بێده‌نگیی و کۆکوژیی
ئاماده‌كردنی حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش
ئه‌م گفتوگۆیه یه‌کێکه له گفتوگۆیه‌کانی کتێبی ( بێده‌نگیی و کۆکوژی*)
کتێبی بێده‌نگیی و کۆکوژیی کۆمه‌ڵێک گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسه‌رو ڕۆشنبیرێک دا
بۆ قسه‌کردن ده‌رباره‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال، له‌مڕۆژانه دا کتێبی( بێده‌نگیی و
کۆکوژیی) ده‌که‌وێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران، به‌چاکم زانی له 20 هه‌مین ساڵ
وه‌گه‌ری کاره‌ساتی ئه‌نفال هه‌ر جاره‌و یه‌کێک له گفتوگۆکان بیخه‌مه به‌ردیده‌ی
خوێنه‌ران.
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش.
کازیوه ساڵه‌ح
گه‌ر له ئایندا بۆ مه‌رگ دۆستی بگه‌ڕێین ،پێویسته له
مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالدا ته‌نها بگه‌رێننه‌وه بۆ ئاینی ئیسلام ،چونکه ئیسلام ئاینی
هه‌موو داگیرکه‌رانی کورد بووه.
گه‌ر چه‌مکی ڕۆشنبیری چه‌مکێکی کارا بوایه له ناو کۆمه‌ڵی کورددا ،چه‌مکی
تۆڵه‌کردنه‌وه لاواز ده‌بوو.
کازیوه ساڵه‌ح
پرسیار: ئه‌گه‌ر بهاتایه ئه‌نفال له وڵاتێکی ئیسلامی‌دا ڕووینه‌دایه‌و هه‌روه‌ها
مانایه‌کی ئیسلامیشی پێنه‌درایه، پێتانوابوو ئه‌نفال بتوانرایه نوقمی
بێده‌نگییه‌کی وابکرێت هه‌م له‌لایان وڵاتانی دراوسێوه تا ده‌گاته هه‌موو وڵاته
ئیسلامییه‌کانی دنیا، ئه‌وسا وڵاتانی ئه‌وروپاش.
و/ گه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌ی به‌عس له ئه‌نفالدا به‌رانبه‌ر کورد ئه‌نجامی دا
به تاوانی میکافیلیه‌ت و که سه‌یه‌تی سه‌دامیش به میکافلیه‌زمی ناوزه‌د بکه‌ین
،ئه‌و که‌سیه‌تیه‌ی له سه‌رده‌می شکسپیردا بۆ تاوانباران هاته نێو چه‌مکه
فکرییه‌کانه‌وه و دواتر شکسپیر له " ماکبێت "دا به‌رجه‌سته‌ی کرد ، ، ئه‌وا
هه‌موو ده‌قه ئه‌ده‌بی و فکریه‌کان بۆمان ده‌رده‌خه‌ن که میکافیلیه‌ت ، سادیه‌ت و
نیکرۆفیڵیزم سێ چه‌مکن گوزارشت له خوێن ڕشتن و مه‌رگ دۆستی ده‌که‌ن ، له
سه‌رده‌می ستالین و هیتله‌ردا گه‌شه‌یان کرد و که‌وتنه به‌ر بیستی خه‌ڵک ،به‌ڵام
ته‌نها وه‌کو سێ کاره‌کته‌ری سیاسی نا ،به‌ڵکو وه‌کو سێ نه‌خۆشی ده‌روونی زۆر
سه‌ختیش که له زانستی ده‌روونیدا چاره‌سه‌ریان سانا نیه .ئێمه کاتێک ئه‌و
چه‌مکانه گرێ ده‌ده‌ینه‌وه به ئه‌نفاله‌وه پێویسته به دوای سێ کایه‌ی
بگه‌ڕیێن بۆ ئه‌و چه‌مکانه ئه‌وانیش کایه‌ی ( ئاینی ، مێژووی ، که‌لتووری و باری
ده‌روونی لای کورد و داگیرکه‌رانی ) .
یه‌که‌م : گه‌ر له ئایندا بۆ مه‌رگ دۆستی بگه‌ڕێین ،پێویسته له مه‌سه‌له‌ی
ئه‌نفالدا ته‌نها بگه‌رێننه‌وه بۆ ئاینی ئیسلام ،چونکه ئیسلام ئاینی هه‌موو
داگیرکه‌رانی کورد بووه ،به عه‌ره‌ب و فارس و تورکه‌وه . بوونیادی ئاینی ئیسلام
ته‌ژێ به ڕێچکه‌ی خوێن ڕشتن و تووند و تیژی و مه‌رگ دۆستی ، چه‌مکی ئه‌نفال که
له قورئانه‌وه وه‌رگیراوه ،ئه‌وه‌ی له ئه‌نفالی سه‌رده‌می ئیسلامدا به‌رانبه‌ر
ناحه‌زانی ئیسلامی عه‌ره‌بیدا کراوه زۆر جیاوازی نه‌بووه له ئه‌نفالی سه‌رده‌می
سه‌دامی عه‌ره‌بی له ڕووی میکانیزم و ئامانج و ڕوایه‌تی دانه‌وه . بۆ ئه‌وه‌ی
وه‌کو مرۆڤه نه‌ریه‌تیه‌کان به سۆزه‌وه له ئاین نه‌ڕوانین و بزانین ئایه ئاینی
ئیسلام ئاینێکه ڕه‌وایه‌تیده‌ره به مه‌رگ دۆستی یان مرۆڤ دۆستی ،پێویسته له
خۆمان بپرسین ئایه ئاینێکه زیاتر واڵایه به ڕووی گفتوو گۆ بۆ تێگه‌شتن له
مانای ئاین وه‌کو چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی ،یان پێوه‌رێکی سنووردانانه بۆ نه‌هێشتنی
گفتوو گۆ و لێ تێنه‌گه‌شتنی ،که باری دووه‌م له پێناوی ئاشکرا نه‌کردنی باری
یه‌که‌مدا به‌رجه‌سته بووه ، ڕاستیه‌کی حاشا حه‌ڵنه‌گره که ئاینی ئیسلام تاکه
ئاینێکه هیچ بواری گفتوو گۆ و ڕه‌خنه و شیته‌ڵکردن نادات له پێناوی نه‌دۆڕانی
ناوه‌ڕۆکدا ، ئه‌و ترسه‌ش کاتێک دێته ئاکام ،که ناوه‌ڕۆک به‌خته‌وه‌ری و ژیان
دۆستی بۆ مرۆڤه‌کان له هه‌ناودا هه‌ڵنه‌گرتبێت ،ئه‌وه‌ش بێ به‌های مرۆڤ ده‌کات له
نێو خودی ئاینه‌که‌دا، ڕوایه‌تیه به مه‌رگ دۆستی .
دووه‌م : مێژووی عه‌ره‌ب مێژووی فتوحاتی ئیسلامیه ،ئه‌و فتوحاته‌ی خوێنی هه‌موو
ناموسڵامنێک و نائه‌ره‌بێکیان تێدا ڕشت ، ئه‌و فتوحاته‌ی به شمشێر و خه‌نجه‌ر
به‌های ملی مرۆڤایه‌تیان پێوا . ئه‌و خه‌نجه‌ر و شمشیرانه‌ی هه‌تا ئێستاش
سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌ب که به نوێ ترین چه‌ک و ته‌کنه‌لۆژی سه‌رده‌م شه‌ڕ ده‌که‌ن
، به‌ڵام دیاریه‌کانی ده‌ستیان بۆ یه‌کتری هه‌ر خه‌نجه‌ر و شمشێره ، پشتی
سه‌ره‌وه‌یان و لای وێنه‌کانی خۆیانه‌وه گه‌ر وێنه‌ی شمشێر و خه‌نجه‌ری تێدا
نه‌بێت ، ئه‌وا چه‌ند دانه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه به دیواره‌که‌یانه‌وه وه‌کو ڕه‌مزی
عه‌قڵیه‌ت و شارستانیه‌ت عه‌ره‌ب هه‌ڵواسیوه و پاراستوویانه . مێژووی کوشتن
وجینۆسیاد وخوێنڕشتن له کرسۆماتیاندا جێگیر بووه ،مێژوویان له سه‌ر هاوکێشه‌ی
مه‌رگ دۆستی خۆی داڕشتووه ،سه‌ره‌تا ه‌ل میانه‌ی تاڵان‌کردنی تیره‌کانه‌وه له ناو
یه‌کتردا چه‌سپی ،به‌هێزی ئه‌و تیرانه لاوازیانی داگیر ده‌کرد وژن ومناڵ و
سه‌روه‌ت وسامانیانی بۆ خۆی قرغده‌کردوه‌و ،له ناویاندا قوره‌یشه‌کان به‌هێزتربوون
وئه‌وانی دیان تاڵانده‌کرد ،هه‌تا پرۆسه‌ی تاڵانگه‌ری خۆیان په‌ره پێدا بۆ تاڵان
"ئه‌نفال" کردنی ئه‌و کاروانانه‌ی له هینده شمه‌کیان ده‌هێنا بۆ میسر وسوریا
وفه‌له‌ستین ،واته چه‌ته‌ی بازگه‌کان بوون ، له‌وێوه بازرگانی کردنی ژن ومناڵیان
داهێنا تا ئاستێک که بازرگانێک عه‌ره‌ب قه‌رزاداری یه‌کێکی به‌هێزتریان ده‌بوو ،ژن
ومنداڵی خۆی داوه له بری قه‌رزه‌که ،ئه‌و دۆخه به په‌یدابوونی ئاینی ئیسلام
په‌ره‌ی سه‌ند بوون به باندی چه‌ته گه‌ری گه‌وره بۆ هه‌موو تاڵانکردن
وئه‌تکردنێک ژنان ومناڵان به‌هانه‌یه‌کی ئاینیان بۆ دۆزیوه‌ته‌وه وه‌کو شه‌رعیه‌ت
پێدان ،وه‌کو ئه‌و تاڵانیه‌ی نێوان شاری مه‌ککه وتاییف وبه سه‌رده‌سته‌یی
عه‌بدوڵلای کوڕی جه‌حش ،وه‌کو چه‌ند ووشتر وباهری وشتر پێسته‌ی خۆشکراویان له
تیره‌ی قوره‌یش زه‌وتکرد و وه‌کو سیستمی تاڵانی نێوان تیره‌کان وبه‌شی به‌هێز لای
لاوازتر پێنج یه‌کیان د ا به موحه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌ب.پاش ئه‌و تاڵانیه و
له تاڵانی به‌نی قه‌عقاعه‌وه ،ئیتر مافی خۆی ه‌ب فه‌رمی له تاڵانیه‌کاندا
ده‌چه‌سپێنێت به به‌هانه‌ی ئایه‌تی " فاعلموا انما غنمتم من شی` فان لله خمسه
ولقربی والیتامی والمساکین وابن السبیل" دیاره ئه‌مه ته‌نها بۆ ئه‌و تاڵنیانه
بوون که له شه‌ڕه به ده‌ست ده‌هاتن وتاڵانه ئه‌نده‌فیدۆڵیه‌کانی ناو تیره‌کان
ته‌نها بۆ که‌سی تاڵانکار بوو،هه‌ر ئه‌و تاڵانیه تاکڕه‌وانه شه‌ڕی نێوان
قه‌وامیه‌کانی به‌حرێن وبه‌سره‌ی به‌رپا کرد ، سه‌دان جۆری دی تاڵانی سیستمی
باوه‌ڕپێکراو کارپێکراوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان بووه . ئه‌وان له نێو خودی
خۆشیاندا هه‌ر هێمایه‌ک بۆنی شارستانیه‌تی لێ هاتبێت وورد وخاشیان کردووه ،
ئه‌وه‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆ عه‌ره‌ب شانازی پێوه ده‌کات ئه‌و شارستانیه‌ته مێژووییه
له میسردا به جێماوه ،به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه شارستانیه‌تی فیرعه‌ونیه و به
هیچ شێوه‌یه‌ک مۆرکی عه‌ره‌بی پێوه نیه ، ته‌نانه‌ت کاتێک که‌وتنه خاپوور کردنی
ئه‌و شارستانیه‌ته ، له‌و کاته‌دا گه‌وره‌ترین کتێبخانه له میسردا هه‌بوو که
ژماره‌ی ده هه‌زار کتێبی تێدا بوو ، ئه‌و کات عومه‌ری کوڕی خیتاب فه‌رمانی دا به
سووتانی هه‌موو کتێبه‌کان و کتێبخانه‌که ،له وه‌ڵامی پرسیارکارانیشدا ئه‌ڵێ ئایه
ئه‌و ده‌هه‌زار کتێبه‌ی له‌و کتێبخانه‌دایه هیچیان له قورئان به نرخترن ، بێ
گوومان به عه‌قڵی ئه‌وان نه‌خێر ، که‌واته ئێمه خاوه‌نی به‌نرخترین کتێبین له
گێتیدا و نابێ کتێبی دی هه‌بێت جگه له قورئان .لێره‌وه ده‌بینین له ناوبردنی
هه‌موو به‌هایه‌کی جوان و خوێن ڕشتن له مێژوو ژیانی عه‌ره‌ب و گه‌لانی تری دژه
کوردیش‌دا مێژووی شانازی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌یه.
