تاوێ بێده‌نگ به .. براده‌ر
زانا سامان
با چیتر له‌ده‌رگا نه‌ده‌ین
با حه‌وشه‌كه‌ى مناڵى
نه‌ره‌نجێنین له‌خۆمان
با دڵه‌كه‌ى عه‌شق..نه‌شكێنین
با ئه‌و سه‌مایه
كه‌له‌پچه نه‌كه‌ین
كه هه‌میشه ده‌یخستینه
كه‌ڵكه‌ڵه‌ى خۆله‌یادكردنه‌وه
با چیتر..ده‌ست وه‌رنه‌ده‌ینه
خه‌ونى كیژۆڵه قه‌یره‌كان
با هه‌تا هێزمان تێدایه
ژه‌نگه‌سووره له باخچه
ده‌ركه‌ین
با فێرى خۆشه‌ویستی
بین..براده‌ر
با ورده‌شووشه‌ى
ژووره‌كه‌ى ئه‌وین كۆبكه‌ینه‌وه
با ئه‌وه‌نده سێبه‌ری بین
نه‌یه‌ڵین بولبول
گه‌رماى هاوین..بێزارى بكات
هێنده وریا بین
رێنه‌ده‌ین(با)..
پرچى خوشكه دره‌ختمان..لێ بژاكێنێ
تاوێ بێده‌نگبه..براده‌ر
بێده‌نگبه..
نه‌ك ئه‌و خه‌ونه..ڕاچڵه‌كێ
ئه‌و پارچه مۆسیقایه
له‌و ته‌نیشتى ئاگره‌وه..بسووتێ
ئه‌و یادگارییه..توره‌بێ و
په‌رتووكه‌كه‌ى.. جێبهێڵێ
ئه‌و گۆرانییه..
ئاوازه‌كه‌ى.. هه‌رزان فرۆش بكات
نه‌ك ئه‌و دره‌خته
عومرى بداته ده‌ست خه‌زان
ئه‌و جگه‌ره‌یه ته‌واو نه‌بێ َو
ببێت به‌سۆتوو
ئه‌و كسپه‌یه به‌كه‌س نه‌گات و
له‌شانى ئه‌و دیواره‌دا..گڕه بیبات
ئه‌و كوڵمه ناسكه
به‌شى ماچێكى پێوه نه‌مێنێ
ئه‌و شلكه رێحانه‌یه
به‌ده‌ستى عه‌شقه‌وه..سیس هه‌ڵگه‌رێ،
بێده‌نگبه.. براده‌ر
هه‌تا باڵگرتنى ئه‌و زه‌رنه‌قوته‌یه
تا پێگرتنى..ئه‌و مناڵه خێرله‌خۆنه‌دیوه
تا گیرابوونى
دوعاى گه‌نجێكى بێ یار..بێده‌نگبه
بایى داڵغه‌لێدانى نێو باخچه‌یه‌ك
به‌قه‌ده‌ر شنینه‌وه‌ى سنه‌وبه‌رێك
له‌ئارامى سپێده‌دا
هه‌رهێنده‌ى گه‌لاَكردنى نه‌مامێك
تاتڵۆقینى هه‌نار..بێده‌نگبه
وه‌كو پیاسه‌ى
ئێوارانه‌كه‌ى گه‌نجێتی و
رامان به‌دیار
شۆخێكى بالاَبه‌رزه‌وه،
بێده‌نگبه تاوێ..
با چیتر فسكه..له
بۆنه‌خۆشه‌كان
هه‌ڵنه‌سێنین
ئیره‌یى به‌ماڵه‌كانى گه‌ره‌ك نه‌به‌ین
بائه‌ستێره‌كان
به‌ملاو به‌و لادا..نه‌پرژێنین
نه‌ك مانگ لێمان زویربێ
با ئه‌وه‌نده سپی بین
به‌فر به‌دیتنى ئێمه..بتوێته‌وه
با زێده شه‌قامه‌كانمان خۆش‌بووێت
با ئه‌وه‌نده بێده‌نگبین
كوكوختیه‌كان له‌سه‌ر شانمان..هێلانه بكه‌ن
فریشته‌كان له باوه‌شماندا بخه‌ون
بێده‌نگبه‌و با..
گوێ بۆ پارانه‌وه‌كانى هه‌تاو رادێرین
باده‌ست له ئوتووكردنى
كراسه‌كانمان هه‌ڵگرین
بائه‌وه‌نده ژیانمان له‌لا شیرین بێ
كه‌خه‌یاڵێك ده‌مانباته‌وه
بۆلاى مناڵى
كه پێكه‌نینێك
په‌نجه‌ره‌ى ڕۆحمان
ده‌خاته سه‌ر گازه‌ره‌ى پشت
كه هێنده‌ى نه‌ماوه
بۆ چنگ كه‌وتنى مه‌رامه‌كه‌ى دڵ
با ئه‌وه‌نده‌ى كرماندنى قاشێك سێ‌و
هێنده‌ى قرینگانه‌وه‌ى ساوایه‌ك
ژیانمان خۆش‌بووێت
با ئیتر ته‌ماشاى غرورى
شۆسته‌كان نه‌كه‌ین
با له‌مه‌ودوا
نوێژ له‌سه‌ر توێكڵى
گوڵه‌به‌رۆژه ببه‌ستین
با خۆمان فێرى
زمانى په‌پووله بكه‌ین
سه‌رچۆپى
له‌گه‌ڵ تنۆكى باراندا ببه‌ستین
با به‌سه‌ر گۆیژه‌دا سه‌ربكه‌وین
و
به‌ده‌سته‌سڕێكى ئاوریشمیه‌وه
بۆ ته‌ربوونه‌وه‌ى خۆمان بگه‌رین
ده‌سا بێنده‌نگه..براده‌ر
بێده‌نگبه و پێموایه
دێرێك له ووتنمدا هه‌یه و
لێى تێناگه‌م
سه‌فه‌رێك له‌به‌ر پێم‌دا هه‌ڵرژاوه و
هه‌ستى پێناكه‌م
عه‌زابێك له‌ته‌نیایم ده‌چۆرێ و
گوێى پێناده‌م
گریانێك ئاوێته‌ى دڵم بووه و
پێده‌چێ
توشى میسبه‌تێكم بكات
شیعرێك قۆڵى له قۆڵمایه
دوورنییه بمبا و
ئیدى به‌فریاى
دیتنه‌وه‌یه‌كت نه‌كه‌وم
تاوێ
بێده‌نگبه
براده‌ر
بێده‌نگبه
تاوێ
7/7/2007