ئه‌وانین، بهێڵن ئا سووده بن
حه‌کیمه نا مه‌رده‌کان وه‌ک گورگه‌کان ئه‌یان لوراند ئوووووووووو
با نه‌مرن، دۆستی وا مان ده‌ست نا که‌وێت تیماریان کاین
با بگه‌ڕێنه‌وه ژیان، کێ به مه‌رگی بابانی خۆی ڕازیه کێێێ ، ئوووووو
به‌ڵام زه‌جرمان کێشا و به‌و رێگایانه‌دا ڕۆشتین
که ورد ورد ئه‌یان بردینه‌وه به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌م
ئاخر بۆ کوێ بچوینایه که‌ده‌مان زانی به هه‌ر ڕێگایه‌کدا بڕۆین
ئه‌مان هێنێته‌وه زێدی بابانمان جه‌هه‌نه‌م ،،
گه‌ر ئاوها بێت ،، به چی ئاشتمان ده‌که‌نه‌وه؟
گه‌ر ئاو ها بوبێت،، دڵمان به چی ئه‌ده‌نه‌وه؟
گه‌ر ئا وها بێت هه‌میشه،، به چی شادمان ده‌که‌نه‌وه؟
گه‌ر بوونی من و تۆ ئه‌م له‌ره نه‌شازه له گه‌رووی ژیاندا دروست بکات
گه‌ر نووسین دونیا نه‌گۆڕێت با بڕۆین به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌م
گه‌ر دونیا جه‌هه‌نه‌م نه‌گۆڕیت با بڕۆین به‌ره‌و نووسین
که هه‌ر خۆیه‌تی جه‌هه‌نه‌م
گه‌ر جه‌هه‌نه‌م نووسین نه‌گۆڕیت با بڕۆین به‌ره‌و دونیا
که هه‌ر له خۆی جوانه جه‌هه‌نه‌م،،،،،
به‌شێکی کورت له ده‌قی به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌م .
کۆتایی 2006