بێساڵى
سۆران مامه حه‌مه/ كه‌ركوك
ئاوڕ مه‌ده‌وه..
زه‌مان كاتژمێرێكه به‌ده‌ستى هه‌موو كه‌سێك ناكات،
ئه‌ى ڕه‌شتر له مه‌خلوقه‌كانى سه‌رده‌مى كۆنكرێتى وشه و
ته‌مه‌ڵتر له میوانى جه‌نگه‌ڵه‌كانى دامه‌زرێنه‌رى خوێنهه‌ڵكشان..
ته‌رمێك بده به شانتا و ئاوڕ مه‌ده‌وه..
ته‌مه‌نێك بنێ چاڵى ساڵه‌وه و ئاوڕ مه‌ده‌وه..
گوزگییه‌ك بشكێنه و ئاوڕ مه‌ده‌وه
خۆشه‌ویستییه‌ك بنێژه و ئاوڕ مه‌ده‌وه
مناڵى بخه‌وێنه و ئاوڕ مه‌ده‌وه
باران بخنكێنه و ئاوڕ مه‌ده‌وه
(ئاوڕ)ێك بتۆرێنه و ئاوڕ مه‌ده‌وه
ئومێدێك نییه، ئاینده‌مان كامه‌رانییه‌كى ڕه‌زا گران پیشان بات..
ڕووناكى گوم مه‌كه،
ساڵنامه و
جه‌ژنانه و ته‌ورنامه و
باوێشك نامه و
ڕۆژگار و كاتژمێره خه‌وتووه‌كه‌ت هه‌ڵگره و بڕۆ..
له‌م گوزه‌ره بێساڵییه ..، ئه‌ى (په‌پوله) خۆ تۆ ده‌زانى بێساڵییه
خۆ تۆ ساڵ ناناسى..
چه‌ند شادومانى ئه‌ى په‌پووله ، ساڵ ناناسى
بۆ دێیته باخچه‌كانى وه‌رینه‌وه ؟
بۆ دێیته دڵى كرمه‌ژنه‌ى مجێوره‌وه؟
بۆ دێیته پیاسه‌كانى سه‌رى ساڵى سه‌هۆڵه‌وه؟
بۆ دێیته ناو وێنه‌ى یادگارییه‌كانى بیابانه‌وه؟
بۆ..؟
ئاخر خۆش نییه، (ئاو) وه‌ڵامى ماسى نه‌داته‌وه..
هه‌نارێك گوێ له زه‌نگیانه نه‌گرێت..
بۆ.. پایز ، له گه‌ڵاى زه‌ردى مردن نه‌چێت ..؟!!
بۆ .. بۆ ماچ له یادگارى شه‌وێكى تاڵى تۆ، قێز بكاته‌وه ئه‌ى ساڵ.؟
بڕۆ .. مه‌یه‌وه
په‌نجه‌ره‌یه‌ك یه‌خه‌م ڕاده‌وه‌شێنێت و چاوم تاریكییه‌كه‌ى ئه‌ودیو كوشتنى زات
هه‌ست پێده‌كات
كه ژیان لاى په‌نجه‌ره‌كان نه‌ماوه
پێویسته گوڵه‌كان به زویر بوون له خۆر و
په‌نجه‌ره‌ش به‌داخستن له (لاولاو)ى ڤایرۆسى هه‌ڵبزركانى بێده‌نگى سزا بده‌ین،
ئه‌وان ڕێیان پێ گرتم ، ئه‌گه‌رنا (با) پۆلیسمانه‌كان ،
پرچى تریفه‌یان كردبووه ته‌ناف و ساڵیان ئه‌دایه به‌ر خۆر..
له‌گه‌ڵ دارته‌لى كاره‌باكانیشدا به‌ده‌م (مله تاتكێ)وه
دڵدارییان ده‌كرد ..
