ئه‌دۆنیس:
ئێمه هه‌میشه جه‌سته وه‌ك دنیایه‌كى كه‌پتكراوو به‌په‌راوێزكراو سه‌یر
ده‌كه‌ین،
چۆن ده‌توانین قسه له تازه‌گه‌رییه‌كى هونه‌رى یان شیعرى بكه‌ین؟
((گفتوگۆیه‌كى ته‌له‌فزیۆنیییه))
و: عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
(به‌شی یه‌كه‌م)
ئه‌دۆنیس ((د. عه‌لى ئه‌حمه‌د سه‌عید)) یه‌كێكه له شاعیره دیاره‌كانى عه‌ره‌ب
له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا شیعره‌كانى له نیشتمانى عه‌ره‌بییه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا و
ولاته یه‌كگرتووه‌كان هه‌نگاویان ناوه‌و بۆته یه‌كێك له‌و شاعیره عه‌ره‌بانه‌ى
كه ناوبانگى زۆرى له دنیادا په‌یدا كردووه، له ساڵانى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى
بیسته‌مدا قۆناغى تازه‌گه‌رى نوێى هێنایه ناوه‌وه و له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و
قه‌سیده‌ى عه‌ره‌بى بره‌وى سه‌ند. ئه‌دۆنیس له‌ساڵى (1946) ده‌چێته خزمه‌تى
سه‌ربازییه‌وه، چه‌ندان جارى دیكه‌ش قسه‌ى له‌و مه‌سه‌له‌یه كردووه، پاشان
به‌هۆى ئینتماى سیاسییه‌وه، ساڵێك به‌بێ مه‌حكه‌مه زیندانى ده‌كرێت، ئینجا
به‌ره‌و لوبنان كۆچ ده‌كات و له‌دواى خۆیدا نیشتمانێك جێده‌هێڵێ كه به‌هه‌قیقه‌ت
بۆ ئه‌و وه‌ك گۆڕستانێك ده‌هاته به‌رچاو، پاشان له‌وێ له (لوبنان) له دانیشگاى
(قه‌دیس یوسف) لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌ڵمانى ده‌خوێنێ و دكتۆراى
ده‌وڵه‌تى له ساڵى (1973) به‌ده‌ست ده‌هێنێ كه پاشان كتێبی به‌ناوبانگى (ستاتیك و
دینامیك)ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
وه‌ك چۆن ناوى ئه‌دۆنیس به قه‌سیده‌ى (په‌خشان) و قه‌سیده‌ى (خه‌ونبینى)وه
ده‌لكێ، به‌هه‌مان شێوه‌ش منداڵى به قه‌سیده‌یه‌كه‌وه به‌ند بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و
قه‌سیده‌یه نه‌بووایه ئه‌و شاعیره گه‌ردونییه‌ى لێ نه‌ده‌كه‌وته‌وه. ره‌نگه
هه‌ر جوتیارێكى ساكار بووایه و له گونده‌كه‌ى خۆى (قه‌سابین) زه‌وى كێلابووایه،
به‌ڵام دواى سه‌ربه‌خۆیى سوریا ساڵى 1944 (شوكرى قوه‌تلى) سه‌رۆكى سوریا
جه‌وله‌یه‌ك بۆ سه‌ردانى ناوچه‌كانى ده‌ورووبه‌رى (قه‌سابین) ده‌كات. كاتێك (عه‌لی
ئه‌حمه‌د سه‌عید) به‌م جوله‌یه ده‌زانێ، بڕیار ده‌دا قه‌سیده‌یه‌ك بنووسێ بۆ
ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ر سه‌رۆكى سوریا بیخوێنێته‌وه، بۆیه له ڕۆژى دیارى كراوى
هاتنى (قوه‌تلی) بۆ شارى (جه‌بلا)ى ده‌وروبه‌رى گوندى (قه‌سابین) ئه‌دۆنیس
گونده‌كه‌ى خۆیان جێده‌هێلێ و به‌پێ ڕێگا ده‌بڕێ، دواى ماندووبوون و ئازارێكى زۆر
به (جه‌بلا) ده‌گات، به‌ڵام به پێلاوێكى قوڕاوى و قومبازه ته‌ڕه‌كه‌یه‌وه،
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه یه‌كێك له پێشه‌وایانى ناوچه‌كه به‌هۆى دوژمنایه‌تى
له‌گه‌ڵ باوكی‌دا هه‌وڵى زۆری‌دا بۆ ئه‌وه‌ى له‌و بۆنه‌یه ده‌رى بكات، به‌ڵام
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێ و قه‌سیده‌كه‌ى ده‌گاته ده‌ست سه‌رۆك، ئه‌ویش زۆر پێی
سه‌رسام ده‌بێ و پاشان بانگى ده‌كات و له هه‌واڵ و داواكارى و ئاواته‌كانى
ده‌پرسێ، ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت ده‌مه‌وێ فێر بم، سه‌رۆك په‌یامى جێبه‌جێكردنى ئاوات و
داواكانى پێده‌دا، وه‌ك چۆن خۆى له خه‌یاڵیدا دروستى كردبوو. قه‌سیده‌یه‌ك هه‌موو
ڕێچكه‌كانى ژیانى ده‌گۆڕێ و واى لێده‌كات زه‌مه‌ن لاى ئه‌و زه‌مه‌نى داهاتووبێت،
بۆیه لێره‌وه بێ سه‌ره‌تا پرسیاره‌كانمان ده‌خه‌ینه ڕوو:
*زه‌مه‌ن به‌لاى تۆ داهاتووه؟
-چونكه مرۆڤ پرۆژه‌یه، بوونه‌وه‌رێكه له گه‌یشتنى به‌رده‌وامدایه، هه‌میشه
ده‌گۆڕێ، مرۆڤ هه‌ر ته‌نیا مه‌وجودێك نییه له ڕابردوودا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
مه‌وجودێكه له داهاتوودا، پرۆژه‌یه‌كه خودى خۆى و ئاواته‌كانى بوونیاد ده‌نێ.
*واته ئه‌وه‌یه كه ده‌گات؟
-به‌و مانایه ئه‌وه‌یه كه ده‌گات، به‌و مانایه‌ش زه‌مه‌ن زه‌مه‌نى قوڵاییه،
زه‌مه‌نى وجودى به‌شه‌رى زه‌مه‌نى خه‌ڵقكردن و زه‌مه‌نى گۆڕان و زه‌مه‌نى
داهاتووه.
*ئه‌ى ڕابردوو؟
-ماناى ڕابردوو به‌شێكى ئۆرگانییه له داهاتوو، ناتوانین داواى چاكبوونى داهاتوو
بكه‌ین ته‌نها له‌ڕێگه‌ى پڕشنگه‌كانى ڕابردووه‌وه نه‌بێ، به‌ڵام ڕابردوو
به‌تایبه‌تى له كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بیدا زۆر جیاوازه، چونكه هه‌تا ململانێكانى
ئێستاشمان به‌مانایه‌ك له ماناكان هه‌وڵدانێكه بۆ به موڵكردنى ڕابردوو.
*یاخود ڕابردوو ببێته خاوه‌نى ئێمه...
-واته به‌رده‌وام ده‌كه‌وینه ژێر به‌هاو ماناكانى ڕابردوو، یان ئه‌وه‌ى كه به
كه‌له‌پور ناوى ده‌به‌ین.
ڕابردوو هه‌میشه پێویسته له‌به‌ر ڕۆشنایى داهاتوو بخوێنرێته‌وه، به‌ڵام له
كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بیدا هه‌میشه داهاتوو له‌چاوى رابردودا ده‌خوێندرێته‌وه. هه‌ر
مرۆڤێك خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كى حه‌قیقى بێ، به پێچه‌وانه‌وه كار ده‌كات، رابردوو
له‌به‌ر رۆشنایی ئێستا‌و داهاتوو ده‌خوێنێته‌وه.
*باست له شوناس و كه‌له‌پور كرد و گوتت كۆمه‌ڵێك شت له شوناس و كه‌له‌پوردا
هه‌یه لاى عه‌ره‌ب ڕۆشنایى نه‌خراوه‌ته سه‌ر، لایه‌كى تاریكى زۆرى تیایه...
-من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و ناكۆكییانه‌ى له‌سه‌ر رابردوو له كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بیدا
هه‌یه، رابردوو و داهاتوومان له‌بیر ده‌باته‌وه و زێتریش.......ئێمه مێژووى
سیاسی و ئایینیمان له مێژووى رۆشنبیریى و كۆمه‌لایه‌تى زێتره، واته مێژووى
یه‌كه‌م، مێژوویه‌كى دیار و راسته‌وخۆیه و ته‌دوینكردنى ئاسانه، به‌ڵام مێژووى
كۆمه‌ڵایه‌تى و رۆشنبیریمان له كۆمه‌ڵێك ره‌گه‌ز پێهاتووه كه زۆرجار ده‌گاته
پله‌یه‌ك له نێودژى (تناقێ)، بۆیه مێژوویه‌كى ئاڵۆزه، نامه‌وێت دراسه‌ى بكه‌ین.
*نامانه‌وێت، یان ناتوانین؟
-نامانه‌وێت، من له كتێبی (ستاتیك و دینامیك) هه‌وڵمدا ئاماژه به‌و مێژووه
كه‌پتكراو و به په‌راوێز كراوه بده‌م، چونكه وه‌ك گوتم مێژووى ناوبراو مێژووى
فره‌یى و جیاوازییه، نیشتمانى جیاوازى و پێكه‌وه ژیانه، هاوژیانى فیكره‌كان و
گروهه‌كانه، ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى مه‌ده‌نى ده‌وێت، كه هاوڵاتیان تیایدا له
ماف یه‌كسان بن، وه‌ك چۆن له ئه‌ركه‌كانیاندا یه‌كسان بن، ئه‌وه‌ش بۆخۆى
چه‌مكه‌كانى تاك و تاكێتى ده‌خاته له‌رزه‌وه، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌وه
هۆیه‌كه له هۆیه‌كانى به په‌راوێز كردن و كه‌پتكردنى ئه‌و مێژووه، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ى كتێبی مێژووییمان هه‌یه، به‌ڵام كه‌س ئه‌و مێژووه‌ى نه‌نووسیوه‌ته‌وه.
*به‌ر له‌وه‌ى قسه له‌و شاعیرانه بكه‌ین، كه كه‌وتوویته ژێر كاریگه‌رییانه‌وه،
لێره كه‌سایه‌تى (ئه‌نتۆن سه‌عاده) هه‌یه كه تۆ وه‌ك ساحیرێك باسی ده‌كه‌یت،
ئایا تا چه‌ند كارى له‌تۆكردووه؟
-(ئه‌نتۆن سه‌عاده) به‌لاى كه‌مى دوو فیكره‌ى سه‌ره‌كى هێنا ناوه‌وه، جگه له
فیكره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و لێكجباكردنه‌وه‌ى ئایین و ده‌وڵه‌ت، كه خودى ئه‌و
فیكره‌یه گرنگه، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بی هه‌رێمێكه پڕه له كه‌مایه‌تیه‌كان
و گه‌ل و ره‌گه‌زى جیاواز، ئێمه وه‌ك گه‌ل ده‌كه‌وینه نێو ئه‌نتۆلۆژى
مێژووییه‌وه، هه‌موومان، عه‌ره‌ب، ئاشورى، كلدان، مه‌سیحى..... هتد یه‌ك
تێكه‌ڵه‌یه‌ن، یه‌ك گه‌لین هاولاتى یه‌ك ده‌وڵه‌تین.
كه‌واته هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ئێمه هه‌ر ته‌نها رابردوومان پێویستى به دووباره
خوێندنه‌وه نییه، به‌ڵكو ئێستاشمان پێویستى به دووباره خوێندنه‌وه هه‌یه.
دووه‌م لێره‌دا كۆمه‌ڵێك پروپاگه‌نده و بیركردنه‌وه‌و تاوانباركردن هه‌یه كه له
ململانێی ئایدۆلۆژییه‌وه هه‌ڵقوولاوه، هه‌روه‌ك سه‌ده‌كانى رابردوو. ئه‌وه
فیكره‌ى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كى بوو، فیكره‌ى دووه‌میش ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه، ئه‌ده‌بی
گه‌وره ئه‌ده‌بێكه كه له‌پێش كۆمه‌ڵدایه، نه‌ك له‌دواوه، ئه‌ده‌بی گه‌وره
روناكى به‌خشه، كه‌شف ده‌كرێ و به‌دواى نادیاردا ده‌گه‌ڕێت، واقیع به‌رهه‌مى
نه‌هێناوه، ئه‌وه فیكره‌ى سه‌ره‌كى و هونه‌رى بوو، كه من له ژیانى رۆشنبیریى
خۆم سودم لێ وه‌رگرتووه، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌م كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى له
بیركردنه‌وه‌ى مندا هه‌یه.
*له‌سه‌ره‌تادا (به‌ده‌وى ئه‌لجه‌به‌ل) و (سه‌عید عه‌قل) كاریگه‌رییان به‌سه‌ر
تۆوه هه‌بوو؟
-سه‌ره‌تا من به زمانى شیعرى (سه‌عید عه‌قل) و به‌و كۆرسته‌ى كه ته‌واوى شیعرى
عه‌ره‌بی له‌خۆگرتبوو لاى (به‌ده‌وى ئه‌لجه‌به‌ل) سه‌رسام بووم، كه شیعرێكى
(به‌ده‌وى ئه‌لجه‌به‌ل) ده‌خوێنێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه وایه كه شیعرى عه‌ره‌بی
له‌سه‌ره‌تا تا ئێستا بخوێنێته‌وه، له‌نێو زمانێكى كه‌سی و حه‌ساسیه‌تێكى
تایبه‌تیدا تواوه‌ته‌وه.
*پاشان راسته‌وخۆ بریارتدا ببیته شاعیرێكى هاوچه‌رخ و جیاواز له‌و شاعیرانه؟
-وه‌ك بڕیار، بڕیار نادرێت، به‌ڵكو من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جیاواز بووم، له‌خه‌ڵك و
خوێش و گونده‌كه‌م و ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه پێكه‌وه ده‌ژیاین، هه‌روه‌ها ئه‌وه له
قوتابخانه‌ش له‌گه‌ڵمدا بوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆم له ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵ
ده‌بینییه‌وه، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵیاندا ده‌ڕۆیشتم... به‌ڵام تێكه‌ڵیان
نه‌ده‌بووم.
*لێره تێڕوانینێكى ستوونیت به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵ هه‌بووه؟
-ئه‌گه‌ر بشێ ئاسۆیی نه‌بوو.
*گۆڕینى ناو له (عه‌لى ئه‌حمه‌د سه‌عید) بۆ (ئه‌دۆنیس) ئایا یارمه‌تى دایت بۆ
به‌ناوبانگ بوونت؟
-ئه‌وه چیرۆكى خۆى هه‌یه، بۆنموونه من هه‌رچه‌نده به‌ناوى خۆم (عه‌لى ئه‌حمه‌د
سه‌عید) ده‌قه‌كانم بۆ گۆڤار و رۆژنامه‌كان ده‌نارد، هیچ یه‌كێك شتێكى بۆ بلاو
نه‌ده‌كردمه‌وه، ئه‌و كات زۆر دڵگران بووم و خه‌مم ده‌خوارد. شه‌وێك دواى
خوێندنه‌وه‌ى وانه‌كانى قوتابخانه‌م، گۆڤارێكم بینى كه چیرۆكى (ئه‌دۆنیس) ى تیا
بوو، شه‌و خوێندمه‌وه و پاشان قه‌سیده‌یه‌كم نووسی و به‌ناوى (ئه‌دۆنیس) واژۆم
كرد، قه‌سیده‌كه‌م له‌باره‌ى (1948) فه‌له‌ستین بوو، رۆژنامه‌یه‌ك له لاپه‌ره‌ى
یه‌كه‌میدا بلاوى كرده‌وه و له ژێره‌وه نووسیبووى داوا له (ئه‌دۆنیس) ده‌كه‌ین،
سه‌ر له نووسینگه‌ى رۆژنامه‌كه‌مان بدات. چووم، به‌ڵام هه‌تا ئه‌و كاتیش مناڵێكى
جوتیار بووم،. هه‌ر یه‌كێك منی دیبایه، نه‌یده‌گوت ئه‌و شیعره ئه‌و نووسیویه‌تى.
چوومه نووسینگه‌و گوتم من (ئه‌دۆنیس)م، كه‌سی یه‌كه‌م كه پێشوازى لێكردم بڕواى
نه‌كرد، پاشان چوو بۆلاى سه‌رنووسه‌ر و، به‌مجۆره ئه‌وكات ناوى (ئه‌دۆنیس)
به‌سه‌رمدا زاڵ بوو.....
مانا قه‌سیده دیارى ناكات، مانا ده‌بێ كه‌شف بكرێت
*گۆڤارى شیعر یه‌كێك له ئامانجه‌كانى گۆڕینى مانا بوو؟
-ئه‌وه به شێوه هونه‌رییه ڕوته‌كه‌ى، له ڕۆشنبیریى باوى شیعرى عه‌ره‌بیدا مانا
له پێشدا هه‌یه، شاعیر بیرى له مانا ده‌كرده‌وه، یان له ڕێگه‌ى خوێندنه‌وه‌وه
وه‌ریده‌گرت، یان له دابوونه‌ریته‌كانى پێشوو، یان له مێشكى خۆى دروستى ده‌كرد،
ئینجا قه‌سیده‌كه‌ى به‌پێی ئه‌و مانایه ده‌نووسی، واته له شیعرى عه‌ره‌بیدا مانا
یه‌كه‌م بوو. گۆڤارى شیعر بۆ ئه‌ومه‌سه‌له‌یه شوێنى گه‌لاڵه كردن بوو، به‌مجۆره
ماناى كرده ئه‌وه‌ى كه دێ، واته مانا ده‌بێ كه‌شف بكرێ، چونكه مانا قه‌سیده
دیارى ناكات، ئه‌گه‌ر مانا قه‌سیده دیاری بكات واته عه‌قڵیانه نووسراوه.....
*واته زێتر خودى بێ؟
-ده‌بێ خودى بێ، واته مانا له پێشدا نییه، به‌ڵكو پاشان دێ، كه‌شف ده‌كرێ. له‌و
ئاسته‌دا ده‌ق ده‌بێته قابیلى خوێندنه‌وه‌ى جۆراو جۆر، بۆ نموونه : الرائی قبل
الشجاعه شجعاناّ
یه‌كه‌م شوێنى دووه‌م ده‌گرێته‌وه، مانا له‌و به‌یته شیعره‌ى شاعیرى گه‌وره
(موته‌نه‌بی) ماناى پێشووه، موته‌نه‌بی به شێوه‌یه‌كى شیعرى دایڕشتووه.
له‌باره‌ى ماناى دواتر ئه‌وه‌ى كه دێ، بۆنموونه ئه‌گه‌ر هه‌ر موته‌نه‌بی وه‌رگرین
ده‌ڵێت:
وشكیتی فقد السقام لانه
قد كان لما كان لی اعضاءْ
شیم اللیالی ان تشك ناقتی
صدری بها افضى ام البیداء؟
ئه‌وه پێویستى به لێووردبوونه‌وه‌و ده‌رهێنانى مانا هه‌یه، مانا لێره‌دا پێش
شیعر ناكه‌وێت، وه‌ك ئه‌بوو ته‌مام ده‌ڵێت:
مطر یذوب الصحو منة و بعده
صحو یكاد من النظاره ممطر
ئه‌وه پێویستى به ده‌رهێنان هه‌یه، پێویستى به خوێندنه‌وه‌ى ورد هه‌یه،
بۆئه‌وه‌ى ماناى لێ ده‌ربهێنى، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و به‌یته بخوێنیته‌وه ده‌توانى
ماناى جیاوازى لێ ده‌ربهێنى.
*تۆ(موته‌نه‌بی) و (ئه‌بوو ته‌مام)ت بیر خستینه‌وه، ئه‌وان ئیبداعیان له نووسینى
قه‌سیده‌دا كردووه؟ -داهێنان له به‌رده‌وامیدایه، كه‌له‌پورى ئه‌و شاعیره
گه‌ورانه‌یه، ده‌بێ شاعیر له ڕێگه‌ى زمانه‌وه درێژه به جوانییه‌كان بدات. بۆ
ئه‌وه‌ى تازه‌گه‌ر بین، ده‌بێ به شێوه‌یه‌كى ورد و به‌رفراوان مه‌عریفه‌مان
له‌باره‌ى رابردوو و ئیبداعه‌وه هه‌بێ، من ئه‌مڕۆ وه‌ك شاعیرێك ئه‌گه‌ر
موته‌نه‌بیم خۆش بووێ، نابێ وه‌ك ئه‌و بنووسم، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كى جیاواز
ده‌نووسم، تاكو زمانى شیعرى عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌م، بێ ئه‌وه‌ى خۆمان له
رابردوو دابڕین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه به‌رابردووه‌وه ده‌لكێین.
*هه‌وڵى گۆرینى مانا له گۆڤارى شیعر، جۆرێكه له نزیك بوونه‌وه، یان هه‌وڵێكه
بۆ گۆڕینى ماناكانى دیكه له كه‌له‌پورى عه‌ره‌بیدا؟
-هه‌نگاوى یه‌كه‌ممان ئه‌وه بوو، كه خوێندنه‌وه‌یه‌كى نوێ بۆ شیعرى عه‌ره‌بی
دامه‌زرێنین، چونكه شیعرى عه‌ره‌بی هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌پێی رۆشنبیرى باو
خوێندراوه‌ته‌وه، وایان له شیعرى عه‌ره‌بی كردووه وه‌زیفه‌دار بێ، جا (غه‌زه‌ل
بێ، یان شتایش، یان هه‌جوو) هه‌ر ته‌نها وه‌سیله‌یه بۆ ئه‌و بابه‌تانه، شیعر خۆى
وزه‌یه‌كى داهێنراوه، كه‌شفكردنى دنیا و بوونیاد نانى دنیایه به‌ڕێگه‌ى تایبه‌ت،
ناشێ كار فرمایه‌ك بخه‌ینه ئه‌ستۆى شیعر بۆیه ئێمه به‌ره‌نگارى ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه بووینه‌وه و هه‌موو ئایدۆلۆژیه‌كانیش به‌ره‌نگارى ئێمه بوونه‌وه،
چونكه ئایدۆلۆژیا هونه‌ر ته‌نها وه‌ك وه‌زیفه ته‌ماشا ده‌كات، به‌ڵام شیعر ته‌نها
هۆیه، ئێمه به‌هاى سه‌ره‌كیمان به شیعر به‌خشی، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌شفى حه‌قیقه‌ت
بكات....
من ته‌سه‌ور ناكه‌م ئه‌وانه‌ى كه قورئانیان له مزگه‌وت وشوێنانى دیكه خه‌تم
كردووه زمانى عه‌ره‌بی به باشى بزانن.
*ئایا قه‌سیده‌ى شه‌فه‌وى و قه‌سیده‌ى خه‌ونبینى به یه‌كێك له‌و هۆیانه
ده‌ژمێردرێت كه تۆى له گۆڤارى شیعر دابڕى؟
-بڕواناكه‌م ئه‌وه یه‌كێك بی له هۆیه‌كان، من هه‌ستمكرد كه گۆڤارى شیعر به‌خشش و
حه‌قیقه‌ته‌كانى ته‌واو بووه، بۆیه ده‌بایه ره‌هه‌ندێكى دیكه، ره‌هه‌ندێكى نوێ
به بزوتنه‌وه‌ى گۆڤارى شیعر ببه‌خشم، ئه‌وه‌ش به نیسبه‌ت من كرانه‌وه‌ى زێتر و
زێترى كه‌له‌پورى عه‌ره‌بی و زمانى عه‌ره‌بی بوو، خودى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه جیاوازى
نێوان من و ئه‌وانى دیكه بوو له گۆڤارى شیعردا، دواجار ئه‌زموون سه‌پاندى كه‌من
له‌سه‌ر حه‌ق بووم، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ره‌تا ئه‌وان له‌و پێشنیاره‌ى من
دووركه‌وتنه‌وه، به‌ڵام پاشان له‌رێی ئه‌زموونه‌وه قه‌ناعه‌تیان هێنا.
