ئه‌دۆنیس:
خۆشه‌ویستى په‌یوه‌ندى به ته‌مه‌نه‌وه نییه
و: عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدولَلاَ
له‌م دواییه‌دا دوو كتێبى نوێى (ئه‌دۆنیس) له ده‌زگاى (الساقی) بلاوكرانه‌وه
یه‌كێكیان به‌ناوونیشانى (اهدأ هاملت/تنشق جنون اوفیلیا)ه‌و ئه‌وى دیكه
به‌ناوونیشانى (وراق یبیع كتب النجوم). ئه‌و دوو كتێبه وه‌ك رۆح، رۆحێكى یاخى و
سه‌ركێش هیچ جیاوازییان له‌گه‌لا كتێبى سێیه‌م كه پارسالا به ناوونیشانى (تاریخ
یتمزق فی جسد امرأه) نییه. ئه‌گه‌رچى ئه‌دۆنیس له‌م كتێبانه‌ى دواییدا زۆر شتى
گوتووه، كه‌چى بابه‌تى ژن كه بابه‌تێكى عه‌زیزه له دلَیدا ماوه‌ته‌وه، ئه‌و
بابه‌ته‌یه كه جێى پرسیار‌و سۆزى شاعیره.
گفتوگۆكردن له‌گه‌لا (ئه‌دۆنیس) به‌رده‌وام سه‌رنجڕاكێش ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ى ئافره‌ت بێت سه‌رنجڕاكێشتر ده‌بێت. ئایا ڕاسته كه ئه‌دۆنیس
سه‌باره‌ت ئافره‌تى واقیعى ده‌نووسێت و قسه ده‌كات، یان قسه له‌و ئافره‌ته
ڕه‌هایه ده‌كات كه له خه‌یالا و ویژدانیدایه، به تایبه‌تى ئه‌و بۆ خۆى به
جیهانێك له مێینیه ده‌ور دراوه، هه‌ر له ئامێزى دایكى و بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى و
هه‌ردوو كچه‌كه‌ى و دلبه‌ره‌كانى، ئه‌و دلبه‌رانه‌ى كه سه‌ردانى خه‌یالَى ده‌كه‌ن
هه‌ركه زۆرتر سۆزى بۆیان بجولێت. ده‌بىَ ئه‌و ئافره‌ته كێ بێت كه له
خه‌یالَگه‌ى (ئه‌دۆنیس)دایه، سه‌یركه ئێمه له‌م پرسیارانه‌ماندا ویستمان ئه‌م
وه‌لامه به‌ده‌ست بێنین:
* ئافره‌ت له خه‌یالَ و شیعرى (ئه‌دۆنیس)دا كامه‌یه؟
- تۆ ده‌زانیت كه هه‌ردوو جه‌مسه‌رى جیهان، نێرینه‌و مێینه‌یه، به‌ڵام
پالَه‌وانانى جیهان به‌رده‌وام نێرینه‌ن. مێینه جه‌مسه‌رى بنه‌ڕه‌تی ئه‌و
بوونه‌یه، به‌و مانایه جه‌مسه‌رى نێرینه به‌م یه‌كبوونه‌ى نێوان نێرینه‌و مێینه
نه‌بێت، بوونى نییه. ئه‌وه‌ى له مێژووى نووسراوى ئێمه بۆ یه‌كه‌مین جار له
بایه‌خى مێینه هوشیارى كردینه‌وه سۆفیگه‌ره‌كان بوون، به‌تایبه‌تیش محێدین كوڕى
عه‌ره‌بى، كه ده‌لَێت: (بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ به ڕه‌هایى بگات، واته بگاته خواوه‌ند،
پێویسته به مێینه‌دا تێپه‌ڕێت). ئه‌وه‌ش وا ده‌گه‌یه‌نێت كه مێینه ئه‌و
ڕێگایه‌یه كه مرۆڤ به ڕه‌هایى ده‌گه‌یه‌نێت. به‌و پێیه ده‌توانین بلَێین من به
نیسبه‌ت خۆم مێینه ئه‌و ڕێگایه‌یه كه به‌ره‌و خۆم ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ى خۆم
بدۆزمه‌وه، ده‌بێت به ژن‌دا گوزه‌ر بكه‌م، یان له ئافره‌تدا بژیم. چونكه بوون
به پێى بڕواى ئیبن عه‌ره‌بى له‌و گوته‌یدا به‌رجه‌سته ده‌بێت (هه‌ر شوێنێك به
مێینه نه‌كرێت پشتى پىَ نابه‌سترێت). به‌و پێیه خودى پیاو یان نێرینه ده‌بێت به
مێینه موتوربه كرابێت، ده‌بێت مێینه‌یش به شتێكى نێرینه موتوربه كرابێت،
چونكه یه‌كبوونێكى بنه‌ڕه‌تى له نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌دا هه‌یه.
