تـکــــــا... !

ئەبوبەکر على


لەوڵاتێکا خۆشم ئەوێى
گردۆڵکە و چیاکانیشى
کە ئێستا
لەسەرێکى تاشراو ئەچن
بێ نزارن
هى ئێمە نین
هى پایتەخت و،
ژنەکانى سەرکۆمارن..
دەسا گەورەم!
هۆ ئەو کچەى
سێبەرەکەشم ئەیەوێى
گەر خۆشت ئەوێم
مەهێڵە قەت..
خۆشم بوێى!..
 

1990


لەدیوانى(ئەو شەوانەى لەپرچەکانت رەشترن)ى ئەبوبەکر على یەوە.