سێهه‌م : ده‌روونی موسڵمانانی داگیرکاری کورد . عه‌ره‌ب و به‌عس ده‌روونی
قه‌بیلگه‌ری و چادر نشین بوون ، ئه‌و هۆشیاریه لاوازه‌ش به پره‌نسیپی شمشێر و
خه‌نجه‌ر و عه‌ره‌ب سالاری پڕ چه‌ک و ساز کراوه ،عه‌ره‌ب که توانیویه‌تی
سه‌رجه‌م شه‌ڕه دۆڕاو و براوه‌کانی بکات ، ئه‌وه‌ش له‌و هێزه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه ،که پێی وابووه ئه‌و باشترین نه‌ته‌وه‌ی جیهانه ،چونکه ئاینه‌که‌ی دوا
ئاینه ،له هه‌موو ئاینه‌کانی دی متمانه‌پێکراوتره ،که‌واته دواجار سه‌رجه‌م
نه‌ته‌وه‌کانی جیهان ده‌بن به ئیسلام و ئیسلام بوونیش واتای عه‌ره‌ب بوون ده‌کات ،
چونکه ئیسلام به زمانی عه‌ره‌بیه ، ئه‌و خۆ به هه‌ند زانینه توانیوێتی ڕۆحی
شه‌ڕانگێزیان به سه‌ر نه‌ته‌واکانی تردا زاڵ بکات ، هه‌ر ئه‌و که‌لتوور و
ده‌روونه ناله‌باره‌ش وای لێکردوون هه‌میشه له شه‌ڕدا بن ، له گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵات و
ڕۆژئاوا ، ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا و خۆیاندا .جگه له‌وه‌ی عه‌قڵی نه‌ته‌وه په‌رستی
هه‌ندێ جار ئاینه‌که‌شی پێ وه‌لا ناون ،تا ڕاده‌یه‌ک عه‌ره‌ب هه‌رگیز ناڵێن ئیسلامی
عه‌ره‌بی هه‌میشه گووتوویانه عه‌ره‌بی ئیسلامی ،واته نه‌ته‌وه‌یان به‌ر له
ئاینه‌که‌شیان خستووه .هه‌ردوو جه‌مسه‌ری نه‌ته‌وه و ئاین ڕووبه‌ریه‌کی فراوانی
سیستمی به‌ڕێوه‌بردن و ڕه‌وشتی له ناوچه‌که‌دا داگیرکردوه .به‌ڵام ئایه کورد
وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌ست ته‌نها به سه‌ریدا سه‌پاوه یاخود خۆشی هه‌میشه
ئاماده‌ی وه‌رگرتنی بووه؟؟
من پێم وایه له بنه‌مادا ئێمه وه‌کو کورد میلله‌تێکین یادوه‌ریمان کاڵه و
ناسۆره‌کانی خۆمان زۆر زوو له یاد ده‌که‌ین و به سانایش ده‌ست به‌رداری
ئازاره‌کانمان ده‌بین ، ده‌کرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی کوشتن و ناسۆر به‌شێکی
به‌رفراوانی مێژووی ئێمه‌ی داگیر کردوه له ڕووی مامه‌ڵه‌ی ده‌روونناسیه‌وه
ئه‌وه فاکته‌رییه‌کی ئاسایی بێت ، به‌ڵام له ڕۆۆی کۆمه‌ڵناسی و نه‌ته‌وه‌یی و
سیاسیشه‌وه کورد خۆی که‌مته‌رخه‌م بووه له‌وه‌ی خۆی بناسێنێ و به سیاسه‌تی کۆن و
نوێ وه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌وه‌ی فاشیزمی نه‌ته‌وه‌ی و دینی بووه بۆ عه‌ره‌ب ، ئاینی
ئیسلام و گه‌ر شارستانیه‌تێک دروست کرابێت له ناو عه‌ره‌بدا له سه‌رده‌می
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا بوو ، ئه‌و عه‌ره‌ب و ئاینی عه‌ره‌بی ڕزگار کرد و له خاکی
عه‌ره‌بدا خوێندنگه و زانکۆ و نه‌خۆشخانه‌ی کردوه‌و شوناسی خۆی له یاد کرد ، ئه‌و
سیاسه‌ته له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه له‌و ڕۆژگاره‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ
هه‌ر به‌رده‌وام بووه و به‌رهه‌م هاتوه‌ته‌وه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئه‌ونده
سه‌رسامی نه‌ته‌وه و ئاینی عه‌ره‌ب بوون ،سه‌رجه‌م ڕووبه‌ر و چه‌مکه‌کانی
که‌لتووری کوردی سیخناخ بوو به که‌لتووری عه‌ره‌بی ، کورد هێنده سه‌رسامی
که‌لتووری عه‌ره‌بی بووه ،نازانێت کامه که‌لتووری خۆیه‌تی ،کاره‌ساته هه‌ڵگرانی
ئاینی ره‌سه‌نی کورد که ئێزیدیه‌کانن به ده‌ستی خودی کورد کوژراوون ، ئه‌تک
کراوون ،له خاکی خۆیان وه‌ده‌رنراوون و زۆر په‌رچه‌کرداری نه‌شیاوی دی ،
کاره‌ساته ته‌نانه‌ت ئه‌و لاوانه‌ش که له ئاینی ئیسلام لا ده‌دن و ده‌چنه سه‌ر
ئاینێکی دی ، له بری هه‌ڵبژاردنی ئاینی ره‌سه‌نی خۆیان ،ده‌چنه سه‌ر ئاینه‌کانی
دی ، ئه‌مه‌ش له نه‌بوونی عه‌قڵی به‌ڕێوه‌بردن و نه‌بوونی گووتاری سیاسیه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه . ئێمه ته‌نها میلله‌تێکی بێ دراوسێین ،تا به که‌لتووری
دراوسیه‌کانمان سه‌رسام بین ، به زۆر خۆمان ده‌که‌ین به دراوسێی داگیرکارانمان
له کاتێکدا ئێمه خاوه‌ن ماڵین ئه‌وان هاتوون لێیان داگیر کردووین و سیستمی
ده‌ره‌به‌گ و جوتیاریان به سه‌ردا پراکتیک کردووین ، که‌ی ویستوویان له سه‌ر خاک
و ماڵ و کشتوکاڵی خۆمان وه‌ده‌ریان ناوین ، که‌چی هه‌ر به زۆر خۆمان پیوه
لکاندوون و خۆمان ناو ناوه به‌شێک له ئه‌وان . له مێژووی کورددا یه‌ک جار
پارچه‌یه‌کی که باشووری کوردستانه توانی ته‌نها ببێت به دراوسێی عێراق نه‌ک
به‌شێک له عێراق ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئه‌و به‌شه میراته‌شیان تێکه‌ڵ کردوه‌و
له گه‌ڵ سوونه و شیعه بووینه‌وه به براو هه‌وڵه‌کانمان خرایه نێو بۆته‌ی
برایه‌تی کورد و عه‌ره‌بێکه‌وه ،که کورد به زۆر ئاماده‌باشی برایی بۆ
ده‌رده‌بڕێت ، و نه‌یانتوانی له ئه‌زموونی ته‌نانه‌ت سه‌دامی فاشیش به‌هره‌مه‌ند
بن، کاتێک ووڵاتێکی زلهێزی وه‌کو ئه‌مه‌ریکا به کاری هێنا ،بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
خۆی ،به‌و عه‌قڵه قه‌بیله‌گه‌ریه‌شه‌وه چونکه هه‌سته نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ی له
پشته‌وه بوو ،توانی حزبی به‌عسی نه‌ک هه‌ر لێ به‌هره‌مه‌ند بکات ،به‌ڵکو
بیگه‌یه‌نێت به لووتکه‌ش ، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی بکات به ده‌سه‌ڵاتی به‌عس
، غروری خۆشی لێی تێکنه‌دایه به هه‌ڵه‌کردن له ده‌ستێوه‌ردانی به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌یبوو بۆ ژێر ڕکێڤ خستنی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌هاته
دی .کورد هه‌مان هه‌لی بۆ ڕه‌خسا نه‌ک به‌هره‌مه‌ند نه‌بوو لێی ،به‌ڵکو ئه‌وه‌شی
به خه‌بات و خوێنی هه‌ژاران هاته ئاکام برایه‌وه بۆته‌ی شمشێر و خه‌نجه‌ر و مل
بڕینی سه‌ده‌ی بیست و یه‌کی عه‌ره‌ب . ئه‌مه له کاڵ فامیه‌وه نه‌بوو بۆ
نه‌خوێندوه‌ی کاره‌ساته‌کان ، له‌و گووتاره لاواز و هه‌سته کاڵه‌وه بوو ،که
داواکان هه‌میشه ده‌به‌نه‌وه به‌ر ده‌ستکه‌وته سیاسی و ئابووریه‌کان ، ئه‌مه
ته‌نها باروودۆخی سیستمی به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌خلاقی کورد نه‌بووه ،به‌رانبه‌ر پرۆژه
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کانی ،به‌ڵکو له مێژووی کورددا سه‌کرده هه‌بووه چاوی
کوڕه دوازده ساڵانه‌که‌ی خۆی ده‌رهانیوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره بوو جێگه‌ی
نه‌گرێته‌وه ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووده‌دات چاو ده‌رهێنانی میلله‌تێکه ، چاو
ده‌ر‌هێنان گشتی یه له پێناوی ده‌ستکه‌وتی گروپێک وچاوی گروپێک.
