گوڵى مریه‌م
توانا ئه‌مین
زایه‌ڵه‌ى هاوارو دادى ژنێك وه‌ك لوره‌ى بایه‌كى دوور له‌گوێما ده‌زرنگێته‌وه، ئه‌ڵێى له‌من هه‌ڵدێن ئه‌ڵێى له‌باران ... بیرله مردن ده‌كه‌مه‌وه، خۆشم ده‌وێت و
لێشی ده‌ترسم. ئه‌م دووهه‌سته به‌رده‌وام پێكه‌وه‌ن كه‌م جار
ڕێككه‌وتووه من
توشى یه‌كێكیان ببم وئه‌وى دییان دیار نه‌بێت ... لاره لار‌و بێحه‌واس شتێك له
موغازه‌یه‌ك ده‌كڕم و ئه‌و كۆڵانه درێژه ده‌بڕم كه كۆتاییه‌كه‌ى له‌شارو
دنیایه‌كى تره‌و سه‌ره‌تاكه‌شى ئه‌وه‌تا لێره، له‌كوچه‌یه‌كى په‌ڕاوێزى شارى
كه‌ره‌ج .
له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ى ماڵێكا
ڕاوه‌ستاوم و وه‌كو مریشكێك جێ بۆ چینه خۆشكات
ده‌ستم له‌خۆڵى به‌ر درگاكه‌یاندایه، وه‌ك منداڵێكى چه‌توون خۆڵه‌په‌تانێمه، بێمه‌به‌ست و نازانم له‌به‌ر چى بۆشتێك ده‌گه‌ڕێم كه‌وا دێته زه‌ینمه‌وه زۆر بۆى
په‌رۆش و داماوم ! كه‌سێك درگا
ڕه‌شه‌كه‌ى ماڵى خۆیان به هێواشى ده‌ترازێنێت.
پیاوێك به چاوێكى خه‌واڵوو زڕاوه‌وه پۆلیسانه پرسیار ده‌كات "چ كارمیكونى؟"
ده‌ستم هه‌ر له‌خۆڵه‌كه‌دایه‌و هیچم نه‌دۆزیوه‌ته‌وه ... هه‌ڵبه‌ته ده‌نگى ناسازى
به‌یانى ئه‌و زلته پیاوه له شوێنى خۆم
ڕایچڵه‌كاندوم، سه‌ر به‌رزده‌كه‌مه‌وه
هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌كێشم كه له هه‌ناسه هه‌ڵكێشانى مرۆڤێك ده‌چێت دواى
زه‌مانێكى زۆر له‌چاوه‌ڕوانیكردنى كه‌سێك به‌یانیه‌كى زوو نامه‌یه‌كى
له‌كه‌سه‌كه‌وه پێبگات و تێیدا نوسرابێت " ئیتر چاوه‌ڕوانم مه‌كه، من مردووم!"
ئه‌زانم ئاگام له خۆم نییه كه‌چى هه‌ر ده‌مه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌و پیاوه بده‌مه‌وه
كه‌به‌ڕۆبێكى خه‌وتنه‌وه له‌به‌رده‌ممدا وه‌ستاوه‌و نیگام له قاچه تووكنه‌كانى
هه‌ڵچه‌قیوه كه‌وا له‌جوتێ نه‌على
ڕه‌شدا خۆیان شاردۆته‌وه، سه‌رێك باده‌ده‌م و
ده‌ڵێم " هیچێ.. ببخشه اغا" دایكت وه‌ك هه‌میشه خه‌یاڵه‌كه‌ت
لێده‌چڕێنێ :
- ئه‌وه بۆ كوێ
ڕۆیشتویت؟ به‌ساقه‌وبم، وه‌ره‌وه هۆش خۆت، پێی تۆ‌و ئه‌م شاره
له‌عه‌زه‌له‌وه به‌قفڵێكه‌وه به‌ستراوه. قه‌زات گرم تۆ له‌حه‌یاته‌ل عومرتا یه‌ك
هه‌نگاو نه‌ڕۆیشتویت...!
قاچه‌كانم دێشێن،
ڕه‌نگه هى ئه‌وه‌بێت من زۆر له‌سه‌ریان ده‌ڕۆم، خۆم ده‌زانم
ته‌واو مه‌حكومم به‌م ئازاره... ئازارى وونكردن ...ده‌زانـــى چــى؟ حه‌زم
نه‌ده‌كرد وابم كه‌چـــى وامـــــــــ...!.