به‌داخه‌وه، ئه‌و یه‌كبوونه لێك جودا كراوه‌ته‌وه‌و وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى
سه‌ربه‌خۆى دوور له پیاوو، به چاوێكى نزمتر ته‌ماشاى ئافره‌ت كراوه. وه‌ك
ئه‌وه‌ى رۆح شوێنى پیاوى گرتبێته‌وه‌و جه‌سته‌یش بووبێته ئافره‌ت. به‌م شێوه‌یه
ئافره‌ت په‌راوێز خراوه‌و، له برى ئه‌وه‌ى وه‌ك پیاو جه‌مسه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى بێت،
بووه‌ته بابه‌تێك و، بگره شتێك له شته‌كان و، وه‌ك شته‌كانى دیكه به‌كار
ده‌هێنرێت.
په‌یوه‌ندیم به ئافره‌ته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كى گه‌ردوونییه، ئه‌گه‌ر سه‌یرى
مرۆڤمان كرد به‌و مانایه‌ى كه جۆرێكه له ئاره‌زووى به‌رده‌وام بۆ ناسینى خۆى له
لایه‌ك و ناسینى جیهان له‌لایه‌كى دیكه‌وه. پێویسته ره‌هه‌ندى مێینه له هزرو
ڕه‌فتاره‌كانیدا جه‌وهه‌رى بێت. به‌مجۆره ئافره‌ت به‌نیسبه‌ت من له جه‌سته
زێتره، له‌وه‌ش زێتره ته‌نها هه‌ر هاوه‌لَى ژیان بێت، ژن بۆ من ئه‌و قوولاییه
ده‌نوێنێت كه هه‌میشه له گێتی و له بووندا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێم، وه‌ك ئه‌وه‌ى
نادیارێكى به‌رجه‌سته بێت. ئه‌و نادیاره به‌رجه‌سته‌یه، هه‌ر به نادیارى
ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام هانت ده‌دات بگه‌ڕێیت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى لێبده‌یت و پێى
بگه‌یت. هه‌ر چه‌نده پێیبگه‌یت یان وات به خه‌یالَ دابێت كه پێیگه‌یشتوویت، بۆت
ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆرت ماوه به جه‌وهه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ى بگه‌یت. به‌مجۆره
له‌ناو خه‌لَكدا (یان به شێوه شه‌عبییه‌كه‌ى) ده‌گوترێت ئافره‌ت تێناگات. ژن به
ماناى قوولا تێناگات، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌و خه‌سلَه‌تانه‌ى كه پێى ده‌گوترێت به‌لَكو
له‌به‌ر سروشتى بوونى و سروشتى ئه‌وه‌ى له دنیادا ده‌ینوێنێت. ئافره‌ت به‌شێكه
له نهێنیى دنیا، كه خۆشبه‌ختانه هه‌ر به نهێنى ده‌مێنێته‌وه. بێنه به‌ر چاوى
خۆت ئه‌گه‌ر ئێمه له باره‌ى ئه‌و جه‌سته‌یه یان مێینه به زانیارى ته‌واوو
كۆتایى گه‌یشتین، ئه‌و كات جیهان كۆتایى ده‌هات. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، نه مرۆڤى
نێر خۆى ده‌ناسێت و، نه مێینه‌یش خۆى ده‌ناسێت. ئه‌وه له‌و هانده‌ره
بنه‌ڕه‌تیانه‌یه كه بوون له بزاڤێكى به‌رده‌وامدا ده‌هێلێته‌وه‌و مرۆڤیش له
ئاره‌زووكردنى دۆزینه‌وه‌ى دنیادا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌و ئاسته تیۆرییه
بنچینه‌یه دابه‌زینه سه‌ر ئاستى ژیان و گوزه‌رانى ڕۆژانه، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت
كه هه‌موو شتێكمان هه‌لَه‌یه.
