چیرۆک
دادگایه‌کی تر
ژوان ئاواره
ئه‌و ئێواره‌ی که ته‌رمه‌که‌تیان داگرته خوارێ و ته‌سلیمی باوکه هارونیان
کرده‌وه بۆت نه‌گریام ، یانی نه‌مده‌ویست قبوڵی بکه‌م ئه‌سڵه‌ن تۆ مردوویت،
هه‌ردوو گلێنه‌کانت ڕژابوونه به‌ر چاوت ، لیکێکی ته‌ڕو ڕوون له گۆشه‌ی
لێوه‌کانته‌وه‌و به‌سه‌ر پارلێمی ملیوانه‌که‌تدا ئه‌ڕژا ، پاڵتۆ ئه‌مه‌ریکیه‌که‌ت
وه‌ک هه‌میشه ده‌ڵپ و فش ، ده‌سته‌کانت له نێو دوودانه ده‌ستکێشی گۆشتی دا
یه‌کانگیری گوورزه‌ی ته‌لی چواره‌م و پێنجه‌م بوو بوون ، له‌به‌ر پیاوانی ئاسایش و
تیمی فریاد گوزاری، ئه‌و هه‌موه کامێرامان و ڕۆژنامه نووسه خیگله ڕێم
ده‌رنه‌ئه‌کرد بێم، دڕم به‌وهه‌مووه حه‌شاماته بۆلێ نه‌ئه‌دراکه له‌و ئێواره
سارده‌ی کانوونی دووهه‌م دا هاتبوونه دیاری ته‌رمه‌که‌ت ،
سه‌یریان ئه‌کردوو وێنه‌یان ئه‌گرتیت،
سه‌یریان ئه‌کردوو تفیان لێ ئه‌کردیت،
سه‌یریان ئه‌کردیت و له باوکه هارونیان ئه‌پرسی ، و باوکه هارون سوێندی شه‌ره‌فی
ده‌خوارد مانگێک به‌ر له‌وه‌ی تۆ له ڕه‌حمی گوڵ په‌ریی دا نوتفه بگریت ئه‌و چۆته
زیاره‌تی ئیمام حسن له که‌ربه‌لاو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ، ژنه‌که‌شت بێ ئه‌وه‌ی
که‌سێک له‌باره‌ی تۆ شتێکی لێ بپرسێت به‌رده‌وام دوو باره‌ی ئه‌کرده‌وه:
له‌یه‌که‌مین شه‌وی بوکێنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ سه‌رینی شه‌وانی له‌گه‌ڵت جووت نه بوه
نه‌ی هێشتوه له به‌یه‌نی بکه‌ویت ،
ته‌داره‌که‌که‌ت هێشتا ئاماده نیه ، سوکتر له هه‌میشه دێیت به‌ده‌سته‌وه
،باوکه هارون له مردوو زیندووی که‌سێک ئه‌بات که تۆ له تۆییه‌وه داکه‌وتوویت ،
خوشک و براکانت ماڵه‌که به‌جێ ئه‌یه‌ڵن و ئه‌ڕوان ، گوڵ په‌ریی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێسکت
له بوونی ئه‌و نه‌گرتبێت له ڕووی هه‌ڵ نایه له ته‌رمه‌که و بنوڕێ ، بڕیار
وایه وتاری هه‌ینی هه‌رچی مزگه‌وته‌کانی شاره ئه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ر تۆ بێت ،
هیچ مه‌لایه‌ک نایه‌ته دیارت تۆ ته‌نها که‌سێکیت بێ ته‌ڵقین ئه‌نێژرێێ ، وێنه‌کانت
به هۆقه ده‌چنه سه‌ر شاشه‌یی تیڤی ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌کان .
سه‌رۆکی ئاسایش به نێو داڵانی ماڵه‌که‌تدا ئه‌گه‌ڕێ هه‌رچی ده‌رگاو هه‌رچی باوه‌ڵ
و هه‌رچی که‌وانته‌ره ئه‌ی خاته سه‌رپشت ،هیچ نابینێ. هه‌زارو یه‌ک پرسیار له
ژنه‌که‌ت ده‌کات ، بونموونه ، له کوێدا ئه‌نووسیت ، ڕۆژانه چه‌ند جار ده‌چوویته
ده‌رێ ، شه‌وانه کێ له گه‌ڵت ئه‌مایه‌وه .....،،؟
ژنه‌که‌ت هیچێ له باره‌ته‌وه نازانێ، شانه‌کانی هه‌ڵ ئه‌ته‌کێنێت و به ده‌وری
سه‌رۆکی ئاسایشا وه‌ک جانانه دێت و ده‌چێت، وای ده‌رئه‌خات که هه‌رگیز بون
نه‌بوونی تۆی بۆ گرنگ نه‌بوه ، ڕێی نه‌داوه هه‌رگیز له باخی بکه‌ویت.