گه‌یشتومه‌ته خیابانێك و ده‌مه‌وێت بپه‌ڕمه‌وه، جارێك ده‌په‌ڕمه‌وه‌و
پێچه‌وانه‌ى ئاراسته‌ى خۆم دێمه‌وه ئه‌مبه‌ر، تانیوه‌ى
ڕێ بۆ ئه‌و به‌ر ده‌چم
په‌شیمان ده‌بمه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێمه‌وه شوێنى خۆم. بێزاربووم له‌و ئه‌م
به‌راوبه‌ره‌و خۆم یه‌كلاى ده‌كه‌مه‌وه و له‌به‌رێكیانه‌وه به ته‌نیشت
ڕدێفێك
دره‌ختى كالیپتۆسدا تێده‌په‌ڕم ... له‌ناو داره‌كانه‌وه هاوڕێیه‌كى دێرینم
یه‌كێك له‌كوڕانى گه‌ڕه‌ك هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى به‌باڵۆنێك دابه‌زیبێته ئێره
به‌ره‌و ڕووم دێت و هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌یه‌ك باوه‌شمان بۆ یه‌كتركردۆته‌وه.
تێر ماچم ده‌كات، من بێهێزم، له‌جاران گه‌رم وگوڕتر ده‌كه‌وێته پێش چاوم كه‌چى
خۆم له‌جاران شكسته ترم ...لێم ده‌پرسێ:
- ئه‌وه تۆ له‌كوێیت؟ له‌م ووڵاته‌دا ماوى؟.
به‌حاڵ ده‌مم بۆ لێك هه‌ڵده‌پچڕێ وه‌ڵامى ده‌ده‌مه‌وه:
- ڕاست ده‌كه‌یت
وه‌ڵا لێره نیم .... له (كه‌ره‌ج)م .
- به‌خێربێیته‌وه، كه‌ى هاتیته‌وه؟
خه‌ریكه بڵێم زۆر نییه له‌م
ڕۆژانه‌دا، كه‌چى هه‌ر زوو بیرم ده‌كه‌وێته‌وه
كه‌من هێشتا نه‌گه‌ڕاومه‌ته‌وه!
- كوا هاتومه‌ته‌وه ؟... ئه‌وه نیه هه‌ر له‌وێم...!
هاوڕێ دێرینكه‌م كه تا ئه‌و كات ده‌ستى له‌ده‌ستمدا بوو كه‌مێك فشار
له‌ده‌سته‌كانیا كه‌مده‌كاته‌وه و زۆرى نامێنێت به‌ته‌واوى ده‌ستم به‌ردات، خه‌نده‌یه‌كى سه‌رگێژكه‌ر دێته سه‌ر لێوه‌كانى .
- له‌وێی چى ئه‌وه تۆ ته‌واویت؟!... ئه‌وه نیه من و تۆ لێره قسه‌ده‌كه‌ین!...تۆنه‌خـــــــــ
ئه‌وبه‌رده‌وام بوو، له‌قسه‌كردن نازانم له‌دواى ئه‌و دێڕانه‌وه چیترى ووت، كه‌من
سه‌رنجم له‌و سه‌رو قژه‌بژوتێكچووه‌ى ده‌دا كه له هاتنه خواره‌وه‌ى له ئاسماندا
وا شه‌مزابوو.
دایكم ده‌رگاى هه‌موو مه‌رقه‌ده‌كان
ڕاده‌وه‌شێنێت و نزا ده‌كات "من چاكببمه‌وه و
ئه‌م هه‌موو شته پڕوپوچه‌م بیر بچێته‌وه" من به‌بێده‌نگ تێر تێر ده‌گریم و دوعا
ده‌كه‌م چاكببمه‌وه‌و هه‌موو شته‌كانم بیربكه‌وێته‌وه. من له‌نێوان بیرچونه‌وه‌و
بیركه‌وتنه‌وه‌دا تیا مابووم ...خودایه هێزى
فریادێ...!
كراسێكى ئــــــاودامان شیریت واله‌به‌ردا هه‌رچى گوڵى تیایه خه‌نه‌یى كاڵ كاڵ
كاڵه، گوڵه‌كان چاوم دیل ده‌كه‌ن، نازانم تۆ ئه‌و كاڵییه‌ت جوانكردووه یان شته
تۆخه‌كانى ئه‌م دنیایه هه‌روا به‌كاڵى جوانن.كتێبه‌كه‌ت داخستووه
ڕووسه‌ریه
سپیه‌كه‌ت كه‌وتۆته ملت. ده‌جمێیت به‌ره‌و تــــــــارمه خنجیلانه‌كه من له‌سه‌ر
محاجه‌ره‌كان هه‌ڵكورماوم خامۆش و بێحه‌واس ته‌نها نیگات ده‌كه‌م، به‌به‌رده‌ممدا
ده‌ڕۆى ئــــــاوى ئه‌و لوله شوشه‌ییه بگۆڕیت كه‌دوو شاخه گوڵى وا تیــا وه‌كو
گه‌نده‌موو له‌قه‌ده‌كانیانه‌وه
ڕه‌گى ورد‌و باریكی سپییان له‌خۆیان
جیاكردۆته‌وه.
