له گه‌مه‌ى پیته‌كانى ناخى
ئاده‌میانه‌وه
ئارێز سمکۆ
ـ ت ـ
خودا ئه‌گه‌ر له ته‌نیایى خۆیدا
وه‌ڕه‌س بووبێ
ئێسته ئێمه‌ى هه‌موو بۆلاى خۆى بردبوو
تا ته‌نیایى خۆى بڕه‌وێنێ.
ـ غ ـ
ده‌بێ كێ مردنى فێرى خوا كردبێت؟!
ده‌بێ كێ گیانى ڕق لێبوونه‌وه‌مانى له ئه‌و چاندبێ؟!
ئاخرسه‌یره حه‌ز به‌مردنمان بكات
وه‌لێ چونكه مردنى دادپه‌روه‌رانه
دابه‌ش كردووه بۆیه
گومان له‌جوانى ئه‌و ناكه‌م
ـ ن ـ
له مه‌یخانه‌كه‌دا وه‌هام
وت:
(ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دژایه‌تى خودا بكه‌ین
ده‌بێ سه‌ره‌تا زه‌وییه‌كى
وه‌ك زه‌و‌یه‌كه‌ى ئه‌و دروستبكه‌ین
بۆئه‌وه‌ى بیكه‌ین به گۆڕه‌پانى
جه‌نگ له‌گه‌ڵى.....)
له وه‌ڵامدا
شاعیرێكى مه‌ست پێمى وت
(گه‌ر گریمان شه‌ڕ له نێوانماندا ڕوویدا
ده‌بێ ئه‌و به شمشێر شه‌ڕمان له‌گه‌ڵدا بكات
یان به‌دار لاستیك !؟ )
ـ م ـ
خوداییه ئێمه گوڵه‌گه‌نم نین
ئێمه له‌هه‌مووشته‌كان زێتر بێتاقه‌تین
له شه‌ڕ وگه‌مه‌كانى ئه‌هره‌مین و
گومانه زۆر گوناهه‌كان و
له پرسیاره حه‌رامه‌كانى به‌لاى تۆوه
له فه‌لسه‌فه‌ى مردنى باوكم
له جله ڕه‌شه‌كانى كه دایكم ده‌یپۆشێت
له فرمێسكه زۆر شه‌رمنه‌كانم
كه سپێدان
ده‌مه‌و مردنى مانگ ده‌یكه‌یته میوانم
له زه‌ناى برا بچوكه‌م له‌كاتى بینینى وێنه‌ى باوكم
له نیگا ورده‌كانى كچه دراوسێكه‌مان
كه به‌شه‌رمه‌وه بۆم ده‌كات
له گۆچانه‌كه‌ى ده‌ستى داپیره‌م
له تریفه‌ى مانگ و
له تیشكى خۆر
له بارانى زستان و
خۆرسووتانى هاوین و
گه‌ڵاڕێزانى پایزو
نێرگزه‌جاڕى به‌هارو
كوشتنى دوعا و
دروستكردنى ته‌لاره زۆر به‌رزه‌كان
دواترینیان ئاشق بوونى من بۆ ئه‌و و
سرووشت و باڵنده و ئاو!
ـ س ـ
ئێمه هه‌میشه له‌وه ده‌ترسین
خودا به‌تاڵى سامناك و
شپرزه‌ییه‌وه ببینین
ئاخر ده‌شێ به لاقرتێیه‌ك
هه‌ردوو جه‌مسه‌ر به‌یكدا دا
یا به‌فه‌رمانێك منداڵێك بگرینێت و
ئاشقێك له‌گوماندا بمرێنێت
خۆ سامناكترینیان ئه‌وه‌ییه
زمانى شاعیرێك له‌گۆ بكه‌وێنێت!
ـ ز ـ
ماڵى خودا دوور دووره
له ئۆقیانووسه‌كانى وڵاتى وه‌هم دوورتر و
له‌دوو داره‌كه‌ى كه دارا ده‌یانبینێت
له ماڵى ئه‌و ژنه‌ى كه تائێستا
وه‌ك بوونه‌وه‌رێكى ئاسمانى لێیده‌ڕوانین
وه‌لێ ماڵى ئه‌و شپرزه نییه
وه‌ك ماڵى منداڵه زۆر هارو هاجه‌كان و
ماڵى دراوسێى گونده دووره‌كه‌م
ـ ب ـ
له نێودڵى هه‌ركامێكمان
نه‌ختێ میهرى خوداى تیاییه
له‌ڕوخسارى هه‌ندێكیشمان
نه‌ختێ جوانى خواى تیاییه!
