بێده‌نگی و کۆکوژیی
ئاماده‌كردنی حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش
ئه‌م گفتوگۆیه یه‌کێکه له گفتوگۆیه‌کانی کتێبی ( بێده‌نگیی و
کۆکوژی*).
کتێبی بێده‌نگیی و کۆکوژیی کۆمه‌ڵێک گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسه‌رو ڕۆشنبیرێک دا
بۆ قسه‌کردن ده‌رباره‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال،
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش.
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح
ئه‌و گه‌له‌ی ئاگایه‌کی ته‌واوی له ورده‌کارێکانی مێژووی خۆی
نه‌بێت ، به ده‌یه‌ها جاری تر به ده‌موچاوی تر و فۆڕمی تره‌وه تووشی
ده‌بێته‌وه.
کاری گرنگ بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ بده‌ین که ئه‌و کاره‌ساته دووباره
نه‌بێته‌وه .ئه‌مه‌ش کارێکی زۆری ده‌وێت و ئه‌وه‌ی تا ئێستاش کراوه زۆر که‌مه .
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح
پرسیار: ئه‌گه‌ر بهاتایه ئه‌نفال له وڵاتێکی ئیسلامی‌دا ڕووینه‌دایه و هه‌روه‌ها
مانایه‌کی ئیسلامیشی پێ نه‌درایه ، پێتانوایه ئه‌نفال بتوانرایه نوقمی
بێده‌نگییه‌کی وا بکرێ، هه‌م له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ وه، تا ده‌گاته هه‌موو
وڵاته ئیسلامییه‌کانی دنیا، ئه‌وسا وڵاتانی ئه‌وروپاش ؟
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئێمه به وردی له سیاسه‌ت و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ورد بینه‌وه، به ڕونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که بێده‌نگ بوون
له تاوانێکی وا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه که له وڵاتێکی ئیسلامی‌دا ڕووی داوه
یان ئه‌وروپی ، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به کۆی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌وه هه‌یه که
زلهێزه‌کانی دونیا به هه‌ندێ وڵاتی تره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه،له پێش
هه‌مووشیانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سه‌ربازی .
ئه‌و کاته‌ی که ئه‌نفال ڕووی دا ، له 1988 دا ، رژێمی به‌عس هێزێکی گه‌وره بوو
له ناوچه‌ی خۆره‌ڵاتدا ، دوو سێ وڵاتی به‌خێو ده‌کرد ،ئه‌مه جگه له به‌خێوکردنی
چه‌نده‌ها گروپی سیاسی جیاواز جیاواز .وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند که زلهێزه‌کان
چه‌کی زۆریان پێ فرۆشتبوو، بازارێک بوو بۆ ساغکردنه‌وه‌ی چه‌کی کۆن و پێداویستی
سه‌ربازی تر که ئه‌و وڵاتانه ده‌یانوویست مه‌غزه‌نه‌کانی خۆیان پاک بکه‌نه‌وه
لێی .باشترین شوێنیش عیراق بوو .که به په‌یوه‌ندییه‌کی چڕه‌وه مێشک و گیرفانی
به‌و مه‌غزه‌نانه‌وه به‌سترابووه‌وه.
وڵاتێک بوو چه‌کی له دانیشتووانی خۆشتر ده‌ویست،پیاوانێکی دروست کردبوو که
له‌گه‌ڵ چه‌کدا ژیانیان زیاتر بردبووه سه‌ر وه‌ک له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌کانیاندا .
تاوانی ئه‌نفال جینۆسایده و جینۆسایدیش له شوێنی تر ڕووی داوه و بێده‌نگیشی لێ
کراوه‌و هه‌تا ئێستاش ده‌کرێ، قسه‌کردن و بێده‌نگی ته‌نها په‌یوه‌ندی به گۆڕانی
ڕاگری هێزه‌کانه‌وه هه‌یه ،لێره‌وه ته‌نها قسه کردنێک ده‌شێ بکرێ ،قسه کردنه
له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و نا موڕاڵیی له سیاسه‌تدا . له ئه‌نفالدا بێده‌نگییه‌کان
ده‌مووچاوی جیاوازیان هه‌بوو ،بۆ زلهێزه‌کان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی ئابووری له پێش
هه‌موو شتێکه‌وه بوو ،لای وڵاتانی عه‌ره‌ب که لایان عیراق سومبولی نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب بوو ،بێده‌نگییه‌که‌یان له‌وێدا خۆی مات دابوو.
