ساتێك بۆ ئاو و ده‌هرێكیش بۆ ئاگر ..
ئاراس عه‌بدول كه‌ریم
هۆڵه‌ندا
arasabdulkerim@hotmail.com
تۆ به ساویلكه‌یی ئاو و
زۆرزانیی ئاگرێكه‌وه ،
چ نه‌فره‌تێكی شیرینی و
له ته‌وێڵم نابیته‌وه ..!!
منیش به هه‌ڵه‌شه‌یی " با " و
به حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌ییوبه‌وه
قه‌ره‌جێكی چه‌ند ئێسك سووكم
به كۆڵته‌وه ..!!
شمشاڵێكی هێمنترم بۆ بژه‌نه
چش له ته‌مه‌ن ،
تا ته‌رمی ئه‌م خه‌ونه‌ی تریش
به لامانا تێ ئه‌په‌ڕێ ،
ده‌قه‌یه‌كی تریش به بێ ده‌نگیی ڕائه‌وه‌ستم ..
چش له زه‌مه‌ن ،
تا میلی ئه‌م سه‌فه‌ره نووزه درێژه‌ش
ئه‌چێته ئه‌ودیوی چاوه‌ڕوانییه‌وه ،
عومرێك گۆرانیی تریش به دیارته‌وه به‌سه‌ر ئه‌به‌م ..
شمشاڵێكی هێمنترم بۆ بژه‌نه
چاوه‌ڕێ مه‌كه وا زوو
ده‌ره‌قه‌ت بێین
خۆمان له زه‌ینی یه‌كتری بته‌كێنین..
چاوه‌ڕێ مه‌كه وا زوو
بوێرین له نێو چاومانا
سێبه‌رێك بۆ ته‌نیایی ڕاخه‌ین ..
په‌له‌ی چیته..؟!
هێشتا سه‌فه‌ر
له نووسینه‌وه‌ی یه‌كه‌م پشكۆی نه‌بۆته‌وه ،
زۆری كه‌ی ماوه داخمان كات ..
هێشتا عه‌شق
ده‌هرێكی تری ماوه زه‌لیلمان كات ..
په‌له‌ی چیته ؟!
تۆ له خه‌ونی منا نه‌بیت ،
قه‌ت نا‌توانیت به خۆت بچیت ..
منیش سێبه‌ری تۆ نه‌بێ ،
هیچ خه‌ونێك نامدۆزێته‌وه ..
خه‌ونی چی ؟!
شمشاڵێكی هێمنترم بۆ بژه‌نه
با هه‌ست به ئارامیی بكه‌م..
من چیدی بڕوام به مژده‌ی
خه‌ته خواروخێچه‌كانی له‌پی ده‌ستی خۆم نه‌ماوه..
هه‌موویان چوونه‌وه سه‌ر قه‌ده‌ری
خوێنی وشكی نێو ده‌ستی پێغه‌مبه‌رێك
كه نه‌زیله‌ی بزمارێك ئه‌گێڕێته‌وه..
چوونه‌وه سه‌ر زه‌لیلیی ده‌ستی پێغه‌مبه‌رێك
كه له موعجیزه كه‌وتبێ و
له بیری خوا چووبێته‌وه ..!
تۆش تازه به تازه
ده‌ستم
له ئاسمان پێ پان ئه‌كه‌یته‌وه
به خێری خۆی
سێبه‌رێكم پێ ببه‌خشێ ..!
تازه به تازه ئه‌مبه‌یته‌وه سه‌ری دێڕی
سروودێكی خۆش باوه‌ڕ و
مناڵییم ئه‌بارێنێته‌وه به‌سه‌ر به‌ردی ڕه‌نگاوڕه‌نگا
و
هه‌موو به‌رده‌كانم پێ ئه‌نێی
به كێلێكی
مه‌رقه‌دی نیشتیمانه‌وه
******
من چیدی بڕوام به حیكمه‌ته‌كانی
چرا و
میهره‌بانیی باران و
به دڵ نه‌رمیی ئاو نه‌ماوه ،
تۆ تازه له سه‌ری ساڵه‌وه
ورده شووشه‌كانم له نێو
هاڕه‌ی
عه‌شقێكا
پێ كۆ ئه‌كه‌یته‌وه و
له نێو وه‌رینی ساڵه‌كانا
گه‌ڵا گه‌ڵا ، له نێو دڵما
ئه‌ڵێی :
خۆشی ئه‌وێم.. خۆشی ناوێم ...!!
******
عه‌یامێكه له نێو ته‌پوتۆزی غاری ئه‌سپه دۆڕاوه‌كانما
له ته‌كاندنی خه‌ونه‌كان بوومه‌ته‌وه ،
كه‌چی تۆ
به كه‌لله سه‌رێكه‌وه
كه له هه‌موو شه‌ڕه‌كانیا ئاڵای سپی هه‌ڵكردوه و
به دڵێكی كه‌نه‌فته‌وه
كه حه‌وسه‌ڵه‌ی خورپه‌یه‌كی كه‌ی نه‌ماوه ،
تازه به تازه به‌ته‌مایت
بمبه‌یته نێو شه‌ڕگه‌یه‌كی بێ ئامانی تره‌وه ..!!
ئاخر تا ئێستا له تۆ نه‌بێ
شه‌ڕم له كێ بردۆته‌وه
نیوه شێواوه‌كه‌ی ترم ..؟!
تۆ نه‌بایت ،
كێی تر هه‌بوو
بتوانێ غرووری ژه‌نه‌راڵێكی
براوه‌ی دوای شه‌ڕێكم پێ ببه‌خشێ ..؟!
