شار و قه‌حبه
"ئه‌م وتاره هه‌وڵێكه بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كى وێكچووناسانه‌ى شار‌و كاراكته‌رى له‌شفرۆش"
تـوانـا ئـه‌مین
حه‌قیقه‌تێكى كرۆنۆلۆژیى، شه‌ره‌فى بوونى له پێشتر
ده‌داته قه‌حبه و شار له‌و ریزبه‌ندییه‌دا ده‌خاته دواتر، زه‌حمه‌ته به
دروستیى مێژووى دیارده‌ى له‌شفرۆشییمان چنگ بكه‌وێت.
پێناچێت مرۆڤى سه‌ره‌تایى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى غه‌ریزه سێكسییه‌كانى خۆى له
به‌رامبه‌ردا شتێك یان چه‌ند شتێكى دانابێت، ئاخر ژیانى ئه‌و كاته هێنده
جه‌نگه‌ڵییانه بووه كه جۆرێك له عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تیى تێدا بینراوه.
ژیانێك له شوێنى خه‌وى هاوبه‌ش، خواردنى هاوبه‌ش و كارى هاوبه‌ش پێكهاتبێت، كه‌سێك
له كه‌سێكى دیكه باڵاتر نه‌بووه، له‌م قۆناغه‌شدا زه‌حمه‌ته ململانێ دروست
بووبێت. ململانێكان له‌و جێگایانه‌دا هه‌ن كه جیاوازیى هه‌یه. له حاڵێكى وادا من
و تۆیى، ناشێت هه‌بووبێت، له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى هه‌ندێك چێژدا شتێك له
ده‌ره‌وه‌ى جه‌سته به‌خشرابێت، چونكه بۆ خۆى سێكس پرۆسه‌ى به‌خشینێكى
دوولایه‌نه‌یه به‌یه‌كتر.
له قۆناغى دایكسالارییدا به‌و پێیه‌ى هاوكێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێچه‌وانه‌ى
ئێستا بووه، ره‌نگه ژن عاشق و پیاو مه‌عشوق بووبێت، له وه‌ها كاتێكیشدا كه مرۆڤ
پێگه‌یه‌كى باڵاى له‌وانى دیكه چنگده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت گه‌ر پێگه‌كه جێگایه‌كى
پڕ‌شكۆ و شوێنى موماره‌سه‌كردنى ده‌سه‌ڵات بێت، ئه‌وا ئیتر ناكرێت و نابێت
هه‌ڵبژێردراو بێت، هێنده‌ى عه‌رشه‌كه‌ى ده‌خوازێت خاوه‌نى هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت. له
چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییه‌كاندا كه‌م نین ئه‌و شازادانه‌ى خوازبێنیى كورِه وه‌زیر
ده‌خه‌نه لاوه‌و ده‌كه‌ونه داوى سه‌پانێكه‌وه. ره‌فزكردنى مه‌عشوقیه‌ت و بوون
به عاشق هه‌ر به ته‌نیا باس‌وخواسى دڵ نییه، شازاده‌ى ئێمه بیرى نه‌چووه كه
ئه‌و له عه‌رشێكدایه ده‌كرێت شته‌كان به مه‌یلى خۆى بن. بیركردنه‌وه له مێژووى
قۆناغێكى ئاوا، خه‌یاڵیى بوونى قه‌حبه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌ره‌ده‌كات.
دواتر ئایینه‌كان چونكه زاده‌ى بیرى پیاو بوون، ژنیان به شێوه‌یه‌كى
نیمچه‌فه‌رمیى هێنایه ناو كایه‌كه‌وه، سه‌رده‌مانێك ژنه له‌خواترسه‌كان له
په‌رستگاكاندا له‌گه‌ڵ پیاوه بیانیى و غه‌ریبه‌كاندا ده‌نوستن و پاره یان
حه‌قكارى ئه‌و نوستنه‌شیان ده‌دایه‌وه په‌رستگا، تا خودابه‌خشی بۆ خۆیان
حاسڵبكه‌ن. واته؛ له قۆناغێكدا گوتارى ئایینیى، سێكسى وه‌ك كلیلى چوونه به‌هه‌شت
سه‌یركردووه، كه‌چى ئێستا هه‌ر گوتارى ئایینى سێكس وه‌ك كلیلى چوونه دۆزه‌خ
سه‌یرده‌كات!. به‌هه‌رحاڵ سێكس له‌وساو ئێستاشدا (ره‌نگه بۆ داهاتووش) پرِفرۆشترین
كه‌ره‌سته‌و دێرینترین و به‌ته‌مه‌نترین پیشه‌یه كه گره‌نتى بۆ سه‌دان ساڵ
وه‌رگرتووه‌و تا ئه‌و شوێنه‌ى غه‌ریزه هه‌بێت، بازارِى ئه‌م پیشه‌یه گه‌رمه.