ته‌نانه‌ت ڕۆشنبیرێکی وه‌ک ( ئێدوارد سه‌عید ) که ئه‌و کاته له ڕۆژنامه‌ی ( حیاة
) و ( کرمل) دا ده‌ینووسی نه‌یتوانی پارێزگاری له ویژدانی پاکی خۆی بکات و خۆی له
هێرشی ئه‌نفال له سه‌ره‌تادا به بێ‌ئاگا دایه قه‌ڵه‌م.وڵاته ئیسلامییه‌کانیش به
مافێکی ڕه‌وای ڕژێمی به‌عسیان ده‌زانی .عه‌ره‌به‌کان سه‌داممیان وه‌ک پاڵه‌وانێک
سه‌یر ده‌کرد که ده‌توانێ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب یه‌ک بخات و دژی داگیرکه‌ران بجه‌نگێ
،وڵاته ئیسلامییه‌کانیش ئه‌ویان وه‌ک سومبۆلێک ده‌بینی که دژی کافران له
شه‌ڕدایه ، بۆیه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕه‌خنه‌ی لێ بگیرێت .کوردیش له‌م
هاوکێشه‌یه‌دا نه قورساییه‌کی ئابووری هه‌بوو ،نه قورساییه‌کی سیاسی ،له
جوگرافیایه‌کدا له سێ لاوه ئابڵووقه دراو، هه‌موو ئه‌و هۆیانه وایان کرد که
ویژدانێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و کاته‌ی ئه‌نفال نه‌مێنێته‌وه.
هه‌ر بۆ نموونه گه‌ر باسی ئه‌و ویژدانه دۆڕاوه بکه‌م و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
به نموونه بێنمه‌وه ، که ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێران ئه‌وسا له‌گه‌ڵ
عیراقدا له‌شه‌ڕدا بوو بۆیه هه‌ر زوو ئاشکرا بوو ،بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئێران
وه‌ک پڕووپاگه‌نده‌یه‌کی شه‌ڕ به‌کاری بێنێت .
هه‌رئه‌وسا کاسێتێکی ڤیدیۆییان بۆ ته‌له‌فیزیۆنی سویدی هێنا بۆ په‌خش کردنه‌وه
.به‌ڵام تا ئه‌و کاته هیچ یه‌کێک له زلهێزه‌کان سه‌رزه‌نیشتی ئه‌و هێرشه‌یان
نه‌کردبوو ،بۆیه بۆ په‌خش کردنه‌وه‌ی پاساویان هێنایه‌وه که گوایه پرۆگرامێکی
زۆریان لا که‌ڵه‌که بووه‌و کاتی پێنج خۆله‌کیشیان نییه.که‌چی هه‌ر بۆ شه‌وه‌که‌ی
پرۆگرامێکی نیو سه‌عاتییان له‌سه‌ر ڕزگارکردنی پشیله‌یه‌ک په‌خش کرده‌وه.
هه‌فته‌ی پێشوو له یادی بیست ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا ( هانس بلیکس) که نوێنه‌ری
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان بوو بۆ له‌ناوبردنی چه‌کی ئه‌تۆمی عیراق، به ئاشکرا وتی
که( به ئاسانی ده‌توانرا کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ڕوونه‌دا ، ته‌نها
چاوسوورکردنه‌وه‌یه‌ک له زلهێره‌کانه‌وه، یان له وڵاتێکی گه‌وره‌ی
ئه‌وروپییه‌وه به‌سبوو بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس ئه‌و کاره‌ساته نه‌کات).به‌ڵام
که‌سیان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو بێنه قسه.بۆ ئه‌نفالیش
به‌هه‌مان شێوه ده‌تواندرا ڕابگیرێ.بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ به موڕاڵی خۆیاندا بچنه‌وه.