تۆ نه‌بایت ،
كێ وه‌ك دیلێكی چاو به‌ستراو
ئه‌یتوانی به دیار خه‌یاڵه نووزه درێژه‌كانمه‌وه دابنیشێ ..؟!
خۆت بڵێ ، تۆ نه‌بوویتایه
له كوێ سه‌فه‌ر ته‌نیایمی ئه‌دۆزیه‌وه و
با و با .. ئاوه و ئاو ئه‌یبردم ..؟!
تۆ نه‌بایت ،
له كوێوه عه‌شق
ده‌ستی ئه‌كرد به ناو دڵما و
تاڵان تاڵانی ئه‌كردم
..؟!
تازه به ناوی عه‌شقه‌وه
ته‌سلیم به كام جه‌هه‌ننه‌می ترم ئه‌كه‌یت ؟ّّ!
خۆم له‌وه‌ته‌ی هه‌م ته‌سلیمم
ته‌سلیم به تۆ و
قه‌ده‌ره گوناحه‌كه‌ی تۆ و
سێبه‌ره شكاوه‌كه‌ی تۆ و
گوناهه جوانه‌كانی تۆ و
شێت بوونه جوانه‌كه‌ی خۆشم ..!
شه‌ڕی چی ؟!
شمشاڵێكی هێمنترم بۆ بژه‌نه ،
به تۆ نه‌بێ
تازه بڕوام به ساویلكه‌یی هیچ سێبه‌رێك نه‌ماوه
له سه‌فه‌رێكما ڕاكشێ ..
به تۆ نه‌بێ
تازه بڕوام به موعجیزه‌ی هیچ له‌ته مانگێك نه‌ماوه
له سه‌ر شانم هه‌ڵنیشێ..
موعجیزه‌ی چی ؟!
هه‌ر خۆرێكی كوژراومان ئه‌دۆزییه‌وه ،
گۆڕێك لێمان ڕاست ئه‌بۆوه و
پێی ئه‌وتین هی خۆمه ..!
ئاسمانه‌كان زۆرزانتر بوون
به ناوی چراوه
شه‌ویان دا به ئێمه و ئه‌ستێره‌كانیش بۆ خۆیان ..!
موعجیزه‌ی چی ؟!
سه‌رمان به هه‌ر خه‌ونێكا كرد ،
ته‌رمێك لای ژوورووی گرتبوو
ئاماژه‌ی بۆ دێڕێك ئه‌كرد
له ژوور سه‌ریه‌وه نووسرابوو " تكایه ئه‌م شوێنه گیراوه "
گیراوه بۆ خۆیان ..
شوێنی چی ؟!
كوێ ما ؟ كوێ ؟
شوێنه‌كانیش وه‌كو زه‌مه‌ن
وه‌كو ساڵه‌كانی ته‌مه‌ن
ڕه‌وه ئه‌سپێكی شێتن و
تازه به ئێمه ناگیرێن ..!
شوێنی چی ؟
قه‌ده‌ر وا بووه هه‌میشه دره‌نگ بگه‌ین..
قه‌ده‌ر وا بووه
هه‌میشه دره‌نگ ڕێگاكان بمانناسنه‌وه
هه‌میشه دره‌نگ ده‌رگاكان ده‌ستمان لێ ده‌ن
هه‌میشه دره‌نگ شاره‌كان بماندۆزنه‌وه ...
*********
ئێمه زۆر دره‌نگ زانیمان
ئه‌و سێوانه‌ی فڕێمان دان ،
حه‌رام نه‌بوون ..
ئه‌و ماڵانه‌ی نه‌مانئه‌وێرا
ڕه‌سمی په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌ر دیواره‌كانیان بكه‌ین
هی كه‌س نه‌بوون ..
دره‌نگ .. له دوای كاڵ بوونه‌وه ..
دوای به‌سه‌رچوون ..
تۆش نیوه شێواوه‌كه‌م
ئه‌و ده‌مه‌ی له ژێر دار و په‌ردووی
ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌دا ئه‌مدۆزیته‌وه ،
ئه‌وسا ئه‌زانیت چه‌ند دره‌نگ بوو بۆ من و
چه‌ند زووه بۆ مردن ..!
******
منی چی ..؟!!
ئه‌گه‌ر لای تۆ هێشتا په‌پووله‌یه‌ك ماوه
پێی بڵێ :
وه‌ك ئێمه ساویلكه نه‌بێ ،
بڕوا به چرا نه‌كات
ئه‌ویش له توخمی ئاگره ..
ئه‌گه‌ر لای تۆ
فیرده‌وسێك سه‌ری لێ شێوا و
هاته نێو خه‌ونێكته‌وه
پێی بڵێ :
گله‌یی بێ
به قسه‌ی هه‌موو كتێبه پیرۆزه‌كان
ئه‌بوو دۆزه‌خ له‌و دنیا بێ ...!!
دۆزه‌خی چی ..؟!
به تۆ نه‌بێ
بڕوام به هیچ ئاگرێكی تر نه‌ماوه ..!
هێمنتر بمسووتێنه ؛
په‌له‌م نییه ،
به ساویلكه‌یی ئاوه‌وه
مه‌مله‌كه‌تێك له خۆڵه‌مێشی تریش به دیارته‌وه ئه‌ته‌كێنم
په‌له‌م نییه ،
به حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌ییوبه‌وه
ده‌هرێك خه‌ونی تریش به دیارته‌وه ئه‌دۆڕێنم ..
هێمنتر بمسووتێنه..
به تۆ نه‌بێ
بڕوام به هیچ شێت بوونێكی تر نه‌ماوه ..!
هێمنتر بمسووتێنه ..
هێمنتر ..
په‌له‌ی چیته ؟!
شمشاڵێكی هێمنترم بۆبژه‌نه ...!!