* بۆچى هه‌تا ئێستا عه‌ره‌ب به چاوى سووك له ژن ده‌ڕوانێت ؟
- له‌و بڕوایه‌دام هۆى سه‌ره‌كى ئه‌وه بۆ ئه‌و رۆشنبیرییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به
چاوێكى سووكه‌وه سه‌یرى ژنى كردووه‌و ته‌نها وه‌ك به‌رهه‌مێك بۆ زاوزێ كردن
ده‌یبینىَ. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر شتێك كه په‌یوه‌ندى به ئافره‌ته‌وه‌یه به شتێكى
شێواو یان شوێنى گوناه ده‌ژمێردرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى جه‌سته‌ى ئافره‌ت هۆكارى گوناه و
شوێنى ئه‌و گوناهه بێت. من خۆم سه‌رم له به‌رده‌وامبوونى ئه‌م جۆره ڕوانینه سوڕ
ده‌مێنێت و ده‌پرسم: ئه‌گه‌ر بێت و به ڕاستى ژن شوێنى گوناه بێت ئه‌دى چۆن
پێغه‌مبه‌رو پیاوى پیرۆز‌و مه‌زنى لىَ له‌دایك بووه. كه‌واته ده‌بىَ له‌چوارچێوه‌ى
ئافره‌ته‌وه چاو به رۆشنبیرییه‌كه‌ماندا بخشێنرێته‌وه، نه‌ك ته‌نها له ڕووى
تیۆره‌وه، به‌لَكو له ڕووى پره‌كتیكیشه‌وه.
له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌گه‌ر ڕووح هه‌بێت، ئه‌وه له جه‌سته‌و شانه‌یه‌ك له
شانه‌كانى جه‌سته‌وه ده‌ست پێده‌كات، بۆیه پێویسته چه‌مكى گوناه كۆتایى پێ بێت.
جه‌سته‌ى ژن شوێنى گوناه نییه، به‌لَكو شوێنى كه‌شفكردنى بوونه. په‌یوه‌ندى
جه‌سته‌یى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه كه له پرسه‌كانى ئاره‌زوو و ئالَوش و سێكس
تێده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌رچى ئالَوش و سێكس به‌شێكى بنه‌ڕه‌تى جه‌سته‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش تێڕوانینى من له‌م باره‌یه‌وه، به‌ته‌واوى له‌گه‌ڵ تێڕوانینى باو نێودژ
ده‌كه‌وێته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه كاتێك له‌باره‌ى ئافره‌ته‌وه ده‌نووسم
ئه‌وه له‌باره‌ى ئافره‌تێكى دیارى كراوه‌وه نانووسم به‌لَكو له‌باره‌ى ماناى
ئافره‌ته‌وه ده‌نوووسم، به‌ڵام ئه‌و مانایه له هه‌مان كاتدا له ئه‌زموونى
زیندووه‌وه هه‌نگاو هه‌لَدێنێت، له‌گه‌لا ئافره‌تێكى دیاریكراودا به‌رجه‌سته‌یه.