پرسیار: ئه‌و هۆکارانه چین که
ئه‌نفال له هوشیارییه‌کی سیاسی ساده‌وه که ته‌نها له یادکردنه‌وه‌ی
سه‌رپێییانه‌ی ساڵانه‌دا قه‌تیس بووه ده‌گوازێته‌وه بۆ هوشیارییه‌کی کولتووری،
له‌و بێده‌نگییه‌ی که خاوه‌نی قسه نییه،ده‌گوازێته‌وه بۆ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک به
ده‌نگی به‌رز. هه‌روه‌ها ئه‌م بێده‌نگییه چه‌ند په‌یوه‌ندی به کورد خۆیه‌وه
هه‌یه،هه‌م له ئاستی به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ ئه‌نفال و هه‌م له ئاستی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆیدا ؟
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: به داخه‌وه ئه‌نفال نه‌بووه به
هوشیارییه‌کی کولتووری و له یادکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رپییانه که ساڵی جارێ
پێشوازییه‌کی چاوته‌ڕانه‌ی لێ ده‌کرێ هیچی تر نییه ، له کوردستان و له
ده‌ره‌وه‌ش هه‌ر وایه ، پرسه‌کۆڕێک و دوو سێ وتاری به‌سۆز و چه‌ند شیعرێکی کرچ و
کاڵ ،ئیدی خواحافیز تا ساڵێکی تر .
تۆ گه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌کت به ده‌نگی به‌رز ده‌وێت ،ده‌بێ ئیشی جدی بۆ
بکه‌یت،ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی ته‌واوی به کورد و حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه‌کانه‌وه
هه‌یه ، دوایی به ڕۆشنبیره‌کانییه‌وه ،ئێمه هه‌موومان که‌مته‌رخه‌مین له ئاست
ئه‌و نه‌کردنه به هوشیارییه‌کی کولتووری .له پێش هه‌موو شتێکدا ده‌بێ ئێمه
حورمه‌ت بۆ مرۆڤی خۆمان بگه‌ڕێنینه‌وه، ده‌بێ نرخی مرۆڤ له‌و ئاسته نزمه‌ی که
هه‌یه‌تی به‌ره به‌ره به‌رز بکه‌ینه‌وه، ئێمه ده‌بێ
دونیایه‌ک شت بگۆڕین ، ئێمه ناتوانین له لایه‌ک ئه‌نفال بکه‌ینه هوشیارییه‌کی
کولتووری و له‌ولاوه دیموکراتیی ڕاسته‌قینه‌مان نه‌بێ ،ناتوانین له لایه‌ک به
ویژدانێکی پاکه‌وه هه‌ڵه‌بجه له تراژیدیایه‌کی پڕ فرمێسکه‌وه‌وه بگوازینه‌وه
بۆ تراژیدیایه‌ک له ناو هوشیاریدا و له‌لایه‌کی تره‌وه چاو له گه‌نده‌ڵیی بپۆشین
.بۆ ئه‌مه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه‌کان لێپرسراوی یه‌که‌من و زۆربه‌ی کاره‌کان
له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه ،من له سه‌فه‌ری ئه‌م جاره‌مدا بۆ کوردستان گه‌نجانێکم
بینی که ئاگایان له ئه‌نفال نییه و هه‌ڵه‌بجه‌ش ته‌نها یادگارێکی ڕه‌شه و ڕووی
داوه و ته‌واو .ئه‌و گه‌له‌ی ئاگایه‌کی ته‌واوی له ورده‌کارێکانی مێژووی خۆی
نه‌بێت ، به ده‌یه‌ها جاری تر به ده‌موچاوی تر و فۆڕمی تره‌وه تووشی
ده‌بێته‌وه.
لای ئێمه ئه‌م شار ئاگای له شاری ته‌نیشتی نییه ،له هه‌ڵه‌بجه خۆپێشاندان
ده‌کرێ و داوای
ماف ده‌کرێ و له شاری تر پشتگیری لێ ناکرێ ، له سله‌یمانی به هه‌زاره‌ها له‌به‌ر
شتێکی گرنگ دێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و له شاری تر ده‌ڵێن ئه‌وه په‌یوه‌ندی به
خۆیانه‌وه هه‌یه.ئێمه گه‌ر میلله‌تێکین ،هه‌ر ته‌نها مێژوویه‌ک و جوگرافیا و
زمان نامانکات به گه‌ل هه‌رچه‌نده خه‌ریکه زمانه‌که‌شمان وه‌ک خۆمان په‌رت
په‌رت ده‌بێ و به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زمانێکی ستاندا‌رت
به پێوانه‌ی مێژووییه‌تی بۆ زمان ، به‌ڵکو ئێمه بۆ هه‌ست کردنێکی هاوبه‌ش به
ئازاره‌کانی یه‌کتر پێویستمان به خه‌ونێکی هاوبه‌شیش هه‌یه که‌پێکمانه‌وه
ببه‌ستێته‌وه، ته‌نها به‌مانه گه‌لێکمان ده‌بێ که پایه‌یه‌کی پته‌وی ده‌بیت
.ئێمه له‌و
جوگرافیا گه‌مارۆدراوه‌ی تیای ده‌ژین تاکه گه‌رانتییه‌کمانه که به برینداری و
کۆیله‌ێتییه‌وه نه‌ژینه‌وه .