ڕائه‌په‌ڕم وه‌خته بكه‌ومه
خوارێ، به‌خۆمدا دێمه‌وه له
پشتته‌وه ڕائه‌وه‌ستم، پرسیار له‌ناوى ئه‌وگوڵه ده‌كه‌م، داخم لێدێت كه‌ده‌ڵێیت
"ئه‌وانه گوڵى منن!" نازانم بۆ هه‌ر له‌خۆمه‌وه حه‌زم نه‌ده‌كرد گوڵى تۆبن !.
ساڵانێكى زۆر له‌ژورێكى ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا به‌یه‌كه‌وه ژیاین، شایه‌د من
له‌وێش نه‌بوبێتم! خه‌ڵك ده‌ڵێن " ئه‌وكچه به‌ته‌نیا ده‌ژیا.. نیوه‌ڕوان دواى
ئه‌وه‌ى به‌و ده‌نگه سیحراوییه‌ى خۆى تیلاوه‌ی ده‌كرد، به‌ورته ورتێكى هێمن كه‌م
كه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى پیاوێك بداته‌وه ده‌نگى ده‌بیسترا.. " هاوسێكانى وایان
ده‌وت، من ئه‌مه ناڵێم !.
گه‌رما وڕى كردووم، به‌درێژایى ئه‌و جادانه
ڕێده‌كه‌م، تاك تاك ئه‌فغانیه
په‌ڕاگه‌نده‌كان نه‌بێت هیچ مه‌ردومێك به‌ده‌ره‌وه نییه... ئه‌زانم به‌دواى
مرۆڤێكدا ده‌گه‌ڕێم كه عه‌یامێكى دووره وونم كردوه یان
ڕه‌نگه ئه‌و منى وون
كردبێت، نازانم ! هێنده هه‌یه لكاوم به زه‌ویه‌كه‌وه، پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند سه‌د
مه‌ترێكم بڕێوه
له‌پڕ وه‌ستاوم و به‌شوێنى خۆما گه‌ڕاومه‌ته‌وه. نازانم بۆ
كوێى بچم؟ ئاخر قورسترین شت ئه‌وه‌یه تۆ
به‌بێ ئه‌دره‌س به‌دواى كه‌سێكدا
بگه‌ڕێێَت كه‌نازانی كه‌ى و له‌كوێ وونت كردوه، چى بڵێم؟ قه‌ده‌رى من وایه ده‌بێ
مریه‌م بدۆزمه‌وه.
هاوسێكانى ئێستا ئه‌و مێژویه‌یان له‌یاد نه‌ماوه كه ئه‌و تێیدا هاتۆته ئه‌م
كوچه‌یه، به‌ڵام هه‌موویان ئه‌وه ده‌ڵێنه‌وه " له‌ڕۆژێكى بارانى
پڕ ته‌ڕو
توشیدا هات".
كه چوومه ماڵیان سه‌رم له‌و هه‌موو شته سه‌یره
سوڕم، له‌مۆبیل،
ته‌پڵه‌كه‌كان، گوڵدانه خاڵیه سه‌مه‌كیه‌كه، له بۆیاخى شینى دیواره‌كان، له‌و
تابلۆیه‌ى ماسیه‌ك تێیدا خۆى له تۆڕێك
ڕزگار ده‌كات كه‌به‌ده‌ست پیاوێكى پیرى
نورانیه‌وه له‌به‌له‌مێكى خنجیلانه‌دا وه‌كو خاڵێك ده‌رده‌كه‌وێت له‌ناو
ده‌ریایه‌كى بێ سنور شینا. قومێك له‌ئــــــاوه‌كه‌م خوارده‌وه كه له‌سه‌ر
سینیه‌كى درێژكۆلانه‌ى شێوه ماسى بۆى هێنابووم، هه‌رگیز مریه‌م جگه له‌ئــــــاو
خوداردنه‌وه‌یه‌كى دى نه‌ده‌خودارده‌وه، ئه‌و تاقه میوانه‌شى كه‌من بووم و جار
جار ڕێمده‌كه‌وته
ئه‌وێ جگه له‌ئــــــاو هیچیكه‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووم .
شه‌وێكى باران له‌سه‌ر ئــــــاو قسه‌مان زۆركرد، ئه‌وكچه شتى سه‌یر سه‌یرى
له‌سه‌ر ئــــــاو ده‌وت، ده‌یگوت " ئه‌گه‌ر توینێتى زۆرى بۆ نه‌هێنابامایه قه‌ت
ئــــــاوم نه‌ده‌خودارده‌وه، حه‌یفه ئــــــاوبخۆیته‌وه ئــــــاو بۆ ئه‌وه
باشه له‌جامێكى شوشه‌ى كه‌یت، بینووسێنى به‌پێڵوه‌كانته‌وه و تێر سه‌یرى كه‌یت، تۆ وابكه بزانه‌چى ده‌بینیت؟...ئــــــاوشت زۆر ده‌ڵێت به‌ڵام ده‌بێت
ڕووى
به‌یتێ، ئه‌بێ هه‌وڵبده‌ین له‌گه‌ڵ ئــــــاو ئاشتببینه‌وه ... ئه‌گه‌ر كچان
ڕێگه‌م بده‌ن ئه‌وا ده‌ڵێم پیاو ده‌بێت بڕوات له‌گه‌ڵ ئــــــاو خۆشه‌ویستى
بكات... ئۆهــ خودایه... كاك ئه‌سمه‌ر تۆ نازانیت خه‌وتن له‌گه‌ڵ ئــــــاو،
ڕاكشان له‌ده‌ریایا چه‌ند خۆشه!! " به‌حاڵ خۆمم بۆ
گیرا، وه‌خته‌بوو ئه‌و هه‌موو
قاقایه‌ى له قوڕگما یه‌خسیره به‌یه‌ك جار به‌ریده‌م. بێ یه‌كو دوو زیزده‌بوو، ئه‌و كچێك نه‌بوو جه‌ساره‌تى ئه‌وه بكه‌یت به‌قسه‌كانى پێبكه‌نیت، ده‌رباره‌ى
هیچیشن، ده‌رباره‌ى ئــــــاو.
ئــــــاوا بوو ئه‌و شه‌وه به‌منى ده‌وت "چیتداوه له‌كاغه‌ز بڕۆ موتاڵاى
ئــــــاو بكه، سه‌عى بكه ئــــــاو بنوسیته‌وه. ئه‌وه پله‌یه‌كى گه‌وره‌ى
ئیمانه... له‌م شه‌وه‌وه ده‌ستپێبكه، بڕۆ خۆت هه‌ڵكێشه له‌ئــــــاو... له‌ژێر
ئه‌وبارانه‌دا
ڕاوه‌سته تا ئه‌خوسێى، ئــــــاو ئه‌و دڵه
ڕه‌شه‌ت نه‌شواته‌وه
چاك نابیته‌وه " وه‌كو عاریفه‌یه‌ك ده‌دوا " ئــــــاو ئه‌گه‌ر له‌شوێنێك مه‌خلوق
بێت، له‌شوێنێكى تـــــــــــر له‌شوێنێك كه ده‌بێت پێیبگه‌ین، خالیقه خالیق " من
هێشتا سه‌یرى ماسى ناو تابلۆكه‌م ده‌كرد كه‌تا ئه‌و كاته نه‌كه‌وتبۆوه ناو
ئــــــاوه‌كه .
پیاوێكى به‌دله‌شین تێمده‌خوڕێت لێى تێناگه‌م وابزانم به‌فارسى قسه‌ده‌كات، من
پێكه‌نینم دێت، توڕه‌بوونه‌كه‌ى به سه‌رزه‌نشتى باوك و فه‌رزه‌ندێك ده‌كات.
به‌رده‌وامم له‌بسكویت به‌خشینه‌وه به باڵنده‌كان ئه‌وانیش له‌نیشتنه‌وه‌و
فڕینان، له‌په‌ستا گوێم له‌شه‌قه‌شه‌قى باڵیانه، باخه‌وانه‌كه توڕه‌تر قسه
به‌من ده‌ڵێت چه‌ند ده‌نگ به‌رزكاته‌وه من ئه‌وه‌نده‌ى تر پێكه‌نینم دێت، وا
هه‌ستده‌كه‌م ده‌یه‌وێت به‌وگه‌رمییه‌وه ئه‌حواڵ پرسیم بكات. بیرم ده‌كه‌وێته‌وه
شه‌وێكى تاریك پێم ووتى " من هه‌میشه زمانى فارسیم وه‌كو زمانێكى مێینه دێته
پێشچاو، چه‌نده زلته‌بۆزێكى ناشرین قسه‌ى پێبكات تۆ واده‌زانیت كچێكه‌و له‌به‌ر
خۆیه‌وه وێرد ده‌خوێنێت، ئه‌و زمانه هێنده‌ى میهر تیایه كه‌مرۆڤ پێى ده‌ئاخفێت
بێ ئه‌وه‌ى به‌خۆى بزانێت
ڕووت ده‌بێته‌وه له‌نێر گۆیى " وابزانم ئه‌و شه‌وه
پێم ووتى " مریه‌م زمانه‌كانیش وان نێر‌و مێن، من دڵنیام فارسى زمانێكى
مێینه‌یه...!".
