پیاوێك له‌پشت ئاماژه شیعریه‌كانى ژوان ئاواره‌وه
ئاوات محه‌مه‌د
كایه‌ى شیعرى بووه‌ته هۆى شێوه‌یه‌ك له‌وێناكردنى ئه‌ندێشه له‌ناو كایه‌ى زماندا،
له‌ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ندى شیعر به‌زمانه‌وه بووه‌ته
مه‌سه‌له‌یه‌كى ئاڵۆز، به‌شێوه‌یه‌ك ئاسان نییه قسه له‌سه‌ر شیعر بكه‌یت و
له‌مه‌سه‌له‌ى به‌كارهێنانى زمان خۆت بدزیته‌وه، كه
ئاماژه‌كارى گرنگیه‌كى ته‌واوى له‌ناونیشانه‌وه تاكۆتایى هه‌یه، به‌و سیفه‌ته‌ى
نیشانه‌یه‌كى زمانه‌وانى ئیجرائییه بۆ به‌روردكارى ده‌ق و لێكدانه‌وه‌ى ده‌قه
له‌ناو راستاى پێكهاته سه‌ركییه‌كانى خۆیدا و ده‌بێته كلیلى سه‌ره‌كى بۆ چوونه
ناو جیهان و چڕى و قوڵى ده‌قه‌وه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستى رتاڤه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ى
له‌ئاستى ناوه‌كى و ده‌ره‌كى و لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و ره‌هه‌نده ئیستاتیكیه‌ى بۆته
هۆكارى به‌رهه‌مهێنانى ده‌ق، ئه‌ویش له‌بوارى دۆزینه‌وه‌ى بوونیاده پێكهاته‌یى و
ده‌لاله‌تى و ره‌مزیه‌كه‌ى ده‌ق له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵیگرتووه، هه‌روه‌ها له‌ناو
كایه‌ى ره‌خنه‌یدا ئێستا باس له‌شیعر ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ى گرنگى به‌به‌كارهێنانى
زمان له‌بچوكترین ئاستدا ده‌درێت ئه‌وه‌نده گرنگى به‌وه نادرێت له‌سه‌رجه‌مدا
شاعیر چى وتووه، واته له‌ره‌خنه‌ى نوێ‌دا حساب له‌سه‌ر وشه ده‌كرێـت، نه‌ك
سه‌رجه‌م تێكست، كه‌تێكست لاى ئێمه هێشتا له‌ناو ئه‌و كایه گشتگیره‌ى جاراندا
ده‌ژى، به‌ڵام هه‌ندێكجار ده‌توانین له‌ناو ئه‌م گشتاندنه‌دا هه‌ندێك وێنات
ده‌سبكه‌وێت پێویستى به‌هه‌ڵوه‌سه‌ته له‌سه‌ركردن بێت.
ئێمه ئێستا له‌به‌رده‌م تێكستى یان ئه‌زموونێكى كه‌سێكداین، كه‌ده‌یه‌وێت ده‌نگى
خۆى له‌ناو وشه‌كانیدا ئه‌زموون بكات، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌چاوێكى ورده‌وه
ته‌ماشاى ئه‌م كاره بكه‌ین، كاتێك دیوانى له‌چاوه‌ڕوانى پیاوێكداى ژوان ئاواره‌م
خوێندنه‌وه، كه‌یه‌كه‌مجارم بوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌نگه شیعرییه‌دا بكه‌م،
هه‌ندێك سه‌رنجم لا درووست بوو، ئه‌شێت ئه‌م ئه‌زموونه له
هه‌ندێك ئه‌زموونى تر‌ى جیاوازتر بێت و خاوه‌نى زایه‌ڵه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى
بێت، راسته ژوان ساڵیانێكه ده‌نووسێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌م ماویه‌دا ئه‌و
ده‌رفه‌ته‌م بۆ ره‌خسا كه‌دیوانه‌كه‌ى بخوێنمه‌وه، له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵمدا چه‌ند
سه‌رنجێك له‌سه‌ر شیعره‌كانى بده‌م، كه‌هه‌ندێكجار هه‌ستم به‌ئاماژه‌ى جوانى
ده‌كرد، له‌هه‌ندێك دووباره‌كردنه‌وه‌شدا كه‌مێك ته‌نگه‌نه‌فه‌سى ده‌كردم، دیاره
به‌ڕاى من خوێندنه‌وه‌ى شیعر له‌هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كى تر ناچێت، كه‌كتێبێكى فكرى
ده‌خوێنیته‌وه له‌وانه‌یه تادوا لاپه‌ڕه بزه‌یه‌ك سه‌ر لێوه‌كانت به‌رنه‌دات و
هه‌میشه له‌گه‌ڵ نووسه‌ر بكه‌ویته دایالۆگ، به‌ڵام شیعر به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌موو
ژانره‌كانى تره‌وه، هه‌ندێكجار تووڕه‌ت ده‌كات، هه‌ندێكجار شاد، یان زۆرجار تووشى
جاڕسبوون ده‌بیت، له‌م دیوانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ى هه‌ستم ده‌كرد له‌گه‌ڵ كه‌سێكدام،
ئه‌یه‌وێت شتێكم لابدركێنێت، كه‌له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا دركاندنى ئاسان نه‌بێت، هه‌موو
كات هه‌ستم ده‌كرد ژوان ده‌یه‌وێت نهێنیه‌كم پێبڵێت، به‌ڵام هێشتا كه‌مێك شه‌رمى
مابێت یان متمانه‌ش به‌هیچ كام له‌ئێمه‌ى خوێنه‌ر نه‌كات، ئه‌وه‌ى بووته هۆى ئه‌و
باره ده‌روونیه‌ى كارى لێده‌كات بدركێنێت، به‌ڵام له‌هه‌موو باره‌كاندا له‌وه
ده‌گه‌ین پیاوێك هه‌یه بووته سه‌نته‌رى هه‌موو شته‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه له‌م
سه‌رنجانه‌م ده‌ربكه‌م ئه‌گه‌مه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه‌ناتوانم هیچ ده‌رباره‌ى
شیعره‌كانى ژوان بڵێم، هه‌روه‌ها ئه‌بێت له‌به‌رده‌م ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا
به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو نه‌ستیانه مامه‌ڵه بكه‌ین، ئه‌بێت ئه‌و خاڵه نه‌ستیانه‌ى
شاعیر دیارى بكه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌دا، له‌به‌رچییه هه‌موو
خه‌ونه‌كانى پیاوێكى تێدایه زۆر ناشرین، كه‌ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه
هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین.