به درێژایی مێژووی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عیراق ،هه‌رێمی ئێمه به زۆر لکێندرا
پێوه‌یی و له‌وێوه حوکم ده‌کرێین ،ئێستا ئێمه له هه‌رێمه‌که‌ی خۆماندا که
نه‌خشه‌که‌ی ساڵ به ساڵ بچووکتر ده‌بێته‌وه سووکه حوکمێکمان به ده‌سته‌وه‌یه
هی ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی ناوه‌ندی لاوازه و گرفتی گه‌وره گه‌وره له بونیادیدا
هه‌یه، هه‌چ کاتێ گرفته‌کانی چاره‌سه‌رکران زۆر شت ده‌گؤردرێن و له‌ده‌ستمان
نامێننه‌وه گه‌ر به‌زووترین کات زمانێکی ستاندارتی نووسینی هاوبه‌ش و خه‌ونێکی
هاوبه‌ش وهاوڵاتیانی سه‌ربه‌ست وکردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی و بودجه ێکی
هاوبه‌ش و سوپایه‌کی هاوبه‌ش وبه بێلایه‌ن کردنی ته‌له‌فیزیۆن وسه‌ربه‌ستی ته‌واوی
مێدیا و چه‌ند حیزبێکی ئۆپۆزۆسیۆنی ڕاسته‌قینه نه‌بێته کارێکی هاوبه‌شی هه‌موان ،
من ناڵێم با هه‌ر به‌یانی هه‌موومان ببینه مرۆڤێکی دیموکرات ، چونکه داواکردنی
ئه‌وه هه‌روا ئاسان نییه ،به‌ڵام هیچ نه‌بێ هه‌وڵ بده‌ین تا مێژوو خۆی دووباره
نه‌کردۆته‌وه و ئێمه‌ش له فرمێسک زیاتر پێمان نابێت بۆ دیاڵۆگمان له‌گه‌ڵ دونیادا
. گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه پێکه‌وه نه‌که‌ین قه‌ت ناتوانین بۆ نموونه ئه‌نفال
بکه‌ینه هوشیارییه‌کی کولتووری.
پرسیار : ئه‌و پێشنیاره تایبه‌تییانه‌ی ئێوه چین بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌نفال وه‌ک کاره‌ساتێکی سیاسی مێژوویی له یاده‌وه‌ری ئینسانی کوردا به
چه‌شنێک بمێنێته‌وه که هه‌میشه جێی ئاوڕدانه‌وه و قسه‌کردن بێت له سه‌ری له
لایه‌ن ئه‌و نه‌وانه‌ی که له دوواڕۆژی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دان ؟
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح : له وه‌ڵامدانه‌وه‌مدا بۆ پرسیاری دووه‌م
،زۆرێکی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌شی له خۆ گرتبوو ،ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت
بیخه‌مه سه‌ری ئه‌وه‌یه که پێش ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین ئه‌نفال به دونیای
ده‌ره‌وه بناسێنین ،ده‌بێ به خۆمانی بناسێنین .به‌و نه‌وه‌یه‌ی که
ئاگای له‌و سه‌فه‌رانه نییه به‌ره‌و مه‌رگ کران ،بۆ ئه‌مه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم و
حیزبه کوردییه‌کان له پێش هه‌موانه‌وه ئه‌رکێکی مێژوویی و ئه‌خلاقییان له سه‌ر
شانه به‌م کاره هه‌ستن ،ده‌بێ ئه‌وان له جدێتی ئه‌م کاره تێبگه‌ن به‌و شێوه‌یه
نا که هه‌موومان له دادگایی کردنه‌کانی تاوانبارانی ئه‌نفالدا بینیمان ، که جگه
