سوڕی خوێن ...!
شه‌هید که‌وڵۆسی
هه‌ر ئێستا که من خه‌ریکم له‌گه‌ڵ ئێوەئه‌دوێم
،سه‌د هه‌زار هاوچه‌شنی کڵاوله‌سه‌ری شێتی ئێمه
خه‌ریکن سه‌د هه‌زار حه‌یوانی په‌ڕۆ له‌سه‌ری دیکه ،بۆ چه‌ند بست زەوی
دەکوژن.....!
(ڤۆلتێر)
من ئه‌مزانی به‌هه‌شت لێرە نییه ،
که‌چی گومانم هه‌بوو له‌و ئه‌فسانه‌و کتێبانه‌ی که چیرۆکی ته‌نگه نه‌فه‌سی
شارلێنیان دەگێڕایه
له ژێر پۆستاڵی ڕۆمه‌کاندا ،
گومانم ئه‌کرد له‌وەی مرۆڤی جه‌هه‌نه‌می له‌م دونیا
، دڵی به‌هه‌شتیه‌کانی خۆشکات ،
به‌خته‌وەریم به پێوەری کوژانه‌وەی چرای ماڵی که‌س هه‌رگیز نه پێوا بوو !
ئه‌مزانی یاسا وەحشه‌ت نا گۆرێت ،
به‌ڵام هه‌رگیز نه‌م پرسیبوو ئایا وەحشه‌ت ئه‌توانێت یاسا بگۆرێت
مرۆڤی بێ پرسیار له‌ژێر قورسای بلۆکدا ئه‌مرێت !
خه‌ون له وەحشه‌تدا له مشتێک خوێن زیاتر چیتر به‌رهه‌م دێنێت ؟
ئه‌گه‌ر عه‌شق له دڵدا تاسا ، جه‌سته بۆ نه‌کوژرێت ؟
ئه‌گه‌ر خه‌ون له سه‌ردا مرد ، کاسه‌ی سه‌ر بۆ نه‌بێت به تۆز ؟
ئه‌گه‌ر جوانی له چاودا ژاکا ،ڕوخسار بۆ نه‌بێت غوبار ؟
نا دڵی تۆ هه‌رگیز نه‌یتوانیوە بچێته ژێر باری گوڵێک ،
که‌چی کۆڵکێشێکی چالاکی مه‌رگی جوانییه دڵی تۆ !
نا دەستی تۆ هه‌رگیز نه‌یتوانی بچێت بۆ گوڵ چنین ،
که‌چی داچه‌کیوە له‌ژێر باری تاقم و تفه‌نگ و شمشێرو بلۆکدا دەستو مه‌چه‌کی تۆ
ماندوە سه‌ری تۆ به هه‌ڵگرتنی مۆسیقای حیکایه‌ت و عه‌شقی ناو ئه‌فسانه‌و کتێب.....
به‌ڵام چاودێرێرێکی به ئه‌مه‌که له پاراستنی زاکیرەی خوێن بارین و رۆژانی خۆشی
سه‌ر برینا سه‌ری تۆ !
من ئه‌مزانی جه‌هه‌نه‌م له‌م دونیا گه‌ورە ئه‌بێت ،
به‌ڵام هه‌میشه ئه‌موت مه‌رج نییه رۆژگاری ئێمه بێت ،
که شه‌ڕ هه‌ڵدەگیرسا مناڵ بووم له‌به‌ر بارانا دۆعام دەکرد ، خوایه شه‌ڕ ڕاگیرێ
ئه‌پاڕامه‌وە به‌و چاوە ڕەش و
قژەلوله‌مه‌وە ئه‌موت خوایه دونیا خۆش بێت ، دۆعام دەکرد خوایه باوکم له شه‌ڕەدا
نه‌کوژرێت
دۆعام دەکرد خوایه نانمان لێبسه‌نه‌رەوەو هێمنی بدە به باوکم له جیاتی،،
دۆعام دەکرد له ترسی برا گه‌ورەکه‌م میزم ئه‌کرد به خۆمدا ،
ئه‌موت خوایه زوو گه‌ورە بم و ببم به پێشمه‌رگه
که مناڵ بووم تا به‌یانی خه‌وم ئه‌بینی
: باوکم له شه‌ڕ دەگه‌ڕایه‌وە ئه‌سپه‌که‌ی دەبه‌سته‌وەو کڵاشینکۆفه‌که‌ی له سه‌ری
سه‌رەوەی ژوری میوان هه‌ڵدەپه‌سارد
،قسه‌ی نه دەکردو له‌سه‌ر یه‌ک چای خه‌ستی دەخواردەوە ،
له‌خه‌وما هه‌رگیز
باوکم دەربارەی مه‌کته‌ب منی نه ئه‌دواند
،ئه‌یوت تۆ ئه‌بێت فێر بێت تفه‌ننگ له خێرای یه‌ک دەقیقه‌دا هه‌ڵوەشێنیتو
