خوێندنه‌وه‌ی خانمانی به ناو شاعیر
وه‌ڵامێک بۆ (کورده ئه‌رده‌ڵانی) پاسه‌وانی ستایش!
یه‌ڵدا که‌ریمی
پاریس
به‌ر له هه‌ر شت ئه‌مه‌وێت ئه‌و ڕاستییه ئاشکرا بکه‌م که ئه‌م نووسینه به‌شێکی زۆر کورتی هه‌وڵێکی کورت ده‌بێت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و نووسینه ته‌مام چاوبازه‌ی (کورده ئه‌رده‌ڵانی) که بێ هیچ گومانێک ده‌کرێت کۆڵه‌که‌یه‌کی به‌هێز بێت بۆ شیر دانی به‌ره‌بابی نه‌خوێنه‌وه‌ری و به‌خێوکردنی زارۆکی نابینا‌و که‌مئه‌ندامی (ژیری) له ناو ژنانی کوردا، وه ده‌بێته قه‌ڵای پۆڵاینی جه‌هل و پشت و په‌نای هه‌ژاریی ڕۆشنبیریی، که له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا نموونه‌ی وه‌ک ئه‌م ئه‌ربابی خورافیات و جه‌هل په‌رسته ده‌یپارێزن و ده‌ستگیرۆی په‌تاو تاعونی ناهۆشیاریی نه‌خوێنه‌وه‌ری ده‌که‌ن و ده‌بنه پاسه‌وانی کلتوری کوێرو کاڵفامی و بیماری ئه‌قڵی. ئه‌مه‌وێت ده‌رباره‌ی ڕاستییه‌کی تر نهێنیه‌ک بدرکێنم که مرۆڤ توشی سه‌رگه‌ردانی ده‌کات، ئه‌و په‌یمان و تۆڕه توندوتۆڵه‌ی نه‌خوێنه‌وه‌ری له نێوان ژن و پیاوی کورد دروست بووه ته‌حه‌مول ناکرێت له مالپه‌ڕه کوردییه‌کاندا، پێش چه‌ند ڕۆژێک نامه‌یه‌کی ماستوره‌ی ئه‌رده‌لانیم بۆ هه‌ندێک ماڵپه‌ڕی کوردی نارد، هه‌ندێکیان هه‌رگیز وه‌ڵامیان نه‌دامه‌وه و نامه‌که‌شیان بڵاو نه‌کرده‌وه، یه‌ک له ماڵپه‌ڕه‌کان ڕۆژێک بڵاوی کرده‌وه و ڕۆژی دووه‌م سڕییه‌وه وه‌ک ماڵپه‌ڕی کڵاوڕۆژنه، یه‌کێکی تر که ماڵپه‌ڕی گزنگه نامه‌یه‌کی درێژی بۆ نووسیبووم نووسیبووی "کازێوه ساڵح ده‌نگێکی باشه‌و شاعیر نییه و له بواره‌کانی بابه‌تی فێمینیزمدا چالاکه و بیر‌و ڕای خۆی هه‌یه، تکا ده‌که‌م ناوی کازێوه ساڵح بسڕه‌وه به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و نووسینه جوانه له ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه، ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان، پاش چه‌ندڕۆژێک بۆیان نووسیبووم، ئه‌م نووسینه ته‌شهیره و ناچێته ڕیزی بابه‌تی دروسته‌وه، که‌چی بێ ئاگایه له‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بۆته قیبله‌و مه‌ڵبه‌ندی نه‌خوێنه‌وه‌ری و نوسینی بێ‌مانا و هیچ نه‌بێژ، هه‌ندێکی دیکه به بیانوی جۆراوجۆر بڵاویان نه‌کرده‌وه، خۆشبه‌ختانه ماڵپه‌ڕی کوردستان نێت و ماڵێک له ئاسمان سنووری حه‌ره‌م و په‌یوه‌ندی برایه‌تییان شکاند و بڵاویان کرده‌وه که به ڕاستی جێگه‌ی ته‌قدیرو ڕێزه، له‌و باره‌یه‌وه به دڵنیاییه‌وه هیچ کێشه‌یه‌کم نییه له بڵاوکردنه‌وه‌ی و بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی، من به‌ش به حاڵی خۆم پشتگیری ئه‌وه‌م نووسینێک ئه‌گه‌ر به‌شداریه‌کی ئیجابی نه‌کات له نێوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی‌دا پشت به‌ستوو به میتۆدی فیکری و فه‌لسه‌فی و ره‌خنه‌ی و ئه‌ده‌بی بڵاو نه‌کرێته‌وه، شیعر وه‌کو ژێرخانێکی ئه‌ده‌بی ته‌واو چالاکه له به‌رهه‌مهێنانی مانا و دروستکردنی خوێنه‌ری هۆشیار وه زه‌مینه‌یه‌کیشه بۆ ئه‌وه‌ی مێژوویه‌کی خاوه‌ن تێکستی فره‌مانا و فره‌ته‌وه‌ر و فره‌ڕه‌گه‌زی بیرکردنه‌وه‌ی قوڵی تێدا به‌رهه‌م بێت، شتێک که ناوی لێ نراوه شیعر ئیش له‌سه‌ر بێحورمه‌تکردنی سبه‌ینێ و گۆڕه‌وشارکردنی دوێنێ و نابوتکردنی ئێستا ده‌کات له لای هه‌ندێک (ژن و پیاوی) کورد، ده‌بێت به هۆشیارییه‌کی ته‌واو چالاکه‌وه چاودێری ئه‌و قۆناغانه بکرێت که شیعری کوردی به‌هره‌ی جوان و فره‌مانا و ته‌وه‌ری قوڵ به‌رهه‌م دێنێت، ڕه‌خنه گر و توێژه‌ره‌وانی ئه‌ده‌بی ئێمه که گومانم له بوونیان کوشنده‌یه، ئه‌بێت چاوی ئه‌ژدیهایان هه‌بێت بۆ دۆزێنه‌وه و ساغکردنه‌وه‌ی مانا و مه‌فهومی نوێی شیعری کوردی، تا کولتوری ستایش و "که‌یف سازی" وه‌ک ئاربابی (کورده ئه‌رده‌لانی)به ئاسانی نه‌توانن ستایش‌کردن و مه‌دح و سه‌نای بێ‌مانا و موهاته‌راتی لاکوێری کۆمه‌ڵێک نه‌خوێنه‌وه‌رو بێ به‌هره و خۆسه‌پێن بکه‌نه به‌شه‌میراتی نه‌وه‌ی نوێی ئێمه، هه‌رچی بابه‌تی له چه‌شنی سکاڵا و ده‌رده‌دڵ و توڕه‌ییه ده‌رباره‌ی ئه‌و پێکهاته سیاسییه نادروست و کورتبین و باره دژوار و خراپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی دونیای ئێمه، هه‌رچی قسه‌ی خۆش و زه‌وق و سه‌فایه، هه‌رچی ده‌رباره‌ی بوغز و کینه و ڕقی نا ماعریفییه ده‌رباره‌ی ئاین و حیزبه‌کان، با سه‌کۆیه‌کی تر و شوێنێکی دیکه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه قسه‌ی خۆیانی تێدا بکه‌ن، من قه‌ت ئاواتم نه‌خواستووه بێمه ناو جۆره باس و نووسینێکی له‌م چه‌شنه‌ی خه‌ریکیم، دڵنیاشم قه‌ت کاتی ئه‌وه‌م نابێت به دوای ئه‌م بازاڕ و هیواخوازییه‌دا ڕا بکه‌م، ئه‌وه‌نده نه‌بێت ته‌واو دڵنیام له‌و په‌یمان و به‌ڵێن و که‌یفسازییه‌ی له نێوان خاوه‌ن ماڵپه‌ره‌کان و هه‌ندێک زه‌وقسازی ناو شیعر و ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه دروست بووه که به داخه‌وه ژنانی ئێمه له بری ئه‌وه‌ی رێگای جیاواز بۆ بیروڕا بکه‌نه‌وه، فه‌زایه‌کی فراوانتر‌و پڕماناتر بهێننه به‌رهه‌م، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ژێر پێوپلی کولتوری تاکه ده‌نگی و تاکه ڕه‌نگی و تاکه هێزیدا سه‌دان ساڵه ده‌ناڵێنن، که‌چی خه‌ریکی په‌یمانسازیی و "به‌ڵێن دادین" له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌کاندا که نابێت و نه‌کرده‌یه شتێک دژی بیر‌و ڕای ئه‌وان بنووسرێت، جگه له مه‌دح و ستایش و پیاهه‌ڵدانی بێماناو که‌مخوێن و تاریکبین، هه‌رچی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه به‌ڕێزه‌کانیشه، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌ندێکیان، سوک و ئاسان ئه‌م په‌یمانه‌یان به خوێن ئیمزا کردوه و تا دوا هه‌ناسه خاوه‌ن به‌ڵێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌یمانه بپارێزن، چ ده‌ردێکی کوشنده‌یه .. چ کاره‌ساتێکی تاقه‌تپڕوکێنه، به چاوی خۆت ببینیت و ده‌رکی بکه‌یت به‌و چه‌شنه ئاسانه به‌تاڵکردنه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ونێک به دونیایه‌کی باشتر و فراوانتر بۆ بیرکردنه‌وه‌و داهێنان، بۆ جیاکاری فیکری و فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی، به درێژی ئه‌و نووسینه‌ی پێشترم هه‌وڵم داوه به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی که‌سایه‌تی هیچ که‌سێک نه‌دوێم ، واته ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵم داوه رێز‌و حورمه‌ت بۆ ئه‌و خانمه به‌ڕێزانه وه‌ک کۆمه‌ڵێک شه‌خسیات و که‌سایه‌تی به‌رچاو بگرم، ئه‌وه‌نده نه‌مویست خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌ییم دانه دانه بۆ شیعره‌کانیان بکه‌م، ئه‌مه کارێکی نه‌کرده نه‌بوو ئازیزان، به‌ڵکه زۆر ئاسان و بێ ئه‌رک بوو، له‌به‌ر ئه‌وه نا من نووسه‌رێکی لێهاتووم و خاوه‌نی به‌هره‌ی ئیلاهیم، نا .. ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان ته‌نها یه‌ک کتێبی خوێندبێته‌وه له به‌راوردکردنی ئه‌م خانمه به‌رێزانه به یه‌کتری دوودڵ نابێت هه‌ر حوکمێکی ڕه‌خنه‌یی پشتبه‌ستوو به میتۆدۆلۆژیه‌کی زانستیی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت، لێکۆڵینه‌وه له ته‌نها یه‌ک ده‌نگی هیچنه‌وێژ و موزمه‌عیل که کۆی نووسینی ئه‌م خانمانه پێکه‌وه گرێ ئه‌دات و سه‌ر به یه‌ک بنه‌ماڵه‌ی نه‌خوێنه‌وه‌ری و هه‌ژاری (ژیری)ن کارێکه مرۆڤ توشی سه‌رگه‌ردانی ئه‌کات، هه‌ر بۆیه بیرم له‌وه کرده‌وه نامه‌یه‌کیان بۆ بنووسم و وه‌کو تکا تکایان لێ بکه‌م شتێک له‌و خه‌و و غه‌فڵه‌ته که پتر له کۆشماخ ئه‌چێت خه‌به‌ریان بێته‌وه، به‌ڵام به‌دبه‌ختانه ئه‌مه‌ی من ویستم کاری خۆی نه‌کرد و وا (کورده ئه‌رده‌ڵانی )پاڵه‌وانیان هانداوه و به کۆمه‌ڵک موهاته‌رات و قسه‌ی بازار‌و لێکدانه‌وه‌ی بێماناوه هاتۆته‌وه کایه‌که‌وه، خۆش ئه‌وه‌یه، ساده‌ترین مه‌عریفه‌یه‌ک که بکرێت له‌سه‌ر شیعر و ڕه‌خنه و ئه‌ده‌بیات و فیکر بکرێت نایزانێت، مرۆڤ له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و جنێونامه‌یه‌ی (کورده ئه‌رده‌لانییه‌دا) پێی خۆشه قاقا بگری، به‌رگریکردنی ئه‌م به‌ڕێزه ئه‌وه‌نده تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ و بێماناو کاریکاتێرئامێز و شپرزه‌یه مرۆڤ له خوێندنه‌وه‌یدا به‌سه‌ر کۆمیدیادا ئه‌که‌وێت و پێی خۆشه بێ شه‌رمانه قاقا پێبکه‌نێت، وه‌ک چۆن تراژیدیای ئه‌م پاڵه‌وانه ئه‌وه‌نده سه‌خته له به‌رگریکردنی بێماناو خاوخلیچکی ئه‌م خانمانه‌دا دڵڕه‌قانه مرۆڤ حه‌ز ئه‌که‌ت بۆ ئه‌به‌د بگری، خودایه چ کاره‌ساتێکه نووسین و فیکر وای لێ هاتبێت به‌دوای فریادڕه‌سدا بگه‌ڕێیت له‌سه‌رت بکاته‌وه، چ ده‌ردێکه نووسین وای لێهاتبێت سه‌رسه‌ختانه قاره‌مان و هێزی فریاگوزاری هان بده‌یت له‌سه‌رت بکه‌نه‌وه، ئه‌خر خانمانی به‌ڕێز ئێوه خۆ هه‌ر ئه‌رکتان کێشا نه ئه‌کرا که‌سێک بانگ بکه‌ن له‌سه‌رتان بکاته‌وه تا منیش شتێکی لێوه فێربم؟ خۆ کارێکی هێنده سه‌خت نه‌بوو ڕۆشنبێرێکی چالاک و ماندووتان بانگ بکردایه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیرۆیمان بکات و کۆمه‌ڵێک باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی جدی و ڕاسته‌قینه ده‌رباره‌ی شیعر، ئه‌ده‌ب، ڕه‌خنه، فیکر دامه‌زرێنین؟ خودا کۆمه‌کم بکات له کاتێکدا نووسینه‌که‌ی (ئاغای ئه‌رداڵانیم ده‌خوێنده‌وه) توشی سه‌رلێشیوان بووم، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک (کانت) ده‌لێت " بوێر به و ئاقڵی خۆت به سه‌ربه‌خۆیی به‌کار بهێنه)له‌وێدا توشی گرفت بووم که نه‌مده‌زانی ئاغای (ئه‌رده‌لانی) ده‌یه‌وێت چی بڵێت و له‌گه‌ڵ چیدا ناکۆکه، بیروڕای له کوێدا نووسیوه و چۆن بتوانم هه‌ر زۆر نا شتێک دوور لا بازاڕ بیخوێنمه‌وه، به هه‌ر حاڵ وه‌ک سه‌ره‌تا باسم کرد من هه‌رگیز نه‌مویستووه به‌م جۆره کارانه خۆش بم و ڕوبه‌ڕوی خۆشخوانی و هه‌وه‌سبازی فیکری و مه‌عریفی ببمه‌وه، ته‌نها بۆیه وه‌ڵامی له‌م چه‌ند دێڕه زۆر کورته‌دا ئه‌ده‌مه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوشکانی گوناحباری من چیتر په‌نا نه‌به‌نه به‌ر قاره‌مانی ده‌سته‌پاچه و ماندوو له ڕیزی پێشی پێشه‌وه‌ی ستایشکاران و چه‌پڵه‌لێده‌راندا، با خوشکانی گوناحباری من له بری ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌نه‌وه هێز قه‌رز بکه‌ن و داوا له خه‌ڵکی دیکه بکه‌ن له‌سه‌ریان بکاته‌وه، خۆیان ماندوو بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێب و بیروڕا فیکری و فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بییه‌کانی مرۆڤ و به ئاستێکی ڕۆشنبیری و چالاکه‌وه و به (ژیری)یه‌کی کامڵ و پڕ ماناوه بێنه ناو نێوه‌ندی ڕۆشبیری کوردییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ری ڕاهاتوون نه‌ک خزمه‌تی به ئه‌ده‌ب و ڕۆشبیری کوردی نه‌کردوه به‌ڵکه ته‌نها کاره‌ساتێک ئه‌گه‌ر له ده‌یه‌ی سالانی دواییه‌وه ئه‌ده‌ب و ڕۆشبیری کوردی بینیبێتی، خوشکه گوناحباره‌کانی من هاوبه‌شییه‌کی چالاکیان هه‌بووه له خولقاندنی ئه‌و فه‌زا کاره‌ساتهێنه‌ره‌دا، که ناو نراوه شیعر و ئه‌ده‌بی کوردی به تایبه‌تی و، ڕۆشنبیری کوردی به گشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ من زۆر سه‌خت بوو تێگه‌شتنم له نووسینی ستایشکاری و دیوه‌خانخواهی وه‌ک کورده خۆی ده‌ڵێت خانه‌ی دولبه‌ران، به‌ڵام هه‌وڵم دا به پێی مه‌زه‌نه‌ی ئه‌قڵی خۆم شتێک له تێگه‌شتن فه‌راهه‌م بهێنم له‌وه‌ی که ئاغای (ئه‌رده‌ڵانی) پێی خۆشه بیان نووسێت و دڵی دولبه‌رانی باته‌وه، به‌هه‌ر حاڵ شاکاره‌که‌ی ئاغای (ئه‌رده‌ڵانی) نه‌وه‌ت و حه‌وت دێڕ بوو من هه‌وڵم دا بۆ ته‌ریق کردنه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه قاره‌مانه ته‌نها سیوپێنج ڕه‌خنه و ڕوونکردنه‌وه‌م هه‌بێت که له‌به‌ر سه‌ریه‌شه‌ی خوێنه‌ر له‌و سیوپێنج خاڵه، چه‌ند خاڵێکی گرنگم هه‌ڵبژارد تا ڕوونیان بکه‌مه‌وه خراپ به‌سه‌ر نیوه‌ندی ڕۆشبیری ئێمه‌دا تێنه‌په‌ڕێت، خودا به‌که‌ڵکی خوێنه‌ری به‌ڕێز بێت و ماندوو نه‌بن له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دێڕانه‌دا چونکه دڵنیام خوێنه‌ری ئێمه به شتێکی جدییترو پڕ ماناتر و مه‌سیرییتره‌وه خه‌رێک بێت ڕه‌نگه قازانجی زۆر تر بێت، ئه‌م تێبینی و خوێندنه‌وانه‌ی من هیوادارم که‌س هان نه‌دات بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان ئیش که منی به خۆیه‌وه خه‌ریک کردوه، به پێچه‌وانه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه خوێنه‌ری کورد له‌و خاڵه زۆر گرنگ و پڕمانایه حاڵی بێت که من لێره‌دا ته‌نها هه‌وڵم داوه ده‌ردی نه‌خوێنه‌وه‌ری و جه‌هل و بێئاگایی ڕوون بکه‌مه‌وه و هیوادارم له نووسینێکی له‌م چه‌شنه کورته‌دا شتێکی که‌م له‌و فه‌زا تاریک و فره ڕێس و له ڕاستیدا هیچنه‌وێژه ئاشکرا بکه‌م، که ئه‌مه خواستی هه‌موو خوێنه‌رێکی تینوه به ڕه‌خنه‌ی لیبێراڵ و ئه‌کتیڤ و (سێریۆ) له بواری ئه‌ده‌ب و فیکر‌و مه‌عریفه‌دا.