له کۆمیدیایه‌ک زیاتر هیچی تر نه‌بوو ، ئێمه پێویستمان به که‌سانی دڵسۆزه به‌م
کارانه هه‌ستن ، که‌سانێک که به‌ڕاستی له ئاستی گه‌وره‌یی ئه‌و کاره‌ساته‌دا بن
.ده‌بێ حکومه‌تی خۆمان که‌سانی به توانا‌و لێهاتوو له‌م بوارانه‌دا بدۆزێته‌وه ،چ
کردنیان به پسپۆڕ بۆ مه‌نهه‌جی خوێندن و کردنی به‌شێکی تریان به نماینده‌ی کورد و
ناردنیان به وڵاتانی جیهاندا به به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌هێز و دۆکومێنته‌وه وبه‌ستنی
چه‌نده‌ها کۆنفرانس له کوردستان و وڵاتانی تردا، ئێمه که‌سانێکمان هه‌ن
که بۆ ئه‌نفال کارێکی زۆریان کردووه و که‌سیش نایانناسێ و نایه‌ڵن زۆرتر بێنه
پێشه‌وه ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕه‌خنه‌یه‌کیان گرتووه، به‌لام گه‌ر
ڕێگه نه‌درێ ئه‌وا زیانێکی گه‌وه‌ره له ئه‌نفال ده‌درێ ، من نازانم بۆچی ئێمه
هێنده له ڕه‌خنه ده‌ترسێین ، ته‌نها ڕه‌خنه‌یه که به هوشیارییه‌وه وه‌ک
نه‌ته‌وه به‌هێزمان ده‌کات .ئه‌وه‌ی که جێگای ده‌ستخۆشییه له ماوه‌ی ئه‌م دوو
سێ ساڵه‌ی دواییدا چه‌ند کتێبێکی باش له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال نووسران و
بڵاوکرانه‌وه ، له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی چه‌ند کتێبێکی گرنگی تر وه‌ک ( دڵره‌قی و
بێده‌نگی) که‌نعان مه‌کییه که یه‌کێکه له کتێبه پڕبایه‌خه‌کان، هه‌روه‌ها
به‌ستنی ئه‌و کۆنفرانسه‌ی که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له هه‌ولێردا به‌سترا و
که‌سانێکی زۆر داوه‌ت کران که دیسانه‌وه مایه‌ی دڵخۆشییه .
پرسیار : ئایا ئه‌ده‌بی کوردی به ته‌عریفه جیاوازه‌کانی
ئێوه‌وه بۆئه‌ده‌ب چه‌ند به‌رپرسیاره له به‌رده‌م بیر نه‌کردنه‌وه له ئه‌نفال
؟
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح : له ڕاستیدا من له‌لایه‌ک پێم خۆشه که
ئه‌ده‌بی کوردی خۆی نه‌داوه له قه‌ره‌ی کارێکی وا گه‌وره .من که‌مێک به
گومانه‌وه له‌و ئه‌ده‌به ده‌ڕوانم که ته‌نها بۆ کاره‌ساته گه‌وره‌کان
ده‌نووسرێن ، نووسه‌ری هه‌نگاری ( ئیمری کێرتێز ) که ساڵی 2002 خه‌ڵاتی نۆبڵی له
ئه‌ده‌بدا وه‌رگرت ، خۆی یه‌هودییه و چه‌ند ڕۆمانێکی ته‌نها باسی ژیانی
یه‌هودییه‌کان ده‌کات له ئوردوگاکانی نازییه‌کان به‌تایبه‌تی ئوردوگاکانی
ئاوشویتز، من هیچ چێژم لێ نه‌بینی .ڕۆمانی ( پیاوی بێ چاره‌نووس ) ه‌که‌ی که ساڵی
1975 نووسیویه‌تی به چاره‌کێکی ( شاری مۆسیقاره سپییه‌کان) جوان نییه ، ده‌ی
باشه ڕه‌نگه یه‌کێک بێ و بڵێ ئاخر تۆ کوردی بۆیه ئه‌م ڕۆمانه‌ت پێجوانتره و
ئه‌وی تر نا ،بۆ یه‌هوودییه‌ک ئه‌وی تر جوانتره ، گرفته‌که‌ش ڕاست لێره‌دایه .