سه‌رۆکی ئاسایش داوای لێوانێ ئاوی سارد ئه‌کات سه‌ر تا پێێ قه‌ده‌م له ژنه‌که‌ت
ئه‌نۆڕێ ، ڕۆژانه زیاتر له سێ جار دێته ماڵه‌که‌ت، به‌بیانۆی ده‌ستگیرکردنی
گروپێكێ تر ، که‌سێک ، پارچه کاغه‌زێک ، شتێکی تایبه‌ت له ژیانی تۆ .
ده بنوا هه‌موویان پێیان وایه تۆ مردوویت ، من ته‌نها که‌سێکم له پشت ئه‌و
به‌رمیله له چوار لا شکاو ژه‌نگاوییانه‌وه سه‌ربانێوه لێت ئه‌نۆڕم و هاوار
ئه‌که‌م (تۆ نه مردوویت ).
به‌و دوو چاوه درشت و ته‌وێڵه پان و چه‌ناگه شکاوه‌وه تێم ئه‌ڕوانیت و هیچێ
ناڵێی، (ئه‌فشار به‌گ ) یانی سه‌رۆکی ئاسایش تکا له
کامێرامانه‌که‌ی دواوه‌ی ده‌کات له‌ته‌نیشته‌وه بۆ شاهیدی مه‌ردایه‌تی وێنه‌یه‌کی
لێ بگرێ.
هه‌رچی گورزه ته‌لی یه‌که‌م و دووهه‌م و سێهه‌مه له زه‌وی ده‌خشێ تۆ به گورزه‌ی
چوارهمه‌وه گیرساویی و ئیدی شتێکی وای نه‌ماوه، سێ کرته‌ی تر‌و ته‌واو ،
مه‌قه‌سته‌که قورس‌تر له وه‌زنی هێزی ده‌سته‌کانته ، په‌نجه‌کانت گۆناکات ،ئه‌مه
یه‌که‌مین جار به درێژایی سی و دووساڵ ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رماو زوقمێکی له‌م جۆره
ده‌سته‌و یه‌خه بیت ڕه‌گه‌کانی گه‌ردنت هه‌ڵساون و خه‌ریکه به‌ربینت که‌وڵ
ئه‌که‌ن ، هه‌ڵامه‌تێکی دوو هه‌فته‌یی لێ ناگه‌ڕی نه‌فه‌سێک بکێشیت ، زیاتر له
یه‌ک دانه کاژێره به‌و به‌رزاییه‌وه‌ی ،هه‌زار جار به چه‌پ به ڕاست خوارو
سه‌روی عه‌موده‌که‌دا ئه‌ڕوانیت ده‌ستی چه‌پت له‌سه‌ر نیتاقه‌که‌ت ڕائه‌گریت ،
خه‌ریکم ده‌نوسم تیاماوم نیتاقاکه‌ی چ ڕه‌نگه ، ده‌بێ له خۆوه بینوسم ، نا،،، نا
لایته‌که چکۆله له‌سه‌ری ده‌فته‌ره‌که به‌رز ئه‌که‌مه‌وه ئه‌مه‌وێت نیگات ،
جوڵه‌ی نا ئاسایی بڕۆ کانت ، له‌رزینی ده‌سته‌کانت بنووسم ، په‌شیمان ئه‌بمه‌وه تۆ
به‌رده‌وام چاوێکت له‌سه‌ربانه‌که‌ی ئێمه‌و له‌سه‌ربانه‌که‌ی ئه‌و لاو، ئه‌ملاو
،ئه‌ولای، تره ، لامپاکه له‌سه‌ر ده‌فته‌ره‌که‌م ڕائه‌گرم له ئێشکردنی
قه‌ڵه‌مه‌که ته‌ئکید ئه‌که‌مه‌وه‌و ئه‌مبینی ، بۆ یه‌که‌مین جار به‌ودوو چاوه
تیژ‌و بزه‌وه تێم ئه‌ڕوانیت، دڵم دائه‌خورپێ ، وه‌ک کچه ئێراقیه‌که‌ی نێو
پاڵه‌وانی فلیمه‌که‌ی لۆس خۆم دێته پێش چاو ،بیر له ته‌واوی ئه‌و هه‌موو ڕۆژانه
ئه‌که‌ممه‌وه که‌به‌رده‌متدا ڕه‌ت ده‌بووم له‌پێشتدا هه‌ڵ ئه‌نووتام و سه‌رنجت
نه‌ئه‌دامێ ، سولفم له مازاده‌که‌م ئه‌داو تۆ ڕۆزمه‌نت ئه‌کێشا، به‌سوکی ده‌رگایی
سه‌یاره‌که‌م دائه‌خست ئه‌ترسام پیاوه‌تیت بشکێ ، سه‌رم ئه‌نا به‌سوکانه‌که‌وه
ئه‌گریام به‌خۆم ده‌ووت ( له‌به‌رچی داریوو سه‌یرم ناکات )ئه‌هاتمه‌وه‌و ئه‌چوومه
ژورێ ده‌رکه‌م دائه‌خست . هیچم نه‌ئه‌خوارد، ئه‌منووسی سه‌رم به‌رزنه‌کرده‌وه،
ئه‌منوسی به‌ته‌واوی ئه‌و هه‌موو ڕۆژانه‌ی لێت نه ئه‌ڕوانیم ئه‌گریام، به‌ته‌واوی
دانیشته‌کانی سه‌ر گاشه به‌رده‌که‌ی پشت که‌وڕگه‌که، به‌هه‌موو
ئاغه‌زه‌جگه‌ره‌یه که به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌رچی جگه‌رکێشی دنیایه ئه‌تخسته‌وه
گیرفانه‌کانه‌کانته‌وه ئه‌ڕۆیشتیت، به ژنه سه‌گه‌که‌تا ئه‌ڕۆمه‌وه که وه‌ک
تیاترۆ به پاره له‌گه‌ڵی ئه‌نووستیت.