*ئایا تۆ له‌و قۆناغه‌دا ویستت قه‌سیده‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌عریفه و فیكر دابمه‌زرێنى؟
-من كه گۆڤارى شیعرم جێهێشت گۆڤارى (موافق)م دامه‌زراند، تاكو ره‌هه‌ندێكى دیكه‌ى
به قه‌سیده ببه‌خشم، ره‌هه‌ندێك جیاواز بێ و جیابێ له مه‌سه‌له هونه‌رییه‌كان.
به‌و وه‌سفه قه‌سیده مه‌عریفه‌یه‌كه كه‌شف ده‌كرێ، تۆڕێكه هه‌موو زانیاریه‌كانى
له‌خۆ گرتووه، به‌مجۆره له ناونانى قه‌سیده بووینه‌وه، به‌نووسین ناوزه‌دمان
كرد، نووسین شوێنى قه‌سیده‌ى په‌خشانى گرته‌وه.
*ئایا تۆ هه‌ستت به‌وه‌كرد كه زمانى عه‌ره‌بی له مه‌ترسی دایه؟
-ئێستا له مه‌ترسی دایه، ترسی تووندى له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ك په‌یوه‌ندى
به بارودۆخى ئابوورى عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه، واته په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بی
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كانى دیكه، له‌و حاڵه‌دا عه‌ره‌ب پێویستى به زمانێكى بێگانه
هه‌یه، به‌تایبه‌تى زمانى ئینگلیزى، هه‌رچه‌نده من دژى ئه‌وه نیم، به‌ڵام ناشێ
ئه‌وه له‌سه‌ر حیسابی زمانى عه‌ره‌بی بێ، چونكه گه‌لى زیندوو خاوه‌نى ئاواتى
زیندووه. ئێستا هه‌ست به مه‌ترسیێكى گه‌وره له‌سه‌ر زمانى عه‌ره‌بی ده‌كرێت،
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پیرانه‌ى كه له مزگه‌وت و شوێنه‌كانى دیكه قورئانیان خه‌تم
كردووه، كه‌چى زمانى عه‌ره‌بی نازانن، ئه‌مڕۆ قوتابی دانیشگا هه‌یه ئه‌گه‌رچى
ده‌رچووى به‌شی ئادابه و زمانى عه‌ره‌بی ته‌واو كردووه، به قله‌ى باش ده‌رچووه،
به‌ڵام نازانێ قه‌سیده‌یه‌ك بخوێنێته‌وه، چونكه من ئاگادارى بارودۆخى دانیشگام،
كه‌واته زمانى عه‌ره‌بی ئێستا له ناو رۆڵه‌كانى خۆى له ترسێكى گه‌وره‌دایه نه‌ك
له‌ده‌ره‌وه.
*ئایا سه‌یر نییه كاتێك كه (دیوانى شیعرى عه‌ره‌بی)ت ده‌ركرد، ئه‌وده‌م به‌دژى
هاوچه‌رخیه‌تى تاوانبار ده‌كرایت و ئێستاش به نه‌یارى تازه‌گه‌رى تاوانبار
ده‌كرێیت؟
-من له‌و كه‌سانه‌م، كه له جیهانێكى پڕ له تۆمه‌تدا ده‌ژیم، جیهانێكى پڕ له
پروپاگه‌نده، بێگومان من له‌وه تێده‌گه‌م، به‌ڵام هه‌ندێ جار دوژمنایه‌تى بچووكه
و تۆمه‌ته‌كانیش له‌سه‌ر درۆ دامه‌زراون با نموونه‌یه‌كت بۆ باسبكه‌م له تازه‌ترین
درۆى هه‌ڵبه‌ستراوه دژى من ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گوایه سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌ى
(شاریقه)م كردووه و له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌ستنووسێكى قورئانم پێ دراوه و
منیش فرێم داوه‌ته سه‌ر زه‌وى، له كاتێكدا من هه‌رگیز ئه‌و شوێنه‌م نه‌دیوه،
سه‌یره كه درۆ ده‌گاته چ ئاستێك، ئه‌وه كارى دوژمنانه‌ى بچووكن.
*(فرانسیسكۆ گابیرلا) خۆرهه‌لاتناسێكى ئیتالییه‌و ده‌ڵێت: شیعرى نوێی عه‌ره‌بی
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له فۆرم و ئیلهامدا نوێ باوه، سه‌ره‌راِى جیدیه‌تى به‌به‌راورد
كردن به شێوه‌ى كۆن، به‌ڵام ئه‌گه‌رچى ره‌نگه سه‌ره‌تا كاریگه‌رییه‌كه‌ى
پۆزه‌تیڤانه بكه‌وێته‌وه، كه‌چى دواجار دواى پشكنینێكى قوڵ به خێرایی ده‌ركه‌وێت
ته‌نها ته‌قلیدێكه كه له شیعرییه‌تى شه‌فه‌وى هه‌ڵقولاوه‌و بۆ لایه‌نى نه‌رمى
شیعرییه‌تى عه‌ره‌بی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
-هه‌رچۆنێ بێت پێویسته ڕێزى بیروڕا بگرین، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دام كه به
هه‌ڵه‌دا چووه، كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌وه ، من له‌و بڕوایه‌دام،
تازه‌گه‌رى له كۆن كه‌متر نییه، كۆن بۆخۆى گه‌وره‌یه، پێویستى به‌وه نییه
به‌رگرى لێ بكرێ شیعری كۆن یه‌كێكه له ته‌عبیره گه‌وره‌كانى شیعرى جیهانى.
ته‌قینه‌وه‌ى زمان وێرانكردنى زمان نییه
*مه‌به‌ستت له ته‌قینه‌وه‌ى زمان به گشتى چ له شیعر یان له نووسیندا چییه؟
-ته‌قینه‌وه‌ى زمان واتاى ره‌تكرنه‌وه‌ى ده‌سته‌واژه‌كان ناگه‌یه‌نێت، یان داهێنانى
ده‌سته‌واژه‌كان، ته‌قینه‌وه‌ى زمان واته دروستكردنى په‌یوه‌ندى نوێ له‌نێوان
وشه‌و وشه وشه‌و شته‌كان، هه‌روه‌ها وشه‌و خوێنه‌ر. ته‌قینه‌وه‌ى زمان واته
نه‌خشه‌كێشان له‌لایه‌ك و دروستكردنى په‌یوه‌ندى نوێ له‌لایه‌كى دیكه‌وه،
بۆنموونه شاعیرێكى (میسر)ى كه ناوى (الشریف العقیل)ه له‌و قه‌سیده‌یه‌ى كه له
چاوه‌ڕوانى خۆشه‌ویسته‌كه‌یدایه و ئاره‌زووى دیتنى ده‌كات، ئه‌و به‌یته له
قه‌سیده‌یه‌كى درێژدا سه‌یركه، كه ده‌ڵێت:
صاقت على نواحیها فما قدرت
على اناخة فى ساحاتها القبل
به‌رله‌وه‌ى بڵێ چاوه‌كانى جوانه و ماچیان ده‌كه‌م، له دووتوێی سه‌یركردندا
دنیایه‌كى دیكه داده‌مه‌زرێنێ، ئه‌وه بۆخۆى مه‌به‌ستى ته‌قینه‌وه‌ى زمان دیارى
ده‌كات، كه‌واته ته‌قینه‌وه‌ى زمان وێرانكردنى زمان نییه.
ئه‌گه‌ر شاعیر خاوه‌نى ئه‌زمونێكى حه‌قیقی بێ، ده‌بێ ڕێگایه‌كى نوێی بۆ ته‌عبیركردن
هه‌بێت، ڕێگاى نوێی ده‌ربڕین ده‌لاله‌ت له ئه‌زمونى نوێی شاعیر ده‌كات، ئه‌مڕۆ
شیعرى زۆربه‌ى شاعیرانى عه‌ره‌ب، ئه‌و شیعره‌یه كه ته‌قلیدیه‌ت ده‌ینووسێته‌وه،
نه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ى....
*له ئاستى شیعرى عه‌ره‌بی ئه‌و ته‌قینه‌وانه له‌سه‌ر حیسابی چێژى جه‌ماوه‌ر
نییه؟
-شیعر پێویستى به خوێنه‌ر هه‌یه، ناكه‌وێته ناو جه‌ماوه‌رێكى گشتى و نادیار،
به‌ومانایه‌ش جه‌ماوه‌ر گشتییه و هه‌میشه شیعرێكى ده‌وێ كه له‌سه‌ر ڕۆشنبیریى
گشتى باو وه‌ستابێ، ناچێته ناو ئه‌زموونه كه‌سیی و تایبه‌تیه‌كانه‌وه، ڕاسته
ئێمه له كۆمه‌ڵێك شت‌دا یه‌كده‌گرینه‌وه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له ئێمه وه‌ك ئه‌وى
دیكه خه‌ون نابینێ، خه‌ونه‌كانمان لێك جیان، هیچ یه‌كێك له ئێمه ئاره‌زووه‌كانى
وه‌كو ئه‌وى دیكه نییه، هه‌ریه‌كه‌مان دنیاى شیعرى له یه‌كتر جیاوازمان هه‌یه،
كه‌واته دنیاى شیعرى كه له‌لاى هه‌ریه‌كێك به جیا ده‌كه‌وێته‌وه، چۆن
به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌رێكى ناكۆكى ڕۆشنبیریی كه هه‌ڵگرى ڕۆشنبیریی جیاواز و
ته‌قالیدى جیاواز و په‌روه‌رده‌ى جیاوازن ده‌دوێت.
*ئایا هه‌ست ناكه‌یت (نزار قه‌بانى) شاعیرێكه ناوبانگى زێترى له نێو خه‌ڵكدا
هه‌یه، به تێكشكانى دیوارى نێوان شیعر و شاعیر هه‌ڵساوه، به‌ڵام ئه‌دۆنیس سه‌قفى
تێگه‌یشتنى به‌رز ڕاگرتووه...؟
-نزار قه‌بانى شاعیرێكى گه‌وره‌یه من رێزم بۆى هه‌یه، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دا نیم
كه جه‌ماوه‌رى نزار قه‌بانى، په‌رده‌ى شاعیرێتى شیعرى ئه‌و بن، واته جه‌ماوه‌ر
كه بایه‌خ به نزار قه‌بانى ده‌دا، له‌سه‌ر نهێنى جوانكارى شیعرى ئه‌و ناوه‌ستن،
به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ بزانن كه له‌سه‌رفلان سیاسی چی گوتووه و له باره‌ى ئافره‌ت چى
ده‌ڵێ، نزار قه‌بانى ته‌نیا له‌به‌ر بابه‌ته‌كاى ده‌خوێندرێته‌وه، نه‌ك له‌به‌ر
جوانكارى شیعرى، به‌ڵام جه‌ماوه‌رى حه‌قیقى ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یه كه شاعیر له‌به‌ر
جوانكارى شیعرى ده‌خوێنێته‌وه، بۆ كه‌شفكردنى شیعرى، شاره‌زابوون له گۆڕه‌پانى
ئیبداعى هونه‌رى، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چى له‌باره‌ى ئه‌و سیاسییه‌وه گوتراوه،
یان چى له‌باره‌ى ئافره‌ته‌وه ده‌گوترێت.
*له‌به‌ر هه‌ندێ تۆ به‌شاى شه‌یدابوونى داده‌نێیت، ئه‌گه‌ر شیعر شانشین بووایه
به‌شایى ئه‌و شانشینه‌ت داده‌نا؟
-من گوتم ڕێزى ده‌گرم و گه‌وره‌یه، به‌ڵام گوتم جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى په‌رده‌یه هه‌تا
ئێستا (نزار قه‌بانى) دراسه‌یه‌كى قوڵى له‌سه‌ر نه‌نووسراوه، واته له‌سه‌ر ماناى
شیعرى، نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه له‌سه‌ریان ده‌نووسێ.
*ئه‌و تازه‌گه‌رییه‌ی كه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌یت، ئێستا جۆرێكه له ته‌كلیف،
جۆرێكه له درووستكردن، ئه‌گه‌ر شاعیرێك بیه‌وێ به تازه‌گه‌رى تاوانبار بكرێ،
له‌سه‌رى پێویسته بۆ میتافیزیكا بگه‌ڕێته‌وه، ناوى خواكانى گریكى و
پۆلێنكارییه‌كان به‌كار بهێنێ، ئه‌فسانه و خورافات،.... هه‌تا (ئه‌دۆنیس)یش وه‌ك
باوكى ره‌مزى تازه‌گه‌رى ره‌تده‌كاته‌وه.؟
-ئێمه له قۆناغێكداین كه شیعرى زۆرى تیا ده‌نووسرێت، قۆناغێكى به‌رفراوان هه‌یه
له ئاسانكارى، كه له‌سه‌ر ڕۆشنبیرییه‌كى ئیستهلاكى ده‌ژى. خه‌ڵكى هه‌موو
هونه‌رمه‌ند و گۆرانى بێژ و شاعیر و.... ئه‌و دیارده‌یه له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا
هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر خراپ ته‌فسیر ده‌كه‌ین، كاتێ شاعیرێك و
دووان و سیان و چوار ده‌خوێنینه‌وه، نابێ له‌وێوه حوكم له‌سه‌ر ئه‌زموونێكى
گه‌وره‌ى وه‌ك تازه‌گه‌رى بده‌ین، ئێمه له میانى ئه‌وانه‌وه حوكم به‌سه‌ر
تازه‌گه‌ریدا ده‌ده‌ین، ده‌بێت ده‌رفه‌ت بده‌ین، تازه‌گه‌رى شیعرى پێویستى به (50)
ساڵ كه‌متر نییه، ئه‌وساش هه‌ر له به‌راییدایه، پێویسته ده‌رفه‌ت بده‌ین،
پێویسته حوكم له‌سه‌ر ئه‌زموونێكى دیاریكراو بده‌ین، نه‌ك ئه‌وانه‌ى لاسایى
ده‌كه‌نه‌وه، به‌گشتى ئێمه له حكووم كردن‌دا په‌له ده‌كه‌ین، ده‌رفه‌ت به
زه‌مه‌ن و ئه‌زموون ناده‌ین وه‌ك چۆن مێژووى گه‌لان پێویستى به نه‌وه هه‌یه،
ئه‌زموونێكى وه‌ك تازه‌گه‌ریش پێویستى به نه‌وه‌ى جۆراو جۆر هه‌یه، ئه‌زموونێكى
وه‌ك تازه‌گه‌رى پێویستى به زۆرشت هه‌یه تاكو كاریگه‌رى تاكو كاریگه‌رى
ده‌ربكه‌وێت، هه‌موو شتێ دژى ئه‌و تازه‌گه‌ریه ده‌بێته‌وه، نابێ به په‌له حوكى
له‌سه‌ر بده‌ین هه‌تا جێگبر نه‌بێ، واته دواى ئه‌وه‌ى ده‌چێته ێ‌و بوونیادى
ڕۆشنبیریى عه‌ره‌بی و ده‌بێته بنه‌ڕه‌تێك بۆ قوتابخانه و دانیشگا و دامه‌زراوه
ڕۆشنبیریه‌كان و داب و نه‌ریت.
*به‌راشكاوى له ئۆقیانووسه‌كانه‌وه تا كه‌نداو شیعر چۆن ده‌بینى.؟
-بێگومان قورسه، له‌و حكومدانه گشتییانه زۆر دوو دڵم، به‌ڵام به پشت به‌ستن به
شاره‌زایم و زانیاریم له باره‌ى شیعرى عه‌ره‌بی ئێستا، هه‌میشه ده‌ڵێم و
دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه كه شیعرى نوێی عه‌ره‌بی وه‌ك به‌رهه‌م هیچى له شیعرى
جیهانى كه‌متر نییه.
*ئایا مه‌سه‌له‌ى كه‌نار و (په‌راوێز) سێنته‌ر كۆتایى نه‌هاتووه؟
-كۆتایى هاتووه، زۆرجار گوتوومه ئه‌وه‌ى كه سێنته‌ر بوو ئێستا په‌راوێزه،
ئه‌وه‌ى په‌راوێز بوو نه‌خته نه‌خته شوێنى سێنته‌رى گرته‌وه.
به‌نیسبه‌ت من ئه‌گه‌ر ڕۆح هه‌بێت له جه‌سته‌وه ده‌س پێده‌كات
*تاراده‌یه‌ك ره‌نگه تازه‌گه‌رى شیعری عه‌ره‌بی به تازه‌گه‌رى شیعرى خۆرئاوایى
بگات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ناتوانین له باره‌ى شتێك قسه بكه‌ین كه پێی ده‌ڵێن
تازه‌گه‌رى فیكرى؟
-ئه‌وه پرسیارێكى گرنگه، كرۆكى گرفته‌كه‌یه، سه‌پاندنى تازه‌گه‌رى گرفتێكه وا
له تازه‌گه‌رى شیعرى ده‌كات كه‌م و كوڕى تێ بكه‌وێت، شیعرى نوێ پێویستى به
ڕۆشنبیرییه‌كى نوێ هه‌یه، به‌ڵام ناتوانین به ڕۆشنبیریی عه‌ره‌بی بڵێین ڕۆشنبیریی
نوێ گه‌رچى بیریار و فه‌یله‌سوفیشمان هه‌یه، به‌ڵام فیكرى عه‌ره‌بی، ڕۆشنبیریی
عه‌ره‌بی خاوه‌نى بنه‌ڕه‌تى خۆیه‌تى، بنه‌ڕه‌تێك كه هیچ كه‌س ناوێرێ پرسیارى
له‌باره‌وه بكات، به‌گشتى ئه‌و بنه‌ڕه‌ته سیاسی و ئایینیانه، هه‌تا ئێستا
وه‌لانراوه، هه‌موو بیریاره‌كانیش به په‌راوێزى ده‌كه‌ن و دێن ئیشكالیاتى دیكه
ده‌خه‌نه ڕوو، هه‌وڵى خستنه رووى ئیشكالیه‌تى دیكه ده‌ده‌ن، كه له رۆشنبیریی
خۆرئاواییه‌وه وه‌رگیراون، یان ته‌نیا مه‌سه‌له سیاسی و ئایینییه‌كان ده‌خه‌نه
ڕوو، ئه‌وه‌ش ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات كه تاكو ئێستاش ئێمه جورئه‌تى ئه‌وه‌مان
نییه هیچ پرسیارێك له‌و بنه‌ڕه‌تانه بكه‌ین.
*لێره‌وه ده‌توانین ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئایا تازه‌گه‌رى پارچه پارچه ده‌كرێ؟
-نه‌خێر پارچه پارچه ناكرێ، به‌ڵام تازه‌گه‌رى شیعرى نه‌بۆته شوێنى پرسیاركردن،
چونكه ئه‌گه‌ر شاعیر نه‌توانێ پرسیار له جه‌سته‌ى ڕۆشنبیریى (نه‌ك جه‌سته‌ى
شه‌هوه‌ته‌كان) خۆى بكات، ئه‌گه‌ر شاعیر نه‌توانێ ته‌ماشاى خودى خۆى وه‌ك
قه‌واره‌یه‌كى ته‌واو جه‌سته‌یی یان فیكرى بكات، ناتوانێ تازه‌گه‌ر بێت.
ئێمه هه‌تا ئه‌گه‌ر نوێش بین، به‌ڵام دنیایه‌كى ته‌واو هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى
شیعریش جورئه‌ت ناكه‌ین بچینه ناویه‌وه، ئه‌ویش دنیاى جه‌سته‌یه، هه‌میشه
جه‌سته وه‌ك دنیایه‌كى كه‌پتكراوو به په‌راوێزكراو سه‌یر ده‌كه‌ین، چۆن ده‌توانین
قسه له تازه‌گه‌رى هونه‌رى، یان شیعرى بكه‌ین، به نیسبه‌ت من ئه‌گه‌ر ڕۆح هه‌بێت
له جه‌سته‌وه ده‌ست پێده‌كات.
*بۆچى بیر له جه‌سته بكه‌ینه‌وه، با بیر له عه‌قڵ بكه‌ینه‌وه، عه‌قڵیش
ئه‌ساسه....؟
-هه‌روه‌ها عه‌قڵ، بۆچى مه‌سه‌له عه‌قڵیه‌كانمان هیچ گۆڕانێكیان به‌سه‌ردا
نه‌هاتووه، پێشینانمان ئازاتر بوون، ئه‌گه‌ر بڕوامان به رابردوو هه‌یه (وه‌ك چۆن
هه‌میشه له ڕۆژنامه و رادیۆكاندا دووباره‌ى ده‌كه‌ینه‌وه)، باشه كه‌له‌پورى
ئێمه پڕه له ئازایه‌تى جۆراوجۆر، پڕه له كۆشش كردن و لێتوێژینه‌وه، بۆچى
به‌لاى كه‌مى ناتوانین ته‌قلیدى پێشینانمان بكه‌ینه‌وه.
*(موحه‌مه‌د موشته‌هى شه‌بسته‌رى) بیریارى ئێرانى ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر له خۆرئاوا قسه
له كۆتایى مێژوو بكه‌ین، ده‌بێ لاى عه‌ره‌ب قسه له كۆتایی فیكر بكه‌ین، كێ ئه‌و
فیكره‌ى به كۆتایى گه‌یاند؟
-ئه‌و په‌یمانه‌ى كه ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌وه‌ى كه‌پێی ده‌گوترێت سیاسه‌ت و ئه‌و
ته‌فسیره باوه‌ى كه بۆ ئایین ده‌كرێ، ته‌فسیرى ئایینى باو موماره‌یسه‌ى سیاسی باو
په‌یمانێكیان له نیواندایه، یان یه‌ك جومگه‌ن، ئه‌و جومگه‌یه به بڕواى من
ئه‌ساسى هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه ئازادى سه‌رده‌بڕێ، نایه‌ڵێت بوونیادێكى فیكرى و
عه‌قڵى دامه‌زرێنین.
*ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌ى كه ده‌كه‌وێته نێوان سیاسه‌ت و ئایین و شه‌ریعه‌ت و
عه‌قڵ له غیابی فیكردا بێ، به شێوه‌یه‌كى لۆژیكى واته ئێمه پێنج سه‌ده‌یه له
وێرانه‌ییدا ده‌ژین كه هۆكه‌ى بۆ ئایین ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
-ئایین هۆى سه‌ره‌كى بووه، ناشێ مێژووى گه‌وره و دوور‌و درێژى عه‌ره‌ب له یه‌ك
هۆدا كورت بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام من له‌و بڕوایه‌دام كه یه‌كێك له هۆیه
سه‌ره‌كیه‌كان بێ، ئه‌و هۆیه وا له‌كارى فیكرى ده‌كات كه نه‌بیته شوێنى
لێتوێژینه‌وه و پرسیار كردن، به‌ڵكو واى لێ ده‌كات به تاوان هه‌ڵسێ و واته
بیریار وه‌ك تاوانبار كار ده‌كات، ئه‌وه شتێكه ته‌نها له چه‌رخى ناوه‌ڕاستدا
نه‌بێ وجودى نییه، به‌ڵام هه‌تا ئێستاش له‌لاى ئێمه جێگیره. من له‌و بڕوایه‌دام
كه سانسۆر به‌شێكى ئۆرگانى ڕۆشنبیریى عه‌ره‌بییه، هه‌رچۆنێ بێ مه‌حاڵه بتوانین
وه‌لاى بنێین، چونكه بنیادى ئه‌ساسى ڕ‌ۆشنبیرى عه‌ره‌بی بوونیادێكى سانسۆر ئامێزه،
فره‌ی تیا به‌دى ناكرێ، به‌ڵكو هه‌میشه له‌سه‌ر تاك و تاك گه‌رایی وه‌ستاوه.
*كه‌وابوو له‌نێو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا له نێوان ئایین و سیاسه‌ت هاوپه‌یمانێتى
هه‌یه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى عه‌قڵ و ئیبداع؟
-ئه‌وه له چاخه‌كانى ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا هه‌بووه.
*ئایا ناكرێ خه‌ون به رێكه‌وتنى نێوان عه‌قڵ و ئایین، عه‌قڵ و سیاسه‌ته‌وه
ببینین؟
-بۆ نا، گه‌وره‌ترین شت له‌و باره‌یه‌وه (ئیبن روشد) پێشكه‌شی كردووین، له
ئه‌وروپا ئه‌و به تێكده‌رى فیكرى ئه‌وروپی ده‌ژمێردراو له زانكۆكاندا ڕێگا به
خوێندنه‌وه‌ى نووسینه‌كانى نه‌ده‌درا، ئه‌و كات كاریگه‌رى له‌سه‌ر زۆر له بیریاران
هه‌بوو.