ڕاسته ڕۆمانی ( شاری مۆسیقاره سپییه‌کان ) باسی ئه‌نفال ده‌کات ، به‌ڵام شاکاری
ئه‌م کاره له‌وه‌دایه که به‌س ته‌نها باسی ئه‌نفال ناکات به‌ڵکو باسی ده‌یه‌ها
بابه‌تی گرنگی تر ده‌کات و چه‌نده‌ها دێڕی تیایه که هه‌موو که‌سێک ده‌توانێ له
ڕوحیدا هه‌ڵیبگرێت ، جا ئه‌م که‌سه کورد بێ یان نه‌بێ .جوانی ئه‌ده‌بێک ته‌نها
بۆ ئه‌وه نییه که گه‌له‌که‌ی نووسه‌ر چێژی لێ وه‌ربگرێ به‌ڵکو ئه‌ده‌ب بۆ هه‌موو
مرۆڤایه‌تییه
بۆیه ده‌بێ له ئاستێکی به‌رزدا بێت ده‌نا زوو ون ده‌بێت .شیعرێکی زۆر بۆ
هه‌ڵه‌بجه نووسران ،به‌ڵام زۆر که‌میان مانه‌وه ،ئه‌وه‌ی شیعرێکی جوانیشی بۆ
هه‌ڵه‌بجه نه‌نووسی
ئیدی به‌وه نابێ به هاوڵاتییه‌کی خراپ هه‌روه‌ک چۆن چه‌ند دێرێکی جوان ناتکه‌ن
به نیشتمان په‌روه‌ر،بۆیه ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه باش نییه و تووشی تێکستی زۆرمان
ده‌کات که زوو ده‌مرن.چونکه زۆربه‌ی زۆری ئه‌م تێکستانه به زۆر ده‌نووسرێن
وفشاری گروپ دروستیان ده‌کات نه‌ک ڕوحێکی داهێنه‌ر .ئێمه ده‌توانین له ڕۆحێکی
داهێنه‌ر چاوه‌ڕوان بین،
تێکستێکی گه‌وره‌مان بداتێ تا کاره‌ساته‌کانمان باشتر له یاده‌وه‌ریدا
بهێڵێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م چاوه‌ڕوانییه له هه‌موو که‌سێک ناکرێت.
پرسیار : ئایا ئاستی ئه‌و ترسه شاراوه‌یه‌ی لای ئینسانی
کورد هه‌یه به‌رامبه‌ر کوردبوونی خۆی ، ترسێکه خاوه‌نی هێزێکی ڕۆشنبیری وایه که
بتوانێت له بری تۆڵه خۆی بکات به هێزێک که هه‌ڵگری لێبووردن بێت؟ ئایا ئه‌م
هێزه چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی کوردی لێی به‌رپرسیاره و چه‌ندیش کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و
ڕۆشنبیره‌کانی به‌رپرسیارن له پێشاندانی ؟
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح : لێبوورن چه‌مکێکی گرنگ و جه‌مسه‌رێکی
جوانی ژیانه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و له هه‌موو زه‌مه‌نێکدا هه‌میشه وه‌ک
پرسیارێکی سه‌خت و ئه‌کتوێل دێته پێشه‌وه .لێبووردن و تۆڵه‌کردنه‌وه دوو پرۆسه‌ی
زۆر تایبه‌تین و له یه‌کێکه‌وه بۆ ئه‌وی تر ده‌گۆڕێن ، به‌ڵام ئه‌م دوو پرۆسه‌یه
که هاتنه ئاستی هه‌موو کۆمه‌ڵگا ئه‌وسا ئیتر ڕه‌هه‌ندی تر وه‌رده‌گرێت .لێره‌وه
ئیتر ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ڕۆشنبیره‌کانی به‌رپرسیاری یه‌که‌من لێی .