به‌كارهێنانى زمان له‌لاى ژوان
شاعیر له‌مه‌تنى شیعره‌كانیا ئه‌وه‌نده‌ى پشتى به‌و زمانه خه‌ونئامێزه به‌ستووه،
یان باشتره بڵێن به‌و زمانى نه‌سته به‌ستووه، كه‌ده‌بێته هۆى دیاریكردنى
مه‌وداى بیركردنه‌وه ى تاك، ئه‌وه‌نده په‌ناى بۆ چڕكردنه‌وه‌ى زمان وه‌ك
مه‌دلولێك بۆ ئاماژه‌یه‌كى دیاریكراو به‌كارى هێنابێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆرجار
هه‌ست بكه‌ین قه‌سیده‌كان جۆرێك له‌درێژكردنه‌وه‌ى له‌خۆگرتووه، هه‌روه‌ها
به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌لاله‌ته ره‌مزیانه‌ى شعیر به‌كارى هێناون، چه‌نده‌ها جار
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ریان و به‌شێ,ه‌ى جیاواز بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ووباره به‌كارى
ده‌هێنێته‌وه، كه‌پیاو به‌شێكه له‌و ئه‌فسانه‌یه‌ى له‌ناو پێكهاته‌ى زمانى ده‌ق
لاى ژوان ئاماده‌یى دووباره‌ى هه‌یه، كه‌هه‌موو ئه‌و ره‌مزانه‌ى له‌ناو
بیركردنه‌وه جیاوازه‌كاندا بۆ پیاو به‌كارهاتوون، لێره‌شدا به‌كار هاتوونه‌ته‌وه،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاتووه به‌ته‌كنیكێكى تر ئه‌م حاڵه‌ته‌ى لێكداوه‌ته‌وه
ئه‌ویش به‌به‌كارهێنانى زمانێكى سروتئامێز له‌ناو كایه‌یه‌كى ئه‌فسانه‌یدا له‌ناو
كایه مێژوییه كۆمه‌لایه‌تییه‌كه‌دا، ئه‌مه واده‌كات قه‌سیده‌كانى ژوان بۆ خۆى
پێویستى به‌جۆرێك له‌هه‌ڵوه‌سته كردن هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕووى
یاده‌وه‌رییه‌وه سه‌ر به‌یه‌ك زه‌مه‌ن نییه، به‌ڵكو زه‌مه‌نه جیاجیاكانى مێژوو
یان رووداوه مێژووكرده‌كان له‌وێدا ئاماده‌یى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا
گرفته بۆ ئه‌م زمانه دراوه‌ته ده‌ست نه‌ستى نووسه‌ر، نه‌ده‌كرا، به‌شێوه‌یه‌كى
سستماتیك و ئه‌قلانى ئه‌و ئاماژانه به‌كاربهێنرێن بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ى مرۆ بتوانێت
نه‌فسى خودى خۆى تێدا بدۆزێته‌وه، واته ئه‌وه‌نده‌ى زمانێك بێت بۆ سه‌رزه‌نشت یان
تاوانباركردنى ئه‌ویترى پیاو نه‌ده‌كرا ببێته به‌شێك له‌و هه‌وڵه‌ى مرۆڤ به‌دواى
ئه‌و خوده‌دا بگه‌ڕێت كه‌ده‌بیه‌وێت بیدۆزێته‌وه، هه‌ریه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌ك
به‌دواى ئه‌و خوده ده‌گه‌ڕێن، واته لێره‌دا زمان نه‌یتوانیووه ئه‌و
ده‌لاله‌ته‌مان بۆ بدۆزێـه‌وه كه‌ده‌قێكى گه‌ردوونى پێویستى پێیه‌تى، كه‌ئه‌مه‌ش
وه‌ك یه‌كێك له‌خه‌ونه سه‌رمه‌دیه‌كانى مرۆڤ وایه، هه‌میشه به‌داوى نه‌مرى خۆیدا
ده‌گه‌ڕێت، هه‌یه له‌به‌كارهێنانى ئاماژه زمانه‌وانییه‌كاندا ده‌یدۆزێته‌وه،
هه‌ندێكى تر له‌ناو كایه‌یكى موعجیزه‌یدا، ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ى به‌درێژایى مێژوو
به‌ده‌ست شاعیره‌وه بووه، ته‌نها وه‌قعى زمانه له‌سه‌ر پێكهاته ده‌قیه‌كه‌ى
به‌رهه‌مى ده‌هێنێت،
ژوان وه‌ك شاعیرێك هه‌وڵیاوه ئه‌م قه‌ده‌ره‌ی گه‌مه‌كردن به‌ماناكانى پشت وشه‌كان بداته ده‌ست كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆى، راسته ئه‌م كاره‌ى له‌پرۆسه‌یه‌كى ته‌واو ئه‌قلانیدا كردووه، به‌ڵام ناكرێت ئه‌وه له‌بیرخۆمان به‌رینه‌وه كه‌ته‌نها ئه‌م حاڵه‌ته بۆ به‌رهه‌مهێنانى ده‌قێكى سه‌ركه‌وتوو به‌س نییه، به‌ڵكو پێویستى به‌تێڕوانینێكى قوڵتر هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و مانایه‌ى ده‌كه‌ونه ناو وشه‌كانه‌وه و ئه‌و مانایانه‌ى وشه‌كان له‌پشته‌وه‌ى خۆیان به‌كاریده‌هێنن، هه‌موو ئه‌مانه واده‌كات بڵێین قه‌سیده‌كان بۆ خۆیان هه‌ڵگرى ده‌لاله‌تى تایبه‌تى خۆیانن، ئه‌ویش به‌وه‌ى ژوان هه‌وڵیداوه له‌ناو وێناكردنێكى چڕ و تێكچڕاژاودا ئه‌و ئاڵۆزییه ده‌رونییه‌ى ناخى خۆى به‌یان بكات، كه‌ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌وه‌ى مرۆڤ ئه‌بێت له‌خۆى بدوێت تاكو بتوانێت خۆى بدۆزێته‌وه، ئه‌م تێكچڕانه وێناییه ده‌بێته هۆى پێدانى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى جارێ:ى تر كاتێك له‌حاڵه‌ته ده‌روونیه‌كانى نووسه‌ر ده‌گه‌ین به‌دواى ئه‌و شتانه‌دا بگه‌ڕێین كه‌نووسه‌ر هه‌وڵى نه‌دركاندنى داوه، هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێك شوێندا جارێكى تر گه‌ڕاوه‌ته بۆ ره‌هه‌نده مێژوویه‌كان و ویستوویه‌تى له‌سۆنگه‌ى ئه‌وانه‌وه جارێ:ى تر بێمروه‌تى ئه‌م ژیانه وێنا بكات، هه‌روه‌ها یه‌كێ: له‌و چه‌مكانه‌ى له‌م بواره‌دا كارى له‌سه‌ر كردووه، بریتییه له‌فریادڕه‌س، كه‌ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى زمانه‌وه به‌دواى ئه‌و فریادڕه‌سه‌دا بگه‌ڕێت كه‌ده‌یه‌وێت وێناكانى تر له‌و تێگه‌یشتنه‌وه بێت، كه‌هه‌ندێكجار پیاو هه‌م فریاڕه‌س و هه‌م تاوانكارى ژیانى ئه‌وه، به‌ڵام ئایا فریادڕه‌س جگه له‌خولیایه‌ك له‌ناو وشه‌دا نه‌بێت، ئه‌توانین له‌ئه‌رزى واقع یان له‌ناو خودى خۆماندا بیدۆزینه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ستمان كرد فریادڕه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ى ئێمه‌یه و ئه‌یه‌وێت دۆزێك بۆ ئێمه بهێنێته ئاراوه، كه‌خۆى ده‌یه‌وێت، نه‌ك ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێت، واته فریادڕه‌س ته‌نها له‌هه‌ندێك نه‌هامه‌تى رزگارمان ده‌كات، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه چه‌نده‌ها نه‌هامه‌تى تر و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازادییه‌كانى ناخمان بۆ ده‌كاته ئه‌مرى واقع، كه‌هه‌موو مێژوو ته‌ماشا بكه‌یت، ئه‌مه ئه‌ركى فریاڕه‌س بووه.
قه‌سیده‌كانى ژوان جۆرێك له‌لیركیه‌تى تایبه‌تى تێدایه، كه‌له‌سه‌ر ریتمێكى هێواش
به‌ڕێوه ده‌چن، بۆ ناو تان و پۆى قه‌سیده‌كان رۆچووه‌ته خوارىَ، ئه‌م لیركیه‌ته
په‌یوه‌سته به‌و زمانه‌وه كه‌ژوان له‌قه‌سیده‌كاندا به‌كارى هێناوه،
به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هه‌ندێكجار له‌ئاڵۆزى كۆراڵى داستانى نزیك ده‌بینه‌وه، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته هه‌موو ئه‌و یه‌كه شیعریانه‌ى به‌و دیدگایه‌ى ده‌یه‌وێ گوزارشتى لێوه
بكات ده‌به‌ستێته‌وه، به‌تایبه‌تى مه‌سه‌له‌ى پیاو و په‌یوه‌ست به‌چۆنیه‌تى
موماره‌سه‌كردنى عشقه‌وه، ئه‌و عه‌شقه‌ى ژوان ویناى ده‌كات، نه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ناو
پێکهاته‌ى ژیاندا هه‌یه، كه‌وهه‌ندێكجار حكومه‌كانى له‌شێوه‌یه‌كى یاساى ره‌ها
نزیك ده‌بێته‌وه، واته له‌و گفتوگۆ فه‌له‌سه‌فییه نزیكمان ده‌خاته‌وه،
كه‌له‌سه‌ر فره‌یى و تاك یان یه‌كتایى هه‌بوو، كه‌ئه‌م سه‌ر به‌یه‌كتاتییه و
دووره له‌ئه‌زمونكارییه‌وه، راسته لاى ئێمه ماناى شكست هێشتا به‌شێكه
له‌بیركردنه‌وه‌ى فه‌لسه‌فیانه‌ى كۆمه‌لایه‌تى ئێمه، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى
فكریمان له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌ركرده و جه‌نگاوه‌ر دامه‌زراوه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى
یه‌كسانى مرۆڤه‌كان، هه‌میشه له‌ناو ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌دا و له‌ناو زمانى
ئاخاوتنى ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌دا سه‌نته‌ر و په‌رواێز ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه،
ئه‌مه‌شه واده‌كات هه‌میشه ئه‌بێ باوه‌ڕمان به‌بوونى كه‌سێك هه‌بێت وه‌ك پێوه‌رى
ئه‌وانى تر، لاى ژوان پێوه‌ره‌كه پیاوه و پێوێرراوه‌كه ژن، یان ه‌توانین بڵێین
خودى ژوانه، یان له‌دیدگاى شاعیره‌وه واژنى چواندووه، به‌هه‌رحاڵ له‌هه‌موو
باره‌كاندا له‌وه نزیكمان ده‌خاته‌وه، كه‌مامه‌ڵه‌یه‌كى سستماتیكانه له‌گه‌ڵ
بیركردنه‌وه‌ى شاعیر بكه‌بن، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌شاعیر ده‌گه‌ین چۆن ده‌یه‌وێت
ئاراسته‌ى بیركردنه‌وه‌ى ره‌وه‌ند بكات.