به‌ڵام ئێمه (ئیبن رۆشت) مان قبووڵ نه‌ده‌كرد، هه‌روه‌ها (ئیبن خه‌لدون) رێكه‌وتنى
نیوان عه‌قڵ و ئایینى چاره‌سه‌ر كرد و گوتى ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌قه ئایینییه‌كان و
ئایه‌ته قورئانییه‌كان به شێوه‌یه‌كى عه‌قلانى ته‌ئویل بكرێ (به‌پێی ئه‌و
مه‌رجانه‌ى كه ئه‌و بۆى داناوه) ئه‌وه هه‌رگیز ئایین پێچه‌وانه‌ى عه‌قڵ
ناكه‌وێته‌وه، كه‌وابوو عه‌قڵ به‌لایه‌وه بناغه بوو، نه‌ك ده‌ق. لێره‌وه (ئیبن
خه‌لدون) ئه‌وه‌نده‌ى له‌نێو فیكرى ئه‌وروپا زیندووه، هێنده له فیكرى ئیسلامى
زیندوو نییه، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانى عه‌قلانییه‌تى ئه‌وروپی.
چینێك له قسه‌كردنى ئایدیۆلۆژیانه هه‌یه
پێویسه خۆمانى لێ ڕزگار بكه‌ین
*ئایا نه‌بوونى ئازادى، یان ونبوونى ئازادى ته‌گه‌ره‌یه له پێش ئیبداعدا؟
-زۆرجاران ئازادیه‌كى زۆر بۆخۆى ده‌بێته ته‌گه‌ره، هه‌ندێ جار ئیبداعى فیكرى و
هونه‌رى پێویستى به كۆت و به‌ند هه‌یه‌و نه‌ك ئازادى. مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندى به
كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه چونكه بونیادى ڕۆشنبیریى و سیاسی له بنه‌ڕه‌تدا نابێ له‌سه‌ر
تاك گه‌رایى و تاك نه‌سه‌قى و یه‌ك سیسته‌مى وه‌ستابێ، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا
پێویسته له‌سه‌ر ره‌گه‌زى جۆراو جۆر كار بكات.
*تۆ گوتت ده‌سه‌لات زێتر له ده‌ق ده‌ترسێ، نه‌ك مردن، ئایا ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ى كه
زێتر له ده‌ق ده‌ترسێ نه‌ك مردن، چۆن ده‌كرێ بچێته هاوپه‌یمانێتى و ئاشتییه‌وه؟
-ناشێ مه‌حاڵه هه‌رده‌بێ سانسۆر هه‌بێ، ئه‌وه‌ش وه‌ك له به‌راییدا ئاماژه‌م پێكرد
جۆرێكه له موعجیزه، سیسته‌مى عه‌ره‌بی چاوه‌ڕێی ئه‌و موعجیزه‌یه‌ى لێ ناكرێ،
هۆشیار بێ و سانسۆر ره‌تبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌یشته ئه‌و موعجیزه‌یه واته
هه‌نگاوێكى سه‌ره‌كیمان بڕیووه، من هه‌ندێجا ره‌خنه به زیندووكه‌ره‌وه داده‌نێم
بۆ هه‌ر سیسته‌مێك نه‌ك شكۆداركردن و به‌رز راگرتنى به‌رده‌وام، پیا هه‌ڵگوتنى
به‌رده‌وام، سیسته‌مى وه‌ستاو و سیاسه‌تى وه‌ستاو په‌رده‌پۆش ده‌كات، ده‌یخاته
دووتوێی سندوقێكى ئاسنینه‌وه، به‌ڵام ره‌خنه ده‌یهێنێته ده‌ره‌وه، ده‌یخاته
به‌ر ڕۆشنایی، وایلێده‌كات ببێته به‌شێك له ڕ‌ۆشنبیرى ڕۆژانه و قابلی گفتوگۆكردن
و ئاسۆیه‌كى نوێی بۆ ده‌كاته‌وه و گه‌شه‌ى پێده‌دا و ئازادى راسته‌قینه ته‌نیا
به ئازادى راسته‌قینه ده‌كرێ روو به‌رووى ببینه‌وه، سانسۆر هیچ شتێ
به‌ده‌سته‌وه نادات، به نیسبه‌ت سیسته‌م ترسناكتره، نه‌ك ئه‌وكاتانه‌ى له‌ژێر
چاودێریدان.
*ئایا ده‌شێ بڵێین ئازادى هه‌یه،چ له راگه‌یاندن....؟
-به‌لاى كه‌مى تۆ وه‌ك من ده‌زانى له ولاتى عه‌ره‌بیدا ئازادى نییه، سه‌ره‌ڕاى
ئه‌وه‌ى گۆرانى زۆرى پیادا هه‌ڵده‌گوترێ، لێره ته‌نها قسه‌كردن له‌باره‌ى
ئازادییه‌وه هه‌یه، چینێك یان سه‌قفێك له قسه‌كردنى ئایدۆلۆژیانه هه‌یه، كه
پێویسته خۆمانى لێ ڕزگار بكه‌ین، له ولاتانى عه‌ره‌بیدا قسه له‌سه‌ر
دیموكراسیه‌ت ده‌كرێ، به‌ڵام كێ ده‌یكات، سیسته‌مێكى جێگیر له‌سه‌ر تاكگه‌رایى قسه
له دیموكراسیه‌ت ده‌كات، قسه له ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو ده‌كات، كه‌چى تۆ
نا‌توانیت له ولاتێكه‌وه بۆ ولاتێكى دیكه سه‌فه‌ر بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌وروپا ویڕاى
جیاوازى نه‌ته‌وه‌یى و جیاوازى ڕۆشنبیریى و زمان، ئه‌گه‌رچى بێگانه‌شی كه‌چى به
كارتى ئیقامه ده‌توانى بۆ هه‌موو شوێنێ بچێت، به‌ڵام تۆ وه‌ك عه‌ره‌ب له نیشتمانى
عه‌ره‌بیدا و له نێو نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و زمانى عه‌ره‌بیدا نا‌توانیت له ولاتێك
بۆ ولاتێكى دیكه بچیت، ئه‌و چینه لوغزئامێز و ئایدۆلۆژییه، پێویسته به ته‌واوى
لێیان ڕزگاربین.
*تۆ یه‌كێكى له‌و بانگه‌شه‌كه‌رانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت ئایین له ده‌وڵه‌ت جیا
بكرێته‌وه، واته ئایین ببێته مه‌سه‌له‌یه‌كى كه‌سی، ئایا تۆ پێت وایه بونیادى
كۆمه‌لایه‌تى و ویژدانى عه‌ره‌ب تواناى وه‌رگرتنى ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ى هه‌بێ؟
-ده‌قى قورئانى وه‌ك ده‌ق بوونى به‌قه‌د ئه‌وه‌ى بۆ لێكدانه‌وه‌ى جیاواز
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆخۆى ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌ق له خوێندنه‌وه‌ى جۆراوجۆر دایه،
به‌ڵام پێویسته بزانین خوێندنه‌وه‌ى باو چییه، تۆ ده‌زانى و هه‌موو ده‌زانن كه
ده‌ق هه‌رچه‌نده مه‌زن بێ كاتێ به عه‌قڵێكى بچو‌وكدا گوزه‌ر ده‌كات به‌پێی ئه‌و
عه‌قڵه بچووك ده‌بێته‌وه، ده‌قى قورئانى دقێكى مه‌زنه، له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا
گه‌وره‌ترین ده‌قه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى تێبگه‌ین هه‌ر ده‌بێ ڕۆشنبیریه‌كى
گه‌وره‌مان هه‌بێ، ناشێ بۆ تێگه‌یشتنى ده‌قى قورئانى ته‌نیا پشت به فه‌قیهه‌كان
ببه‌ستین، پێویسته هاوه‌ڵى بكه‌ین، بكه‌وینه به‌راییه‌وه، پێشبكه‌وین، چونكه
ده‌قى قورئانى ڕۆشنبیرییه‌كى گشتییه، ڕۆشنبیرییه‌كى نوێیه به هه‌موو
ماناكانییه‌وه، زانیارى و فه‌لسه‌فه و هونه‌رى تیایه، كه‌واته ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ
موسڵمان په‌رده‌پۆشى ده‌كات نه‌زانینه، نه‌زانینێكى ته‌واو، ئه‌وانن گه‌مارۆى
قورئان ده‌ده‌ن، ئێستا ده‌قى قورئانى گه‌مارۆ دراوه، هه‌روه‌ك له نێو ژیانى
عه‌ره‌بیدا ئیستعمارێك هه‌بێ و له‌ڕووى سیاسیه‌وه ڕێگا به ئازادى نه‌دات له‌ڕووى
ئایینیشدا ده‌ستى به‌سه‌ر ده‌قدا گرتبێ، وه‌ك چۆن ده‌قى ئایینى موڵكى كه‌س و
گروهێكى دیاریكراو بێ، به‌ڵام من سه‌یرم پێدێ، چۆن ده‌توانین وا سه‌یرى ده‌قى
قورئانى بكه‌ین، له‌ده‌قى قورئانیدا خوا بۆخۆى گوێی له شه‌یتان گرتووه، هه‌ر
هێنده‌ش نا، به‌ڵكو قسه‌كانى له قورئاندا جێگیر كردووه، كه‌واته كه خوا گوێ
له شه‌یتان بگرێ، ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ ده‌قى قورئانى بۆ ده‌قێكى فیقهى و شه‌رعى
به‌رن، با گوێ بۆ هه‌موو ئه‌وانی دیكه بگرن، ئه‌گه‌رچى كوفریش بێ، ده‌بێ گوێیان بۆ
بگرن، چونكه ئه‌وه ده‌ق مه‌زن ده‌كات زیندووى ده‌كاته‌وه و زێتر ده‌وڵه‌مه‌ندى
ده‌كات و زێتر كاریگه‌رى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جێ‌مان هێشت و ڕێگه‌مان نه‌دا جگه
له‌خۆمان قسه‌ى له‌سه‌ر بكات، كه‌واته ئێمه ئه‌و ده‌قه ده‌كوژین، پێویسته
ئیبداع و هه‌موو ئه‌وشتانه‌ى به ئیبداعه‌وه په‌یوه‌ستن به‌شێكى سه‌ره‌كى
قه‌واره‌ى ده‌وڵه‌ت بێ.
سیاسی به ئازادى مه‌زن ده‌بێ كه ده‌یداته دوژمنه‌كه‌ى و
به‌سه‌ركوتكردن و زیندانى كردنى بچوك ده‌بێته‌وه
((به‌شی دووه‌م))
ئه‌دۆنیس له ساڵى (1956) یه‌كه‌مین شیعرى خۆى له رێگه‌ى گۆڤارى (ئاداب) ده‌خاته
به‌رده‌ستى خوێنه‌رانه‌وه یه‌كێكیش له شیعره به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌و كاتى (قالت
الارض) بوو، كه له‌ساڵى (1949) له‌دواى له سێداره‌دانى (ئه‌نتۆن سه‌عاده) له
به‌یروت نووسی، به‌ڵام له‌ساڵى (1954) له‌دواى نووسینى قه‌سیده‌ى (الفراغ)
سیماكانى شیعرى ئه‌و به‌ده‌ركه‌وت، ئینجا دواى قه‌سیده‌ى (البحث و الرماد) له
ساڵى (1957) و قه‌سیده‌كانى دواترى چه‌مكێكی نوێی بۆ مرۆڤ و دنیا دامه‌زراند، كه
دواجار به كۆمه‌ڵه شیعرى (مهیار الدمشقى)دا گوزه‌رى كرد، پاشان (زمن الشعر)
كه‌له‌ساڵى (1972) بلاو كرده‌وه له ره‌خنه‌ى مێژووى ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا
ڕیچكه‌یه‌ك بوو.
له‌ساڵى (1976) به‌هۆى شه‌ڕى ناوخۆ (به‌یروت) ى به‌جێ هێشت، وه‌ك ئوستادى میوان
له دانیشگاى (سۆربۆن) له كۆلێژى (دوفرانس) هه‌روه‌ها وه‌ك نێراوێكى داواكراو له
ولاته یه‌كگرتووه‌كان له زانكۆى عه‌ره‌بی له (یونسكۆ) مایه‌وه پاشان شه‌ش ساڵ
له زلنكۆى (جنین) درێژه‌ى پێدا.
*خۆرهه‌لاتناسی فه‌ره‌نسی (ژاك بیرك) كه جوانترین ته‌رجه‌مه‌ى ماناى قورئانى بۆ
سه‌ر زمانى فه‌ره‌نسی كردووه، هه‌روه‌ها(به‌یته هه‌ڵواسراوه‌كان) و كۆمه‌ڵێك
شیعرى تۆیشى له‌ژێر ناونیشانى (شموس
ثانییه) وه‌رگێراوه، ئایا به‌یه‌ك
گه‌یشتنیتان چۆن بوو؟
-ئه‌و به‌دواى به‌رهه‌مى ڕ‌ۆشنبیرى عه‌ره‌بیدا ده‌گه‌ڕا، به‌تایبه‌تى به‌رهه‌مى
نه‌وه‌ى نوێ و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش بایه‌خى به به‌رهه‌مه كلاسیكیه‌كانى وه‌ك (گه
حسین) و ئه‌وانى دیكه ده‌دا، زمانى عه‌ره‌بی جوان ده‌زانێ، من وه‌ك نهێنییه‌ك
ده‌مگوت ره‌نگه ده‌ستى نووسینى شیعرى هه‌بێت، پاشان هه‌ندێ قه‌سیده‌ى نووسی بوو
نیشانى منى دا.
*شیعرى عه‌ره‌بی....؟
-نه‌خێر فه‌ره‌نسی، به‌ڵام هیچ شیعرێكى بلاو نه‌كردۆته‌وه، من شیعرى ئه‌وم
خوێندۆته‌وه، هه‌روه‌ها زمانى ئه‌و هه‌تا له لێكۆڵینه‌وه‌ى سیاسی و كۆمه‌لایه‌تى
و فیكرییه‌كانیشدا زمانێكه به شیعریه‌ت و هه‌ستى شیعرى ڕازاوه‌ته‌وه، زمانى
ته‌رجه‌مه‌كردنى قورئانیشى له ئاستێكى به‌رز دایه، له كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌و
ته‌رجه‌مه‌یه‌ش بێ ئه‌وه‌ى پشت به‌و زمانه به‌رزه‌ى خۆى ببه‌ستێ، ته‌رجه‌مه‌ى كرد،
به‌ڵام هه‌ندێ جار پرسیاری لێ ده‌كردم، ئێمه له ژیانى ئاسایی وه‌ك دوو هاوڕێ لێك
نزیكین.
*تۆ له ڕێگه‌ى شاره‌زایی و لێكۆڵینه‌وه و بیروڕاى خۆت ده‌زانى كێ واى له
ڕۆشنبیریى خۆرئاوایی كرد، كه زێتر بایه‌خ به ڕۆشنبیریى ئاسایی، یان گریكى بدرێ
نه‌ك ڕۆشنبیریى عه‌ره‌ب؟
-وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و حوكمه تۆزێ گشتییه، چونكه بایه‌خدان به ڕۆشنبیریى
عه‌ره‌بی له ئاستێكى به‌رزدایه، ئه‌وه‌ش كۆنه...
*وه‌ك ره‌مزى رۆشنیبیریى عه‌ره‌بی...؟
-هه‌رله‌كۆنه‌وه ئیبن روشد، ئیبن سینا، به‌یته هه‌ڵواسراوه‌كان، سه‌ره‌ڕاى
ئه‌ده‌بی نوێ، بایه‌خى زۆر له‌لایه‌ن فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانییه‌كان به‌تایبه‌ت
هه‌یه، بۆنموونه له ئه‌ڵمانیا یه‌كێك له خۆرهه‌لات ناسه‌كان (بورگمان) كتێبێكى
له‌سه‌ر مێژووى ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی نووسیوه كه عه‌ره‌ب به هیچ شسێوه‌یه‌ك به‌و
جۆره‌یان نه نووسیوه.
*تۆ له (ڤانتۆڤا) ى ئیتالیا گوتت خۆرئاوا وه‌ك كۆشكێك بۆچوونه سیاسی و
ئابووریه‌كانى خۆى سه‌یرى ولاتانى عه‌ره‌بی ده‌كات، نه‌ك ژیارییه‌ك كه پێنج سه‌ده
مێژوویه‌تى..؟
-هه‌میشه ئه‌وه ده‌ڵێم، چونكه ئه‌وروپا، خۆرئاوا به‌گشتى ناشێ وه‌ك گشتێك سه‌یر
بكه‌ین و له‌وێوه حوكمى له‌سه‌ر بده‌ین، چونكه خۆرئاوا چه‌ند جۆرێكه وه‌ك چۆن
لاى ئێمه ولاتانى عه‌ره‌بی چه‌ند جۆرێكن، لێره خۆرئاوایی عه‌سكه‌رى و سیاسی و
ئابوورى هه‌یه، وه‌ك چۆن خۆرئاوایی ڕۆشنبیریش هه‌یه، كاتێك ره‌خنه له خۆرئاوا
ده‌گرین، ره‌خنه له خۆرئاوایى عه‌سكه‌رى و ئابوورى ده‌گرین، ئه‌و خۆرئاوا سیاسی و
عه‌سكه‌رى و ئابوورییه‌ى كه ده‌رفه‌تێكى به‌رفراوانى هه‌یه، لاى عه‌ره‌ب ره‌خنه‌ى
لێ ده‌گیرێ، ئه‌و نه عه‌ره‌ب ده‌ناسێ،، نه پێوه‌ى په‌یوه‌سته و نه بایه‌خ به
ڕۆشنبیریى عه‌ره‌بى ده‌دات، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه هیوادارم سیاسی و ئابوورى و
عه‌سكه‌رى عه‌ره‌ب وه‌ك خۆى گرنگى به‌و ره‌هه‌نده‌ى خۆرئاوا بده‌ن له‌لاى
خۆرئاواییه‌كان، كه ببێته هۆى گرنگیدان به ڕۆشنبیریى عه‌ره‌بی، تا عه‌ره‌ب
بگاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌كییه‌ى كه ئابوورى و عه‌سكه‌رى و سیاسی به‌شێكه
له ڕ‌ۆشنبیرى، نه‌ك به پێچه‌وووانه‌وه.
به‌داخه‌وه عه‌ره‌ب هه‌موو شتێك به به‌شێك له سیاسی داده‌نێن، هه‌ر سیسته‌مێك
وه‌رده‌گریت، چ شانشینى بێ وه‌ك له (مه‌غریب) هه‌یه‌و یان شۆڕشگێرێكى بێ وه‌ك له
(مه‌شریق) یان حاڵه‌ته ناوه‌ندییه‌كه، سیاسه‌ت لایان هه‌موو شتێكه و ڕۆشنبیریى
وه‌زیفه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته‌یه، له خزمه‌تكردندایه، چۆن به‌ره‌و باشی بچین، بۆیه
من لۆمه‌ى ڕۆشنبیران ده‌كه‌م.
*ئایا لێره‌دا ده‌توانین بڵێین، یان وا مه‌زه‌نده بكه‌ین رۆژێك له رۆژان
رۆشنبیریى عه‌ره‌بی له‌ناوده‌چێ، وه‌ك چۆن گه‌لانى دیكه هه‌بوون له‌ناوچوون؟
-ئه‌و هه‌سته هه‌ر ته‌نیا لاى خۆرئاواییه‌كان نییه، به‌ڵكو لاى هه‌ندێ عه‌ره‌بیش
هه‌یه، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له‌سه‌رى ده‌ژین هه‌ر به‌رده‌وام بن،
سیاسه‌ت و سیسته‌مى سیاسى به هه‌مو شتێ بزانن، هه‌موو شتێ له خزمه‌تى سیسته‌م و
سیاسه‌ته‌كه‌یدا بێ، بڕوایان به گرنگى ئیبداع وه‌ك پێویست نه‌بێ، گه‌لی بێ ئیبداع
گه‌لێكى له‌ناوچووه، نه ئابوورى، نه‌سیاسی، نه‌سیسته‌م ئه‌گه‌ر شوناسی خۆى
نه‌پارێزێ، ئه‌وه‌ى شوناسی میله‌تیش ده‌پارێزێ ئیبداعه، پێویسته ئیبداع و هه‌موو
ئه‌و شتانه‌ى به ئیبداعه‌وه په‌یوه‌ستن به‌شێكى سه‌ره‌كى قه‌واره‌ى ده‌وڵه‌ت بێ،
به‌ڵكو ده‌بێ رۆشنبیرى وه‌ك نان بێ، وه‌ك چۆن جه‌سته پێویستى به‌نان هه‌یه،
عه‌قڵ پێویستى به كتێب و رۆشنبیرى هه‌یه، بێ ئه‌و هۆشیارییه عه‌ره‌ب به‌ره‌و
له‌ناوچوون ده‌چێ، من ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌م، نه‌ك خۆرئاواییه‌كان.
گۆڕێك بۆ نیویۆرك
*له‌ساڵى (1971) قه‌سیده‌یه‌كت نووسی به‌ناونیشانى (قبر من اجل نیویورك) تیایه
راده‌گه‌یه‌نێت كه شار كه‌وتۆته نێو ئاگره‌وه، ئایا ئه‌و قه‌سیده‌یه پێشبینى
رووداوى (11)ى سێپته‌مبه‌ر بوو؟
-نازانم، من بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ناكه‌م كه پێشبینیكه‌رم، به‌ڵكو هه‌ستم ده‌كرد
ئه‌و شاره كه ره‌مزى پێشكه‌وتنى دنیای نوێیه، لایه‌نێكى دیكه‌ى هه‌یه، یان
ره‌مزێكى دیكه‌ى هه‌یه ئه‌ویش ره‌مزى زوڵم و زۆردارییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ى ئه‌و
شاره‌م خۆشده‌وێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌تم كردۆته‌وه، به‌نسبه‌ت من دوو لایه‌نى
هه‌بوو، له‌لایه‌ك به‌هه‌شته‌و له لاى دووه‌م دۆزه‌خ، بۆیه كاتێ گوتم (سوف ته‌ب
الریاح من الشرق وتهدم ناصحات السحاب) كه‌شفى شۆڕشه‌كان و گه‌لان له به‌رامبه‌ر
زوڵم و زۆردارى بكه‌م كه شارى نیویورك رابه‌رایه‌تیان ده‌كات، نه‌خێر پێشبینى
ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد.
*ئایا له‌نێو هاورێكانت دووچارى شه‌رمه‌زارى نه‌بوویت، ئه‌وانه‌ى كه ئاگادارن؟
-به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كاتى روودانى (11)ى سیپته‌مبه‌ر، وتارێك له‌سه‌ر قه‌سیده‌كه‌م
له گۆڤارێكى ئه‌مه‌ریكى له (لوس انجلس) دابه‌زى، ره‌خنه‌گرى ئه‌مه‌ریكى تیایدا
ده‌ڵێ: ئه‌دۆنیس پێشبینى ئه‌و ڕووداوه‌ى كردووه... به‌ڵام له‌لایه‌كى دیكه من
نه‌مده‌زانى ئه‌وه‌م له قه‌سیده‌كه‌مدا گووتووه، من قه‌سیده‌م له‌بیر چووبۆوه.
*به‌ڵام له ساته‌وه‌ختى روودانه‌كه، ئایا ئه‌وه‌ت ته‌واو به‌دوور نه‌ده‌زانى كه
جێبه‌جێ كه‌رى عه‌ره‌ب بێ؟
-من له‌و باوه‌ڕه‌دا كه دوو شت لێكجیا ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌ویش تاكى عه‌ره‌بی و
دامه‌زراوه‌كانى عه‌ره‌بییه وه‌كو دامه‌زراو، من له‌و بڕوایه‌دام كه دامه‌زراوه
عه‌ره‌بییه‌كان له‌هه‌موو دامه‌زراوێك دواكه‌وتووترن، هه‌تا دامه‌زراوه
ئه‌فریقیه‌كان زۆر له دامه‌زراوه عه‌ره‌بیه‌كان ێشكه‌وتوو ترن.
