نامه‌یه‌کی غه‌مگین له مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانییه‌وه
بۆ چه‌ند ژنه به‌دناو شاعیره‌یه‌کی کورد !!!
یه‌ڵدا کەریمی
ئه‌گه‌ر چی من هه‌ێشتا ماندووی زه‌مه‌ن و ڕۆژگاری خۆمم، ڕه‌گوڕیشه‌ی خه‌مباری من
مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه، ڕۆژگارگه‌لێکی سه‌خت و دژوارم له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌دا
برده سه‌رکه(ژن) له بیر‌و هۆشیاندا مه‌خولقێکی بێبه‌هره‌و ناچیز بوو، له‌گه‌ڵ
ئه‌و یاسا‌و شه‌ریعه‌ت و خێڵ و هۆزانه‌دا ژیام که ساده‌ترین مه‌فهوم و مانا که
بکرێت شتێک قورسای بخاته سه‌ر وجودی (ژن) ون بوو ون، له‌گه‌ڵ ئه‌و قاره‌مان و سوپا
و سالارانه‌دا ژیام که له سه‌یرکردنی شانوشه‌وکه‌ت و که‌مه‌ربه‌ندیان مرۆڤ
زه‌نده‌قی ده‌چوو، مێژویه‌کی هێنده خوێناوی ژیام که ته‌نها خوێن و کوشتن مرۆی له
مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی نزیک ده‌کرده‌وه! من له کاتێکدا بیرم لای ئێوه بوو که
ژیان بۆ قاره‌مان و قه‌ڕاڵ و سوارچاکان له مشتێک ترس و خوێن زیاتر شتێکی تر
نه‌بوو، له‌و سیاسالانه‌یا بیرم لای ده‌ستوپه‌نجه‌ی ئێوه بوو، هۆشم لای قه‌ڵه‌م و
بیر‌و ئه‌دگاری ئێوه بوو ،، بیرم لای ئێوه بوو چونکه ته‌نها ئێوه ئه‌تان توانی
ڕۆحی شێواوی من ئارام که‌نه‌وه ، من دڵنیا بووم ته‌نها ئێوه ئه‌توانن جێ تیری
ئه‌و زامانه سارێژ که‌ن که له ڕۆژگاری خۆمدا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئێوه به‌ر دڵ و
ڕۆح و کاسه‌ی سه‌رم که‌وت، من ده‌جه‌نگام و بیرم له ئێوه ده‌کرده‌وه، سه‌رێکم
له ناو کتێب‌دا و سه‌رێکم له ناو نووسیندا، ده‌ستێکم له‌سه‌ر رزگارکردنی ئێوه و
ده‌ستێکم له‌سه‌ر تێکشکاندنی ئه‌و شوره و هێز و هۆزانه بوو که وه‌کو من ماندوو
بوون بۆ ڕامکردن (ژن) که وه‌کو من ئیشیان ده‌کرد بۆ دیلکردنی تۆ، تۆ چه‌نده
مه‌زه‌نده‌ی مه‌ندوێتی من ده‌که‌یت ؟ من ئه‌بوو ئیش بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ڕۆژگاری
خۆم و هه‌م ڕۆژگاری ئێوه‌ش ئازاد بکه‌م، بڕۆن له (نالی) خاکوخۆڵی لای خۆتان بپرسن
دروست وه‌ڵامتان ده‌ست ده‌که‌وێت که چه‌نده په‌رێشانی کردنه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بووم
که له‌گه‌ڵ مرۆڤی هاوزه‌مانی خۆتاندا بتانگه‌یه‌نێته‌وه به یه‌ک، خسوسه‌ن من
بۆیه هێنده غه‌مگین و بریندارم ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری ئیشه‌کانم بۆ
ئه‌وه بوو که پیاوان و پارێزه‌رانی کلتوری 'پیاو ئه‌فه‌ندی' و به‌رزه نێر هۆشیار
بکه‌مه‌وه به حیکمه‌ت و عیرفان، ده‌ستگیرۆییان بکه‌م و له‌و جه‌هل و نه‌زانییه
تۆقێنه‌ره ڕزگاریان که‌م که سه‌رتاپای ژیانی ئێمه‌ی نه‌خۆش خستبوو، پێتان وا