ـ ژـ
كه مرۆڤه‌كان شه‌ڕده‌كه‌ن
خودا بۆیان ناگریت
چونكه ئه‌و
مرۆڤى بۆ شه‌ڕ دروستنه‌كردووه
تابۆ ته‌رمه‌كانیان بگریت
كه به‌سه‌ر شانى سرووشت دادراوه
تا بۆباره‌گای ئه‌و بیبه‌ن
ـ ش ـ
ئه‌ی خودای جوانی
ئێمه تۆ له‌وه گه‌وره‌تر ده‌بینین
كه‌ته‌نیا سوژده‌ت بۆ
ببه‌ین
خودایه باڵاى تۆ زۆر له‌وه گه‌وره‌تره
كه شایه‌نى ئه‌و سوژدانه بێت
كه قه‌زه‌مه‌كان له ته‌نگانه‌دا بۆت ده‌به‌ن.
ـ و ـ
ئه‌وه‌نده‌ى خودا بناسین و
ئه‌وه‌نده‌ى بیرمان لێى ڕاده‌مێنێ
ئه‌و فیداكارى ته‌نیا
له گۆڕه‌پانه‌كانى جه‌نگ و
له نێوگڵى پیاودا نابینێ.
ـ ج ـ
خودایه مێژووش له‌ئه‌فسانه‌ى
دروستبوونى تۆدا سه‌رى سوڕماوه
گوێمان له بیرمه‌ندێكى به‌ناو ساڵكه‌وتووى
ڕیش سپى زۆر تاقه‌ت پڕوكێن بوو
ده‌یگووت په‌ع....په‌ع,,,,په‌ع,,,خودا چه‌نده پیره !
ـ ف ـ
هێماى مرۆڤ سالارى
خودا له مرۆڤه‌كانى نه‌چاندووه
ئه‌وه خۆمانین ئه‌م خه‌ونانه‌مان
له‌گێڵگه‌ى ژیان شیاندووه.
ـ ع ـ
به‌د مه‌ستێكى سه‌رشه‌قام ده‌یوت
(خودایه تۆ بۆ شه‌رابت دروستكرد)
گه‌ر دروستیشت ده‌كرد به‌مرۆڤه‌كانت نه‌دابا
گه‌ر پێشیانت ده‌دا،
مرۆڤه‌كانت بێ غه‌م كردبا!!
ـ پ ـ
منداڵێكى بچوكمان بینى
كاتێ ئه‌گرییا بۆ باوكه مردووه‌كه‌ى
ده‌یوت(خودایه ئه‌وه بۆ باوكم مرد؟)
ئه‌وه بۆ باوكم وه‌ك بولبوله‌كه‌ى خۆم
كه له‌قه‌فه‌زه‌كه‌م دا ئازادم كرد
تۆ له‌به‌هه‌شته‌كه‌ى خۆت ئازادى ناكه‌یت؟!
ـ گ ـ
له نێوان ئێمه و تۆدا
یه‌ك جیاوازی هه‌یه
ئێمه ئاده‌می و تۆ خودا
كه‌چی چ ئازارێكه
مه‌ودای نێوانمان دوور!
ـ خ ـ
بۆ هه‌میشه له ده‌رگای تۆ ده‌ده‌ین و
باوه‌ڕ به‌وه دێنین خاوه‌ن گه‌ردوونی
وه‌لێ پرسیارێك ده‌كه‌ین !
تۆ بڵێیت ئیبلیسیش میهره‌بان نه‌بێت؟!.
ـ ژـ
پێمان سه‌یر نییه ئه‌و
كه گوێى له‌ترپه‌ى دڵمان و
وریایى هه‌موو هه‌نگاوه‌كانمانه
چونكه ئه‌و خودایه خودا
ئاخر خوداى جوانى ئێمه بوو
كه فێرى كردین
بیر له‌و بكه‌ینه‌وه
ئه‌وه‌ى كه ته‌نیا توانیمان سه‌یرى بكه‌ین
هه‌ر ته‌نیا ئه‌و ماچ نه‌كه‌ین!