با لێره‌دا من دوو نموونه له دوو ڕۆمان بهێنمه‌وه بۆ زیاتر روونکردنه‌وه
.ئه‌وانیش رۆمانی ( شاری مۆسیقاره سپییه‌کان ) ی به‌ختیار عه‌لی و رۆمانی ( به بێ
خوێن ) ی ئه‌لیکسه‌ندرۆ باریکۆیه .له شاری مۆسیقاره سپییه‌کاندا سامری بابلی
ڕه‌نگبێ ڕونترین نموونه‌ی تاوانبارێک بێ به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک کردوویه‌تی و لێی
په‌شیمانه ،ئه‌و که‌سانه‌شی ده‌یانه‌وێ حوکمی به‌ن ئه‌و که‌سانه‌ن که به
شێوه‌یه‌کی ته‌واو تاوانیان به‌رامبه‌ر کراوه و ساتێکی زێڕینیان له‌به‌ر ده‌ستایه
که تاوانه‌که نه‌یکوشتوون و ده‌توانن حه‌قی خۆیان به ده‌ستی خۆیان بکه‌نه‌وه
،به‌ڵام وه‌ک ده‌بینن ئاسان نییه و ئه‌و دیاڵۆگانه بیننه‌وه به‌ر چاوی خۆتان که
قوربانییه‌کان له به‌ینی خۆیاندا ده‌یکه‌ن تا ده‌نگه ده‌نگ و شه‌ڕیش له‌گه‌ڵ
یه‌کتردا ،لێره‌دا ده‌بینین که یاده‌وه‌رییه‌کی بریندار و هوشیاری و ویژدان
ئاوێته‌ی یه‌کتر ده‌بن و که‌سیان ناگه‌ن به ئه‌نجام .باشه ئه‌وه سامری بابلیشت
کوشت ،ئه‌ی دوایی ؟ چه‌نده‌ها سامر دروست ده‌بنه‌وه ،تاقه رێگایه‌ک ئه‌وه‌یه
کۆمه‌ڵگایه‌ک دروست بکرێت که بابه‌تی وه‌ک بابلییان تیا نه‌بێت .
له رۆمانه‌که‌ی باریکۆشدا کچه پاڵه‌وانه‌که که خۆی له چه‌کداره‌کان
ده‌شارێته‌وه و چه‌کداره‌کان باوکی ده‌کوژن که تاوانباره و به ژه‌هر زۆری له
چه‌کداره‌کان کوشتووه، ئه‌م کچه گه‌وره ده‌بێ و ده‌یه‌وێ تۆڵه بکاته‌وه به‌ڵام
له‌جیاتی تۆڵه له‌و چه‌کداره‌ی که باوک و براکه‌ی کوشتووه ئه‌م دێت و دڵداری و
خۆشه‌ویستی ده‌کات . خۆشه‌ویستی به تاقه تۆڵه‌یه‌ک ده‌بینێ که له جیاتی ئه‌وه‌ی
به‌رامبه‌ره‌که‌ی بکوژێت ،ده‌یگۆڕێت .
ئه‌م دوو نموونه‌یه دوو نموونه‌ی زیندووه که وامان لێ ده‌کات بیر بکه‌ینه‌وه
.لێره‌دا بۆ من گرنگه که خوێنه‌ر به هه‌ڵه له من تێنه‌گات و وا بزانێت من
بمه‌وێ دڵداری له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بکه‌ین که ئه‌نفالیان کردین ،نا من مه‌به‌ستم
ئه‌وه نییه ، هه‌رچه‌نده گه‌ر ئێمه بتوانین که‌سانی
وه‌ک سامری بابلی بگۆڕین و له دڕنده‌وه بیانکه‌ینه‌وه به مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژدان
،با هه‌وڵبده‌ین بیانگۆڕین .ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین ئه‌وه‌یه که ئه‌وه عه‌ره‌ب
نییه وه‌ک نه‌ته‌وه که ئه‌نفالی کردین ، به‌ڵکو رژێمێکی
نه‌خۆش و دڕنده بوو که پیاوانی دڕنده‌ی دروست کرد تا ئه‌و کارانه‌ی بۆ بکه‌ن ،
کاری گرنگ بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ بده‌ین که ئه‌و کاره‌ساته دووباره
نه‌بێته‌وه .ئه‌مه‌ش کارێکی زۆری ده‌وێت و ئه‌وه‌ی تا ئێستاش کراوه زۆر که‌مه .
له گۆڤاری هه‌ناردا بڵاوکراوه‌ته‌وه ژماره 28 مای 2008