نه‌بێت من به شوێنی خۆم شاد بوبم ناااا ،، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌م له
قه‌ڵه‌م به‌ر بووه له‌و ساته‌وه‌ی بۆ دواین جار سه‌رم له ناو کتێبه‌کان ده‌رهێنا،
ئاژاوه‌یه‌کی تاقه‌تپڕوکێن وه‌کو گورزه‌یه‌ک ئاگر که‌وته ڕۆحی منه‌وه، خه‌مبار
خه‌مبار ده‌چوومه کتێبخانه‌کانی دونیا بێبه‌ش له کتێب و به‌هره‌ی جوانی (ژن)ی
کورد، بۆ؟ ماندوو ماندوو به ڕۆژنامه و بڵاوکراوه‌کانی دونیادا گه‌ڕام، خاڵی له
شاکار و بیر و هۆشی (ژن)ی کورد، بۆ؟ ده‌زگاکان گه‌ڕام، ئۆرگانه جۆربه‌جۆره‌کانی
دونیا‌م ته‌ی کرد، بێ سه‌روشوێن بوو خامه و به‌رهه‌می ئێوه، بۆ؟ من ئیتر پتر هه‌ست
به ماندوێتی ئه‌که‌م، پتر هه‌ست به دڵشکان ئه‌که‌م، زیاتر ده‌ستم له‌و ده‌رگا و
قوفڵوکێلون و ئاڵقه‌ڕێزانه به‌رداوه که دڵنیام له‌و دیوه‌وه هه‌موو شتێکی
تێدایه، به‌هره و ئه‌قڵ و بیر و هۆشی ئێوه نه‌بێت، ئه‌فسوسسس!! وامه‌زانن هێنده
بێ‌ویژدان و کاڵفام بم لێکتان جودا نه‌که‌مه‌وه، من ئاگاداری زروفی ئێوه‌م و ته‌واو
هه‌ست به قورسای ئه‌و هێزه کوێربین و نامه‌رده‌ی ژیانی ئێوه ده‌که‌م چۆن
مه‌ساحه‌ی هاناسه‌دانیان بۆ ئێوه ته‌سک کردۆته‌وه، هه‌ست به‌و دڵڕه‌قی و نا
جوامێرییه ئاینی و خێڵه‌کییه ده‌که‌م چۆن وه‌کو ئه‌ژدیها ده‌میان خستۆته خوێنی
ئێوه! ئه‌یبینم، ئه‌و چه‌قۆیه ئه‌بینم یاسا‌و حیزب و حوکمه‌تی 'به‌رزه نێر' له
سینه‌ی ئێوه‌یان گیر کردووه ! له‌م که‌رنه‌ڤاڵی (ژن) کوشتن و ڕاوه‌دونان و تیرۆری
ئازادییه‌دا ئه‌بینم هه‌ندێک ده‌ست هزری نوێ یاری به ژیانی خۆیان ده‌که‌ن و
خه‌ریکی ده‌ستگیرۆی کردنی ڕۆحی منن؛ ته‌نها سه‌بووریه‌ک ئه‌گه‌ر هه‌م بێت نووسین و
به‌هره‌ی ئه‌و چه‌ند (ژنه) شۆخه‌یه که بوێرانه‌و ئازایانه سه‌ری خۆیان کردۆته
کتێب و شتێک ڕێزی وشه و ئه‌ده‌بیاتی کوردی ده‌گرن، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ببێته
ئه‌خلاق و ستراکتۆری که‌سایه‌تی نووسه‌ر یان شاعیر به‌ر له هه‌ر شت ئه‌وه‌یه تۆ
چۆن له مانای ڕێزگرتن له وشه و ئه‌ده‌بیات گه‌شتویت؟ ئایا ئه‌ته‌وێت
وێرانه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی بێ‌مانا و شێواو دروست بکه‌یت بۆ نه‌وه‌کانی پاش خۆت؟ یان
شاکاری مرۆیی و ڕزگارکردنی وشه و مانا له ده‌ستی نه‌زانی و نه‌خوێنه‌وه‌ری جه‌هل
وتاریکی بکه‌یته ئه‌وه‌ڵین ئیشی خۆت؟ هه‌ڵبه‌ت نووسه‌ری سه‌رکه‌وتوو به‌ر له
هه‌رشت که‌سێکه بتوانێت خالق بێت، واته بتوانێت وشه و مانای نوێ به‌رهه‌م بێنێت
و تێکسته‌کان له مه‌رگی بێ مانایی ڕزگار بکات، شاعیری زیندوو که‌سێکه بتوانێت له
سه‌فه‌ری دورو درێژی به ناو تاریکیدا ئه‌ودیوی تاریکی بپشکنێت و له گه‌ڕانه‌وه‌ی
سه‌فه‌ره‌که‌یدا کۆمه‌ڵێک مانا‌و تێکستی هه‌رگیز نه‌بیستراومان بۆ بهێنێته‌وه!