پیاوه به‌دله‌شینه‌كه شاڵاوم بۆ ده‌هێنێت، له‌جێى خۆم هه‌ڵده‌سم سه‌یرم لێدێت بۆ
دان دان به‌باڵنده باخه‌وان په‌ستده‌كات؟
ڕێگاكه ملى من ده‌گرێته‌وه‌و كۆڵانێكى
تر ...خودایه ئه‌م كۆڵان كۆڵانه له‌دڵم ده‌ربهێنه پارچه پارچه بووم!!!
به‌رامبه‌رت دانیشتووم له‌و چاوه‌قاوه‌ییه گه‌ورانه‌ت ده‌ڕوانم كه‌وه‌ك حه‌وزێكى
پڕله‌ماسى ده‌توانن ئارامى بده‌نه مرۆڤ. هه‌رچه‌نده كۆشم قسه‌كانتم نایه‌ته‌وه
یاد، دایكم ده‌ڵێ" ئه‌م هه‌تیوه‌ى من شت زۆر لێكده‌داته‌وه " نازانم تۆ ئه‌و
هه‌موو ساڵ چیترت له‌گه‌ڵ مندا وتووه؟ كه‌م كه‌م دێته‌وه یادم كه تۆ هه‌موو
جارێ له‌نیقاشه‌كاندا وتوته "به‌سه به‌ڕووتى سه‌یرى ژنێك بكه‌یت وشاهێدى
له‌سه‌ر بوونى خودا به‌یت...زه‌حمه‌تى نییه له‌په‌لكه گیایه‌ك، له‌تاڵى درێژى قژى
كچێكدا ئه‌م هه‌موو سه‌برو ورده‌كارییه‌ى خودا ببینیت
...مه‌ردومى به‌دبه‌خت
ته‌نهاببینێ ئه‌و هه‌موو ئاڵییه‌ى واله‌ڕوومه‌تى منداڵێكدا، ئیدى قه‌ت به‌ته‌نیا
ڕه‌ش و سپى دانابڕێت به‌سه‌ر مه‌رسه‌مه‌ى ماڵ خودایا
..." .
گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌هۆشم به‌خۆمه، گوێم له‌سه‌داى ژنێكه له‌ناوما وێرد ده‌خوێنێت،
هه‌ڵده‌ستمه سه‌رپێ جێ به‌خۆم ناگرم، كه‌لله‌م وه‌خته شه‌قبێت له‌وه‌ته‌ى لێك
وونبووین ئه‌م ده‌رده‌م گرتووه، زیكه زیكێك وا له‌گوێما هاوسه‌نگیم تێكده‌دات.
ئه‌وه‌تا له‌به‌رخۆمه‌وه هه‌ڵده‌نووتم له‌خۆڕا له‌ترده‌ده‌م، نــــــا له‌م
كۆڵانانه نه‌بوو! خودایه چه‌ند ناخۆشه مه‌خلوقێك خالقی خۆى وون بكات
...!
ئه‌و به‌یانیه پرسیم، ئه‌و گوڵانه بۆ ناخه‌یته ئینجانه‌یه‌كه‌وه ؟ غه‌زه‌ب
نیگایه‌كى تێگرتم به‌پێداگرییه‌وه ده‌نگێكى تیژوو تۆخى لێوه‌هات :
-ئینجانه ؟... ئینجانه گڵى ده‌وێت، من كه‌ئه‌ێله‌ن ئه‌رزویه‌كم له‌گڵ نیه .