ئێمه گه‌ر بمانه‌وێت به‌های ئه‌نفال بپارێزین ،پێویسته ڕووبه‌ره‌کانی گووتاری
سه‌به‌خۆ و تاکی ئازاد بکرێت به پێوه‌ری کومه‌ڵی ئازاد ، پێویسته به ده‌یان
ده‌زگا کاریان ڕزگارکردنی مرۆڤ بێت له کۆده‌کانی ئاینی ، که‌لتووری عه‌ره‌ب
،گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رامه‌تی تاک ، هه‌روه‌ها زیندوو کردنه‌وه‌و ناساندنه‌وه‌ی
که‌لتووری کوردی ،هه‌ر که‌لتوور گووتاری نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی لای تاک به‌هێز ده‌کات
، لێره‌شه‌وه بۆ شوناسی مرۆڤ بوونی خۆی ده‌ڕوانێت که دواجار شوناسی ئه‌نفالیشی پێ
ده‌پارێزێت ، ناکرێت میلله‌تێک هه‌تا ئێستا به شووناسی داگیرکه‌رانی بسوڕیته‌وه و
ڕه‌هه‌نده مرۆیی و خودیه‌کانی خۆی له سه‌ر به‌رهه‌م بهێنێت و داوای پاراستنی
شوناسی ئه‌نفالی لێ بکه‌یت.
پرسیار: ئه‌و هۆکارانه چین که ئه‌نفال له هۆشیارییه‌کی سیاسی ساده‌وه که
ته‌نها له یادکردنه‌وه‌ی سه‌رپێیانه‌ی ساڵانه‌دا قه‌تیسبووه ده‌گوازێته‌وه
بۆهۆشیارییه‌کی کلتوری، له‌و بێده‌نگییه‌ی که خاوه‌نی قسه‌نییه ده‌گوازێته‌وه بۆ
بیرکردنه‌وه‌یه‌ک به ده‌نگی به‌رز.هه‌روه‌ها ئه‌م بێده‌نگییه چه‌ند په‌یوه‌ندی
به کورد خۆیه‌وه هه‌یه، هه‌م له‌ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ
ئه‌نفال و هه‌م له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆیدا؟
و/ من پێم وانیه ئه‌نفال هۆشیارییه‌کی سیاسیشی به به‌ر بڕابێت ، ئه‌و ساڵانه
یادکردنه‌وه‌یه ،هۆشیاری سیاسی نیه ، به‌ڵکو هۆشیاری میللیگه‌رایی یه،کورد وه‌کو
نه‌رێتێکی میللی چۆن که‌سێک له ماڵه‌که‌یدا ده‌مرێت ساڵانه‌ی بۆ ده‌کات , ده‌چێت
بۆ سه‌رقه‌بران ،ئه‌نفالیش به هه‌مان هۆشیاری یادی ده‌کرێته‌وه ، ئێمه له
بنه‌مادا خاوه‌نی گووتاری سیاسی به‌هێز نین هه‌تا خاوه‌نی هۆشیاری سیاسی بین ،
هۆشیاری سیاسی ئێمه هۆشیاریه‌کی میللی و ده‌سته و سانه له ئاست هۆشیاری سیاسی
ته‌کنه‌لۆژی وستراتیژی سیاسی و بیری بڕیارده‌ر و بریاری زانستیانه ، خوازیار بووم
یادکردنه‌وه‌ی ئه‌نفال له سه‌رچاوه‌ی هۆشیاری سیاسیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبایه
،دیاره ئه‌و کات ستراتیژی درێژ خایه‌ن و پلانی له باریان بۆ ناساندن و قه‌ره‌بوو
کردنه‌وه‌ی ئه‌نفال و هێشتنه‌وه‌ی به زیندویه‌تی له یاده‌وه‌ری نه‌وه‌ی داهاتودا
ده‌هێشته‌وه ، یاده‌کانی سه‌رپێیانه نه‌ده‌بوون ، به‌ڵام نه ئه‌وه‌یان کردووه
نه ده‌شبێت به غه‌م ، چونکه ئه‌وان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵنیان له‌وه‌ی
جه‌سته‌ی هه‌لا هه‌لا و شکه‌تی ڕۆشنبیری کوردی هه‌ڵگری مه‌عریفه‌ی به‌رهه‌م هێنان
نیه . ئه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی که‌له‌پوور و که‌لتووری کورد زیندوو بکاته‌وه ،
له‌وانه‌یه بپرسیت که‌لتووری و که‌لپووری کورد په‌یوه‌ندی چیه به ئه‌نفاله‌وه ،
به‌ڵام په‌یوه‌ندی به سه‌رخان و ژێر خانی ڕؤشنبیری و شارستانیه‌تی ئێمه‌وه هه‌یه
، تا ئێستا شارستانیه‌ت و که‌لتووری خۆمان نه‌ناسیوه‌و به شارستانیه‌تی به‌ده‌وی و
که‌لتووری داگیرکه‌رانه‌وه ده‌مانه‌وێت بونیادی سه‌رخانیه‌کی مه‌عریفی بنێین له
ئاستی کاره‌ساته باڵاکانماندا ، له کاتێکدا ئێمه که خاوه‌نی شارستانیه‌تی
میزۆپۆتامیا و میدیا و خاوه‌نی زه‌پۆشه ئاینی و ڕێبازه‌کانی زه‌رده‌شتی و ئێزیدی و
کاکه‌یی و حه‌قه‌ین ، خاوه‌نی ئیماره‌ته‌کانین که کۆمه‌ڵێ که‌له‌پووریان به‌رهه‌م
هێناوه‌و شارستانیه‌تیان به جێهێشتووه، پێویست بوو که‌لتوورمانی پێوه گرێ بدرێت،
شارستانیه‌تمانی له سه‌ر بونیاد بنێین ،به‌ڵام نه‌ک هه‌رهه‌ژاری زانیارین
ده‌رباره‌یان ،به‌ڵکو هێنده سه‌رسامی که‌لتووری داگیرکه‌رانمان بووین ،که‌لتووره
ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆمان به بێگانه ده‌زانین ،ئه‌وه‌ی خۆشمان کردوه‌ته گیرفانی
بێگانه‌وه . هه میلله‌تێکیش خاوه‌نی که‌لتووری خۆی نه‌بوو ،خاوه‌نی کایه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی دروست و گرێ به‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێش نابێت. له نێو ئه‌و ژاوه ژاوی
که‌لتووری عه‌ره‌بی و ئاینی ئیسلامی و مامه‌ڵه کردنی کورد له گه‌ڵ پێشکه‌وتنی
ته‌کنه‌لۆژی وجیهانی ئنفۆرماستی به عه‌قڵ و مۆڕاڵی میللیه‌وه ، فه‌رامۆشکردنی
مۆڕاڵ و ڕه‌وشتی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤانه‌مان به‌رهه‌م ده‌هێنێت ،کاتێکیش مۆڕاڵ
فه‌رامۆش کرا ، به‌رگری نامێنێت ، که به‌رگریش نه‌ما پیرۆزی نامێنێت ، ئه‌مڕۆ
ئێمه گه‌شتووین به ئاستی بێ به‌ها کردنی پیرۆزییه‌کانمان و داخلیسان له واتای
مۆراڵ ، نه‌ک ته‌نها سه‌باره‌ت به ئه‌نفال وه‌کو کاره‌ساتێکی هه‌میشه زیندوو
،به‌ڵکو هه‌موو کایه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانمان پێویستی به شۆڕشی مۆڕاڵی هه‌یه .
ئه‌مه و سه‌رباری هه‌ژاری و ناهۆشیاری ئێمه له چه‌مکی خود هۆشیاریدا ،خود
هۆشیاری له هه‌موو ڕوانگه‌کانه‌وه ، ئه‌رمه‌نیه‌کان ته‌نها سێ ملوێنن ، بوون به
خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان نه‌ک ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوسیا هاوکاری کردن ، له
به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشیاری خود هۆشیاری سیاسی ، ڕۆشنبیری ،زمانه‌وانی و ئابووریان هه‌بوو
، ژماره‌ی ئه‌رمه‌نیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات زۆر له کورده‌کان که‌مترن ، به‌ڵام
گه‌ر له بنه‌مای هه‌ر ناودارێکی جیهانی لوبنانی بپرسین به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌رمه‌نین
، بازرگانه گه‌وره‌کان ئه‌رمه‌نین ، عه‌قڵێکی بازرگانی زۆر سیستماتکیان هه‌یه
،له بواره‌کانی زانست و زمانه‌وانیدا به ته‌واوی جێگه‌ی خۆیان کردوه‌ته‌وه
،ئه‌وه‌ش سیمای نه‌ته‌وه‌ی هۆشیاره هه‌وڵ ده‌دات زۆرترین زمانه به‌هێز و
زیندوه‌کانی جیهان بزانێت ، خۆشی ته‌رجه‌مه بکات بۆ زمانه زیندوه‌کان ،جگه له
یه‌گرتووی و خۆشه‌ویستیان له ناو یه‌کدا ،له ڕووی سیاسی و دبلۆماتیشه‌وه ،هه‌تا
ئه‌مڕۆ که گفتوو گۆیان له گه‌ڵ تورکیا ده‌بێت ده‌یبه‌نه ووڵاتانی ڕۆژئاوا
،به‌تایبه‌ت وولاتانی هاوپه‌یمانی خۆیان و زۆربه‌ی کات هێزیه‌کی له خۆیان به
هێزتر ده‌که‌ن به گه‌واهیده‌ری گفتوو گۆ چاره‌نوسسازه‌کان ، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت
،ئه‌وان توانیان به پشتگیری ڕوسیا ببن ده‌وله‌ت ،هه‌موومان بارودۆخی خودی ڕوسیا و
مێژوویان ده‌زانین چۆن بووه، به‌ڵام ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندیان به ئه‌رمه‌نیه‌کان
هه‌بوو دژی تورکیا ، ئه‌مانیشی بۆ مانه‌وه و سه‌ربه‌خۆی خۆیان به کاریان هێنان.