ده‌نگی ئه‌و وشه شاراوانه بهێنه‌ته‌وه یادمان که هۆشیاریمان به‌سه‌ر زه‌مان و
ڕۆژگاری دوورمه‌ودای تردا بکاته‌وه، ئێستاتیکا کاتێک ئه‌توانێت بگاته قیمه‌ت و
به‌های خۆی که نووسه‌ر له دونیایاکی مه‌عریفی و فیکری دیکه‌دا ئاشنامان ئه‌کات
پێی، نووسین چییه ئه‌گه‌ر وروژاندنی ئه‌و پرسیارانه نه‌بێت که له ژێر پێی
تارکیدا ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوون؟ شیعر چییه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندناوه‌ی کۆی ئه‌و
گرێبه‌سته باو و دیارانه نه‌بێت که له نێوان تێکسته مردووه‌کاندا هه‌ناسه‌ی
خۆیان درێژ ده‌که‌نه‌وه بۆ ناکۆتا؟ ئه‌و مه‌خلوقه‌ی گومان ئه‌کاته ئه‌وه‌ڵین ئیشی
بۆ نووسین و بیرکردنه‌وه له ژیان، سروشت، مردن، که‌ره‌سه‌ی ئیش‌کردنی ته‌نهاو
ته‌نها له رێگای خوێندنه‌وه‌ی کتێب و به‌هره‌کانی پێش خۆیدا ده‌بێت و به‌مه‌ش
خۆیمان پێده‌ڵێت و ئاشنامان ئه‌کات به گومان و پرسیاره تۆقێنه‌ره‌کانی سه‌باره‌ت
به مرۆڤ، ژیان ، سروشت ، مردن، ئه‌گه‌ر" جاک دیرێدای" گه‌وره فه‌یله‌سوفی
فه‌ره‌نسی به‌شیێکی زۆری ژیانی خۆی ته‌نها بۆ تێگه‌شتن له شیعره‌کانی 'مالارمێ'
ته‌رخان کردبێت، ئه‌وا بێ دودڵی به‌شێکی گه‌وره‌ی ژیانی ''بۆدلێرو موشۆن'' بۆ
تێگه‌شتن له مانا‌و مه‌فهومی فیلۆزۆفی ته‌رخان ببوو، له ئاستی فه‌لسه‌فیا ئه‌گه‌ر
بگه‌ڕێینه‌وه لای جاک دیرێدا و ئیدێ فه‌لسه‌فیه‌کانی ئه‌کرێت له پێشی پێشه‌وه‌ی
فه‌یله‌سوفانی نه‌وه‌ی خۆیدا تا ئه‌مڕۆ حیسابی بۆ بکه‌ین، به‌هه‌مان پێوه‌ر موشۆن و
بۆلێر یه‌ک له‌و ده‌نگه دیار و تازه‌بینانه‌ی ڕۆژگاری خۆیان بوون، ئه‌و ناوکۆییه
فیکری و فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بیه ڕۆحی دروست بوونی شاکاری مه‌زنه له هه‌ردوو
ئاسته‌کیدا هه‌م ئه‌ده‌ب و هه‌میش فیلۆزۆفی، ئه‌وه‌ی ته‌واو جێگای سه‌رنج و
گرنگییه باڵاده‌ستی شیعره‌کانی موشۆن و بۆدلێره که ئه‌م دوو شاعیره ته‌نها بۆ
نموونه به‌کار دێنم ئه‌گینا به ده‌یان شاعیری دیکه‌ی دیارمان هه‌ن له هه‌مان
مسته‌وای شاکاری ئه‌ده‌بیدا دیار‌و به‌رچاون، شاعیر پێغه‌مبه‌ر نییه خودا وه‌حی بۆ
بنێرێته سه‌ر زه‌وی و بینووسێته‌وه و به ناو قه‌ومه‌که‌یدا بڵاوی کاته‌وه، وه‌ک
چۆن هیچ نووسه‌رو بیرمه‌ندێک نییه له دونیادا بێ ماندووبوونێکی سه‌خت و دژوار