*به‌ڵگه‌ت چییه؟
-به‌ڵگه‌م، تۆ بۆ هه‌ر شارێك ده‌چیت نه قوتابخانه‌ى باش، نه زانكۆیه‌كى باش،
هه‌تا شاره‌وانییه‌ك نا‌بینیت كه به‌شێوه‌یه‌كى باش شه‌قامه‌كان پاك بكاته‌وه،
له‌سه‌ر ئاستى دامه‌زراوه، كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بی دواكه‌وتووه، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب وه‌ك تاك وه‌رگرین ده‌بینی له زۆربه‌ى مه‌دانه‌كاندا
سه‌ركه‌وتوون، به‌ڵام ئه‌و تاكانه له كۆمه‌ڵگه‌كانى دیكه ده‌ژین، له‌وێ
دامه‌زراوه‌كان رێگا به‌و تاكانه ده‌ده‌ن كه به ئادزادى شاره‌زایی و بلیمه‌تى
خۆیان به‌كار بخه‌ن، مماره‌سه‌ى ئیبداعى خۆیان به ئازادى بكه‌ن، من دواكه‌وتنى
دامه‌زراوه‌كان بۆ ئه‌و هاوجومگه‌یی (هاوپه‌یمانێتى) بوونه ده‌گه‌ڕێمه‌وه كه
له‌به‌شى یه‌كه‌م قسه‌مان له‌سه‌ر كرد، كه‌واته له‌سه‌ر ئاستى تاك ده‌شێ دوور
نییه تاكى عه‌ره‌بی كارامه و گه‌وره و بلیمه‌تن.
*باشه به‌و هه‌موو ورده‌كاریه‌وه؟
-به‌ڵێ بلیمه‌تن، گومانى تێدا نییه، چونكه من ده‌یانناسم، نموونه‌ى زۆریان وه‌ك
تاك ده‌ناسم بۆنموونه وه‌ك تاك بلیمه‌تمان هه‌یه. ئه‌و شته جوانه‌ى كه‌من له
رووداوى (11)ى سێپته‌مبه‌ر دیم و لێره قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه
له‌ساڵى رابردوو ئێواره‌یه‌كى مۆسیقى له (به‌رلین) بۆ مۆسیقارى گه‌وره (لیكێتى)
كه زۆر ناسراوه و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بیریار و شاعیرى ئه‌ڵمانیدا بووین،
قسه له‌سه‌ر زۆر شت له‌باره‌ى (11)ى سێپته‌مبه‌ره‌وه كرا، به‌ڵام من قسه‌م
له‌سه‌ر شتێكى دیكه كرد، له‌نێو هونه‌رمه‌ندان باسی دیمه‌نه‌كه‌م كرد، كاتێ ئه‌و
دیمه‌نه ده‌بینى به‌شێوه‌یه‌ك جوان بوو كه عه‌قڵ قبووڵى ناكات، رووداوێكى وا
جوانم به‌و شێوه‌یه نه‌دیووه، من ئه‌وه‌م گوت، گوتیان ئه‌و قسه‌یه مه‌كه،
چونكه مۆسیقارى گه‌وره‌ى ئه‌ڵمانى (شتوكهاوزن)له ڤیستیڤاڵێكدا ئه‌وه‌ی گوتووه
و ڤیستیڤاڵیش موقاته‌عه‌ى كردووه، به‌ڵام من ئه‌وشته‌م نه‌ده‌زانى.
*به‌ڵام ئێمه له‌نێوان خۆمان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین...؟
-به‌ڵام من سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و شته ده‌كه‌م، من ره‌تى ده‌كه‌مه‌وه، له‌به‌ر زۆر هۆ،
ده‌توانین به شێوه‌یه‌كى دیكه به‌رامبه‌ر خۆرئاوا بووه‌ستین، ئه‌و وه‌سیله‌یه
ئێمه كه‌ره‌سه‌كانیمان دانه‌هێناوه، ده‌بێ به كه‌ره‌سه‌یه‌ك به‌رامبه‌رى
بووه‌ستین كه بۆ خۆمان دامان هێناوه و ده‌توانین كۆنترۆڵى بكه‌ین.
*به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، ئه‌و هه‌موو ورده‌كارى و گه‌وره‌ییه، ده‌شێ
به‌رله‌وه‌ى له وێرانكردن و له هێرشكردندا به‌كارى بهێنین، ده‌توانین له
بوونیادنانه‌وه‌دا سوودى لێ وه‌رگرین..؟
-ده‌شێ، ئه‌وه‌ش بۆ تاكێتى ده‌گه‌ڕێته‌وه، تاكى عه‌ره‌بی ته‌نها له چوارچێوه‌ى
سیسته‌مێكى چه‌سپاو و نه‌بێ ڕێگاى پێنادرێ، پێویسته عه‌ره‌ب به‌گشتى و سیسته‌مى
عه‌ره‌بی به تایبه‌ت كه سیسته‌م ته‌عبیر له‌كۆى وزه‌ى كۆمه‌ڵگه ناكات، نه‌ك
له‌یه‌ك هێز له‌ژێر هه‌موو هێزه‌كاندا ئه‌گه‌ر سیسته‌مى عه‌ره‌بی نه‌گاته ئه‌و
ئاسته وه‌ك چۆن له خۆرئاوادایه، هه‌ر له‌ژێر سیسته‌مێكى تاكیدا ده‌مێنێته‌وه،
هه‌ر وزه‌كانمان كه‌پت ده‌كرێ.
كتێبه‌كانى ئه‌دۆنیس
لێكۆڵینه‌وه
1 ـ مقدمة الشعر العربی - بیروت، چاپی یه‌كه‌م (1071).
2 ـ زمن الشعر العربی - بیروت، چاپی یه‌كه‌م (1972).
3 ـ الثابت والمحتول - بحث فى الاتباع والابداع عن العرب.
ا ـ الاصول (1974)
ب ـ تاصیل الاصول (1074).
ج ـ صدمه الحداثة (1978).
4 ـ فاتحة لنهایات القرن - به‌یروت چاپی یه‌كه‌م (1980).
5 ـ سیاسة الشعر - دراسات فی الشعریة العربیة المعاصرة - به‌یروت چاپی یه‌كه‌م
(1985).
6 ـ الشعریة العربیة - به‌یروت - چاپی یه‌كه‌م (1985).
7 ـ كلام البدایات - به‌یروت - چاپی یه‌كه‌م (1989).
8 ـ الصوفیة السوریالیة - بیروت - چاپی یه‌كه‌م (1992).
9 ـ النظام و الكلام - به‌یروت - چاپی یه‌كه‌م (1993).
10 ـ النص القراني و افاق الكتابة - به‌یروت (1993).
شیعر:
1 ـ قالت الارض - دیمه‌شق (1954).
2 ـ قێاصد اولى - به‌یروت - چاپی یه‌كه‌م (1975).
3 ـ اوراق فى الریح - به‌یروت - چاپی یه‌كه‌م (1985).
4 ـ اغانى مهیار الدمشقی - به‌یروت -چاپی یه‌كه‌م (1961).
5 ـ كتاب التحولات والهجرة فى اقالیم النهار و اللیل - به‌یروت - چاپی یه‌كه‌م
(1965).
6 ـ المسرح والمرایا - به‌یروت (1968).
7 ـ وقت بین الرماد والورد - به‌یروت - چاپی یه‌كه‌م (1970).
8 ـ مفرد بصیغة الجمع - به‌یروت - چاپی یه‌كه‌م (1975).
9 ـ كتاب القصائد الخمس - به‌یروت - چاپی یه‌كه‌م (1979).
10 ـ المطابقات والاوائل - به‌یروت - چاپی یه‌كه‌م (1985).
11 ـ شهوة تتقدم فى خرائط المادة، دار توبقال للنشر، المغرب، (1986).
12 ـ هزا هو اسمی - به‌یروت - چاپی یه‌كه‌م (1988).
13 ـ اختفا بالاشیا والواضحة و الغامضة، چاپی یه‌كه‌م، (1988).
14 ـ الجدیة ثانییة، به‌یروت (1994).
15 ـ الكتاب : امس المكان الاّن - به‌یروت، (1995).
*په‌یوه‌ندى رۆشنبیرانى خۆرئاوا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا چۆن ده‌كه‌وێته‌وه؟
-ئه‌و پرسیاره جوانه، هه‌ڵبه‌ته كۆمه‌ڵێك ناكۆكى هه‌یه، كۆمه‌ڵێك گروپ
هه‌یه، كه هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌یه،ناكۆكى گه‌وره‌ش له نێوان
هه‌ندێكیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵوێستى ئه‌ده‌بی و هه‌ڵوێستى سیاسی زۆر جوان
له‌یه‌ك جیاده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و دوو هه‌ڵوێسته تێكه‌ڵ به یه‌كتر ناكه‌ن، واته
به‌گشتى له‌سه‌ر ئاستى ئه‌خلاق یه‌كتر تاوانبار ناكه‌ن، یان تاوانى ئه‌خلاقى
ناده‌نه پاڵ یه‌كتر، وه‌ك چۆن لاى ئێمه باوه، رۆشنبیرانى (مه‌غریب) یه‌كتر به
سیخور و كرێگرته... هتد تاوانبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان حوكم له‌سه‌ر ده‌ق
ده‌ده‌ن، به‌هیچ جۆرێك قسه له‌سه‌ر ره‌فتارى كه‌سه‌كان ناكه‌ن، چونكه هه‌موو
كه‌سێك له ره‌فتار ئازاده.
* واته ئه‌وان له ئێمه عه‌قلانیترن؟
-به‌ڵێ، عه‌قلانیتر و ئه‌خلاقیترن، بابه‌تیانه حوكم له‌سه‌ر شته‌كان ده‌ده‌ن، بۆ
نموونه ئه‌گه‌ر تۆ دژى بیرورایه‌كى سیاسی بووى، ئه‌وه به‌هیچ جۆرێ كار ناكاته
سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنى ده‌قه‌كانى تۆ، نموونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه (فیرنۆل) كه
له‌گه‌ڵ نازییه‌كاندا بوو، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك پێی ناڵێن تۆ نووسه‌رێكى گه‌وره
نیت، یان ئه‌گه‌ر شاعیرێك به شاعیرێكى دیكه كاریگه‌ر بێ، نكوڵى له‌و
مه‌سه‌له‌یه‌دا ناكات، به‌ڵام لاى ئێمه‌ى عه‌ره‌ب شاعیرێك دێ دێر به‌دێر، وشه شه
وشه وه‌رتده‌گرێ، به‌ڵام یه‌كه‌م قسه‌ى جنێودانه به‌تۆ.
په‌یوه‌ندى ئه‌ندۆنیس و رۆشنبیران
ئه‌دۆنیس كۆمه‌ڵێك خه‌لاتى به‌رزى له شیعر به‌ده‌ست هێناوه، وه‌ك خه‌لاتى (اصدقا
الكتاب) له لوبنان. ساڵى 1973 خه‌لاتى (ندوى العالم الكتب الشعر) له ولاته
یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ساڵى (1971) خه‌لاتى (شعر دولیة كبرى) له
به‌لجیكا ساڵى (1986) خه‌لاتى نازم حیكمه‌ت (الدولیه للشعر) ساڵى 1995 له
توركیا. خه‌لاتى (تۆلینۆى) ئیتالى 1999، خه‌لاتى (تاج الژهبی) له مه‌كدۆنیا ساڵى
1997، پاشان خه‌لاتى (گۆتى) ساڵى 2000 پاشان خه‌لاتى (ئالان بووسكێ) هه‌روه‌ها
پێشانگاى دنیای عه‌ره‌ب له پاریس وه‌ك رێزلێنان پێشانگایه‌كى بۆ به‌رهه‌مه‌كانى
كردۆته‌وه.
*تۆ بۆچونێكى جیاوازت له باره‌ى ڕۆشنبیرییه‌وه هه‌یه، تۆ وه‌ك جیهانبینییه‌كى
ره‌خنه‌ى گۆڕانكارانه ده‌یبینى، وه‌ك چۆن لێره له دونیای عه‌ره‌ب وه‌زیفه‌ییه
ئایا ده‌توانى قسه‌ى زێترمان له‌باره‌وه بۆ بكه‌ى؟
-نووسین له رۆشنبیریى عه‌ره‌بیدا وه‌ك له پێشودا گوتم، یان سه‌له‌فییه، یان
وه‌رگێڕانه، به‌ڵام لێره نووسینى دیكه هه‌یه كه سیاسی و ئایدۆلۆژییه،
بۆنموونه چه‌پ نووسینى خۆیان هه‌یه، راست هه‌یانه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و
نووسینانه له بنه‌ڕه‌تێكه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن، واته چه‌پ له بنه‌ڕه‌ته
ئایدۆلۆژییه ماركسی و ئه‌وانى دیكه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، راست له بنه‌ڕه‌ته
لیبراڵیه‌كان...
به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌وانه ماده‌ى ئه‌ساسی وه‌رناگرن كه له‌سه‌ر كه‌له‌پور
وه‌ستاوه، ماده‌ى فیكرى عه‌ره‌بی، فیكرى ئیسلامى، بۆنموونه له‌باره‌ى
مه‌عریفه‌وه قسه له مه‌سه‌له‌ى سروش (وحى) ناكه‌ن، عه‌ره‌ب ملیۆنێك و سێ سه‌د
هه‌زار موسوڵمانه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك پرسیارێكى مه‌عریفى به مانا
فه‌لسه‌فیه‌كه‌ى له‌باره‌ى ئه‌و وه‌حییه نه‌كردووه، كه ئه‌و مرۆڤانه ده‌یڵێن،
هیچ كه‌سێك پرسیارێكى فه‌لسه‌فى له‌باره‌ى (په‌یامبه‌رێتى-نبووئه‌ت) نه‌كردووه،
هیچ كه‌سێك پرسیارێكى قوڵى له‌باره‌ى بۆچى دامه‌زراوه عه‌ره‌بیه‌كان له‌گه‌ڵ
هه‌موو جیاوازیه‌كانیان هه‌رله شانشینى و دیموكراسی رۆشنبیریى...، كه‌چى له
خاڵێكدا یه‌كده‌گرنه‌وه ئه‌و خاڵه‌ش هاوپه‌یمانییه‌تى و پشت به‌ستنه به ئایین،
هه‌موو له په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له ئایینییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌یه كه یه‌ك
سیسته‌م بن، بۆنموونه له‌به‌یروت كتێبێكى نوێ له‌سه‌ر مافى مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌ى
عه‌ره‌بی ده‌رچوو، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و كتێبانه باس له شكۆدارى ئیسلام و مافى مرۆڤ
له ناو ئیسلامدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێره پرسیارێك نابینى، كه له‌باره‌ى
خوێندنه‌وه‌ى ئافره‌ت له دووتوێی قورئاندا بكرێ، له‌ده‌قى قورئانى پیرۆز ناوى یه‌ك
لێكۆڵینه‌وه‌م بدێ، كه‌باس له گیروگرفته ئه‌ساسیه‌كانى رۆشنبیریى عه‌ره‌بی و
كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بی بكات، بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و مافانه جێبه‌جێ بكرێ گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا
دێت.
هه‌میشه چه‌پێنراو هه‌یه، هه‌میشه كۆمه‌ڵێك بنه‌ڕه‌ت هه‌یه، هه‌میشه لێره‌دا
كۆمه‌ڵێك شت هه‌یه، كه‌ناشێ لێی دوور كه‌وینه‌وه، ئه‌وه‌ش له فیكردا ناشێ،
گرنگترین شت له فیكردا پرسیاركردنه له‌وه‌ى كه بیرى لێ ناكرێته‌وه، به‌ڵام
ئێمه ئه‌وه‌ى كه بیرى لێناكرێته‌وه به‌جێی ده‌هێڵین و چوارچێوه‌ى بۆ ده‌كێشین و
وه‌لاى ده‌خه‌ین، به‌دواى شتى دیكه ده‌گه‌ڕێین، كه هیچمان پێ نابه‌خشێ.
*ره‌نگه ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بێ كه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌زانین
ناگه‌ینه هیچ چاره‌سه‌ركردنێك، یان وه‌ڵامێك؟
-ئه‌وه گرفتى بیریار نییه، بیریار به‌دواى شت‌دا ده‌گه‌ڕێ، پرسیا ده‌كات، بیروڕاى
خۆى ده‌ڵێ، ئه‌نجمه‌كانیش له دوایی دێن، ئه‌و لێپرسراوى ئه‌نجامه‌كان نییه، چ
سلبی بێت، یان ئیجابی، من له‌ژیاندا گرفتم هه‌یه پێویسته به شێوه‌یه‌كى فیكرى
به‌دوایدا بچم، به‌ڵام فاشل بوونم، یان سه‌ركه‌وتنم بابه‌تێكى دیكه‌یه، بیریار
هه‌یه هه‌زاران ساڵى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه كه‌چى نه‌خوێندراوه‌ته‌وه بۆ نموونه
(النفیرى) هه‌زاران ساڵى به‌سه‌ردا گوزه‌ركردووه، به‌ڵام نه‌ناسراوه،
نه‌خوێندراوه‌ته‌وه، كه‌چى ئێستا هه‌ر شاعیرێك، هه‌ر یه‌كێك شیعر بنووسێ ده‌ناسرێ.
*لێره له گۆره‌پانى عه‌ره‌بیدا هه‌ندێ به‌دحاڵى بوون له‌نێوان رۆشنبیران هه‌یه،
من له‌و بڕوایه‌دام كه خراپترین ده‌سته له كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بیدا ده‌سته‌ى
رۆشنبیرانه به‌بێ جیاوازى، تكایه ئه‌وه وا لێكمه‌ده‌ره‌وه، كه به‌رگریكردن بێ
له سیاسه‌تى عه‌ره‌بی، كه هیچ شوناسێكى نییه، ئایا تۆش وابیر ناكه‌یته‌وه؟
-به‌ڵێ منیش له‌و بڕوایه‌دام، ئه‌زموون بۆخۆى جه‌خت له‌و مه‌سه‌له‌یه
ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌زموون توانیباى شتێ بگۆڕێ، ره‌نگه من راى خۆم گۆڕیبایه،
چونكه بڕوام به حه‌قیقه‌ته جێگیر و ره‌هاكان نییه، حه‌قیقه‌ته‌كان له
واقیعه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن، به‌پێی ئه‌زموون و گۆڕان، من هه‌تا ئێستا له‌و
بڕوایه‌دام كه فه‌رمانره‌وایانى عه‌ره‌ب هه‌موو له چینى رۆشنبیرانن، وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه، وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى، وه‌زاره‌تى دارایى، ئه‌مانه چینێكى رۆشنبیرن،
ئه‌وه به‌گشتى له‌سه‌ر ئاستى به‌رزى سیاسه‌ت، له‌ئاستى نزمتر، سانسۆر پۆلیسێكى
ئاسایی نییه، چاو‌دێر رۆشنبیره، ململانێی رۆشنبیران له‌سه‌ر رووپه‌ڕى گۆڤار و
رۆژنامه‌كان تووندتر و گه‌شتره له ململانێی سیاسیه‌كان، به پله‌یه‌ك كه تۆ
هه‌ندێ جار وا بیرده‌كه‌یته‌وه كه رۆژانه خوێنى رۆشنبیره‌كان له گۆڤار و
رۆژنامه‌كان وه‌ك رووباره‌كان ده‌ڕۆن، ئه‌وه‌ى له دووتوێی تاوانباركردن، به‌كرێ
گرتن ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه كوشتنه، كاتێك به رۆشنبیرێك ده‌ڵێیت به‌كرێگیراو،
واته كوشتت.
*زانیمان چۆن سه‌یرى ئه‌و چینه ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌و چینه چۆن سه‌یرى تۆ
ده‌كه‌ن؟
-هه‌ڵبه‌ته رقیان لێم ده‌بێته‌وه....
*ئایا ئه‌وه ئاڵوگۆركردنى هه‌سته‌كانه؟
-من داواى لێبووردن ده‌كه‌م، چونكه هه‌میشه لێره‌دا ده‌بینم ده‌رهاویشتن هه‌یه،
من له‌و ته‌عبیركردنه داواى لێبووردن ده‌كه‌م، ته‌عبیركردن بۆ ئاماژه‌پێدانه
ناچێته ناو ماناى حه‌رفیه‌وه و لێره‌دا رۆشنبیرى زۆر باش هه‌ن، بۆیه به
په‌راوێز كراون، هه‌روه‌ها شاعیرى جوان هه‌ن، له هه‌موو باره‌كاندا نه‌ك هه‌رله‌و
باره‌وه، به‌ڵام ئه‌وان كه‌مینه‌ن، نوێنه‌رایه‌تى جه‌سته‌ى گشتى ناكه‌ن.
*ئایا له‌به‌رئه‌وه‌یه كه تۆ سه‌ربه‌خۆیت؟
-ئه‌وه كار له‌و جه‌سته‌یه ده‌كات، من به‌هیچ سیسته‌مێك په‌یوه‌ست نیم، به‌هیچ
ئایدۆلۆژیایه‌ك په‌یوه‌ست نیم، من رۆشنبیرێكم به‌پێی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌م ئازاد
بم، كه‌سێك بیه‌وێت ئازاد بێ، مه‌سه‌له‌یه‌كى ئاڵۆزه، گرانه زۆرى ده‌وێ، به‌ڵام
من به‌پێی تواناى خۆم هه‌وڵم داوه.
*یه‌كێك له رۆشنبیران ده‌ڵێ كه تۆ شاعیرێكى دیارى كراوى، به‌ڵام ده‌ڵێ
رۆشنبیرێكى ترسناكه، كه‌له‌پورى به باشی وه‌رگرتووه، به هۆشیاریه‌وه وێرانى
كردووه، كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه كه به‌فیعلى وێرانى كردووه، به‌ڵام شاعیرانى
دیكه به ناهۆشیاریه‌وه وێرانیان كردووه، ئه‌وه حه‌قیقه‌تى ئه‌و ترسه‌یه كه
ئه‌دۆنیس رۆڵى تیا ده‌بینێ، قسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه چییه؟
-من هیوادارم له‌و ئاسته گه‌وره‌یه‌ى ترس‌دا بم.
*به‌ڵام ئایا تۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ته‌بایی كه به هۆشیاریه‌وه كه‌له‌پورت
وێرانكردووه، ئایا وێرانكردنى كه‌له‌پور به‌ناهۆششیارى چى ده‌گه‌یه‌نێت؟
-ئه‌گه‌ر ئه‌وه ترسی من بێ، باشه. چۆن ده‌كرێ قسه له‌سه‌ر كه‌سێك بكه‌ین كه
كه‌له‌پورى وێرانكردووه، به‌ڵام نزیكه‌ى (10) كتێبی له‌باره‌ى شكۆدارى كه‌له‌پورى
حه‌قیقى عه‌ره‌بی نووسیووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و، به‌لاى كه‌مى ئه‌و شتانه‌ى
خوێندبایه‌وه كه من نووسیومه هه‌ر له دیوانى شیعرى عه‌ره‌بی، پێشه‌كى شیعرى
عه‌ره‌بی و دواجار شیعرى عه‌ره‌بی، ده‌قى قورئانى و ئاسۆى نووسین و.... لێره له
ته‌واوى مێژووى عه‌ره‌بی شاعیرێك نابینی، كارێكى واى بۆ شیعرى عه‌ره‌بی به ئه‌نجام
گه‌یاندبێ، ئه‌و تاوانباره كه ناوى (ئه‌دۆنیس)ه له‌وێرانكردنى كه‌له‌پور به
ئه‌نجامى گه‌یاندووه، ئایا ئه‌وه چۆن وێرانكردنێكه؟!.
*من له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌لاى ده‌سه‌لاته‌وه وابێ؟
-ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌بێ، من له‌سه‌رى سورم، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه په‌یوه‌ندى
به ده‌سته‌لات و دامه‌زراوه سیاسیه‌كانه‌وه هه‌یه له كه‌له‌پور، من دژى
ده‌وه‌ستم، هه‌رواش ده‌مێنمه‌وه.