به‌ڵام کورد له به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی گووتاری سیاسی جێگر نیه، نه‌یتوانی
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بشکێنێته‌وه.
له‌لایه‌کی دی ئه‌رمه‌نیه‌کان ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌کی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن که به
عه‌قڵێکی کراوه تێکه‌ڵاوی جیهانی رۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات بوون ، هه‌ر ئه‌و کرانه‌وه‌ش
کردنه‌وه‌ی ده‌رگای فاکته‌ره‌کانی دیشی بۆ ئاسان کردوون . هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه‌ش
کاریگه‌ری گرنگیان هه‌یه بۆ به‌های نه‌ته‌وه‌یه‌ک و به‌های کاره‌ساته‌کانی له نێو
جیهانی ده‌ره‌وه و مه‌حفه‌له نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا . به‌لام کورد خاوه‌نی ئه‌و
خه‌سڵه‌تانه نیه ,نموونه‌یه‌کی ئاساییت بۆ ده‌هێنمه‌وه ، زۆربه‌ی کتێبخانه‌کانی
ئه‌م شاره‌م بینیوه ، هه‌موو کتێبخانه‌یه‌ک ڕه‌فه‌ی تایبه‌تی هه‌یه بۆ نه‌ته‌وه
جیاوازه‌کان ، هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان به‌شی خۆیان هه‌یه له سه‌رجه‌م کتێبخانه‌کاندا
، ئه‌رمه‌نیه‌کان به‌و ژماره که‌مه‌یانه‌وه له هه‌موو کتێبخانه‌یه‌کدا به‌شی
جیاکراوه‌یان هه‌یه و به سه‌دان کتێبیان له‌و کتێبخانانه‌دا داناوه ، کورد
ته‌نها له کتیبخانه‌ی گه‌وره‌ی شاردا پازده تا بیست کتێبیه‌کی هه‌یه ، خۆم سێ
ساڵ به‌ر له ئێستا کتێبم به هه‌مان کتێبخانه پێشکه‌ش کردوه، ئه‌م ساڵ دوو
دانه‌یان خراوه‌ته سه‌ر ڕه‌فه‌ی کتێبه کوردیه‌کان ،که لێیان ده‌پرسیت بۆ هێنده
دواکه‌وت پێت ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه کورده‌ی که کارمان بۆ ده‌کات و پێویسته
ڕه‌زامه‌ندی بنوێنێت له سه‌ر دانانی کتێبه‌که و کاتێکی زۆری ده‌وێت ، ئه‌مه له
کاتێکدا فه‌رمانبه‌ری نه‌ته‌وه‌کانی تر ته‌نها له ماوه‌ی که‌متر له هه‌فته
راپۆرتی خۆی ده‌نێرێت و چه‌ندین کتێب ده‌خاته نێو کیبخانه‌که‌وه ، هه‌روه‌ها بۆ
نه‌بوومی کتێبی کوردیش ڕه‌خنه‌یان ئه‌وه‌بوو که خوێنه‌ری کوردیان نیه ،
ده‌یانه‌وێت ئه‌وانه‌ش له‌وێدان له‌یبه‌رن ،بۆ ئه‌وه‌ی جیگای کتێبی تریان لێ
نه‌گرێت ، بۆیه زۆر جار ناچارم ئه‌و کتێبه کوردیانه که چه‌ند جارم
خوێندونه‌ته‌وه به ناوی خوێندنه‌وه له‌و کتێبخانه‌یه وه‌ربگرم و پاش چه‌ند
ڕۆژێک بیانگه‌ڕینمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نها ڕه‌فه بچووکه‌ش له کورد
وه‌رنه‌گرنه‌وه . ئه‌وه بارودۆخ و ڕه‌وشت و عه‌قڵی خود هۆشیاری کورده به‌راوورد
نه‌ته‌وه‌کانی تر ،ساکارترین ئه‌رک که بردن و داواکردنی کتێبه گه‌ر
نه‌شیخوێنێته‌وه ته‌نها وه‌کو جێگیرکردن و پاراستنی سه‌رمایه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و
که‌لتووری خۆی له نێو که‌لتووری جیهاندا،به‌ڵام ئه‌و هه‌ستانه‌مان زۆر له‌وه
لاوازتره رێگه پیشانده‌رمان بێت بۆ خۆ چه‌سپاندن و جێگه‌بوونه‌وه .ئه‌و هه‌ست
هه‌ژاریه‌ش ناتوانێت له ئاستی کاره‌ساته گه‌وره‌کاندا رێچکه شکێن بێت. مرۆڤ بۆ
ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هۆشیاری که‌لتووری بێت ،پێویسته خاوه‌نی هۆشیاری ئازادیش بێت، به
واتای ده‌رچوو له گۆشه‌گیری،که پرۆژه‌ی خوود خۆشویستنی بۆ ده‌گێڕێنێته‌وه ،خوود
خۆشویستنیش به‌شێکی له پاراستنی ئازادیه تاکێکاندا فه‌راهه‌م دێت ،به‌شه‌که‌ی دی
له بینینی جیهاندا به زیندووی ، له گه‌شبینی به‌وه‌ی کۆهه‌وڵ ده‌توانێت به‌شه
مردوه‌کان زیندوو کاته‌وه ،یان لانی که‌م ده‌توانێت به‌شه زیندوه‌کان به زیندووی
بهێڵێته‌وه ، مرۆڤی راست له سه‌ره‌تادا به هه‌ست خۆی ئازاد ده‌کات ، کوشتنی هه‌ر
فاکته‌ریه‌ک له فاکته‌ره گه‌وره‌و بچووکه‌کانی ژیان به هه‌موو چه‌مک و
پره‌نسیپه‌کانه‌وه واتای کۆیله‌ی ده‌کات ، مرۆڤی کۆیله‌یه، کۆیله نازانێت هیچ
بژیه‌نێته‌وه ، کۆیله ناتوانێت ئازاد بێت ، مرۆڤ گه‌ر جه‌سته وزمانیشی ئازاد
نه‌بوو عه‌قڵ و ڕۆحی ئازاد بوو له هه‌موو شت که‌متر بیر له مردن ده‌کاته‌وه ،
دانایشی له بیرکردنه‌وه‌دایه له ژیان و زیندووکردنه‌وه‌ی به‌شه مردوه‌کان نه‌ک
مردن ، به‌ڵام کۆمه‌ڵی ئێمه له‌و دانایه و هه‌ل و مه‌رجه‌کانی بێ به‌رییه.
پرسیار: ئه‌و پێشنیاره تایبه‌تیانه‌ی ئێوه چین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال وه‌ک
کاره‌ساتێکی سیاسی مێژوویی له یادوه‌ری ئینسانی کوردا به‌چه‌شنێک بمێنێته‌وه که
هه‌میشه جێی ئاوڕدانه‌وه‌و قسه‌کردنبێت له‌سه‌ری له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌وانه‌ی که
له‌دواڕۆژی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دان؟
و/ یه‌که‌م پێشنیارم پابه‌نده به گۆڕینی په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی ئێمه که تا
ئێستا په‌روه‌رده‌یه‌کی سیاسییه ، په‌روه‌رده‌یه‌کی ژیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی
نیه،هه‌ر کاتێکیش سیاسه‌ت به‌هایه‌کی خسته ژێر ڕه‌حمه‌تی خۆییه‌وه ، ئیتر کۆی
ژیان ده‌بێت به نمایشێکی کۆمیدی ، کۆمیدیایه‌ک جیاواز، کۆمیدیایه‌ک ده‌توانێت
پێکه‌نین وگریان کۆبکاته‌وه.ترسناکترین کۆدیش که عه‌قڵ و هزری ئێمه‌ی داماڵیوه
له وه‌زیفه مرۆیی وشارستانیه‌کانی ،سیاسیه‌کانیشمان سیاسه‌تی ڕامکردن و
ده‌سته‌مۆکردنی دیده‌بینی کۆمه‌ڵی کردوه به ئامانج ، به ئاراسته‌یه‌ک کاری له
سه‌ر کردوه کۆی که‌سیه‌تی داڕێژراوی خواستێکی سیاسیانه‌ی و تاکی کورد بووه به‌و
بوونه‌وه‌ره سیاسیانه‌ی له سه‌ر جه‌سته‌ی ڕزیوی سیاسه‌تی کوردی جگه له شوناس
وپێناسی سیاسی ،یان بوونه‌وه‌ره سیاسیه‌کان ،هه‌ڵگری شوناسی مۆدێرنی مرۆڤانه نین
.جگه له‌وه‌ی هیچ پرۆسه‌یه‌کی سیاسی کوردی کۆن و نوێ ئه‌و ڕه‌وته دیموکراتیه‌ی
به خۆوه نه‌بینیوه هاوڵاتیش بکرێت به به‌شێک له پرسی به‌ڕێوه‌بردن وپنته
ژیاری وژیانیه‌کان ،هه‌تا هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی بکات وبه‌رگری کردن له
به‌رانبه‌ر لای ببێت به مۆراڵ. ئه‌و سیاسه‌تسالاریه‌ش ته‌نها ئه‌زموونی دوای
ڕاپه‌ڕینی له قاڵب به‌ر ته‌سکیدا نه‌خنکاندوه ، به‌ڵکو درێژکراوه‌ی ئه‌زموونی له
مێژینه‌ی کورده له‌و بواره‌دا ، ئه‌زموونێک هێنده کورتی هێناوه هه‌میشه
ده‌رئه‌نجامه‌کانی که‌ڕه‌تی سفر کردووین،جگه له نابه‌رپرسیاره‌تی هێنده‌ی ئومێد
به‌رهه‌م نه‌هێناوه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ش هاوکێشه‌یه‌کی نه‌زانراو نه‌بووه لای
نه‌ته‌وه چه‌وسێنه‌ره‌کانی کورد و هاوکارییه‌کی باشی پلانه دژه‌کانی کردوون .له