ئه‌گه‌ر میترۆ و فرِۆكه‌خانه و ده‌زگا گه‌وره‌و زه‌به‌لاحه‌كانى دیكه پێشمه‌رجى
شار بن، ئه‌وا ئاماده‌گیى قه‌حبه و بوونى قه‌حبه‌خانه‌كان ده‌بنه مه‌رجى
پێشینه‌ترى شار.
نه‌ك وه‌ك جێگایه‌ك كه شوێنى موماره‌سه‌كردنى وه‌حشیترین و به‌تامترین
غه‌ریزه‌كانى مرۆڤه‌و ته‌واوى ده‌زگاكانى شار بۆ خزمه‌تى ئه‌و مرۆڤه‌ن، به‌ڵكو بۆ
ئه‌وه‌ى شاره‌كان به‌هۆى ئه‌و جێگایانه‌وه خۆیان بپێون تا بزانن له چ ئاستێكدا
شارن؟ بوونى (قه‌حبه‌خانه)یه‌ك له(شار)ێكدا وه‌ك ئاوێنه دانه ده‌ست هه‌ردووكیان
وایه، ئه‌وان ئه‌و كاته ده‌توانن بزانن چه‌ند له‌یه‌ك ده‌چن.
رۆیشتن بۆ ناو شار‌و رۆیشتن بۆ لاى قه‌حبه، هه‌ر له‌و رووه‌وه له‌یه‌ك ناچن كه
هه‌ردووكیان تێچوون (in put)ن. چوونه ناو شار‌و خۆئاماده‌كردنى بۆى هیچى واى
كه‌مترنییه له خۆسازدان بۆ ژوانى سێكسێك. ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌رى شاردا موسافیر
رێكپۆشیى پێویست بێت و پاساوى ئه‌وه‌ى هه‌بێت شاره‌كان ئه‌ته‌كێتلیین و شه‌قامه
پانه‌كان هاوشارى پۆشته‌و په‌رداخیى ده‌وێت. ئه‌وا له چوون بۆ ئه‌وى دیكه‌یاندا
مشته‌ریى هه‌مان خۆرِازاندنه‌وه‌و عه‌تر له خۆدانى ده‌وێت. عه‌تره‌كان هه‌میشه
له كه‌مالیه‌ته پێویستییه‌كانن كه قه‌حبه‌كان گه‌ره‌كیانه، عه‌تر ویستى ئه‌وان
له هه‌ستى چیژدۆستیى و كه‌پوى پاكیانه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵكو به دیوێكى دیكه‌دا
هه‌وڵێكه بۆ خۆده‌ربازكردن له بۆگه‌نێك كه له دڵیانه‌وه فواره‌ى گرتووه.
عه‌تر ده‌توانێت بۆ ساتێكى كه‌م گه‌ر ئه‌و بۆگه‌نه‌ش وننه‌كات، له‌گه‌ڵ ژوورى
هه‌ڵرِژاو و روته‌ڵیاندا ته‌ڤل هه‌ڤببێت و مشته‌ریى چاره‌كێك خۆى بگرێت و كاس
نه‌بێت.
شاره‌كان كه خۆڵرِێژه‌كانى خۆیان هه‌مان بۆگه‌نیان پێ حه‌لنابێت و خاوه‌نى شار كه
لاى وایه ئه‌و بۆنى زبڵ و پاشه‌رِۆیه و له شارى دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌سى دیكه
ده‌هێنێت و ناویده‌نێت (ژینگه‌پارێز) بێ به‌راوردكردن بونیام ده‌توانێت بزانێت رۆڵى
عه‌ترو رۆڵى ژینگه‌پارێز چه‌ند له‌یه‌كه‌وه نزیكن و هه‌ردووكیان (عه‌ترو
ژینگه‌پارێز) له ناخه‌وه باوه‌رِیان به‌وه هێناوه ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یكه‌ن،
كارى نه‌كرده‌یه‌و نه شار‌و نه قه‌حبه خاوێنبوونه‌وه‌و بۆنبرِانیان شتێك نییه
به ئه‌وان چاره‌سه‌ربكرێت.