له‌گه‌ڵ مۆتاڵاکردن و دیراسه کردنی سه‌رله‌به‌ری مێژوی فیکر‌و فه‌لسه‌فه توانیبێتی
ببێته تیۆریسیانێکی باوه‌ڕپێکراو، به هه‌مان شێوه شاعیر که ئیش له ناو تێکست و
زمان و مێژوو فیکر‌و فه‌لسه‌فه‌دا ده‌کات ئه‌بێت به هه‌مان که‌ره‌سه‌ی بیرمه‌ندێک
بچێته ناو جه‌نگی کتێب و 'ئیدێ' و کۆی ژێرخانی مه‌عریفی مرۆڤایه‌تیه‌وه، لێره‌وه
هه‌م فه‌یله‌سوفێک و هه‌م شاعیرێک هاوپیشه‌ن له خولقاندنی هزری نوێ و مانای تازه‌و
دروست کردنی فه‌زایه‌کی فراوان بۆ بیرکردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به خود و ئه‌فکاره‌کانی،
کاتێک ئه‌ڵێم هاوپیشه، به‌و مانایه‌ی ئێمه ئیش له تێکستدا ده‌که‌ین وساته‌وه‌ختی
نووسین ساته‌وه‌ختی دروست کردنی دونیایه به‌و شێوه‌یه‌ی تۆ بیری لێده‌که‌یته‌وه و
قبوڵته، ئه‌وه‌ی ئاسته‌کان لێک جودا ده‌کاته‌وه توانایی فیکری و مه‌عریفی تۆیه
بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و دونیایه‌ی گه‌رکته پێی سه‌رساممان که‌یت، وه دڵسۆزی و
ئه‌مه‌کداری تۆیه به‌رامبه‌ر به زمان و وشه و فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تی به گشتی و
نه‌ته‌وه‌که‌ت به‌تایبه‌تی، لێره‌دا گرنگه خوێنه‌ر ته‌واو له‌و ده‌رده ئاگادار
بکه‌مه‌وه که چی ئازارێک له پشتی ئه‌م نووسینه‌ی منه‌وه بووه له خوێندنه‌وه‌ی
هه‌ندێک که‌یفسازی ناو شیعری کوردی و به ناو شاعیر له نموونه‌ی خانمانی وه‌ک '
ڤینۆس فایه‌ق، کازێوه ساڵح، ڕێک پۆش عه‌زیز، ئاوێزان نوری، چنار نامیق، ئیمان
بۆتانی، که‌ژاڵ ئیسماعیل، کانی هه‌ڵه‌بجه‌ی، سارا عومه‌ر، پایزه ئه‌حمه‌د، ساردێن
ێبراهیم، ' ده‌یان ناوی تر که بێ دودڵیی، ناچنه خانه شاعیرییه‌ت و
ئه‌ده‌بیاته‌وه، که بێ هیچ گومانێک هیچ خزمه‌تێک به ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری کوردی
ناکه‌ن، نموونه‌ی وه‌ک ئه‌م ناوه به‌ڕێزانه ئه‌وه‌نده‌ی ئیش ده‌که‌ن بۆ ڕیسواکردن
و کۆتوپێوه‌ندکردنی وشه‌ی کوردی نیو ئه‌وه‌نده ئیش بۆ ئه‌وه ناکه‌ن شتێک له‌سه‌ر
مه‌عریفه و فیکر بخوێنه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی ماندوون بۆ ماندووکردنی خوێنه‌ری شیعر و
وشه‌ی کوردی ئه‌وه‌نده خۆیان ته‌رخان ناکه‌ن لانی که‌م خوێنه‌رێکی باش بن!