بۆیه ئه‌و ره‌هه‌نده كه‌ونییه به‌و ئافره‌ته دیاریكراوه ده‌به‌خشم، بۆ ئه‌وه‌ى
په‌تاى ئه‌وه‌ى له نه‌سته‌وه بیرى لىَ ده‌كه‌مه‌وه، بلاو بكه‌مه‌وه، ئه‌وه
هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌ینووسم له‌سه‌ر ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه دامه‌زراوه‌و، له‌و
مێیایه‌تییه‌وه هه‌لَقولاوه. ژن له هه‌موو شیعره‌كانمدا ئاماده‌یه، بگره هه‌تا
ئه‌گه‌ر ناویشى نه‌هێنم. وه‌ك هه‌وا وایه، وه‌ك خودێكى گه‌ردوونى، خراوه‌ته نێو
هه‌موو شیعر‌و نووسینه‌كانمه‌وه.
* به‌ره‌و حه‌فتا سالَى هه‌نگاو ده‌نێیت و كه‌چى به‌و تێگه‌یشتنه‌وه به دواى
ئافره‌تدا ده‌گه‌ڕێیت، ئایا گه‌ڕان به‌دواى ئافره‌ت په‌یوه‌ندى به ته‌مه‌نه‌وه
نییه؟
- ئافره‌ت به‌و مانایه خۆشه‌ویستیش ده‌گه‌یه‌نێت، خۆشه‌ویستیش په‌یوه‌ندى به
ته‌مه‌نه‌وه نییه. ته‌مه‌نى زه‌مه‌نى كارى تێناكات و به‌هایه‌كى ئه‌وتۆى نییه،
ئینجا لێره‌دا چه‌ند شتێكى ده‌روونى هه‌ن كه له‌و خۆشه‌ویستییه‌دا یارمه‌تى
ئافره‌ت ده‌ده‌ن: بۆ نموونه ئافره‌ت هه‌ن باوكه‌كانى خۆیان خۆش ده‌وێت،
ئافره‌تانێك هه‌ن له دۆسته‌كانیاندا به دواى مندالَه‌كانیاندا ده‌گه‌ڕێن.
نه هیچ سنوورێك ده‌بێته ڕێگرو، نه ته‌مه‌نیش سنوورى هه‌یه، ده‌شىَ بگوترێت
په‌یوه‌ست بوون به جه‌سته‌وه یان په‌یوه‌ندیكردن به جه‌سته كۆتایى دێت، چونكه
په‌یوه‌ندى به جه‌سته هه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌كى سێكسیانه نییه، چونكه
كرده‌ى خۆشه‌ویستى ده‌شێ له قوولاییدا بێت، وه‌ك ترۆپكى په‌یوه‌ندییه‌كى
هه‌مه‌جۆرو ئالَۆزى نێوان دوو كه‌س، ده‌بىَ له هه‌موو حالَه‌ته‌كاندا ته‌ماشاى
كرده‌ى دیاریكراوى سێكسى بكرێت، نه‌ك به‌و سیفه‌ته‌ى كۆى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌خۆ
ده‌گرێت و بنه‌ماى هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانه، به‌لَكو وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌شێكه له
په‌یوه‌ندییه‌كى گه‌ردوونى جیا نه‌كراوه‌ى نێوان دوو كه‌س.
*رات به‌رامبه‌ر به شیعره‌كانى هه‌نووكه‌ى عه‌ره‌ب چییه، كه به شێوه‌یه‌كى
غه‌ریزى رووكارئامێز ژن وه‌رده‌گرىَ؟
- ئه‌وه بۆ نه‌زانینى هه‌ردوو لا ده‌گه‌ڕێته‌وه. نه پیاو جه‌سته‌ى ژن ده‌ناسێت،
چونكه خودى ژن ناناسێت، نه ئافره‌ت جه‌سته‌ى پیاو ده‌ناسێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خودى
پیاو ناناسێت. لێره‌دا ڕوانینێكى رۆشنبیریى باو هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه
ڕه‌گه‌ز له كرده‌ى سێكسییدا چڕ ده‌كاته‌وه. ئه‌وه ڕوانینێكى خراپه. من هه‌رگیز
دژى كرده‌ى سێكسى نیم، به پێچه‌وانه‌وه. به‌ڵام سێكس به‌بىَ دۆستایه‌تى یان
ناسینێكى قوولا، هیچ به‌هایه‌كى نییه، واته ده‌بێته سێكسێكى ئاژه‌لَیانه‌و
ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى جیهانى مرۆییه‌وه. بۆیه دۆستایه‌تى نێوان دوو هاوبه‌ش،
بناغه‌ى په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى و پێوه‌رى سێكسییانه‌یانه‌ى له‌خۆدا هه‌لَگرتووه.