بۆ یه‌که‌مین جاره لێم ئه‌روانیت مه‌قه‌سته‌که‌له ده‌ست وه‌خوارۆ ئه‌که‌وێ ،
ئه‌وه‌نده په‌شۆکاو شپرزه ده‌ستکێشه‌که‌ی ده‌ستی چه‌پت فڕێ ئه‌ده‌یت له‌بری
نیتاقه‌ته ته‌زووی موجه‌ب و سالبی گورزه‌که ئه‌گریت هاوارئه‌که‌یت :
ــ ئه‌فشاربه‌گگگگگگگ
حه‌وت ته‌قله تاسار پاساره‌که ئه‌ده‌مه‌وه ئه‌قیژێنم که من ،
هیچێ ناڵێێت وه‌ک په‌یکه‌رێکی سوتاوی ده‌ستی ناشیترین هونه‌رمه‌ند به
به‌دارتێله‌که‌وه نووساویت ،یانی ته‌واو ، دڵم خه‌ته‌ره‌ناکات ،یانی نا‌مه‌وێت که
ئه‌سڵه‌ن قبوڵی بکه‌م تۆ مردوویت ، ده‌مه‌وێت باوه‌ڕبێنم کایه ئه‌که‌یت ،
ده‌مه‌وێت باوه‌ڕبێنم تاقیم ئه‌که‌یته‌وه، ده‌مه‌وێت باوه‌ڕبێنم ته‌مبێم ئه‌که‌یت
،مه‌گه‌ر شتی وا ئه‌بێت ، بوچی نا ، ناا نابێت .... ئه‌بێت نا ئه‌بێت ..... نا
...بێت به‌یانی سه‌عات هه‌شت شایه‌د که‌مێک دێرتر ده‌گه‌نه سه‌رت له‌ناو ده‌یان
پۆلیسی کڵاشینکۆف به‌ده‌ست له‌پشته‌وه له نێوه‌ڕاستی خۆیاندا ناشیرین‌ترین کلتوری
بردن ئه‌تبه‌ن ، به‌چاوی دوژمن ، سه‌گ ، ئه‌ژدیها ،تێت ئه‌ڕوانن ، ئه‌گه‌یته
به‌رده‌م ئه‌فشار به‌گ سه‌ر دائه‌خه‌یت ، ئه‌فشار به‌گ یاری به ده‌مانچه‌که‌ی
ئه‌کات ، به‌سه‌رپیاڵاوه‌کانیا ئه‌که‌ویت ، ئه‌فشار ده‌مانچه‌که‌ی له‌ژێر چنه‌ت گیر
ئه‌کات ئه‌نه‌ڕێنێ :
ــ ئاخر نامه‌رد پیاو له‌گه‌ڵ ئێسک و خوێنی خۆی وائه‌کات ؟
له‌به‌ری ئه‌پارێته‌وه ( ئاخرر جه‌نابـــــــ ،،
ـــ بیبڕه‌ره‌وه گه‌واد
دوو دانه پۆلیس له دواوه ده‌سته‌کانت ئه‌گرن ، بۆ ژووری پێنجه‌می ده‌سته چه‌پ
ئه‌تبه‌ن ، زیاتر له هه‌شت دانه مانگ له‌وێدا ڕاتده‌گرن و دادوه‌ریت ناکه‌ن ،
زیاتر له‌هه‌شت مانگ هاتن و چۆنی به‌رده‌وامت له‌مسه‌روه بۆ ئه‌وسه‌ره له
چه‌په‌وه بۆ ڕاست ،سه‌ره‌تا بیر له هه‌ڵاتن ده‌که‌یته‌وه ،ناتوانین تا ده‌گه‌یه
ده‌رکه‌ی یه‌که‌م ده‌بێت دوازده وێستگه ببڕیت ، دوازده وێستگه مه‌گه‌ر هه‌ر به
خوا ببڕێت خه‌ریکه تاریکایی نێو ژوره‌که ئه‌تکوژێ ، وه‌ک ڕۆژنامه نووس دێمه
به‌رده‌رکی زیندانه‌که‌ت ئه‌مه‌وێت که پێت بڵێم:
ــ به‌درێژایی هه‌شت دانه ساڵ له پشت ئه‌و به‌رمیلشکاو ژه‌نگاوییانه‌وه تۆم
نووسی تۆ خۆت ، ئه‌و پیاوه‌ی که‌س نه بوو به‌هاوڕێت نه کوڕه‌کانی سه‌ید کازم نه
ئه‌وه‌کانی حاکم زائید نه ئه‌و کوڕه سه‌رمایه‌دارو شارستۆن له‌پێیانه‌ی که‌تکایی
خوێنه‌که‌ی سیاوه‌شت لێ ئه‌کردن و چاو‌دێر و ئێشک گریتیان قبوڵ نه‌بوو ..