لویس ئاراگۆن ده‌رباره‌ى زمان له‌ناو شیعردا به‌م شێوه‌یه قسه ده‌كات: "ئه‌گه‌ر
تێڕامان له‌زمان نه‌بێت، ئه‌وا شیعریش نابێت" كه‌واته له‌م رسته‌ى ئاراگۆنه‌وه
تێده‌گه‌ین به‌ر له‌وه‌ى شاعیر په‌نا بۆ هه‌ر توخمێكى تر‌ى شیعرى به‌رێت ئه‌بێت
تێڕامانێكى ته‌واوى بۆ زمان هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ناتوانێت ده‌لاله‌ته
شیعریه‌كانى له‌ناو پێكهاته‌ى ده‌قدا جێگا بكاته‌وه، یان به‌شێوه‌یه‌كى تر شاعیر
له‌و كاته‌دا كه‌رسه‌ته‌كانى بوونیادنانى ده‌قى لاواز ده‌بێت و ده‌قێكمان پێشكه‌ش
ده‌كات ناته‌واو، ژوان یه‌كێكه له‌و مه‌سه‌لانه‌ى گرنگى تایبه‌تى پێداوه، زمانه
و تێڕامانه له‌و ده‌لاله‌تانه‌ى زمان ئه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر هه‌موو
ئه‌وانه‌ى خۆمان ده‌مانه‌وێت به‌رهه‌مى بهێنێت، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌كى هه‌یه، ئه‌گه‌ر
له‌بوارى تێڕامان و چڕكردنه‌وه‌ى رسته‌كانه‌وه نه‌بووایه نه‌مانده‌توانى یه‌ك شت
ده‌رباره‌ى ئه‌م قه‌سیدانه‌ى شاعیر بڵێین كه‌لاى ئه‌م وێ،ه‌ى شیعرى ته‌نها
پێناسه‌كردنى شتێك نییه، له‌ڕووى هزرییه‌وه، به‌ڵكو به‌خۆى خوڵقاندنى تێڕوانینێكى
تایبه‌ته، ئه‌و تێڕوانینه‌ى ده‌بێـه هۆى دۆزینه‌وه‌ى ماناى نوىَ له‌ناو راستاى
قه‌سیده‌دا، ئه‌ویش به‌پێى نه‌سكێكى زمانه‌وانى.
شكلۆڤسكى ده‌ڵێت: یه‌ك رسته به‌ته‌نها له‌ناو كارێكى ئه‌ده‌بیدا ناتوانێت
راسته‌وخۆ گوزارشت له‌وه بكات كه‌نووسه‌ر ده‌یه‌وێت، هه‌روه‌ها هه‌موو سۆز و
بیركردنه‌وه‌ى له‌و ڕسته‌یه‌ا جێگه بكاته‌وه، به‌ڵام ناكرێت ئه‌وه له‌بیر خۆمان
به‌رینه‌وه، كه‌ڕسته‌یه‌ك تواناى پێوتنى زۆر شتى هه‌یه، راسته ناتوانێت هه‌موو
شتێك بڵێت، به‌ڵام شتێك له‌شته‌كان ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ش بۆ خۆى پێكهاته‌ى ده‌قه
پێكده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر یه‌ك رسته هه‌موو شتێكى بوتایه، ئه‌وا پێویستمان
به‌به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و هه‌موو ده‌قه نه‌ده‌بوو، ته‌نها یه‌ك ده‌ق بۆ هه‌ر
نووسه‌رێك به‌سبوو تاكو له‌بیركردنه‌وه و هه‌ست و سۆزى بگه‌ین، چیدى پێویستمان
به‌و هه‌موو خۆهیلاك كردنه‌ش نه‌ده‌بووه لێكدانه‌وه بۆ ده‌ق بكه‌ین، ئه‌مه جگه
له‌وه‌ى هه‌ر ده‌قێك گوزارشته له‌چركه‌ساتێكى دیاریكراوى خودى شاعیر به‌ڵام ناكرێت
ئه‌م چركه‌ساته له‌ڕاستاى كۆبیركردنه‌وه‌ى شاعیر به‌ده‌ر بكه‌ین و له‌ناو
پێكهاته‌كانى به‌كارهێنانى یان دووباره كردنه‌وه‌ى وێنایه‌كه‌وه نه‌توانین
هه‌نده‌كى بیركردنه‌وه‌ى ساته‌وه‌ختى به‌رهه‌مهێنانى شیعر له‌هه‌مه‌كى
بیركردنه‌وه‌ى نووسه‌ر جیابكه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌م ره‌هه‌نده‌دا كۆمه‌ڵێك
توخم له‌به‌رهه‌مهێنانى ده‌قدا به‌شدارى ده‌كه‌ن، كه‌هه‌ردوو لایه‌نى كه‌مه‌كى و
هه‌مه‌كى یاریده‌كه‌ن، وه‌ك ئاماه‌یى توخمى سرووشتى شیعر به‌ره‌هه‌نده ره‌مزى و
ئاماژه به‌خشیه‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها بوارى ویژدانى و مرۆیى نووسه‌ر له‌ناو
راستاى ده‌قه‌دا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌رده‌كه‌وێت و خاوه‌نى ئاماده‌گى تایبه‌تى
خۆیه‌تى و له‌واقعى ژیاندا كارلێك ده‌كات و له‌شته شاراوه‌كانى واقع واوه‌لاتر
ده‌چێت، كه‌ئه‌مه‌ش زۆرجار له‌ناو كایه‌ى ره‌خنه‌ییدا به‌دۆزینه‌وه یان كه‌شفكردنى
نادیار ناودێر ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆكارى ئه‌وه‌ى وێناكان
هه‌مه‌شێوه و هه‌مه‌جۆر بن له‌شێوه‌ى ره‌وانبێژى و ره‌مزى و ئه‌فسانه‌یى،
كه‌ئه‌مانه ره‌وه‌ندى قه‌سیده‌كه دیاریده‌كه‌ن، به‌چ ئاستێكى شیعرى یان شیعریه‌ت
نووسراوه، كه‌ئه‌مه تواناكانى كرانه‌وه‌ى ده‌ق فراوانتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆى
دۆزینه‌وه‌ى هه‌ندێك پێ:هاته ئاسایى نه‌بێت له‌خوێندنه‌وه ئاساییه‌كاندا
بیدۆزینه‌وه، واته ئه‌وه‌ى پێى ده‌ڵێن فره‌خوێندنه‌وه‌ى ده‌ق لێره‌ا نه‌بێت
ناتوانرێت به‌رچاو بكه‌وێت، لاى ئه‌و نووسه‌رانه‌ى خاوه‌نى ئه‌زموونێكى گه‌وره‌ن
په‌نا بۆ دۆزینه‌وى نوىَ له‌بوارى ده‌قئاوێزان و ده‌قى پشته‌وه‌ى ده‌قى نووسرا
ده‌به‌ن، واته ئه‌و ده‌قه‌ى نووسه‌ر به‌وشه نه‌ینووسیه‌وه، به‌ڵكو ته‌نها له‌ناو
راستاى ده‌قه‌كه‌دا تواناى دۆزینه‌وه‌یمان هه‌یه، كه‌هه‌موو خوێنه‌ریك ناتوانێت
په‌ى به‌م جۆره له‌ئاماده‌یى ده‌ق به‌رێت، ئه‌مه‌ش بالاده‌ستى بونیادى
به‌ربه‌مبه‌رى و دووباره‌بوونه‌وه و گرفتى بۆ ده‌نێت، كه‌خۆبه‌خۆ ئه‌م بوونیاده
ده‌بێته هۆى دامه‌زراندنى ده‌قى پێكهاته‌یى كه‌تواناى دووباره شیكردنه‌وه و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌یه، كه‌ده‌كرێت به‌رهه‌مهێنانى ده‌ق له‌ئاستى ئاساییه‌وه
بۆ ئاستى به‌رز بگوازێته‌وه، لێره‌ا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه ده‌ق به‌و په‌ڕى چڕێتى
خۆى ده‌گات، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چڕنبووه‌نه‌وه‌ى مادده‌ى یه‌كه‌م واته هیولى، ئه‌و
ماده‌یه‌ى كه‌زۆرێك له‌بیركردنه‌وه‌كان پێیان وایه یه‌كه‌م چركه‌ساتى یه‌ك
له‌وێوه درووست بووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى باسمان كرد ده‌كرێت وه‌ك هه‌وڵ، نه‌ك وه‌ك
به‌رجه‌سته له‌م ئه‌زموونه‌ى ژواندا به‌رچاومان بكه‌وێت، هه‌موو ده‌قێكیش به‌ر
له‌وه‌ى بگاته خاڵى كۆتا، خۆى مه‌رگى خۆى به‌یان ده‌كات، له‌وێوه نووسه‌رى دووه‌م
یان راڤه‌كارى ده‌ق دێته ئاراوه، هه‌ر ده‌قێك نه‌یتوانى ئه‌م خه‌سڵه‌ته له‌ناو
خۆیدا كۆبكاته‌و ئه‌وا ئه‌سته‌مه بتوانێت ببێته ده‌قێك قابیلى خوێننه‌وه بێت،
یان بتوانێت سیماكانى خۆى بۆ ماوه‌یه‌كیش بێت به‌دیار بخات، كه‌هه‌ندێكجار ده‌ق
هه‌وڵى خه‌لاتاندنى خوێنه‌ر ده‌دات، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه ده‌كرێ له‌ناو ئه‌و
پێكهاته‌ى باسمان كرد شوێنێكى بۆ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ناكرێت وه‌ك ئه‌و ده‌قه
ته‌ماشاى بكه‌ین كه‌ده‌توانێت له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك خوێنه‌ر رابگرێت و راڤه‌كارى
بیه‌وێت هه‌موو په‌نهانییه‌كانى بدۆزێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه كاتێك شاعیر به‌ته‌نها
ده‌یه‌وێت گوزارشت له‌شته ته‌واو خودییه‌كانى خۆى بكات و كه‌ره‌سه‌ته گرنگه‌كانى
بیركردنه‌وه له‌و پرۆسه‌یا به‌كارنه‌هێنێت، ئه‌سته‌مه بتوانێت به‌رهه‌مى ده‌قێك
بهێنێت وامان لێ‌بكا له‌سه‌رى هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین، ژوان هه‌ندێك له‌م هه‌ولانه‌ى
له‌ناو پێكهاته‌ى ده‌قه‌كانیدا به‌كارهێناوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى هزى به‌یه‌ك
ئاراسته‌وه سه‌رقاڵكردووه، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو ئه‌قلانى و هه‌ستێكى
به‌ئاگاوه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كردووه له‌هه‌ندێك شوێندا له‌زه‌تى خوێننه‌وه
لاواز ده‌بێـ، ئه‌و ویستیه‌تى له‌تێڕوانینێكى مێینانه‌وه گوزارشت له‌وێناكانى
نه‌ستى خۆى بكات، به‌ڵام كه‌متر هێشتوویه‌تى نه‌ست له‌ناو پێكهاته ده‌قییه‌كه‌یدا
ئاماده بێت، له‌وانه‌یه ئه‌مه بۆ قه‌سیده‌یه‌ك یان دووان بتوانێت سه‌رنجڕاكێش
بێت، به‌ڵام بۆ سه‌رجه‌م شیعره‌كان راڤه‌كار والێده‌كات به‌چه‌ند دێڕێك هه‌موو
سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر شیعره‌كان بڵێت، ئه‌وكات نه‌شتێك بۆ خوێنه‌ر نه‌شتێك بۆ
نووسه‌ر ده‌مێنێته‌وه تاكو جارێكى تر اهێنان یان ئه‌فراندنى له‌باروه بكات.