ـ ڤ ـ
نیگاركێشێك هه‌بوو
كه هه‌رده‌م ده‌یڕوانیه فڵچه‌كه‌ى بیكاسۆ
كه‌چى مه‌خابن
به ئاواتێك سه‌رى ناییه‌وه
ئاواتى ئه‌و ئه‌وه‌بوو خودا ببینێ
بۆئه‌وه‌ى له نێو تابلۆیكیدا بینه‌خشێنێ
وه‌لێ خودایه ئه‌و ئاواته‌ت بۆ نه‌هێنادى
وا نیگاركێش ئێسكى ڕزى
كه‌چى تۆ هه‌رخۆت نیشان نه‌داین؟!
ـ ح ـ
خودایه تۆ مرۆڤه‌كانت
به ڕووت و قووتى دروستكردووه
وه‌لێ مرۆڤه‌كان پۆشاك ده‌پۆشن
تا ڕووت نه‌بن له‌سرووشت!
ـ د ـ
خودایه تۆ ده‌زانیت
ناخۆشترین وبه ئازارترین ئازار
له‌لاى مرۆڤ مردنه؟!
كه‌چى ئه‌و خودایه‌ى كه ئێمه خۆشمان ده‌وێت
ئازیزترین كه‌سمان لێ ده‌مرێنێ!
خودا دیاره یه‌كێك تۆى خۆش‌بووێت
پاداشته‌كه‌ى هه‌ر ئه‌مه‌یه....
كه ئازیزه‌كانى به‌مردوویى ببینێ !
ـ ك ـ
خودایه تۆ وه‌هات كرد
ئه‌هره‌مین له ئاده‌م بتۆرێ
به‌خته‌وه‌رى له ژووره‌كه‌ى من
ئاخر خودایه كه ئیتر گوناه درووستبوو
نه گوڵ مانایه‌ك ده‌دا بۆ كرانه‌وه
نه دادگا ده‌توانێ دادپه‌روه‌رى درووست بكات
خودایه ئه‌وه ئێمه‌نین گوناه ده‌كه‌ین
ئه‌وه ئه‌م یاریه ده‌كه‌ین كه تۆ ئاره‌زووته
یارى تاقیكردنه‌وه..
ئیتر كه گوناه هه‌بوو ده‌یكه‌ین
تا ئه‌و لۆغانه ساز بكه‌ین كه تۆ ئاره‌زووته
لۆغانى پاداشت وسزا
ئه‌وه ئێمه‌ین گوناه ده‌كه‌ین
تا تۆ له ئه‌هره‌مین ببووریت
ئه‌وه ئه‌م گوناهانه ده‌كه‌ین
كه ئه‌هره‌مین بۆمان ده‌سازێنێ
ئه‌هره‌مینێك له‌و تۆڵه‌یه ده‌گه‌ڕێت
كه ساڵه‌هایه تۆ تووشت كردووه
ئه‌ى خوداى ئاره‌زوو به پاداشت وسزاى ئێمه!
ـ رـ
دڵى ئاده‌میه‌كان
سیخناخه به‌گه‌وره‌یى وپ اكى تۆ
كه‌چى زۆریش لێت ده‌ترسین خودایه
چونكه به ئاگر ده‌مانترسێنى
فریشته‌یه‌ك ڕاسپێره
فێرمان بكات گویێ له مۆسیقایه‌ك بگرین
كه‌هیچ ترسێكى تێدا نه‌بێت
ـ ه ـ
خودایه ئێمه ده‌زانین
تۆ نیشانه‌ى گه‌وره‌یى و پاكى وڕاستگۆیى و
لێبورده‌یى و به‌توانایى و جوانى
وه‌لێ به‌نده‌كانى تۆ وانین
چونكه ئه‌وان یه‌كتر ده‌كوژن
خودایه هه‌میشه كۆمه‌ڵێك روحکوژ
كه زۆرداریشن به نێوى تۆ
دره‌خت و مرۆڤ ده‌كوژن !
نیسانى 2007
ـ هه‌ولێر
ـ له ژماره(77)ى
گۆڤارى(ئاینده)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.