به‌بێ چرا..... له خه‌ڵوه‌ت
شۆڕش حه‌مه‌ساڵح
1
له باخی به‌رینی خودا
گوڵه‌کان بێ ڕه‌نگن
من نه‌مدیون
به‌ڵام دڵنیام که بێ ڕه‌نگن
که تۆ ڕۆشتی
من ئه‌و کات سه‌رگه‌رمی شکانی به‌رده‌کان بووم
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م به ڕوخسارێك
دڵم ده‌هاوێشته دوورترین گۆمه‌کانی خه‌یاڵ
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م به که‌نارێك
من خۆرم نه دی که هه‌ڵهات
به‌ڵام دڵنیام که خه‌مبار بووه
که تۆ ون بوویت
من ئه‌و کات درۆم بۆ سێوه‌کان ئه‌کرد
گو‌ڵم ڕازی ئه‌کرد
ژه‌هری ته‌نیایی بخوات
من ده‌ریام نه‌دیوه
به‌ڵام دڵنیام پڕ شه‌پۆله‌کانیه‌تی
له خوێنی ڕژاوی خودا
دوای نه‌مانی تۆ
من دێمه‌وه که‌نار ئه‌م ده‌ریایه و
یاقوتی ڕۆحت ئه‌دۆزمه‌وه‌و ئه‌یفرۆشم به با
شه‌رم ناکه‌م له گوڵ
به‌هار ئه‌ده‌مه ده‌ست جه‌نگاوه‌رێك
تا ده‌رگایه‌کم نیشان بدات
له‌و کاته‌وه‌ی که تۆ ونیت
من لێره چاوه‌ڕێی
به‌له‌مێکم له ده‌ریاوه بێت و من ببات له‌گه‌ڵ خۆیدا
من هه‌رگیز ئه‌و به‌له‌مه‌م نه‌دیوه
به‌ڵام دڵنیام که دێت
................................
2
وه‌ك ئه‌وه‌ی خودا نه‌یه‌وێت بمرم
له‌م به‌رزیه‌وه خۆمم هاویشته ده‌ریا
نه‌مزانی ئه‌وه‌ی بچێته ده‌ریا
ئیتر نایه‌ته‌وه
له‌م تاریکیه‌دا
وه‌ك ئه‌وه‌ی ژیان بیه‌وێت بمخه‌ڵه‌تێنێت
ده‌رگایه‌کی بۆ کردمه‌وه
نه‌مزانی ئه‌وه‌ی بچێته ژووره‌وه
ئیدی نایه‌ته ده‌ر
له‌م به‌هاره‌دا
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئازادی بیه‌وێت جوانترم بکات
په‌نجه‌ره‌یه‌کی پێ دام
نه‌مزانی ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی خۆی هه‌بێت
خوا له بیر ده‌کات
.......................................................
3
وه‌رن با دوای ئه‌م تیشکه بکه‌وین
ئه‌گینا ئه‌و ده‌ڕوا و
ئێمه ده‌بینه ئیماندارێکی ترسنۆك
به‌جێمان ده‌هێڵێت و
ئێمه‌ش ده‌بینه حیکایه‌تخوانێکی بێ خێر
وه‌رن با له‌به‌ر ئه‌م بارانه‌دا ڕاوه‌ستین
ئه‌گینا ئه‌و ده‌بارێت و
ئێمه هێشتا نه‌بووینه‌ته خونچه
ئه‌و ته‌واو ده‌بێت و
دڵی پڕ له حه‌سره‌تی ئێمه هه‌ر وشکه
وه‌رن با سه‌یری ئه‌و جوانیانه بکه‌ین
ئه‌گینا ئه‌وان ئاوا ده‌بن و
ئێمه هێشتا نه‌بووینه‌ته مرۆڤ
وه‌رن با دوای ئه‌و با یه بکه‌وین
ئه‌گینا ئه‌و ده‌ڕوا و
ئێمه هه‌ر لێره‌ین به ته‌نیا
......................................
2005