دووڕوویى ئاڵاى سه‌ر وێستگه‌كانى نائومێدیش نه‌بووایه ،
كۆتره باریكه‌یه‌كى بێ هیوا ، سیخوڕ‌ى بۆ (بابانوئێڵ) ده‌كرد
كێ وه‌ك من هه‌ناسه‌ى سیخناخ و
كۆكتێلى هاوڕێیه‌تى و
گوێلى به‌خته‌وه‌رى و
(دڵگه‌ش)یى ناهه‌موارى بن دڕك و
گه‌شبینى له قومارخانه‌كانى ساڵدا دۆڕاندووه به مه‌خسه‌ره‌یى سه‌راب..؟
له‌م خاڵه خه‌جاڵه‌ته‌وه ده‌ست پێده‌كات ، ژیان،
منیش واى ده‌بینم.
ساڵم لێ وون ده‌بێت..
كه‌س نییه به‌دوایدا دۆزه دۆزه بكات
عیشقم لێ ده‌كه‌وێت..
په‌ڕه‌سێلكه‌یه‌ك شوێنه‌كه‌یم بۆ ئاشكرا ناكات
یاده‌وه‌ریم قڵپ ده‌بێته‌وه ..
پرته‌قاڵێك خۆى ناگوشێت، تا لیمۆیه‌ك بۆى بگرێت
ڕۆژێك وه‌سیه‌ت بۆ ساڵێكم ، ده‌نوسێته‌وه..
هه‌فته‌یه‌ك ئامۆژگارى، مانگى ئه‌خیرى زه‌یستانیم به‌ساڵێكى تازه‌وه ده‌كات
قه‌ڵافه‌تى په‌پوله حه‌یران، بۆ ساتێك مه‌ست بوونى باخچه ده‌ڵێت
ئه‌م ساڵ (بێساڵییه)،
له‌قله‌قێك واى جاڕ دا..
ژنێك واى به كچه‌كه‌ى وت: كه ئه‌م ساڵ وه‌رزى دڵدارى نییه و ، ساڵى (شوو)
پێڕانه‌گه‌یشت.!
تابووتێك ئه‌مه‌ى چرپاند به گوێى ته‌رمى شه‌هیدێكدا ئه‌م ساڵ (بێساڵییه).!
جۆلانه‌یه‌ك له شارى یارى، به منداڵێكى وت:(كوڕم
مه‌فڕه)، (بێساڵییه).!
سه‌ده‌فێك به قرخه‌قرخى ده‌ریاوه واى وت :(ئه‌م نائومێدییه‌ى كه‌نار بێساڵى
پێوه‌یه).!
گڵۆپێك له نیوه‌شه‌ودا، به‌ده‌م خه‌وه‌وه، هاوارى به‌سه‌ر شۆسته‌یه‌كى بووراوه‌دا
ده‌كرد (سه‌رى ساڵ نابینم، ده‌شكێم).!
ته‌له‌به‌یه‌ك له مه‌سجێكدا بۆ ڕه‌حله‌كه‌ى (ئه‌م ساڵمان لێ ناچێته سه‌ر، هه‌موو
ده‌مت پڕ ده‌كه‌م له قۆپییه بۆ (سه‌رى ساڵ))
گۆرانییه‌ك، له پیرى توڕه ده‌بێت ، ئه‌م جوێنانه‌ى له‌دڵى بارانه‌وه پێده‌ڵێت:
(تف له ساڵ، وا گه‌یاندووتى به‌م خه‌راباته..)
من سه‌هۆڵێكم پێم بڵێن (ئاو) ، ناگه‌مه سه‌رى ساڵ ده‌توێمه‌وه..
عاره‌قێكم، تا بمێنمه‌وه ترشاوتر و كه‌فته‌كارتر ده‌بم..
بێساڵیه ئه‌زیزم..
ئیتر بیر له (كریسمس) مه‌كه‌وه
نا.. بۆ له‌مه‌و دوا ، نابێت بچینه ده‌ره‌وه..