كاتێك سۆزانییه‌كان دڵرِه‌قن، به ته‌نها ناكرێت هه‌ر بۆ ئه‌وه بچین كه ئه‌مه
ده‌رئه‌نجامى بێ ئه‌ڤینییه‌و ئه‌وان خۆشه‌ویستیى ناكه‌ن، له راستییدا ئه‌و
كاره‌كته‌ره به‌رِێزانه خۆشه‌ویستییان كردووه‌و ده‌یكه‌ن، ئه‌وه‌ى قه‌حبه
پێیناوێرێت، عه‌شقه نه‌ك خۆشه‌ویستیى. قه‌حبه‌كان هونه‌رێكى گه‌وره‌یان هه‌یه كه
هونه‌رى خۆنواندنه به‌وشێوه‌ى دڵى تۆ ده‌یه‌وێت. چه‌مكێك ئه‌وان ئیشى له‌سه‌ر
ده‌كه‌ن، چه‌مكى "مه‌یلدان"ه نه‌ك توانه‌وه‌و سووتان، بۆیه لێره‌وه ده‌بێت
بزانین كه (سۆنیا و دالیاسیراجه‌دین و ماریا) كه نماینده‌ى ده‌ستى خێرن، ئه‌وانه
كچگه‌لێكى بێ رۆحى ناو تێكسته‌كانى (دۆستۆیڤسكی و به‌ختیار عه‌لى و پاولۆ كۆیلۆ)ن،
ئه‌وانه له ده‌ره‌وه‌ى كتێب نه له ژیاندا هه‌ن و نه كه‌س به‌ریانكه‌تووه!.
ئاخر پێشمه‌رجى گه‌وره‌ى ئه‌و پیشه‌یه ئه‌وه‌یه مرۆڤ یاده‌وه‌ریى خۆى ته‌ڵاقبدات،
له‌بیرى خۆى به‌رێته‌وه، تا ئاستێك ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و شته ببێت كه پێیده‌ڵێن
"رابردوو"، كه‌س نییه یه‌كه‌مین به‌ریه‌ككه‌وتنى له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ى قه‌حبه‌یه‌كدا
به‌بیرنه‌یه‌ته‌وه، كه‌چى زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌و به‌رِێزه بیرى بێت كه له‌گه‌ڵ تۆ
خه‌وتووه. به‌م سه‌نگه شار ته‌رازووى خۆى له‌گه‌ڵ سۆزانی دا راستده‌كاته‌وه، كه
ئه‌ویش ناتوانێت بیرى كه‌س بكات. شاره‌كان هه‌موو شتێكیان هه‌یه، یاده‌وه‌ریى
نه‌بێت، ئه‌وه چیرۆكنووسه‌كانن یاده‌وه‌ریى شاره‌كان ده‌نووسنه‌وه و
دروستیده‌كه‌ن، ئه‌گینا بۆ خۆى یاده‌وه‌ریى شاره‌كان خاڵیى و تۆزاویى پرِه له
هیچ.
جارێك جه‌مال غه‌مبار له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فونیدا پێیوتم: "بۆنى به‌یانییانى
دوكه‌ڵكێشى ماڵه‌كانى ئه‌م شاره (جه‌مال غه‌مبار كه له ئوسترالیا ده‌ژى)
ده‌مباته‌وه بۆ ساڵى 1979ى گه‌رِه‌كى مه‌ڵكه‌ندى و بۆنى دارى سووتاوى ناو
زۆپاكان". دیاره جه‌مال غه‌مبار له ئاستێكى قووڵى گه‌رِانه‌وه‌یه‌كى
نۆستالۆژییانه‌وه ده‌توانێت ئه‌و رۆژانه بگێرِێته‌وه ناو خه‌یاڵى و له‌گه‌ڵیاندا
بژى. كه‌چى ئێستا نه مه‌ڵكه‌ندی غه‌مبار ده‌ناسێته‌وه‌و نه به‌دڵى سلێمانییشدا
جه‌مال ختوره ده‌كات.
شار‌و قه‌حبه كاتێك ناتوانن یاده‌وه‌رییان هه‌بێت، واتا ناتوانن وه‌فایان هه‌بێت،
لێره‌وه بێوه‌فایى نیشانه‌یه‌كه كه ده‌توانین شاره‌كان و سۆزانییه‌كانى
پێبناسینه‌وه. ره‌نگه ئه‌سڵى ئه‌م خۆ فۆرِماتكردنه لاى قه‌حبه‌كان له‌وه‌وه
بێت، كه ده‌ستى یاده‌وه‌ریى، ده‌ستى ئیشه‌كه‌یانى گرتبێت. راستى لێره‌دا نابێت
بكه‌وینه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه و لامانوابێت سۆزانییه‌كان بۆ هه‌تاهه‌تایه
ده‌ستبه‌ردارى رابردوو بوون، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان یاده‌وه‌ریى خۆیانیان
هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا ناژین و ناچنه‌وه سه‌رى، كاتێك ئه‌وان چوونه‌وه
سه‌ر ئه‌و رۆژانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌و ئه‌و رووداوانه، ئه‌وا ئه‌وان له كاراكته‌رێكى
له‌شفرۆشه‌وه ده‌گۆرِێن بۆ كاراكته‌رێكى شه‌ریف. چونكه خاڵى بیركردنه‌وه‌و
هێنانه‌وه‌كایه‌ى رابردوو، خاڵى كۆتایى ئه‌و پیشه‌یه‌یه. ئاخر مرۆڤ له‌وه
بێتواناتره له یه‌ككاتدا له‌گه‌ڵ خۆیدا بژى و یه‌ك وڵات پیاویش بچنه به‌ینى
رانه‌كانى و بێنه‌ده‌ر.