شاعیریه‌ت چییه ئه‌گه‌ر به‌ر له هه‌ر شت پرۆسه‌یه‌ک نه‌بێت بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی
به‌ر له هه‌ر که‌س شاعیر خۆی، نووسین ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می تێگه‌شتنێکی قوڵ نه‌بێت
به‌رامبه‌ر به دونیا و هه‌وڵێک نه‌بێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی شتێک (ژیری) له ڕاستیا
ئه‌وه‌نده‌ی نوسینه‌وه‌ی گه‌مژه‌یی و نه‌زانینه ئه‌وه‌نده نه‌ک هۆشیاری نییه
به‌ڵکه قه‌باحه‌ته، له دونیادا نه‌بووه میله‌تێک هه‌بێت بێ گوێدانه حورمه‌ت و
باهای وشه، بێ ماندوو بوون و گه‌ڕان و سه‌فه‌رێکی درێژ به ناو تێکست و فێکر و
ئه‌ده‌بیاتی دونیادا هه‌موو ده‌رگاکانی بۆ بخرێته سه‌ر پشت و به‌م چه‌شنه ئیش
له‌سه‌ر نابووتکردنی زاراوه و ئه‌ده‌بیات و مێژووی نه‌وه‌کانی پاش و پێش خۆیه‌وه
بکات، ئه‌مڕۆ پرسیارێکی گرنگ لا ی خوێنه‌ر و ڕۆشنبێرانی ئێمه ئه‌وه‌یه که شیعر
به قه‌د سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی قێزه‌ون و نابووت بووه، به‌ڕای من شۆڕش کردن له
دژی جه‌هل و نه‌فامی سیاسیی چه‌نده گرنگه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوچه‌شنی وه‌کو
ئه‌م هیوایه‌تخوازانه له‌سه‌ر سامانی شیعر گرنگتره، ڕاسته سیاسه‌ت کار له‌سه‌ر
دۆخی دروست و ستراتیژیه‌تی کامڵی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت بکات بۆ سبه‌ینێ، به‌ڵام
ئه‌وه کتێب و به‌هره‌و هزری کامڵ و تێگه‌شتووه ده‌رگای سیاسه‌تێکی باشتر و
ئه‌قڵانییتر بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده ئه‌کاته‌وه! شاکارو به‌رهه‌می ڕۆشنبیران و
شاعیرانی ئێمه خوێنه‌ری چاوکراوه و تێگه‌شتوو و چالاک به‌رهه‌م دێنێت! که
قسه‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر کۆی ڕووداوه‌کان و ده‌توانن به دوای مافی خۆیاندا بگه‌ڕێن،
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی زۆری سایته کوردیه‌کان بۆته مۆڵگه‌ی حه‌شاردان و
خانه‌خوێکردنی ئه‌م هیوایه‌تخوازه‌نه‌ی شیعری کوردی، من له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌یام مرۆڤ
ئازاده له‌وه‌ی بنووسێت، به‌ڵام ئه‌ده‌ب و بابه‌تی فیکری و فه‌لسه‌فی و تیۆری
پێویستی به میتۆدی زانستی و هۆشیاری هه‌یه، ئه‌وه‌ی سكاڵای که‌سێکه له ده‌ستی
