ئه‌و دڵه‌ى.. پڕه له‌گریان
زانا سامان
لێى نزیک ده‌بمه‌وه
هه‌وڵئه‌ده‌م
شتێکى له‌باره‌وه ببیستم
به‌هێمنى وێنه‌ى بگرم و
هه‌موو جارێکیش
به‌قه‌د داگرتنى په‌نجه‌کان
تۆخ..
هێڵکى له‌سه‌ر بکێشم،
ئاواتمه..
له‌رێى خه‌نه‌کانمه‌وه
هه‌میشه عاشقیبم
گوێ بۆ ترپه‌کانى رابگرم
ده‌خوازم..
پڕ به‌خۆم بانگى بکه‌م
به‌خۆیه‌وه
ناوى بهێنم
له‌دوورى هه‌ناسه‌یه‌که‌وه
پێمخۆشه بۆنى بکه‌م
یان ئه‌وه‌نده‌ى ڕاچڵه‌کینێ
ده‌ستى پێدابخشێنم
له‌یه‌کدا ببین به پشکۆ
تاگه‌یشتن به‌خۆڵه‌مێشبوون،
له‌نزیکه‌وه
له‌گه‌ڵ یه‌ک ووتن
یه‌کتر داتاشین
له‌نێو خوڕێتى باراندا
عه‌شقکردن له‌گه‌ڵ هه‌ور
سه‌ماکردن له‌باوه‌شى
شنه‌ى(با)دا
لێکحاڵیبوون
دوور له‌چه‌وتى
پێکى ته‌مه‌ن بخۆینه‌وه
پاسه‌وانى یه‌کتر بکه‌ین
په‌رستگایه‌ک له‌خۆماندا
دروست بکه‌ین
راهیبه‌که‌ى..
تکه شیعرێکى فێنک بێ.