بیبه‌ستیته‌و
، ئه‌بێت بزانی له دوریا چۆن مشت له که‌له‌ی سه‌ر دەگریت و ئه‌یپێکیت ،
ئه‌بێت فێر بیت له نزیکیدا باشترین فیشه‌ک دەنێیت به کوێی کابراوەو ئه‌تۆپێت ،
ئه‌بێت ته‌نها له خوێن ڕشتنا به‌ر له‌وەی گوله بنێیت به سنگی کابراوە یه‌که‌مین
قورشون بگریته هه‌ناوی شه‌رم ،
چونکه شه‌رم ته‌نها له خوێن ڕشتندا پیاوەتیت ئه‌ڕوشێنێت ،
که مناڵ بووم
:برا گه‌ورەکه‌م تاقم و تفه‌نگی ئه‌به‌ست و ئه‌چوو بۆ
پیاسه‌ی کۆڵان،
هه‌ر کچ بوو وەک گوڵه ژاڵه له به‌ر پێیدا لار دەبوونه‌وە ،
ژنانی ڕەنگ زەردی به‌ردەرگا ،
لوله‌ی تفه‌نگیان له خویێنی خۆیاندا ئه‌بینی وەک ماینێکی تینوو دەمی نابوە
هه‌ناویان ،
له‌ترسا ئه‌یان وت:
کچه‌کانم له ئاوی کانی پاک ترن
وەک نۆبه‌رەی به‌فر سپین
مه‌ریه‌می عوزارن کچانی ئێمه ،
،دەست بخه‌یته سه‌ر کامیان حه‌ڵالت بێت ئه‌ی پیاوی شان به فیشه‌ک لۆق ،
برا گه‌وەرەکه‌م دەستی له‌سه‌ر به‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگ و
ژنانیش دەستیان له‌سه‌ر دڵیان خۆیان ،
برای گه‌ورەی من که هه‌رگیز له ژیانیا پێنه‌که‌نیبوو له خه‌وما ئه‌یوت :که‌رێک
بگێم له ژنی مه‌کرباز خۆشترە
سواری ماینێکی که‌حیله زوڵێخای میسر دێنێت ،
ژن له قه‌رەوڵی تفه‌نگ بترازێت دۆستێکی دیکه‌ی کوا ؟
برا گه‌ورەکه‌م هه‌ر له خه‌وما ئه‌یوت ژن ته‌نها خه‌نجه‌ر ئه‌توانێت ڕاوی کات ،
من ئه‌توانم هه‌رچی ژنه له‌م نیشتیمانادا په‌تکه‌م
به‌ڵام قه‌تاوقات ناتوانم خه‌یاڵیان لێبسه‌نمه‌وە ،
ئه‌توانم به پرچی خۆیان بیان به‌ستمه‌وە به کێلی
قه‌برەکانه‌وە
به‌ڵام ناتوانم دڵیان یه‌خسیر که‌م
،لوله‌ی تفه‌نگه‌که‌ی ماچ دەکردو وەک شێری بێشه
ئه‌ینه‌ڕاند
،ئه‌مه ته‌نها ئه‌مه ئه‌توانێت
له قوڵای ژن‌دا که دەستی منی پێناگات شه‌رەفمم وەک یاقوت بۆ دەر بهێنێت
، من و ژن ته‌نها یه‌ک دۆستمان هه‌یه
که بتوانێت له هه‌مان کاتدا هه‌ردوکمان ڕازی کات ئه‌وێش خوێنه خوێنن ،
فیشه‌کێک ئه‌توانێت من بگه‌یه‌نێته به‌خته‌وەری ،
هه‌مان فیشه‌ک ئه‌توانێت ژن بگه‌یه‌نێته کۆتایی که مه‌رگه ،
بڕوانه برای من ،
من و ژن چی کۆمان ئه‌که‌ته‌وە تفه‌نگ ،
به‌ڵێ تفه‌نگ ،
که له خه‌و ڕادەپه‌ڕیم ڕەنگم دەبزڕکا میزم به خۆما دەکرد ،
وەک جوجه‌ڵه‌یه‌کی نه‌خۆش دەله‌رزیم ،
دایکم که میراتی شه‌رف بوو لای تفه‌نگه‌که‌ی باوکم بارمته بوو ،
به دەمه‌وە ئه‌هات ئاوی به دەمه‌وە ئه‌کرد ،
هێواش ماچی ئه‌کردم ، جله‌کانی ئه‌گۆڕیم ، سه‌یری چاومی ئه‌کردو رێک ئه‌مزانی