به‌ڵام به داخه‌وه، ئێستا ئه‌وه چه‌سپاو نییه، بۆیه زۆر به كه‌مى دوو كه‌س
ده‌بینیت به‌وپه‌ڕى قوولَییه‌وه به خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین. هه‌میشه كێشه
هه‌یه، به‌رده‌وام یه‌كێك ده‌كه‌وێته ژێر ڕكێف و كۆنترۆلَى ئه‌وه‌ى دیكه‌وه،
یه‌كسانى له‌گۆڕىَ نییه، دادوه‌رى له نێوان هه‌ردوو جه‌سته‌دا نییه، هه‌میشه
سته‌ملێكراو له‌و بابه‌ته‌دا ژنه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به چه‌ند هۆكارێكى
رۆشنبیرییه‌وه هه‌یه. له‌به‌ر هه‌ندىَ هه‌موو بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كانى
ئافره‌تانم خۆش ده‌وێت، به‌ڵام تا پیاو ئازاد نه‌بێت، ئافره‌ت ئازاد نابێت. له‌و
بڕوایه‌شدام كۆیله‌كراوى بنه‌ڕه‌تى خودى ئافره‌ت نییه (به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى
خه‌لَك پێیوایه) چونكه كۆیله‌ى ڕاسته‌قینه له كۆمه‌لَى عه‌ره‌بیدا پیاوه،
چه‌وسێنه‌رى گه‌وره‌ش خودى كۆیله‌كه‌یه. كه‌سى ئازاد، كه‌س ناچه‌وسێنێته‌وه،
كه‌سى ئازاد، خه‌لَك ئازاد ده‌كات. بۆیه دۆخى ئافره‌ت له كۆمه‌لَى عه‌ره‌بیدا
پاشكۆى ئه‌و كۆیلایه‌تییه قوولَه‌یه كه پیاوى تێیدا ده‌ژیت. كاتێك پیاو له كۆت
و زنجیره‌كانى ڕزگارى ده‌بێت، ئه‌و كاته ئیتر ئۆتۆماتیكیانه ئافره‌ت ئازاد
ده‌بێت. ده‌بىَ ئافره‌ت له تێكۆشانى مه‌زنى ئازادبوونیدا بیر له‌وه بكاته‌وه كه
به ته‌نیا ناتوانێت ئازاد بێت، به‌لَكو ده‌بىَ كار بۆ ئازادكردنى پیاویش بكات.
* ئایا ئه‌دۆنیس له ژیانیدا ئافره‌تى زۆرى خۆش ویستووه؟
- به‌لَىَ ئافره‌تى زۆرم خۆش ویستووه‌و هه‌تا ئێستاش خۆشه‌ویستى ده‌كه‌م. به‌شێكى
یاخیبوونى گشتیم له‌و رۆشنبیرییه‌ى بۆمان ماوه‌ته‌وه یاخیبوونمه له ڕوانین، له
ئاستى په‌یوه‌ندى به ئافره‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى وه‌ك پیاو بۆ خۆم ڕێى پێده‌ده‌م
بۆ هاوبه‌شه مێیه‌كه‌شم ڕێى پێده‌ده‌م.