قولانجێكمان نابێت بۆ یارییه ئاگرینه‌كان،
خوله‌كێكمان نامێنێت بۆ ته‌ماشاكردنى مانگ له ئاوێنه‌ى كانى
ئاى چ ڕۆژێكى سه‌خته!
ناتوانین (بابا نوئێل) ببینین.؟
چاوه‌ڕێى دارسنه‌وبه‌رى ڕۆحى به‌یامهێنه‌رێك ناكه‌ین ، خۆى بكات به ماڵدا و
ئاشتمان بكاته‌وه
سه‌رهه‌نگێكى مڕومۆچ ، راهیبێكى مه‌ست، سه‌ركرده‌یه‌كى
حه‌وسه‌ر
ده‌بن به (با بانوئێل)
هه‌ر له ئێستاوه فێڵ له منداڵه‌كانمان ده‌كه‌ن
ئه‌م ساڵه شه‌رمنانه‌ى من، هه‌ر ڕۆژێك بێت ته‌سلیم به مێژوو ده‌بن..
ژیان به‌شى شه‌وێكى پێ نه‌ماوه ، تا من پیاسه‌كانم به‌و سه‌رمایه بفرۆشم ، به
جاده پڕ له ئینتیزاره‌كان..
ئێمه به‌و ڕۆژه ڕووناكانه‌ى لاى تارماییه‌كان بارمته‌ن
ناتوانین ، له‌سه‌ر كێلى گۆڕه‌كان بنووسین(ژیان مرد)
ئێمه ناتوانین به‌ڕێكه‌وت گوڵه‌كانى( باپیره) ئاو بده‌ین
وا من بووم به قوتبى نائومێدى، له‌م زه‌مهه‌ریرى عیشقه‌دا
بووم به په‌یكه‌ر..
بووم به شه‌پۆل و نه‌گه‌یشتم به كه‌نار
بووم به كڕێوه..
بووم به (سیمپاره) و ساڵێكى ژه‌نگاویم خاوێن نه‌كرده‌وه.
چه‌ند نا به‌خته‌وه‌ره ئێستا،
ئه‌و سه‌وڵه‌ى قیافه‌تى له ئه‌ستوورایى ئاوى ئه‌ویندا
تووشى فه‌قه‌راتى په‌ژاره‌ى به‌له‌مه‌كان هاتووه
چه‌ند مولحیده ، ئه‌و ساڵه‌ى بیه‌وێت
گه‌ردن ئازادى له گوناهى وه‌رزه هه‌ڵدێره‌كان بكات
وه‌رز چه‌ند كافره ،
بیه‌وێت ، به‌ته‌وقه‌یه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كى په‌راش په‌راش بخاته حوكمى نیگایه‌ك، له
په‌ڕانه‌وه‌وه بۆ مانگ..
هه‌فته و ڕۆژه‌كان ڕه‌جم ده‌كرێن،
ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه ته‌ماشاى كاتژمێره‌كانى ده‌ستى په‌ڕینه‌وه له (سزا) بكه‌ن
ژیان وه‌ك جاران نه‌ماوه
ئێستا له خۆى بایى بووه ..
ناڕه‌حه‌ته به‌و گوڵانه‌ى كلێته‌ى به‌فرى كاره‌سات
له‌سه‌ر لا ده‌به‌ن
ژیان خۆى پێى وتم كه : نا به‌ختیاره به‌و ڕوانینانه‌ى
له هه‌وره ئه‌سكڵییه‌كانى خه‌یاڵى ماشوبرنجى ئاسۆیه‌كى گه‌ردوونه‌وه
(بۆران)ه‌كان په‌ست ده‌كه‌ن
ئه‌ى (با)، له سه‌فه‌ركردنى گوڵ و
ڕاكه‌ڕاكى باخچه توڕه مه‌به به‌دواته‌وه...