سه‌رۆکی زیندانه‌که‌ت داوای لێبوردنم لێ ئه‌کات ده‌ڵێ :
ـــ خانم من وه‌ها ئیزنێکم که ڕێگه به‌م تۆ بیبینیت،
یانی ناتوانم بتبینم ، بڕیار وایه ئێواره‌ی سبه‌ینێ دوای هه‌شت دانه مانگ
بتبه‌نه هۆڵی دادگا ، ، ئه‌ترسیت زیاتر له هه‌ر کات ئه‌ترسیت ، که‌سێکت که له‌وێ
نیه ، نه گوڵ په‌ریی که کلیلی ژێرخانه‌که‌ی بۆ ڕائه‌گرتی و له‌گه‌ڵت گوێنی بو
هه‌رچی گورزه ته‌لله ئه‌دوری ، نه باوکه هارون که سوێندی ده‌خوارد تۆ نه‌بایی
هه‌رگیز نه‌یانده‌توانی له نان وشکیش مه‌ستت ببن، نه ژنه ده‌خه‌ڵ و سازنه‌که‌ت
که به‌سه‌فته‌یه پاره سوڵحی شه‌وێکی ئه‌کردیت ، نه دۆستێک نه که‌سێک ، .
له‌وه‌دایی زروات بتۆقێت و خوڕ خوڕ جۆگه‌له له‌شه‌رواڵه‌که‌ت بۆ پێشده‌می جه‌نابی
دادوه‌ر درێژ بێت ، ئه‌وه‌ی زیاتر له‌هه‌رشتێ نیگه‌ران و ماندووت ده‌کات ،
دادوه‌ریته ، ئاخر دادوه‌ریت په‌یوه‌ندی به باشی و خراپی دۆسیه‌که‌ته‌وه نیه ،
په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه چه‌ند که‌س ده‌ناسیت ، خوانی مه‌ییت بۆکێ ڕازاندۆته‌وه
،شه‌وتادره‌نگ له گازینۆ له‌گه‌ڵ چ گه‌وره به‌رپرسێکدا مه‌ستیت کرده‌وه .
له فایله‌که‌تدا ناوی زیاتر له په‌نجا دارتێلی تیایه سوێند ده‌خۆی به‌شه‌ره‌فت
که‌وانیه جه‌نابی دادوه‌ر ده‌دا له قاقایی پێکه‌نین ، وه‌ک پاڵه‌وانی نێو ئه‌و
فلیمانه خۆت ده‌بینیت ، خه‌ریکه ده‌ڵێم چی .. پاڵه‌وان ؟ پاڵه‌وانی چی! ، مه‌گه‌ر
تۆ چه‌ند جار چویته‌ته سینه‌ما ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌تهێنایه‌وه به‌شی دانیشتن
به‌دیار ته‌له‌فزیۆنیه‌کی ره‌ش سپی ده‌کرد .
جه‌نابی دادوه‌ر چه‌ند جارێک ئه‌کۆکێت و چه‌کوشه‌که‌ی ده‌دا به‌مێزه‌که‌داو له
ناوی سیانیت ئه‌پرسێت له ئه‌سڵت نه‌سه‌بت له‌که‌سێک که ناسیوته له دیکۆمێنتێک
له ژماره‌ی تێلێفونێک له شتێک که‌وای کرد بیر له‌وه بکه‌یته‌وه ؟
ڕدێنت هه‌ڵ ئه‌کڕێنیت و شان شکاو سه‌ر کز به‌ر سمێڵت وه‌کو هه‌میشه ئه‌کرۆژیت
ئه‌ڵێێ:
ـــ جه‌نابی داده‌وه‌ر من ڕێگا چاره‌یه‌کی ترم نه‌بوو ، تۆ به‌جێ گه‌ی من بایی چیت
ده‌کرد ،؟
ــــ هیچ شتێک خراپ تر له‌وه‌نیه تۆ کردوته ،هه‌رچیه‌کم کردبا بیرم له شتێکی نا
ویژدانی نایاسایی نه‌ئه‌کرده‌وه .