سیاسه‌تی جیهانیشدا هه‌ر وایه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای ئاوه‌ز و هزری میلله‌تێک بین ،
پیویسته شاره‌زای فه‌لسه‌فه‌ی فه‌رمانڕوایی سه‌رکرده‌کانی بین ، ئه‌وه میلله‌ته
ڕێگه‌ی پراکتیکی ئه‌و جۆره ئایدۆلۆژیه‌ی ده‌دات .جیرار دولۆده‌ل پرۆفیسۆر له
زانکۆی بیربینیانی فه‌ره‌نسی وپسپۆڕی بواری سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکاپێی وایه
"ناتوانرێت جیاوازی بخرێته نێوان فه‌لسفه‌ی ئه‌مه‌ریکی وئایدۆلۆژی ئه‌مه‌ریکی،بۆ
ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌رکرده‌کانی ئه‌مه‌ریکا بزانین پیویسته ئه‌و فه‌لسه‌فه‌و
پاڵنه‌ره قوڵانه‌یان بزانین که ده‌یانجوڵێنێت ،هه‌روه‌ها نۆرمی کردار
وپرچه‌کرداریان" .کردار‌و په‌رچه کردار ئه‌و دوو فاکته‌ره‌ن چاره‌سه‌ری کێشه
ئۆرگانێکان دیاری ده‌که‌ن ،جگه له دیاریکردنی نه‌زمی ژیانی هاولاتیان له گه‌ڵ
ڕووداو ئه‌رێی ونه‌رێیه‌کانی ڕۆژانه‌یاندا.فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی کورد ئایدۆلۆژیای
فه‌نده‌منتاڵی هۆزه، کردار وپه‌رچه‌کرداره‌کان ته‌نها له ئاستی سه‌ره‌ک هۆزدا
قه‌تیس ده‌مێنێت و هاوڵاتی بواری په‌رچه‌کرداری نه‌دراوه تا له میانه‌یه‌وه ببێت
به خاوه‌نی مۆراڵی ئه‌رک ، هه‌تا ئێستا له نێوان حکومه‌ت وهاوڵاتیدا ئه‌رک وماف
ده‌ستنیشان نه‌کراوه ،بڕیاری چاره‌نووسساز ته‌نها ته‌نها له ژێر خێمه سه‌رک
هۆزه‌وه ده‌درێت ، ئه‌و فاکته‌رانه هاوڵاتی تووشی سستی بیرکردنه‌وه له
مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کان کردوه ، تووشی خه‌م ساردی کردوه له ئه‌رکه
مۆراڵیه‌کانی و پاڵی به خیاڵی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌وه داوه‌ته‌وه که له بری
ئه‌ویش بڕیار ده‌دات وبه‌رپرسیه‌کان گه‌ر پێ بزانێت له ئه‌ستۆ ده‌گرێت ، ئه‌وه‌ش
په‌رچه‌کرداریکی ئاساییه ، که هاوڵاتی له ده‌ره‌وه پرسه کۆمه‌ڵایه‌تی
وسیاسیه‌کان بووه له ده‌ره‌وه‌ی به‌رپرسیاره‌تیش ده‌بێت ، ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه‌ی
ته‌نها له بۆته‌ی ئایدۆلۆژی خۆیدا تواندوه‌ته‌وه وڕووبه‌ریه‌کی دی بۆ پرسه
مرۆیه‌کان نه‌هێشتوه‌ته‌وه .گه‌ر توانیمان ئه‌و گۆڕانکاری له مۆراڵی مامه‌ڵه
ومۆراڵی نیشتیمانیماندا بکه‌ین به‌راورد به‌و ده‌سته‌و سانی و چه‌ق به‌ستنه‌ی له
قسه‌ی نه‌رێتتی و یادکردنه‌وه‌ی کاڵ و میللی بۆ کاره‌ساتی زیندوو چی له هه‌ناوودا
هه‌ڵنه‌گرتووه بۆ به‌شێکی گرنگی یاده‌وه‌ری و بیر‌و باوه‌ڕ و ئه‌خلاقی هه‌موو تاکێك
، ئه‌و مۆراڵه له جه‌ند ته‌وه‌رێکدا خۆی ده‌بینێته‌وه ،له‌وانه :-
1- چه‌مکی ئه‌نفال له ڕه‌هه‌ندی به‌زییه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ ڕه‌هه‌ندی ڕێز ،
مه‌به‌ستم له ڕه‌هه‌ندی به‌زه‌یی ئه‌و میکانیزمه سۆزدارییه یه که ڕۆژانه ڕۆحی
پاشماوه‌کانی ئه‌نفالی پێ مڵه‌ما ده‌کرێت، به سێبه‌ری ووشه قورس و نه‌رێتیه‌کان
ده‌یانهه‌ژێنن و ئه‌وانیش جارێکی دی به شێوه‌ی جیاواز له ناخی خۆیاندا به‌رهه‌می
ده‌هێننه‌وه. ئه‌و به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌میشه خۆیان به قوربانی بزانن
و حکایه‌تی به‌زه‌یی هێنه‌ر بن نه‌ک شانازی هێنه‌ر ، داستانی درۆزه‌کردنی سۆز بن
نه‌ک ده‌سته‌به‌رکردنی ماف ، نموونه‌ی مرۆڤی ساویلکه و نه‌زانی لادێ بن و نه‌ویتر
له چه‌مکه‌کانی شاری و شاری بوون ، نه‌ک مرۆڤی شۆڕشگێڕ و پارێزه‌ری شار .ئه‌و سێ
چه‌مکه ، به‌زه‌یی و سۆز و لادێی بوون له نه‌ستی مرۆی ڕزگاربوو له ئه‌نفال و
کاره‌ساتی ئه‌نفالدا کراوون به تایتڵی سه‌رجه‌م کاره‌ساته‌که‌وله یادکردنه‌وه‌وه
هه‌تا ناساندنی وه‌کو کاره‌ساتێکی مێژووی و ستراتیژی سیاسی و مرۆیی ،هه‌مووی تا
ئێستا خۆی له‌و سێ خاڵه‌دا بینیوه‌ته‌وه ،ئه‌وه‌ش کاره‌ساتی گه‌وره‌تری له
به‌رده‌م زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌نفال دروستکردوه.
2- ئه‌نفال بکرێت به ئه‌رکێکی ئه‌خلاقێکی سه‌پێندراو نه‌ک داواکراو ،ناکرێت
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکه‌ین یان داوا له خه‌ڵک بکه‌ین ئه‌رکی ئه‌خلاقی به‌رانبه‌ر
ئه‌نفال تێدا بێت ، ئه‌وه‌شی بۆ بکه‌ین به مێژوویه‌کی پرشنگدار ،به‌ڵکو ده‌بێت
بکرێت به ئه‌خلاقی هه‌موو تاکێک و به سه‌ریدا بسه‌پێت وه‌کو مه‌رجی ژیان و مرۆڤ
بوون ، ئه‌ویش له چه‌ندین ڕێگه‌وه هه‌ندێکیان خۆی له ڕێگه‌ی به مێژوو
سه‌پاندنه‌وه ده‌بینێته‌وه ، وه‌کو ئه‌وه‌ی بکرێت به سه‌بجێکتی خوێندن له
هه‌موو قۆناخه‌کانی خوێندندا له سه‌ره‌تاییه‌وه هه‌تا زانکۆ و به پێی قۆناغ و
ته‌مه‌نه‌کان گرێ به‌ندی بکرێ ،ببێت به‌شێک له ژیانی زانستی . وه‌کو شوناسیش بکرێت
به تاقیکردنه‌وه به نووسین و به زمان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی کورد نین و ده‌یانه‌وێت
له ماوه‌ی 2 ساڵ زیاتر له کوردستاندا بژین ، بوکلێتێکی تایبه‌ت ده‌رباره‌ی
ئه‌نفال دروست بکرێت و هه‌ر که‌سێکی بێگانه یان ته‌نانه‌ت ئه‌و مناڵه کوردانه‌ی
له رۆژئاوا له دایک بوون ده‌یانه‌وێت بێنه‌وه کوردستان بژین ئه‌و بابه‌ته‌یان
بدرێتێ و ماوه‌یه‌کی دیاری کراویان بۆ دابنرێت تاقی کردنه‌وه‌ی به نووسین و به
قسه کردن تێدا بکه‌ن ،واته ئه‌نفال بکرێت به تاقیکردنه‌وه‌ی کورد بوون و له
ووڵاتی کورددا مانه‌وه بۆ کورد بۆ بێگانه، گه‌ر ده‌رچوون ئه‌وجا مافی مانه‌وه‌یان
له کوردسانندا هه‌بێت . له رێگه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌ووه بایه‌خی ته‌واوی
پێ بدرێت و نه‌خرێت نێو یه‌ک ڕۆژی رۆژمێری یاده‌وه‌ریه‌وه ساڵانه‌وه و هیچی دی ،
به‌ڵکو یان که‌ناڵێکی تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه بکرێته‌وه ، یاخود هه‌ر یه‌ک له
ته‌له‌فزیونه‌کان هه‌فته‌ی ر ۆژێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان بکه‌ن ، گرنگ نیه
ئه‌گه‌ر یه‌ک به‌رنامه‌ش بێت و هه‌فته‌ی رۆژێک له ته‌له‌فزیونه‌کانه‌وه نمایش
بکرێته‌وه ، زۆر گرنگه خه‌ڵک ناچار بکه‌ییت گوێ له ئه‌نفال بگرێت ، لێێی بڕوانێت
، گه‌ر خۆشی نه‌یخواست بکرێت به به‌شێک له کاتی وناچار بکرێت ئه‌نفال به‌شێک له
کاتی بگرێت ، له‌وانه‌یه بڵێت ئه‌وه سیستمێکی دیموکراتی نیه ، به‌ڵام گه‌ر
سه‌یری سیستمی جیهانیش بکه‌یت خاوه‌نی ئه‌نفالیش نین ، ته‌نها خاوه‌نی دانی مافی
په‌نابه‌رین بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ستی په‌نابه‌ر به ووڵاته‌کاینه‌وه وه‌کو هه‌ستی
هاوڵاتی ئه‌سڵی به شیوه‌یه‌ک له شیوه‌کان پابه‌ندی ئه‌و جۆره پرۆگرامه‌ن .