*ساڵى (1975) یه‌كیه‌تى نووسه‌رانى عه‌ره‌بی سوریا بریاریاندا تۆ له‌و یه‌كێتیه
ده‌ربكه‌ن، چونكه له ساڵى (1974) به‌شدارى (غرناگه)ت كردبوو، كه بانگه‌شه‌یه‌ك
بوو بۆ ئاشتى و ئاشته‌وایى رۆشنبیران له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئایا تۆ زوڵم لێكراو
بوویت؟
-من ته‌نیا زوڵم لێكراو نه‌بووم، به‌ڵكو له‌وه گرانتر بوو، جۆرێك له به‌دحاڵى
بوون بوو، به‌دحاڵى بوون له زوڵم قورستره، لێره‌دا زوڵمى دوانه‌یی ده‌بینرێت
زوڵمى عه‌قڵى و زوڵمى تاوان، من ئه‌وه‌نده‌م به‌سه، كه زۆربه‌ى نووسه‌رانى
عه‌ره‌ب ئه‌وانه‌ى به جه‌سته‌ى رۆشنبیریى ئایدۆلۆژی عه‌ره‌بیه‌وه هیچ په‌یوه‌ست
بوونێكیان نییه به‌رگریان له‌من كردووه، هه‌ڵوێستیان نواندووه و ته‌به‌نى منیان
كردووه، ئه‌وه‌ى كه ئه‌وكات گوتم ئه‌مڕۆ هه‌موو دووباره‌ى ده‌كه‌نه‌وه.
*ئایا تۆ له‌وبڕوایه‌دایت كه تواناى مانه‌وه و به‌رده‌وام بوون له گۆره‌پانى
فیكرى و سیاسی عه‌ره‌بی، ماندوبوونێكى زێترى له ماندوبوونى ئیبداع ده‌وێت؟
-به‌ڵام هه‌ر ته‌نها وه‌ك پرسیار، به‌رده‌وام بوون، به‌رده‌وام بوونى رۆشنبیرانى
یانى چى؟
*به‌رده‌وامى واته ئیبداع؟
-كه‌واته به‌رده‌وام بوونى حه‌قیقى به‌رده‌وام بوونى ئیبداعه، ئه‌وه‌ى كه بتوانێ
ئیبداع بكات، ئه‌وا شته‌كانى دى هیچ نرخێكى نییه؟
*ئه‌و گیروگرفت و شه‌ڕانه‌ى كه‌تۆ رووبه‌روویان بوویته‌وه؟
-ئه‌وه به‌هێزیانكردم و بڕوایان به كاره‌كانم زێتر كرد، چونكه من هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه ده‌ناسم كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌رم، وه‌ك (كه‌س) ده‌یانناسم، هه‌ندێ
له‌وانه من فێرم كردوون، رێگام پێ‌نیشان داون، شتى زۆرم بۆ روناك كردونه‌ته‌وه،
له‌وانه هه‌بوون تواناى خوێندنه‌وه‌ى ده‌قێكیان نه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه، به‌و
هه‌موو بێتواناییه‌ى خۆیان شتیان له‌سه‌ر من ده‌نووسی، هه‌ندێ له‌وانه هاورێی
منداڵى منن، (حه‌سه‌ن) و ئه‌وانیدیكه، هه‌موو ئه‌وانه ده‌ناسم و لێیان ده‌بوورم،
ئه‌رزش بۆ بار‌و دۆخى ده‌رونیان داده‌نێم، چونكه من زیاد له‌پێویست له
گۆڕه‌پانه‌كه ده‌بینرێم، كه‌واته با ئه‌وشتانه له‌بیر بكه‌ین، زۆرجاران لۆمه‌ى
خۆم ده‌كه‌م، چونكه زۆر ده‌رده‌كه‌وم، به‌ڵام هه‌رجارێ كه هه‌وڵده‌ده‌م كه‌متر
ده‌ركه‌وم ده‌رفه‌تێك دێته پێشه‌وه به‌شی ئاواته‌كانم ناكات، بۆیه من داواى
لێبووردنیان لێ ده‌كه‌م ته‌واو ده‌یانبوورم، من له ژیانى خۆم وه‌لامى ئه‌وانه‌م
نه‌داوه‌ته‌وه.
*سه‌یره هه‌رچه‌نده (ئه‌دۆنیس) هێرشی ده‌كرێته سه‌ر، كه‌چى به ده‌گمه‌ن وه‌لام
ده‌داته‌وه، ته‌نها له ساته‌وه‌ختی نێرگزاویدا نه‌بێ.."؟
-هه‌ندێ جار قسه‌ى زۆر ده‌كرێ كه مه‌حاڵه بتوانم به‌رگه‌یان بگرم، له‌م
حاڵه‌ته‌شدا ته‌نها روونكردنه‌وه ده‌ده‌م، دیالۆگیان له‌گه‌ڵ ناكه‌م.
الكتاب: الامس المكان الان
كه (ئه‌دۆنیس) كتێبی شیعرى به ناوى (الكتاب: الامس المكان الان) دانا ئه‌و
سه‌فه‌ره‌ى له‌خه‌یاڵ بوو، كه (دانتى) به‌ودیو دنیادا كردى، به‌ڵام ئه‌و
هه‌رله‌دنیا مایه‌وه، وه‌ك چۆن دانتى (ڤێرجیل)ى وه‌ك ده‌لیل بۆ خۆى دانا، ئه‌دۆنیس
(موته‌نه‌بی) بۆ ئه‌وكاره هه‌ڵبژارد، چونكه له راپۆرته‌كه‌یدا نموونه‌یه‌كى
شیاو بوو كه وتارى یه‌كه‌مى پانتایی سیاسی و فیكرى له مێژووى عه‌ره‌بدا به‌یه‌ك
گه‌یاند، له‌و كتێبه‌دا ئه‌دۆنیس هه‌وڵیداوه كه پرشنگ بخاته سه‌ر گۆشه
تاریكه‌كان و به په‌راوێز كراوه‌كان و قسه له‌سه‌ر نه‌كراوه‌كانى مێژووى
كۆمه‌لایه‌تى عه‌ره‌بى بكات، به‌مجۆره‌ش ناوكێكى دیكه‌ى بۆ مێژووى نوێی عه‌ره‌بی
دامه‌زراند، كه فره‌یی و پێشبینى له كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى له رێگه‌ى
پرسیاركردنه‌وه (به درێژایی مێژوو) به‌رجه‌سته كرد.
*لێره ده‌مانه‌وێ توزێ له‌باره‌ى دوا كاره‌كانت به‌ناوى (الكتاب: الامس المكان
الان) بووه‌ستین، كه تێیدا كۆمه‌ڵێك بۆچوونى جیاوازت له‌باره‌ى مێژووى عه‌ره‌بی
هه‌ر له كۆچى دوایی (پێغه‌مبه‌ر) (د.خ) هه‌تا كه‌وتنى (به‌غداد) له‌سه‌ر ده‌ستى
(مه‌غۆله‌كان) خستۆته روو، ئایا ده‌توانى به كورتى له‌باره‌ى ئه‌و كتێبه‌وه
بدوێیت؟
-ئه‌و كتێبه پرۆژه‌ى سه‌فه‌رێكه له مێژووى سیاسی رۆشنبیریى عه‌ره‌بی، من گوتم
لاى ئێمه مێژووى سیاسی ئایینى مێژوویه‌كى دیاره به‌ڵام مێژووى رۆشنبیریى
كۆمه‌لایه‌تیمان، مێژوویه‌كى نادیار و ته‌م و مژاوى و ئاڵۆزه، چونكه مێژووى
رۆشنبیریی كۆمه‌لایه‌تیمان ره‌گه‌زگه‌لى جیاجیاى تێدا به‌شداره، ره‌گه‌زى فره و
په‌نهان بیر و راى جیاواز، بۆیه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌شێ به راڤه‌كردنى ماوه‌ى
مێژوویی رووكارى یه‌كه‌م (سیاسی ئایینى) بێ، بۆیه هیچ كه‌سێ جورئه‌تى ئه‌و مێژووه
(له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك بێ) نه‌كردووه، چ له‌به‌ر پیاوانى ئایینى بێ یان پیاوانى
سیاسی، جا لاى عه‌ره‌ب مێژووى رۆشنبیرى كۆمه‌لایه‌تى، ئه‌و مێژووه رۆشنبیرییه
كۆمه‌لایه‌تییه‌ى كه پره له ناو دژى چۆن رووى راستى مێژووى یه‌كه‌م (سیاسی
ئایینى) ده‌خاته ڕوو، یان كه‌شف ده‌كات، واته چۆن ئه‌و مێژووه ده‌خاته ڕوو
كه‌له‌سه‌ر تووند‌و تیژى وه‌ستاوه، له‌سه‌ر سه‌ركوتكردن و ریسوایی وه‌ستاوه... هیچ
عه‌ره‌بێك هه‌تا ئه‌و مێژووه كه‌شف نه‌كات و نه‌یخوێنێته‌وه ناتوانێ به‌ره‌و
داهاتوو هه‌نگاو بنێ.
*په‌یوه‌ست بوونت به مه‌زهه‌بی شیعه-عه‌له‌وى، ئایا یارمه‌تى داوى كه بۆچوونێكى
جیاواز بۆ ئیسلام بنوێنى؟
-به‌هیچ جۆرێ، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه، من به هیچ جۆرێ پشتم به هیچ
سه‌رچاوه‌یه‌كى شیعه نه‌به‌ستووه، بۆ هه‌موو روداوه‌كانیش بۆ ئه‌و نووسینانه
گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه شیعه نه‌ینووسیووه.
*به‌ڵام ره‌نگه وه‌ك ئینتما یارمه‌تیت بدات..؟
-نه‌خێر، چونكه مه‌سه‌له‌كه فیكریه، مرۆڤ ئه‌گه‌ر تایه‌فه‌یه‌ك بێ، شیعه یان
سونى، پێویستى به پرۆژه هه‌یه، پرۆژه، واته ئایا پرۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به
شیعه، یان عه‌له‌وى... هتد هه‌یه. من پرۆژه‌یه‌كم به تایه‌فه‌یه‌كى دیارى كرا‌و
نییه، پرۆژه‌ى من عه‌ره‌بییه، رۆشنبیریى و ژیارى گشتییه، بۆیه ناشێ من له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى له تایه‌فه‌یه‌كى دیارى كراوم ئیتر بكه‌ومه ژێر كاریگه‌رى تایه‌فه‌ى
ناوبراو، ئه‌گه‌ر به‌دواى ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌شدا بچین ده‌كه‌وینه نێودژیه‌كى زۆر،
چونكه بیریارێكى زۆر هه‌یه كه سه‌ره‌تا موسڵمان نه‌بوون هاتنه ناو ئیسلام،
دواى ته‌مه‌نێكى درێژ و ته‌مه‌نى چل ساڵى، له‌ده‌ره‌وه‌ى ئیسلام بوون، پاشان
بوونه ئیسلام، ئه‌گه‌ر بچینه ئه‌و پانتاییه‌وه توشی شتى زۆر ده‌بین.
*ئایا ئه‌و كتێبه به‌دوا پرۆژه‌ى فیكرى تۆ دێته ژماردن؟
-من به پرۆژه‌یه‌كى شیعرى داده‌نێم، به‌ڵام له‌سه‌ر جیهانبینى فیكرى وه‌ستاوه، بۆ
ئه‌وه‌ى دووباره ئه‌و كتێبه مێژووییه بنووسینه‌وه، من لێره‌دا باسی لایه‌نى
فیكرى ده‌كه‌م، ئه‌گینا لایه‌نى هونه‌رى بابه‌تێكى دیكه‌یه، ره‌نگه ئه‌گه‌ر
بچینه ناویه‌وه ئاڵۆزتر ده‌ربكه‌وێت، واته فۆرمى كتێب، هه‌رلاپه‌ره‌یه‌ك له
چواربه‌ش پێكهاتووه، كراوه‌ته چوار پارچه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌و فۆرمه‌ش بگه‌ین،
ده‌بێ له گێرانه‌وه‌ى دووور بكه‌وینه‌وه، چونكه من نایشارمه‌وه حه‌زم له
گێرانه‌وه نییه.
*واته حه‌ز له رۆمان ناكه‌یت؟
-رۆمان كه‌م ده‌خوێنمه‌وه، چونكه من سروشتم پێویستى به زه‌مه‌نێكى چڕ‌و گرژبوو
هه‌یه، به‌ڵام رۆمان به‌ره‌و زه‌مه‌نێكى خاوت ده‌بات، بێزاركه‌ره، وه‌ك ئه‌وه‌ى
دژت بجه‌نگێ، بۆیه كاتێك رۆمان ده‌خوێنمه‌وه، وه‌ك ئه‌وه وایه كه شتێك
بخوێنمه‌وه له خودى خۆم بمخاته ده‌ره‌وه، بۆ یه ناتوانم رۆمان بخوێنمه‌وه، جا
بۆئه‌وه‌ى به زه‌مه‌نێكى ستوونى بگه‌م، له گێرانه‌وه دوور ده‌كه‌ومه‌وه ده‌بێ
به‌و فۆرمه بگه‌م، ئه‌و فۆرمه‌شم له شاشه‌ى سینه‌ما وه‌رگرتووه، له فیلمه
مه‌زنه‌كان، له چركه‌یه‌ك له چركه‌كان ده‌توانى رابردوو، ئێستا‌و گوێش له مۆسیقا
بگرى، له وێنه‌یه‌كى هونه‌رى ورد بیته‌وه و جوڵه ببینى، واته زه‌مه‌نى
جیاوازمان بۆ ده‌گوازێته‌وه، له ساته‌وه‌ختێكدا هونه‌رى جۆراو جۆرمان له‌سه‌ر
شاشه بۆ ده‌گوازێته‌وه، من گوتم ئه‌وه، ئه‌و شته‌یه كه پێویستم پێیه‌تى و
پێویسته به‌رجه‌سته‌ى بكه‌م، یان بیگوازمه‌وه بۆ لاپه‌ره‌ى شیعرى، بۆیه
لاپه‌ره‌م كرده چوار به‌ش، به‌شی لاى راست گوتم ئه‌وه یاده‌وه‌رى موته‌نه‌بییه،
یاده‌وه‌رى ده‌لیله‌كه، یان كه به‌راوى ناوم برد، پاشان به‌شی چه‌پ ئه‌وه‌ى كه
روداوه هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ده‌یه‌وێت، ئاماچژه‌یه به جومگه سه‌ره‌كیه‌كان،
پاشان ناوه‌ندى لاپه‌ره بۆ دوو به‌ش دابه‌ش ده‌بێ، لاى سه‌ره‌وه بۆ موته‌نه‌بی
ده‌لیله‌كه‌م ده‌گه‌رێته‌وه، (ئه‌زموونى ژیانى) به‌ڵام به ئه‌زموونى جۆراو جۆرى
رۆشنبیرى و سیاسی و مێژووى تێكه‌ڵ بووه، به‌شی خواروى لاپه‌ره پرشنگه،
تروسكه‌یه، پلاچه‌یه، بۆ روناك كردنه‌وه و په‌یوه‌ندى به‌یه‌كه‌وه كردنى
لاپه‌ره‌كه‌یه.
*كه‌واته ئه‌وه بۆچونێكى ستوونییه..؟
-هه‌موو لاپه‌ره‌كان ئاوان.
* * *
ره‌خنه‌گر (زاهید ده‌روێش) ده‌ڵێ: شاعیر له‌و كاره نوێیه‌یدا بره‌و به كاروانى
ئیبداعى ده‌داو به ترۆپكى بلیمه‌تى شیعرى ده‌گات، هه‌روه‌ها رۆشنبیریى و
مه‌وسوعییه‌ت ره‌ت ده‌كاته‌وه، وه‌ك بیر تیژێك كه توانایه‌كى جیاكارانه‌ى بۆ
خه‌ڵقكردنى نوێ هه‌یه، له كتێبی (الكتاب: الامس المكان الان) له‌گه‌ڵ میراتى
رۆشنبیریى عه‌ره‌بیدا به یه‌كداده‌چێ، كه له (دیوان الشعر العربی) و له (ستاتیك
و دینامیك) پراكتیزه‌ى كردووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دووباره چاوگێڕانه‌وه به
میراتى مێژوودا كه ئه‌دۆنیس له (صلاة والصیف) راڤه‌ى كردووه، تاكو
خوێندنه‌وه‌یه‌كى ته‌واو ره‌خنه‌یى بۆ كه‌له‌پوور و رابردووى عه‌ره‌بی هه‌رله
جاهیلیه‌وه بكات.
*تۆ دواى (50) ساڵ له خه‌ڵقكردن و ئیبداع له‌سه‌ر ئاستى فیكر و شیعر، ئایا
ده‌توانى كاریگه‌رى خۆت به درێژایی ئه‌و سالانه ببینى؟
-داواى لێبووردن ده‌كه‌م، تۆ وام لێده‌كه‌ى كه قسه له‌سه‌ر خۆم بكه‌م، به‌ڵام من
به‌هیچ جۆرێك حه‌ز ناكه‌م قسه له‌سه‌ر خۆم بكه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێ له ده‌ره‌وه‌ى
خۆمدا قسه بكه‌م، دوو تێبینیم به نیسبه‌ت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه، به بڕواى من
كاریگه‌رى قوڵ هه‌تا ئێستا رووى نه‌داوه، كاریگه‌رى قوڵ واته ئه‌گه‌ر به
نیسبه‌ت من شتێك به ناوى ئه‌زموونى شیعرى نوێی عه‌ره‌بی له ئارادا بێ، ئایا ئه‌و
مانایه به سێنته‌ر ده‌بێ، یان ده‌بێته ته‌وه‌ره‌یه‌ك له‌باره‌ى گۆڕینى چه‌مكى
شیعرى به‌گشتى، وه‌ك گوتمان گۆڕینى چه‌مكى شیعرى به‌م مانایه‌ى كه شیعر پرسیار و
به‌دوادا گرانه، به هیچ جۆرێك له فیكر جیا نابێته‌وه، وه‌ك نووسینیش هه‌موو
ره‌گه‌زه‌كانى رۆشنبیریی به‌شدارى تێدا ده‌كات، به‌و مانایه و له‌و ئاسته
قوڵه‌دا كاریگه‌رى كه‌مه، به‌ڵام دڵنیام دواتر ده‌بینرێ، به‌ڵام كاریگه‌رى
به‌رچاو، كاریگه‌رى شێواز، واته به‌كارهێنانى وشه، به‌كارهێنانى هه‌ندێ شێوه
دارشتن، هونه‌رى نواندن له وێنه‌دا، مه‌سه‌له‌ى شێوه‌كارى كه به زمان و شێواز و
وێنه‌وه په‌یوه‌سته، له‌م باره‌وه سوودیان له‌من وه‌رگرتووه، له‌سه‌ر ئاستى
هونه‌رى شیعرى.
* وشه‌ى كۆد لاى ئه‌دۆنیس؟
-پێویسته هه‌موو خوێنه‌رێك كۆدى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێ، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت من لێره
هه‌ندێ چه‌مك هه‌ن تێگه‌یشتنى شیعرى من قورس ده‌كه‌ن، به‌ماناى وردى وشه لاى من
ده‌كه‌ونه دووتوێى كۆمه‌ڵێك كۆدووه، بۆنموونه وشه‌ى ناكۆتایى، گۆڕان، چه‌مكى
له سنور تێپه‌ڕاندن و ته‌جاوز، چه‌مكى لێتوێژینه‌وه، پرسیار، چه‌مكى كه‌شف و
به‌دوادا گه‌ڕان، خه‌ونبینى، هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه كۆده‌كانى من پێكده‌هێنن،
به‌ڵام پێویسته ره‌خنه‌گر ئه‌وانه دیارى بكات، ره‌خنه‌گر له دیدى خۆیه‌وه ده‌ق
ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌و كۆدانه به‌كار ده‌هێنێ، كه له به‌رژه‌وه‌ندى بۆچوونى
خۆیدایه.
*به‌لاى كه‌مى یا له‌بیریان ده‌كات؟
-به‌ڵێ له‌بیریان نه‌كات.
*ئه‌و جاره گوتت كه شیعر چنینه‌وه‌ى گوزه‌ركه‌ره، ئایا مردن قۆزتنه‌وه‌ى
گوزه‌ركه‌ر نییه؟
-مردن، ته‌نها گوزه‌ركه‌ر ناقۆزێته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و شته جه‌وهه‌ریانه‌ش
ده‌چنێته‌وه، كه له مرۆڤدایه، له‌به‌رزترین وێنا كردن‌دا مرۆڤ له‌سه‌ر شێوه‌ى
خوا خه‌ڵقكراوه، ئه‌و هه‌موو جوانییه، جوانى روخسار‌و جوانى رۆح، مردن
ده‌یچنێته‌وه، هه‌ر ته‌نها گوزه‌ركه‌ر ناچنێته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و
جوانیانه‌ش ده‌چنێته‌وه كه له ژیاندایه، به‌ڵام ئه‌و چنینه‌وه‌یه پێویسته.
پاشان له شتێك‌دا بێ نرخ ده‌بێ، بۆیه پێم وانییه مردن گیروگرفت بێ، به‌ڵكو
گیروگرفت ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك هه‌موو ده‌مرن، هه‌موو له‌و بێنرخگه‌له به‌شدارى
ده‌كه‌ن كه مردنه، ئه‌وه‌ش گیروگرفت نییه، گیروگرفته‌كه ژیانه، چۆن بژین،
ئه‌وه گرفتكه‌یه...
*چۆن شاعیر به‌رگرى له مردن ده‌كات؟
-من به‌رگرى مردن ناكه‌م، من هه‌ست ده‌كه‌م هه‌موو ساته‌كانى ژیانم مردنه، هه‌موو
ساته‌كان، ئێمه به‌رگرى ناكه‌ین به‌ڵكو ئه‌و بۆشاییه‌ى كه مردن سات به سات
دروستى ده‌كات به گۆرانى پڕ ده‌كه‌ینه‌وه، تۆش به ژیان و شیعر و خۆشه‌ویستى
هه‌وڵ ده‌ده‌یت ئه‌و فه‌راغه پڕ بكه‌یته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مردن بكه‌ونه
سه‌ر یه‌ك رێگا، تا ساتى دوایى دێ و ئه‌و جه‌سته نامۆیه ناپاكیمان لێ ده‌كات.
*دوا وشه‌ت كه بته‌وێ رووبه‌رووى یه‌كه‌مجار رۆشنبیرانى بكه‌یته‌وه چییه؟
-پێویسه روون و ئاشكرا بن و بابه‌تیانه بكه‌ونه‌وه، یه‌كه‌مجار گومان له خۆیان
بكه‌ن، ره‌خنه ته‌نها له ده‌ق و كرده‌ى كه‌سه‌كان بگرن، نه‌ك كه‌سێتى كه‌سه‌كان،
ره‌خنه له خۆیان بگرن و خۆیان ماندوو بكه‌ن، واته هه‌وڵ بده‌ن، له پیشه‌كه‌ى
خۆیاندا كارامه و ده‌ست پاك بن، من ئه‌وه ده‌ڵێم كه خۆم تیایه ژیاوم، نه‌ك
وه‌ك مامۆستا، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سێك، كه‌سێكى خاوه‌ن ئه‌زموون كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
خودى خۆیدا بكات، من له‌و بڕوایه‌دام كه به‌گشتى رۆشنبیرى عه‌ره‌بی ده‌بێ
به‌رله‌وه‌ى ره‌خنه له‌وى دیكه بگرێ، ره‌خنه له‌خۆى بگرێ به‌ته‌سه‌ورى من
به‌مجۆره كوده‌تایه‌كى گه‌وره له رۆشنبیریى عه‌ره‌بی ده‌سازێ.
*وشه‌یه‌ك بۆ گه‌وره‌كان؟
-هه‌رچۆنێ بێ هیچ كه‌س به‌سه‌ركوتكردنى ئه‌ویدیكه گه‌وره نابێ، ئاستى ئه‌و
سه‌ركوتكردنه هه‌رچه‌ند بێ، به‌ڵكو به پێدانى ئازادى بۆ خه‌ڵكانى دیكه مه‌زن
ده‌بێ، جا ئه‌و ئازادیه هه‌رچیه‌كى بووێ. سیاسی به ئازادى مه‌زن ده‌بێ كه
ده‌یداته دوژمنه‌كه‌ى به‌سه‌ركوتكردن و زیندانى كردنى بچوك ده‌بێته‌وه.