وه‌ك هه‌مووجارێك
ڕێى گفتوگۆكه‌ى ده‌برده‌وه سه‌ر ئــــــاو، ده‌یووت "پێویستمان
به‌وه‌یه ئه‌و چاوه‌ته‌ڵخانه‌مان به ئــــــاو بشۆین، ئیدى ئه‌وه‌نده فریوى
ئه‌وه نه‌خۆین كه‌ئێمه له‌توخمى خۆڵین، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كه به‌مه‌به‌ست یان
بێمه‌به‌ست گێڕانه‌وه دروستى كردووه. ئه‌ى چۆن گێڕانه‌وه وایه
ڕه‌نگه
ماوه‌یه‌كى تر وا له‌من و تۆ بكات له‌چیرۆكێكدا به‌ریه‌كتر بكه‌وین و یه‌كتریش
نه‌ناسینه‌وه، من زۆر له‌گێڕانه‌وه ده‌ترسم
... ئه‌سمه‌رم توخمى
ڕاسته‌قینه‌ى
مرۆڤ ئــــــاوه... ئــــــاو " .
مریه‌م ده‌یگوت " هیچ جێیه‌ك وه‌ك ده‌ریا به ئاشكرا سیماى خودا نیشان نادات ده
بڕۆ ... بڕۆ سه‌یرى ده‌ریا بكه بزانه چی تیایه ... بڕۆ بزانه هه‌رچى
كه‌شتیوانى سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێریه هه‌یه باوه‌ڕداره به خودا یانا ؟ خودا له پێش
چاوى ئه‌وانه، شه‌وێك كه توشى تۆفانێك ده‌بن وا ده‌زانن خودا
ڕقى لێهه‌ڵگرتوون،
ئه‌وان ئه‌وه‌نده نه‌فامن نازانن كه خودا
ڕق پێنازانێت. ئه‌وه جێنیشنى خودایه
له ده‌ریا كه ناشیانه كاره‌كانى بۆ
ڕانه‌په‌ڕێت، وه‌ختێك خودا بۆ چه‌ندساتێكى
كه‌م ده‌ریا جێدێڵێت و دێت خۆشه‌ویستى له‌دڵى عه‌بده‌كانیا تازه‌ده‌كاته‌وه".
ئه‌وكچه هێنده خودا و ماسى وخودا و ده‌یاو خودا و ئــــــاوى تێكه‌ڵده‌كرد كه‌من
سه‌رم گێژى ده‌خودارد، دڵم ده‌هات به‌یه‌كدا وه‌خته‌بوو بڕشێمه‌وه. مریه‌م هه‌ستى
پێ‌كردم ئه‌مه‌ك داریانه ده‌ستێكى بۆ درێژ كردم، هه‌رزوو ده‌ستى گێڕایه‌وه.
ده‌بێت ئه‌وه بڵێم له‌درێژاى یه‌كترناسینمانا مریه‌م بۆ ته‌نها جارێكیش ده‌ستى
به‌رده‌ستم نه‌كه‌وت، ده‌یووت" ئاغاى ئه‌سمه‌رى هیچ شتێك وه‌ك له‌مس سیحره‌كان
به‌تاڵناكاته‌وه...وازله له‌مس بێنه هه‌وڵبده‌شته‌كان وه‌كوخۆیان بژنه‌ویت،
به‌ڵام به‌گوێى
ڕۆح به‌چاوى دڵ
،چیت داوه له‌ده‌ستلێدان...؟!".
ده‌ستیان لێشتبووم، چاكبونه‌وه‌ى من له‌ودیو مه‌حاڵه‌وه بوو،
هه‌ندێ ئێواره وه‌ك
به‌زه‌ى پێهاتنه‌وه دایكم باوه‌شى پیاده‌كردم و شه‌له‌شه‌ل تـــا ناوباخچه‌كه‌ى
ده‌بردم. من زۆر قورس نه‌بووم، ئاخر شتێكى وام نه‌مابۆوه تـــا قورسم كات، داهۆڵێك
بووم بۆ خۆى، وه‌لێ دایكم ته‌مه‌نى زۆرى خۆى و قه‌هرى من واى لێكردبوو له‌ژوره
شێداره‌كه‌مه‌وه تاحه‌وشه‌كه بیخاته نوَره نۆر و هه‌ناسه بڕكێیه‌كى
تونده‌وه.
وام له‌وێ. بۆنێكى سه‌یرله‌ئوتاقو خانه‌ى ئه‌و كچه‌وه ده‌هات، بۆنى ته‌ڕى، بۆنى
خاكى پاش باران. دوور له‌چاوى ئه‌و پڕبه‌سییه‌كانم هه‌ڵمده‌مژى، بۆ ماوه‌یه‌كى
كه‌م ناوچه‌وانى ده‌گرتم بۆنه‌كه له‌خوێنما مێروله‌ى ده‌كرد، جه‌سته‌م شه‌ڵاڵ
ده‌بوو له‌خاك و ئــــــاو خۆمم له‌بیر ده‌كرد، وامده‌زانى لێره‌نیم له‌وێنیم،
قه‌ده‌رێك ده‌كه‌وتمه ده‌ره‌وه‌ى زه‌مه‌ن، زه‌حمه‌تبوو
باوه‌ڕ به‌خۆم بهێنم كه
من خۆمم ئه‌وه‌تا وێڵ‌و سه‌ره‌ڕۆ له‌وڵاتێكى تر له‌لاى خانمێكى سپى پۆش میوانم .