1- (نامه‌یه‌کی دڵ خۆش بۆ به ناو کاتیبه‌یه‌کی
نه‌خۆش*)
(کورده ئه‌رده‌ڵانی) به‌ر له‌وه‌ی خه‌می فیکری هه‌بێت خه‌می جنێونامه و بێحورمه‌تی کردنه به
وشه و فه‌رهه‌نگی کوردی، بۆچی ئه‌م پیاوه قاره‌مانه جنێو ده‌نووسێته‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی بێته
کایه‌وه و به میتۆدۆلۆژییه‌کی مه‌عریفییه‌وه ئه‌وه‌ی ناوی ناوه ئارائی شه‌خسی له
خوێندنه‌وه‌یکی فیکری و ڕه‌خنه‌ی زانستیدا بۆمان شی بکاته‌وه و کۆی ئه‌و ته‌وه‌ره لێک دژ و
ته‌باو ناسه‌قافییانه ڕوون بکاته‌وه که ئه‌رکی ساده‌ترین که‌سێکه بیه‌وێت نووسه‌ر بێت، ئه‌م
نادانه هه‌ر له‌ڕێوه منی خستۆته سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی خه‌سته‌خانه و وه‌ک دکتۆرێکی ناشی و
موزه‌وه‌ر بێ هیچ ده‌واو ده‌رمان و دیاری کردنی جۆری نه‌خۆشی و ئه‌سبابی توش بوون به
نه‌خۆشی بێ ترس و دوڵی و خه‌می ویژدانی و ئه‌خلاقی له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکه که من نه‌خۆشم،
هه‌ڵبه‌ت من ئێستا له بارێکدام ڕازیم به ده‌ردی ناخۆشی و فه‌له‌ج بوون له ژووره
ساردوسڕه‌کانی نه‌خۆشخانه‌دا، به‌ڵام وه‌ک نه‌خۆشێک ده‌پرسم، مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت گیرۆده‌ی
کام ده‌رده به نه‌خۆشی پرسیارم ئه‌وه‌یه له ئاغای ئه‌رده‌ڵانی من توشبووی کامه جۆر ده‌ردم
و به چ میتۆدۆلژیه‌کی زانستی و فیکری شیکاری ده‌ردی من ده‌که‌یت؟ لێره‌دا خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر
ئه‌و جنێونامه‌یه‌ی قاره‌مان زاده (کورده‌ی) خوێندبێته‌وه، بێ دوودڵی هه‌مان پرسیار ده‌کات،
ئه‌مه لۆژیکه کاکی من، مادام نه‌خۆشێک هه‌بێت، ئه‌بێت جۆری نه‌خۆشیه‌که‌ی دیاریکراو بێت،
ئه‌گینا تۆ ڕاست ناکه‌یت و ئه‌سڵه‌ن نه‌خۆشێک له گۆڕێ نییه، مادام ده‌رده‌دارێک هه‌بێت
ئه‌بێت ئه‌سبابی توشبوونی به ده‌رد و ناخۆشی ئاشکرا بێت، ئه‌مه‌ش تانها له لابۆراتواری
زانستی و فیکریدا ئه‌کرێت به دوای ڕه‌گوڕیشه‌ی که‌سی نه‌خۆشدا بگه‌ڕێین، لێره‌دا خوێنه‌ر
له‌وه دڵنیا ده‌بێته‌وه که ئاغای ئارده‌ڵانی چه‌نده زه‌لیل و بێچاره‌و کاڵفامه له ڕووبه‌ڕوو
بوونه‌وه‌ی ئه‌رکێکی له‌م چه‌شنه، که ساده‌ترین مه‌رجی پسپۆرێکه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ئه‌رکێکی له‌م جۆره له‌گه‌ڵ تیۆره فیکری و زانستیه‌که‌ی، به هه‌مان شێوه خوێنه‌ر له‌وه دڵنیا
ده‌بێته‌وه که(کورده‌ی) بێچوه‌شێر، چه‌نده ده‌ستبه‌تاڵانه که‌وتۆته جنێودان و که‌چی هیچ
ته‌ئسیرێکی له‌سه‌ر نه‌ک من به‌ڵکه که‌س نابێت، خۆی نه‌بێت هێنده‌ی تر له گێژاوی
دولبه‌رپه‌رستی زه‌وقکاریدا غه‌رق ده‌بێت، به‌دبه‌خت، جنێو دانیش ڕێسا‌و مه‌نهه‌جی خۆی هه‌یه،
مرۆڤ له شوێنێکدا جنێو ده‌نووسێت که نووسین له ئه‌رکی فیکریه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ نه‌قدی
رۆژنامه‌وانی و کۆمیدیا ئه‌که‌ته چه‌کی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌هل و نه‌فامی، سیاسیی ئاینی
..تاد! که خراپترین ڕۆژگاری ئه‌هلی قه‌ڵه‌م و ڕۆشنبیرانه، لێره‌وه نووسه‌ر که جنێنو له
ته‌نزێکی کۆمیدیدا ڕووبه‌ڕووی واقیعێکی سیاسی، ئاینی، کۆمه‌لایه‌تی ده‌کاته‌وه و
مه‌به‌ستێتی له‌گه‌ڵ که‌مده‌ستی نه‌خوێنه‌واری و فه‌وزادا بدوێت، پێوه‌ری نووسین له‌م ئاسته‌دا
پێوارێکی واقیعبینانه و هه‌مان گوتاری ئه‌و فه‌وزا کۆمه‌ڵایه‌تییه ئاینییه سیاسییه‌یه که
ئیشی خۆشی ده‌کات وه‌ک دواین نویسینی به‌ڕێز ڕێبوار سیوه‌یلی و ڕێبین هه‌ردی به هه‌مان
مه‌نهه‌ج بۆ ئاسایش و ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تیان نووسی بوو ئامانجی خۆشی پێکا، تۆ
ئه‌گه‌ر چی زۆر کاڵفامانه‌و حاقیدانه ویستووته ئه‌م چه‌شنه داڕشتنه به‌کار بهێنیت ڕێک
لاسای ئه‌م دوو زاته به‌ڕێزه‌ت کردۆته‌وه که دۆ و دۆشاوت تێکه‌ڵ کردوه‌و که‌س نازانێت باسی
چی ده‌که‌یت و چیت ده‌وێت.
2 - ( نالی و سالم و دێڕه شیعرێکی سالم )
به‌حه‌یا بێره حزور به ئه‌ده‌ب سوژده به‌ره
خه‌ڵوه‌تی دولبه‌ره سالم ئێره مه‌یخانه
نییه
مرۆڤ کاتێک ئه‌م دێڕه شیعره‌ی سالم ده‌خوێنێته‌وه توشی گریان ده‌بێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
سالم له مه‌وقیعێکی ڕۆحی و وێژدانی و مه‌عریفی وادا ئه‌م دێڕه‌ی نووسیوه که
به‌کارهێنانه‌وه‌ی ته‌نها کاتێک دروسته به کۆمه‌ڵێک که‌ره‌سه‌ی ئه‌خلاقی و فیکری و
وێژدانییه‌وه ڕووبه‌ڕووی ببیته‌وه، یانی لانی که‌می کۆمه‌ڵێک به‌های ئه‌ده‌بی بزوێنه‌ری
هێنانه‌وه‌ی جۆره تێکستێکی له‌م چه‌شنه بن، من ئه‌گه‌ر چی ڕه‌نگه قسه‌ی ترم له‌سه‌ر ئه‌م
تێکسته‌ی سالم هه‌بێت له ڕووی فیکرییه‌وه به‌و مانایه‌ی، ئه‌گه‌ر سالم موخاته‌به‌کردنی
دولبه‌ری به شیعر کردبێت ئه‌وه سوژده‌بردن و نه‌فیکردنه‌وه‌ی خودێکی تر و دیار و ئه‌کتیڤ
له حوزوری دولبه‌ردا زه‌لیل ده‌کات، که هه‌رگیز مه‌به‌ستی سالمی شاعیر نه‌بووه ، ئه‌م به‌دبه‌خته، هێنده نوقم بووه له نێوان غه‌ریزه ناچیزه‌کانی خۆیدا وای داناوه سالم چۆته جێ
ژوان و ئیتر به‌زم و سه‌فای مه‌یخانه ئه‌بێت ببڕێته‌وه و به ئه‌ده‌به‌وه بێته حوزور چونکه
دولبه‌ری ئه‌دوێنێت، نازانێت ، خه‌ڵوه‌ت جێگای کۆبوونه‌وه نییه له‌گه‌ڵ دولبه‌ردا، به‌ڵکه
خه‌ڵوه‌ت جێگای کۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ڕۆح‌دا له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وه‌ی قوڵی شاعیر له‌گه‌ڵ
کێشه فیکرییه‌کانیدا، که ساڵم ته‌واو مه‌به‌ستی له‌و خه‌ڵوه‌ته و له‌و دولبه‌ره شیعر و خه‌یاڵ
و بیرکردنه‌وه و نوسین بووه، سالم ڕاست ده‌کات، مرۆڤ له‌کاتی نووسین و بیرکردنه‌وه و
په‌نا بردندا بۆ نووسین ئه‌بێت به حورمه‌ت بێت له‌وه‌ی ڕێزی وشه و فیکر و خه‌یاڵ و
ئاخلاقیاتی نووسین بگریت، که هاوچه‌شنی وه‌ک کورده و هاوڕێ گوناحباره‌کانی هه‌رگیز تێی
نه گه‌یشتوون و تێشی ناگه‌ن، هیچ گومانێکی نییه لای من ڕه‌نگه دولبه‌ری راسته‌قینه‌ی سالم
وشه و ئه‌ده‌بیات بوو بێت، به‌و پێوه‌ره‌ی سالم پیاوێکی جدی و ئاقڵ بووه و شوبهاندنی دولبه‌ر
به ڕه‌گه‌زی مێینه لای سالم هه‌مان مه‌فهومی نه‌بووه، وه‌ک لای ئه‌م به‌دبه‌خته‌ی لای خۆمان
دولبه‌ر ته‌نها وه‌ک خۆی ده‌ڵێت جنسی له‌تیفه، به‌هه‌ر حاڵ قسه‌کردن ده‌رباره‌ی سالم و
شیعره‌کانی بابه‌تێکی دیکه‌یه و قسه‌کردن له‌سه‌ریان گرنگه، ئه‌وه‌ی من گه‌ره‌کمه له‌سه‌ری
بوه‌ستم به‌دبه‌ختییه‌کی دیکه‌ی ئاغای (ئه‌رده‌ڵانییه) که بێ سێ‌ودوو له‌به‌رده‌می
دولبه‌ره‌کانیدا که‌وتۆته سوجده و ئه‌یه‌وێت به منیش بڵێت وه‌ره سوجده‌وه له‌گه‌ڵم، نه‌دانی
ئه‌م به‌شه‌ره ئه‌وه‌نده زه‌ق و به‌رچاوه ئه‌م دێڕه شیعره‌ی سالمی کردۆته چه‌کی ده‌ستی و به
ئه‌قڵی خۆی پێی وایه سوجده بردن بۆ دولبه‌ران ئه‌رکی هه‌موو مرۆڤه‌کی ڕاست و دروست و
خاوێنه‌و به پێچه‌وانه‌وه حوزوری دولبه‌ران ئه‌هلی مه‌یخانه ناگرێته‌وه، به گشتی ئه‌مه‌وێت
بڵێم ئه‌م "به‌چکه شێره" نه‌ک له‌و دێڕه شیعره‌ی سالم حاڵی نه‌بووه به‌ڵکه زۆر ناهۆشیارانه و کاڵفامانه خستویه‌تیه خزمه‌تی جنێونامه‌که‌یه‌وه، که ئه‌سه‌فێکی گه‌وره‌م
ئه‌گه‌ر هه‌بێت له نێوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی‌دا ئه‌وه‌یه مێژووی سه‌د ساڵی نووسین و ئه‌ده‌بیاتی
کوردی نموونه خوێنه‌رێکی وه‌ک (کورده ئه‌رده‌ڵانی)به‌رهه‌م هێناوه که ساده ترین مه‌فهومێک
دروست بێت بیده‌ینه خوێنه‌ر ئه‌م زاته به‌د به‌خته نیه‌سی ، به دیوێکی تردا (کورده)
ئه‌یه‌وێت بلێت " ئه‌و خانمانه‌ی تۆ به نه خوێنه‌وار و دواکه‌وتووی هه‌موو ڕۆژگاره‌کانی
بیری مرۆڤایه‌تیان ئه‌ژمێریت دولبه‌رن و وه‌ک خۆی نووسیوویه‌تی جنسی له‌تیفن، ئیدی ئه‌بێت
به حورمه‌ته‌وه بێینه حوزوره‌وه سوجده‌یان بۆ به‌رین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاغای
(ئه‌رده‌ڵانی) هێنده‌ی مه‌ستی شه‌هوه‌ت و زه‌وقکارییه، هێنده نه ئاگای له نووسین و ده‌ردی
ڕۆشنبیری و گرێ و ئه‌رکه گرنگه‌کانی نووسه‌ر و شاعیر و خوێنه‌ر و فه‌رهه‌نگ و مێژوو و
ئه‌دابیه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی، که ئێستا و داهاتووی ژیانی ڕۆشنبیری ئێمه‌ی وێران و داغان
کردوه، خوێنه‌ری ئازیز با بازێک به‌سه‌ر ئه‌م کوفره گه‌وره‌ی ئاغای (ئه‌رده‌ڵانیدا) بده‌ین
سه‌به‌ره‌ت به سالمی شاعیر ، بزانین له کوێدا غه‌رقی گوناهی گه‌وره تر بووه !
3 - ئه‌م به‌دبه‌خته نووسیویه‌تی "له سایتی کوردستان نێتدا نووسینێکی عاجیب و غه‌ریبی شه‌خسێکم موتاڵا کرد که خۆی کردۆته مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانی". سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وێت بپرسم ، ئاغای نه‌خوێنه‌وار، تۆ چۆن له عه‌جیب و غه‌ریب حاڵی بوویت؟ شتێک عه‌جیب و غه‌ریبه بێ وێنه بێت نه‌بینراو نه‌بیستراو نه‌کرده بێت! واته شتێک غه‌ریب و عه‌جیبه که پێشتر هیچ زانیارییه‌کمان له باره‌یه‌وه نه بووبێت ، ئه‌م عه‌جیب و غه‌ریبه ، ئه‌کرێت ده‌ستکه‌وتێکی عه‌قڵانی مرۆڤ بێت و ڕه‌نگیشه شتێکی بێئه‌ندازه ناقۆڵا و قێزه‌ون و ناته‌با بێت له‌گه‌ڵ کۆی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ردوون و مرۆڤدا، کێشه لێره‌دا نییه کێشه ئه‌وه‌یه ئه‌م سه‌رسه‌خته هیچمان ده‌رباره‌ی ئه‌و شته عه‌جیب و غه‌ریبه پێ ناڵێت که بینیوویه‌تی و ده‌رکی کردووه له نووسینه‌که‌ی مندا، واته هیچ شه‌رح و تێگه‌شتنێکی فیکری و عاقلانیمان ناخاته به‌ر ده‌ست له‌سه‌ر مه‌فهومی عه‌جیب و غه‌ریب، ئیشی ئه‌م قاره‌مانه ته‌نها ئه‌وه‌یه بنووسێت و شته‌کان تێکه‌ڵ بکات و دڵی ئه‌و که‌سه باته‌وه که مه‌جبوری کردووه به نووسینێکی له‌م چه‌شنه جنێوبازیه.