ئه‌وان له‌ترسى (كات)ه‌كان ، (مه‌كان)ه‌كان جێ گۆڕكێ ده‌كه‌ن
گوڵ چه‌ند پاك و سه‌لاره ، كه ساڵه‌كان نابینێت
چه‌ند خۆشگوزه‌رانه گوڵ، له‌وڕووه‌وه‌ى ، لاى ئه‌و (ساڵ) بوونى نییه.؟
ئه‌و ده‌ردى كریسمس ناكێشێت
نازى ڕێحانه چاره‌ڕه‌شه‌كان نادات..
گوڵ نازانێت درناخى ئێكس پایه‌رى شه‌وبۆیه‌ك، بۆ پیر بوونى مه‌ینه‌تى پایزێك بدزێت
ئه‌و كاڵفامه بیر له زۆر شت ناكاته‌وه، وه‌ك باخه‌وان و باخچه له‌سه‌رى ڕێك
كه‌وتوون..
ئه‌و ده‌چێته ماڵى بوراقى مسته به‌ستووه‌كانى ئیره‌ییى و
میوانى ڕه‌شتاڵه‌یى دڵڕه‌قى ئیفلاسى دیلێك به دادى توانه‌وه ده‌بێت
گله‌یى مه‌كه، ئه‌م ساڵ ناتوانم كارتى پیرۆزبایى وه‌رینى گه‌ڵاكانت بۆ بنێرم،
نه‌ناسێك هه‌ر له‌خۆیه‌وه پێى وتم (ناشرینترین سه‌پانى دنیاى (به‌تاڵ)یى ، بمره
جوانترى)
ڕاهیبێك له به‌ینى ده‌رگاى دێره‌كه‌یه‌وه، ئێڵنجى هیمۆگڵۆبینى ئیمانه‌كه‌ى ده‌دات
ئه‌ى ساڵ ، تۆمان پێوه نایه‌ت حه‌سوودتر له (ئاو)،
ڕاوكه‌رێك ده‌یه‌وێت به (خوێندن) ڕاوم بكات و با‌نگم ده‌كات (نێچیره‌كان بزه‌یان
هاتێ ، هه‌موو ڕۆیشتین)
ئه‌و ده‌یووت: بارووده‌كان بخه‌ینه مێشكمانه‌وه ، فیشه‌كه‌كان له‌سه‌ر زارمان قاو
نه‌ده‌ین ، تا ئاوس بوونى گولله..
كاژمێره‌كان 12 یان تێدا نه‌ماوه،
12ى ڕێك ڕه‌دوو كه‌وتووه
ڕه‌دووى بیره‌وه‌ى..
بیره‌وه‌رى، ئێمه ده‌ژێنێت
بیره‌وه‌رى ، منجڕمان ده‌كات..
بیره‌وه‌رى ، ئاینده‌مان لێ ده‌شارێته‌وه
بیره‌وه‌رى ئێمه ، (داخ)مان ده‌كات..
بیره‌وه‌رى له‌ده‌ریادا ده‌مانفرۆشێ
ئه‌وكاته ده‌مانفرۆشێ،
كه كه‌شتییه‌كان نایه‌نه‌وه بۆ گوزه‌ركردن به ته‌راتێنى ده‌ریادا
(با)یه‌كانیش بێكه‌سترین ده‌سته‌واژه‌ى ناو دێڕه‌كانى (ئاو)ن..
له ده‌ریا بێساڵییه و هه‌ڵكشانه‌كانیش ڕووناده‌ن
له ڕه‌گه‌زنامه بێساڵییه و كه‌س له‌دایك نابێت
لاى غه‌ریبان بێساڵییه و نا (ئاگا)ن له‌وه‌ى، گۆڕستان
كۆده‌كانى كه‌شف و
نیشتیمان قفڵێكى ژه‌نگاوییه وه‌كو سه‌رم..