ــ کامم یاسا جه‌نابی حاکم ؟ یاسا کاتێک ده‌بێت که من و تۆ هه‌ردوکمان هه‌بین که
منێک نه‌بم و تۆیه‌ک هه‌بیت ده‌بێت چ یاسایه‌ک له گۆڕێ بێ ؟.
جه‌نابی دادوه‌ر تێت ناگات تکا ده‌کات ڕوونتر بدوێیت ، ته‌ماشایه‌کی ئه‌که‌یته‌وه
و سه‌ر دائه‌خه‌یت دووباره‌ی ئه‌کاته‌وه که بدوێی ،
ــــ سه‌باره‌ت به چی جه‌نابی دادوه‌ر؟
ــــ شتگه‌لێک که ده‌بوو بیان ڵێێت و نه‌تووت
ــــ من هه‌موو شتێکم ووتوه سه‌رۆک گیان، زیاتر له‌وه‌ی که‌ده‌بوو بیان ڵێم، یاسا
کاتێک ده‌توانێت هه‌بێت که نهار و ناشتایی و گیرفان و زینده‌گی من وتۆ وه‌ک یه‌ک
بێت ، کاتێک که‌شته‌کان هه‌میشه هی تۆن .... خوا هی تۆ و، ژن هی تۆ و، ماڵ هی تۆ‌و،
دادگا هی تۆ !!! من چی ..... جه‌نابی حاکم.. بڵێ من چی .... من چی ؟ به‌مه‌رگی تۆ
ماندوو بوم ئه‌وه‌نده وه‌ک گه‌ماڵ به پیاوه‌تی خۆم وه‌ڕیم ،
جه‌نابی دادوه‌ر .ڕاستی من که‌بێ تاوان نیم به‌ڵام ... ،
جارێی تر چه‌کوشه‌که‌ی به‌رز ئه‌کاته‌وه له نێوی سیانیت ئه‌پرسێت ، هه‌ردوو
گوێیه‌کانت قورس بوون هیتفۆنه‌که دائه‌نێیته‌وه به ده‌نگیک که له‌وه ئه‌کا
ڕه‌گی هه‌رچی ئومێدیه وون کردبێت دووباره‌ئه‌که‌یته‌وه:
ــ داریوو هارون خواداد
له ناو ته‌مه‌ن و پیشه‌ت تاده‌گاته‌وه سه‌ر دۆسیه‌که‌ت ، تۆ زیاتر له په‌نجا
دانه عامودت بڕیوه ،به‌مه‌وه ده‌کاته په‌نجاو یه‌ک واتا برق و ڕووناهی زیاتر
له چه‌ند ماڵ ، هاوار ئه‌که‌یت:
ـــ جه‌نابی دادوه‌ر من وه‌ها کارێکم نه‌کرده‌وه‌و ئه‌وه‌ی له دۆسیه‌که‌ی ئێوه
دایه که‌م تا زۆر له‌گه‌ڵ ژیانی من نادوێت ، ئێستاکێش بۆ خۆم پێم وایه ئێوه
کایه ئه‌که‌ن بۆچی ده‌تانه‌وێت زیاتر له‌وه بڵێن که کردومه ، من که له سێ
مانگ که‌مترو له چوار عامود سه‌رترم نه‌بڕیوه ، مه‌گه‌ر په‌روه‌نده‌که واناڵێت؟
جه‌نابی داده‌وه‌ر توڕه ئه‌بێت ، لیکاوه‌که‌ی ده‌می بۆ کۆناکرێته‌وه به بیانووی
حورمه‌تی دادگا بێده‌نگت ده‌کات ، جه‌لسه‌که‌ی تۆ قه‌رباڵغ تر له‌وه‌یه که بیرت
لێ ده‌کرده‌وه ، تاوێک له‌رز ده‌تگرێت تاوێک تا ، به‌زه‌حمه‌ت خۆت ڕائه‌گریت
ــــ بۆچی بیرت له کردنی کارێکی تر نه‌کرده‌وه ؟
ـــ چ کارێ جه‌نابی حاکم ؟ ئێوه بڵێن چ کارێ ؟ چه‌ند جارێک له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری
گومرگ قسه‌م کرد ، بڵێ تۆ له کوێی بوویت، حانووتێکی چکۆله‌م له دواناوه‌ندیه‌کدا