کردنه‌وه‌ی ده‌یان ماڵپه‌ڕ و گرووپ و تۆڕی ئنته‌رنێتی به‌و مه‌به‌سته ، من له‌وه
سه‌غڵه‌ت نابم گه‌ر سه‌دان رێکخراو به ناوی ئه‌نفال بکرێته‌وه ، گه‌رچی
هه‌ندێکیان ته‌نها بۆ پاره په‌یدا کردن و هه‌شه بۆ هه‌ڵوێست تۆمارکردن ، هه‌شه
بۆ ناو ده‌رکردن له‌و بواره نزیک بووه‌ته‌وه ، به‌ڵام زۆر گرنگه له‌وه سه‌غڵه‌ت
نه‌بین که ژماره‌ی رێکخراوه‌کان نه‌ک هه‌ر زۆربن ، به‌ڵکو هه‌موو تاکه‌کانی کورد
له چواچێوه‌ی رێکخراوه جیاوازه‌کانی ئه‌نفال جێگه بکرێته‌وه و وابکرێت هه‌موو
کورد سه‌رقاڵ ،به‌شدار و کارا بێت له چه‌مکێکی ئه‌نفالدا .
3- گۆڕینی کڵێشه‌ی ئه‌نفال له قسه‌ی سه‌ر زاره‌کییه‌وه بۆ فیلمی دۆکۆمێنتاری:
ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌رباره‌ی ئه‌نفال ده‌گووترێت ،زیاتر قسه‌ی سۆزداین ، نه‌ک
لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی ، زیاتر سۆز ورۆژاندنه ،نه‌ک پیشاندانێکی واقعی که له
هه‌موو ووشه‌یه‌ک زیاتر کاریگه‌ری ده‌بێت ، به تایبه‌ت له سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان هه‌روه‌ها ده‌بێت به به‌ڵگه‌ی مێژووی و سه‌رچاوه‌ی مێژووی بۆ داهاتوو.
4- گؤڕینی له‌حکایه‌ته‌وه بۆ کاره‌سات : خه‌ریکه ئه‌نفال له هزری خه‌ڵکدا
ده‌بێت به حکایه‌تێکی سواو ،حکایه‌تێکی تراژیدی ،که نایه‌وێت دووباره گوێی لێ
بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئازاره‌کانی خۆی بیر نه‌هێنێته‌وه و حکایه‌تێک ته‌نها
حکایه‌تخوان گوێ گر و بێژه‌ره ، ئه‌مه‌ش ته‌نها له بێ ده‌ربه‌ستی خه‌ڵکه‌وه
فه‌راهه‌م نه‌هاتووه ، له نه‌مانی متمانه به ده‌سه‌لات و به‌ڕیوه‌بردن له
ناوچه‌که‌دا و متمانه به‌خشینی ئه‌وان به ئه‌نفالچیه‌کان و نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌ی
دروست بۆ ئه‌و کاره‌ساته به ئاستێک کاریگه‌ری له لایبه‌رانبه‌ر جێبهێڵێت . جگه
له نه‌فره‌ت له خوود کرد، ئه‌و کاته‌ی مرۆڤ له خۆی ده‌پرسێت قوربانیم بۆ کێ دا ،
کێ بردییه‌وه و کێ دۆڕانی ، کۆده‌کانی نیشتمان و شۆڕش ده‌که‌ونه بازنه‌ی
گوومانه‌وه ، گوومان نه‌فره‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنێت ، نه‌فره‌تیش ڕووداوی لۆژیک
ده‌کات به خه‌یاڵی و حکایه‌ت.
5- هێڵ کێشانێکی هونه‌ریانه‌ی سیاسی بۆ یه‌کگرتنی ئه‌رکه ئه‌خلاقیه‌کانی کورد :
ئه‌نفال هه‌ر ته‌نها له کوشنده‌یی و هه‌ژاری به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا
گورزی کوشنده‌ی به‌ر نه‌که‌وتووه ، ڕۆحی جوداخوازی و ئه‌تک و خۆبه‌به‌رپرسیار
نه‌زانیش گه‌وره‌ترین گورزی به‌ر ئه‌نفال و چه‌مکه‌کانی دی کوشتن و قڕکردن و شه‌هید
داوه ، له قسه کردن و ڕه‌فتاری تاکی کورد بڕوانه هه‌تا ئێستاش به به‌شه‌کانی
کوردستان ده‌ڵێت کوردستانی عێراق ، ئێران ، تورکیا و سوریا ، نه‌ک باشور ، باکور،
ڕۆهه‌لات و ڕۆژئاوای کوردستان . هه‌تا ئێستا هه‌ر پارچه‌یه‌ک به جیاوازی به‌رگری
له خه‌باتی خۆی ده‌کات و یه‌ک ده‌نگی نه‌بڕاوه به به‌ر کاره‌ساته‌کانمان
،ژماره‌یه‌کی زۆری به‌شه‌کانی دی کوردستان به باشی ئاگایان له کاره‌ساتی ئه‌نفال
نیه ، هه‌ر وه‌کو چۆن ژماره‌یه‌کی به‌شه‌که‌ی ئێمه‌ش ئاگایان له کاره‌ساته‌کانی
ئه‌وان نیه ، که باس له کاره‌ساته‌کان ده‌که‌ن ته‌نها باس له کاره‌ساتی ئه‌و
به‌شه‌ی خۆیان ده‌که‌ن و له ئه‌جنده‌ی کاریاندا ئه‌نفالیان دانه‌ڕشتووه ، تا
ئێستا غه‌مێکی گشتگیر نیه بۆ لایه‌نی زمانه‌وانی و تێگه‌شتنمان له یه‌ک ،
هه‌ژارترین میلله‌ت له ڕووی فه‌رهه‌نگی و سیاسیه‌وه ،هه‌ژاریان ناگات به ئاستێک
نه‌توانن چه‌ند خولێکی زمانه‌وانیان هه‌بێت بۆ دیالکتیکه جیاوازه‌کان و فێر بوون و
تێگه‌شتن له یه‌کتری، تا ئێستا له‌و به‌شه‌ی کوردستانی ئه‌نفالکراویشدا مه‌سه‌له‌ی
جیاوازی نێوان سۆرانی وکرمانجی ڕه‌واجی هه‌یه، به یه‌ک چاو سه‌یری
ئه‌نفالکراوه‌کان و له ئه‌نفال ڕزگار کراوه‌کان ناکرێت . ئه‌وانه‌ش ته‌نها غه‌م
ساردی به‌رهه‌م نه‌هێناوه ، بێ به‌ها بوونی مرۆڤ و بێ به‌ها بوونی کوردیشی
به‌رهه‌م هێناوه ،ناکرێت ئێمه خۆمان به‌ها بۆ خۆمان دانه‌نێین و داوای به‌ها له
به‌رانبه‌ر بکه‌ین .
6- گواستنه‌وه‌ی ڕزگاربووانی ئه‌نفال له ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی کایه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان: که‌سی له ئه‌نفال ڕزگار بوو له نێو کۆمه‌ڵی کورردا و له ژێر
سایه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کوردی‌دا خه‌ڵکانێکی په‌راویزخراوی کۆمه‌ڵایه‌تین له هه‌موو
ڕووه‌کانه‌وه ، ڕۆشنبیری ، فه‌رهه‌نگی ، خوێنده‌واری ، هاورکاری و گوزه‌رانی
رۆژانه ، ژیانی هاوسه‌ری و هه‌بوونی ڕه‌چه‌ڵه‌ک و کایه خزمه‌تگوزاریه‌کان و ..تد
. هه‌ر یه‌ک له‌و خاڵانه مرۆڤی ڕزگار بووی ئه‌نفالی له مرۆڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
گواستوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤێکی گۆشه‌گیر و په‌راوێز ، ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی ده‌روونی
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت له‌م دیداردا بس ناکرێت ،به‌ڵام ده‌کرێت
ئاماژه به‌وه بکه‌ین ، ئێمه کورد به گشتی و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به تایبه‌تی
گه‌ر به‌ها بۆ ڕزگاربووانی ئه‌نفال دانه‌نێت ، چۆن ده‌توانێت به‌ها بۆ
کاره‌ساته‌که دابنێت و بیکات به کاره‌ساتێکی زیندوو ، له کاتێکدا له بێ
به‌هاییان له نێو کایه کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانیه‌کاندا زۆر له ئه‌نفال به‌جێماوو
ته‌نانه‌ت ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه له دیدارێکدا باس له تراژیدیای خۆی بکات ،
چونکه چیدی ئاماده نیه ته‌نها ئامرازی ئه‌دڤه‌رتایز و ڕاگه‌یاندن بێت.له
به‌رژه‌وه‌ندی که‌س و ده‌زگا و ڕاگه‌یاندنه جیاوازه‌کان به‌کار بهێنرێت ،بێ ڕه‌چاو
کردنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی .
7- هه‌بوونی ده‌زگای کارا به‌و کاره‌ساته : ده‌زانین کۆمه‌ڵێکی ده‌زگای حکومی و
حزبی به ناوی جۆر به جۆر و پاشگری ئه‌نفال کراونه‌ته‌وه ، به‌ڵام له ڕاستیدا
به‌و ئامانجه کار ناکه‌ن ،یاخود ده‌توانین بڵێن ،له کاتێکدا پێویسته %100
ئامانجی کارکردنیان ئه‌نفال بێت ، له 20% ئامانجیان بۆ ئه‌نفال ته‌رخان کردوه‌و و
له 80% بۆ کاری به‌رژه‌وه‌ندی خوازی حزبی و لایه‌نکاری و که‌سی به‌کارهێناوه (
ئه‌م نموونه ڕێکخراوی چاک ناگرێته‌وه )، له لایه‌کی دی ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له
مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالدا کۆکردنه‌وه‌ی که‌سانی لێکۆڵیاره و نووسه‌رانی ئه‌و باره‌یه
له ژێر یه‌ک چه‌تردا ،ئه‌ویش چه‌تری ده‌زگایه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیه بۆ
هه‌موو کوردیه‌ک و ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستیه‌کانی لێکۆڵیار بۆ خۆته‌رخانکردن بۆ
لێکۆڵینه‌وه و به دواداچوون سه‌باره‌ت به ئه‌نفال .
8- یه‌کخستنی کاره‌کان له ناوه‌و و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان: بته‌وکردنی په‌یوه‌ندی
ئه‌وانه‌ی ناو کوردستان به‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ، له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵدان بۆ
به‌جیهانی کردنی ئه‌نفال ، ئه‌وه‌یان زیاتر به‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌کرێت
،به به‌ستنه‌وه‌یان له گه‌ڵ فاکته‌ره زیندوه‌کانی ناو کوردستان. ناکرێت خه‌ڵک
به به‌پێی کات و ته‌نها به هۆی پاڵنه‌ری ده‌روونی خۆی له ئه‌نفال بکۆڵێته‌وه ،
پێویسته ئه‌و که‌سانه ژیانیان دابین بکرێت و ته‌رخان بکرێن بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه.
9- کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له سه‌ر ئه‌نفال نووسراوون : دانانیان
له سه‌ر ڕه‌فه‌ی تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه له هه‌موو کتێبخانه‌کانی جیهاندا ، جا
نازانم له کتیبخانه‌کانی کوردستان خۆیدا تا چه‌ند ئه‌وه کراوه، هه‌ر وه‌ها
دانانیان له مالپه‌ڕی تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال .
10- ته‌رخان کردنی بوودجه‌ی تایبه‌ت بۆ وه‌رگێڕان :وه‌رگێڕان شوناسی هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کات له جیهاندا و ده‌رگایه‌که بۆ جیهانی ناساندن ، ته‌رخانکردنی
بوودجه‌ی تایبه‌ت بۆ وه‌رگێڕانی سه‌رجه‌م نووسراوانه‌ی له سه‌ر ئه‌نفال نووسراوون
بۆ زمانه زیندوه‌کانی جیهان . به‌شێکه له پرۆسه‌ی به زیندوو هێشتنه‌وه و به
جیهانی کردنی.
11- کردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه له هه‌موو شاره گه‌وره‌کانی کوردستان‌و ده‌ره‌وه: له
پارچه‌کانی دی کوردستانیش ،ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تیان ده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها جیهانی
ڕۆژئاواش ، دیاره رۆژئاوا مۆڵه‌تی ئه‌وه ده‌دات گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی مۆڵه‌ت به
خۆی بدات کار بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکات ، یان لایه‌نی که‌م هه‌وڵدان بۆ دابڕینی
به‌شێک گه‌رچی بچووکیش بێت له مۆزه‌خانه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان.جووله‌که‌کان یه‌کێک
له‌و خاڵانه‌ی له مه‌سه‌له‌ی جینۆسایدی خۆیاندا بایه‌خیان پێدا مۆزه‌خانه بوو ،
له زۆربه‌ی ووڵاتانی ڕۆژئاوادا مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌تیان به‌و کاره‌ساته‌ی خۆیان
کردوه‌ته‌وه ، ئه‌وه مێژوو کردن و زیندوو هێشتنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت .
12- هه‌بوونی ده‌زگای ئه‌رشیفی تایبه‌ت :دروست کردنی ئه‌رشیف و ئرشیفکردنی هه‌موو
ئه‌و دۆکۆمێنتانه‌ی ژێر چنگ که‌وتوون له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی بۆ
ئه‌نفالکراوون ، نه‌شاردنه‌وه‌یان له نووسه‌ر و لێکۆڵیار ، هه‌تا ئێستا ته‌نها
هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه‌ی که‌م ده‌ستی خه‌ڵکانی حزبی ناو ده‌زگاکا ده‌که‌ون و بابه‌تێکی
به دڵی ده‌زگا له سه‌ر ده‌نووسن ،نه‌ک له ئاستی کاره‌ساته‌که‌دا ، ئه‌وانه‌ی
ویستبێتیان له ئاستی کاره‌ساته‌که‌دا کار بکه‌ن دژایه‌تی کراوون و نه‌یانهێشتووه
کاره‌کانیان مه‌یسه‌ر ببێت .
13- داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌نفاله له نێو به‌یته میللیه‌کان و شیعره کلاسیکیه‌کاندا
.وه‌کو ئه‌زانین ڕێژه‌یه‌کی ئێجگار زۆری له ئه‌نفال به‌جێماوه‌کان وکوردیش به
گشتی نه‌خوێنده‌وار وبه‌ته‌مه‌نه‌کانن،لاوه‌کانمان زۆربه شه‌هید وئه‌نفالکراون ،
سروشتی کورده‌واریشه شه‌یداییه‌کی زۆر له مرۆڤی کورددا به‌دی ده‌کرێت بۆ
شیعر،به تایبه‌ت شیعره کلاسیکیه‌کان ،هه‌ر ئه‌و شیعرانه‌ش هاوشانی فاکته‌ره‌کانی
دی ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه له زیندوو ڕاگرتن و هه‌ڵگیرسانی هه‌میشه‌ی شۆڕش و
کوردایه‌تی کردن له نێو ڕیزی نه‌خوێنده‌واران و به‌ساڵاچوانی کورد ، له گه‌ڵ
هه‌موو کاره‌سات ونه‌خوێنده‌واری ونه‌بوونیه‌کانیشدا زۆربه‌ی به ساڵاچووانی کورد
به ده‌یان به‌یت شیعری سه‌باره‌ت به‌و دیارده وڕووداو کاره‌سات و شۆڕش و ڕه‌مزه
نیشتمانیه‌کانی کوردده‌زانێت و زۆر جار ده‌یکات به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی
سه‌باره‌ت به‌و ڕووداو دیاردانه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.ئه‌و هه‌ڵویسته‌ش له جه‌هل
ونه‌زانینی به ساڵاچوانه‌وه نه‌هاتووه ، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌ی هۆز
_مۆدێرنه‌کانی ئه‌مڕۆ ،له ڕێزگرتنیان بۆ خوێنده‌واری وخوێنده‌واران وبیری شۆڕشگێڕی
شاعیران بووه له‌و وته وشیعرانه‌ی که گوزارشتکه‌ر بووه له‌سۆز وده‌ربڕین وبیری
شۆڕشگێڕی ئه‌وان.له‌م ڕوانگه‌یه‌وه داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌نفال له به‌یته میللیه‌کاندا
ئه‌رکی هه‌موو دڵسۆزێکی ئه‌و کاره‌ساته‌یه ئه‌و توانایه له خۆیاندا
ده‌بینن،که‌ره‌سته‌یه‌کی ساکار و دوور له ته‌م و مژی سه‌رده‌م بۆ ئه‌و چینه‌ی ناو
ئه‌نفال به‌رهه‌م بهێنێت وبۆ چینی به ساڵاچووان به گشتی که له ده‌ره‌وه‌ی
هه‌موو بایه‌خێکی مرۆیین و ئه‌وه‌شی له ده‌ستی ئێمه‌دایه به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و
فاکته‌ره‌یه که به یه‌کێک له فاکته‌ره رۆحیه‌کانی ئه‌وان ده‌ژمێردرێت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمان کرد ،نه‌کردنیان ده‌که‌وێته سه‌ر ترسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
له ڕاماڵینی په‌رده‌ی ساخته‌و ده‌رکه‌وتنی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌کان ،
ده‌سه‌لاتێکی نه‌یتوانیبێت بێ گووناهی خۆی له کاره‌ساته‌کاندا نیشان بدات ،هه‌وڵ
نادات بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ، به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌دات قودسیه‌تی کاره‌ساته‌که به
شێوه‌یه‌ک بشوێنێت که جه‌للاد و قوربانی ، ئه‌نفالکراو و ئه‌نفالچی ، شۆڕشگێڕ و
جاش ، ئه‌تککراو و ئه‌تککار ، دڵسۆز و گه‌نده‌ڵ یه‌ک واتا و یه‌ک به‌هایان هه‌بێت ،
ئێمه پێویسته زۆر دڵنیا بین له‌وه‌ی گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له گووناهی ئه‌نفالدا
تێوه نه‌گلابێت ، کردنی ئه‌و فاکته‌رانه‌ی باسمان کردوون زۆر ئاسانن و کوردیش
ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵکی به توانا و دڵسۆز تێدایه ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێ بسپێردرێت ، به‌ڵام
هه‌وڵدان بۆ شێواندنی توانای ئه‌وانه‌ش خۆ به‌ختانه و سه‌ربه‌خۆیانه کار له سه‌ر
ئه‌و کاره‌ساته ده‌که‌ن ،ڕووخاندنی سه‌رخان و ژێر خانی پیرۆزییه‌کانی کورده و
،نیشانه‌ی پرسیار ده‌باته به‌رده‌م زۆر فاکته‌ر و پنت.
پرسیار: ئایا ئه‌ده‌بی کوردی به ته‌عریفه جیاوازه‌کانی ئێوه‌وه بۆ ئه‌ده‌ب چه‌ند
به‌رپرسیاره له‌به‌رده‌م بیرنه‌کردنه‌وه له ئه‌نفال؟
ئه‌م پرسیاره ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێ ئیشکالیه‌ت و هێمای دیمان ده‌کاته‌وه ، له‌وانه
واقعی ئه‌ده‌بی کوردی له ڕابردوو ئێستادا ، گوومانی هه‌بوونی ڕۆشنبیری ڕاسته‌قینه
، مه‌به‌ستم ڕۆۆشنبیری داهێنه‌ر و نه‌حه‌په‌ساو به ئه‌ده‌بی بێگانه .
با سه‌ره‌تا ئه‌وه بڵێێن که ئه‌ده‌ب به‌ر پرسیاره‌تی زۆر گه‌وره‌ی
نه‌که‌وتووه‌ته سه‌ر شان له مه‌سه‌له‌ی بیر کردنه‌وه له ئه‌نفال ، ئه‌ده‌ب که
ڕۆمان و چیرۆک و شیعر ده‌کات ، زۆر جار مرۆڤ ده‌خه‌نه‌وه به‌ر ڕێژنه‌ی سوز و
لاواندنه‌وه ، له‌وێشه‌وه حیکایه‌تخوانی ، پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌نفال له
حکایه‌ت و سه‌رگوزشته‌ی سۆزدارییانه ده‌ربێنین بۆ جیهانی لۆژیک و مێژوو ، مێژوو
وه‌کو کرۆنۆلۆژیا و وه‌کو فێکشنیش ، ئێمه‌ش ئه‌ده‌بی مێژوویمان گه‌ر هه‌شبێت مردوو
و لاوازه ،خاوه‌نی ئه‌ده‌بی مێژووی نین ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ده‌بی
به‌رگری له جیهاندا ڕه‌واجی نه‌ماوه ، ته‌نانه‌ت گه‌ر جارێکی دی مه‌کسیم گۆرکی
چیرۆکێکی دی وه‌کو دایک ،یان دایکی له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا بنووسیبایه ئه‌و
کاریگه‌رییه‌ی نه‌ده‌بوو که کاتی خۆی له سه‌ر چین و تۆیژه‌کانی خه‌ڵکی داینا و
ڕۆحی به‌رگری و به‌رخودانی کرده دۆستی مرۆڤ .