هێواش هێواش ده‌كه‌ومه‌وه سه‌ر خۆم، ناوچه‌وانم سوك ده‌بێت عارقم چین چین وه‌ك
ئیسفنجێكى ته‌ڕى بۆش له‌حه‌وشه‌یه‌كى فه‌رامۆشدا ده‌ركردووه. ده‌مهه‌وێت خۆم
له‌وشه‌رمه لاده‌م و له‌به‌رچاوى ئه‌و كچه ئاسایى بنوێنم، ئاگام له‌تریقه‌یه‌كه
له‌دڵیا جۆرێك له‌سه‌رمه‌ستى له‌خۆشبه‌ختى بردنه‌وه‌ى گره‌وێك. ئه‌م هه‌نده‌ك
جارانه نه‌بایه من نه‌مده‌توانى بوونى ئه‌و كچه له‌ژیانمدا بسه‌لمێنم، ئه‌وه
تریقه‌ى دڵى ژنێك بوو دواى یه‌قینى له‌دزینى دڵى پیاوێك.وتم
-هیچ نیه باشم، خوێنم كه‌مه ئــــــاوا جار جار گێژ ده‌بم .
بۆنى ئه‌و كچه جادویه‌ك بوو، له‌من ئه‌وبۆنه له‌ژێر پێستیه‌وه ده‌هات وه‌ك
هاله‌یه‌كى چڕ به‌ده‌وریدا بوو، من ئێستا دڵنیام كه‌ئه‌و توانیویتى به‌و بۆنه من
ڕابكێشێته ناو جه‌ده‌لێكى قوڵ كه‌خۆى هه‌ندێك جار قسه‌كه‌ر و گوێگریش بوو، شه‌وێك
له‌قسه‌كانیدا ووتى "خودا به‌شێكه له‌هه‌موو شتێك" ئه‌مه‌ى وت و وه‌ستا قه‌یرێكى
زۆر ڕاما دواتر ووتى"ده‌توانین وه‌هاش سه‌یرى بكه‌ین كه‌هه‌مووشتێك به‌شێكه
له‌خودا" من ده‌مزانى ئه‌م دوو دێڕه ده‌توانن دوو مه‌زهه‌بى جیاواز بخولقێنن،
هه‌ریه‌كه‌شیان باوه‌شێك به‌ڵگه بۆ فكره‌كه‌یان بێننه‌وه‌و له‌دوایشدا ئیمامه‌كانى
ئه‌م دوو مه‌زهه‌به بگه‌نه ئه‌وه‌ى نه خودا به‌شێكه له‌هه‌موو شتێك و نه‌هه‌موو
شتێكیش به‌شێكه له‌خود، به‌ڵكه وه‌ك مریه‌م له‌دوا دوا شه‌وه‌كانى
پێكه‌وه‌بوونمانا ده‌یووت"خودا جه‌له‌جه‌لاله‌هو هه‌بوویه‌كى ته‌واو و كامڵه، خودا
نه شته‌و نه به‌ش!!!".
ئێستا كه‌له‌ژیًَر سێبه‌رى باریكى دیوارێكدا چیچكه‌م كردووه‌و ئه‌م شتانه
دێنمه‌وه یادى خۆم، پێكه‌نینم به‌خوَم و به‌خوداو به‌مریه‌میش دێت...! ئێمه ئه‌و
ڕۆژانه خه‌ریكى چیبووین؟! خه‌ریكه بۆنى مریه‌م ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر یاده‌وه‌ریم
فێڵم لێنه‌كات ئه‌وه خۆیه‌تى بۆنى ئه‌وه. ده‌كه‌ومه هه‌له‌كه‌سه‌ما خۆم ناگرم
ڕووه‌و بۆنه‌كه ده‌ڕۆم بۆ ئه‌وسه‌رى كۆڵان، بۆنه‌كه له‌وسه‌ره
خۆمده‌گه‌یه‌نمه‌وه ئه‌مسه‌رى كۆڵانه‌كه. نــــــــابۆنه‌كه له‌چه‌قى
كۆڵانه‌كه‌وه دێت
ڕاده‌كه‌م بۆ ناوه‌ڕاستى كۆڵان. دووژن به‌ڕێبوارى
تێئه‌په‌ڕن له‌ودیوو چارشێوه‌كانیانه‌وه ده‌ستیان خستۆته سه‌ر ده‌میان، ده‌زانم
به‌و ڕاكه‌ڕكه‌ى من پێده‌كه‌نن.