کچاندا به‌کرێ گرت که‌س قه‌رزی کڕینی که‌ره‌سه‌کانی نه‌دامێ و ،ویستم پارچه‌یه‌ک
زه‌وی چکۆله له ئاواییه‌کی دور ئیجارکه‌م له به‌ر لوغم و مین نه‌موێرا من
له‌ته‌واوی هه‌موو گره‌وانه‌دا که له‌پایی سبه‌ینێم کردم دۆڕام ، جه‌نابی حاکم
ده‌مویست به پێچه‌وانه‌ی چاره‌نووسی خۆمه‌وه پێ هه‌ڵگرم به‌ڵام کاتێک که ئاوڕم
دایه‌وه بینیم پاکانم خیانه‌تم پێ ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵم ڕێ ناکه‌ن ،
ـــ تکایه بچوره سه‌ر ئه‌سڵی ئه‌و قسه‌یه‌ی که من ده‌مه‌وێ
ـــ چ قسه‌یه جه‌نابی دادوه‌ر ، ده‌ی ئه‌سڵی گرفته‌که هه‌ر لێرانه‌س ، من ده‌بوو
چ کارێک بکه‌م ،ده‌بوو ببمه چه‌ته‌و سه‌رانه له تاجیرو پیله‌وه‌رو کوڵبه‌ره‌کان
وه‌رگرم یان ببمه ئارته‌شی له ئێستایه‌کدا دوو برا له ماڵێک و دوو خوا له
ئاسمانێکا نایان کرێت ، تۆ ڕازیت جه‌نابی دادوه‌ر ببمه قاتڵ سوێند ده‌خۆیت که
ڕازیت ،چه‌ند ده‌ده‌یت تا ده‌سته‌کانم ڕابێنم و تفه‌نگیان خۆش بوێ ، چه‌ند ده‌ده‌یت
جه‌نابی دادوه‌ر چنددددددددد ، زمانت له نێو ده‌متدا بۆ هه‌ڵ ناسوڕێ ووشه‌کان له
مه‌ڵاشووت ئه‌چه‌قن ، ده‌نگت ده‌رنایه ، جه‌نابی دادوه‌ر ئه‌ڵێ:
ــ بڕینی زیاتر له‌په‌نجا دارتێل یانی دانیشتنی چه‌نده‌ها ماڵ له تاریکداو
ڕووکر...،
به‌ر به‌رته‌واو بوونی ڕسته‌ی ئه‌گریت و هاوار ئه‌که‌یت،
ـــ باشتر له هه‌ر کارێکه جه‌نابی دادوه‌ر ،ته‌له‌کان دروست ده‌بنه‌وه چی له‌وه
خراپتره بۆ هه‌تا هه‌تاییه نه‌بیت ، خه‌ڵک به بێ کاره‌با ئه‌ژین ،به‌ڵام به بێ
ده‌نگ و هه‌ناسه‌ی یه‌کتر به‌بێ کردنه‌وه‌ی ده‌رگاو له‌سه‌ر لا خۆ کردن به ژووری
.........................،، جه‌نابی دادوه‌ر خودا نات به‌خشێت مناڵه‌کانی کیانوش
هه‌ر له‌دوای ئه‌و ئێواره‌وه‌ی باوکیان مرد به‌یانیان هه‌تا ئێوارێ به
کوڵانه‌کاندا ئه‌گه‌ڕان و ، چیت ده‌کرد جه‌ناجی حاکم سه‌رنوێلک نه‌ئه‌ما وه‌ک
مه‌گه‌ز نه‌که‌ونه دووی ،قالۆره‌یان ئه‌خواردوو به‌دزیه‌وه توێکڵه شووتی
به‌رماوه‌ی گاکانی سه‌ید کازمیان ئه‌لسته‌وه ، پاره‌ی دوو دانه گورزه ته‌لم دانێ
جه‌نابی حاکم ته‌نها دوو دانه گورزه ، دایکیان ده‌ستی کرد به گریان، خه‌ریک بوو
به‌سه‌ر پیاڵاوه‌کانما بکه‌وێت دانه‌ویمه‌وه‌و نه‌مهێشت ، گفتم دایه وه‌ک خوا‌و تۆ‌و
حیزب و نیشتمان له بیری کردوون له بیریان نه‌که‌م .