واقیعێکی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی نه ده‌بێته فیکر نه هیچ پێوه‌رێکی زانستی هه‌یه و
نه ده‌چێته بواری ئه‌ده‌ب، نووسین وه‌ک ئه‌ده‌ب ده‌بێته مێژوو، به‌ڵام نووسین
وه‌ک سکاڵا‌و ده‌رده‌دڵ سه‌ر به ژه‌رخانی ڕۆشنبیری و هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نییه، مرۆڤ
هاتا ماندوو نه‌بێت له خوێندنه‌وه و نووسیندا نازانێت قه‌دری وشه و نووسین
چه‌نده له‌سه‌ر مۆراڵ و وێژدانی ئینسان گرانه، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاکه ژنێک
بووم له ڕۆژگاری خۆمدا نووسیوومه به‌ڵام ساڵانێکی درێژ لادێ به لادێ و شار به
شار به دوای عیلم و مه‌عریفه‌تدا سوڕاومه‌ته‌وه، به ماندووبونێکی زۆر فێری
خویندن و نووسین بووم، ئه‌مڕۆی ئێوه‌م له‌به‌ر چاو بووه، هاوجنس و هاوڕێ و
هاوته‌مه‌نانی من له که‌یف و سه‌ما و ئه‌شقبازی و سه‌یران و گه‌ڕاندا بوون، به‌ڵام
بێهۆش و هزرخاڵی، من ته‌نهاییم قبوڵ کرد له‌گه‌ڵ کتێب‌دا و بیرم له دروست کردنی
تۆیه‌ک ده‌کرده‌وه شتێک ڕێز له‌و وشانه بگریت که به خوێنی خۆم بۆ ئێوه‌م
نووسیوه! هه‌موو ئه‌و ستایش و ئافه‌رین و پیاهه‌ڵدانانه ده‌خوێنمه‌وه پیاوان بۆ
ئێوه‌ی ده‌نووسن، پتر خه‌جاڵه‌ت ده‌بم، ئاخر شیعر ئه‌گه‌ر گومان و پرسیار و شه‌ڕی
فیکری نه‌نێته‌وه که که‌س نه‌یپه‌رژێته سه‌ر ستایشکردنی بێ مانای یه‌کتری که‌ی
ده‌چێته بواری شیعر‌و نووسین؟ خۆشبه‌ختانه ئه‌و پیاوانه‌ی بوونه‌ته نه‌وه‌ی
چه‌پڵه و ستایشکردنی بێ مانا، بێبه‌هره‌ترین و نه‌خوێنه‌وارترین و ده‌ستبه‌تاڵترین
پیاوانی دونیان، ده‌بێت پیاوانی ستايش له‌و ڕاستییه باش ئاگادار بن که پیاهه‌ڵدان
و موجامه‌له‌کردن له‌سه‌ر حیسابی ڕه‌خنه‌گران و توێژه‌ره‌وانی بواری ئه‌ده‌ب و فیکر
سه‌دان جار زیاتر ده‌ستگیرۆی ناشرینی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه شیعر و فه‌رهه‌نگی
کوردی نابووت و ریسوا بکه‌ن، هه‌وه‌سبازی و که‌یف و سه‌فای خۆتان بۆ ده‌که‌نه
میراتی نه‌وه‌ی نوێ، من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌مم زۆره ویستم بۆ ده‌سته‌خوشکه
گوناحباره‌کانم بنووسم و پێیان بڵێم له‌به‌ر خاتری ڕۆحی من و پیرۆزی وشه و شعر
ئه‌گه‌ر به‌م حاڵه‌وه ده‌نووسن، هه‌ناسه‌یه‌ک بۆ نه‌وه‌ی نوێ، شانسێک بۆ ئه‌و
