(له هه‌مووان ماندووتر)
ژوان ئاواره
بۆ کۆسار که‌مالی هاوڕێم که له پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م تێکسته‌وه بۆی نووسی
بووم
من وه‌ک جاران نابم ژووان، کاره‌سات له مه به‌تر چی
من له‌دوای ئه‌م ده‌قه‌وه به سێبه‌ره‌که‌ی خۆشم شه‌ڕ ئه‌فرۆشم
زه‌وی له به‌ری ده‌ستی من چۆڵتر بوو1
من ده‌بوو ئه‌م وێرانه‌یه دروست بکه‌مه‌وه
به ته‌نیا
خودا دوا ئه‌رکی خۆی له ئه‌ستۆنام
بڕوام پێ بکه‌ن ئه‌م هه‌ساره‌یه‌م به‌م شێوه‌یه بینیوه
من ته‌نها که‌سێک بووم خودا بۆ ئه‌وه‌ی هێنابوومه‌وه
عاقیبه‌تی ئه‌م وێرانه‌یه ببینم
وێرانه‌یه‌ک مردن له‌ده‌ره‌ی ژیان و
ژیان له جێگه‌ی خۆیدا ببووه به‌رد
من که‌سه‌ر به‌رز ئه‌کرده‌وه‌و ئیدی ئاسمانم نه‌ئه‌بینی
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئه‌دره‌شایه‌وه ئه‌ستێره نه‌بوو
مانگ له جامانه‌که‌ی باوکما ببوو به ئاو
خوا ئه‌یووت
(سه‌یرکه تۆ ئه‌بێت ئاسمانی تر دروست بکه‌یت
ئه‌ستێره‌ی تۆ ئه‌بێت له ئه‌ستێره‌ی من جوانتر بێت ژنه‌که)
خۆری تۆ له‌سه‌ر ته‌ختی ته‌وێڵت و
مانگ له‌سه‌ری په‌نجه‌ت هه‌ڵبێت
من ده‌مگووت
که لێره ناتوانم هیچ بکه‌م
هه‌ر شوێنێکی تر و زه‌وی نا
زه‌وی ئه‌ستێره‌ی من نییه
ئه‌رکی من چه‌ند گه‌وره بوو
که ده‌بوو لێره‌وه ده‌ست پێ بکه‌مه‌وه
که‌ده‌بوو
جارێکی تر
ده‌سته‌کانم له ناو باروتدا بکه‌مه‌وه‌و
به‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه‌دا بڕۆم که هه‌رگیز نه‌مبڕیوون
له‌و ئینجانانه هه‌ڵبکه‌وم که‌له بری ده‌مه‌شێر که‌لـله‌سه‌ریان تیا ڕووا
بوو
به‌سه‌ر نائومێدی ئه‌و سووره‌ماسیانه‌دا بێم
وه‌ختێک بۆ ته‌نکاو په‌لیان ئه‌کوتا و ئه‌یانگووت
ده‌ریا بۆنی زیندوویی پێ نییه !!
ده‌ستم به لاسکی ئه‌و گوڵانه پیس بکه‌م
کاتێ به ڕیخۆڵه‌ی مردووه‌کان به‌سترابوون و
له‌تاقه‌کانی ژووری نووستنا دانرا
بوون
چیم بکردبایه له زه‌وی ؟
هه‌وا به من پاک نه ئه‌بوویه‌وه
نه‌مده‌توانی پێش به‌و ده‌ستانه بگرم که له
باخچه‌کانا
جوانییان بژار ئه‌کرد!!
تکایی بێده‌نگیم له که‌س بۆ نه‌ئه‌کرا
که قسه کردن خۆی جوانترین بێده‌نگی بوو!!
زه‌وی به من ئاوه‌دان نه‌ئه‌بوویه‌وه
چیم له‌سه‌ر پێکه‌وه‌بوون بوتایه
که ته‌نهایی وه‌ک هه‌تاو له حه‌وشه‌ی ماڵه‌کاندا ئه‌که‌وت
چراکان له‌سه‌ره‌تایی شه‌ودا ئه‌کوژران
هاوڕێکانم خۆیان له ڕووناکی ئه‌دزییه‌وه
ئه‌رکی من چه‌ند گه‌ووره بوو
کچه‌کانم ئه‌یانگووت:
دایکه
بۆ ئه‌ته‌وێت سپێده له ژێر ڕه‌نگی تۆیا هه‌ڵبێت
مێژوو له سه‌ر ده‌ستی تۆ دروست بێت
شیری تۆ سه‌گی لێ گه‌وره‌بێت یان ئینسان
ژه‌کی تۆ ئه‌هریمه‌ن گۆش کا یان خوا
خوێنی تۆ له نوێنی دێوانا بڕژێ یان سوڵتان
هاوارت هاواری که‌سێکه به‌یانی له بیری ئه‌کات
ده‌نگت هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌رزه
سێبه‌ره‌که‌ت بفامێ که زیندوویت
هیلاکیت تا ئه‌وجێ له گه‌ڵته
سه‌رینه‌که‌ت تێ بگا که‌مانـــــدوویت
من به‌ته‌نیا ڕێم ئه‌کرد
به ته‌نیاش ئه‌مووت
ده‌بێت ئه‌م خاکه ئاوه‌دان بکه‌مه‌وه
سه‌رم به‌رز ئه‌کرده‌وه‌و
ئیـــدی ئاسمانم به‌و پاسه‌وانه ماندوو نه‌ئه‌شوبهاند
که‌سه‌ری خۆی وه‌ک چه‌تر له‌سه‌ر زه‌ویی هه‌ڵدابوو
هه‌وره‌کان زه‌مانه‌تی بارینی بارانیان نه‌ئه‌کرد
ڕاستی هه‌ر ئه‌و گه‌ماڵه پیره بوو له قاپی که‌سمان نه‌ئه‌وه‌ڕی
له هاوڕێیه‌تی بێ له‌خیانه‌ت چی ترم هه‌ڵنه‌ئه‌گرته‌وه
هه‌تاو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌نگـــــوستی ده‌زگیرانه خه‌واڵوه‌که‌م
یاری له‌گه‌ڵ په‌نجه‌ره‌کانا نه‌ئه‌کرد!!