پیاو وه‌ك توخمى سه‌ره‌كى له‌ناو قه‌سیده‌كانى ژواندا
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، هه‌ست ده‌كه‌ین له‌به‌رده‌م ئه‌زموونى مێینه‌یه‌كداین
بیه‌وێت به‌شیعر به‌رگرى له‌كێشه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خودى پیاودا نه‌ك كایه‌ى
كۆمه‌لایه‌تیدا بكات، له‌قه‌سیده‌ى یه‌كه‌مدا كه‌ناونیشانى دیوانه شیعریه‌كه‌شى
هه‌ڵگرتووه، له‌وێدا سه‌ره‌تا بۆ زاكیره‌ى كۆمه‌لایه‌تى ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ست
ده‌كه‌یت له‌ده‌ره‌وه‌ى یاساكانى كۆمه‌ڵ شتێكمان ئه‌نجامداوه، هه‌ندێ: لادانى
تێدایه و ئه‌مانه‌وێت جۆرێك له‌پاكژبووه‌نه‌وه له‌و كاته‌دا بۆخۆمان مه‌یسه‌ر
بكه‌ین، كه‌ئه‌م كاره‌ش له‌ئاماده‌كردنه‌وه‌ى كایه مێژوو كرده‌كانه‌وه بۆ ناو
كایه‌ى ئێستا ئه‌نجام ده‌دات، راسته وشه‌ى عه‌شق له‌هه‌موو تافێكدا هه‌ر عه‌شق
بووه، به‌ڵام ناكرێـ به‌هه‌مان مانا و چه‌مك و فه‌لسه‌فه‌وه له‌عه‌ش بگه‌ین،
ئه‌وه‌تا بۆ ناكامى عه‌شقى خۆى ده‌ڵێت: "مه‌مى ئه‌م بێهوده‌ییه بۆ نه‌هات؟/
فه‌رهادى ئه‌م فه‌رته‌نه‌یه بۆ نه‌گه‌یشت/ من خه‌یلێكه ماتڵى تۆم/ ئه‌ى پیاوێك
ئه‌توانیت/ له‌ئه‌دگارى ئاوێنه ته‌ماوییه‌كانى بیرچوونه‌وه‌دا/ هه‌ناسه‌ى شپرزه‌یى
ئه‌م ئێوارانه بنوسیته‌وه"، لێره‌ده له‌وه ده‌گه‌ین لاى ژوان عه‌شف هه‌مان
ماناى ناكامى لاى مه‌م و فه‌رهاد و چه‌نده‌ها چیرۆكى له‌و بابه‌ته‌ى هه‌یه، به‌ڵام
تێڕوانین و فه‌لسه‌فه‌ى ئێمه‌دا له‌م زه‌مه‌نه‌دا زۆر جیاوازتره بۆ عه‌شق وه‌ك
ئه‌وه‌ى له‌و زه‌مه‌دا هه‌بووه، دیاره شاعیر ده‌یه‌وێت تاوانى یه‌كه‌م
له‌ئاده‌مه‌وه تاكو ئێستا بخاته‌وه پاڵ پیاو و هه‌موو بیركردنه‌وه‌ى ئه‌فسانه‌یى
مێژوو كرد به‌درۆ بخاته‌وه و بڵێت خه‌ڵه‌تاندنى یه‌كه‌م پیاو بووه نه‌ك ژن،
به‌ڵام ئایا ئێمه له‌م زه‌مه‌نه‌دا پێویستمان به‌م جۆره بیركردنه‌وه هه‌یه،
ئه‌گه‌رچى له‌م ده‌قه‌دا شاعیر هه‌وڵیداوه ماناى ئه‌م بۆ ژیان له‌كچه قۆشمه‌كانى
هاوڕێى جیاوازتر بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بیرچووه ئه‌میش هه‌مان گه‌مه ده‌كات،
جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌كچه قۆشمه‌كان سه‌ركێشى تاقیكردنه‌وه‌ى عه‌شق ناكه‌ن،
ئه‌وان وانه‌ى خراپه‌كاریانه‌ى عه‌شقیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ژوان ئه‌یه‌وێت ئه‌و
ئه‌زمونه بكات، كه‌ده‌یكات زۆر به‌لایه‌وه تاڵ ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و
باوه‌ڕه‌ى ئه‌وان راست ده‌كه‌ن، واته ئه‌میش له‌هه‌مان ستراكتۆرى
كۆمه‌لایه‌تییه‌وه لێكدانه‌وه‌ى بۆ خیانه‌ته‌كانى پیاو كردووه، واته به‌كه‌مێك
گۆڕ‌انى بچووكه‌وه لاى ئه‌میش عشق قه‌ده‌ره نه‌ك ئه‌زموون، هه‌روه‌ها لایه‌نى
گه‌مه‌كان به‌سه‌ر دۆڕاوه و براوه‌دا دابه‌ش ده‌كات، هه‌میشه پیاو به‌براوه
ده‌زانێت له‌وه‌ى خیانه‌ت وه‌ك به‌شێكى ئه‌زه‌ڵى لاى ئه‌وانه‌وه هاتووه، ئه‌وه‌تا
به‌ئیره‌ییه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوێك ده‌دوێت " تۆ كه‌ئه‌زانى من دڵم وه‌ك خیابانێكى
ته‌نیا/ سینه‌ى بۆ پانژه قوڕاوییه‌كانى ئاره‌زووت راده‌خات/ ئه‌م پیاسه‌یه بۆ
ناكه‌یت/ ئه‌م پیاسه‌یه بۆ ناكه‌یت و پێكى ئه‌م حه‌سره‌ته بۆ ناخۆیته‌وه؟"
لێره‌دا هه‌ست ده‌كه‌یت كچێك ده‌یه‌وێـ ئه‌وه‌مان پێبڵێت كه‌هه‌موو له‌زه‌ته‌كان بۆ
پیاوه و ته‌نها نه‌گبه‌تییه‌كان بۆ ئه‌و، وه‌ك ئه‌وه‌ى پێمان بڵێت ته‌نها پیاو
له‌و په‌یوه‌ندییه له‌زه‌ت ده‌بات، نه‌ك ئه‌و دوو كه‌سه‌ى له‌ناو ئه‌و
په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌ژین، راسته پیاو له‌ناو كۆمه‌ڵگاى ئێمه خاوه‌نى پێگه‌ى
تایبه‌تى خۆیه‌تى، به‌ڵام ناكرێت له‌ناو بیركردنه‌وه و نه‌ست و فه‌لسه‌فه‌ى منیش‌دا
هه‌مان ئاماده‌یى هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا چ جیاوازییه‌ك له‌نێو هوشیارى من و كۆگه‌لدا
هه‌یه، كه‌هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ى كۆمه‌لایه‌تى دووباره بكه‌مه‌وه، ئه‌گه‌رچى ژوان
له‌ناو وێنایه‌كى تێكچڕژاودا توانیویه‌تى ئه‌و ئاڵۆزییه ده‌روونیه‌ى خۆى به‌یان
بكات، به‌ڵام ئایا بۆ ده‌قێكى سه‌ركه‌وتو هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێین لێره‌دا
به‌ته‌نها گوزارشتى له‌خۆى كردووه، یان ئێمه پێویستمان به‌ئاستێكى تر‌ى
بیركردنه‌وه و به‌رهه‌مێنانى وێنا هه‌یه، كه‌بتوانێت ئه‌گه‌ر بۆ چركه‌یش بووه
له‌ناو ئه‌و نه‌سته كۆمه‌لایه‌تییه ده‌رمانبهێنێت كه‌هه‌موو پێكهاته‌كانى ژیانى
رۆژانه‌مانى داگیر كردووه و هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانى بیركردنه‌وه‌ى لێبچوك
كردوینه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ وێناكردنى هه‌موو حاڵه‌ته ه‌روونیه‌كان هه‌مان
ده‌لاله‌ته میللیه‌كانى وه‌ك حاڵه‌تێك بۆ رووتبوونه‌وه به‌كارهێناوه‌ته‌وه، وه‌ك
وشه‌گه‌لى عه‌وره‌ت له‌به‌رامبه‌ر بێده‌نگى، ئه‌برۆ بۆ هه‌ڵته‌كاندنى مه‌ینه‌ت،
فرمێسكى قه‌یره كچ بۆ هۆنینه‌وه‌ى ملوانكه‌ى نائومێدى، هه‌روه‌ها فریاد ره‌س
هه‌مدیسان لاى ئه‌م ژن نییه پیاوه، ئه‌وه‌تا مه‌سیح، مه‌هدى دوو كاره‌كته‌ى ئه‌م
قه‌سیده‌یه‌ن وه‌ك فریاد ڕه‌س به‌كار هاتوون، كه‌بۆ رزگاربوون پێویستى به‌پیاوێك