به‌هره‌و قه‌له‌م و توانا بێده‌نگانه بهێڵنه‌وه با شه‌رم نه‌که‌ن و هه‌ست کردن
به ڕیسوابوونی شیعر نه‌یان کوژێت، هه‌ر هیچ نا چه‌ند ساڵێک ته‌رخان بکه‌ن بۆ
خوێندنه‌وه‌و موتاڵاکردنی فیکری شاعیران و بیرماندان و کتێب، ئه‌وه عه‌شقه بۆ
کتێب وا ده‌کات ببینه نووسه‌ر نه‌ک عه‌شق بۆ نووسین وا بکات ببینه نووسه‌ر،
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به پیاوانی ستایشکار و که‌یفسازو هاومیسلی ئه‌م خانمه
به‌رێزانه‌وه هه‌یه که ناڕه‌وا خه‌ریکی هه‌ڕاجکردنی وشه و مانا و زاراوه‌ی
کوردین، دوێنێ شه‌و لای حه‌زره‌تی نالی بووم ئه‌و پیاوه‌ی سه‌رقالیم بۆ شیعر‌و
نووسینی کوردی مه‌ودای نه‌دام ماچێکی ده‌مێ، هێنده خه‌مبار بوو فرمێسکم به ریشه
سپیه‌که‌یدا ده‌بینی ورد ورد ده‌هاتنه خوارێ و به مشت ده‌یخواردنه‌وه، بێ ترس و
دوودڵی وتی مه‌ستوره گیان 'هیچ ده‌ردێک له‌م ده‌رده گرانتر نابێت، نه دووری
غه‌مزه‌ی چاوه شرینه‌کانی حه‌بیبه، نه زوڵم و زۆره‌کانی ڕۆم و هه‌ره‌سی
بابانییان، نه خه‌وی دوورودرێژی شه‌وانی پایزی سلێمانی به باڵای ئه‌فسوناوی
تۆوه، نه غه‌ریبی و هه‌ڵاتن له وڵات و دوور دوور ته‌ماشاکردنی نیشتیمان به چاوی
ته‌ڕه‌وه، هیچ، هیچ، هیچ ده‌ردێک له‌مه کوشنده‌تر نابێت مه‌ستوره‌ی حوسنا، تۆ پێم
بڵێ چی کاره‌ساتێک له‌وه کوشنده‌تره گه‌نجینه‌یه‌ک وشه و مانای به‌حورمه‌ت بۆ
نه‌وه‌کانت به‌جێبهێڵیت و به‌و چه‌شنه بیخه‌نه مه‌زاد و که‌یف و سه‌فاوه؟ تۆ پێم
بڵی خاوه‌ن جه‌مال و حوسنا، کام میله‌تی دونیا، ئه‌وه‌نده دڵڕه‌ق و که‌مبه‌هره‌ن
بێباک بن له‌سه‌ر کوشتن و نابووتکردنی فه‌رزه‌ندی وشه و میراتی ئێمه؟ تۆ وه‌ڵامم
به‌ره‌وه مه‌ستوره‌ی ئازیز، تۆ؟. خودایه چه‌نده گریاین، خودایه چه‌نده خوێنمان
له‌به‌ر ڕۆشت، خودایه چه‌نده سه‌ری خۆمان کێشا به کێلی قه‌بره‌کاندا، ئه‌و وتی
خه‌ریکی نووسینی نامه‌یه‌کم، خه‌ریکی ره‌شکردنه‌وه‌ی سکاڵایه‌کم بۆ دلسۆزانی وشه و
مانای کوردی، بۆ خه‌مخۆرانی زاراوه و ئه‌ده‌بیاتی کوردی بۆ ئه‌و پیاوه
که‌یفسازانه‌ی له‌سه‌ر میراتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک خه‌ریکی هه‌وه‌سبازی و وشه‌کوشتنن،
ماندووی ده‌ستخه‌ڕۆی دڵگیرۆیی و مانا سه‌ربڕینن، سه‌رگه‌رمی نه‌خوێنه‌وه‌ری و مێژوو
و فه‌رهه‌نگ سه‌ربڕینن، جا که‌س گوێمان لێ ده‌گرێت مه‌ستوره‌ی خه‌مبار؟ جا که‌س
ئه‌مانخوێنێته‌وه ؟