له پیریدا
زانا سامان
قۆرخ بووم له‌خه‌یاڵداو
خه‌ریکه عاده‌ت به‌ڕامانه‌وه بگرم
ئاخر نازانم به‌م ئێواره‌یه
ئه‌م تاڵه‌مووه چی بوو
به‌شنه‌شن که‌وته سه‌ر ده‌ستم
واملێهاتووه ده‌رگاى پرسیار بخه‌مه سه‌ر پشت و
به‌ساته عه‌ده‌م چووه‌کانى جارانمدا بچمه‌وه،
هه‌ندێک جار
بیرکه‌وتنه‌وه له ڕابردوو
گه‌ڕانه به‌شوێن دۆزینه‌وه‌ى نهێنیه‌ک
له‌زیهنى به‌سه‌ردا تێپه‌رینى کاتدا
مه‌علومه له‌خۆرا هیچ سه‌ره‌تایه‌ک
ناگاته کۆتایى ئاوابوون
تا له‌ره‌نگى نارنجیدا
مه‌غریبێک فه‌ناى بکات له‌خۆى،
ئه‌شێ پێمنابێته نێو وه‌رزێکى نوێ
وه‌رزێک..
پرله وێنه‌ى خه‌زان و
کاڵى ئه‌و لیمۆیانه‌ى
له‌چاوه‌روانى بێزوى ژنێکدا پوکانه‌وه
پڕ له‌بۆنى ئه‌و ناسکه خه‌یارانه‌ى
شاعیرێک له مه‌ستیدا
له‌دواى هه‌ر پێکێک
دایده‌کرمێنێت،
ئه‌م ئێواره‌یه
جودا له‌ئێواره‌کانى ڕابردوو
به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ى ژووره‌که‌م
خاڵیه له‌وسێبه‌رانه‌ى
ڕۆژانى دى به‌سوچێکیه‌وه جێده‌مان
که‌نه‌فتى سه‌ر جێگه‌نیم و
تواناى ته‌مشاکردنى ئه‌و دیوى په‌نجه‌ره‌م نیه
وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌ڕۆخى زه‌لکاوێکدا
تیمساح قاچى گه‌ستبێتم و
مێروله خه‌ریکى ڕۆح کێشانم بێت
ناتوانم ده‌ست بده‌مه کتێبه‌که‌ى به‌رده‌م و
له‌رزۆکى به‌ده‌ستمدا دێت،
جاران..
گوێم نه‌ئه‌دایه وه‌رینى تاڵه‌مووى سه‌رم و
هه‌میشه ئاوێته‌ى
خه‌ونه به‌لاسک چووه‌کان ده‌بووم
ترسم له لۆچى ڕوومه‌ت نه‌ده‌کرده‌وه‌و
وه‌ک ئاسک به‌نێو شیعره‌کانمدا ده‌گوزه‌رام
جاران..
ئێواره‌کانى پڕ بوون له‌خاوکردنه‌وه‌ى پرچ و
پیاسه‌ى شه‌قامه‌کانى شار
پڕ بوو له‌نیگاى ئه‌و کچانه‌ى
جوانییان به هه‌نده‌ران سپارد
له‌سیماى ئه‌و قه‌یره کچانه‌ى
هه‌میشه خه‌ویان به‌کراسى سپى و
چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌ى
گه‌نجه‌کانى دووره وڵات
تاسانبوونى،
له‌م ئێواره‌یه‌دا
ختوره‌ى هیچ حه‌زێک به‌لاشه‌مدا نایه‌ت
کات وه‌ستاوه و
وه‌ک شێت به‌په‌نجه ته‌مه‌ن ده‌ژمێرم
ڕوو ده‌که‌مه ئاوێنه‌که‌م و
بوارده‌ى ته‌ڵخیه‌ک
ماوه‌م نادات خۆم ببینم
ده‌مه‌وێت به‌پلیکانه‌دا هه‌ڵزنێم
هێز له‌چۆکمدا نیه بۆ سه‌رکه‌وتن
غیره‌تى ئاوڕِدانه‌وه‌م نیه له خۆم و
له‌ته‌ریقبوونه‌وه‌دا ده‌توێمه‌وه