هه‌یه، كه‌هه‌موو چاوه‌ڕوانه‌یكانى بكاته ژوانێك، به‌ڵام ئایا به‌كارهێنانى ئه‌م
مه‌دلولانه ده‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى بڵێین هه‌موو كاره‌كته‌ركه مێژوویی و
ئه‌فسانه‌كان لاى ژوان بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌ت ته‌وزیف كراوه؟، كه‌له‌كاتێكدا هه‌موو
دیگاى ژوان له‌سه‌ر وێناكردنى ئه‌دگارى خیانه‌تكارانه‌ى پیاوه، كه‌واته ئه‌بێت
ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت هه‌موو ئه‌و گه‌مه زمانه‌وانییه‌ى شاعیر ده‌یكات بۆ بڕواهێنان
به‌خۆیه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت بوونێك له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆى درووست بكات و هه‌موو
گوناهه‌كانى پێداهه‌ڵواسێت، هه‌موو چڕكردنه‌وه‌كانى زمان و جۆراوجۆركردنه‌كانى
وێنه شیعریه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و گومانه‌یه كه‌پیاوێك بۆ خیانه‌ت ده‌كات و
ژنێك عیشق، به‌ڵام ئایا ئه‌م هاوكێشه‌یه هه‌میشه وایه، یان ئه‌مه
مه‌سه‌له‌یه‌كى خودییه و په‌یوه‌سته به‌و چركه‌ساتانه‌ى ئه‌فرێ،ه‌ر ئه‌یه‌وێت
لاوانه‌یه‌ك بۆ خودى خۆى بكات و له‌به‌رده‌م ئه‌و ئه‌سته‌مه‌دا قسه‌یه‌ك بكات،
به‌ئه‌ندازه‌ى دۆڕانن ناچارى كردووه بیر بكاته‌وه، بیر له‌و كاره‌كته‌ره
ناچیزه‌یه بكاته‌وه، كه‌هه‌موو شته‌كمانى وه‌ك گه‌مه‌یه‌ك وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر
به‌وردى ئه‌م چه‌ند دێڕه بخوێنینه‌وه، له‌وه ده‌گه‌ین به‌چ هه‌ناسه‌یك نووسراوه
و ده‌یه‌وێت چیمان ده‌رباره‌ى چاوه‌ڕوانى پیاوێك پێبڵێت: " ئه‌و به‌خه‌یاڵى
حه‌قیقه‌تى سه‌رخۆشه‌وه پێمى ده‌گووت/ تۆ له‌بیره‌وه‌رى تاریكیه‌كاندا/ بیر
له‌دۆزینه‌وه‌ى مه‌رجه‌كانى مه‌عریفه ئه‌كه‌یه‌وه و/ رازه گرینۆكه‌كانى وجود
ده‌خوێنیته‌وه/ شه‌ونامه‌ى گه‌شتى پیاوێك ده‌نووسیته‌وه كه‌نایه‌ت!/ نایه‌ت و
له‌و ده‌رگایانه‌وه ناتباته ژوورىَ/ كه‌ئه‌چێته‌وه سه‌ر ئاینده‌ى كۆشكه
یاقووتیه‌كانى سه‌بوورى، پاش ئه‌م چه‌ند دێڕه باس له‌و هه‌موو رستانه ده‌كات
كه‌له‌چركه‌ساتى خۆیدا جوان بوون، به‌ڵام بۆ ئه‌مێستا وه‌ك ژه‌هر وایه، ئه‌مه‌یه
گرفتى بیركرنه‌وه‌ى ئێمه له‌به‌رده‌م قه‌ده‌ر و ئه‌جه‌ل و كۆمه‌ڵێك حاڵه‌تى تر‌ى
وه‌ك، ئاینده ئه‌و ده‌ره كوشنه‌یه‌ى هه‌موومانى توشى چاوه‌ڕوانى كردووه، واته
ئه‌بێت هه‌موو چاوه‌ڕێى به‌هه‌شتێك بین كه‌نایه‌ت، دواتر له‌به‌رده‌م ئه‌م
نه‌هامه‌تییه‌دا توشى داڕامان ده‌بین، ئێمه تواناى گه‌ڕان و ئه‌زموون كردنمان زۆر
لاوازه، له‌به‌رئه‌وه‌یه ده‌مانه‌وێـ زوو له‌هه‌موو شتێك‌دا بگه‌ینه دوا تایمى
گه‌مه‌كه، به‌تایبه‌تى له‌عه‌شقدا.
دواتر بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست بكات ته‌نها ژنێك نییه له‌و گه‌مه‌یه‌دا دۆڕاوه په‌نا بۆ
ئه‌و فاڵچیانه ده‌بات كه‌پێشتر هه‌مان گه‌مه‌یان كردووه، ده‌ڵێت: "ژنه
فاڵچیه‌كه‌ى هاوڕێم/ یارى به‌ىئه‌نگوستیله‌ى روانینه‌كانى ئه‌كرد و ئه‌یگوت/ به‌ر
له‌تۆ منیش هه‌مان گه‌مه‌م كرد/ سه‌عیم له‌هه‌مان ته‌ریقه‌تى میواندارى پیاوێكدا
ئه‌كرد/ كه‌پێم وابوو ئه‌توانىَ حیكمه‌تى ته‌نهایى ئه‌و ژنانه بنوسێته‌وه/ كه
له‌سه‌قه‌ره پیره‌كانى فیراقى ئه‌ودا/ په‌نجه‌ره‌كانى ئه‌مه‌لیان ئه‌سڕیه‌وه و/
كۆتره غه‌مگینه‌كانى ئاینده‌یان به‌رده‌دایه ئه‌م حوشى مردنه‌وه/ هه‌موو ئه‌م
رستانه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه پێمان بلچێت ته‌نها فریادڕه‌س پیاوێكه، كه‌دێت
به‌كۆڵێك فێڵه‌وه دێت، ته‌نها بۆ راو دێت، ئه‌مه راسته ئه‌گه‌ر هاوكێشه
له‌نێوان دوو جه‌مسه‌رى ناته‌بادا بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا هه‌ست به‌هێزى
یه‌كتر بكه‌ن، ئه‌واكات په‌یوه‌ندییه‌كه له‌ڕاوه‌وه بۆ ئه‌زموون ده‌گوازرێته‌وه،
ئه‌گه‌رنا ئه‌بێت هه‌میشه به‌ده‌ست زوڵمه‌ته‌كانى ژیانه‌وه بناڵێنین، ئه‌گه‌رنا
نه‌خۆشه‌ویستى پێویستى به‌سه‌عیكردنه بۆ هاتنى پیاوێك چۆن بتوانى وه‌ایلێبكه‌یت
له‌لات بمێنێته‌وه، نه‌ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌زموونه‌كانى ژیانیدا
ئه‌وه‌نده لاواز ده‌بێت نه‌توانێت ره‌وتى ژیانى خۆى له‌ناو موماره‌سه‌ى كاته‌كاندا
بدۆزێـه‌وه، پاشان شاعیر به‌دواى فریادڕه‌سدا ده‌گه‌ڕێت، كه‌له‌هه‌موو ئه‌وانى تر
باشتر بێت، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: " من خه‌ونم دیوه كه‌سىَ دێ/ كه‌سىَ دێ كه‌سێكى تر/
كه‌سێكى باشتر/ ئه‌م جه‌غتكردنه‌وه‌یه له‌كه‌سێك هۆكارى ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌موو
ئه‌زموونى ژیان له‌راستگۆیی یه‌كێكدا ده‌بینێته‌وه، كه‌له‌وانه‌یه بتوانێت بۆ
هه‌میشه ئه‌م له‌ناو ماڵێكدا جێگا بكاته‌وه، كه‌دواتر ماناى عشق نه‌زانراو
ده‌بێت، یان ده‌بێته نادیارێك و پێویستى به‌وه هه‌یه دۆزینه‌وه‌ى بۆ بكه‌ین،
ئه‌گه‌ر له‌یاده‌وه‌رى مرۆڤه‌كانه‌وه ته‌ماشاى ئه‌م حاڵه‌ته بكه‌ین، ئه‌وا
ئه‌كرێـ ئاسایى ئه‌م فریاڕه‌سه وه‌رگرین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دیدێكى نوێوه
ته‌ماشاى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین، ده‌بێـ بڵێین نووسه‌ر هێشتا له‌ناو
یاده‌وه‌رییه‌كانى ژیاندات هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى خۆى ده‌دات.
