نامه‌یه‌ك له جه‌لاده‌ت ئیسماعیل كۆتره‌وه بۆ
شاناز سه‌لیم
توانا
شه‌ره‌فى كردنه‌وه‌ى ئه‌م نامه‌یه به‌ر له هه‌ر كه‌سێك بۆ خودى شاناز خانمه
ده‌ستخه‌تێكى باریك و شكسته ئه‌مه‌ى له‌سه‌ر زه‌رفى بۆرى نامه‌كه نووسیبوو.
"شاناز...چۆنى؟ وه‌ك هه‌موو بێمه‌عناییه‌كانى ئه‌م دونیایه نازانم بۆ ئه‌م
نامه‌یه‌ت بۆ ده‌نووسم! ده‌زانم ئه‌گه‌ر ناوه عه‌جیب و غه‌ریبه‌كه‌م نه‌بایه هه‌ر
نه‌تده‌ناسیمه‌وه، ئاخر ئێوه‌یه‌ك گه‌ر بتانه‌وێت له رۆژێكا به قه‌ولى خۆتان
هه‌زار په‌ڕۆ گواوى وه‌ك من ده‌ناسن".
نامه‌كه په‌له‌پرۆزۆیه‌كى خراپى پێوه دیار بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى قاسیده‌كه‌ى
به‌سه‌ریه‌وه وه‌ستابێت و ئه‌و نامه‌یه‌ش دوانامه‌ى زیندانییه‌كى هه‌تاهه‌تایى بێت
بۆ كچێك، كه رێگه‌ناده‌ن بۆ هه‌تاهه‌تایه جارێكى تر نامه‌ى بۆ بنووسێت.
"شاناز... نازانم كه ئه‌م نامه‌یه ده‌خوێنیته‌وه، هێشتا هه‌ر شێتى پرته‌قاڵیت؟!
نازانم تۆ رۆژێك له رۆژان بیر له‌و دۆستانه‌ت ناكه‌یته‌وه كه كوشتوتن؟ ئاخر
ده‌بێت تێبگه‌م چۆن شه‌وێك كه‌سێك له به‌رده‌رگاكه‌تان بۆ تۆ خۆى ده‌كوژێت و تۆ
ئه‌و شه‌وه له هه‌ر شه‌وێكى تر زووتر ده‌چیته خه‌وێكى قووڵ و ئارامه‌وه!
ده‌زانم ئێستا یه‌ق ده‌ده‌یته‌وه، له حه‌ژمه‌تا لێوت ده‌گه‌زیت، تف ده‌كه‌یت له
نامه‌كه‌م؛ له خۆم، جوێن ده‌ده‌یت... ده‌زانم نامه‌كه هه‌لاهه‌لا ناكه‌یت و له
په‌نجه‌ره‌ى ڤێللاكه‌ته‌وه نایده‌یته به‌ر بـــــــــــــــا، له
موحته‌ره‌میته‌وه نییه! ئه‌وه ته‌نیا ده‌ته‌وێت سۆراخێكى سامیر له‌م نامه‌یه‌دا
بخوێنیته‌وه...
بمبوره بێئومێدت ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بایه كه پێم خیانه‌ت بوو،
هه‌ر زوو ده‌متوانى ئاقارى رۆمانه‌كه به لایه‌كى دیكه‌دا ببه‌م، ده‌شمتوانى!
به‌سووكایه‌تییه‌وه زه‌رده‌خه‌نه نه‌تگرىَ، راستى ئه‌گه‌ر خۆم رۆمانه‌كه‌م
بنووسیبا هه‌ر وامده‌كرد. ده‌ڵێى چى ئیتر چیرۆكنووسه‌كان وان، من زوو ئه‌مه‌م
وتووه.. پیاو ژیانى خۆى بدات به سه‌وزه‌فرۆشێك؛ به شاعیرێك، به هه‌لاجێك، به
فیته‌رێك، به گه‌وادێك، باشتره له‌وه‌ى بیدات به چیرۆكنووسێك، ئه‌و كوڕى باشانه
ئه‌و ژیانه‌ى تۆ والێده‌كه‌ن هه‌ر خۆت خۆت نه‌ناسیته‌وه تێیدا...