* تۆ به جیهانێكى مێینه‌و به خۆشه‌ویستییه‌كى زۆرى دایك و هاوسه‌رو هه‌ر دوو
كچه‌كه‌ت ده‌وردراویت، له نێوانیاندا هه‌ست به‌چى ده‌كه‌یت؟
- به‌گشتى دنیاى من دنیایه‌كى مێئامێزه‌و منیش خه‌سلَه‌تگه‌لێكى مێیاتیم تێدایه،
به‌وه‌ش زۆر دلَشادم. كه له ناویاندا ده‌بم وه‌ك ئه‌وه وایه له به‌هه‌شتى سه‌ر
ڕووى زه‌میندا بم، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه چه‌ند برایه‌كم هه‌یه. ته‌نانه‌ت به‌هه‌شتیش
كێشه‌ى خۆى هه‌یه، به‌ڵام له خۆشبه‌ختانه به‌هه‌شتیش كێشه‌ى خۆى هه‌یه ئه‌گینا
ڕۆتینیانه ده‌بوو، بێزارى لىَ ده‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌م كێشانه بۆ زانیارى
زۆرتر‌و، بۆ زۆرتر په‌رده له‌سه‌رلادان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ لایه‌نى
پۆزه‌تیڤانه ده‌گۆڕێن. ئاسووده‌یى له خۆشه‌ویستیدا نییه، خۆشه‌ویستى جۆره
تێكۆشان و كۆشش و دۆزینه‌وه‌یه‌كه، هه‌موو ئه‌وه‌ش جۆره ماندووبوونێكى تێدایه،
ئاسووده‌یى گه‌لۆرانه نه‌خۆشییه. من حه‌ز له ئاسووده‌یى گه‌لۆرانه ناكه‌م، حه‌ز
له‌و ئاسووده‌ییه ده‌كه‌م كه تێكه‌لا به پرسیاركردن و، تێكه‌لا به كه‌مێك
كێشه‌و، تێكه‌لا به كارلێككردن بێت، بۆ ئه‌وه مرۆڤ وریا‌و بزێو بێت. دایكم نه
ده‌توانێت بنووسَیت نه ده‌توانێت بخوێنێته‌وه، ئێستا ته‌مه‌نى به سىَ یان چوار
سالَ له سه‌ده‌یه‌ك تێپه‌ڕاندووه‌و، په‌یوه‌ندیم به دایكمه‌وه وه‌ك
په‌یوه‌ندیمه به سروشت. ناتوانم ده‌مه‌ته‌قێى له‌گه‌لا بكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
وه‌ك گوتم نه‌خوێنده‌واره. ئه‌و خانمه جوتیاره، ژنه جوتیارێكه هه‌ر هه‌موو
شته‌كانى سروشتى تێدایه، واته له هه‌مان كاتدا به چیا‌و ده‌ریاو دۆلا و دارستان
و تاكه دره‌ختێك و پێده‌شتێكى بىَ سنوور و كێلَگه‌یه‌كى به‌رینى ده‌زانم، به‌لاى
منه‌وه دایكم ئه‌و سروشته‌یه كه گه‌شتى تێدا ده‌كه‌م و، به‌پێى كه‌ش و
وه‌رزه‌كانى منیش ده‌گۆڕێم. ئه‌و زێتر به‌رجه‌سته‌بوونێكى ڕاسته‌قینه‌ى سروشته،
نه‌ك عه‌قلَ و ڕوانین و لێ وردبوونه‌وه.
* پێتوایه رۆشنبیرى خۆرئاوا له تێڕوانینى بۆ ئافره‌ت گه‌یشتبێته چاره‌سه‌رێك؟
- نا هه‌رگیز. له بیرت نه‌چێت رۆشنبیریى مه‌سیحییه‌تیش به‌چاوى سووكه‌وه ته‌ماشاى
جه‌سته‌ى كردووه كه هیماى گوناهه. ژن له خۆرئاوا، له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى
هاوسه‌رێتی هه‌ستى به‌وه كردووه یان ده‌ستى به‌وه كردووه كه هه‌ست بكات
ئازاده‌و ده‌توانێت ئه‌و كه‌سه‌ى خۆش بوێت كه خۆشى ده‌وێت. به‌ڵام هێشتا كێشه‌ى
گه‌وره له بونیادی بنه‌ڕه‌تى كومه‌لَگه‌كانى خۆرئاوادا هه‌یه. واتا هێشتا به
سووكى ته‌ماشاكردنى جه‌سته له ئارادایه‌و كێشه‌ش ده‌خولقێنێت، به‌ڵام
په‌ره‌سه‌ندنی یاسا له خۆرئاوا ئه‌و كێشانه‌ى داپۆشیوه. مافى یاسایى ته‌واوى به
ئافره‌ت داوه، به‌ڵام شت له‌ودیوى یاساوه هه‌یه، لێره‌دا ژیانى كۆمه‌لایه‌تى
ڕۆژانه له‌ئارادایه، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكى دیكه‌یه. هه‌موو ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى
ئافره‌تى فه‌ره‌نسییه‌وه بلاو ده‌كرێته‌وه، كه ده‌رچوو و ئازاده، پێموایه
وێنه‌یه‌كى هه‌لَه‌یه. چونكه ئافره‌تى فه‌ره‌نسى له ناخى خۆیدا هه‌تا ئێستا
خۆپارێزه.