ئه‌وانه‌ى هه‌موو وتمان به‌شێكن له‌هه‌قیه‌قه‌تى ئه‌زموونى شیعریى لاى ژوان
ئاواره، ئه‌گه‌رنا له‌به‌رچى دوو قه‌سیده‌ى خۆى ناولێناوه له‌چاوه‌ڕوانى پیاوێكدا
و كردوویه‌تى به‌دوو وه‌رز، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌تا كاتێك پیاو ده‌دوێنێت ده‌ڵێت:
ته‌نهایمان له‌ئه‌ستۆى تۆدایه/ ئه‌ى پیاوێك ناخوازى بگه‌یته كه‌نار ئه‌ى پیاوێك
ناته‌وىَ له‌قولاكاندا بیر بكه‌یته‌وه/ له‌و دیوو میرنشینه‌كانى شه‌هامه‌ته‌وه/
ئه‌م گه‌مه بگه‌یه‌نیته كۆتا/ له‌م چه‌ند رسته‌یه‌دا جگه له‌سه‌نته‌ریالیزمى
پیاو ماناى ده‌سه‌لات و دوا حوكمدان و ره‌هایى ژیان ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌چاره‌سه‌رى
هه‌موو كێشه‌كان لاى ئه‌وه، به‌ڵام ئاشكرایه توخمێك به‌و هه‌موو جه‌برووته‌وه
ناكرێت داواى ئه‌وه‌ى لێبكه‌ین تاكۆتاى رێگه‌كه‌مان به‌رێت، كاتێك ئه‌و هه‌موو
هاوكێشه‌كان ته‌واو بكات، چۆن ده‌كرێت تۆ چاوه‌ڕێى ئه‌وه بكه‌یت بگه‌ێنێتته
كه‌نار یان ئه‌وه‌ى تۆ بۆ ئه‌و شوێنه به‌رێت كه‌خۆت ئه‌ته‌وێت. هه‌روه‌ها ئه‌بێت
لێره‌دا ئاماژه به‌وه بده‌ین ژوان به‌ده‌ر له‌ئه‌زموونه‌كانى تایبه‌تى خۆى،
متمانه‌ى به‌ئه‌زموونه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى هه‌یه، ئه‌و گوىَ له‌هه‌موو شتێك
ده‌گرێت، تیڤیه‌كه، گوشیه‌كه، مناڵه نه‌به‌كامه‌كان، خودا و پێغه‌مبه‌ر و
ئه‌ولیاكان، هه‌موویان واده‌ڵێن، به‌ڵام خۆى نازانین چى ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه‌ى خۆى
له‌هه‌موو پرسیاره‌كان بدزێته‌وه، به‌ناوى كه‌سێكى تره‌وه قسه ده‌كات: ئاسكێكى
غه‌مگین له‌ژێر لێزمه‌ى بارانێكى ته‌نیاترا چاوه‌ڕێته/ پێم وایه ده‌یه‌وىَ بدوىَ،
كه‌لێره‌دا ئه‌و ئاسكه غه‌مگینه خودى شاعیره، ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم خۆزگه ده‌دوا و
خۆشى و ئێمه‌شى له‌و دڵه‌ڕاوكێیه رزگار ده‌كرد.
له‌زۆرێك له‌قه‌سیده‌كانى تریشدا هه‌مان تێڕوانین به‌ڵام وێناى جیاوازتره‌وه
دووباره ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه لێره‌دا ئاماژه‌ى پێبه‌م كاتێك مرۆڤ
ده‌رفه‌تى ده‌ربڕینى بۆ ده‌ڕه‌خسێت، ئه‌گه‌ر توانى هه‌موو حاڵه‌ته ناخییه‌كانى خۆى
ده‌ته‌قێنێته‌وه، ئه‌وكات ده‌زانین چ په‌نهانییه‌ك له‌ناخى زۆرێ: له‌كه‌سانى ناو
ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌ى لێره‌دا ده‌رفه‌تى بۆ ده‌ره‌خسێت ئه‌وانه‌ى
به‌شێك له‌ئه‌قلانیه‌ت و بوێریى دىه‌كه‌نه بنه‌ماى گوزارشتكردن، هه‌ر ئه‌مه‌یه
له‌ناو ئه‌م كایه كۆمه‌لایه‌تییه هه‌ست ه‌كه‌یت ئه‌بێت مرۆڤ له‌مه‌سه‌له
كۆمه‌لایه‌تییه‌كانى خۆیان بدوێن و رۆحى خۆیان فوارمۆش بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌و
كاته‌ى له‌ناخى خۆى ده‌دوێت، باگراونده كۆمه‌لایه‌تییه‌كه‌ى بیرنه‌چۆته‌وه،
له‌كۆتایى ئه‌م قه‌سیده‌یه‌دا ژوان بۆ ئه‌وه‌ى وێنا و تێڕوانیینه‌كه‌ى خۆى ته‌واو
بكات، هه‌روه‌ها له‌وه‌ى ئیدى ئومێدك نه‌مابێت بۆ هاتنى ئاده‌م، میرۆ، فریادڕه‌س،
پیاو، مه‌م، فه‌رهاد و...هتد، ده‌ڵێت: "ئیدى ته‌واو/ ئاده‌م ته‌واو/ (عه‌شق
ته‌واو)/ میرۆ گیان/ دووباره نه‌گه‌یشتنه‌وه‌ت باش.
له‌قه‌سیده‌ى من و ئاراگۆن له‌به‌یانییه تاكه و تاكاندا، هه‌مان دوالیزمه‌ى ژن و
پیاو دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام وێناكردنه‌كان جیاوازترن، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته
بووته به‌شێك له‌فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌م شاعیره و به‌ئه‌سته‌م ئه‌توانێت خۆى لێڕزگار
بكات، ئه‌وه‌تا له‌وێنایه‌كى ته‌واو داڕشته‌ییدا ژوان پێمان ده‌ڵێت: ژیان پێى وتم/
شه‌هیده ئه‌و ژنه‌ى هه‌میشه به‌نهێنى عه‌شق ئه‌كا/ ئه‌م تێڕوانیینه له‌هه‌مان
دۆخى سیاسى ئێ/ه‌وه هاتووه یان له‌هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ى كۆمه‌لایه‌تى ئێمه‌وه
هاتووه، كارى نهێنى جگه له‌وه‌ى مه‌ترسى تێدایه، به‌ڵام چێژى زیاترى تێدایه،
كه‌ئه‌مه به‌شێك له‌بیركردنه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین
چێژیان له‌كارى نهێنى سیاسى له‌ناو ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ده‌بینى، كه‌عاقیبه‌تى كوشتن
بوو، به‌هه‌مان شێوه عه‌شق لاى ژن له‌كۆمه‌لگاى ئێمه‌دا بۆخۆى جۆرێك له‌مه‌ترسى
مردنى پێوه دیاره، كه‌م نیین ئه‌و مێینانه‌ى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ندى
خۆشه‌ویستى و عه‌شق كوژران و كه‌س یادێكى نه‌كردنه‌وه، ئێمه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا
ده‌ژین زۆرترین بوارى بۆ قه‌ده‌غه بوون تێدایه، ته‌نها ئه‌و بوارانه نه‌بێـ
كه‌په‌یوه‌یسته به‌رازیكردنى ده‌سه‌لاته‌وه، جاجۆرى ده‌سه‌لاته‌كه چۆن بێت
ئه‌وه‌ى پێقبوڵه كه‌خۆى حه‌زى لێده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌م قه‌سیده‌یه‌ا جێگه‌ى
سه‌رنجه ئه‌وه‌یه له‌نێوان ئه‌لیزاى خۆشه‌ویستى ئاراگۆن و خۆ‌یا به‌روردێكى جوانى
كردووه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ: وێناى ناو گۆرانى فۆلكلۆرى به‌شێوه‌یه‌كى ئیستاتیكى
ته‌وزیف كردووه، كه‌مانایه‌كى تر‌ى به‌ره‌هه‌نى عشق به‌خشیووه، كه‌ئه‌ویش
ده‌مانباته‌وه بۆ شكاندنى دڵى كچێك له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه، كه‌ته‌نها به‌دواى
خولیاكانى خۆیه‌وه‌یه‌تى، كه‌زۆرجار دێت ئیره‌یى به‌ئه‌لیزا ده‌بات، كه‌خاوه‌نى
خۆشه‌ویستێكى ئه‌وه‌نده میهره‌بانه، به‌ڵام جیاوازى كلتوورى نێوان خۆى و ئه‌لیزاى
بیرچۆته‌وه، كه‌له‌وىَ خۆشه‌ویستى ئه‌زموونه، ژیانه، دۆزینه‌وه‌یه، گه‌یشتنه
به‌جوانى، لاى ئێمه قه‌ده‌ره، چێژى كاتییه، ده‌رفه‌ته بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى
غه‌ریزه، ئه‌وه‌تا له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت " مه‌ست بووم ئه‌لیزا/ مه‌ست...