شه‌که‌تم و له‌ژێر سایه‌ى سه‌یوانى ته‌مه‌ندا
دروود بۆ ئه‌و چرکه ساتانه ده‌به‌م
مناڵانه ده‌یخستمه بیردۆزى ته‌مه‌نناوه
ئاخۆ چ ئێواره‌یه‌کى پڕ زامه
"با"پرچم ده‌ژاکێنێ و
بۆ قوڵایى یادگاریه‌ک لولمده‌دات،
ئه‌م ئێواره‌یه
وه‌ک سه‌فه‌رى ڕێبوارێکه
له‌بیابانێکى سه‌رابى و
گه‌ڕان به‌دوى قومێک ئاودا
نه‌ئه‌وه‌تا، به‌دیار سه‌ره‌تاى نوسینى شیعرێکه‌وه
ده‌که‌ومه‌وه خۆ خواردنه‌وه
تا له‌گوناهى خه‌یاڵێک پاککببمه‌وه،
نه‌ئه‌وه‌تا سیگارێک شکده‌م
بۆ خۆ له بیرچوونه‌وه
تاکو که‌مێک ئوقره‌بگرم
به یادى شکانى شوشه‌وه،
ئه‌م ئێواره‌یه
نورى نیگارى هیچ عاشقێک
نامباته‌وه بۆ پیرۆزى یه‌که‌مین سۆز
تا به‌دیار سه‌فه‌رى هه‌میشه‌یى کۆنه یاره‌وه
بیر له‌ناشتنى میهره‌بانى حه‌زێک بکه‌مه‌وه
ته‌نیام و که‌وتومه‌ته نێو گێژاوى ئه‌م ئێواره‌یه‌وه
دوور نییه له‌وپه‌ڕى نائاگایى..
خافڵ له‌هه‌موو ویستێک
بێزار له‌گشت مه‌رامێک
ئه‌م خه‌یاڵه نائاساییه بمباو
به‌فریاى ده‌نگى سۆلۆىئاوازێکى حه‌زین نه‌که‌وم
یاخود ماوه‌ى گوێگرتنم نه‌مێنآ و
له‌نێو تاریکایى ته‌مه‌ندا
ئه‌شک به‌چاومدا بێته خوار،
هه‌ندێکجار..
تێفکرینه‌وه له‌و خه‌ونانه‌ى دێنه دى
چوونه به‌ره‌و ناوه‌ڕۆکى حاڵی‌بوون و
هه‌ندآ جارى دیش دۆڕاندن،
ئه‌م ئێواره‌یه واملێهاتووه
نه‌خشه‌ى بێخه‌وشى خه‌یاڵم بشێونم و
بۆ چه‌ند ساتێک
دوور له‌فه‌نتازیاى بیرۆکه‌م
بگه‌ڕێمه‌وه بۆ نێو خۆم
له‌ژوورێکى هه‌واکێشى پایزانه و
دۆزینه‌وه‌ى کلیلى ئه‌و ده‌رگایانه‌ى
هه‌میشه به‌ڕووى خۆشبه‌ختیدا داده‌خرێن
چوون هه‌ست ده‌که‌م
قاره‌مانى هیچ حیکایه‌تێک له‌زه‌ینمدا نه‌ماوه
خه‌مى خۆمى بۆ بڕِێژم و
بیکاته چیرۆکى ژیان،
ئه‌م ئێواره‌یه
کڕنوشی مه‌به‌ستێک نه‌ماوه
ته‌نیایى خواوه‌ندێکى بۆ شه‌رح بکه‌م
ئازارى جه‌سته‌یه‌ک نه‌ماوه
غه‌درى نه‌مانى
حه‌وسه‌ڵه‌ى خۆمى لابدرکێنم
ئیتر زه‌مه‌نى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و تێکسته‌یه
له‌مێژه له‌نێو په‌نجه‌ى ده‌ستى چه‌پمدا ده‌گه‌ڕێت
کاتى درکاندنى ئه‌و نه‌هێنیانه‌یه
ژیانمى به‌سه‌کۆى دیوارێکه‌وه هه‌ڵواسیوه
من پیرێتیم له‌دوکه‌ڵى جگه‌ره‌یه‌کدا دۆزیه‌وه و
ئێستا تێده‌گه‌م
ئه‌مه ئێواره‌ى ماش و برنجى ته‌مه‌نه و
ژیان به‌وانه‌ى دواى خۆم ده‌سپێرم.