4 - ئه‌م شانه‌خوێنه‌وه‌ره نوسیویه‌تی "ئه‌و نووسینه لێوان‌لێو بووه له قسه‌ی بێ‌مانا"، من ده‌مه‌وێت بپرسم، تۆ به کام تیۆر و میتۆدی فیکری له مانا گه‌شتوویت؟ بۆ شتێکمان له‌سه‌ر مانا بۆ باس ناکه‌یت تا بلێین راست ده‌که‌یت لێره‌دا یان له‌وێدا ئه‌و تێكسته یان ئه‌و ڕایه بێمانایه؟ من ده‌زانم قسه فڕێدانی ناهۆشیارانه هیچ ئه‌رکێکی ناوێت، مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بژی پێویستی به‌وه هه‌یه له ڕۆژێکدا کۆمه‌ڵێک قسه فڕێبدات و بڕوات، به‌و جۆره لانی که‌م له ژێر قورسایی باری ده‌روونی خۆی نه‌جات ده‌دات، به‌ڵه‌م ئه‌م جۆره قسه فڕێدانه له بواری نووسین و فیکر و ئه‌ده‌بیاتدا نه‌ک بێ بایه‌خه به‌ڵکه کاره‌ساته، مرۆڤ ته‌نها کاتێک ده‌توانێت ڕێزی وشه و فیکر بگرێت که ماندوو بێت و توانایه‌کی فیکری و مه‌عریفی له‌سه‌ر کۆی ته‌وه‌ره زانستیه‌کان پێبێت، لێره‌دا مرۆڤ توشی به‌دکرداری ئه‌بێت، کاتێک تۆ ده‌نووسیت من وه‌ک خوێنه‌رێک هه‌قی خۆمه داوای مه‌سادیری فیکری و فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بیت لێ بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی تێت بگه‌م ئه‌بێت ده‌رباره‌ی به‌گراوه‌ندی سه‌قافی تۆ شتێک بزانم، لێره‌دا به‌ڕێزت نه‌ک ته‌عه‌دا له فیکر‌و مه‌عریفه ده‌که‌یت به‌ڵکه ده‌ته‌وێت ئه‌ده‌بیات و سه‌کۆی ڕه‌خنه‌و بابه‌تی جدی و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕیسوا بکه‌یت، ئه‌گینا لانی که‌می ته‌فسیرێکت له‌سه‌ر مانا و بێمانایی تێکستێک پێ ده‌گوتین !
5 - ئه‌رده‌ڵانی نوسیویه‌تی "ئه‌م زاته به ئیعتیرافی خۆی له باوه‌شی نالی‌دا بووه و قسه‌و باسیان له‌سه‌ر شیعری شاعیرانی ژنی کورد کردووه "من نازانم له کوێدا نووسیوومه مه‌ستوره له باوه‌شی نالی‌دا بووه؟ له کوێدا مه‌ستوره هاتووه باسی شیعری ژنی کوردی کردووه بۆ نالی؟ ئه‌وه‌ی له‌و نامه‌یه‌دا نووسراوه ئه‌وه‌یه "مه‌ستوره ده‌چێته لای نالی هه‌مان ئه‌م ده‌رده ڕۆحی و ویژدانی و ده‌روونییه‌ی مه‌ستوره پێیه‌وه ده‌ناڵێت له‌سه‌ر بێ به‌هره‌یی ژنی کورد، هه‌مان ده‌رد و خه‌مباری بۆ شاعیرانی نێرینه لای نالیش هه‌یه"، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر بیری بێت مه‌ستوره له نامه‌که‌یدا نووسیوویه‌تی "هه‌رچی په‌یوه‌ندی به ڕه‌گه‌زی پیاو ئه‌فه‌ندی و ستایشکاران و زه‌وقسازانی پیاوه‌وه هه‌یه نالی خه‌ریکی نووسینی نامه‌یه‌که بۆ پیاوان که ئه‌م ده‌رده هاوکێشه‌یه‌کی نه‌گۆڕه چ لای نالی و چ لای مه‌ستوره، ئیدی هه‌ژاری نه‌خوێنه‌وه‌ری تۆ له‌وه که‌مده‌ستترو ناچیزتره له ئه‌سڵی مه‌وزوع له‌م نامه‌یه‌ی مه‌ستوره بۆ خوشکانی گوناحباری تێبگات، ئه‌مه‌ی تۆ نووسیوته دیسانه‌وه په‌یوه‌ندی به قسه‌فڕێدانه‌وه هه‌یه، به خه‌یاڵی تاریکی خۆت سیناریۆیه‌کت سازاندووه و نالی و مه‌ستوره‌ت خستۆته باوه‌شی یه‌که‌وه و مه‌ستوره وه‌ک ژنی سه‌رته‌نوور ده‌رده‌دڵ بۆ نالی ده‌کات و زه‌می ژنان ده‌کات و شتی تریش!! دواتر دێمه‌وه سه‌ر په‌یوه‌ندی ڕۆحی بیرمه‌ندان و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان وه‌ک و یه‌که‌یه‌کی پێکه‌وه به‌ستراو، که مه‌به‌ستی من ئه‌وه نییه و نابێت ئه‌م یه‌کتربینینه‌ی نالی و مه‌ستوره له خه‌وێکی ئاسایدا ببینین و کۆتای!
6 - بێچوه‌شێر ده‌نووسێت، "ئه‌م خانمه واته مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانی ده‌خزێته باوه‌شی پیاوێکه‌وه و بێ گوێدانه عادات و ته‌قالیدی کۆمه‌ڵایه‌تی، باسی هاوجنسه‌کانی ده‌کات، به پێی عیلمی ئجتیماعی ئه‌م خانمه به‌سه‌به‌بی چه‌ند هۆکارێک زه‌می ده‌سته‌خوشکه‌کانی ده‌کات گرنگترینیان ئه‌وه‌یه‌که خزاوه‌ته باوه‌شی نالییه‌وه و فریوی خواردوه و هه‌ست و بیر‌و هۆشی داگیر کراوه، خودایه سه‌د هه‌زار گوناه و یه‌ک تۆبه، ئه‌م به‌کرێگیراوی نه‌فامییه، باسی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات، بێ ئه‌وه‌ی تاکه تیۆرێکی سۆسیێۆلۆژی بخاته خزمه‌تی خوێندنه‌وه سۆسیۆلۆژییه‌که‌یه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی کۆمه‌لێک ئارائی بیرمه‌ندانی بواری سۆسیۆلۆژی له خزمه‌تی لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌که‌یدا بخوێنێنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی لانی که‌م ئاشنامان بکات به مه‌دره‌سه‌یه‌کی سۆسیۆلۆژی که ژماره‌یان به قه‌د ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان زۆره، بێ هیح شه‌رح و ته‌فسیرێک ده‌ڵێت موهیمترین سه‌به‌بێک عیلمی ئیجتیماع هه‌یبێت ئه‌وه‌یه مه‌ستوره له باوه‌شی نالی‌دا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه و داگیرکراوه و ئیتر مه‌ستوره که‌وتۆته بڕوێش، به‌دبه‌خت، نه‌زانیی به‌ڵا نییه، ئه‌وه‌ی کاره‌ساته گێلێتییه که به شه‌رتی عیلم و عیرفان بیفرۆشیت و پێت وابێت هۆشیاریت، مرۆڤ له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نووسینانه‌دا هێنده دڵڕه‌ق ده‌بێت که ڕووبه‌ڕووی جه‌هل و نه‌خوێنه‌وه‌ری تفه‌نگ هه‌ڵبگرێت، ئاخر یه‌که‌مین ئه‌رکی سۆسیۆلۆژی بۆ تێگه‌شتن له فینۆمێنێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی، سیاسیی، ئاینیی، ڕۆشنبیریی ئه‌وه‌یه، بچێته لابۆراتواره‌وه، ئه‌و چه‌مک و تیێۆر و میتۆده زانستییانه‌ی سۆسیۆلۆژێک به‌کاری ده‌هێنێت بۆ خوێندنه‌وه‌و شرۆڤه‌کردنی دیارده‌یه‌ک، پێویستی به بێلایه‌نی سه‌دان چه‌مکی زانستیی لێک دژ و ته‌با هه‌یه، لێره‌وه خوێندنه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژی ده‌بێته پانتایه‌ک بۆ گفتوگۆ و وتوێژی بیرمه‌ندان ته‌نها بۆ ناسین و دیاری کردنی کۆمه‌ڵێک به‌هاو نرخی زانستی، که‌چی بێچوه‌شێره‌که‌ی ئێمه، کاکی (ئه‌رده‌لانی) به هه‌ناسه‌یه‌ک چۆته تاقیگای سۆسیێۆلۆژیی و پاش خوێندنه‌وه‌ی چه‌مک و تیۆر و ئافکاری بیرمه‌ندان، بۆی ده‌رکه‌وتووه مه‌ستوره له به‌وه‌شی نالی‌دا فریوی خواردوه، ئه‌مه‌یه کاره‌سه‌ت، ئه‌مه ئه‌سڵی کۆمیدیایه، له هه‌مووی خۆشتر ته‌نها یه‌ک وشه‌ی له‌سه‌ر زانستی کۆمه‌لایه‌تی بۆ ئێمه ڕوون نه کردۆته‌وه تا بزانین چی ده‌ڵێت تا تێیبگه‌ین، له هه‌مووی کۆمیدیتر ئه‌وه‌یه باسی عادات و ته‌قالیدی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات، پێی کوفر و تاوانه مه‌ستوره بچێته باوه‌شی نالییه‌وه، ئه‌گه‌ر گریمانه‌یه‌کیش بێت، لای هه‌موومان ڕوونه ئه‌م پیاوه سه‌ر به کولتوری "نێر ئه‌فه‌ندییه"، له پێشی پێشه‌وه‌ی ئه‌و خێڵ و گروپ و هۆزانه‌یه پێکگه‌شتنی ژن و پیاوێک به یه‌کتری لایان تاوانه و سه‌رپێچیکردنی کولتوری داب و ناریته، من له‌م باره‌یه‌وه هیچ ناڵێم هه‌ست ئه‌که‌م خوێنه‌ر بایی ئه‌وه ده‌زانێت مه‌به‌ستی ئاغای (ئه‌رده‌ڵانی) چییه.
7- ئاغای نه‌خوێنه‌وار ده‌نووسێت "له‌و نووسینه‌یدا خۆی به پاڵه‌وان ده‌زانێت، واته من! خۆی وه‌ک مونه‌زیر و موبه‌شیر و واعیز ده‌بینێت، ئه‌وان به عه‌وام و خۆی به عالم حیساب ده‌کات، ده‌م له فه‌لسه‌فه و مه‌نتق ده‌دات شتی تر". من نازانم پاله‌وانم به چ مانایه‌ک، له کوێدا نووسیومه به‌هره‌ی دره‌وشاوه‌ی من له دونیای ئێوه زه‌نگینتره؟ له کوێدا نووسیومه من باشم و ئێوه خراپ؟ ئه‌سڵه‌ن من وه‌ک یه‌ڵدا که‌ریمی که‌ی مه‌تره‌حم له‌و نووسینه‌دا؟ من که‌ی باسی زانایی و توانای فیکریی خۆم کردوه؟ ئه‌م قسه‌فڕێدان و زه‌وقسازیه به وشه‌و فه‌رهه‌نگی کوردی ته‌نها پیشه و کاری هاوهۆزه نه‌خوێنه‌واره‌که‌ی تۆیه، ته‌نها لێزانێک ئه‌گه‌ر هه‌بێت له دونیا بۆ نووسینی به‌لاش و بێ‌نرخ و مایه‌پووچ نمونه‌های وه‌ک تۆیه که بێ ڕێزگرتنی وشه‌و فیکر و مه‌عریفه، ئه‌وه‌نده چاونه‌ترس و بوێر بێت له بری ڕێزگرتن له شیعر و ئه‌ده‌بیات ئیش له‌سه‌ر ڕیسواکردنی کۆی فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیریی ئێمه بکات، له‌سه‌ر به‌لاش قسه‌کردن، ته‌نها قازانجێک ئه‌گه‌ر هه‌یبێت ئه‌وه‌یه زارۆکی نه‌خوێنه‌وار شیر بده‌یت و به‌خێویان بکه‌یت و گه‌وره‌یان بکه‌یت و لێره‌دا که فه‌وزای نووسین و به‌ربه‌ریه‌تی ڕۆشنبیری گه‌وره ده‌بێت تۆش له په‌نای ئه‌و به‌ربه‌ریه‌ته‌دا ئه‌توانی قسه به‌لاشه‌کانی خۆت بنووسیت و ویژدانیشت ئارام بێت!
8 - ئه‌رده‌ڵان ئاغا ده‌لێت ، "گۆگل و سه‌رجه‌م شوێنگه‌ی گه‌ڕان و سێرچ به دوای ئه‌وه‌دا گه‌ڕاوم شتێکی ئه‌م خانمه بخوێنمه‌وه نه‌م دۆزیوه‌ته‌وه و نیه‌تی"، ئیدی مرۆڤ بۆ چی بژی ئه‌گه‌ر له ته‌ریقکردنه‌وه و ڕه‌زیلکردنی هاوجۆری وه‌ک ئه‌م مه‌ردی مه‌ردانه‌دا تێنه‌کۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی شتێک (ژیریی) فێر بکات، من باسی ده‌ردێکی ڕۆشنبیری ده‌که‌م که کۆی سیسته‌می ڕۆشنبیریی ئێمه‌ی توشی سه‌ر لێشێوان کردوه ، کاکی ئه‌رده‌ڵانی به دوامدا ئه‌گه‌ڕێت بێ ئه‌وه‌ی له‌و نامه‌یه‌ی مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانی تێگه‌شتبێت په‌یام و ویست و داخوازی چییه، بۆ دژایه‌تی کردنی من به دوای ئه‌وه‌دا گه‌راوه نووسینێکم بخوێنه‌ته‌وه تابڵێت "فه‌رموو خانم ئه‌مه نووسینی تۆیه که هیچ ئاستێکی سه‌قافی نییه نه‌ک ئه‌وه‌ی، ناواخنی ئه‌و نامه‌یه بخوێنێته‌وه بزانێت من ده‌رباره‌ی چی قسه‌م کردووه! به‌قوربان، بۆ ئه‌وه‌ی باشی و خراپی نووسینێک بزانیت پێوه‌ر ئه‌وه نییه له زۆری کتێب و نووسراوی نووسه‌ر بڕوانیت، واته ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت که‌سێک ئاستی سه‌قافی ڕۆشن و کامڵه زۆری نووسین و کتێب هه‌ڵڕشتن به‌س نییه، سۆقرات له هه‌موو ژیانیدا ته‌نها یه‌ک کتێبی نه‌نووسی، پاش خۆی ده‌ستنووسه‌کانی بوونه شاکاری گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فی و کۆکرانه‌وه و بوونه کتێب، به‌دبه‌ختیی له‌مه زیاتر ته‌حه‌موول ناکرێت، به زۆری نووسین و کتێب ئاستی فیکری و سه‌قافیت بپێون، دیسان ده‌فه‌رموێت، "ئه‌م زاته مه‌گه‌ر خۆی بزانێت له چ ڕێگایه‌کدا ماندوو بووه، لێی تێک چووه به‌دبه‌ختانه، نازانێت من باسی مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌لانیم کردوه، که فاکته‌ری نووسینی نامه‌که‌ش ده‌رباره‌ی ماندوێتی مه‌ستوره‌یه که له ڕۆژگاری خۆیدا بۆ فێربوون و نووسین لادێ به لادێ و شار به شار گه‌راوه و ماندوو بووه ته‌نها له عه‌شقیدا بۆ خوێندنه‌وه و نووسین و تێگه‌شتن له ڕۆژگاری خۆی، که‌چی ئه‌م پیاوه نایابه، منی لێ بۆته مه‌ستوره و هیچ ده‌رباره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی مه‌ستوره حالی نه‌بووه، وای زانیوه ئه‌وه منم لادێ به لادێ به دوای عیلم و مه‌عریفه‌تدا سوڕاومه‌ته‌وه، به هه‌ر حاڵ ئه‌م ماخلوقه موزمه‌عیله ده‌رباره‌ی ته‌کنیکی نووسینی نامه‌ی ئه‌ده‌بی ناحاڵیه و نازانێت، مێژووی ئه‌ده‌بی نامه زۆر درێژتره له مێژووی شیعر، که من جگه له نامه‌یه‌ک هیچی ترم نه‌نووسی بوو، بیرمه‌ندان و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان ئه‌کرێت له ڕۆژگاری تردا قسه‌ی خۆیان هه‌بێت ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆحانه دێنێته‌وه قسه کردن ئاستی هۆشیاری تێکسته‌کانی خۆیانه که هه‌ندێک جار له سه‌ر ده‌ستی من و خه‌ڵکی وه‌ک من دێنه‌وه، ڕێک وه‌ک په‌لکێشکردنه‌وه‌ی جه‌هل و نادانی له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ و خه‌ڵکی وه‌ک به‌ڕێزتان دێنه‌وه و قسه‌ی خۆیان ده‌که‌ن، هیوادارم شتێک ده‌رباره‌ی خانمی مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانی و شیعره‌کانی و ده‌ستنووسه‌کانی له‌سه‌ر مێژوو و ڕوانینی ئه‌و بۆ ڕۆژگاری خۆی بخوێنیته‌وه که ئه‌مه ئه‌رکی تۆ نییه و دوو فلس بۆ منداله‌کانت په‌یدا بکه‌یت باشتر‌و شه‌ریفانه‌تره.