مه‌ست... مه‌ست/ مه‌ستیه‌ك كه‌نه‌یهێشت/ گوێم له‌خڕنگه خڕنگى بازنگى زه‌ندى دڵى تۆ
و /گوێ/ له‌هاڕه‌كردنى گۆوزه شكاوه‌كانى ئیحساس و/ گوێم له‌گۆرانییه
تیرۆركراوه‌كانى نه‌زه‌رت و.../ هه‌موو ئه‌مانه وایكرد نه‌یتوانى ئه‌و پیاوه‌ى
ئه‌م خۆشى ده‌یه‌وێت بانگى بكات ئاراگۆن، به‌ڵام ئایا خۆشه‌ویشتى شتێكه
هه‌میشه‌ییه، واته یه‌ك یان یه‌كتالیى ده‌بێته هۆى خۆشه‌ویستییه‌كى ئه‌به‌دى و
له‌ناو ئه‌و سه‌دیمى هه‌ستییه‌دا بمانهێڵێته‌وه، كه‌تا مردن بۆ یه‌ك بمریت و یه‌ك
ببێته هه‌موو پێوه‌ره‌كانى بوون و پێكهاته هه‌بووه‌كانى ناو كایه‌ى ژیان، یان
ده‌بێت بڕوامان ده‌كرێـ ئه‌زموون هه‌ندێك فره‌یى تێ بكه‌وێت، ئه‌گه‌رنا ژیان
ناتوانێت له‌و ره‌وه‌نده‌ى ئێستا هه‌یه‌تى به‌رده‌وامى به‌خۆى بدات، خه‌مبارى ئه‌و
كه‌سانه‌ى هه‌میشه له‌خه‌ونى زكرى یه‌كدان له‌وێدایه كه‌هه‌موو ئه‌زموونه‌كانى تر
له‌ده‌ستده‌ده‌ن و له‌ناو ئه‌و وه‌همه ئه‌ندێشه‌ییه‌ى ناخى خۆیاندا ده‌ژین،
ئه‌مه‌ش به‌شێكى هه‌ره گه‌وره له‌بیركردنه‌وه‌ى ئێمه پێكده‌هێنیت، ئه‌مه‌ش
خۆبه‌خۆ ده‌بێـه به‌هه‌مهێنانى بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه‌متر له‌بیركردنه‌وه
ئاماژه‌ییه ئاماده‌ییه‌كه واوه‌لاتر بچێت، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ندێك ئاماژه‌ى نوێ
له‌ناو ئه‌و كایه‌دا بدۆزینه‌وه یان به‌كاربهێنین كه‌ده‌مانه‌وێت گوزارشتى لێوه
بكه‌ین و هه‌س بكه‌ین به‌شێكى نوێیه له‌پێكهاته ئاساییه‌كه‌ى رۆژانه مامه‌ڵه‌ى
پێوه ده‌كه‌ین، لاى ئێمه هه‌میشه شیعر بووه‌ته ئه‌و توخمه‌ى هه‌ندێک
له‌پێكهاته و بیركردنه‌وه نوێیه‌كان به‌ئێمه بناسێنێت، واته زمانێك ئێمه
بتوانین به‌ته‌واوه‌تى مامه‌له‌ى له‌گه‌ڵیدا بكه‌ین شیعره، راسته ژیان پێویستى
به‌ریم و لیركیه‌تى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه، به‌ڵام به‌ئه‌ندزایه‌ك ئه‌و ریتمه
نه‌بێته هۆى ره‌وه‌ندپێوه‌رگرتنى هه‌موو بواره‌كانى تر، له‌به‌رئه‌وه‌یه ژوان
ده‌یه‌وێت ئه‌زموونه‌كانى خۆى به‌ئه‌زموونى ئه‌وانى تر به‌راورد بكات و له‌و
سۆنگه‌یه ره‌وایه‌تى سۆزى خۆیمان بۆ ده‌ربخات، به‌ڵام ئایا ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌ك
به‌په‌یوه‌ندییه‌كى تر به‌راورد بكه‌ین، یان ئایا ده‌كرێت هه‌موو چیرۆكه‌كان
به‌هه‌مان كۆتایى شادمانى كۆتایى پێبێت، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و هه‌موو مێژووه پڕ
نه‌هامه‌تییه‌ى مرۆڤایه‌تى له‌كوێوه هاتووه؟.
سیمۆلۆژیاى ناونیشان له‌دیوانى له‌چاوڕوانى پیاوێكدا:
له‌زۆرینه‌ى ناونیشانه‌كانى قه‌سیده‌كاندا یه‌ك مه‌سه‌له‌ى سه‌رنجڕاكێش
هه‌ڵوه‌سته‌مان پێده‌كات، ئه‌ویش تاك یان یه‌كه، ئه‌وه‌ى پێشتر ئاماژه‌مان پێدا،
وه‌ك وشه‌كانى ( پیاوێك، تاكه و تاكه‌كاندا، شه‌وێك، قاسیدێك، ژنێك، شیعرێك،
خوێنێك، پێغه‌مبه‌رێك، ترسێك)، هه‌موو ئه‌م وشانه له‌راستاى ناونیشانى شیعره‌كاندا
ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن ئێمه به‌چ میتۆدێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته
سیمۆلۆژیه‌كانى شیعرى ژوان ئاواره بكه‌ین، كه‌هه‌ر هه‌موویان له‌نیشانه‌دا
ئاراسته‌كه‌رن به‌رو كه‌سێك یان یه‌كێك، ئه‌و یه‌كه‌ى ته‌واوى بیركردنه‌وه‌ى
هه‌موومانى داگیر كردووه، به‌ڵام له‌به‌رچى شاعیرێك به‌هه‌موو هۆشیارى خۆیه‌وه
له‌م خاڵه هه‌ستیاره نزیك ده‌بێته‌وه و هه‌موو ئاماژه‌كانى ده‌مانبه‌نه‌وه بۆ
یه‌ك، یان یه‌كتایى، ئایا به‌هۆى باوه‌ڕیه‌وه‌یه به‌وه‌ى كه‌ژیان یه‌كجاره و
هه‌موو ئه‌زموونه‌كان بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و یه‌كه‌یه، یان به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌شت
ده‌كات مرۆڤ ده‌توانێت یه‌كجار له‌ئاوى روبارێكدا مه‌له بكات وه‌ك مه‌سه‌له
فه‌لسه‌فییه كۆنه گریكیه ده‌ڵێت، یان ئه‌وه‌ى ئێمه په‌روه‌رده‌مان له‌سه‌ر
راهاتنه له‌سه‌ر یه‌ك، دوور كه‌وتنه‌وه له‌م هاوكێشه به‌ره‌و ونبوونمان ده‌بات،
یان به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژوان له‌عه‌شقى یه‌كه‌مدا تووشى دۆڕاندن وه‌ك ده‌ڵێت هاتووه،
هه‌ر كامیان بێت هه‌ست ده‌كه‌ین شاعیر مامه‌ڵه‌یه‌كى ئه‌قلانى له‌گه‌ڵ ئه‌م
چه‌مكه‌دا كردووه، لانى كه‌م توانیوویه‌تى هه‌ناسه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌نووسیندا بدات
به‌خۆى، ئه‌ىوه‌ى پێشتر وتمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له فكریه‌كانى پشته‌وه‌ى قه‌سیده‌كان
بوو، ئه‌وه‌ى ئێستا له‌سه‌رى هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌ین، مه‌سه‌له‌ى به‌كارهێنانى
ئاماژه‌كانى ناو ده‌قه‌كانه، یان ئه‌و وێ،ایانه‌ى ده‌بنه هۆى بوونیادنانى ده‌ق و
چۆنیه‌تى لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌قانه، كه‌له‌ناو نیشانه‌كه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌ركره‌وت جۆرێك له‌هۆشدارى بۆ به‌كارهێنانى یه‌كه‌كانى زمان لاى شاعیر له‌پرۆسه‌ى
نووسینى ده‌قدا ئاماده‌یى هه‌یه، واته ئه‌و له‌ناو پرۆسه‌یه‌كى ئه‌قلانیدا
هاتووه بوونه ئه‌ندێشه‌ییه‌كانى دامه‌زراندووه، كه‌ئه‌مه‌ش وه‌ك بوونیادێكى
گرنگى شیعر وایه، به‌مه‌ش ئێمه ده‌قى ئه‌ندێشه‌یى له‌ده‌قى زانستى ئه‌بستكراتى
جیاده‌كه‌ینه‌وه، هه‌وره‌ها كاتێك ئه‌و ئاماژانه له‌ناو راستاى خۆیدا
ده‌خوێنینه‌وه ئه‌وكات بۆمان روون ده‌بێته‌وه، ئێمه چ ده‌قێ: وه‌ك نمونه‌ى
