خۆكوشتن له ئاوێكى سارددا
توانا
ماوه‌یه‌كه زۆر گۆڕاوم، هۆشم به‌خۆم نییه. شه‌و تا سوبح به‌دیار مه‌ولانه‌و
شه‌جه‌ریانه‌وه بیر له‌تۆ ده‌كه‌مه‌وه كه ره‌نگه له‌چاكه‌ت و بیجامه‌یه‌كى
په‌مه‌یدا و له‌ژێر چه‌رچه‌فێكى شین‌دا بێخه‌یاڵ وه‌ك
(لازۆ) نوستبێتى. ماوه‌یه‌كه ئه‌وه‌نده له‌ئه‌ده‌بیاتى
كلاسیك‌دا رۆچووم ده‌ترسم رۆژێك ئیتر لێى نه‌گه‌ڕێمه‌وه، خۆره‌كه‌ى (سادقى
هیدایه‌ت) به‌رده‌وام ناوه‌وه‌م ده‌خوات و حه‌زناكه‌م كه‌س پێمبزانێت.
له‌ماڵه‌وه نان ده‌خۆم.. نازانم نانى كه‌یه (كورده) ده‌ڵى: "له‌سه‌ر خۆت نیت"
ئه‌وه‌نده هێواش ئه‌مه ده‌ڵێت به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر ده‌نگى نابیستم، وه‌لىَ له‌ودیو
چاوه‌قوڵ و پڕ میهره‌كانییه‌وه هه‌ست به عبورى ئه‌م
دێڕانه ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ (شاخى)دا له‌قاوه‌خانه‌ى
كوڕێكى خوێن شیرین داواى قاوه‌یه‌كى تاڵ ده‌كه‌م ..
ده‌ڵێم به‌ڕێز با خه‌ست بێت وه‌ك مه‌یلى من و كه‌م شه‌كر بێت وه‌ك دڵى ئه‌و.
یه‌كێكیان ده‌بڕم نازانم توته‌یه یا برا تووته یابالاَبرزه یا شاده یا
براگه‌وره یه‌كێك له‌و په‌نجانه‌مه چه‌قۆكه‌م خستۆته سه‌رى و گوێم
له‌كیڕه‌كیڕێتى، كه‌مێك ئه‌ڵقه‌كه‌م ده‌به‌مه پێشه‌وه، ئه‌وه ئه‌وه ناهێڵێت
بیبڕم!
ئاگام له‌خۆم نییه له كلێنسێكى سپی‌دا په‌نجه‌ى سوورى
خۆم له‌سه‌ر كیبۆرده‌كه‌ت داده‌نێم وه‌ك هه‌میشه ژووره‌كه جێده‌هێڵم، كلێنسه‌كه‌ت
كردۆته‌وه و هه‌ستاویت و یه‌ك به‌دنیا ده‌قیژێنیت، هه‌موو ژووره‌كه له‌گه‌ڵتا
راده‌په‌رن، كه‌س هیچ نابینێت. ده‌تبینم له‌تیشێرتێكى
قاوه‌یدا ده‌ستت گرتووه به‌ده‌مته‌وه و مات و حه‌ریر نا‌توانیت بگریت.
كه‌چى وا له‌كلێنسه سووره‌كه‌وه په‌نجه‌ى سپى
من دڵۆپ دڵۆپ خوێن ده‌رژێته نێو دوگمه‌مانى كیبۆرده‌كه‌وه.
شه‌وێكى دره‌نگ به‌ده‌مانچه‌ى كڵۆتى شاعیرێك له‌نێو داره‌كانى سه‌رچنارا به‌دیار
قیڕه‌ى برا بۆقه‌وه چاو ده‌بڕمه قنچكى هه‌رمێى
به‌جێماوى سه‌رخۆشێك، درگاى ماشێنه‌كه‌م كردۆته‌وه ده‌مه‌وێت خۆم بكوژم. درێژ
كه‌وتووم خوێنى گه‌رمم فیچقه ده‌كاته ئاوه
سارده‌كه‌وه و كه‌س نازانێت پێكه‌وه بۆ كوىَ ده‌ڕۆن.
هێشتا گوێم له‌شه‌جه‌ریانى ناو ماشێنه‌كه‌مه ده‌چریكێنىَ: "ئه‌ى دڵى ماندوو
له‌كوێى" من له‌به‌رخۆمه‌وه، نــــا، خۆم نه‌ماوم
له‌دڵما ده‌ڵێم: ئه‌ى شانازى ئه‌م دڵه ناسه‌لیمه‌ى
من تۆ له‌كوێى؟!.
*ئه‌و ناوانه‌ى له‌كه‌وانه‌كاندا هاتوون، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه من ده‌توانم
به‌هۆیانه‌وه ئه‌م بێماناییه ته‌واو بكه‌م كه ناوى
ژیانه.