*وشه‌ى گه‌شبینى، ئایا تۆ گه‌شبینى؟
-ته‌نها به خۆشه‌ویستى، ته‌نها به نووسینى شیعر تۆ گه‌شبینى، ئیبداع به
دیاریكراوى گه‌شبینیه، من بڕوام به وزه‌ى عه‌ره‌ب هه‌یه، به‌لاى كه‌مى وزه‌ى
تاك، بڕوام وایه كه عه‌ره‌ب ڕێگا بۆ بلیمه‌تى خۆیان ده‌دۆزنه‌وه، دوباره خۆیان
به‌سه‌ر نه‌خشه‌ى دنیادا به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه
به‌رنامه‌ى (مبدعون)كه‌ناڵى ئاسمانى ته‌له‌فزیۆنى (ئه‌بووزه‌بی) له رێكه‌وتى
(2/10/2002) و (10/10/2002). له لایه‌ن ئاماده‌كارى به‌رنامه (نوار) و
ده‌رهێنانى(محه‌مه‌د محه‌مه‌د) پێشكه‌ش كراوه‌و له كاسێته‌وه ته‌فریغ كراوه. من
ناونیشانم بۆ هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌دۆنیس:
ده‌قى ئایینى ده‌ڵێ ده‌بێ موسڵمان
به‌رده‌وام بۆ كتێبی خوا عه‌قڵ به‌كاربهێنێ
به‌رله ئاماده‌كردنى ئه‌و گفتوگۆیه بڕوامان به‌وه نه‌بوو به شێوه‌یه‌كى ئاسایی
به ئه‌نجام بگات، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بایه كۆمه‌ڵێك پرسیار بخه‌ینه به‌رده‌م شاعیرى
گه‌ه‌وره‌ى عه‌ره‌ب (ئه‌دۆنیس) كه پێشتر كاریان پێ نه‌كرابێ، هه‌وڵمادا، به‌ڵام
ئاخۆ سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌سهێنا؟ گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌شفمان كرد كه ئه‌دۆنیس بڕواى
به گۆرانى بێژى ژن هه‌یه، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه خاوه‌نى به‌خششی رۆشنبیرییه، یان
پێشه‌نگى شیعرییه، هه‌روه‌ها كلاسیكیه‌تى ئه‌ومان له رێگه‌ى گوێ گرتن له
مۆسیقاوه كه‌شفكرد، ئه‌وه‌ش ته‌واو له‌گه‌ڵ تازه‌گه‌رى ریتمى شیعره‌كانیدا ناكۆك
ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌ر له تۆماركردنى ئه‌و گفتوگۆیه بیروڕاى
خۆى له‌باره‌ى ئاكارى به‌رزى (نه‌جیب مه‌حفوز) خسته ڕوو، هه‌روه‌ها جكه له
رۆمانى (پرپره على النیل) رۆمانێكى دیكه‌ى نه‌جب مه‌حفوزى نه‌خوێندۆته‌وه، هه‌ر
ئه‌ویش (سیاب)ى پێشكه‌ش كردووه و كۆمه‌ڵه شیعرى (انشوده المگر) بۆ چاپ
هه‌ڵبژاردووه و پێش ده‌ركه‌وتنى گۆڤارى (شعر) له به‌یروت بزافى شیعرى جكه له
ده‌رچوون له نوێگه‌رى حه‌قیقی شتێكى دیكه نه‌بووه، هه‌روه‌ها كاتێك كه ویستمان
كاسێتى ریكۆرده‌كه رێك بخه‌ین به‌گاڵته‌وه گوتى ده‌نگت له‌ده‌نگى (عبدلحه‌لیم
حافز) ده‌چێ، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه ده‌رفه‌تێك بوو تاكو لێی بپرسین:
*ده‌نگى عه‌بدالحلیم حافزت پێخۆشه؟
-له راستیدا نه گوێی لێده‌گرم، نه خۆشم ده‌وێ، یان به مانایه‌كى راستر من
له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌ندێ له گۆرانییه‌كانى سه‌ید ده‌روێش و محه‌مه‌د عبدولوه‌هاب و
فه‌یرۆز و ئوم كه‌لسوم كه زۆرم خۆش ده‌وێن، هیچ گۆرانییه‌كى دیكه‌ى عه‌ره‌بی
ناناسم.
*ئه‌ى مارسیل خه‌لیفه؟
-مارسیل وه‌ك موسیقى باشه، نه‌ك وه‌ك گۆرانیبێژ، ئه‌گه‌ر به‌راوردى ده‌نگى ئه‌و
به ده‌نگى ئه‌وانه‌ى كه ناومبردن بكه‌ین، جیاوازه، ئه‌وه به‌و مانایه نییه
كه گۆرانیبێژه له ئاستى ئه‌واندا، به‌ڵام ئه‌ویش رێگاى تایبه‌تى خۆى له گوتنى
گۆرانیدا هه‌یه، له دنیای هاوچه‌رخدا رۆڵى گۆرانى، گۆڕ‌انى زۆرى به‌سه‌ردا
هاتووه، وه‌ك پێشان نه‌ماوه، ده‌شێ هه‌موو كه‌سێ گۆرانى بڵێ، ئه‌گه‌رچى وه‌ك
پێویست ده‌نگى وه‌كو ده‌نگى گۆرانیبێژه كۆنه‌كانیش نه‌بێ، (ئوم كه‌لسوم) و
(فه‌یرۆز) وه‌ك دوو گۆرانیبێژى گه‌وره و مه‌زن ده‌مێننه‌وه، خۆشبه‌ختانه له
گۆرانى گوتندا ژن دیاره، زۆر به‌كه‌مى له كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بیدا ژن له
پانتاییه‌كانى رۆشنبیریى هه‌مه چه‌شن ده‌رده‌كه‌ون، من دڵخۆشم به‌وه‌ى له
هونه‌رێك كه له‌هه‌موو هونه‌ره‌كان گرنگتره (هونه‌رى گۆرانى گووتن) ژن به‌م
ئاسته به‌رزه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
*تۆ بۆ ناوه كۆنه‌كه‌ت (عه‌لی ئه‌حمه‌د سه‌عید) سۆزت ناجوڵێ؟
-ئه‌و ناوه هه‌رگیز لێم جیا نابێته‌وه، سه‌یر ئه‌وه‌یه كه به‌رێكه‌وت ئه‌دۆنیس
به زمانى كۆن ماناى (سه‌یدى) یه‌و (ئه‌لسه‌ید)یش حوشتر ده‌كا، ده‌شێ ناوى كلاسیكى
(عه‌لى) ئه‌وه‌بێ، بابلى و كه‌نعانى و سۆمه‌رى له ده‌سته‌واژه‌دا له عه‌ره‌به‌كان
ره‌سه‌نترن، كه‌واته (ئه‌دۆنیس) له مانا قوڵه‌كه‌یدا (عه‌لی) ده‌گه‌یه‌نێ، من
زاراوه‌كه‌م گۆڕیوه، به‌ڵام جه‌وهه‌ر ناگۆڕێ، بۆیه لێم جیا نابێته‌وه، تاكو سۆزم
بۆى بجوڵێ.
*ئایا ئه‌و ئیشكالیه‌ته بچوكانه‌ى كه له تانه لێدانى ئه‌و ناوه‌وه دێ، بێزارت
ناكات؟
-نه‌خێر، ئه‌وه له چوارچێوه‌ى عه‌ره‌بیدا ده‌وروژێ، به‌هیچ جۆرێك بێزام ناكات،
چونكه پاڵنه‌رى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌وروژێنێ پاڵنه‌رى رۆشنبیریی
نین، به‌ڵكو شه‌خسین، بۆیه تۆ ئه‌گه‌ر له گۆشه‌یه‌كى سایكۆلۆژیه‌وه ته‌ماشاى
ئه‌و وروژانه بكه‌یت، حاڵه‌تێكى سایكۆلۆژى گشتى لاى ئه‌و نووسه‌رانه‌ى كه
به‌خۆیان ده‌ڵێن رۆشنبیر به‌رچاوت ده‌كه‌وێت، ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌وانى دیكه،
بۆیه هیچ ناموروژێنێ، به‌ڵكو به‌زه‌ییم پێیاندا دێته‌وه.
*ئایا ئه‌و پاڵنه‌ره شه‌خسیانه، خه‌سڵه‌تێكه له خه‌سڵه‌ته‌كانى رۆشنبییرى
عه‌ره‌ب؟
-من له‌و بڕوایه‌دام كه له ساته‌وه‌ختى ئێستادا خه‌سڵه‌تێكى جێگیر بێ، له
هه‌موو رۆشنبیره‌كاندا جێگیره، له رۆشنبیرى كۆنیشماندا هه‌بووه، به‌ڵام له
به‌رامبه‌رى ئه‌و پاڵنه‌ر و تانه لێدانه شه‌خسیانه كه‌سانێك به‌دى ده‌كه‌ى كه
به‌رگرى و پارێزگارى له به‌هاى بابه‌تیانه ده‌كه‌ن، ئێوه ده‌زانن كه گه‌وره
شاعیرانمان ئه‌وانه‌ى كه شیعرییه‌تى عه‌ره‌بییان دامه‌زراندووه، هه‌ندێ جار
ده‌كه‌ونه به‌ر تۆمه‌تباركردنه‌وه، هه‌رله (ئه‌بوو نه‌واس) و (ئه‌بوو ته‌مام) و
(موته‌نه‌بی) تا ده‌گاته (دكتۆر ته‌ها حوسێن) كه‌واته ئه‌و مه‌زنانه‌ى كه
هه‌سته‌كانیان دروسكرد و خه‌لخه‌له‌یان خسته نێو به‌هاو چێژى كۆن و شیعر و فیكریان
دامه‌زراند، ئه‌وانه به‌رده‌وام به دزى تاوانبار ده‌كرێن، یان به كافر، ئه‌و
خه‌سڵه‌ته له رۆشنبیرى عه‌ره‌بیدا جێگیره، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به
شێوه‌یه‌كى گه‌وره‌تر به‌رجه‌سته‌یه له‌به‌ر هه‌ندێ هۆ، كه شه‌رم ده‌كه‌م به
دواییدا بچم.
*بۆچى؟
-بڕواناكه‌م بتوانم ئه‌و هۆیانه به وردى شی بكه‌مه‌وه، گه‌رچى ئاماژه‌م به
هه‌ندێ له فاكته‌ره‌كانی دا، ئه‌وه به نۆڕم و به‌ها و په‌یوه‌ست بوونى سیاسی و
ئایدۆلۆژیه‌وه به‌نده، به شاراوه‌ییه‌وه رێده‌كات، ده‌بێ خۆمانى لێ لابده‌ین،
ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه شته جه‌وهه‌ریه‌كانن خۆشبه‌ختانه‌ش له كۆمه‌ڵگه‌ى
عه‌ره‌بیدا كه‌سانێك هه‌ن، گه‌رچى به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌راوێز كراون،
به‌ڵام به‌رده‌وام پارێزگارى له‌و جه‌وهه‌ره ده‌كه‌ن و به‌رگرى لێده‌كه‌ن،
هه‌روه‌ها مژده‌ى ته‌جاوزكردنى ئه‌و ئیشكالیه‌ته بچوكانه‌یان پێیه، ده‌توانن ئه‌و
ململانێیه له ئاسۆى شه‌خسیه‌وه بۆ ئاسۆیه‌كى ره‌خنه ئامێزى بابه‌تیانه‌ى
مرۆڤایه‌تى بگوازنه‌وه.
*بۆچى (موته‌نه‌بی)ت وه‌ك ته‌وه‌ره‌ى (الكتاب) هه‌ڵبژارد، تۆ له‌سه‌ر قه‌سیده
نیشتمانییه‌كانى بیانوى خۆت هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له‌كان به ستایشكردن
ده‌گۆِێ، ئێمه گه‌رچى دان به گه‌وره‌یى (موته‌نه‌بی)دا ده‌نێین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ئه‌و خۆى له جۆرى یه‌كه‌م ستایشكاره، تۆش دژى په‌یوه‌ندى نێوان
ستایشكار و ستایشكراویت؟
-موته‌نه‌بی گشتێكه پارچه پارچه ناكرێ، كه یه‌كێك به‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌ركه‌سێ
بێ، تۆ كارت به‌وه‌دا نییه چۆن ده‌خوا و چۆن ده‌نوێ، یان په‌یوه‌نى به فلان كه‌س
ده‌كاو به فیسار ناكات، تۆ به رووه‌كه‌ى دیكه راست ده‌بیته‌وه، له رێگه‌ى ئه‌و
رۆشناییه‌وه راست ده‌بیته‌وه كه له‌دواى جێماوه، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر له رێگاى
په‌یوه‌ندى به ستایشكراوه‌وه ته‌ماشاى شاعیرانى عه‌ره‌ب بكه‌ین ناتوانین هیچ
شاعیرێك بدۆزینه‌وه، باشه بۆچى له په‌یوه‌ندى به خودى خۆیه‌وه سه‌یرى
نه‌كه‌ین، كه‌واته لێره‌دا نه‌گرتنه‌خۆ هه‌یه، گرتنه‌خۆى حه‌قیقه‌تیش له مرۆڤدا
ئه‌وه‌یه كه بگه‌ته دواین جه‌وهه‌رى ئه‌و مرۆڤه، واته من وه‌ك ده‌لیلێك سه‌یرى
(موته‌نه‌بی) ده‌كه‌م، جگه له‌وه له‌ناو شاعیرانى عه‌ره‌ب موته‌نه‌بی مه‌یلى بۆ
ئه‌و جومگه‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان سیاسی و رۆشنبیر، نێوان ده‌سته‌لاتدار و
یاخى له ده‌سه‌لات، زۆرتره، جگه له مه‌ته‌نه‌بی هیچ شاعیرێكى عه‌ره‌بی به‌دى
ناكه‌یت كه نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و خاڵه بكات، وه‌ك چۆن (موته‌نه‌بی) نوێنه‌رایه‌تى
ده‌كات، كه بۆخۆى خاڵی ململانێ و ناكۆكیه، خاڵی به‌یه‌ك لكان و
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه، من بۆیه هه‌ڵمبژارد تاكو له رێگه‌ى ئه‌وه‌وه ئه‌و جومگه
به‌رده‌وامه‌ى نێوان ئه‌وه‌ى كه به ئایین و ئه‌وه‌ى كه به سیاسی ناو ده‌برێت،
ئه‌وه‌ى كه به‌ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌وه‌ى كه به ره‌فزكه‌رى شۆڕشگێر ناوده‌برێ به‌دى
بكه‌م، جگه له‌وه‌ش موته‌نه‌بی ترۆپكى شیعرى و ته‌واوكه‌رى شیعرییه، له‌دواى ئه‌و
ته‌عبیركردن جگه له (مه‌عه‌رى) ته‌واو هه‌ره‌سی هێنا، مه‌عه‌رى دانى به
مه‌زنییه‌تى موته‌نه‌بی ناوه، كتێبه‌كه‌ى خۆى كه شیعرى موته‌نه‌بی تێدا راڤه
كردووه به (موعجیزه‌ى ئه‌حمه‌د) ناوبردووه، من له‌و بڕوایه‌دام كه موته‌نه‌بی
مێژووى عه‌ره‌بى زۆر له روداوه مێژووییه‌كان جوانتر و گه‌شتر نیشان داوه،
ئه‌وه‌ى كه ئه‌مڕۆ به شیعرى موته‌نه‌بی راڤه ده‌كرێ، ناشێ شیعرى موته‌نه‌بی پێ
راڤه بكه‌ین، ئه‌و كاتێك هه‌جوى كافور ده‌كات، یان ستایشى ده‌كات ده‌ڵێ: (شیعرى
من ستایشكردنى ئه‌و نییه، به‌ڵكو هه‌جوى لوڕییه) ئه‌و ره‌خنه له‌و كۆمه‌ڵگه و
له‌و مرۆڤانه ده‌گرێ كه یه‌كێكى گه‌وره‌ى وه‌ك ئه‌ویان وا لێكردووه په‌نا بۆ
كافور و ئه‌وانی دیكه ببات، وه‌ك ئه‌وه‌ى بیه‌وێت شیعر بكاته پێشه‌واى كۆمه‌ڵگه
بۆچى شاعیر نابێته پێشه‌وا؟
*بۆچى سیاسه‌ت له‌برى ئه‌وه‌ى دواى شاعیر بكه‌وێ گوێی لێناگرێ؟
-موته‌نه‌بی له هه‌موو ژیانى و له هه‌موو نووسراوه‌كانیدا شیعر وه‌ك یه‌كه‌م
رۆشنایی فیكر و سیاسه‌ت و مرۆڤایه‌تى داده‌نێت، من به‌و مانایه موته‌نه‌بیم
وه‌رگرتووه.
*له قسه‌كردندا كه‌وتیته نێو په‌یوه‌ندى نێوان رۆشنبیر و سیاسییه‌وه، ئایا
بۆشایی له‌نێوان رۆشنبیر و ده‌سه‌لات پێویسته؟ هه‌یه داواى ئه‌وه ده‌كات ئه‌و
بۆشاییه ببێته پردێك؟
-من داوا ده‌كه‌م دووباره چاو به‌و په‌یوه‌ندییه جێگیره‌ى نێوان ده‌سه‌لات و
رۆشنبیردا بخشێندرێته‌وه، له‌هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك سیاسه‌تى مه‌زن به‌دى ناكه‌یت
ئه‌گه‌ر ده‌زگاى رۆشنبیریى مه‌زن وجودى نه‌بێ، به‌مجۆره سیاسه‌ت بۆخۆى به‌شێكه
له رۆشنبیریى، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر چۆنێبێ له كۆمه‌ڵگه‌ى زیندوودا به
هیچ شێوه‌یه‌ك رۆشنبیرى وه‌زیفه نییه، وه‌ك چۆن ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگه‌ى
عه‌ره‌بیدا ده‌بینرێ، رۆشنبیرى بۆچوونێكى ره‌خنه‌یی گۆڕانكاره هه‌رده‌بێ واش
بمێنێته‌وه، به‌ومانایه ده‌بێ سیاسیه‌كان به‌دواى رۆشنبیراندا بچن، به‌ڵام
به‌داخه‌وه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بیدا سیاسیه‌كان هیچ نرخ و سه‌نگێك بۆ
رۆشنبیرى داهێنه‌ر دانانێن، ئه‌مڕۆ رۆشنبیرى عه‌ره‌بی ئه‌وه‌نده‌ى ناپاكى له
په‌یامى رۆشنبیرى خۆى ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ش قبووڵیه‌تى به‌دواى سیاسیه‌كان بكه‌وێت.
*تۆ به‌رده‌وام داواى خوێندنه‌وه‌ى ده‌قى یه‌كه‌م ده‌كه‌یت (مه‌به‌ست ده‌قى
قورئانییه - و: كوردى) ئایا هیچ رۆشناییه‌ك به‌دى ده‌كه‌یت كه خرابێته سه‌ر ئه‌و
ده‌قه، كه ئه‌مڕۆ بتوانین بۆى بگه‌رێینه‌وه؟
-با له‌ده‌قى شیعرى یه‌كه‌م و ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ى كه لاى ره‌خنه‌گره
عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه كراوه ده‌سپێبكه‌ین، ئایا ده‌توانین بڵێین (ئه‌مه‌دى) یان
(قوته‌یبه) یان (جرجانى) خوێندنه‌وه‌یه‌كى كامڵ و كۆتائامێزیان بۆ شیعرى جاهیلى
كردووه، یان ئایا ئێمه له‌سه‌رمانه سوود له خوێندنه‌وه‌كانى ئه‌وان وه‌رگرین و
بۆ خۆمان به‌پێی گیروگرفته‌كانى ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ى جیاوازیان بۆ بكه‌ین؟ ره‌نگه
به نیسبه‌ت ده‌قى ئایینیش هه‌مان شت بڵێین، بۆچى خوێندنه‌وه‌یه‌كى ته‌واو كۆتایی
ئامێز قبووڵ ده‌كه‌ین، كه بۆخۆى له خودى ده‌قى ئایینی‌دا ئاماژه به
خوێندنه‌وه‌ى كۆتایی ئامێز و دوا خوێندنه‌وه نه‌دراوه، ده‌قى ئایینى ده‌ڵێ:
ده‌بێ موسڵمان به‌رده‌وام بۆ كتێبی خوا عه‌قڵ به‌كار بیهَنێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه،
ئێمه ده‌قه‌كانى سه‌ره‌تامان له ئاسۆى ئه‌و گیروگرفتانه‌وه نه‌خوێندۆته‌وه كه
ئه‌مڕۆ رووبه‌روومان ده‌بنه‌وه، یان له ئاسۆى په‌یوه‌ندیمان له ئه‌وی دیكه و
ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه له (1050) ه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ له ئارادایه، به‌ڵكو وازمان
له‌و ده‌قانه هێناوه كه ده‌بێ بیخوێنینه‌وه، ده‌بێ به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ
خوێندنه‌وه‌ى نوێی بۆ ئه‌نجام بده‌ین، من رێزم بۆ هه‌موو خوێندنه‌وه‌كان هه‌یه،
پێویسته سوودیان لێ وه‌رگرین.
*له‌م چوارچێوه‌یه‌دا من به خوێندنه‌وه‌ى (محه‌مه‌د ئه‌ركۆن)ى جه‌زائیرى
په‌یوه‌ستم، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین له به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆرهه‌ڵاتى كه له
پاریس كارى تێدا ده‌كات ته‌ریك كراوه؟
-كه ده‌ڵێین ته‌ریك كراوه شتێكه و كه ده‌ڵێن قوڵتر له باره‌ى ئه‌و
بابه‌تانه‌ى نووسیوه ئه‌وه شتێكى دیكه‌یه، له دژ وه‌ستان و له بایه‌خ
كه‌مكردنه‌وه و بووختان بۆ دروسكردنى (ئه‌ركۆن) هیچ له هه‌قیقه‌تى مه‌سه‌له‌كه
ناگۆڕێ، چونكه ئه‌وانه هه‌مووى ده‌چنه خانه‌ى پروپاگه‌نده و ئیره‌یی پێ‌بردن و
ركه‌كردنى ئایینییه‌وه به بڕواى من ئه‌وه‌ى (ئه‌ركۆن) له بارى ده‌قى
یه‌كه‌مه‌وه ده‌ینووسێ له هه‌موو ئه‌وانه قوڵترن كه ئێستا ده‌نووسرێن، هه‌ر
له نزیك ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌و ره‌خنه‌گره عه‌ره‌بانه بده‌ین
كه له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێن، ده‌بینین هه‌ندێ شتیان خستۆته سه‌ر رۆشنبیریی
مرۆڤایه‌تى و به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ى كه له ئه‌وروپادا ده‌ژین.
*مه‌به‌ستت له خستنه‌سه‌ر چییه؟
- بۆ نموونه (ئیهاب حه‌سه‌ن) تیۆرێكى ره‌خنه‌یى پێشكه‌ش كردووه، هه‌روه‌ها
به‌شدارییه‌كانى (ئیدوارد سه‌عید) ناشێ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پشتگوێ بخرێ (ئیهاب
حه‌سه‌ن) به‌شێك نییه له رۆشنبیریى ئه‌مه‌ریكى، هه‌روه‌ك (ئیدوارد سه‌عید)یش
به‌شێك نییه له رۆشنبیرى عه‌ره‌ب، رۆشنبیرانى جه‌زائیر و مه‌غریب هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه گیروگرفتى عه‌ره‌بیان هه‌بووه، به‌ڵام گیر‌و گرفتى (ئیهاب حه‌سه‌ن)
عه‌ره‌بی نییه، هه‌روه‌ها (ئیدوارد سه‌عید) جگه له كتێبه‌كانى ئه‌و دواییه‌ى كه
له بنه‌ڕه‌تدا سیاسین، بایه‌خیشى له‌و كتێبه ره‌خنه‌ییانه‌ى به ئینگلیزى
نووسیویه‌تى كه‌مترن.