تکا ده‌که‌م جه‌نابی دادوه‌ر گه‌ر من نه‌بم ئه‌وان ده‌مرن ، ئه‌و ژنه‌به‌ته‌نیا
گورچیله‌یه‌کی ئاوساوه‌وه به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موه تاریک و ترسه برسیه‌تیه ناگرێ
، شتێک بکه بالێره بچمه‌ده‌رێ من به‌ڵێنیم به ئه‌وداوه ئه‌گه‌ر چی ڕووناهی
ئه‌رزو ئاسمانم بڕیبێت گورچیله‌ی بۆ بکڕم ، گاز نه‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌و ئه‌مرێ ، گاز
نه گه‌ڕێمه‌وه چیــــــــی ؟ ئیدی تا هه‌تا هه‌تایه کیانوش نام به‌خشێت ، ده‌ڵێت
تۆ ئه‌و ڕه‌فیقه سه‌گه بوویت که من ده‌بوو هه‌ر له نوتفه‌وه له بیرت که‌م
،ئه‌و چووزانێ جه‌نابی سه‌رۆک ئه‌و چووزانێ ، عه‌ینه‌ن تۆ که نایفامی و ئێوارێ
که ئه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵێ هه‌موو شته‌کان له‌م هۆڵه‌یه‌دا به‌جێ دێڵیت و وه‌ک
زێوانێکی که خه‌م ترس و تاریکی گۆڕستان دای ناچڵه‌کێنێت . به ئاسوده‌یی ده‌نویت،
یه‌ک ده‌نێریه سه‌ر په‌تی سێدار ناپرسی شه‌وێ ژنه‌که‌ی چۆن ڕۆژ ئه‌کاته‌وه ،
یه‌کێ هه‌تا هه‌تا یی ، یه‌ک بیست ، یه‌ک پازده ، ناپرسیت ، ، داڵغه‌ی ئه‌وه‌لێ
ناده‌یت مرۆڤی ناو په‌روه‌نده‌و دۆسیه‌کانت که ئاخۆ ڕاستی مردوون یان زیندوو !
جه‌نابی دادوه‌ر زه‌نگی ته‌واو بوونی کاته‌که‌تت بۆلێ ده‌دات و تۆ له‌سه‌ری
ئه‌ڕۆیت:
چ کارێێ جه‌نابی سه‌رۆک ؟ ، باوکه هاروون نه‌فه‌سی چۆله‌که‌یه‌ک وه‌رناگرێت و ئیدی
له ئۆیی هیچ کارێ نایه ، گاز مرد سه‌رۆک گیان گاز مرد من ده‌بێ چ وه‌ڵامێک به خۆم
بده‌مه‌وه که هه‌تا هه‌تایه ئه‌مرم ، گوڵ په‌ریی ڕۆژێک ڕۆزمه‌ن نه‌کێشێ به‌و
خوایه جه‌نابی حاکم خۆی ئه‌ڕنێت ، وائه‌ڵێت هه‌ردوو چاوه‌کانت پڕ ئه‌بێت له ئاو
به به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ست ئه‌که‌ی به گریان، به‌ری ده‌سته‌ڕاستت له سه‌ر لێوانت
ڕائه‌گریت ،جه‌نابی داده‌وه‌ر ده‌ست له ژێرچه‌نه تێت ئه‌ڕوانێت بۆ یه‌که‌مین
جاره دوای بیست و پێنج ساڵ خه‌مێکی له‌و جۆره دای ئه‌گرێت ،عه‌ینه‌که
زه‌ربینیه‌که‌ی دائه‌گرێت ، پێڵۆکانی هه‌ڵئه‌گڵۆفێت ،دادگا ئه‌وه‌نده خامۆشه که
ئه‌توانیت سوێند بخۆیت ته‌نانه‌ت پاسه‌وانێکیشی لێ نیه ، له‌وه‌دای له هۆش خۆت
بچیت به‌رچاوت ڕه‌ش ده‌بێت هه‌ست ده‌که‌ی ده‌ماره‌کانت سست و خاوتر بوونه‌ته‌وه ،
جه‌نابی حاکم تکایی وه‌رگرتنی پشوویه‌کت لێ ئه‌کات ،و په‌رداخێک ئاوتت ده‌ده‌نێ
چه‌ند ده‌که‌ی بۆت قووت ناچێ ، هه‌ڵه‌سیه‌وه به‌ئه‌سته‌م له‌سه‌ر پاکانت خۆ
ئه‌گریت تکا ده‌که‌ی له جه‌نابی داده‌وه‌ر بتکوژێ ،هاوارئه‌که‌یت:
ــــ بنوسه با هه‌ر ئه‌مشه‌و لێبمه‌وه ئێسک وپروسکم بێ به تۆز ، ئه‌وه‌گه‌ردنی
من ئه‌و سێداره‌ی تۆ .
ده‌ڵێێ ، شه‌وانه‌م خه‌وم لێ ناکه‌وێ ، من به‌رگه‌ی بیرکردنه‌وه له گوڵ په‌ریی
ناگرم ، ده‌زانم هه‌رچی بنێشت و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی دنیایه جایی نه‌فه‌سێکی بۆ ناگرێ،
باوکه هارون شه‌وانه بێ پاراستۆڵ ئه‌خه‌وێت ده‌بێت چه‌نده ته‌پاوتل بکات ، چه‌ند
جار بناڵێنێت ، کارێک بکه لێره بچمه‌ده‌رێ ، جه‌نابی حاکم مه‌یه‌ڵه تائه‌به‌د
له‌ڕووی کیانوش خه‌جاڵه‌تی غیره‌تێ بکێشم که تۆ ڕێت نه‌داوه بم ببێت . بۆهه‌ر
سه‌قه‌رێکم ده‌نێریت مه‌منێره‌وه بۆ ئه‌و ژووره نه‌فره‌تیه ، ئه‌گه‌ر نا
مه‌یه‌ڵه ژنه‌که‌ی کیانوش بمرێت ، بیبره ناوه‌ندییه خێر خوازییه‌کان ،
له‌ڕۆژنامه‌کاندا له‌سه‌ری بنووسه تۆ به‌سه‌وادی وه‌و من عه‌وام نیت، من به ئه‌و
به‌ڵێنیم داوه زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ بکه‌م بیبه‌ن بۆ شارێکی دوور به‌ڵێنیم به
ئه‌وداوه ڕۆحی کیانوش ئاسوده بێت و نه‌یه‌ڵم ئه‌و بمرێ گه‌ر نا جه‌نابی دادوه‌ر
خۆت بیخوازه، کێ ڕابه‌ردارییه ئه‌و بمرێ ،ئه‌وه‌نده کاڵ بۆته‌وه به‌شه‌ماڵیش
ئه‌وه‌رێ .
