من لاك ڤۆدم
كرێنشینه تازه‌كه‌ى ئێوه
بۆ/ نه‌زه‌ند به‌گیخانى
زانا سامان
ئه‌وه منم..
ئه‌و كه‌سه‌ى
به‌و هه‌موو ئازار و نه‌خۆشییه‌وه
داواى له(ئه‌لێن دێن)كرد
شتێك له‌باره‌ى ئێوه‌م بۆ باس بكات،
ئه‌و كه‌سه ساده‌وساكاره‌ى
به خزمه‌تكارێك زیاتر
هیچى تر‌ى له‌باره‌وه نه‌ده‌ووترا..
به‌ڵام تا خوا
حه‌ز بكات
حیكایه‌تخوانێكى عه‌جیب،
تا هێزى ژیان..
كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێز
تا ئه‌وپه‌رِى سۆز..
ژنێكى له‌خۆبوورده،
من لاك ڤۆدم
ئه‌و كه‌سه سه‌ر ماشوبرنجییه‌ى
ئێوه‌ى پێ له‌یاد ناكرێت
گه‌ر بۆ ته‌نها چركه‌یه‌كیش بێت،
من ئه‌وم..
دوابه‌دواى
ئه‌و هه‌موو گێژاوه سه‌خته
چاوه‌رِێى گه‌رِانه‌وه‌تانم
خۆزگه ده‌متوانى..
بۆ ته‌نها هه‌ناسه‌یه‌ك و هیچى تر
له‌گه‌ڵ..(كاترین)
رۆحیانه‌تى ژنه عاشقه‌كه
به‌ده‌م پیاسه‌وه
تا(جێمزتۆن) ده‌چووین و
له‌باره‌ى (هێت كلیف) وه
چه‌ند پرسیارێكم ئاراسته ده‌كرد،
دوور نییه كه ئه‌و
(تراش كراس)ى له‌بیر نه‌مابێت
ماڵه جوانه‌كه‌ى (ئێدگار لینتۆن)
كه‌سه عاشقه دۆراوه‌كه‌ى
جه‌سته‌ى (كاترین)..
چونكه له فریشته‌یه‌ك زیاتر هیچى تر
نه‌بوو.
هێت كلیف.. كاترین
به‌عه‌شقى ئێوه قه‌سته‌م..
تا دواهه‌ناسه
من عاریفى ده‌ست و په‌نجه‌كه‌ى (ئه‌میلى)م
كه منى به ئێوه ناساند
به‌ڵێ.. ئه‌میلى
ژنه حیكاتخوانه راستییه‌كه
ده‌كرێت سوپاسگوزاری بكه‌م
كه منیشى ئاوێته
به‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ى ئێوه
كرد‌و
تا دواچركه‌ى ژیانى خۆم ناتوانم له
یادتان بكه‌م.
ئاى كه خۆشه
له به‌یتونى ماڵێكدا بیت و
ته‌واوى ڕۆژه‌كانى
پیش گه‌یشتنیت
بۆ باس بكرێت
واى كه دڵ پر ئارامییه
به‌ته‌واوى هێلكه‌كانى
په‌پوسڵێمانكه ئاشنا بیت
چه‌ند خۆشه بۆ ته‌نها چركه‌یه‌ك
بیر له باخچه‌كانى
(وه‌زه‌رینگ هایتێز) بكه‌یته‌وه
كه له دواى ئه‌و هه‌موو
زریان و ره‌شابایه‌دا
چه‌ند ئارام و دڵرفێنه.
من ئه‌وم .. لاك ڤۆد
خوازیارى عه‌شقه‌كه‌ى ئێوه
ئه‌و كه‌سه‌ى تا ئه‌به‌د
ناتوانێت.
تاكه حوزنێك له‌یاد بكات
به‌و هه‌موو ته‌نیاییه‌ى خۆمه‌وه
قسه‌یه‌كم نییه بۆ ووتن
به‌و هه‌موو بێده‌نگییه‌وه
ماوه‌ى گوێگرتنم نییه له حه‌یران
تواناى ئه‌و هه‌موو عه‌زابه ناگرم.. كاترین
به رۆحى (هێت كلیف) قه‌سته‌م
نابمه(جۆزێف)
بۆ له‌یه‌ككردنى ئێوه،
به له‌گۆرده‌رچوونى هه‌ردووكتان قه‌سته‌م
به‌شێك له‌رۆحى ئێوه منم.. لاك ڤۆد
ئه‌و كه‌سه‌ى بۆ ته‌نها چركه‌یه‌ك
مه‌یلى فرِینى هه‌یه
وه‌ك ئێوه.
ئاواتى دیلكردنى
ته‌واووى مه‌به‌سته‌كانى هه‌ویه
له‌حاشیه‌ى ئاواته سه‌رلێشێواوه‌كانى.. میهره‌بانى
من ئه‌وم.. لاك ڤێت
خیابانى ته‌نیاترین عاشقى شه‌و
ئاواتمه بۆ شه‌نكردنه‌وه‌یه‌ك
گوێ بۆ ناڵینه‌كانى بارین رادێرم
حه‌یفه كه‌چى..
به‌رێكردنى عه‌شقێِك
زۆر له‌وه بێماهیه‌تتره
به‌ده‌م ده‌نگى گالیسكه‌یه‌كه‌وه
تا ئه‌وسه‌رى (وه‌زه‌رینمگ هایتێز) و
به‌ره و لاى كێڵگه‌كانى..
(تراش كراس)
به‌رێ بكه‌وم و
له‌وسه‌رى له‌خۆبردوییه‌وه
بیرله ئاوێته‌بوون بكه‌مه‌وه له مه‌رگ
ئاى كه خۆشه
هه‌ر ئه‌مشه‌و كه..
ئاوێته به‌رۆحى ئه‌و دووانه
عاشقه ببم و
له‌چوارڕیانى هه‌ردوو بیناكه
تا خوا حه‌زبكات ئاسوده و
میهره‌بان بین.
به‌ڵێ.. من ئه‌وم.. لاك ڤۆد
هاورێترین و كه‌سترین هاوه‌ڵى ( ئه‌لێن)
ئه‌و ژنه له‌خۆبوورده‌ى
تادوا گێرانه‌وه‌ى ئه‌م حیكایه‌ته
مه‌یلى جێهێشتن و مردنى له‌چاواندا نه‌نووسرابوو
من ئه‌وم..لاك ڤۆت
تازه‌ترین كرێنشینى ئێوه
تكام وایه له‌دڵتاندا جێم بكه‌نه‌وه.