خه‌ریکه ئێواره دادێ..
زاناسامان
(1)
خه‌ریکه ئێواره دادێ..
نه نیگایه‌ک
به‌سه‌ر سنگى په‌نجه‌ره‌وه به‌جێماوه
نه‌جێ پێیه‌ک
به‌شه‌قامى ته‌نیایدا
بزه بۆ گه‌یشتنێ ده‌کات،
(2)
خه‌ریکه ئێواره دادێ..
هه‌رچى تێروانینى مه‌سته
شێتانه ملى رێده‌گرن
به‌بێ ئه‌وه‌ى
گوێیان له‌نرکه‌ى ته‌مه‌ن بێ،
(3)
خه‌ریکه ئێواره دادێ..
واپه‌ره‌سێلکه‌ى هیوایه‌ک
له‌سوچى چاوه‌روانیدا
بۆساته‌کانى خۆشبه‌ختى
به‌بێهوده
رۆح له‌سه‌ر باڵ
زیکه‌یه‌تى،
(4)
خه‌ریکه ئێواره دادێ..
مه‌لۆتکه‌ى خه‌یاڵى شێتم
به‌قردێله‌ى حه‌زێکه‌وه
ئاڵۆسکاوه و
بۆخرۆشانى ویستى خۆى
له‌به‌ر ئاوێنه‌ى ژیانا
گریانیه‌تى،
(5)
خه‌ریکه ئێواره دادێ..
له‌ناودڵى بێده‌نگیدا
هاژه‌ى په‌یڤێ
وێنه‌ى گوڵێکى رسکاوه و
خشپه‌ى وه‌رینى لێوه‌دێ،
(6)
خه‌ریکه ئێواره دادێ..
به‌گۆشه‌ى تابلۆیه‌که‌وه
خوێنى په‌نجه‌ى نیگارکێشێ
بیره‌وه‌ریه‌کى قوڵه و
واژۆى خه‌مى تیا کێشاوه،
(7)
خه‌ریکه ئێواره دادێ..
مه‌رگ..ده‌ستى
به‌ژێرچه‌نه‌ى گه‌ڵاوه‌یه و
رووه و شه‌که‌تبوونى عه‌شق
وه‌کو پۆرترێتى شاعیرێ
دوور ده‌روانێ،