سه‌عاده‌ت پیاوێکی شه‌رواڵ پیس بوو
خودا‌ش لاتراسکه‌یی لێ ئه‌به‌ست
ببینه من له چ ڕۆژگارێکا خه‌به‌رم بووبووه‌وه‌و
خودا بۆ چ له‌عنه‌تێکی هێنابوومه‌وه
من که هه‌رگیز نه‌مده‌توانیی که‌وانی برۆم داڕێژم
ده‌بوایه خه‌تی گه‌ردوونم داڕشتایه
نه‌مده‌زانی ژماره‌ی که‌وشه‌کانم
تایی که‌مه‌رم هه‌رگیز چه‌نده
ده‌بوایه یه‌که‌ی ئاسمان کێشی زه‌ویم هه‌ڵگرتایه
شوڕشێک که ده‌بوو به‌ته‌نیا من بیکه‌م
سه‌نگه‌رێک که ده‌بوو به‌ته‌نیا من بیگرم
به خوام ئه‌ووت
بێــنه ده‌سته‌کان گه‌وره‌ی من
ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که خه‌ریکه ڕووئه‌یات
به‌باوکم ئه‌ووت
مه‌یه‌ڵه به‌ته‌نیا ئه‌م کۆدێتایه بگێرم
ڕێ مه‌ده ئه‌م میداڵه تاقانه به‌شانی منه‌وه بێت
ئاخر سه‌رم بۆ له‌قامه‌ی تۆ به‌رزتر بێــــــت
باوکم
که چه‌کی هیچ شۆڕشێکـــــی نه‌کرده شـان
تامردن له هیچ قۆڵێکه‌وه نه‌جه‌نگا
خوێنی خۆی به‌سه‌ر هیچ تاشه‌به‌ردێکه‌وه به‌چێ نه‌هێشت
له‌و شاندانه‌شا نه‌بوو که بۆدیدادری سه‌رۆک ئه‌چوون
ئه‌یووت
میداڵم کوا
که‌من به میداڵه‌کانمه‌وه هاتوومه‌ته به‌ر ده‌رگات
کــێ ئه‌وه‌نده‌ی من شه‌هیده
که‌سه‌رکرده‌ی هه‌ر جه‌نگێک بم دێمه‌وه له‌به‌ره‌تا ئه‌شکێم
هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک بگرم تۆ ئه‌بیته‌وه ماڵم
هـه‌ر له‌شـكرێ بگرم تۆ ئه‌بیته‌وه سه‌نگه‌رم
چه‌ند وونه ئه‌ستێره‌ی سه‌رشان و ئاسمانم
کێ ئه‌وه‌نده‌ی من شه هیـده ؟!!!
به براکانم ئه‌ووت له‌گه‌ڵم بێن
ئه‌و چه‌قۆیانه له ده‌سیان ده‌رئه‌هێنا
که‌له‌سه‌ر شه‌وجێێی کچه غـه‌نیمه‌ت کراوه‌کانی پاش جه‌نگ
له‌یه‌کتریان ئه‌کێشا
به‌سه‌ر ئه‌وخه‌زنانه‌دا ئه‌ڕشامه‌وه
له‌جوانی من بڕیبوویان
ببینه چه‌ند ته‌نیابووم
فروغ باسی له‌وێرانی باخچه‌کرد و من له‌دنیا
ماندووتر بووم
ئه‌و خه‌سته‌خانه‌ی هه‌بوو باخچه‌ی بۆ ئه‌برد
من چیـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی؟
که خه‌سته‌خانه‌م
له گه‌ڵ ئه‌و پۆسته‌چییه بسته‌باڵانه‌یا لێ هاتبووه
سه‌رچۆک
که تاکه ته‌ته‌ری نامه‌کانی ئه‌هریمه‌ن بوون
وه‌ختێک که به گۆڕستانه‌کاندا ئه‌ڕۆیشتم
له‌بری ژماردنی گۆڕه‌کان
ئه‌و مرۆڤه زیندووانم ئه‌دوان
که‌له‌تابووته‌کانی کافکایا ڕاکشابوون2
گریانی ئه‌و توفڵه زۆڵانم زه‌ووت ئه‌کرد
کاتێک له باوه‌شی ڕاهیبه‌کانا ئه‌گریییان
من وتم
مردن له ده‌ره‌ی ژیان و
ژیان له جێگه‌ی خۆ‌یا ببووه به‌رد
بببینه چه‌ند ماندووتر بووم
فروغ باسی له وێرانی باخچه‌که کردوو
من له دنیا
ئه‌و خه‌سته‌خانه‌ی هه‌بوو باخچه‌ی بۆ ئه‌برد
من چییی؟
1. ئه‌م دێڕه
شعرییه له‌مان هه‌ناسه‌ی ئه‌و دێڕه‌ی خه‌ییامدا خۆی ده‌بیینێته‌وه
(یان چۆڵ بیبانه وه‌ک به‌ری ده‌ست)
2. مه‌به‌ست له چیرۆکی ڕێگای مردوانی فڕانس کافکایا