9- کوفرێکی تر که ته‌نها ئه‌م جۆره پاسه‌وانانه‌ی کولتوری نه‌خوێنه‌وه‌ری ده‌توانن بیکه‌ن ناحاڵیبوون و به‌دحاڵیبوونیانه له شیعری شاعیران، لێره‌دا کاکی (ئه‌رده‌ڵانی) به‌یته شیعرێکی شیخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی هێناوه‌ته مه‌یدانه‌وه که مه‌گه‌ر خۆی بزانێت مه‌به‌ستی له‌م کاره‌ی چییه و ده‌ێه‌وێت چیمان پێ بڵێت، شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی ده‌ڵێت "گه‌رچی ناتوانێت ببزوێ هێنده له‌ڕو که‌م قوه‌ته، ده‌نکه جۆیه‌کی نیشان ده‌یت تا قیامه‌ت دێت له دووت"! من به‌ش به حاڵی خۆم مه‌قسه‌دی ئاغای (ئه‌رده‌ڵانی)نازانم، هێنده هه‌یه ئه‌یه‌وێت بڵێت، من بێهێز و بێپشت و بێبه‌هره‌م، ناوم له ناواندا نییه په‌ککه‌وتووم و لێکه‌وتووم و شتی زۆری تر، که له نووسین نایه‌ن، کێشه ئه‌وه‌یه من نازانم سه‌به‌ب له نووسینی ئه‌م دێڕه شیعره‌ی (شێخ ڕه‌زا) چییه؟ حیکمه‌تی په‌نابردن بۆ ئه‌م دێڕه شیعره لای گه‌مژه‌کان ته‌نها ئه‌وه‌یه بڵێت ئه‌وه‌تا شێخ ڕه‌زاش ده‌ناسم و نووسینه‌که‌ی به‌و جۆره به‌یتانه قه‌ره‌باڵخ بکات، ئه‌گینا "شێخ ڕه‌زا" ئه‌م شیعره‌ی ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵێک چین و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی نووسیوه و که ناتوانن ڕووبه‌ڕووی زوڵم و زۆر بنه‌وه و کونجی قه‌ناعاتیان گرتوه و نایانه‌وێت به‌شداری هیچ شۆڕشێکی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و سه‌قافی بکه‌ن به‌ڵام ئینتیهازی و مه‌سڵه‌حه‌تچین و ده‌نکه جۆیه‌کیان نیشان بده‌یت ده‌بنه نۆکه‌رت، باسی ئه‌و ئه‌قڵه خۆپه‌رسته ئینتیهازیه ده‌کات که ساده‌ترین موجازه‌فه‌یه‌ک به ژیانی خۆی ناکات بۆ ئازادی نه‌وه‌کانی، "شێخ ڕه‌زا" ، باسی دوو چه‌مکی زۆر گرنگ ده‌کات ، ئه‌قڵ و ڕۆحی مردوو، هێزی مه‌سله‌حه‌ت و به‌رخۆری بێ به‌رهه‌می، که من ماوه‌ی ئه‌وه‌م نییه له‌سه‌ر ئه‌م به‌یته‌ی شێخ ڕه‌زا زیاتر بنووسم، ته‌نها ئه‌مه‌م بۆیه نووسی تا کاکی (ئه‌رده‌ڵانی) بزانێت چه‌نده نه‌خوێنه‌وه‌رو نادانه، جنێوه‌کانیشی به هه‌ڵه و نه‌فامییه‌وه ده‌نووسێت، که هه‌وڵم دا ئه‌م جنێوه ناشرینه‌ی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مندا به به‌یتێکی شێخ ڕه‌زا ڕاست بکه‌مه‌وه، ده‌نا هێنانه‌وه‌ی ئه‌م به‌یته‌ی شێخ ڕه‌زا، له‌م مه‌به‌سته تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵه‌ی خۆیدا وه‌ک ئه‌وه وایه ، باسی میتافیزیک بکه‌ین و که‌سێک بێت بڵێت تور خۆشه بۆ به‌رچایی، به داخه‌وه.
10_ ده‌ڵێت "باسی زه‌بروزه‌نگی پیاو ده‌کات که‌چی نامه‌که‌شی له نامه‌ی پیاو ده‌چێت"، ئه‌یه‌وێت بڵێت من پیاوم، ژن نیم، ئه‌مه‌یه کۆمیدیا، ئه‌مه‌یه پێشانگای نه‌فامیی، من باش ده‌زانم ئیشی تۆ ئه‌وه‌یه به دوای ڕه‌گه‌زی نووسه‌راندا بگه‌ڕێیت نه‌ک ڕه‌گه‌زه‌کانی فیکر و مه‌عریفه، ئه‌گینا ئه‌م شته بێ‌مانا و گه‌مژانه‌یه‌ت نه‌ده‌نووسی. به‌ڕێز، که‌ی کێشه‌یه من ژن بم یان پیاو، مه‌رجی نووسین و لێکۆڵێنه‌وه ته‌نها مه‌گه‌ر له چاوی به‌ڕێزتانه‌وه به پێوه‌ری ڕه‌گه‌زی (مێ و نێر) بپێورێت، ته‌نها کێشه‌یه‌کی ئه‌م کورده سه‌رگه‌ردانه ئه‌وه‌یه بزانێت من ژنم یان پیاو، به‌دبه‌خت، من ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی ڕۆشنبیریی ئه‌دوێم، قسه له‌سه‌ر په‌تای نه‌خوێنه‌واری ده‌که‌م، باسی بێبه‌هره‌یی و جه‌هاله‌تی هه‌ندێک ژنی کورد ده‌که‌م که له هه‌موو که‌س زیاتر ده‌نووسن و که‌چی هیچ خزمه‌تێک به ڕۆشنبیری کوردی ناکه‌ن خه‌ریکی نابووتکردنی وشه و ئه‌ده‌بیاتی کوردین !
11- خۆش ئه‌وه‌یه ئه‌یه‌وێت ئه‌و درۆ شاخداره‌مان پێ بفرۆشێت وامان تێبگه‌یه‌نێت که بێلایه‌نه و ته‌نها ئارائی شه‌خسی خۆی ده‌نووسێت و که‌چی هه‌ر خۆی خۆی فریو ئه‌دات و بێشه‌رم و دوودڵیی، ده‌که‌وێته ستایش و پیاهه‌ڵدانی ئه‌و چه‌ند ژنه به ناو شاعیره‌ی لای من و لای زۆربه‌ی زۆری خوێنه‌رو ئه‌ده‌بناس و توێژه‌ره‌وانی ئه‌ده‌بی، که ئه‌م خانمانه نه‌ک شاعیر بگره خوێنه‌ریش نین، نه‌ک خزمه‌تی ئه‌ده‌بی کوردی ناکه‌ن به‌ڵکه نابووتی ده‌که‌ن، به جۆرێک که‌وتۆته مه‌دح و سه‌نای ئه‌م خانمه به‌ڕێزانه مرۆڤ وا هه‌ست ده‌کات له دیوه‌خانه‌که‌ی "هارونه ڕشیدا" دانیشتوه و گوێی له شاعیرانی ده‌رباری هارونه ڕه‌شید گرتووه له‌سه‌ر شه‌وق و ڕه‌ونه‌ق و جوامێری هارونه ڕه‌شید به‌سه‌ر ئوممه‌ی ئیسلامی‌دا، به‌ر له‌وه‌ی یه‌ک یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و خانمانه که کورده‌ی قاره‌مان کردوونی به وارسی ڕزگارکردنی ئه‌ده‌بی کوردی بدوێم، حه‌ز ده‌که‌م واز له جنێودان بهێنت به زمانی شیعر‌و شاعیران، تۆ که نا‌توانیت تۆزێک ڕێز له نووسین و ئه‌ده‌بیاتی مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆت بگریت هه‌وڵ بده لانی که‌م شیعری ئه‌و شاعیره به‌ڕیزانه بۆ جنێودان و سوکایاتی پێ کردن و ئه‌رکی ناشرینی خۆت به‌کار مه‌هێنه، من ئه‌زانم تێکشکاندنی ئه‌م جۆره کولتوری جنێوبازی و ناشرینکارییه ئاسان نییه به‌ڵام فێر به، ئه‌وه‌ی نووسیووته به ناوی نالییه‌وه "ئه‌و که‌سه ئه‌دیب و نووسه‌ره به حیسابێ هاته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی نێت به چ نازێک و عیتابێ و شتی له‌م جۆره، ڕاسته‌وخۆ جنێودانه به ئه‌ده‌ب به فیکر به کۆی ئه‌خلاقیاتی نووسینی مێژووی مرۆڤایه‌تی، من وه‌ڵامی زیاتری ئه‌م کوفره‌ت ناده‌مه‌وه به ناوی حه‌زره‌تی نالییه‌وه، هیوادارم جارێکی تر ئه‌م هه‌ڵه زۆر ناشرینه دووباره نه‌که‌یته‌وه، هیوادارم.
12- ده‌نووسێت (ڤینۆس فایه‌ق) ئه‌م خانمه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به زمانی کوردی و عه‌ره‌بی شیعر ده‌نووسێت وه‌کو ڕۆژنامه‌نووسێکیش بابه‌تی
هه‌مه جۆری هه‌یه له بواری ڕۆشنبیرییدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانمی ڤینۆس فایه‌ق به عه‌ره‌بی و
کوردی شیعر ده‌نووسێت و بابه‌تی هه‌مه‌جۆریشی هه‌یه له ڕۆشنبیری کوردی‌دا، ئیتر
ڕۆشنبیرێکی ته‌واوه و گه‌شتۆته چڵه‌پۆپه‌ی که‌مال له فیکر و ته‌ئه‌مولدا، ئه‌مه‌یه پێوانه‌که‌ت
بۆ ناسینی نووسه‌ری باش، خانه‌خراپ؟ ئه‌مه‌یه میتۆده زانستییه‌که‌ت بۆ به‌رگرییکردنت له
به‌رهه‌می باشی نووسه‌ری سه‌رکه‌وتوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نابت خۆت ماندوو نه‌کرد و ته‌نها یه‌ک
نموونه‌ی خاتوو (ڤینۆس)ت بۆ ئێمه نه‌خسته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه، من ئه‌و ئه‌زیه‌ته
له‌بری تۆ ده‌کێشم، خاتوو (ڤینۆس) له شیعری (له‌هه‌ناوما) ده‌ڵێت،
'وه‌رزه‌کانم بوونه‌ته
چوار په‌پووله‌ی شه‌که‌تی چاو به گرین ، هه‌ناوم پڕێتی له هاوار، سه‌حراکانی خۆزگه‌ی تێدا
ڕاکشاوه، ده‌ریاکانی ئاهوو حه‌سره‌تی تێڕژاوه'، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌ی خاتوو ڤینۆس
ئیشکالی فیکری نییه که‌وا بێت، ئاستی پرۆبلاماتیکی شیعری وه‌ک کایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
مانای نوێ و جێهێشتنی که‌ره‌سه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی بیستراو له‌م نووسینه‌دا ونه، بۆچی؟
چونکه خاتوو 'ڤینۆس' پێی وایه که‌ره‌سه‌ی نووسینی شیعر ته‌نها ڕیزکردنی وشه‌یه، وه‌ها
تێگه‌شتووه، شاعیر بۆ ئه‌وه‌ی بنووسێت پێویستی به مشتێک وشه هه‌یه و ته‌واو، ئه‌گه‌ر وا نییه، له‌گه‌ڵم بن با ئه‌م چه‌ند کۆپله‌یه موتاڵا بکه‌ین بزانین کامه‌یه مه‌فهوم و مانای شیعری، بزانین ئه‌و بازه گه‌وره فیکریه‌ی ڤینۆس به‌سه‌ر کۆی مانا باو بیستراوه‌کاندا داویه‌تی
کامه‌یه؟ (ڤینۆس فایه‌ق) ده‌ڵێت ، وه‌رزه‌کانم بوونه‌ته چوار په‌پووله‌ی شه‌که‌تی چاو به گرین، من نازانم به کام پێوه‌ری مه‌نتیقی و فیکری و پرۆسیسی خه‌یاڵ کردن وه‌رزه‌کان
ده‌کاته چوار په‌پووله، هه‌موو ئه‌و ڕاستییه سروشتییه ده‌زانین که له هه‌موو وه‌رزه‌کاندا
په‌پووله ناژی، گرنگ نییه با وای دابنێن ئه‌مه خه‌یاڵێکی شاعیرانه‌یه و له‌بری په‌پووله
داینه‌سور ده‌ژی نه‌ک په‌پووله، به‌ڵام خۆ ده‌بێت بزانین مه‌فهومی په‌پووله و تێکه‌ڵکردنی به
خه‌یاڵی شاعیره‌که چ کێشه‌یه‌کی فیکریی هه‌یه، واته ده‌بێت بزانین مادام وه‌رزه‌کانی ئه‌م
خانمه به‌ڕێزه چوار په‌پووله‌ن ده‌بێت بزانین بۆ قشقه‌ڕه‌نین، واته شاعیر به دوای ئه‌م
به‌یته‌دا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی شاعیر بێت، ئه‌بێت له گریمانه‌ی فیکری چوار وه‌رز به په‌پووله‌دا
له دێره‌کانی دوایدا ڕامان بچڵه‌کێنێت و مانایه‌کی وه‌هامان بخاته به‌رده‌ست که خه‌یاڵ و
هۆشیاری ئێمه توشی ده‌هشه‌ت بکات، بزانین ئه‌م خانمه له‌سه‌ر وشه ڕیزکردنی بێ‌مانا و نامه‌فهووم به‌رده‌وام ده‌بێت، دیسان ده‌ڵێت
'هه‌ناوم پڕێتی له هاوار'، ئه‌م قسه‌یه ده‌رده‌دڵی هه‌موو مرۆڤێکه که مه‌حکومه به ئازارچه‌شتن و عه‌زابی به‌رده‌وام له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ژیاندا، هه‌موو مرۆڤێکی ئاسایی ئه‌توانێت ئه‌م وشه‌یه بلێت، به‌ڵام ئیشی شاعیر ئه‌وه‌یه
ئه‌و هاواره نه‌بیستراوانه‌مان بۆ بهێنێته قسه‌کردن و سه‌ر کاغه‌ز که پێشتر ئێمه
گوێبیستی نه‌بووین، یان له فۆرم و مانایه‌کی شیعریدا ئه‌و هاوارانه به‌یان بکات که
بکرێت ببێته ستراکۆتۆری مه‌عریفی له شیعردا، لێره‌دا خاتوو ڤینۆس ته‌نها ئه‌و قسه‌یه
دووباره ده‌کاته‌وه که دایکیشم ڕۆژانه ده‌یان جار ڕه‌نگه دووباره‌ی بکاته‌وه، جیاوازی
دایکم، ڤینۆس، جیاوازی بیرکردنه‌وه‌یانه بۆ ژیان و به‌خشینی مانایه‌کی تر به هاوار و
ئازار و مه‌راره‌ت، واته که‌ره‌سه‌ی بیرکردنه‌وه و خه‌یاڵکرن لای دایکم و ڤینۆس خانم
نابێت هه‌مان که‌ره‌سه‌ی بیرکردنه‌وه و خه‌یاڵکردن بێت، لێره‌دا خاتوو ڤینۆس به‌جێمان
ده‌هێڵێت بۆ کۆپله‌یه‌کی تر که له هه‌موویی سه‌قه‌تترو په‌رپوتتره، با بزانین خاتوو
ڤینۆس له دێڕی دواتردا چیمان پێده‌ڵێت، "سه‌حراکانی خۆزگه‌ی تیا ڕاکشاوه"، من نازانم
ئه‌یه‌وێت چی بلێت، سه‌حراکانی خۆزگه له کوێدا ڕاکشاوه؟ له‌وانه‌یه مه‌به‌ستی هه‌ناوی بێت، واته سه‌حراکانی خۆزگه‌ی له هه‌ناویدا ڕاکشاوه، ئه‌مه‌یه سه‌رگه‌ردانی نه‌خوێنه‌وه‌ری،
ئه‌مه‌یه ده‌ردی نووسین، بێ مه‌رجه‌عیی فیکریی و مه‌عریفیی، ئه‌م دێڕه ئه‌وه‌نده ناهۆشیار و بێمانایه له چوار وشه‌ی بێ‌مانا زیاتر نییه که پێکه‌وه‌ی گرێداوه و هیچ په‌یوه‌ندیی به‌سه‌ر
دێره‌کانی تریه‌وه نییه، دیسان ده‌ڵێت، "ده‌ریاکانی ئاهوو حه‌سره‌تی تێڕژاوه" به هه‌مان
شێوه نازانین له سه‌حرادا ده‌ریای چی و حاڵی چی؟ با دیسانه‌وه گریمانه‌ی ئه‌وه بکه‌ین که
ئه‌مه خه‌یاڵی شاعیره‌و ئه‌کرێت له سه‌حراکانی خۆزگه‌یدا ده‌ریاکانی ئاهوو حه‌سره‌تی تێبڕژێت، کێشه ئه‌وه‌یه ئه‌م خانمه به‌ڕێزه کێشه‌ی فیکری و بیرکردنه‌وه‌ی قوڵی نییه ده‌رباره‌ی ژیان
و هه‌ڵکه‌وته تاریک و نادیار و دووره‌ده‌سته‌کانی، واته وشه ڕیزکردنی بێ‌مانا و بێپرانسیپی بیرکردنه‌وه‌ی قوڵ و پرۆبلاماتیکی فیکری، جیاکاری نێوان داپیره‌م و ڤینۆس
ته‌نها له‌وه‌دا ده‌بینم که داپیره‌م نازانێت ئه‌وه‌ی دێت به بیریدا بیخاته سه‌ر کاغه‌ز و
ڤینۆس خانم ده‌توانێت، ئه‌گینا پرۆسه‌ی شیعر و نووسین، فه‌زایه‌کی هێنده قوڵ و بارگاوییه
به‌ته‌ئه‌مولی فراوان و سه‌ختکاریی، که ته‌نها ئه‌وانه ده‌توانن له‌م نێوه‌نده‌دا قسه‌یان