به‌رده‌وام ئه‌بیت و جه‌نابی حاکم هیچێ ناڵێت باری ده‌رونیت جۆرێکه دادگا هیچ
حسابێک له‌سه‌ر قسه‌کانت ناکات ، جارێ‌تر میکه‌که ئه‌گریه‌وه وڕێنه ئه‌که‌یت
پێئه‌که‌نیت و ئه‌ڵێێ بیخوازه ئاغا ده‌گریت و ده‌ڵێێ :
ـــ زه‌ماوه‌ندی له‌ته‌ک که جه‌نابی حاکم ،گه‌رشه‌وانه گه‌ڕایته‌وه ماڵێ له نێو
جێگه‌که‌تدا نه بوو توخوا هیچێ مه‌ڵێ ئه‌و عاده‌تیه به هه‌وایی نێو جێگا ئه‌مرێ
پایزه نام زستان به‌فر بۆران و کڕێوه هه‌رچیه‌که ئه‌و ئه‌شێ مانگ له‌به‌ری
هه‌ڵپێکێ ئه‌وجا ئه‌خه‌وێ ، ئه‌زانم ناتوانی تاموڵی که‌یت ، قه‌یچیه‌کا جه‌نابی
حاکم( پیاوه گه‌وره‌کان له زۆرشت ئه‌بورن) زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ که بیبه‌ره بۆ
شاره دووره‌کان ، بیبه‌ره ته‌ماشایی ئه‌و فلیمانه‌ی دێر بلیتی بینیان ده‌ست
ئه‌که‌وێ بیبه‌ره ڕستۆرانه‌کان سه‌ندویچی بۆ بکڕه ،دووڕیی ده‌ریایی بکه‌ره قامکی
گه‌ر ونیشی کرد تو مه‌رگی خۆت مه‌یه‌ره‌وه به ڕوویدا ، ئه‌و ئه‌توانێ جارێکی تر
بژی بۆچی نا ڕه‌نگه تاریکیایی شه‌و بێ له ترس و دڵه‌خورپه باوه‌شێکی تری تیا بێت
بۆ ئه‌و ، مه‌یه‌ڵه سنگی به‌رۆکی وه‌ک سنگ و به‌رۆکی ئه‌و پیرێژنانه‌ی که
شه‌یتانیش نایه‌ته دیاریان له نێو سوخمه که‌یدا بمرێ .... گورچیله‌ی بۆ بکڕه
جه‌نابی حاکم گورچیله .... گورچیله ،، بۆ بمرێ سه‌رۆک ئاخر بۆ بمرێ
سه‌رۆکی ئاسایش له گرتنی وێنه‌که‌ی ئه‌بێته‌وه‌و هێشتا ته‌داره‌که‌ت ئاماده نیه
، هیچ په‌یگانێ نه‌هاتووه تا گۆڕستان هه‌ڵت گرێت ، که‌س نه‌هاتۆته ژێر داره
مه‌یته‌که‌ت باوکه هاروون به‌رده‌وام کفر ئه‌کات له مردوو زیندووی که‌سێک ئه‌بات
که تۆ له تۆیی داکه‌وتوویت ، گوڵ په‌ریی له ڕووی هه‌ڵ نایه له ته‌رمه‌که‌ت
بنوڕێ پێێ خۆشه توتکه‌ی هیندی له ڕه‌حمیه‌وه داکه‌و‌تبایه نه‌ک تۆ ، ژنه‌که‌ت
به‌رده‌وام سوێند ده‌خوات له‌یه‌که‌مین شه‌وی بوکێنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ سه‌رینی
شه‌وانی له‌گه‌ڵت جووت نه بوه‌وه‌و نه‌هێشتوه‌وه له باخی بکه‌ویت ،،،
ئه‌م وێنه‌یه یه‌ک له کاره‌کانی وێنه‌کێش و
شاعیر‌و ئه‌کته‌رو سیناریستی فه‌ره‌نسی ژان کوکتوویه