* ڕات چییه كاتێك ده‌گوترێت (نزار قه‌بانى) شاعیرى ئافره‌ته؟
- نزار قه‌بانى هاوڕىَ و خۆشه‌ویستمه. ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه ژیاوین، من ڕێزى
ئه‌زموونه‌كه‌ى ده‌گرم و، له‌و بڕوایه‌دام كه شاعیرێكى گه‌وره‌یه، به‌ڵام
سه‌یركردنى بۆ ئافره‌ت به په‌سه‌ند دانانێم، چونكه ڕوالَه‌تییانه یارمه‌تى
ئافره‌تى داوه بۆ ئه‌وه‌ى له كۆت و ته‌گه‌ره‌كان ڕزگارى بێت و، واى لێكردووه به
پێى ئاره‌زووى ئه‌و بایه‌خ به جه‌سته‌ى خۆى بدات، به‌ڵام خۆى له ریشه
قوولَه‌كانى مه‌سه‌له‌ى ئازادبوون نه‌داوه. ئازادبوون ده‌بىَ له ئازادبوونى خود‌و
ئازادبوونى ناوه‌وه ده‌ست پىَ بكات، كه ئازادبوونى هزرو چه‌مكه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
(نزار) له‌و هه‌نگاوانه‌ى كه ده‌ستى پىَ كردووه ئه‌گه‌رچى گرنگن به‌ڵام دوور
نه‌ڕۆیشتووه.
* ئایا ئه‌وه كه‌موكوڕییه‌و بۆ هوشیارى یان رۆشنبیریى باوى عه‌ره‌ب
ده‌گه‌ڕێته‌وه،؟
- نازانم. چه‌ند مه‌رجێكى كۆمه‌لایه‌تى هه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاكیش هه‌ر چه‌نده
یاخى بێت به كۆمه‌لَه‌كه‌یه‌وه مه‌رجداره. لێره‌دا كۆمه‌لَگه هه‌یه بونیادى
دواكه‌وتووانه‌یه، یان پێشكه‌وتوو نییه، یان كه‌لله‌ڕه‌قه، له كۆمه‌لَگه‌ى وادا
شاعیر به‌وه‌ى یاخیگه‌ره یان ئافره‌تێكى یاخیگه‌ر ده‌بىَ باجى یاخیبوونه‌كه‌ى بدات
، تا ئازادى تاكه كه‌س به‌دى نه‌یه‌ت، كۆمه‌لا ئازاد‌و ڕزگار نابێت. هه‌روه‌ها
ده‌بىَ كۆمه‌لَ ئازاد بێت، نه‌ك كه‌سى ئازادبوو به لاى كۆمه‌لَگه‌وه به چاوێكى
وا ته‌ماشا بكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى گوناهێكى كردبێت و ئیتر هه‌ر ده‌بىَ باجى ئه‌و
گوناهه بداته‌وه. بۆیه هیوادارین بیركردنه‌وه‌كانمان له‌باره‌ى ئازادبوونه‌وه
بۆ هه‌موو چینه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان بگوێزینه‌وه. ته‌واوى كۆمه‌لَگه ئازاد ده‌بێت
به‌ڵام هه‌ر ته‌نها به بیركردنه‌وه‌ى خۆى نا، به‌لَكو به ده‌زگاكانیه‌وه،
دامه‌زراندنى ده‌زگاى یاسایى و كۆمه‌لایه‌تى ئازادیى تاكه كه‌سى ده‌پارێزێت و له
ئامێز ده‌گرێت.