لێدوان وه‌رده‌گرین و راڤه بۆ كام شێوه ده‌ق ده‌كه‌ین، هه‌موو ئه‌و ناونیشانه‌ى
ژوان به‌كارى هێناون، ئه‌یه‌وێت ئه‌وه‌مان پێبڵێت له‌چاوه‌ڕوانى پیاوێكدا بووه‌ته
هۆى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌ى تر تاك بكاته‌وه نه‌كا كه‌سێك بێت له‌ناو
ده‌قه‌كانیدا كۆمه‌ڵێك دژبه‌یه‌كى وێنه‌یى یان ئاماژه‌ى پێچه‌وانه‌یی له‌ناو
ده‌قه‌كاندا بدۆزێته‌وه، كه‌له‌وانه‌یه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هه‌ندێكجار زیان
به‌بیركردنه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كى بدات، كه‌نه‌توانێت فره‌ییانه بیربكاته‌وه و
له‌گۆشه‌نیگاى جیاوازه‌وه ته‌ماشاى شته‌كانى ژیان بكات، ئه‌گه‌رچى فره‌یی لاى ئه‌م
شاعیره ئاماده‌یى هه‌یه به‌ڵام دواجار هه‌ر هه‌موویان ده‌ڕژێنه‌وه له‌ناو ئه‌م
ده‌فرى (یه‌ك)ـه، كه‌له‌وانه‌یه ئه‌م كاره به‌ته‌واوه‌تى له‌ناو سستمێ:ى
بیركردنه‌وه‌ى به‌میتۆدكراودا نه‌هاتبێته به‌رهه‌م، كه‌شاعیر زۆرجار په‌نا بۆ
توانا خۆرسكییه‌كانى خۆى ده‌باته‌وه، زۆرجار خولیاكانى به‌رو شوێنێكى راده‌كێشن
كه‌نه‌ست كۆنترۆڵى ئاماژه‌كانى ده‌كات، هه‌ندێكجار ئه‌و خه‌مانه‌ى ده‌بنه هۆى
درووستكردنى ساتێكى پڕ خه‌مۆكیانه، ئه‌مانه كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌كارهێنانى
موفره‌ده‌كانى ده‌ق دابنێن و ئه‌و پرۆسه‌یه به‌و سستماتیكیه‌ته نه‌چێت به‌ڕێوه
وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ناو پرۆسه‌ى ره‌خنه‌دا به‌دیده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ى له‌ناو ده‌قه‌كاندا به‌دیده‌كرێت، ده‌توانین بڵێین بێهوده‌ییه‌كى ئه‌ندازه
گه‌وره‌یه، واته نزیك بوونه‌وه‌یه له‌حاڵه‌ته هه‌ڵچونه ده‌روونییه‌كان،
ئه‌وه‌نده ورد وێناى حاڵه‌ته ده‌روونیه‌كان ده‌كات هه‌ست ده‌كه‌یت له‌به‌رده‌م
ئه‌زموونێكدایت ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز و به‌زمانێكى جیاواز گوزارشت له‌خۆى
بكات، له‌قه‌سیده‌ى كوشته‌ى قاسیدێكى تردا، ده‌ڵێت: " له‌ئاوریشمه سوورمه‌ییه‌كانى
روانینتا بم خه‌وێنه.../ فێرم بكه قه‌تره قه‌تره له‌بێده‌نگى ده‌ریا
وردببمه‌وه.../ پروشه پروشه بم وه‌رێنه.../ هه‌میشه باران له‌ته‌نهایى منه‌وه
ڕىَ ئه‌كا نه‌وه‌ك له‌چاوانى ئاسمان.../ ده‌ست نوێژ به‌تریفه ئه‌گریت...
هه‌روه‌ها له‌بوونیادى ئه‌م قه‌سیده‌یه‌دا پیرۆزى و پۆخڵى له‌سه‌ر ئاستى ره‌مزى
به‌ته‌واوه‌تى تێكه‌ڵى یه‌كتر ده‌كات، ئه‌وه‌تا بنى باوكى و ئه‌تاتوركى بۆ
له‌یه‌كترى جیاناكرێته‌وه، له‌لایه‌كى تره‌وه براكه‌ى به‌ر له‌وه‌ى ئه‌م بكوژێـ
شه‌هید ده‌بێت، كه‌شه‌هید وه‌ك ره‌مز بۆ پیرۆزى ده‌گه‌ڕێته‌وه، كوشتنى ژنێك
له‌به‌ر گوناهه‌كانى جۆرێكه له‌پاككردنه‌وه پۆخڵى (المدنس)، كه‌ئه‌مه
له‌بركردنه‌وه‌ى ئه‌فسانه‌یى و ئایینی‌دا خاوه‌نى ره‌هه‌ندى تایبه‌تى خۆیه‌تى،
لێره‌دا وه‌ك لادانێك له‌و ره‌هه‌نده ئه‌م دوو ئاماژه‌یه به‌كارهێنراوه،
كه‌ئاماژه‌یه بۆ جیهانێك ئه‌و تافه‌ى تێپه‌ڕاندووه پیرۆزیه‌كان به‌هه‌مان به‌هاى
جارانى وه‌ربگرێت، هه‌ڵوێست ئه‌و بوون و هێزه‌ى جارانى نه‌ماوه، ته‌كتیك و
بیركردنه‌وه‌ى كاتى شوینى گرتوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانین گومان له‌سمبوڵه
پیرۆزه‌كان بێت، به‌هه‌مان مه‌دلولى جارانى به‌كارى نه‌هێنین، ئه‌وه‌تا شه‌هید
مه‌حكومه به‌وه‌ى تاوه‌انێك بكات، ئه‌گه‌ر شه‌هید نه‌كرایه، له‌به‌رئه‌وه‌ى
پیاوێكه وه‌ك هه‌ر یه‌كێك له‌وانى تر.
ژوان له‌هه‌ندێك شوێندا بۆ زمانى باوى كۆمه‌لایه‌تى ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام
به‌شێوه‌یه‌كى تر ته‌وزیفى ده‌كات، كه‌له‌هه‌مان قه‌سیده‌دا ده‌ڵێت: پیاوه‌كه/
ژیان بتگرێت/ كه‌هه‌میشه له‌و دیوو نه‌عره‌ته‌كانى تۆوه ره‌نگه بخه‌مڵىَ/
پیاوه‌كه/ خۆزیا له‌ئیبلیس جووتبام نوه‌ك له‌تۆ.. ئه‌م لاوانده‌نه‌وه‌ى پیاوه‌كه‌ى
له‌و لاواندنه میللیه ده‌چێت، به‌ڵام به‌به‌كارهێنانى شێوازێكى تر‌ى زمان و
له‌سه‌ر ئاستێكى تر‌ى ئاماژه‌یى، ئه‌یه‌وێـ به‌و شێوه‌یه بۆ فیراق لاواندنه‌وه‌ى
خۆى بكات، هه‌روه‌ها شه‌هید بوون لاى ژوان ماناى تر‌ى هه‌یه جگه له‌و مانایه‌ى
سیاسیه‌كان پێیده‌بڕن، كه‌له‌وانه‌یه له‌هه‌ندێك رووه‌وه له‌و مانایه جیاوازتر
بێت كه‌ئه‌وان به‌كارى ده‌هێنن، به‌ڵام ناكرێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت، كه‌ئێمه
له‌گه‌ڵ بوونیادێكى گۆڕاوى زماندا مامه‌ڵه ده‌كه‌ین كه‌له‌پێكهاته كۆنه‌كان
جیاوازتره.
ئه‌م دیوانه‌ى ژوان ئاواره قسه‌ى زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام به‌مه‌نده واز
ده‌هێنم، ئه‌ویش هه‌ستده‌كه‌م ئه‌م درێژدادڕیه‌ى من خوێنه‌ر جاڕس ده‌كات، له‌به‌ر
ئه‌وه هه‌وڵمداوه له‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ا ئه‌م چه‌ند دێڕه له‌سه‌ر ئه‌زموونى
ئه‌م شاعیره بڵێم، كه‌هیوادارم ئه‌م دیوانه هه‌وڵێكى به‌رایى شاعیر بێت و
له‌ئاینده‌دا بتوانێت به‌ده‌قه پڕ له‌ئاماژه‌كانى سه‌رنجمان بۆ شكردنه‌وه‌ى
هه‌ندێك لایه‌ن رابكێشێت، كه‌له‌ناو خوێندنه‌وه‌ى ره‌خنه‌یى ئێمه‌دا نوىَ بێت، وه‌ك
چۆن ده‌قه‌كانى ئێستاى هه‌ڵگرى كۆمه‌ڵێك ئاماژه و مه‌دلولى تایبه‌تن و پێویسته
خوێنه‌ر به‌ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات، ئاواش له‌ئاینده‌دا ئه‌زموونێكى
نوێمان پێشكه‌ش بكات.