مریه‌م كه‌مجار پێده‌كه‌نى، غه‌مێكى قووڵ له‌چاوه‌كانیدا بوو،زۆر كاتان باڵاپۆشێكى
سپى ده‌پۆشى. پێستى ده‌سته‌كانى گرژ ببوو، به‌ئاشكرا ئه‌وه‌یان ده‌وت كه‌ئه‌م كچه
ته‌مه‌نێكى كامڵ ژیاوه، مریه‌م له‌و كچه ده‌گمه‌نانه بوو كه‌مرۆڤ
ڕێگه‌ى به‌خۆى
نه‌ده‌دا له‌تێپه‌ڕینیا له‌به‌رى هه‌ڵَنه‌ستێت، كچێك قورساییه‌كى سه‌یر له‌ڕۆیشتن
و له‌جوڵه‌و له‌قسه‌كردنیا هه‌بوو.
له‌ناوه‌ڕستى كۆڵانه‌كه‌یا ئه‌مبه‌رو ئه‌و به‌ر ده‌كه‌م، بۆنه‌كه له‌ئاجورى
دیواره‌كانه‌وه دێت، پێوپلم له‌دیواره‌كان هه‌ڵده‌سووم هه‌ست به‌زبرى ناكه‌م كه‌چى
ئه‌وه‌تا چنگ وپۆم پڕبووه له‌خوێن .بۆنه‌كه ده‌چێته دره‌ختى به‌رماڵه‌كانه‌وه،
پیایاندا هه‌ڵده‌زنێم، بۆنه‌كه له‌ناو گه‌ڵاكاندا په‌نگه‌و ده‌رناچێت، نم نم باران
دایكردووه بۆنه‌كه ده‌كه‌وێته‌جوڵه لقا‌و لق وه‌ك مناڵێك شوێن خۆیم ده‌خات، زۆرى
نامێنێت له‌سه‌ر به‌رزترین چڵه‌وه فرێمداته
خوارێ، وه‌ك دڵپێسوتان وه‌ك په‌شێمان
بوونه‌وه‌یكى خێرا بۆنه‌كه دێته‌وه ناو گه‌ڵاكان. به‌لاى شانمه‌وه فرته
ده‌كات، ئـــاخر به‌و ده‌سته خوێناویانه‌وه بۆم ناگیرێت، باراناكه پێهه‌ڵده‌گرێت
له‌ناو گه‌ڵاكاندا به‌دواى ئه‌وا وونم كه‌چى هه‌ر ته‌ڕم ده‌كات. بۆنه‌كه
ناسره‌وێت به‌درخته‌كه‌دا دێته
خوارێ، به‌دره‌خته‌كه‌دا دێمه
خوارێ. بۆنه‌كه
چۆته زه‌ویه‌كه‌وه‌و بارانه‌كه بووه به‌شه‌سته، خۆم نوساندووه
به‌زه‌ویه‌كه‌وه بۆنى ده‌كه‌م .
بارانه‌كه ڕیتمه‌كه‌ى خۆى خێراتر كردووه ومن چنگم كردووه به‌خاكه‌كه‌دا،
بۆنه‌كه به‌زه‌ویه‌كه‌وه نوساوه‌و من خوساوم له‌ژێر بارانه‌كه‌دا، بۆنه‌كه قوڵتر
ده‌چێته زه‌ویه‌كه‌وه، سه‌رم ده‌جوڵێنم، به‌شوێنیا ده‌گه‌ڕێم، ده‌یدۆزمه‌وه.
بارانه‌كه ده‌ڵێیت هه‌ر به‌سه‌ر مندا ده‌بارێت، ته‌ڕته‌ڕته‌ڕم ده‌كات. بۆنه‌كه
وون ده‌بێت و من قه‌پم كردووه به‌زه‌ویه‌كه‌دا. گوێم له شه‌په شه‌پى چارشێوى
ژنه‌كانه نازانم له‌ترسى من
ڕاده‌كه‌ن یان له‌باران، وه‌لێ ده‌زانم یه‌كیان
هاوار ده‌كات"یــــــــــــا ئه‌لــى!!...... یــــــــــــا ئه‌لــى!! " .