نموونه‌ى ئه‌و سۆزانییه شه‌ریفانه‌ى ناومانهێنان، ئه‌و كه‌سانه‌ن ده‌یانه‌وێت
ته‌جاوه‌زى خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك وتمان دواجار له كچى ناو تێكستێك زیاتر نین و
رۆژێك ئه‌وه‌یان بۆ ناكرێت په‌رِه‌كان جێبهێڵن و بێنه‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع.
"جوانى" وه‌ك سیفه‌تێكى ته‌مه‌نكورت، بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو كۆمه‌كى گه‌وره‌ى
فرۆشى سۆزانییه‌كان و هاوكاریى به‌رده‌وامى سۆزانییه رۆحزله‌كانه، له‌نێو ماڵ و
دیسكۆ و جێگاكانى ئه‌و پیشه‌یه‌دا، ئه‌وانه‌ى چانسى فرۆشى سێكسێكى زیاتریان هه‌یه،
ئه‌وانه‌ن كه خاوه‌نى كه‌مێك جوانى و هونه‌ره‌كانى خۆرِازاندنه‌وه‌و فریودانن.
شاره‌كان ئه‌م ململانێیه له فۆرمێكى دیكه‌دا نمایشده‌كه‌ن: پاكرِگرتنى شه‌قام و
شارِێگاكانى شار، سپیرِاگرتنى پل و پوزه وه‌ك رارِه‌وێك بۆ جێگایه‌كى دیكه.
به‌رزكردنه‌وه‌ى ته‌لاره‌كان بۆ ئاستى سه‌رسورِمان و گێژبوون، به‌رزكردنه‌وه‌ى سمت
و سنگه بۆ ئاستى راوه‌ستان و فیكه‌كێشان.
به‌ڵام دواجار كاتێك جوانى وه‌ك سیفه‌تێكى عومركورت شار‌و قه‌حبه جێده‌هێڵێت، ئیتر
ئه‌وكات هه‌ردووكیان ده‌خاته كۆستێكى گه‌وره‌و به‌ده‌ستى ساردى فه‌رامۆشییان
ده‌سپێرێت.
رقى پاریس له ئه‌مستردام و پرِاگ له ستۆكهۆڵم، رقى دوو كۆنه پایته‌ختى جوانى
دنیان (كه هێشتا ویقارى خۆیان وننه‌كردووه) له دوو شارى نوێ و تازه كه تاجى
جوانییان له‌وان سه‌ندووه‌ته‌وه، ئه‌م قینه لاى له‌شفرۆشه كۆنه‌كان(ئه‌وانه‌ى
مامۆستاى ته‌كنیكه‌كانى سوێ به‌دڵداكردنن) ئاماده‌گیى هه‌یه به‌رامبه‌ر به
كچۆڵانێك كه تازه هاتوونه‌ته سه‌ر سفره‌ى حازریى و تاجى جوانییان له‌سه‌رى
ئه‌وان داكه‌ندووه‌و بوونه‌ته دیوارێكى زبر‌و به‌رز له‌نێوان مشته‌ریى و سۆزانییه
پیره‌كاندا، یان راستتر ئه‌وان ده‌رگایه‌كن كه مشته‌رییه‌كان به رووى دۆسته
كۆنه‌كانیاندا دایده‌خه‌ن، ده‌خوازن هه‌رچى زیاتره موماره‌سه‌ى چێژى جوانى بكه‌ن
له باوه‌شى سۆزانییه‌كى تازه كاردا. وه‌ك چۆن گه‌شتیاره‌كان شاره زل و كۆنه‌كانى
دنیا جێده‌هێڵن و ده‌یانه‌وێت له ئامێزى شاره نوێ و موماره‌سه‌نه‌كراوه‌كاندا
رێستێك وه‌ربگرن.
شاره كۆنه‌كان و سۆزانییه پیره‌كان هه‌ردووكیان پێویستیان به بیركردنه‌وه له
خۆیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر شاره كۆنه‌كان ماسته‌ر پلانێكیان هه‌بێت و چه‌ند
ئه‌ندازیارێكى دڵسۆز بیانه‌وێت ئه‌و شكۆ‌و ویقاره بگێرِنه‌وه بۆى، ئه‌وا سۆزانییه
پیره‌كان بێكه‌سترین و بێپلانترین مرۆڤه‌كانى دونیان كه ده‌بێت خۆیان ئاماده‌بكه‌ن
له ته‌نیایى و له‌سه‌ر ته‌خته‌خه‌وێكى ره‌ق ئیتر بمرن!.