*بۆچى ئه‌وانه ده‌رچوون، بۆچى ناكۆى عه‌ره‌بی و پێناسه‌ى ئیسلامى له كه‌شو
هه‌وایه‌كى دیكه‌دا ده‌خه‌نه به‌ر قسه له‌سه‌ر كردن و لێكۆڵینه‌وه؟
-نه‌چونه‌ته ده‌ر، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێ بارودۆخى مێژووى به زمانێكى دیكه‌یان
نووسیوه، ئه‌و بارودۆخه ناگۆڕدرێت، هیوادارم دووباره نه‌بێته‌وه، كه‌واته
پێویسته له‌و بارودۆخه تێبگه‌ین، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش كه‌شو هه‌واى رۆشنبیریى
ئه‌وروپی پان و به‌رفاروانتره له كه‌ش و هه‌واى رۆشنبیرى عه‌ره‌بی، ئه‌وان له‌و
پانتاییه ئاسوده‌یی و له‌یه‌كگه‌یشتن و كارلێككردن زێتر هه‌ست پێده‌كه‌ن، نه‌ك له
چوارچێوه‌ى رۆشنبیرى عه‌ره‌بی، ئه‌گه‌ر ئه‌و پانتاییه‌ى كه بیریارى عه‌ره‌ب تیایدا
ده‌خولێته‌وه، یان ئه‌وه‌ى به زمانى عه‌ره‌بی له كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ینووسێ
به‌و پانتاییه‌ى كه ئه‌وروپی، یان ئه‌مه‌ریكى تایدا ده‌خولێێته‌وه به‌راورد
بكه‌ین ده‌بینین پانتاییه‌كه‌ى ئێمه سانتیمه‌ترێك كه‌متره، به‌ڵام پانتایی ئه‌وێ
بێ كۆتاییه؟
*سه‌ره‌ڕاى ئه‌و كه‌ش و هه‌وا به‌رفراوانه، به‌ڵام هه‌میشه له‌لایه‌ن
رۆشنبیرانه‌وه خولیایه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌ویدیكه هه‌یه، قسه‌كردنیش له‌باره‌ى
شالاوى رۆشنبیریى كۆتایى نایه‌ت، تۆ ئه‌وشتانه چۆن ده‌بینى؟
-ئه‌و خولیایه عه‌ره‌ب له‌ناوه‌وه پێی هه‌ڵده‌ستێ، خولیایه‌كى سیاسیه، بێ
به‌ڵگه‌یه، ده‌یانه‌وێ شته‌گه‌لێكى پێ بشارنه‌وه، بۆچى قسه له‌وانه ناكه‌ن كه
هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ئیبداع و به‌خششه‌كانى رۆشنبیرى عه‌ره‌بی، سه‌ر شالاوى
ته‌كنیكى.
كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌ب به‌رهه‌مهێن نییه، ته‌نیا به‌رخۆره، بۆچی ئه‌وانه قسه
له‌شالاوى ئامرازى ته‌كنیكى ئه‌مه‌ریكى ناكه‌ن، به‌ڵام په‌له له‌وه ده‌كه‌ن كه
ره‌خنه له‌شاعیرێك بگرن كه (بۆدلێر) یان (هۆڵدرێن) یان (فرۆید) ده‌خوێنێته‌وه،
هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و رۆشنبیره، به‌ڵام شالاوى ئه‌ویدیكه‌ى بكوژ له‌یاد
ده‌كه‌ن، تۆ بهێنه به‌رچاوى خۆت ئه‌گه‌ر رۆشنبیرى عه‌ره‌بی ته‌واو له كاریگه‌رى
خۆرئاوایی خاڵى بكه‌یته‌وه، ئایا چ ده‌مێنێته‌وه؟ جگه له ئایین و شیعر، شتێكی
دیكه‌ى لێ نامێنێته‌وه، جگه له‌وه شتێكى دیكه نییه، كه‌واته ئه‌و قسه‌كردنه‌ى
كه له‌باره‌ى شالاوى رۆشنبیرییه‌وه، ته‌واو له‌گه‌ڵ مێژووى رۆشنبیریمان ناكۆك
دێته‌وه، مرۆڤى عه‌ره‌بی خودێكى رۆشنبیریى نییه ته‌نها ئه‌وكاته نه‌بێ كه
تێكه‌ڵى ئه‌ویدیكه ده‌بێ، ئه‌وه مێژووه.
*له (ستاتیك و دینامیك) ئه‌وه‌ت وه‌یاد هێناوه‌ته‌وه كه كه (4/3) سێ له چوارى
رۆشنبیریی عه‌ره‌بی غه‌یره عه‌ره‌ب دروستى كردووه، ئیستا هه‌مان بیر‌ورا دووباره
ده‌كه‌یته‌وه، ئایا هه‌مان ساته‌وه‌خته، یان ئه‌و دووسه‌ده‌یه‌ى رابردوو هیچ
به‌خششێكى تایبه‌ت به عه‌ره‌ب وجودى نییه؟
-به‌خششیی ئیبداعى عه‌ره‌ب له‌و دوو سه‌ده‌یه‌دا له‌دوو شت‌دا خۆى كورت ده‌كاته‌وه،
یه‌كه‌م به‌گشتى له هونه‌ردا له پێشه‌نگى ئه‌و شیعر و هونه‌ى شێوه‌كارى و هونه‌رى
دیكه‌ى وه‌ك رۆمان، له‌و پانتاییه‌دا به‌خششی عه‌ره‌ب باش ده‌بینرێ، سه‌ره‌ڕاى
بۆماوه‌ى ئایینى و شیعرى، به‌ڵام له پانتایی زانستى مرۆڤایه‌تى و فه‌لسه‌فه و
بیركارى و ئه‌نترۆپۆلۆژیا شتێكى وا نابینرێ، ئه‌گه‌ر تاكى عه‌ره‌بیش له‌و رووه‌وه
هه‌بێ، ئه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ى دیكه كه رێگایان بۆ خۆش كردووه به‌رهه‌میان
هه‌بووه، ئیبداعیان كردووه، كه‌واته به‌رهه‌مه‌كانیان سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ى
خۆرئاواییه، چونكه ئه‌وان هانیان داون، ناشێ سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بی بێ.
* قسه‌ت له به‌خششی ده‌ستكرد و ئازادیه‌كانى كرد له‌به‌رامبه‌ر نا ئازادى مرۆڤ؟
-تۆ هه‌مان به‌خششی ده‌ستكردى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌ده كۆنه‌كانى وه‌ك (فاتمى) و
(مه‌ملوكى) تا ده‌گاته (عه‌باسی) به‌راورد بكه، ده‌بینى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ به‌ده‌س
به‌رهه‌مى دێنن ناگاته هیچ یه‌كێك له ئاسته كۆنه‌كان، ده‌سكردى ئه‌مڕۆ هه‌ر
به‌ناو ده‌سكرده ئه‌گینا پیشه‌سازى و خێرایی و ئامرازه‌كان به‌سه‌ر هه‌موو
شته‌كاندا زاڵن، نه‌كاتێكى زۆرى ده‌وێ، نه هاوكارى ده‌وڵه‌تى پێویسته، به‌ڵكو
زێتر به‌ره‌و ئاسانكارى به‌خششی خێرا هه‌نگاو ده‌نێ، بۆیه ده‌ست مرد، تۆ به‌راوردى
ئه‌ندازه‌ى بیناسازى كۆن و نوێ بكه، چه‌ند جیاوازى مه‌زنى تیا به‌دى ده‌كه‌یت،
ئه‌و كاته‌ى كه به شه‌قامێكى قاهیره‌ى كۆندا گوزه‌ر ده‌كه‌یت، هه‌ر ته‌نها سه‌یرى
ئیستاتیكا بكه، هه‌ست ده‌كه‌ى گوێت له هه‌ناسه‌دان و هه‌ناسه وه‌رگرتنى ته‌مه‌ن
و ئه‌ندازه‌ى ئه‌و شوێنه‌واره ره‌نگرێژكراوه ده‌بێ، به‌ڵام كاتێك ده‌چیته
شه‌قامێكى نوێ، جگه له ئامێر و خێرایی و ئیستهلاككردن و وه‌زیفه‌كارى شتێكى دیكه
به‌دى ناكه‌یت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ جوانى جیهانى كۆن ته‌واو جیاوازه.
*وه‌زیفه‌كارى به‌شێكه له‌كۆن؟
-به‌ڵێ، به‌ڵام له‌وێ هیچ بۆشاییه‌ك له نێوان ژیان و هونه‌ردا نه‌بووه، ئه‌مڕۆ
ئه‌و بۆشاییه هه‌یه، له‌كۆندا وه‌زیفه به‌شێك بوو له حه‌ساسیه‌تى هونه‌رى،
كاتێك من كورسیم به‌كار ده‌هێناو له‌سه‌رى داده‌نیشتم وه‌زیفه بوو، به‌ڵام له
هه‌مان كاتیش‌دا نیشانه‌یه‌ك بوو له نیشانه‌كانى جوانى و هونه‌ر.
*تۆ كۆمه‌ڵێك ده‌قی (محه‌مه‌د ره‌شید ره‌زا) و (كه‌واكبی) و (محێدین عه‌بدولوه‌هاب)
و ئه‌وانى دیكه‌ت هه‌ڵبژاردووه، وه‌ك چۆن بۆ ئه‌و ده‌قانه‌ش پێشه‌كیت نووسیوه، چ
ئه‌وانه له‌یه‌ك كۆ ده‌كاته‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كانى تۆ له‌سه‌ر چ
بنه‌ڕه‌تێكه‌وه‌یه؟
-ئه‌وه به‌شێكى ته‌واو كارى (ستاتیك و دینامیك) بوو، چونكه ئه‌و كتێبه
یه‌كه‌مجار به سێ به‌ش ده‌رچوو، له دوابه‌شدا كه به‌رۆشنگه‌ریه‌وه په‌یوه‌ست
بوو، ئاماژه‌م به‌وه‌دا ته‌واوكه‌رى ئه‌و كتێبه له‌و به‌شه‌دایه كه له‌سه‌ر فیكر
و گه‌شه كردنى فیكرى ده‌ینووسم، سێیه‌م به‌شی به ئه‌ده‌بی سه‌رده‌مى
رۆشنگه‌رییه‌وه تایبه‌ت بوو، به‌ڵام به‌شی چواره‌م تایبه‌ت بوو به فیكر، كه
له‌سه‌رده‌مى رۆشنگه‌رییه‌وه، من له‌وێ نموونه‌ى كۆن و نوێم له‌و سه‌رده‌مه
وه‌رگرتبوو، نوێ به‌ماناى ئێستا هه‌روه‌ها گوتم هه‌رده‌بێ قسه‌م له‌سه‌ر (محێدین
عه‌بدولوه‌هاب) هه‌بێ.
تاكو بووانم چۆن ئیسلامى خوێندۆته‌وه، وه‌ك ئاگادارن ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ش له‌ناو
كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بیدا خوێندنه‌وه‌یه‌كى كاریگه‌ر ئامێزه، بۆیه ده‌بێ نهێنى ئه‌و
خوێندنه‌وه‌یه‌م تێبگه‌م، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش من (محه‌مه‌د عه‌بده) و ئه‌وانى
دیكه‌م وه‌رگرتووه، هه‌ندێكیش ره‌خنه‌یان لێگرتم و وتیان چۆن له‌سه‌ر (محه‌مه‌د
عه‌بدولوه‌هاب) ده‌نووسیت، من سه‌یرم به‌و ره‌خنه‌یه هات، چۆن له‌سه‌رى نه‌نووسم
كه خۆى به بۆچوونه‌كانى له باره‌ى ئیسلامه‌وه موڵكى ژیانى عه‌ره‌بی و به پله‌ى
یه‌كه‌م میسرییه، جا بۆئه‌وه‌ى له دژى یه‌كێك بووه‌ستم ده‌بێ تێبگه‌م، من
له‌وكه‌سانه نیم كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك خاوه‌نى فیكربی پشتگوێ بخه‌م، به‌ڵكو قوڵتر
ده‌بمه‌وه تاكو بۆ تێگه‌یشتنى رێگه‌یه‌ك بدۆزمه‌وه، به‌و خولیایه‌وه له‌سه‌ر
(محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب)م نووسی، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك بیریار له جیهانى
عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا هه‌ن كه له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌ودان.
*بۆچی؟
-تۆ بۆ هۆیه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینییه‌كان بگه‌ڕێوه.
*راسته له‌سه‌ر ئه‌وت نووسی و به ته‌ئكید گه‌یشتیته قولاییه‌وه؟
-بۆیه له‌سه‌رم نووسی تاكو كه‌شفى بكه‌م، ئه‌و بنه‌ڕه‌تانه بدۆزمه‌وه كه پشتی
پێ ده‌به‌ستێت، تاكو بزانم چۆن نه‌خشه‌یان بۆ داده‌نێ و چۆن به‌ره‌و ئاسۆیه‌كى
دیكه‌یان ده‌بات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتگوێی بخه‌م و وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ر نه‌بووه،
ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌سه‌ر بخه‌یته نێو لمه‌وه.
*ئایا شتێك هه‌یه ئه‌وانه كۆ بكاته‌وه؟
-ئاره‌زووى من له به‌دواداچووندا كۆیان ده‌كاته‌وه، هێڵى (ستاتیك و دینامیك)
له‌باره‌ى كه‌لتورى عه‌ره‌بیه‌وه، من گوتم مه‌زنترین به‌ڵگه بۆ ستاتیك بوونى
كه‌سێكى وه‌ك (محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب)ه، ئێوه ده‌ڵێن فیكر و كۆمه‌ڵگه گۆڕ‌انى
به‌سه‌دا دێ، به‌ڵام پێم ناڵێن بۆچى دروست ده‌بێ، ئه‌گه‌ر لێره‌دا گۆڕانكاریه‌كانى
شیانه‌یی هه‌بێ، ئه‌وه ته‌ئكیدكردنه له‌وه‌ى كه بوونیادى قوڵى رۆشنبیریى
عه‌ره‌بی ناگۆڕدرێت، پێم بڵێ چۆن له‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌و ده‌نووسی، كه‌سانێك هه‌ن
نازانن چ ده‌خوێننه‌وه، هه‌روه‌ها بڵێ ئایا من له‌رێگه‌ى داواكردنه‌وه ئه‌وه‌م
نووسیوه، كه ئه‌و خۆى قه‌ده‌غه‌یه بچێته سعودیه و من له پێناوى ده‌جه‌نگم،
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه من به‌شێوه‌یه‌كى جیاوازى خوێندومه‌ته‌وه.
*ئایا گه‌ڕانه‌وه‌ى (شه‌وقى) و (بارودى) بۆ لاسایی كردنه‌وه‌ى نموونه‌ى سه‌رده‌مى
عه‌باسی، به‌و مانایه‌یه كه ئێمه له دوو زه‌مه‌ندا ده‌ژین؟
-كاتێك له‌سه‌ر ئه‌وانم نووسی گه‌رده‌لولێك هه‌ڵیكرد، وه‌ك ئه‌وه‌ى من دژى شیعرى
میسرى بم، ئه‌وه قسه‌یه‌كى جوان نییه‌و قابیلى گوتن نییه، چونكه وه‌رگرتنى
(شه‌وقى) له گه‌ڕانه‌وه‌ى زمانى كلاسیكى باشتره، به‌ڵام هیچ شتێكى نوێ له‌و
باره‌یه‌وه پێشكه‌ش نه‌كرا، ئایا ئه‌و بۆچوونه بۆخۆى بۆچوونێكى بابه‌تییه، یان
رق لێبوونه‌وه‌یه له شیعرى میسرى، به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك هه‌ن ئاوا
بیرده‌كه‌نه‌وه.
*به‌ڕاى تۆ بۆچى ئه‌و هه‌رایه دروست بوو؟
-چونكه خه‌ڵكانێك هه‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ ولات و گه‌ل ته‌ماهى كردووه، ئه‌گه‌ر قسه‌ت
له‌سه‌ر ئه‌وان نه‌كرد وه‌ك ئه‌وه وایه كه گه‌لت به‌ته‌واوى پشتگوێ خستبێ.
*باشه دوا هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ قوتابخانه‌ى ئه‌پۆڵۆ و دیوان چییه؟
-من یه‌كه‌م كه‌س بووم كه به رووانینێكى تازه‌گه‌ریانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌پۆڵۆ و
دیوانم نووسیووه.
*ئێمه ده‌بینین كه تۆ له‌سه‌ر به‌رگى چاپه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانت ده‌سته
بژێرى ده‌كه‌یت، ده‌توانین له‌وه بگه‌ین كه تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه‌ى
ره‌خنه‌ییه‌وه، به‌ڵام كه چاپی كۆمه‌ڵه شیعره‌كانت هه‌ڵگرى ناونیشان و دوا
داڕشتنه‌وه‌یه، هیچ له‌وه‌یان تێناگه‌ین؟
-ئه‌وه جۆرێكه له هه‌ستكردن، نه‌ك گۆڕانكارییه‌كى بنه‌ڕه‌تى لێره‌دا هه‌ندێ
هه‌ڵه هه‌یه و راستیان ده‌كه‌مه‌وه، یان فیكره‌یه و روونى ده‌كه‌مه‌وه،
خوێندنه‌وه هه‌یه كه به دوا داڕشتن ناوى ده‌برێ هیچ زیادكردنى تیا به‌دى
ناكه‌یت، من هیچ قه‌سیده‌یه‌ك دووباره ناووسمه‌وه و به‌ڵكو ره‌نگه پارچه‌یه‌كى
لێ لابه‌رم، یان بۆى زیاد بكه‌م.
*له‌سه‌ر چ بنه‌ڕه‌تێك؟
-قه‌سیده كۆتایی نایه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به نووسینى شتی دیكه سه‌رقاڵ نه‌بم زۆر
له قه‌سیده‌كانى خۆم داده‌ڕشته‌وه، قه‌سیده كارێكه به هیچ جۆرێ ته‌واو بوونى
نییه، هه‌تا خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌مرێ هه‌ر به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، ره‌نگه دواى
مردنى خاوه‌نه‌كه‌شی هه‌ر به كراوه‌یی بمێنێته‌وه.
*بابه‌تى خوێنه‌ر له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌كوێ دایه؟
-من به‌ڵگه نامه نیم، من وه‌ك خوێنه‌رێك له‌به‌رامبه‌ر تۆ ته‌قینه‌وه‌ى شیعرم،
به‌ڵام كه‌پێم ده‌ڵێی چۆن قه‌سیده ده‌نووسی و كه‌ى ده‌ینووسی و له‌كوێ ده‌ینووسی،
ئه‌وه به‌لاى من گرنگ نییه، ئه‌وه لایه‌نێكى به‌ڵگه دارانه‌یه، هه‌ندێ له
مێژوونووسانى ئه‌ده‌بی بایه‌خى پێده‌ده‌ن، من له‌و قه‌سیده‌دا بایه‌خ به
دره‌وشانه‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌ده‌م.
*له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قه‌سیده‌ى كامل له ئارادا نییه، ئه‌ى بۆچى ئه‌و تووندوتیژییه و
تووندوتیژى دژ به شیعره‌كانت هه‌یه؟
-عه‌ره‌ب، خوێنه‌ر و ره‌خنه‌كانى ئه‌وه‌نده‌ى گرنگى به ده‌وروبه‌ر ده‌ده‌ن
ئه‌وه‌نده بایه‌خ به جه‌هه‌رى شیعریه‌تى قه‌سیده ناده‌ن، تۆ ئه‌و ره‌خنانه
بخوێنه‌ره‌وه كه ئێستا ده‌نووسرێن، شتى ده‌گمه‌نیان تیا به‌دى ناكه‌یت، وه‌ك
شیكردنه‌وه‌ى ئیستاتیكاى قه‌سیده و شیعریه‌ت، ره‌نگه زۆر كه‌م بێ به‌ڵام
زۆربه‌یان فیكر له‌وه‌دا كورت ده‌كه‌نه‌وه كه بڵێن شاعیر ئاوایه، ئه‌مه
نیشتمانپه‌روه‌ره، ئه‌مه خاكه‌كه‌ى خۆش ده‌وێ، ئه‌وه خاكه‌كه‌ى خۆش ناوێ، واته
ئه‌و ره‌خنانه ره‌خنه‌ى قوتابخانه‌یی و ئاسانكارین، به‌ڵام له ره‌خنه‌ى شیعردا
چونه نێو زمانى شیعرى و شیكردنه‌وه‌ى ئاسته‌كان و په‌یوه‌ندییه ئیستاتیكیه‌كان
زۆر كه‌م به‌دى ده‌كه‌یت، سه‌ره‌راى ئه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێویستى به
ماندووبوون و رۆشنبیریى به‌رز و تێگه‌یشتنى شیعرى هه‌یه، هه‌ندێ له ره‌خنه‌گران
هه‌ن ناتوانن ئه‌وه‌ى كه په‌خشان ئامێزه و ئه‌وه‌ى كه كێشداره له یه‌كیان جیا
بكه‌نه‌وه، ژۆن زمانى شیعر شی ده‌كه‌نه‌وه؟
*گوتم بێجگه له‌وانه‌ش هه‌ن؟
-(كه‌مال ئه‌بوودیب) ئه‌و ره‌خنه‌گره‌یه (نه‌ك هه‌میشه) به‌ڵام هه‌وڵى داوه
بوونیادى قه‌سیده، یان فیكره‌كان شی بكاته‌وه، هه‌روه‌ها (جابر عێفور)
(عه‌بدولره‌حمان به‌سیسۆ) لێكۆڵینه‌وه‌ى ره‌خنه‌یی جوانیان نووسیوه، به‌ڵام پشتگوێ
خراون، هیچ كه‌س ده‌رباره‌یان نانووسێ ئه‌وانه ئه‌و ره‌خنه‌گره چاو ساغانه‌ن كه
له‌باره‌ى شیعره‌وه ده‌نووسن، نه‌ك بۆنه شیعره‌كان، من خوازیارم له شیعرى
عه‌ره‌بیدا تاكه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر شیعرییه‌تى خاك هه‌بێ، جا چ فه‌له‌ستیى
بێ، یان له‌ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستین بێ، یان له‌سه‌ر شیعرییه‌تى پاڵه‌وانێتى، یان
زه‌بوونى، به‌ڵام ره‌خنه‌گره‌كان هه‌موویان قه‌سیده‌كان كورت ده‌كه‌نه‌وه، بێ
ئه‌وه‌ى به قوڵى شیكردنه‌وه بۆ شیعرییه‌ت ئه‌نجام بده‌ن.
*به‌ڵام ته‌مومژ و بووغز و سێگۆشه و ئه‌و بازنانه‌ى كه (ئه‌بوودیب) لاپه‌ره‌كانى
پێ پر ده‌كاته‌وه، ئایا ئه‌وه ره‌خنه‌ی نموونه‌ییه، ئه‌وه له هه‌موو
رۆشنبیرییه‌كاندا وجودى هه‌یه ئایا ئه‌وه به‌شێك نییه له قه‌یرانى رۆشنبیریى
عه‌ره‌بی؟
-نامه‌وێ به‌رگریان لێ بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و نه‌خشه و وێنانه زێتر شته‌كان روون
ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بمه‌وێ بارودۆخى تاك له كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بی بۆ تۆ راڤه
بكه‌م وێنه‌ى بازیه‌كم كێشا، له‌كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بیدا تاك له‌نێو ئه‌و
بازنه‌یه‌دایه، ئه‌وپه‌ڕى رێگه‌دان به چونه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه‌یه كه دوور له
سێنته‌ر هه‌ڵواسرابێ، كه‌واته ئه‌وه‌ى كه دوور كه‌وێته‌وه ئه‌بێته زه‌ندیق و
به پێچه‌وانه‌ى تاك له كۆمه‌ڵگه‌ى خۆرئاواییدا، كه موناقه‌شه ده‌كا و ره‌فز
ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵگه پێی رازى نییه، ئه‌وه
جیاوازیه‌كانن (له‌وكاته ئه‌دۆنیس كاغه‌ز و قه‌ڵه‌مى ده‌سدایه و ئه‌و فیكره‌یه‌ى
له رێگه‌ى وێنه كێششانه‌وه روون كرده‌ووه) به‌بێ ئه‌و وێنه‌یه فیكره‌كه
ئاشكرا نییه.