هه‌بێت که ئاشنا بن به فیکر و بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ له کتێبه‌کاندا، واته ئه‌بێت نووسه‌ر
سه‌فه‌رێکی درێژی به ناو کتێب و بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی شاعیران و بیرمه‌ندان و داهێنه‌ره
گه‌وره‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا کردبێت ئه‌وجا ده‌توانێت بنووسێت، تا ئه‌وه‌ی شاعیران و
بیرمه‌ندان و داهێنه‌ران نه‌یان توانیوه بیر‌و هۆش و پرسیاره‌کانی ئه‌م تێر بکه‌ن بکه‌وێته
نووسین و ئاشنامان بکات به کۆمه‌ڵێک مانا‌و چامک و مه‌فهوومی نه‌بیسراو و نه‌بینراو
و نه‌کرده، وێڕای ئه‌وه‌ی قورسای و دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان تێکست لای هه‌ندێک شاعیری دیکه‌ی
ئێمه ده‌بینرێت که به داخه‌وه نه‌یتوانیه‌وه وشه له مه‌رگی بێ مانای ڕزگار بکه‌ت، لێره‌دا
ڤینۆس فایه‌قی به‌ڕێز به جێده‌هێڵم و ده‌چمه سه‌ر نموونه شیعرێکی خانمێکی دیکه‌ی کورد!. ئاغای ئه‌رده‌ڵانی ده‌ڵێت "(کازێوه ساڵح) وه‌ک هه‌موو ژنه شاعیر و نووسه‌ره‌کانی تر خاوه‌نی
قسه‌ی خۆیه‌تی و له بواری شیعر‌و بابه‌تی ژناندا، ناوێکی دیار و به‌رچاوه، ئه‌مه‌یه ده‌ردی
نه‌فامیی، کاتێک هه‌ر ژنێک هه‌ستا و ده‌ستی دایه قه‌ڵه‌م، بخرێته کلاسی ڕۆشنبیریی دیار و
خاوه‌ن هه‌ڵوێستی فیکرییه‌وه، من کێشه‌م له‌وه‌دا نییه خاتوو کازێوه قسه‌ی هه‌یه یان نا،
کێشه ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه به‌ڕێزه ده‌ینووسێت قسه‌ی بازاڕ‌و سه‌رته‌نوور و به‌رده‌رگایه،
کێشه له‌وه‌دا نابینم مرۆڤ ئه‌بێت قسه بکات، ده‌ردی کوشنده ئه‌وه‌یه مرۆڤ به ناوی فیکر و
ئه‌ده‌بیاته‌وه بێڕێزی به فیکر و ئه‌ده‌بیات بکات، ئیشکال ئه‌وه‌یه نووسینی فیکری و ئه‌ده‌بی
داوای کۆمه‌ڵێک به‌رپرسیارێتیی ئه‌خلاقیی مه‌عریفییت لێ ده‌کات، داوای تیۆر و مه‌نهه‌ج و
مه‌سادیری زانستیت لێ ده‌کات، داوای پرانسیپی فیکری و باگراوه‌ندی سه‌قافیت لێ ده‌کات،
کاتێک کازێوه خانم ده‌ستی به‌تاڵه له به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌رجه زۆر سه‌ره‌تایی و سادانه‌دا،
ئیدی ته‌نها چه‌کێک به ده‌ستییه‌وه ده‌مێنێته‌وه بۆ نابووتکردنی ئه‌ده‌ب و وشه و ڕۆشنبیری
کوردی نابه‌رپرسیارێتییه‌تی به‌رامبه‌ر مه‌رجی نووسین و سیستماتیزه‌کردنی هۆشیاری نووسین
و وشه‌کان، بابزانین خه‌توو (کازێوه ساڵح) هه‌ر به‌ڕاست ناهۆشیاره به‌رامبه‌ر به
پرۆسه‌ی نووسین یاخود بووختانی بۆ ده‌که‌ین،
(کازێوه) له شیعری (ئه‌نفال له چاوی ئه‌سماندا) ده‌ڵێت:
ناوم ئه‌نفاله‌شـــــانازیی مێژوو
تاجی زێڕینی کــوردی دابه‌شبوو
زاکیره‌ی چیا، نه‌خشـــه‌ی وڵاتم
هوشیارکه‌ره‌وه‌ی ویژدانی مردوو
ئه‌مه شیعری ئه‌و خانمه ڕۆشنبیره‌یه که ئاغای
(ئه‌رده‌ڵانی) به شاعیر و نووسه‌ری ده‌زانێت ، لێره‌دا مرۆڤ توشی سه‌رگه‌ردانی ده‌بێت که
نووسه‌ر و شاعیر و ده‌مڕاسته‌کانی
به‌م شێوه‌یه له پرۆسه‌ی ئه‌نفال گه‌یشتوون، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا ئه‌م جۆره نووسینه‌ی خاتوو کازێوه له دونیادا ڕۆژگاری تێپه‌ڕیوه، واته شیعر وه‌ک
وه‌زن و قافیه و کێشی په‌نجه‌و شتی له‌م بابه‌ته، به‌ڵام گرفتی ئێمه له‌وه‌دا نییه، ئه‌م
خانمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێمان ده‌ڵێت من به هه‌مان هۆشیاری سی و چله‌کانه‌وه ده‌نووسم،
ئه‌مه‌ش با ڕه‌وایه‌تی پێ بده‌ین، به‌ڵام ده‌ردی گران له هۆشیاری ئه‌م به ناو ڕۆشنبیر و
خاوه‌ن مه‌وقیفی شه‌خسیه‌دا ئه‌وه‌یه وه‌ک لای بابای ئه‌رده‌ڵانی جێگای گرنگییه، کازێوه خانم
پرسه بۆ کاره‌ساتی ئه‌نفان به‌م شێوه‌یه ده‌گرێت و وه‌ک لاواندنه‌وه که‌وتۆته قسه‌ی بێ‌مانا، له هه‌مووی تراژیدییتر هێنده سه‌رگه‌ردان بیر ده‌کاته‌وه، پێی وایه پرۆسه‌ی (ئه‌نفال)
شانازیه وه‌ک خۆی ده‌ڵێت، "ناوم ئه‌نفاله شانازی مێژوو، لای ئه‌م خانمه به‌ڕێزه بوونه
قوربانیی، کوشتن و بڕین شانازییه، به‌ڵام کێشه ئه‌وه‌یه نازانین بۆ ئه‌نفال له بیر‌و هۆشی
ئه‌م به‌ڕێزه‌دا شانازیه، من قسه له‌سه‌ر ئه‌نفال ناکه‌م، پێم وایه پرۆسه‌ی ئه‌نفال و
تێگه‌شتن لێی پێویستی به دڵڕه‌قییه‌کی فیکری و مه‌عریفی قووڵ هه‌یه تا مرۆڤ بتوانێت
ڕه‌گوڕیشه‌کانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال شی بکاته‌وه و ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌رد و که‌سه‌ره قسه بکات که
که‌سی قوربانیی به هۆی کۆمه‌ڵێک سیستم و هێزی دڵڕه‌قی تۆتالیتاریزم و فاشییانه ده‌که‌وێته
قۆناغی بوون به قوربانییه‌وه، قوربانیی بوون له هه‌ر قۆناغێکی مێژووی مرۆڤدا ڕوو بدات
شانازیی نییه، ئه‌وه‌نده‌ی ڕق و توڕه‌ییه به‌رامبه‌ر هه‌لومه‌رجی بوون به قوربانیی، خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌نفال و تێگه‌شتن لێی وه‌ک شانازیی مێژوویی، خۆ بادان پێیه‌وه به ڕای من ته‌نها پیشه‌ی
که‌سانێکه که هێشتا ڕازین به به‌شی قوربانیی بوون، شانازیی کردن به مردنه‌وه، وه‌ک
شانازیی کردن به هه‌ژارییه‌وه وایه، مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژار نه‌بێت پێویستی به هه‌وڵ و
کۆششه، بۆ ده‌رباز بوون له ده‌ردی هه‌ژاری، پێویستی به نه‌خشه‌و پلانی تره تا به‌سه‌ر
هه‌ژاریدا سه‌رکه‌وێت، لێره‌دا خانمی کازێوه، شانازیی به ئه‌نفاله‌وه ده‌کات، که جگه له
هه‌ژارییه‌کی هۆشیاریی و عه‌قڵانیی شتێکی تر نییه، دیسان ده‌ڵێت، تاجی زێڕینی کوردی دابه‌ش
بوو، هه‌ر به‌وه‌وه ڕاناوه‌ستێت و ئه‌نفال ده‌کاته تاجی زێڕین و ده‌یکاته سه‌ری کوردی دابه‌ش
بوو، تاج خستنه سه‌ر، له قاره‌مانێتیدا به ده‌ست دێت، له به‌رهه‌مهێنانی شاکارێکی
گه‌وره‌ی مرۆڤکردا، له دروستکردنی دونیایه‌کی باشتر و مه‌عقولتردا، مرۆڤ ئه‌توانێت
بگاته تاجی زێڕین، واته مرۆڤ کاتێک ئه‌توانێت بگاته تاجی زێڕین، که له سه‌فه‌ری
ئه‌فراندنی زانستیی یان سه‌رکه‌وتنیدا له پێشکه‌شکردنی نه‌خشه‌یه‌کی کامل و ڕێکوپێکدا بۆ
گه‌شتن به کۆمه‌ڵێک خواستی مێژوویی مرۆڤ، هه‌موو ده‌زانین پرۆسه‌ی ئه‌نفال به‌ر له هه‌ر شت
کوشتن و ڕیسواکردنی ئه‌و تاجه زێڕینه بوو که له مێژووی شۆڕشی کوردا بۆ ئازادی تاک
به تاکی مرۆڤی کورد ئه‌گه‌ر به ده‌ست هاتبێت، واته یه‌که‌مین ئیشی پرۆسه‌ی ئه‌نفال به‌ر له
هه‌ر شت کوشتنی ڕه‌مزو سومبوله‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوشتنی به کۆمه‌ڵ
هێنده‌ی نه‌خشه‌سازیه بۆ زه‌لیل کردن و ملکه‌چ پێکردنی کۆمه‌ڵگاکان هێنده کوشتنی که‌سێکی
تاوانبار نییه، ئه‌نفال منداڵی تێدا بوو که سومبولی جوانیی نه‌ته‌وه‌کانه، پیره‌ژن و
پیره‌پیاوی تێدا بوو که زاکیره‌ی نه‌ته‌وه‌کانه، که‌وابێت، خاتوو کازێوه ئه‌وه‌نده‌ی
پێمان ده‌ڵیت من له ته‌عزێدا دانیشتووم ئه‌وه‌نده پێمان ناڵێت، خه‌ریکی نووسینێکی ئه‌ده‌بی
و مه‌عریفییم، ئینجا ده‌ڵێت "زاکیره‌ی چیا نه‌خشه‌ی وڵاتم، هۆشیار که‌ره‌وه‌ی ویژدانی
مردوو، به‌ش به حاڵی خۆم نازانم ده‌یه‌وێت چی بڵێت، ڕه‌نگه بیه‌وێت بلێت، زاکیره‌ی
کورد ته‌نها له چیاکاندایه، ئه‌مه‌یه کۆمیدیا، هه‌موو ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ی به دوای
زاکیره‌ی نه‌ته‌وه‌کاندا بگه‌ڕێن ئه‌بێت بچینه ناو کتێبه‌کانیانه‌وه، ئه‌بێت له ڕێگای نووسین
و خوێندنه‌وه‌ی کلتوری ڕۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌کانه‌وه تێبگه‌ین له‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه خاوه‌نی چ
ڕۆژگارگه‌لێکی دره‌وشاوه‌یه، خاتوو کازێوه کلتوری کوردی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ چیا و به‌مه‌ش
کورد ده‌کاته هاوبه‌شی (وه‌حش) و ئانیمۆ، کلتوری چیانشین ته‌نها کلتوری وه‌حش و
ئانیمۆکانه، به درێژای مێژووی مرۆڤ نا، به‌ڵکه کۆمه‌ڵگاکان، ئه‌م کۆپله‌یه‌ی کازێوه
جێگای گریانه به‌ڕاستی، مرۆڤ له‌بری ئه‌وه‌ی شاکارو بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی شاعیران و
شارستانیه‌ته‌کانی بکه‌ته چه‌کی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کلتوره‌کانی دیکه‌ی دونیا، که‌چی کازێوه
خان شانازی به‌وه‌وه ده‌کات که زاکیره‌ی کورد له چیادایه، له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه
دیسان ده‌ڵێت "هۆشیارکه‌ره‌وه‌ی ویژدانی مردوو، که‌وابێت، بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانی خۆمان
و خه‌ڵکی تریش زیندوو بێته‌وه با بڕۆن بۆ چیا‌و بزانن چ خه‌زێنه‌یه‌کی دره‌وشاوه‌ی
زاکیره‌مانی لێیه، ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه‌نده دواکه‌وتوو بێ‌مانا و ناشرینه مرۆڤ حه‌ز ناکات
هیچی تری له‌سه‌ر بڵێت، به‌داخه‌وه ئه‌مه‌یه ڕۆشنبیری دیار و به‌رچاو لای کاکی ئه‌رده‌ڵانی، که خۆی پێیانه‌وه با ده‌دات، له ڕاستییدا شیعره‌کای کازێوه خان زۆر له‌مه زیاتر بوو
به‌ڵام کۆپله‌کانی پێشتر و دواتری جگه له شین و وا وه‌یلای تاعزیه نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو بۆیه زیاتر له‌سه‌ری ناڕۆم، به هه‌ر حاڵ با بگه‌ڕێینه‌وه لای (کورده‌ی) قاره‌مان
بزانین ستایش و پیاهه‌ڵدانه‌کانی ده‌گه‌ن به کوێ له‌سه‌ر خانمانی دیکه‌ی نه‌خوێنه‌وه‌ر
ده‌رباره‌ی به‌هره‌داریی خاتوو (که‌ژاڵ ئیسماعیل ) ده‌ڵێت "ئه‌م خانمه خۆی که‌ژاڵ و شیعری
پڕ که‌ماڵه‌و زۆر جوانه و شیعره‌کانی لێوانلێوه له هه‌ست و سۆز و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
مه‌قالات و بیروڕای کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی هه‌یه، سه‌ره‌تا حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه به کورده
بڵێم که ئیشی من ئه‌وه نییه کێت به‌لاوه جوان و باڵا به‌رزو خه‌وه‌ن وه‌جهی زولجه‌ماله،
ئه‌مه کێشه‌ی خۆته، من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌مزانی
تۆ جگه له زه‌وقێکی ناچیز شتێکی تر
هانی نه‌داویت تا ئه‌م شتانه بنووسیت، ئه‌مزانی نووسین و ده‌مکوتان له لێکۆڵینه‌وه
ڕه‌خنه و دیالۆگی زانستیی پیشه‌ی تۆ نییه، ئه‌وه‌نده‌ی بزانیت خانمێک جوانه به‌سته تا
شیعره‌کانیشی به جوان و دره‌وشاوه بزانیت، تێکه‌ڵکردنی ڕوخساری خانمی که‌ژال ئیسماعیل
به شیعره‌کانی، جگه له گه‌مژه‌یی شتێکی تر نییه، پاشان بۆ پێمان ناڵێیت، شیعری پڕ
که‌ماڵه به کام پێوار، به کام تیۆری زانستیی و ئه‌ده‌بیی، قسه فڕێدان و له‌سه‌ر به‌لاش
نووسین ته‌نها پیشه‌ی تۆ نییه به ته‌نها، به‌ڵکه پیشه‌ی خاتوو (که‌ژاڵیشه)، بزانین کورده
ئه‌رده‌لانی ڕاست ده‌کات شیعری پر که‌ماله، خاتوو که‌ژاڵ ئیسماعیل، له شیعری (
ئێواره‌یه‌ک به‌ر له هاتنی مه‌رگدا) ده‌ڵێت
"ئێواره‌یه‌ک ده‌بم به هۆره‌یه‌کی حه‌زین و
ئینجانه‌یه‌ک خاڵی له گوڵ، ئه‌بمه کانیه‌کی خه‌واڵوو ، ئه‌و ئێواره‌یه، ترسی هاتنی مه‌رگ
ئه‌نێته ڕۆحی بێسره‌وتم'، له‌وه زیاتر به‌رده‌وام نابم و سه‌ری خوێنه‌ر نایه‌شێنم ده‌ڵیم
خوێنه‌ر وه‌ک من سه‌ری دێشێت و ته‌نها یه‌ک مانا و مه‌فهومێک بکرێت له‌م شیعره حاڵی بین نایدۆزینه‌وه جگه له وشه ڕیزکردن و قسه‌ی به‌لاش و خه‌یاڵی ڕێگای کانی و سه‌رته‌نور، له
شوێنێکی تردا به ناوی "بێنازی پارچه شیعرێک" خاتوو که‌ژاڵ ده‌ڵێت:
'ڕۆژێک به‌ڕێکه‌وت
ڕۆژنامه‌یه‌کی کۆنم دیته‌وه
تیایدا پارچه‌شێعرێکی بێنازم خوێنده‌وه
هه‌ر دوابه‌دوای لێبوونه‌وه
خه‌یاڵێک به‌ره‌و داهاتووی بردمه‌وه..