* به ڕاى تۆ كام له شاعیرانى كۆن وێنه‌یه‌كى بێخه‌وشى ئافره‌تى خستووه‌ته ڕوو؟
- ده‌زانیت شاعیرانى كۆن به سه‌یركردنێكى دلبه‌رانه ده‌یانڕوانییه ئافره‌ت.
شاعیرى عه‌ره‌ب ئافره‌تى داگیرده‌كردو شانازى به‌و داگیركردنه‌وه‌وه ده‌كردو، به‌و
عه‌قلَییه‌ته داگیركارییه سه‌ركه‌وتووه‌وه له‌سه‌ر ژنى ده‌نووسى. به‌و واتایه
شیعرى جوان هه‌یه. شاعیرانێك هه‌ن له باره‌ى ئافره‌ته‌وه نووسیویانه به‌وه‌ى
قه‌لایه‌كه‌و شاعیر ده‌یه‌وێت هه‌لَكوتێته سه‌رى و بیكاته‌وه‌و شووره‌كانى
بڕووخێنێت بۆ ئه‌وه‌ى پێى بگات. بۆیه شیعرى عه‌ره‌بى به‌و دوو ئاراسته، یان
ئه‌وه‌تا داگیرى كرد‌و له‌و داگیركارییه‌یدا سه‌ركه‌وتنى به ده‌ست هێناوه‌و ئیتر
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه وه‌سف ده‌كات، یان به‌ره‌و كردنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌لایه هه‌نگاو
ده‌نێت و، ئازار ده‌چێژێت و سكالا ده‌كات، ڕه‌نگه نه‌گات یان تۆزێك بگات. لێره
له شیعرى عه‌ره‌بیدا ژن وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى ئازاد وێنه‌ى نه‌كێشراوه، به‌لَكو به
پێچه‌وانه‌وه ئافره‌ت بۆ خۆى ئه‌و وێنه‌یه ده‌به‌خشێت، ئه‌وه ئافره‌ته كه
وێنه‌یه‌كى ئازاد سه‌باره‌ت به خۆى ده‌خاته‌ڕوو، بۆ نموونه، ولاده‌ى كچى
موسته‌كفى ده‌لَێت:
امكن عاشقي من صحن خدي
و اعطي قبلتي من یشتهیها
ئه‌وه ژنه كه ته‌عبیر له خۆى ده‌كات. ئافره‌تانى عه‌ره‌ب پێش ئیسلام به خۆیان
مێردى خۆیان هه‌لَده‌بژاردو مێردیان ده‌كردو پیاویان هه‌لَده‌بژارد، هه‌ر به
خۆشیان پیاویان ته‌لاق ده‌دا. ئافره‌تێكى ناودار هه‌یه چل جار مێردى كردووه، كه‌س
پێى نه‌گوتووه ئافره‌تێكى داوێن پیسه، كه‌سیش هه‌رگیز ڕه‌خنه‌ى لىَ نه‌گرتووه.
به‌لَكو ده‌یانگوت ئه‌وه مافی خۆیه‌تى. كه‌واته وێنه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى ژنانى ئازاد،
لاى ژنانى عه‌ره‌ب ده‌بینین ، پتر له‌وه‌ى لاى پیاوانى عه‌ره‌ب بیبینین.
سه‌رچاوه:
سایتى (منبر الحوار و الابداع) له ڕۆژى 10/5/2006 تۆمار كراوه، به‌ڵام ئه‌سلَى
ئه‌و چاوپێكه‌وتنه له لایه‌ن (شاكر نوورى) بۆ رۆژنامه‌ى ( الشرق الاوسط)
سازدراوه‌و من لێره‌دا ته‌نها ناونیشانى سه‌ره‌كیم گۆڕیووه..