به‌خه‌وەکه‌می زانیوم
به‌چاویا ئه‌م خوێندەوە که داوام لێ ئه‌کات گه‌ورە نه‌بم و نه‌چمه خه‌ونی برا
بچوکه‌که‌مه‌وە ،
که له باوەشی ئه‌گرتم ئه‌مزانی ئه‌یه‌وێت بڵێت ، که گه‌ورە بوویت به‌زەیت پێم‌دا
بێته‌وە ،
باوکم دەکۆکیو منيش به هێواشی له جێگه‌که‌ی خۆمدا گرمۆڵه دەبووم ،
بیرمه ئه‌و ڕۆژەی بۆ یه‌که‌مین جار شه‌یتانی بووم کچێکی ئازا هاته خه‌وم
چاوەکانی وەک ئه‌ستێرەی ئاسمان ئه‌درەوشانه‌وە ، جله‌کانمی داکه‌ند ، به کامی دڵ
دەستی به شان و ملمدا ئه‌گێڕا
رێک ئه‌مزانی دڵنیایه سبه‌ینێ تفه‌نگ ئه‌که‌مه شانم ،
لێواکنمی به تاسه‌وە ئه‌کرۆشت گومانم نه‌بوو ئه‌زانێت سبه‌ینێ به‌و لێوانه باسی
شه‌رەف بۆ دایکم دەکه‌م ،
تا ئه‌و جێگه‌یه ڕۆشت که یه‌قینی هه‌بوو دوای ئه‌م خه‌وە هه‌مان خه‌نجه‌ری له‌زەت
له‌سه‌ر دڵی خوشکه‌که‌م گیر ئه‌که‌م
که ئه‌و خه‌وەم بینی مانگێک نانم نه خوارد ، سوێنم خوارد دۆستایه‌تی نێوانی من و
خوێن به‌تاڵ که‌مه‌وە ،
ئه‌و فیشه‌که‌ی باوکم بۆی خستبوومه سه‌رپێ که بینێم به سنگی کابراوە ،
نام به کاسه‌ی سه‌ری گه‌نیوی شه‌رەف و شه‌رمه‌وە ،
ئه‌و شه‌وەی که بۆ یه‌که‌مین جار شه‌یتانی بووم هاتمه دەرێ سه‌یر دەکه‌م خوێن
دەبارێ ،
له‌ژێر ڕەهێڵه‌ی خوێندا ئه‌پاڕامه‌وە ، خوایه ئه‌م خوێنه‌ی له برینی لاهوت دێت
خۆش کاته‌وە
ئه‌م چه‌قۆیه‌ی له گه‌روی ئه‌قڵ گیر بووە ڕەوانی که‌یت ،
ئه‌م زامه‌ی که‌تۆته جه‌سته‌ی جوانییه‌وە با فانی بێت
دۆعام دەکرد خودایه ئه‌م گورگه‌ی دەمی خستۆته جه‌سته‌ی بلورینی ژن
ئه‌م ژنه‌ی سه‌رقوفڵانه‌ی شه‌رەفه لای پیاو
ئه‌م پیاوەی میراتی شمشێرە لای شه‌رەف
ئه‌م شه‌رەفه‌ی کتێبی پیرۆزی له‌به‌ر کردنی کینه‌یه لای کورد
ئه‌م کوردەی تاقانه ترین وەحشییه له سه‌ر زەوی
ئه‌م زەویه‌ی تا ئه‌مڕۆ گومانم ئه‌کرد خودی جه‌هه‌نه‌م بێت بۆ عه‌شق
ئه‌و عه‌شقه‌ی که ته‌نها تۆ حه‌رامت کرد ،
ئه‌و حه‌رامه‌ی که تاکه گه‌رانتی ته‌حه‌مول کردنی ژیانه له دونیا ڕای گرە
من دەپاڕامه‌وەو ، پیاوانی موحه‌مه‌د ژنیان سه‌ر دەبڕی...
من دۆعام دەکردو کوڕانی یه‌زید دۆعایان به‌ردباران ئه‌کرد...
من ڕجام دەکردو خودا پشتی کردبوە من ،
من ئه‌کڕوزامه‌وەو پێغەمبه‌ران ڕوی خۆیان لێوەرگێڕام ؛
ئێستا که گه‌ورەبووم و دوور دوور لا دووری وەحشه‌ت دەژیم ،
ژن فێری کردم ئه‌توانم بۆ هه‌میشه دڵارام بژێم
دۆعا که گه‌ورە ببوو نزیک نزیکی وەحشه‌ت ،
پیاو فێری کرد ئه‌توانێت بۆ ئه‌به‌د بێ خه‌یاڵ بمرێت
،