ئه‌وسا
پرسیارێک وه‌کوو زه‌نگ
بۆ وه‌ڵامێک گڕووی گرته‌وه،
پرسیارێکی فره‌به‌پێز
پڕ له‌مانا و فره‌به‌هێز'
من ئیتر چی به ئاغای (ئه‌رده‌ڵانی) بێژم، ئه‌مه شاکاری ئه‌و
خانمه‌یه که ناوی ناوه شیعری که‌ماله، مرۆڤ ته‌نها یه‌کجار ده‌مرێت چه‌نده حه‌یفه ئه‌و
مردنه له کاتی ته‌ریقبوونه‌وه و شه‌رم و تاواندا بێت به‌رامبه‌ر به وشه و نابه‌رپرسیارێتیی
ئه‌ده‌بیی، من زیاتر له سه‌ر خاتوو که‌ژاڵ نانووسم، چونکه هه‌ست ده‌که‌م نووسینه‌کانی له‌وه
به‌لاشخۆرترن مرۆڤ بکرێت خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ببیان بۆ بکات، جه‌خارررر!!!
سه‌باره‌ت با خانمانی دیکه ژێرخانێک نووسینی سه‌قه‌ت و بێ‌مانا و تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ و ناچیز له ناو ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کاندا هه‌ڵدراونه‌ته‌وه، هه‌ندێک له‌و به ناو شاعیره به‌ڕێزانه، له‌به‌ر زۆر خراپیی نووسینه‌کانیان هیچیان له‌سه‌ر ناڵێم، ئێستا حه‌ز ده‌که‌م بزانین کورده ئه‌رده‌لانی قاره‌مان سه‌باره‌ت به خاتوو (چنار نامیق) چی ده‌ڵێت.. چنار نامیق، قه‌ڵه‌مێکی ڕه‌فیع وه‌ک ناوه‌که‌ی، شیرین گوفتارێ قه‌ڵه‌م به‌کارێ، خاوانی سێ دیوان، ئه‌م خانمه له باره‌ی فیکر و ئه‌ده‌به‌وه نه‌قسی نییه، مه‌گه‌ر جوانییه‌که‌ی وای کردبێت خانم خاس، واته (من)، دونیای له‌به‌ر چاو تاریک بووبێت، ئه‌گه‌ر نا با بڕوات ده‌قی (گه‌مه‌کانی من و بیکاتشۆ) بخوێنێته‌وه، باشه، با بزانین مه‌به‌ستی ڕفیع وه‌ک ناوه‌که‌ی چییه؟ نازانین، ئه‌مه ته‌نها وه‌سف و سانا و ستایشی بێمانایه، له‌سه‌ری ناڕۆین، گوفتاریشی شیرینه، قه‌ڵه‌میشی به‌کاره، باش نازانین گوفتاری، با بڵین ڕه‌نگه شیرین بێت له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی جه‌نابت پێی ڕاهاتوویت، واته خۆشگوفتاری دیوه‌خان و نوکته‌بازی و شتی تر، به‌ڵام ئاغای به‌دبه‌خت، تۆ بۆ پێمان ناڵێیت، قه‌له‌می ئه‌م خانمی چنار نامیقه له کوێدا به‌کاره، کام کتێبی فیکری و فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی ئه‌م خانمه کۆی بونیه‌ی ڕۆشنبیریی ئێمه‌ی گۆڕیوه، کام ئه‌فراندن و شاکاره مه‌زنه‌ی خانم چنار بیر و هۆشی خوێنه‌ری کوردی توشی ڕاچڵه‌کین کردووه؟ با بزانین کامه تیۆره‌ی فیکری خاتوو چنار نامیق بۆته مه‌رجه‌عی فیکری کلتوری ڕۆشنبیری ئێمه، نه پێمان ده‌ڵێت و نه خوێنه‌ری کورد ئاگای له‌م ئه‌فسانه‌یه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌رده‌لانی پێمان ده‌ڵێت بڕۆن ئه‌و شیعره‌ی خاتوو چنار بخوێننه‌وه، ئه‌وجا به چاو و گوێی خۆتان ئه‌و شاکاره مه‌زنه ده‌بین، با بزانین ئاغای ئه‌رده‌ڵانی وازی له قسه‌فڕێدان هێناوه، بزانین له به‌لاشخۆریی تێر بووه به‌سه‌ر وشه و نووسینی کوردییه‌وه، سه‌یرکه‌ن خاتوو چنار چیمان پێ ده‌ڵێت 'زه‌رده‌په‌ره‌و ئه‌ندێشه‌م، له هاتوو چۆدا هه‌نگاو ده‌یبا و، به‌لای جه‌سته‌ی که‌نه‌فی خۆره‌تاودا تێده‌په‌ڕێ و له سێبه‌ری چنارێکدا دێت و ده‌چێت، له نێو پیاسه‌ی شێتی ئه‌ودا، نیگه‌رانی ده‌مخواته‌وه‌و یادگاره تاڵ و شیرینه‌کانم، ده‌مێک سوێر و ده‌مێکی دی مزر ده‌بن'، ئه‌مه‌یه شاکاری گه‌وره‌ی ژنی کورد، ئه‌مه‌یه عیلم و عیرفان، ئه‌مه به‌رهه‌می ئه‌و قه‌له‌مه‌یه که به کاره، خودایه کاره‌سات له‌مه بترازێت ئه‌بێت چی بێت؟ من نازانم کوێی ئه‌م دێڕانه‌ی خاتوو چنار بخوێنمه‌وه؟ ئه‌م قسانه قسه‌ی که‌سێکه که له هه‌موو ژیانیا ته‌نها یه‌ک کتێبی نه‌خوێندبێته‌وه و ته‌نها یه‌ک شیعری نه‌دیبێت، یاریکردن و ریسواکردن و به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو وشه‌یه له مانا، چه‌نده ئه‌رکێکی ناشرینه، به‌ڕاستی ئه‌م دێڕانه هیچیان به سه‌ر هیچه‌وه نییه، یانی چی زه‌رده‌په‌ڕه‌و ئه‌ندێشه‌م له ها‌تووچۆدا هه‌نگاو ده‌یبات؟ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ڕه‌نگ بێت به ده‌م پیاسه‌کردنه‌وه ئه‌ندێشه‌ی تێکه‌ڵاوی هه‌نگاوه‌کانی ده‌بێت و ده‌یبه‌ن، به‌ڵام بۆ کوێ خۆی ده‌ڵێت به‌لای جه‌سته‌ی که‌نه‌فتی خۆره‌تاودا تێ ده‌په‌ڕێت! زوو په‌شیمان ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت له سێبه‌ری چنارێكدا دێت و ده‌چێت، خۆزگه‌م به‌وه‌ی پێده‌که‌نێت، خۆزگه‌م به‌وه‌ی ده‌گری، خۆزگه‌م به‌وه‌ی ڕۆژێک له ژیانیدا ستایشکارو پیشه‌ی زه‌وقکاری نه‌بووه ، ئه‌م قسه بێ‌مانا و تێکه‌ڵوپێکه‌ڵانه ته‌نها مه‌گه‌ر له ناو فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا جێگای بێته‌وه، کێشه ئه‌وه‌یه چه‌نده له‌م نووسینه‌ی چنار خانم نزیک بینه‌وه هێنده نه‌زانی و نه‌خوێنه‌واری و په‌تای کوشنده‌ی ناجوامێری به‌رامبه‌ر به وشه و شیعر ده‌مانکوژێت! له ناو پیاسه‌ی شێتی ئه‌ودا و یادگاری تاڵ و شیرین و ده‌مێک سوێر و ده‌مێک مزر ده‌بێت، خوێنه‌ری ئازیز ئه‌گه‌ر تۆ شتێک جگه له وشه‌ی بێ‌مانا ڕیزکردن و هه‌ژارییه‌کی هۆشیاریی و نادارییه‌کی مه‌عریفیی و عه‌قڵانیی، شتێکی تر له‌م دێڕانه‌ی خاتوو چنار نامیق، حاڵی بوویت، خێرت ده‌گات بینووسه با سوودمه‌ند بین، به داخه‌وه ئه‌و هه‌موو ستایش، مه‌دح و سه‌نا ناشرین و نه‌فامانه‌ی ئاغای ئه‌رده‌لانی، جگه له ئیش‌کردن بۆ نابووتکردن و قێزه‌ونکردن و زه‌لیل و کوشتنی وشه و ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی ئێمه نه‌بێت شتێکی دیکه نییه، ئه‌گینا ئه‌وه‌نده بێ‌مانا نه‌ده‌که‌وته سه‌نگه‌ری به‌رگری و تۆزێک به ویژدانی زانستیی و فیکرییه‌وه ڕووبه‌رووی نووسینی ئه‌م خانمه نه‌خوێنه‌وارانه ده‌بوویه‌وه، که‌سێک پیشه‌ی خۆژیاندن بێت له‌سه‌ر نووسین و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌ی، به به‌لاش و بێ ماندووبوون و هه‌ستکردن به خه‌می ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌که‌ی، نمونه‌ی وه‌ک ئاغای ئه‌رده‌لانی لێ ده‌رده‌چێت، به داخه‌وه ... بزانین له‌سه‌ر خانمانی دیکه له وه‌سف و ستایش به‌رده‌وامه؟ به‌ڵێ به‌رده‌وامه له‌سه‌ر مه‌دح و سه‌ناو وه‌سف و حه‌لاوه پیاهه‌ڵدانی ڕیاکارانه و ده‌رباره‌ی خاتوو (سارا عومه‌ر) ده‌فه‌رموێت،" شاعیرێکی لێوان‌لێو به ئیحساس، خۆی وه‌ک شعوری جوانه، شیعره‌کانی له ڕیزی نووسینه باشه‌کانه و ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌یت بڕۆ شیعری (گه‌ڕان به دوای مه‌رگدا)ی بخوێنه‌ره‌وه ئه‌وجا بۆت ده‌رده‌که‌وێت له به‌رده‌می به‌هره‌ی کام خانمی ژیر و به‌توانا و خاوه‌ن شاکاردا وه‌ستاویت، بزانین سارا عومه‌ر بوختانی بۆ ده‌که‌ن خاوه‌ن شاکاری شیعرییه یان هه‌ر به‌راست شتێکی هه‌یه بکرێت خوێنه‌ر بیخوێنێته‌وه؟ خاتوو سارا له به‌ناو شیعری گه‌ڕان به دوای مه‌رگدا ده‌ڵێت ،"من ناشترسم له مردن نامه‌وێت ترسنۆک بم، وه‌ک پاله‌وانه فیز زله‌کان خۆم ناده‌مه بن دارێک و چرپه‌م نه‌یه‌ت، هاوار نه‌که‌م یان له ترسی مه‌رگ بێده‌نگ بم، نا هه‌رگیز نا، ئه‌ی نابینن من خۆم بانگی ڕوخساری مه‌رگ ده‌که‌م سێ ڕیزه فرمێسک ده‌ڕێژم؟ نایه‌ڵم که‌س ده‌ستی یارمه‌تی به‌سه‌رما بێنێت؟ ماچێکی خۆشه‌ویستیم لێ بکات، هه‌ر ده‌کڕوزێمه‌وه وه‌ک مناڵێکی کۆڵان که چۆن بۆ له‌فه‌یه‌کی قاورمه ده‌گری؟' توخوا ئه‌مه شیعره یان نازونووکی مناڵ، ئه‌مه شیعره یان ورگگرتنی مناڵێک کاتێک ده‌رگا له‌سه‌ر خۆی دائه‌خات و له‌ودیوه‌وه به دایکی ده‌ڵێت من له مردن ناترسم و ئه‌وه و ئه‌وه‌م بۆ نه‌که‌ن خۆم ده‌کوژم، من وه‌ک فڵان و فیسار نیم و شتی تر، له راستیدا نووسینه‌که‌ی سارا خانم زۆر له‌وه درێژتر بوو خوێنه‌ر ته‌سه‌وری ده‌کات، من ئه‌م کۆپله‌یه‌م به ڕۆحی نووسینه‌که‌ی زانی هه‌ر بۆیه ئه‌مه قسه‌ی پاکوپوختی سارا خانه له‌و نووسینه‌دا، خوێنه‌ری جدی ئه‌گه‌ر ئه‌م شیعره‌ی سارا خانم بخوێنێته‌وه، یان پێده‌که‌نێت یاخود به چه‌پۆک ده‌کێشێت به‌سه‌ری خۆیدا، له حاڵێکدا زه‌وقسازێکی وه‌کو کورده ئه‌رده‌لانی پێی وایه شاکاری ئه‌ده‌بییه، ئه‌مه ئه‌و به‌هره و مۆدێله نوێیه‌ی بییرکردنه‌وه و خه‌یاڵکردن و مانابه‌رهه‌مهێنانه‌یه که نه‌وه‌ی داهاتوو چاوه‌ڕێی ده‌کات، مومکینه له ناو ئه‌و هه‌موو وشه و بۆڵه‌بۆڵه‌دا نه‌توانین ته‌نها یه‌ک مانا و مه‌فهومی شیعریی بخوێنینه‌وه؟ که‌ی ئه‌مه ڕه‌وایه، میراتی نه‌وه‌ی ئێمه ژێرخانێک ده‌رد و په‌تاو تاعونی نه‌خوێنه‌وه‌ری بێت؟ قسه‌ی ساده و ده‌رده‌دڵ و سكاڵای سه‌رته‌نوور و رێگه‌ی کانی بکه‌یته سامانی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌که‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له‌وه زیاتر ماتڵ نه‌که‌ین، ئه‌مه‌وێت بڵێم له ڕاستییدا نووسینه‌کانی سارا عومه‌ر مرۆڤ توشی خه‌مباریی و بێ هیوابوون ده‌کات، ته‌مه‌ننا ده‌که‌م خاتوو سارا دڵسۆزیی بۆ وشه و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی کوردی ڕێگای نه‌دات چیتر به ستایش و مه‌دح و پیاهه‌ڵدانی بێمانای پیاوان بچێته هه‌مان یاری ڕیسواکردنی ئه‌ده‌ب و شیعری کوردییه‌وه و ماوه‌یه‌کی زۆر بۆ خوێندنه‌وه و تێگه‌شتن له ئه‌فکار و ئه‌ندێشه‌ی شاعیران و بیرمه‌ندان ته‌رخان بکات و پاشان خۆی تێده‌گات ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسیویه‌تی جگه له فه‌وزا و پرۆسه‌ی نابووتکردن شتێکی تر نییه، من دڵنیام ئه‌و کات خۆی داوای لێبوردن له وشه و کولتوری ڕۆشنبیریی کوردی ده‌کات، به هه‌رحاڵ ده‌چینه‌وه لای شای مه‌دحکاران (کورده‌ئه‌رده‌ڵانی) سه‌باره‌ت به پایزه ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت 'پایزه ئه‌حمه‌د عه‌لا ره‌غمی ناوه‌که‌ی قه‌له‌مه‌که‌ی هه‌یشه به‌هاره و ته‌نها ئه‌وانه لێی ناگه‌ن که له پایزی بیرکردنه‌وه‌دا بن'، من به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌ی (کورده ئه‌رده‌لانی) بخوێنمه‌وه پێم وا نه‌بوو که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ده‌ژی و ئه‌وه‌نده سازشکاربێت، پێم وابوو ڕۆحی به‌رپرسیارێتیی له دونیای ڕۆشنبیری ئێمه‌دا توشی جۆرێک نه‌خۆشی بووه که سه‌به‌بی ئه‌م په‌تایه‌م ده‌گێڕایه‌وه بۆ ژێرده‌سته‌یی و دواکه‌وتویی کلتوری ڕۆشنبیریی کورد له ڕووی سیاسییه‌وه، که ئه‌وه‌نده بێئاگاو دووره له کتێب و به‌هره و شاکاره گه‌وره‌کانی دونیا، به‌ڵام بیرم بۆ ئه‌وه نه‌چووبوو نه‌خوێنه‌وه‌ری و نه‌فامی و دواکه‌وتویی خه‌ڵکێکی وه‌کو (کورده) شانازیی پێوه بکات، ئه‌م پیاوه به جۆرێک غه‌رقی مه‌دح و پیاهه‌ڵدانی ناشرین، دوور له هه‌موو قیه‌مێکی فیکری و ڕؤشنبیری بووه، مرۆڤ له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ستایشه‌دا دڵی تێک هه‌ڵدێت، جه‌نابی پێی وایه قه‌ڵه‌می پایزه ئه‌حمه‌د، هه‌ميشه‌به‌هاره، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسینه‌کانی پایزه ئه‌حمه‌د هیچ له ده‌ور و کاریگه‌ری ئه‌م نووسینه‌ی من ناگۆڕێت بۆیه کۆپله شیعرێکی ئه‌م خانمه‌م نه‌هێنایه‌وه، چونکه له نموونه‌ی وه‌ک کازیوه ساڵح و ڤینۆسو فایه‌ق و چنار نامیق و که‌ژاڵ ئسماعایل و سارا عومه‌ر و کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی و بێریڤان جه‌مال و که‌ژاڵ ڕه‌شید و خولیا حوسه‌ینی و ئاوێزان نوری و ده‌یان و سه‌دان ناوی تر، که به یه‌ک هه‌ناسه‌ی بیماری نه‌خوێنه‌واری ده‌نووسن و توش بوون به هه‌مان په‌تای نادانی. ئه‌م به‌ڕێزانه، یه‌ک بونیه‌ی سه‌قافیان هه‌یه، ته‌نها پرانسیپێک ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڕێزانه و هاو قه‌ڵه‌ماکنیان هه‌یان بێت ئه‌وه‌یه، نووسین نووسین تا ڕیسواکردن و نابوتکردنی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و ڕؤشنبیری کوردی.