*په‌یوه‌نییه‌ك له نێوان فۆرمى كۆمه‌ڵه شیعرى (الكتاب) و سینه‌مادا هه‌یه، تۆ
په‌یوه‌ندیت به سینه‌ماوه چییه؟
-به‌بێ درۆ، من له‌و بڕوایه‌دام كه له نێوان شاعیره تازه‌گه‌ره‌كانى عه‌ره‌بیدا
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه من په‌یوه‌ندیم له نێوان هونه‌رى شیعرى و هونه‌ره‌كانى دیكه
دروستكرد، به‌تایبه‌تى هونه‌رى شێوه‌كارى به‌راى من په‌یوه‌ندى نێوان گۆرانى گوتن و
مۆسیقا وێراى جیاوازى له پله‌دا په‌یوه‌ندییه‌كى ئۆرگانییه، لێره‌دا گۆرانى گوتن
و سروود گوتن هه‌یه، له وجودى مرۆیدا پله‌ى قه‌واره‌یی و بۆچونى مه‌عریفى هه‌یه،
كه‌واته ئه‌و په‌یوه‌نییه پر بایه‌خانه‌ى كه ده‌بێ له‌سه‌ریان بووه‌ستین
پێكهاته‌ى شیعرى و ره‌نگى و ئه‌ندازه و بیناسازییه، بێ درۆ دووباره‌ى
ده‌كه‌مه‌وه كه من یه‌كه‌م شاعیر بووم قه‌سیده‌ى شێوه ره‌نگرێژكراوو پێكهاته‌ى
بینائامێزم نووسی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بكه‌وێته‌وه به‌تایبه‌تى قه‌سیده
درێژه‌كانم وه‌ك (هژا هو اسمی) و (مفرد بێیغه الجمع) و (قبر من اجل نیویورك)
كه‌واته من شیعر وه‌ك سینه‌ما ده‌بینم، به‌و مانایه داواى قه‌سیده‌ى تۆر ئامێز و
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌م ده‌كرد كه وه‌ك دره‌خت ره‌گه‌كانى به هه‌موو لایه‌كدا درێژ
ده‌بێته‌وه، نموونه‌یه‌كى ته‌واو له كۆمه‌ڵگه و مێژوو ده‌خاته روو، وه‌ك
ئه‌وه‌ى بینایه‌ك بێ كه‌ده‌چێته ناوییه‌وه له په‌نجه‌ره‌كانیه‌وه سه‌رنج له
ده‌ره‌وه‌ى بده‌یت، خۆى ئه‌و قه‌سیده‌یه ته‌واو له شاشه‌ى سینه‌ما ده‌چێ، كه له
یه‌ك ساتدا بۆچوونێك و نموونه‌یه‌كى شێوه‌كارى و سۆسیقى و ده‌نگى و ئاواز ئامێزت پێ
ده‌به‌خشێ.
*كام سینه‌مات دیووه؟
-حه‌ز له سینه‌ماى ئیتالی فلینى و بازۆلینى ده‌كه‌م، هه‌ندێ له فیلمه
یابانییه‌كانم پێ خۆشه، به‌ڵام سینه‌ماى عه‌ره‌بی به‌ته‌واوى ناناسم.
*ئه‌ى جیهانى، یوسف شاهێن؟
-ناتوانم رایه‌كى وردت له‌سه‌ر ئه‌و پێبده‌م، چونكه نازانم چۆن گه‌شه‌ى كردووه،
هه‌ندێ له فیلمه‌كانم دیووه پێی سه‌رسام بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌روه‌ك سه‌رسام
بوون ده‌مێنێته‌وه چونكه پێویستى به مه‌عریفه‌ى زێتر و ورد بوونه‌وه هه‌یه.
*فۆرمى قه‌سیده (دره‌خت/بینا) كه قسه‌ت لێ‌كرد، ئایا ئه‌وه له‌ژێر كاریگه‌رى
نیشته‌جێبوونت له خۆرئاوا سه‌رى هه‌ڵداوه؟
-هه‌ر كاریگه‌رى نییه، چونكه به نیسبه‌ت من ئه‌و كاره‌ى كه ئه‌نجامى ده‌ده‌م
به‌هیچ كارێكى خۆرئاوایی ناچێ.
*فره ده‌نگى و فره ریتمى له ناوه‌وه‌ى قه‌سیده‌كانت به‌دى ده‌كه‌ین، ئایا هیچ
له‌باره‌ى گۆرانى و مۆسیقا قسه‌ت بۆ كردین؟
-من حه‌ز له مۆسیقاى كۆنى عه‌ره‌بی ده‌كه‌م به‌تایبه‌تى ئامرازى (عود) و هه‌ندێ
جاریش (ناى) بۆیه مۆسیقاى ئێرانى توركیشم خۆش ده‌وێ.
*په‌یوه‌ندیت به شه‌پۆلى مۆسیقای نوێ جازى روك ئه‌دروك چییه؟
-هه‌ڵبه‌ت حه‌زى لێ ناكه‌م، چونكه مۆسیقاى كلاسیكى خۆرئاوایم خۆش ده‌وێ.
*چۆن تۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ى چه‌شنه‌كانى مۆسیقاى كلاسیكى له شیعره‌كانتدا پارچه پارچه
بكه‌یت؟
-ده‌شێ ئه‌وه هه‌ڵه بێ، یان جۆرێك بێ له چێژ، به‌ڵام بۆ من شتێك نییه، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ته‌واو ده‌زانم ئه‌گه‌ر (بتهۆڤن) یان (مایكل جاكسۆن) له قاهیره ئاهه‌نگ
بگێرن، ئه‌وه چه‌ندان ئه‌وه‌نده‌ى (بتهۆڤن) بۆ ئاهه‌نگى (مایكل جاكسۆن) ده‌چم،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من له‌و ئاماده‌بووه كه‌مانه‌م كه گوێ له بتهۆڤن
ده‌گرن.
*به‌یروت، قاهیره، پاریس، چۆن ده‌بینى؟
-به‌یروتى كۆن كۆتایى هات، چاوه‌ڕێی له دایك بوونى به‌یروتى نوێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام
جیاوازى به‌یروت له‌گه‌ڵ پایته‌خته‌كانى دیكه‌ى عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یه كه به‌یروت
وه‌ك قه‌سیده‌ى كراوه به‌رده‌وام ده‌شێ بینووسی، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م شاره‌كانى
وه‌كو دیمه‌شق و به‌غداد و قاهیره ته‌واو بوونه، وه‌ك ئه‌وه‌ى داخرابن وایه،
ئه‌وه‌ى كه به‌یروت له پایته‌خته‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه، به‌یروت به ده‌ورى
خۆیدا خول ده‌خواته‌وه، هه‌ست ناكه‌ى له بازنه‌یه‌كى داخراودا بێ، به
پێچه‌وانه‌وه له ئاسۆیه‌كى به‌رفراواندا ده‌ڕوا، به‌ڵام له‌وه ده‌ترسم بڵێم
هه‌موو پایته‌خته‌كانى دیكه‌ى عه‌ره‌بى هه‌ست به ته‌واو بوون ده‌كه‌ن و له‌ناو
چوارچێوه‌ى ئه‌و هسته‌دا ده‌خولێنه‌وه.
*ئایا ئه‌وه نه‌نگییه، یان جیاوازى؟
-هه‌موو ته‌واوبوونێك كه‌م و كورتى تیایه.
*ئه‌ى پاریس؟
-شارێكه به‌سه‌رئ ئه‌وانیدیكه دا ده‌كرێته‌وه، ره‌نگه له دنیادا نموونه‌ى
نه‌بێ، به‌شی سه‌ره‌كى چالاكیه رۆشنبیریه‌كانى ئه‌وه‌یه كه پێشوازى له دنیا
ده‌كا، پاریس به‌شێكى گه‌وریه‌ره له دامه‌زراوه مه‌زنه‌كان، له پێناو ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه‌دا كارده‌كات، هه‌ندێ جار به هاورێ پاریسیه‌كانم ده‌ڵێم بیهێننه
به‌رچاوى خۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه پاریس له‌وانیدیكه‌ى بێگانه خاڵى بكه‌ن چى تیا
ده‌مێنێته‌وه، پاریس ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان خۆیان به به‌شێكى ئۆرگانى رۆشنبییریى
پاریس ده‌ژمێرن، من به‌وان ده‌ڵێم پاریس مه‌زنتره له دانیشتوانى، پاریس به باڵى
دانیشتوانى نافرێ.
*بۆچى (سه‌عدى یوسف) نه‌یتوانى به‌رگه‌ى بگرێ؟
-من له‌باره‌ى كه‌سه‌كانه‌وه نادوێم.
*هه‌تا ئه‌گه‌ر ناوت له‌گه‌ڵ (سه‌عدى یوسف) له گفتوگۆیه‌كدا به‌یه‌كه‌وه بلاو
بێته‌وه قسه له‌وه هاتبێ كه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له چاودێره‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى
پاریس هه‌وڵى دڵدانه‌وه‌ى بدرێت؟
-من ئه‌و قسانه جێبه‌جێ ناكه‌م هه‌تا ئه‌گه‌ر بلاویش كرابێته‌وه.
*تۆ (سه‌عدى یوسف)ت له گۆڤارى شیعر پێشكه‌شكرد، دیوانێكى ئه‌وت به‌ناوى (قێائد
مرئیه) بلاوكرده‌وه، ئێستاش له‌تۆ دابڕاوه، هه‌روه‌ها ناوی دیكه‌ش هه‌یه كه
له تۆ دوور كه‌وتونه‌ته‌وه، ئه‌و دابڕانه‌ى نێوان شاعیره مه‌زنه‌كان چ
ده‌گه‌یه‌نێت؟
-من قسه له‌خۆم ده‌كه‌م، من له‌هه‌موو ژیانمدا كێشه‌م له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه،
مێژووم دیاره، هه‌تا ئه‌وانه‌ى كه رۆژێ له رۆژان هێرشیشیان كردۆته سه‌ر من
وه‌لامم نه‌داته‌وه، چونكه بڕوام وایه ئه‌وه‌ى كه له‌دواییدا ده‌مێنێته‌وه
هه‌ر شیعره ئه‌گه‌ر شاعیرێك بایه‌خى خۆى هه‌بێ و هێرشی كردبێته سه‌رم له‌و
حاڵه‌ته‌دا ده‌ڵێم با شیعر سه‌رپشك بێ، بۆیه ناچمه ناو چه‌ق چه‌ق و
تاوانباركردنه‌وه كه زۆر بلاوه، هه‌ندێ شاعیرى باش هه‌ن كه له‌ئاستى
مامه‌ڵه‌كردندا ناچنه ناو ئه‌و جۆره چه‌قه‌چه‌قه‌وه، بۆ من گران ده‌كه‌وێته‌وه
كه جیاوازى له نێوان شیعر و ئه‌خلاقدا بكه‌م، یان شاعیرێكى حه‌قیقى به درۆزن
دابنێم، یان به درۆ بووختان بۆ شاعیرێكى دیكه هه‌ڵبه‌ستم، ئه‌خلاقى من
ئه‌وشتانه‌ى قبووڵ نییه، دواجار هه‌موو كه‌سێ شیعر و رۆشنبیرى و ئه‌خلاقى خۆى
هه‌یه.
*ژماره‌یه‌كى زۆرت له ده‌قى شانۆیى ته‌رجه‌مه كردووه، بۆچى ده‌قى شانۆیی شیعرى
نانووسیت؟
-هه‌وڵمداوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ست نه‌هێناوه، دان به‌وه‌دا ده‌نێم چونكه
نه‌متوانیوه زمانێكى شانۆیی تایبه‌ت به شیعر دابهێنم، له‌گه‌ڵ زمانى شیعریم
بێته‌وه، من گومانم هه‌یه كه زمانى شانۆیی به ماناى قوڵى وشه له‌ناو عه‌ره‌بدا
هه‌بێ، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پرسیار له زمانى شانۆیی ده‌كه‌م، له‌و بڕوایه‌دام
كه زمانى شانۆیی له په‌خشاندا ئه‌زمه‌ى خۆى له كێشه‌ى نێوان زمانى بازار و زمانى
نووسیندا كه‌شف بكات.
*ئه‌ى ده‌قى شانۆیی سه‌لاح عه‌بدولسه‌بوور؟
-وه‌ك شانۆكارێك نه‌مخوێندۆته‌وه، چونكه له‌و بڕوایه‌دام كه داهێنانى زمانى
شانۆیی به عه‌ره‌بی شتێكى ئاسان نییه، من له گۆشه نیگاى شیعره‌وه
خوێندومه‌ته‌ووه.
*ئایا ئه‌وه ده‌سبه‌سه‌را گرتن نییه، ره‌نگه ئه‌و داهێنانى له ده‌قى شانۆییدا
كردبێ؟
-ده‌قى شانۆیی ئه‌وم خوێندۆته‌وه، یان ئه‌وه‌ى كه به شانۆ ناو براوه (كۆمه‌ڵێك
گفتوگۆى ئاوێته‌یه له زیره‌كى) به‌ڵام شانۆ نییه وه‌ك ئه‌وه‌ى من تێیگه‌یشتبم،
نووسینى ده‌قى شانۆیی به‌هره‌یه، ناشێ كه‌سێ به‌هره‌ى نه‌بێ بینووسێ و من بۆ خۆم
خوازیارى ئه‌وه‌بووم كه رۆمان بنووسم، به‌ڵام به‌هره‌ى رۆمان نووسینم تێدا نییه،
من ئێستا تێكه‌ڵه‌یه‌ك له گێڕانه‌وه ده‌نووسم، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ى ده‌ینووسم
رۆمانه؟ من ده‌ڵێم نه‌خێر بۆیه ئه‌وه‌ى ده‌ینووسم به (هن، هى، انت) - (نشید
لتحیه الجسد) ناو ده‌به‌م.
*هه‌ندێ له رۆشنبیران ئیشكالیه‌تى تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها بزافى
ته‌رجه‌مه‌دا هه‌یه، چۆن له رێگه‌ى ئه‌و ئیشكالیه‌تانه‌وه، رۆشنبیرى حه‌قیقى و
ساخته له‌یه‌كتر جیا ده‌كه‌یته‌وه؟
-رۆشنبیران له ئاست و كه‌سایه‌تى و ئایدۆلۆژیا و حزبایه‌تى و ناپه‌یوه‌ستكار و
ئۆپۆرتۆنیست پێكهاتوون، كه هه‌ر ته‌نها به‌دواى فیكره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، بۆیه
له‌ناو رۆشنبیراندا چینێكى هاوگونجاو دروست نابی، ئه‌وان كۆمه‌ڵێك ره‌گه‌زى لێكده‌ر
و لێكدوون، بۆیه هه‌ندێك جار رۆشنبیرێك له‌دژى رۆشنبیرێكى دیكه ده‌وه‌ستێ،
زۆربه‌ى جار له كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بیدا رۆشنبیر له به‌رامبه‌ر هاوكاره
رۆشنبیره‌كه‌ى خۆیدا له سیاسیه‌ك، یان عه‌سكه‌رییه‌ك تووندتره، به‌گشتى رۆشنبیر
ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌لات پیس ده‌كات و راپۆرت ده‌نووسێ و هێرش ده‌كاته سه‌ر
هاوكاره‌كانى خۆى، هیچ كاتێك پۆلیسێك نایه‌ت كتێب بخوێنێته‌وه و بریارى
قه‌ده‌غه‌كردنى ده‌ربكات، ئه‌وه‌ى كه ده‌یخوێنێته‌وه و بریارى قه‌ده‌غه‌كردنى
ده‌دات رۆشنبیره.
*تۆ له‌ساڵى 1979 له‌سه‌ر شۆڕشى ئێرانت نووسی، ئێستا دواى بیست سالان ئه‌و شۆڕشه
به‌ره‌و ریفۆرم ده‌چێ، چۆن سه‌یرى ئه‌وشتانه ده‌كه‌یت كه ئێستا له‌وێ روو
ده‌ده‌ن؟
-هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى شۆڕشه‌وه هه‌ڵوێستى من دوو ئاستى هه‌بوو، یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى
رژێمى شا‌و ئه‌وشۆڕشه بوو، كه نه‌كرێكار و نه عه‌سكه‌رى و نه بازرگان و نه
تیۆلۆژیسته‌كان هیچ له‌وانه پێی هه‌ڵنه‌ستابوون، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه
له‌گه‌ڵ پێی هه‌ڵسابوو، ئه‌وه له مێژووى شۆڕشه‌كاندا رووداوێكى ده‌گه‌نئامێزه
ئه‌گه‌ر ئه‌و شۆڕشه‌ش له‌گه‌ڵ رژێمى شا به‌راورد بكه‌ین، من بێ دوودڵى له‌گه‌ڵ
شۆڕشدام و له‌و بڕوایه‌دام كه زۆربه‌ى رۆشنبیره ئازادیخوازه‌كانى عه‌ره‌ب و
بێگانه‌ش له‌وانه‌ش (میشێل فۆكۆ) بۆ نموونه له‌گه‌ڵ شۆڕشدا بوو به‌ڵام ئاستى
دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شۆڕشه به‌ناوى ئایین رابۆته‌وه، ئایا ریفۆرم له
ئاییندا ده‌كرێ، چونكه بنه‌ڕه‌تى سیسته‌مێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه؟ لێره‌دا گوتم نه‌خێر
من دژى ئه‌و سیسته‌مه‌م كه له‌سه‌ر ئایین راده‌بێته‌وه جا ئامانجه‌كانى هه‌رچى
بێ، هه‌روه‌ها له‌یه‌كێك له وتاره‌كانم هۆشدارى ئه‌وه‌مدا كه لاى ئێمه ئه‌وه‌ى
كه پێی ده‌ڵێن تیۆلۆژستى سه‌ربازى درووست بووه، من ئاواتم ئه‌وه‌بوو كه ئێران
دواى پاڵنه‌رى ئایینى ئیتر هێدى هێدى به‌ره‌و سیسته‌مێكى لیبراڵى هه‌نگاو بنێ و
ئایین تیایدا هه‌ر به دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئازادییه‌كان و ئافره‌ته‌وه
په‌یوه‌سته‌بێ، نه‌ك ئایین ئایدۆلۆژیایه‌ك بێ به‌سه‌ر هه‌موو تاكه‌كاندا خۆى فه‌رز
بكات، واته ئێرانى ئێرانییه‌كى دیكه‌ى قه‌بووڵ بێ، ئه‌گه‌رچى له‌گه‌ڵ فیكرى
تیۆلۆژیستیه‌كانیش نه‌یه‌ته‌وه، واته با كۆمه‌ڵگه بۆخۆى ئایین بكاته ئیلهام،
به‌ڵام رێگا به‌وانه‌ش بدات كه ئاییندارنین بۆخۆیان ئازاد بن، به‌شیوه‌یه‌كى
دیموكراسیانه پرۆسیسه‌ى سیسته‌مه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا سیسته‌مى ئێرانى
له‌رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنى دیموكراسییه‌وه خۆى سه‌لماند، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێ ئه‌وه‌یه
كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دیموكراسیه له‌ناخه‌وه له‌رێگه‌ى دامه‌زراوو زانكۆ و
قوتابخانه و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ، ئێمه وه‌ك
عه‌ره‌ب شه‌رم له خۆمان ده‌كه‌ین چونكه لێره سیسته‌مێكى عه‌ره‌بی نابینى كه
ئه‌و دیموكراتیه‌ته‌ى به‌جێهێنابێ؟
*له‌سه‌ره‌تاى ئه‌و شۆڕشه هێرشێكى تووند‌و تیژت به‌تایبه له هه‌ندێ چه‌پره‌وه‌وه
قبووڵ نه‌كرد، بۆ نموونه وتاره‌كه‌ى (سادق جه‌لالئه‌لعه‌زم) ئایا ته‌سه‌ورت وابوو
كه ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌ڵوێستێكى ده‌مارگیرانه‌یه له‌دژى تۆ؟
-نامه‌وێ هێرش بۆسه‌ر كه‌س به‌رم، به‌ڵام من له ته‌واوى ژیانى خۆمدا هه‌رگیز بڕوام
به بوونى فیكرى چه‌پی عه‌ره‌بی نه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ى ناوێ،
چونكه بارودۆخ ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه، جاریك گوتم و دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه كه له
ناو رۆشنبیرى عه‌ره‌بیدا هه‌ر له بیسته‌كانه‌وه (ماركس) ده‌ژى، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ناتوانین بڵێین له‌ناو عه‌ره‌بدا بیریارێكى ماركسى وجودى هه‌یه، وه‌ك
ماركسی ئیتالی، واته له ماركس گه‌یشتبێ، ماركسییه‌ت هه‌بێ بتوانین وه‌كو ماركسى
ماوى و لینینى و گرامشى بۆى بكه‌ڕێینه‌وه، تێزه‌كانى (مه‌هدى عامل) یان (حوسێن
مروه) له‌باره‌ى خولیای مادیه‌وه له فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامدا جگه له‌وه‌ى
زانستێكه وه‌ك ئه‌وه‌ى كه به ماركسیه‌ت كاریگه‌ره، به‌ڵام جگه له كۆمه‌ڵێك
كتێب و تیۆر كه له‌ده‌ره‌وه‌ى واقعى زیندوو، ئه‌و واقعه‌ى كه تیایدا ده‌ژین شتێكى
دیكه نین، كتێبه‌كه‌ى (حوسێن مروه) هه‌ر ته‌نها باسكردنى ماركسیه‌ت
ده‌كه‌وێته‌وه، سوودێكى فیكرى نییه، كه بتوانین بڵێن له كه‌لتورى ئیسلامدا
خولیای مادى وجودى هه‌یه، ئه‌وه‌ى به‌لاى منه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه بتوانین
دیراسه‌ى میكانیزمیه‌تى فیكرى ئیسلام بكه‌ین، نه‌ك هه‌ندێ دیارده لێره و له‌وێ
قوت بكه‌ینه‌وه و بڵێین ئه‌و دیاردانه دیارده‌ى ماددین، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌و
كلتوره گه‌یشتبین، تۆ ده‌توانى كتێبێك به‌ناوى خولیای رۆحانى له ماركسییه‌تدا
بنووسی، یان خولیای ماددى له ئینجیل و هه‌روه‌ها له قورئان، هه‌ڵبه‌ته له
ده‌ره‌وه‌ى ناكۆكیه‌كانى قورئان و ئینجیله‌وه، ئه‌وه بۆخۆى مه‌سه‌له‌یه‌كى
سیاسییه، به‌ومانایه‌دێ كه ئێمه‌ى شیوعى دژى كه‌لتوور نین، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ین
له كه‌لتور بگه‌ین، ئێمه له‌گه‌ڵ ئیسلامداین و گفتوگۆى له‌ته‌كدا ده‌كه‌ین، له‌و
ئاسته ته‌كنیكییه سیاسییه‌دا ده‌شێ كتێبه‌كه‌ى (حوسێن مروه) و كتێبه‌كانى دیكه‌ى
ماركسیه‌كان بناسین، ئه‌وانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كه‌لتور كردووه و به‌ڵام
به‌راى من له‌سه‌ر ئاستى مه‌عریفى هیچ به‌هایه‌كیان نییه.
تێبینى:
ده‌قى ئه‌سڵى ئه‌و گفتوگۆیه (ماغریت ئوربانگ و سامۆیل شه‌معون) به ئه‌نجامیان
داوه و له گۆڤارى (بانیبال) كه له له‌نده‌ن به زمانى ئینگلیزى ده‌رده‌چێ
بلاوكراوه‌ته‌وه و گۆڤارى (عیون) كه (خالید المه‌عالى) له (كۆلۆن) ى ئه‌ڵمانیا
ده‌ریده‌كات ته‌رجه‌مه‌ى كردووه، ئه‌وه‌ى به‌رده‌ستتان له سه‌رچاوه
ئه‌ڵمانییه‌كه‌وه وه‌رگیراوه.
سه‌رچاوه
الاهرام 15 ئه‌پرێل 2000 / من ته‌نها ناوونیشانه‌كه‌م گۆریووه.
به‌رهه‌مه‌كانى
وه‌رگێر:
1 ـ سێبه‌رى ئاو (كۆمه‌ڵه شیعر) 1995 هه‌ولێر
2 ـ با زه‌مه‌نێك له ته‌ماشاكردنى ئاو به‌رۆژوبین (قه‌سیده) 1996
3 ـ ئاگایی زمان، زمانى ئاگایی (لێكۆڵینه‌وه)
4 ـ ته‌نبا ئاو، ته‌نیا باران (شیعر)
5 ـ ته‌نیا مه‌رگ (سێ شانۆگه‌رى وه‌رگێردراو)
6 ـ شیعرییه‌تى ده‌ق (ئه‌دۆنیس) وه‌رگێردراو
7 ـ په‌یبردن به‌ژیان، په‌یبردن به شیعر و بوون (لێكۆڵینه‌وه)
8 ـ خه‌یاڵى زمان (لێكۆڵینه‌وه)
9 ـ شوێنكاتى یه‌كه‌م له دووه‌م و ئێستاى سه‌گوه‌ر (لێكۆڵینه‌وه)
10 ـ مرۆڤ له روانگه‌ى فرۆید (وه‌رگێران)