ئه‌و ده‌مه‌ى..مانگ
زانا سامان
ئه‌و ده‌مه‌ى مانگ عاشق ده‌بێ
چاوێک نییه
ته‌ماشاى روونێتى بکا
هیچ په‌نجه‌یه‌ک
تواناى نابێ
خۆى بۆ ڕاکێشێ
ئه‌ستێره نییه
له‌حزووریا
خه‌ریکى په‌خشکردنى
ترووسکه‌کانى دڵى بێ،
ئاسمان له‌حه‌ژمه‌ت جوانییه‌که‌ى
هه‌ور ده‌کا و
باران ده‌گرێ
زه‌وى پرچى شانه ده‌کا و
کانى حه‌زى لێ ده‌ته‌قێ
(با) لوولده‌خوا و
شه‌پۆلى نێو رۆحى ده‌ریا
به‌خه‌به‌ردێنێ،
ئه‌و ده‌مه‌ى
مانگ
عاشق ده‌بێ..
په‌نجه‌ره‌کان
بۆ گه‌یشتنى هه‌ندێک
رووناکایى ئه‌وین
سنگى خۆیان واڵا ده‌که‌ن
باڵنده‌کان
چیتر ناترسن
له‌بێده‌نگى شه‌وان و
به‌گه‌ردوونى خۆشبه‌ختییا
سه‌ما ده‌که‌ن
عاشقه‌کانیش
ده‌یانه‌وێ دوور هه‌ڵفرن
به به‌رزایدا تێپه‌رن
تا بۆ هه‌میشه
تێکه‌ڵ به‌یه‌قینى مانگ بن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
تامى خۆیان خۆشتر بکه‌ن
هه‌رچى میوه‌ى دنیا هه‌یه
ته‌ر ده‌بنه‌وه و
له‌و شه‌وه‌دا
سه‌رله‌نوێ چرۆ ده‌رده‌که‌ن،
ئه‌و ده‌مه‌ى مانگ...
سیروان ده‌بێته کانیله و
کاێزیش ده‌بێته زه‌ریا
که‌عاشق ده‌بێ
هێلانه‌یه‌ک
له‌نێو له‌پى شاعیرێکدا
ده‌بێته جێژوانێکى تر
خۆر..
ئاره‌زووى ساته‌وه‌ختى
ئه‌وین ده‌کا و
تیشکه‌کانى خۆى دادێنێ
پێنووس..
ده‌که‌وێته گه‌ڕان
بۆ دۆزینه‌وه‌ى
نامه‌یه‌کى عاشقانه
به‌رۆخى شه‌قامه‌کانى
بێداریدا
نیگاکانیش
له‌ماوه‌ى راچه‌نینێکدا
ته‌توێنه‌وه و
تنۆک.. تنۆک
ده‌رژێنه نێو
چه‌مى بێهوده‌بوونه‌وه،
ئه‌و ده‌مه‌ى مانگ.. عاشق ده‌بێ
له‌گه‌ڵ نه‌رمى رۆشتنیاندا
گشت پیاسه‌کان
هه‌ڵده‌خزێنه
هه‌ساره‌یه‌کى تره‌وه و
دڵنیایى ده‌دۆزنه‌وه
خه‌ڵوه‌تکێشان
له‌ئامێزى
په‌نجه‌ى ناسکى شایه‌تمان
ده‌رده‌چن و
کلى په‌یڤێک
به‌چاوى مانگدا ده‌هێنن
برینداران
زه‌نگى شادیان پێده‌گا و
ده‌نک.. ده‌نک
له‌چاوى مانگى چوارده‌دا
یاقووتى عه‌شقیان بۆ ده‌رژێ
مۆمه‌کانیش
له‌به‌رپێى سۆزى شه‌واندا
ماته‌م ده‌بن
چونکه عاشق
هه‌تا به‌رده‌م روناکایى مانگى هه‌بێ
به‌دیار مۆمى حه‌زینه‌وه
دانانیشێ،
ئه و ده‌مه‌ى.. مانگ
جوتێ گواره‌ى نازه‌نینى
عومرى ده‌وێ
خه‌ناوکه‌یه‌کى ره‌نگینى
دڵه‌ى خوناوى خۆى ده‌وێ
زه‌میله‌یه‌ک
سێ‌و و لیمۆ و هه‌نارى مێخۆشى ده‌وێ
ئه و کاته‌ى مانگ
نازى جوانى خۆى په‌خشه‌کا
شیعر و
په‌نجه و
پێنووسه‌که‌م
هه‌رچى پێویست بێ بۆى دێنن
ته‌نهاچێتى عه‌شق نه‌بێ.
به‌هارى/2007