13 - کورده ئه‌رده‌ڵانی ده‌ڵێت "باقی شاعیره‌کانی تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ نووسینه‌کانیاندا نییه ناتوانم قسه له‌سه‌ر نووسینه‌کانیان بکه‌م، به‌ڵام ده‌بێت ده‌ستخۆشی له‌وانیش بکه‌ین نه‌ک ته‌شهیر! من ئه‌مه‌وێت بزانم هه‌ر به‌راست کورده ئه‌رده‌لانی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و به ناو شاعیرانه‌ی دیکه‌دا هه‌بووه وا به‌و شێوه‌یه چۆته سه‌نگه‌ره‌وه و به‌رگرییان لێ ده‌کات؟ با وای دابێنێین ئه‌م خوێنه‌واره ئاشنایه به نووسینه‌کانیان، به‌ڵام بۆ ساده‌ترین و کاڵوکرچترین خوێندنه‌وه‌ی بکرێت بۆ ده‌قێکی شیعری بکرێت بۆ شیعری ئه‌م خانمه به‌ڕێزانه‌ت نه‌کرد؟ بۆ ده‌رباره‌ی میتۆده زانستییه‌که‌ت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌ب شتێکت بۆ باس نه‌کردین؟ بۆ مه‌فهومێکی تر، جیا له کۆی ئه‌و مه‌فاهیمانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی باش ده‌کرێت له دونیادا شتێکت بۆ ڕوون نه‌کردینه‌وه؟ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تییه‌کی زۆر که‌م بۆ قسه به‌لاشخۆره‌کانی خۆت بدۆزیته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه کاری تۆ نییه و سه‌رت نه له شیعر ده‌رده‌چێت و نه له میتۆدی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیی ده‌رباره‌ی شیعری باش یان خراپ، له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه، ناشیه‌وێت ده‌رباره‌ی شیعری خانمانی دیکه قسه بکات که ئاشنا نییه به شیعره‌کانیان! ئه‌مه نوکته و هه‌زه‌له، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشتر مه‌کۆیه‌ک مه‌عریفه و فیکری نه‌گوتراو و نه‌بیستراوی سه‌باره‌ت به‌و خانمانه‌ی وه‌ک خۆی ده‌ڵێت که ئاشنایه به شیعره‌کانیان بۆ ئێمه‌ی خڕ کردبێته‌وه، له هه‌مووی تراژیدییتر ئه‌وه‌یه هه‌ر به‌وه‌وه ڕاناوه‌ستێت و ئه‌و خه‌ته‌ره گه‌وره‌یه‌ی منی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردوه ده‌رباره‌ی ستایش و ده‌ستخۆشی و پیاهه‌ڵدانی بێماناو ناڕه‌وا بۆ نووسه‌ری نه‌خوێنه‌وار و شاعیرانی ده‌ستبه‌تاڵ، بانگمان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بچینه هه‌مان که‌رنه‌ڤاڵی ناشرینکردنی ئه‌ده‌ب و وشه و ڕۆشنبیری کوردی، ده‌ستمان ده‌گرێت ده‌ڵێت وه‌ره‌ن با ده‌ستخۆشیان لێ بکه‌ین، ئه‌م مه‌لیکی ستایش کردنه، ڕه‌خنه به ته‌شهیر حاڵی بووه! جیاکردنه‌وه‌ی ده‌قی باش له خراپ به جنێو و بێڕێزیی تێگه‌شتووه، له هه‌موو دونیادا و له هه‌موو وڵاتێک‌دا، ڕیسکێک ئۆرگان و ده‌زگای پسپۆڕ بۆ هه‌لسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی نووسینی باش له خراپ و زه‌قکردنه‌وه‌ی به‌هره‌ی جوان و ده‌ستگیرۆییکردنی به‌هره‌ی پێنه‌گه‌شتوو پله‌وپایه‌ی به‌هێزی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی کلتورێکی ڕۆشنبیریی توشی فه‌وزا و به‌دحاڵییبوون نه‌بێت پێویستت به ئۆرگانیزاسێۆنی چاودێریی هه‌یه، تا باشترین و پڕماناترین، قوڵترین فیکر و مه‌عریفه و خه‌یاڵی ڕۆله‌کانت بدۆزیته‌وه و نیشانی بده‌یت به دونیا، که‌چی کاکی ئه‌رده‌ڵانی حه‌ز ده‌کات ده‌ستخۆشی و ستایشی ڕیاکارانه بکه‌ینه پێواری مۆراڵی فیکری و مه‌عریفی و ئه‌ده‌بیمان، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه چاوی جوانه یان باڵای به‌رزه. فیکر و ئه‌ده‌ب له دونیادا ئه‌بێت بێ لایه‌ن بێت، لای ڕۆشنبیری ماندوو کاتی نووسین چرکه‌ی پشتگوێخستنی دونیایه تا ئه‌و شوێنه‌ی به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه و خه‌یاڵی خاڵیقانه‌ی تۆ سه‌رله‌به‌ری دونیا ئه‌خاته گومان و ڕاڕایی و خه‌ته‌ریاتی فیکرییه‌وه، مرۆڤ له‌م ئاسته‌دا هیچ سه‌روکارێکی له‌گه‌ڵ ستایش، مه‌دح و پیاهه‌ڵدانی بێمانادا نامێنێت، ئه‌وه‌نده هه‌یه بێلایه‌ن بێت، ئه‌وه‌ی وه‌کو چه‌پله و مه‌دح و سه‌نا خۆی مانیفێست ده‌کات هه‌رگیز ڕووبه‌ڕووی نووسه‌ر وه‌ک کائینێکی هاوشێوه‌ی ئێمه نییه ئه‌وه‌نده‌ی ڕووبه‌ڕووی بیر‌و هۆش و شاکاره مه‌زنه‌که‌ی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام کاکی ئه‌رده‌ڵانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژێک ماندوو نه‌بووه به ئه‌ده‌ب و فیکر و مه‌عریفه‌وه، لای ڕه‌وایه دونیا پڕ بێت له مه‌دح و پیاهه‌ڵدان، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ده‌روونی خۆی تێک نه‌چێت، ئه‌مه ئه‌و خه‌ته‌ره هه‌ره سه‌خت و دژواره‌یه من ئه‌مه‌وێت له‌سه‌ری قسه بکه‌م.
14 - کاکی ئه‌رده‌ڵانی من به‌وه تاوان بار ده‌کات که ئاگام له شیعری هاوچه‌رخ نییه و بێ مه‌عریفه قسه ده‌که‌م و باشتر وایه خانمان شیعری هه‌لور به‌لور ته‌کامانه زه‌ردو سورو شه‌مامانه بنووسن باشتره تا من خۆشتر تێی ده‌گه‌م، من قسه‌ی خۆمم له‌م باره‌یه‌وه کردوه‌و پێویست ناکات ده‌رباره‌ی شیعری هاوچه‌رخ سه‌دان لاپه‌ڕه‌ی بۆ پڕ بکه‌مه‌وه، ته‌نها تێبینیه‌ک ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌لوور به‌لور ته‌کامانه هه‌مبێت ئه‌وه‌یه، مودده‌ی یه‌ک مانگی بۆ دا ده‌نێم ئه‌گه‌ر توانی و زانی له مه‌سه‌لی هه‌لور مه‌لور ته‌کامانه تێبگات، په‌یمانی ئه‌ده‌مێ ستایشی بکه‌م، که دڵنیام تێی نه‌گه‌شتووه و تێشی ناگات، دروسته ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌لور مه‌لور ته‌کامانه، ته‌واو پڕ ماناتر و خۆش و ره‌وانتره وه‌ک له شیعری ئه‌م خانمه به‌ڕێزانه‌ی به قاره‌مانی شیعری هاوچه‌رخیان ده‌زانێت، لێره به‌دوا کۆمه‌ڵێک جنێوی تری خستۆته خزمه‌تی جنێونامه‌که‌یه‌وه که من سه‌ری خۆم و خوێنه‌ریشی پێوه نایه‌شێنم! به‌ڵام قسه فڕێدان و نووسین له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاداشت وه‌ک لای کورده ده‌یبینین نابڕێته‌وه و دیسان باسی شیعری مۆدێرن و کۆتوبه‌ندی شیعریمان بۆ ده‌کات به بێ ئه‌وه‌ی ڕسته‌یه‌کی له‌سه‌ر مۆدێرنیتێ بۆ باس کردبین، وه‌ک پیشه‌ی خۆی هیچمان له‌سه‌ر زمان و ئه‌و قسه زل و گه‌وره و قه‌بانه پێ ناڵێت که له‌سه‌ر کیمیای پێکهاته‌ی ده‌ق و میتازمان و شتی له‌و بابه‌ته که مه‌گه‌ر خودا بزانێت له کوێدا به‌ر گوێی که‌وتووه، که هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان ئه‌و موفره‌دانه‌دا نییه که له خۆیه‌وه فڕێیان ئه‌دات. به هه‌رحال دوای ئه‌و هه‌موو قسه بێ سه‌روبه‌ره‌یه (کورده ئه‌رده‌ڵانی) قاره‌مان ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌سبابی سه‌حی له‌وه زیاتر ناتوانم به‌رده‌وام بم، ئه‌گینا له جۆمسکیه‌وه تا سۆسێر و له بارته‌وه تا درێدای بۆ شیده‌کردینه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مانا و ئیشکاله‌کانی له ئه‌رستوده‌وه تا ئێگل و له هایدگه‌ره‌وه تا فۆکۆی بۆ ئێمه شه‌رح کردبێت، ئه‌مه‌یه کلتوری ستایش و عه‌یش و نۆش به‌سه‌ر وشه و نووسینه‌وه، ئه‌مه ئه‌و تاریکه‌سه‌لاته‌ی نه‌خوێنه‌وارییه که(کانت) ده‌رباره‌ی زۆر و زه‌وه‌ندی نووسین و بڵاوکراوه بێماناکان و ده‌رده کوشنده‌کانی گه‌شتبووه یه‌قین له‌وه‌دا که مێژوویه‌کی دوورودرێژی فیکر و فه‌لسه‌فه و بیری مرۆڤ په‌ککه‌وته و نه‌خۆش ده‌خات، که ده‌بێته میراتێکی ده‌رده‌دار بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو.
15 - ئه‌گه‌ر چی قسه هه‌ڵه‌توپه‌لیته‌کانی یاغای (ئه‌رده‌لانی) به ده‌وری یه‌ک فولکه‌دا ده‌خولێته‌وه، ئه‌ویش خولگه‌ی ستایش نه‌خوێنه‌وارییه، به‌ڵام جارێکی دیکه خه‌ریکی بێرێزییکردنه به شیعرێکی شیخ ڕه‌زای تاله‌بانی، پێی وایه مادام شێخ ره‌زا وتویه‌تی 'ئه‌گه‌ر چی بۆ موجته‌هیدان جائیز نییه ته‌قلید ، من موقه‌لید بووم و هاتم ته‌لیدی که‌رم کرد' ، شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی قسه له‌سه‌ر مه‌فهومی ته‌قلید ده‌کات که کرده‌یه‌کی دووپات و نابه‌جێیه و مرۆڤ ئه‌بێت داهێنان بکات و شتی نوێ و زانیاریتر و مانای تر بهێنێته بیر‌و هۆشی مرۆڤه‌کانه‌وه، به مانایه‌کی تر، مرۆڤی موقه‌لید که‌سێکه له‌سه‌ر پاشه‌خۆری فیکر و مه‌عریفه و به‌رهه‌می خه‌ڵکی تر ده‌ژی، که ئه‌مه دووره له مۆراڵی شیخ ڕه‌زا و نابێت و جایز نییه ئه‌و که خۆی به موجته‌هید ده‌زانێت بێت و ته‌قلید بکات چونکه ئجتیهاد که چویه خانه‌ی دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئارائو فیکر و ئیجتیهادی موجته‌هیدانی تره‌وه ناچێته خانه‌ی ئیجتیهاده‌وه، به‌ڵکه ده‌بێته ته‌قلید و جوینه‌وه‌ی ئارائو فیکری ئه‌وانی تر، شێخ ره‌زا ده‌رباره‌ی مه‌فهومی ئیجتیهاد قسه ده‌کات و پێی وایه مرۆڤ کائینێکی ئاقڵ و هه‌ستیاره و له‌سه‌ر نه‌زم و شێوه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی سواو و دووباره ناژی، ده‌رباره‌ی ئیجتیهاد قسه و ئارائی زۆر نووسراوه هه‌م له‌سه‌ر موجته‌هیدین و هه‌میش له‌سه‌ر عوله‌ماکان و بیرمه‌ندان، لێره‌دا بواری ئه‌وه‌مان نییه له‌سه‌ر ئه‌و باسه بڕۆین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای پێکه‌نینه، کاکی ئه‌رده‌ڵانی دیسان زۆر هه‌ڵه و کاڵفامانه ده‌رباره‌ی ئه‌و شیعره‌ی شێخ ڕه‌زا حاڵی بووه و پێی وایه من موقه‌لیدم، نازانم به چ پێوه‌رێک و مانایه‌ک، من چیم وتووه دووباره‌کردنه‌وه بێت؟ پاشان پێی وایه خۆی موجته‌هیده، به‌ڵام لاسایی که‌ری کردۆته‌وه که منم و هاتووه ته‌قلیدی من ده‌کات که خۆم موقه‌لیدم، سه‌یر بکه‌ن ئه‌م کابرایه چه‌نده به‌دبه‌خت و نادانه، من موقه‌لیدم و خۆی موجته‌هیده، من که‌رم چونکه موقه‌لیدم خۆشی که‌ره چونکه ته‌قلیدی موقه‌لیدێکی کردۆته‌وه! خۆزگه‌م به‌وه‌ی ئێستا پێده‌که‌نێت، ئه‌م به‌یته شیعره‌ی شیخ ڕه‌زا باسی چی ده‌کات و ئاغای (ئه‌رده‌ڵانی) چۆن لێی تێکه‌ڵ بووه و سه‌روبه‌ری قسه‌کانی په‌یوه‌ندییان به یه‌که‌وه نییه! به‌هه‌ر حاڵ وا باواڕمان کرد من موقه‌لیدم، تۆ بۆ؟ کێ به کرێی گرتوویت ده‌م له وه‌ها باسێکی فیکری بکوتیت که ساده‌ترین هۆشیارییه‌ک ببێت و بکرێت نیته؟ من دڵنیام ئێسته خوێنه‌ر دڵنیایه له‌وه‌ی که یه‌کێک له‌و خانمانه تۆی بۆ ئه‌م به‌زمه ساز کردووه که به داخه‌وه قسه‌کانت هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نییه‌و ئه‌وه‌ی کردوته و به‌جێت هێناوه نووسینه‌وه‌ی جنێوه وه‌ک پێی ڕاهاتوویت، ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ر شانی تۆیه ڕیسواکردن، نابووتکردنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی کلتوری ڕۆشنبیری ئێمه‌یه که به‌داخه‌وه بۆی ده‌ست داویت!،،،
16 - ئه‌وه‌ی له
هه‌مووی زیاتر جێگای خه‌م و ئازاره ، ئه‌وه‌یه کاکی(ئه‌رده‌ڵانی) ئه‌وه‌نده ناڕۆشنبیر و
نه‌خوێنه‌وه‌ره توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه له خوێندنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ک تێبگات، تێگه‌شتن له
خوێندنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ک وه‌ک تێگه‌شتن نییه له خوێندنه‌وه‌ی کتێبێکی فه‌لسه‌فی، له خوێنده‌وه‌ی