به‌هه‌رحاڵ شاناز راستیت ده‌وێت له‌م دونیا خه‌ڕه‌كه‌شكاوه‌دا كه‌س وه‌ك ئه‌وان
ناتوانێ ژیان وا سیحرییانه بگێڕێته‌وه. من گله‌ییم له شه‌ره‌فیار زۆره، چۆنم
پێشبینى كردبوو و هه‌روا ده‌رچوو، ده‌مزانى له‌نێوان رۆیشتنى من و چاپكردنى ئه‌و
رۆمانه‌دا به بیانووى چاككردنى رێنووس و دروستكردنى گرێى نوێ و راستكردنه‌وى
هه‌ڵه‌ى زمانه‌وانییه‌وه، چۆن ئه‌م رۆمانه ده‌ستكاریى ده‌كات... هه‌ر چۆنێك بێت
ناتوانم بڵێم ئه‌وه‌ى شه‌ره‌فیار نووسیویه‌تى ژیانى من نییه".
پاشماوه‌ى نامه‌كه له‌مدیویه‌وه نووسرابوو، ره‌نگه نووسه‌ره‌كه‌ى كاغه‌زى چنگ
نه‌كه‌وتبێت یان نه‌یویستبێت خوێنه‌ره‌كه له خوێندنه‌وه بپچڕێنێت، به‌رده‌وام
ببوو "راستییه‌كه‌ى له‌و خراپخانه‌یه‌ى ناوى كوردستانه و پڕه له خراپى وه‌ك تۆ،
زه‌حمه‌ته له ئاغاى شه‌ره‌فیار ده‌ستپاك و راستگۆتر ببینینه‌وه، ئه‌گه‌رنا خۆ
ئێمه‌ى كاراكته‌رى رۆمانه‌كان خۆمان ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵبژاردنى نووسه‌ره‌كانمان
هه‌یه. من ئه‌گه‌ر مه‌یلم لێبایه ده‌چوومه خه‌یاڵى نووسه‌رێك له جێگایه‌كى
دوورتر... شاناز ئه‌وه من و تۆین ئه‌و كه‌سه هه‌ڵده‌بژێرین كه
ده‌ماننووسێته‌وه، ده‌زانم ئێستا قێزت دێته‌وه كه ناوى تۆ به نموونه‌ش له‌گه‌ڵ
خۆمدا ده‌هێنم.
داواى ساڵێك و قسور ده‌بێت داواى لێبوردن له خوێنه‌ره‌كانى ئه‌و رۆمانه بكه‌م كه
له‌م نامه‌یه‌دا نهێنییه‌ك ده‌دركێنم كه نابێت بیدركێنم، شاناز... باش گوێبگره
كاغه‌زو به‌ڵگه‌نامه‌كانى ئه‌و دۆسته موحته‌ره‌مه‌ى تۆ هۆكارى مردنه‌كه‌ى من
نه‌بوو! ئه‌و برایانه‌ى به‌رده‌وام ده‌ستیان له خوێنى یه‌كتردایه، منیان له‌وه
سیلاویتر سه‌یر ده‌كرد كه ده‌ستیانم پێ پیسبكه‌ن و بمكوژن.
شاناز ئه‌گه‌ر خودایه‌ك هه‌بێت، ئه‌وه شایه‌ته، ئه‌گه‌ر نه‌شبێت، ئه‌وه خۆم و
خۆت دڵنیاین، ئه‌وه‌ى منى ئاگر تێبه‌ردا تۆ بوویت... ئاگر ئاگر ئاگر... ره‌نگه له
ئه‌ده‌بى شه‌ره‌فیار خۆیه‌وه بێت خۆى له‌م وێنه‌یه لادابێت، یان ئه‌ویش فریوى
جوانییه‌كه‌ى تۆى خواردبێت، یان له رێزى خۆیه‌وه بۆ خوێنه‌ره‌كانى نه‌یویستبێت
هێنده ژنیان لا ناشرین بكات... شاناز بۆنى خوێنت لێدێت، ده‌ست له‌م پیاوكوشتنه
هه‌ڵـــــــــــ"
نووسینه‌كه ته‌واو نه‌ببوو، كاغه‌زه‌كه هه‌ر هێنده‌ى تیا جێببووه‌و جارێكى تر
سه‌یرى ناو زه‌رفى نامه‌كه‌م كرد هیچى تیا جێنه‌مابوو، لام سه‌یره به‌شى دووه‌مى
ئه‌م نامه‌یه كه‌وتۆته كوێوه؟!.