باوه‌ڕم به داهۆڵه‌كان نه‌ماوه، گه‌ر فێڵ له دزیكردنى، خۆشمان نه‌كه‌ن
باوه‌ڕم به جه‌نگاوه‌رانى ڕێى (پاكى) نه‌ماوه، گه‌ر نه‌سه‌بى خۆیان له
تاقیگه‌كانى پرسیاردا نه‌شۆنه‌وه..
باوه‌ڕم به گۆِڕهه‌ڵكه‌نه‌كان هه‌یه ،
ئه‌و دره‌ختانه‌ى له گۆڕستاندا بژین، ناتوانن زینده‌گى به‌ده‌ست بێنن
باوه‌ڕم به دارگوێز نه‌ماوه ، ڕۆژێك ببێته‌وه به نیشتیمانى (سمۆره)، یان
كوڕێكى ببێت به دارهه‌لووك
په‌نجه‌كانى كچێنى ببێته‌وه به شوڵه‌كه‌ى ده‌ستى (مامۆستا كه‌ریم) و
ببێته‌وه به ته‌خه شۆر و به‌رگى ساڵ له‌به‌ر بكات..
ساڵى من ڕایگرتووم.. ، له وێستگه‌یه‌كدا ڕاى گرتووم
ده‌یه‌وێت كۆتایى به به‌ربوونه‌وه‌ى ئاورنگى پلیكانه‌كانه‌ى گه‌ڵا بێنێت..
پێش ئه‌وه‌ى به‌دواى به‌خته‌وه‌ریدا بگه‌ڕێم، ده‌بێت هه‌وڵ بۆ (ژیان) بده‌م..!!!
ژیان سه‌رى هار و مارى تیایه ، وه‌ره با بژین خۆمان به‌خته‌وه‌ر ده‌بین
ئاه له مدمنبوونى دڵم، له‌سه‌ر خواستنى قودره‌ت له سوورى ڕوومه‌تى كورسییه‌ك،
بۆ پشوودان..
به‌خته‌وه‌ر به، ئه‌و كاته‌ى ئازاره‌كان هى خۆتن ، هى مرۆڤایه‌تین..
هى په‌نجه‌ره‌ى ئاسمانن كه‌وه‌ك فارگۆنى ڕزیو دۆشداماون.
ته‌وه‌زه‌لى دیوار..
به‌دمه‌ستى ده‌رگا..
له‌بیریان چووه‌ته‌وه، ئێمه پێچه‌وانه‌ى ئاڕاسته‌كان
دڵه كوتێمانه و
ویژدانى ساڵ وایه:
چكلێتى نوزه‌نوزى هه‌فته و مانگه‌كانى ڕێحانه كوشتن
بۆ باخچه‌كانى (ئاو) ببه‌ینه‌وه..
ئاى چه‌ند عه‌ریزه نووسێكى نا (ئاگا)ین
نا(ئاگا)ین ، له بڕینى قۆناغه‌كانى ته‌واوبوون له‌لایه‌ن ساڵه‌وه
ئیدى كه‌ى شه‌وى زاكیره وجودى ڕۆژ بێت..؟
(با) كه‌ى سیسته‌مى نا جوامێرىو (دووشه‌فتى) هه‌ڵكردنى ده‌گۆڕێت..؟
ئه‌ى (با) كه‌ى له قوڵى برینه‌كانى مه‌له‌كوت ده‌گه‌ى..؟
زڵفنج له دار سنه‌وبه‌ره‌كان ده‌بارێت ، كه‌ى دێت..؟
ئه‌م (پیاوه) كه‌ى دێت بۆ ڕاكشان..؟
من و به‌ردێك له عیشقا سوواین، تێر تێر كوڵاین..
به‌رد عاشق و
من (ساڵژمێر)ێك ڕه‌ق وته‌نیا
بۆشاییه‌ك له گه‌ردوونى ده‌لاله‌ته‌كانى ئومێدما هه‌یه ناوم ناوه (بێساڵى).
به‌فرانبارى 2006
كه‌ركوك