نامه‌یه‌کدا هه‌موو مرۆڤه نه‌خوێنه‌واره‌كانیش شه‌نسی ئه‌وه‌یان هه‌یه تێی بگه‌ن به‌ڵام له
خوێندنه‌وه‌ی کتێبێکی فه‌لسه‌فیدا که‌سێک ئه‌گه‌ر بزانێت بنووسێت و بشخوێنێته‌وه بێ
پێشینه‌یه‌کی فیکری و مه‌عریفی هه‌رگیز مومکین نییه تێگه‌شتن لێی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک
کۆنسێپت و چه‌مک و مه‌فاهیمی فه‌لسه‌فی هه‌یه مرۆڤ بێ ئاستێکی باشی ڕۆشنبیری ناتوانێت
تێ‌یان بگات، به‌ڵام ئیشی نامه ته‌نها ئه‌وه‌یه په‌یامێک بگه‌یه‌نێته خاوه‌ن مه‌تڵه‌ب،
لێره‌دا ئه‌و که‌سه‌ی له مانا و مه‌فهومی نامه‌یه‌کی ئاسایی حاڵی نابێت شتێک له خوار ئه‌و
مرۆڤه‌شه‌وه‌یه که خوێنه‌وار نییه‌و به‌ڵام له په‌یامی نامه‌کان تێ ئه‌گات، من له‌و نامه‌یه‌ی
مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌لانیدا وه‌ک پێشتر باسم کردووه به هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌تره‌ح نه‌بووم، من
باسی ژیانی مه‌ستوره‌ی ئه‌رداڵانیم کردووه، باسی هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و خانمه‌م کردووه
له
فێربوونیدا بۆ نووسین و خوێندنه‌وه، باسی ره‌نجی ئه‌و خانمه‌م کردوه له ڕۆژگاری سه‌خت و
دژواری "پیاوخودایدا"، که ژنی کورد زۆر به زه‌حمه‌ت و ده‌گمه‌ن ده‌یتوانی خواستی هه‌بێت
بخوێنێت و فێر بێت و بنووسێت له کاتێکدا یه‌ک له چواری پیاوانیش نه‌خوێنه‌وه‌ر بوون،
لێره‌دا مێژووی (مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌لانی) گه‌واهی ئه‌و ڕاستییه ئه‌دات که به زه‌حمه‌ت و
ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگیش ئه‌م ڕه‌نجه‌ی کێشاوه و فێری نووسین و خوێندنه‌وه
بووه، به‌راستی شتی جوانیشی نووسیوه و خه‌می گه‌وره‌شی بۆ ئازادکردنی ژنی کورد ئه‌وه بووه
بتوانن بنووسن و بخوێننه‌وه، من له‌و نامه‌یه‌دا ویستومه به ناوی مێژویی مه‌ستوره‌ی
ئه‌رده‌ڵانیه‌وه قسه بکه‌م، به ناوی ڕۆحی بێزار‌و توڕه‌ی مه‌ستوره خانه‌وه، که‌چی وه‌ک
پیشه‌ی خۆی، کاکه (کورده) زۆر به هه‌له له مه‌قسه‌دی نامه‌که حاڵی بووه
و پێی وایه من
هه‌ر به‌راست مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانیم، یاخود هه‌ر به جدی مه‌ستوره‌ی ئه‌رداڵانی نامه‌یه‌کی
ناردوه و شتی له‌م بابه‌ته، چونکه ئه‌وه‌نده نه‌فامانه
نامه‌که‌ی خوێندۆته‌وه دیسان دۆ و
دۆشاوی تێکه‌ڵ کردووه، خواش نازانێت باسی چی ده‌کات، من له‌و نامه‌یدا نووسیومه به ناوی
مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانییه‌وه، "من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاکه ژنێک بووم له ڕۆژگاری خۆمدا نووسیومه، به‌ڵام ساڵانێکی درێژ لادێ به لادێ و شار به شار به دوای عیلم و مه‌عریفه‌تدا
سوڕاومه‌ته‌وه، به ماندووبوونێکی زۆر فێری نووسین و خوێندنه‌وه بووم و ئه‌مڕۆی ئێوه‌م له به‌ر
چاو بووه،" نامه‌که درێژه خوێنه‌ر ئه‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ نامه‌که له مه‌ڵپه‌ڕی کوردستان
نێتدا، به‌ڵام ئه‌م پیاوه ئه‌فه‌ندیه هاتووه و به ئه‌قڵی خۆی وای دانه‌وه ئه‌م نامه‌یه
مه‌ستوره نووسیویه‌تی، با وای دابنێین مه‌ستوره ناردوویه‌تی و هه‌ر به‌ڕاست نامه‌ی
مه‌ستوره‌یه، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌که‌وێته‌وه هه‌ڵه‌وه و ئه‌مجاره پێی وایه من نووسیومه و
ئه‌ڵێت به نه‌زه‌ری من پیاوانی قه‌یمی ئاواییه‌که‌مان ته‌نها فه‌قێیانی حوجره و خانه‌قا
ئه‌وه‌نده لادێ به لادێ و شار به شاریان کردووه، تا بوستان و گوڵستانی سه‌عدی خه‌تم
بکه‌ن، ئه‌مه ئه‌و ئه‌قڵه کاریکاتێرییه‌یه که مرۆڤ تا ڕاده‌ی دڵڕه‌قی ئه‌خاته سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی
نه‌قد و ده‌رخستنی ئه‌م جۆره به‌شه‌ره نه‌فام و نه‌دانانه، به‌ڕێز من ده‌زانم تۆ ئێستاش به
ئه‌قڵی پیاوماقوڵانی ئاواییه‌که‌تان بیر ده‌که‌یته‌وه، ئه‌وه‌ی له ئه‌قڵی پیاوماقوڵانی
ئاواییه‌که‌تاندا نه‌بوو نییه و نابێت، قسه‌فڕێدان و بازرگانییکردن به نه‌فامیه‌وه،
ته‌نها له‌و شوێنه‌دا سنووری هه‌یه که توشت ده‌بێت به توشی که‌سێکه‌وه که پیشه‌ی عیلم و
عیرفانه، حوجره و خانه‌قاکان که‌ی ته‌نها جێگای خوێندنه‌وه‌ی بوستان و گوڵستانی سه‌عدی
بووه، کۆی شاعیران و خوێنه‌وارانی کلاسیکی دونیای ڕۆشبیری کورد له حوجره‌دا فێری
خوندنه‌وه‌و نووسین بوون، هه‌ر له‌وێشدا نالی و مه‌حوی و سه‌دان و هه‌زارانی تریش فێری
نووسین خوێندنه‌وه بوون، که‌چی ئه‌م پیاوه قاره‌مانه له پیاوانی قایمی ئاوایه‌که‌یانه‌وه وای
بۆ ماوه‌ته‌وه که حوجره و خانه‌قاکان ته‌نها بۆ خوێندنه‌وه‌ی گوڵستانی سه‌عدی دامه‌زارابێت، پاشان ئه‌وه‌نده چاوچنۆکه ده‌رباره‌ی ژن و کۆشش و ڕه‌نجی ژن به مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانی
ره‌وا نابێنێت بچێته حوجره و فێری نووسین
و خوێندنه‌وه ببێت! ئه‌مه‌یه پیاوی نێر، ئه‌مه‌یه
به‌رهه‌می کلتوری پیاو ئه‌فه‌ندی، که له قه‌ره‌وڵی به‌هره‌و توانای پیاو بترازێت هیچ
به‌هره و ڕه‌نج و کۆششێکی دیکه‌ی ژنان نابینێت! ئینجا باز ئه‌داته ناو بابه‌تێکی
تره‌وه و که دیسانه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیی به قسه به‌لاشه‌کانییه‌وه نییه و ده‌ڵێت "ئه‌م زاته
(واته
من) ئیمانی موتڵه‌قی به دۆنادۆن هه‌س و له‌م به‌یته‌دا ئه‌و دۆنای حه‌وایه و ده‌لیلم بۆ ئه‌م
قسه‌یه‌شم ئه‌م به‌یته‌ی خۆیه‌تی که ده‌ڵێت ،من ته‌نهاییم قبوڵ کرد له‌گه‌ل کتێب‌دا و بیرم له
دروستکردنی تۆیه‌ک ده‌کرده‌وه، شتێک ڕێز له‌و وشانه بگرێت که به خوێنی خۆم بۆ ئێوه‌م
نووسیوه". وه‌ک هه‌میشه ده‌ڵێت به‌نده هیچ ناڵێم ته‌نها
بڕۆن کتێبه‌که‌ی "زه‌رده‌شت
وه‌های گوت"ی نیتشه بخوێننه‌وه، بزانن ئه‌مه قسه‌ی یه‌ڵدایه یان نیتشه"، ئه‌م قسانه ئه‌وه‌نه
که‌مخوێن و ده‌رده‌دارن ڕه‌نگ بێت سه‌د جارم خوێندبێته‌وه تێی نه‌گه‌شتم ته‌نها ئه‌وه‌نده
نه‌بێت، ئه‌یه‌وێت بڵێت من دزیم له نیتشه کردوه و ئه‌و به‌یته‌ی سه‌ره‌وه که نووسیومه، من
ته‌نهاییم له‌گه‌ڵ کتێب‌دا قبوڵ کرد و بیرم له دروستکردنی تۆیه‌ک ده‌کرده‌وه که شتێک ڕێز
له‌و وشانه بگریت که به خوێنی خۆم بۆ ئێوه‌م نووسیوه، ئاخر نادانی به‌ڕێز، ئه‌گه‌ر تۆ
توانیت و زاتت کرد پێمان بڵێت نیتشه له کوێدا نوسیویه‌تی من ته‌نهایم له‌گه‌ڵ کتێب‌دا
قبوڵ کرد و ....... ! ئه‌وه ئاماده‌م ستایشێکی دیکه‌ت بکه‌م به‌م جۆره تۆ ده‌بێته خاوه‌نی
دوو ستایش، که سه‌روه‌تی قاروونه بۆ تۆ، کێشه ئه‌وه نییه نیشه قسه‌ی وای کردبێت یان
کاره‌سات له دوای ئه‌م به‌یته‌ی دواییه‌وه‌یه، که ده‌ڵێت "من موتمه‌ئین نینم که ناڵی نه له
رابردوو نه له ئێستاشدا موخاته‌به‌ی مه‌ستوره‌ی کردبێت! وه‌ک خۆتان ده‌بینن ڕاست و ڕه‌وان
خۆی ده‌خاته‌وه به درۆدا، به‌ڵام هه‌ر زوو سه‌رمان لێ ده‌شێوێنێت و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی باس نه‌کرابێت ئه‌م قسانه‌ی جه‌نابتن، که‌وا بێت موخاته‌به‌ی یه‌کیان کردوه به‌لام ئه‌وه‌ی که ئه‌وان
باسیان نه کردووه ئه‌م قسانه‌ی منه که بۆم هه‌ڵبه‌ستوون، ئه‌م پیاوه، به‌رده‌وام له‌و
سینارێۆیه‌دا ده‌ژی که به خه‌یاڵی په‌رپووتی بۆ ئه‌و یه‌کبینینه‌ی مه‌ستوره و نالی دروستکردوه و پاشان ده‌ڵێت، دڵنیام ئه‌و شه‌وه واته ئه‌و شه‌وه‌ی مه‌ستوره و نالی یه‌کیان
بینیوه، نالی هێنده سه‌ر قاڵی که‌یف و ئاودانی چیمه‌نی شه‌رابردوو بووه، ئه‌وه‌نده بیری
لای زمان و سیمۆلۆژیا نه‌بووه، خوێنه‌ری ئازیز خۆزگه وه‌ک من له مه‌قسه‌دی ئام پیاوه
زه‌وقسازه حاڵی ده‌بوویت، ئه‌وکات گریانت بۆ دونیایه‌ک ده‌هات که ڕێگا ده‌کاته‌وه ئه‌ربابی
وه‌ک "کورده ئه‌رده‌لانی" ده‌ستیان قه‌ڵه‌م بگرێت! کورده، ده‌یه‌وێت بڵێت، ئه‌و شه‌وه که
پێشتر وای ده‌زانی من درۆم به ده‌می مه‌ستوره و نالییه‌وه کردووه، نالی ئه‌سله‌ن موخاته‌به‌ی
مه‌ستوره‌ی نه‌کردوه و ئه‌وه منم واته یه‌ڵدا که‌ریمی که خۆم کردۆته مه‌ستوره و له‌و
باره‌یه‌وه باسی حوجره‌ی بۆ کردین و باسی نیتشه‌شی هێنایه ناوه‌وه، که‌چی ئه‌وه‌نده ده‌ستبه‌تاڵ و سه‌رلێشێواوه پێی وایه، با، با، ئه‌و شه‌وه نالی و مه‌ستوره پێکگه‌شتوون و
خه‌ریکی جووتبوون، جیماع بوون و نالی سه‌رقاڵی ئاودانی چیمه‌نی مه‌ستوره بووه و ئاگای
هه‌ر له زمان و سیمۆلۆژیا نه‌بووه، مرۆڤ دوای ئه‌م نووسینه هه‌قه مان بگرێت له
خوێندنه‌وه و نووسین، من نازانم سیمۆلۆژیای له کوێوه هێنا، سیمۆلۆژیا کۆنسێپتێکی
فه‌لسه‌فییه‌و له بواری مه‌عریفه‌ی زمان و فیکر و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتدا تیۆری خۆی هه‌یه، بێ
گوێدانه هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کی مه‌عریفیی، هه‌ر له خۆیه‌وه وه‌ک جندۆکه ده‌ستی لێ به‌رز
کردبێته‌وه و زمانی که‌وتبێته ته‌ته‌ڵه و له خۆیه‌وه بڵێت سیمۆلۆژیا و زمان و شتی بێ‌مانا و
قسه‌فڕێدان و زه‌وقکاری، له راستیدا دێره‌کانی دوای دواتر که کۆمه‌ڵێک قسه‌ی
ناشرین و دوور له ره‌وشتی نووسین و دیالۆگ و مه‌عریفه‌یه مرۆڤ دڵی تێک هه‌ڵدێت کاتێک ده‌یانخوێنێته‌وه، هێنده به زمانی سوکایه‌تی و بازاڕیی و ئاواییه‌که‌ی خۆیان نووسیویه‌تی شه‌رمه
خوێندنه‌وه‌ی، به گشتی ده‌یه‌وێت بڵێت ، ئایا تۆ له‌گه‌ڵ نالی جووت بوویت واته مه‌ستوره ؟
ئایا ....... ؟؟ ئایا ...... ؟؟
خوێنه‌ری به‌ڕێزو خانمانی ئازیزی کورد، من له‌م نووسینه‌دا هه‌رگیز هه‌وڵم نه‌داوه و نه‌مکردوه بێڕێزیی به ئێوه و هیوایه‌تی ئێوه‌وه بکه‌م، به پێچه‌وانه‌وه، من بۆیه سه‌ری خۆم
نا به‌م ڕێگایه‌وه و دڵی ئێوه‌م له خۆم ڕه‌نجاند، تا چیتر ڕابچڵه‌کێن و له ژێر مه‌دح و
سه‌نا و پیاهه‌ڵدانی بێ‌مانا و نادروستی هه‌ندێک له پیاوانی زه‌وقسازو خه‌ڵکی نابه‌رپرسیار به‌رامبه‌ر به ئه‌رک و مه‌رج و وه‌زیفه و کاری ئێوه بۆ داهاتووی فه‌رهه‌نگ
ئه‌ده‌بیاتی دونیای ڕۆشبیریی ئێمه، هه‌وڵمدا، سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی نامه‌که‌ی مه‌ستوره خانه‌وه
ئه‌و په‌یامه به ئێوه بگه‌یه‌نم به ناوی ڕۆحی وشه و ده‌ق
و مانا و چه‌مکه‌کانی، خۆلادان له
هه‌ر جۆره پیاهه‌ڵدان و چه‌پڵه‌بۆکوتانێک، له قازانجی به‌رهه‌می باش و چاوکراوه‌یی
تۆیه و خزمه‌تێکی گه‌وره‌شه به نه‌وه‌ی پاش خۆت، ئه‌م وه‌ڵامه‌شم بۆ نموونه‌ی نادان و
نه‌خوێنه‌وه‌ری هاوپیشه‌ی کورده ئه‌رده‌لانییه که ته‌نها چه‌کێک بکرێ و ده‌ستیان پێی بگات بۆ
نابووتکردنی وشه و نوسین و فه‌رهه‌نگی ڕۆشنبیری کوردی نوسینی ئه‌م جنێونامانه‌یه، که
ئه‌وه‌نده‌ی تر نه‌وه‌کانی ئێمه نزیک ده‌کاته‌وه له په‌تاو ده‌ردی نه‌خوێنه‌واری و هێنده‌ش
سازیان ده‌کات بۆ درێژه‌دان به‌ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشبردنی کلتوری ستایش، مه‌دح و سه‌نا، که
نه‌خۆشییه‌که نه‌وه دوای نه‌وه له تاریکه‌سه‌لاتی جه‌هل و نه‌فامی و نادانیدا ده‌خنکێنێت!
* نامه‌یه‌کی دڵخۆش بۆ به ناو کاتیبه‌یه‌کی نه‌خۆش - کوردستان نێت، 28-09-2007