دیسان بیرمان نه‌چێت ئه‌ده‌بی کوردی سه‌رده‌مه مێژووه‌یه‌کانی خۆی سروشتیانه
نه‌بڕیوه‌و ئێمه ناتوانین پۆلێنیان بکه‌ین چونکه هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانمان تێکه‌ڵ
کراوه ، هه‌روه‌ها ئاسان نیه ئه‌ده‌بی میللی ، ڕیالستیک، به‌رگری و مێژووی و
فه‌نتازی و ...تد لێک جوودا بکه‌ینه‌وه ،وه‌کو سه‌رده‌می تایبه‌تیش پۆڵێنیان
بکه‌ین له مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا.
ئه‌ده‌بی ڕۆماننووسی گرنگترین و هه‌ناسه‌درێژترین کاراکتره بۆ گوزارشت کردن له
کاره‌ساته گه‌وره‌کان ،به‌ڵام ئێمه له‌و بواره‌شدا زۆر لاوازین ، گه‌ر ئه‌ده‌بی
گێڕانه‌وه واته ڕۆماننووسین کۆنترین ئه‌ده‌به له نێو مێژووی جیهاندا و پاشان
لقه‌کانی دی ئه‌ده‌ب هاتوونه‌ته ئاراوه ،ئه‌وا ئه‌ده‌بی ڕۆمانووسی له نێو کورردا
زۆر نوێیه و ته‌نانه‌ت له پاش ڕاپه‌ڕین خه‌ریکه هه‌ندێک ئه‌و بواره گه‌شه
ده‌کات و خه‌ڵکانێک توانای خۆیان له‌و بواره‌دا تاقی ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی ڕۆماننووسی کات ته‌رخانکردن و بیر ته‌رخانکردنێکی باشی ده‌وێت ،
رۆمانووسه‌کانی ڕۆژئاوا ساڵی ڕۆمانێک ده‌نووسن و ئه‌و ساڵه به داهاتی ئه‌و
ڕۆمانه ده‌ژین و کاته‌که‌یان ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ ڕۆمانێکی دی ، به چه‌ندین شتی
جیاواز و لاوه‌کییه‌وه سه‌رقاڵ نابن که تووشی گرفتی دابڕان و بیر ئاڵۆزی بکات ،
به‌ڵام نووسه‌ری کورد نه خۆی به‌ها داره ونه به‌رهه‌مه‌که‌ی ، ئه‌توانم بڵێم
نووسه‌ری کورد له مرۆڤایه‌تی ومرۆڤ بوونی خۆیه‌وه‌یه ده‌نووسێت ،ده‌نا ناکرێت
نووسه‌رێک ته‌نانه‌ت بۆ کورته چیرۆکێکیش ئه‌وه‌نده دره‌نگ بتوانێت بچێته‌وه
سه‌ری زنجیره‌ی بیری تێک چووبێت و نه‌زانێت به چ ئامانجێک سه‌ره‌تای
دامه‌زراندووه .ئێمه ته‌نها ده‌توانین گله‌یی له نووسه‌ر بکه‌ین به بێ ئه‌وه‌ی
له بارودۆخی خودی نووسه‌ر و بارودۆخی چاپکردن و خوێنه‌ر بپرسین . له‌مانه‌ش
هه‌مووی گرنگتر کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی کوردیه له سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی
که‌سیه‌تی تاکی کورد به نووسه‌رانیشه‌وه ، به ئاشکرا ئه‌وانه‌ی به شێوه‌ی
ڕاسته‌قینه کار بۆ ئه‌نفال ده‌که‌ن دژایه‌تی ده‌کرێن و په‌رده‌یه‌کی ئایدۆلۆژی و
به‌رژه‌وه‌ندخوازانه به سه‌رمه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالدا دادراوه‌ته‌وه
،هه‌ڵدانه‌وه‌شی ئاشکرا کردنی ده‌ستی نهێنی دی ،بۆیه نووسه‌ره ده‌زگایه‌کان و
نووسه‌ری ئایدۆلۆژی په‌ره‌ست نایه‌وێت بایه‌خ به ئه‌نفال بدات و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی
له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا خاته مه‌ترسییه‌وه. جگه له‌وه‌ی خودی تاکی کورد
به هه‌موو چین وتوێژه‌کانیه‌وه
له لایه‌کی دی سه‌رسامی نووسه‌ری کورد به ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و فارسی ده‌توانین
بکه‌ین به خاڵێکی دی ، له‌و خاڵانه‌ی هه‌میشه په‌نای بۆ بابه‌تێک بردووه له
ڕوانگه‌ی ئه‌و دوو ئه‌ده‌به‌وه ، ئه‌وانیش خۆیان کاره‌ساته‌که‌یان به سه‌ر کورد
هێناوه‌و بۆیه نه‌هاتوون گوزارشتی لێ بکه‌ن و خۆشیان خاوه‌نی ئه‌و جۆره
کاره‌ساته نین ،هه‌تا خاوه‌نی چامه ئه‌ده‌بی بن و کوردیش وه‌کو هه‌میشه
بکه‌وێته ژێر کاریگه‌رییان و گوزارشتی ئه‌ده‌بیانه مێژووی کاره‌ساته‌کانی
بنووسێته‌وه ، خۆ گه‌ر کورد میلله‌تێکی ئنکلیزی زان بوایه ، ئه‌وا به سه‌دان
ڕۆمان و بابه‌تی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ی له سه‌ر جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م و
ئاکاره‌کانی هیتله‌ر و ستالین له به‌رده‌ستدا بوو ، ده‌کرا ببن به پاڵنه‌رێک بۆ
له دایک بوونی ئه‌ده‌بێکی گوزارشتکار له کاره‌ساته گه‌وره‌کانمان.
ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆشنبیر و و ده‌سه‌ڵات ڕۆشنبیر و ڕۆشنبیریی یش
ئه‌گه‌رێکی زۆر به‌هێزی لاوازکردنی ئه‌نفاله له پرۆسه‌ی نووسیندا . له گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی جه‌ده‌لی نێوان ڕۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات هه‌تا ئێستا یه‌کێک بووه له
ئالیه‌ته‌کانی کارکردنی ڕۆشنبیر ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆشنبیری کورد نه‌یتوانیوه
له ده‌ره‌وه‌ی که‌سه عه‌وامه‌کان بێت و که‌سیه‌تی نه‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری
داڕشتنه‌وه‌ی سیاسی و خاوه‌نی پرۆژه و تایبه‌تمه‌ندی بێت له ده‌ره‌وه‌ی کاریگه‌ری
حزبه سیاسیه‌کان ،لێره‌وه جۆری په‌یوه‌ندی ده‌گۆڕێت به په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆشنبیر
وحزب ،نه‌ک ڕۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات .ڕۆشنبیر هه‌ڵگری مه‌عریفه‌یه ومه‌عریفه‌ش وه‌کو
فرنسیس بیکون ئه‌ڵێ" خۆی له خۆیدا ده‌سه‌ڵاته " ئه‌وه‌ش له وڵاتانی دیموکراسیدا
لۆژیکه ، ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندێکی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدارێک زیاتر
خه‌ڵک ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری بۆچوون وداواکانیه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتیش وه‌کو هێزی
به‌رانبه‌ر لێی ده‌ڕوانێت ،چونکه ده‌سه‌ڵاتی ڕؤشنبیری لاوازتر نیه له ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی ،هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕۆشنبیریه‌ش له ژێر کاریگه‌ری تیوره کۆمه‌ڵایه‌تی
وسیاسی فه‌لسفیه‌کانی زانایان وڕۆشنبیره‌کانیان شۆڕشه‌کانی ڕۆژئاوا گه‌شتن به
لوتکه وگۆڕانکاری بابه‌تیان به‌رجه‌سته کرد.به‌ڵام لای ئێمه تێکه‌ڵاوبوونی
پێناسی فێرخوازه و ڕۆشنبیر و نه‌بوونی هێڵێکی مه‌عریفی جیاکه‌ره‌وه ،ممله‌که‌تێک
ڕۆشنبیری بێ ده‌ستمایه‌ی فکری وده‌ره‌وه‌ی کایه‌ی ڕۆشنبیری به‌رهه‌م هێناوه ،
جۆره مرۆڤێک ئه‌و هێڵه سووره نه‌بینێت که وه‌زیفه‌ی ڕۆشنبیر له نێوان ڕۆشنبیر
وده‌سه‌ڵات یان حزبدا ده‌یکێشێت ،ئه‌ویش درک کردنه به قه‌یرانه‌کانی کۆمه‌ڵه‌که‌ی
،که درکیشی پێ کرد هه‌ستکردن به لێپسراوێتی تا ئاستی وته‌که‌ی سارته‌ر که ئه‌ڵێ"
له هه‌ر کوێ ستم هه‌بوو ئێمه‌ی نووسه‌ران لێی به‌رپرسیارین "ئه‌و هه‌ست به
به‌رپرسیاره‌تێ پێشتر باسمان لێکرد ڕۆشنبیر نه‌ک هه‌ر له بۆته‌یدا تواوه‌ته‌وه ،
باوه‌ڕی ته‌واویشی به‌وه‌یه وه‌کو بووونه‌وه‌ریه‌کی سیاسی مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ
بکرێت ومامه‌ڵه ده‌کات ، ڕۆشنبیریه‌ک له ده‌سه‌ڵاتداران زیاتر غه‌می جه‌ماوه‌ر
کۆکردنه‌وه‌یه‌تی ، له‌وان زیاتر چه‌واشه‌کاری به‌کارده‌هێنێت بۆ ڕاکێشان و
کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک ، ڕۆشنبیه‌ک ده‌وێت له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات هاوشان و هاوگوتار بێت
،لای جه‌ماوه‌ره‌وه به‌ها وتارمایی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ،له قسه‌کردندا ره‌خنه‌گر
نه‌بێت ،دبلۆمات بێت ودڵی سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ر ڕازی بکات ،وه‌کو ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی
سه‌رکردایه‌تی داهاتوو بێت که له ده‌ستی ڕۆشنبیرانا بێت نه‌ک سیاسه‌تمه‌داران .
به هه‌ر حاڵ به ده‌گمه‌ن ڕۆشنبیری ئایدیاڵمان هه‌یه ،که خۆی بۆ ره‌خنه‌گرتن
وڕاڤه‌کردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی ومرۆڤایه‌تیه‌کانه‌وه قاڵ کردبێت له
وه‌زیفه‌ی خۆی دانه‌بڕابێت. په‌رته‌وازه‌یی وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌کی ڕۆشنبیر
ڕاسته‌قینه‌کانیش له نێو تێفکرین وڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ناهه‌موواریه‌ی
وه‌زیفه نوێ جیاوازه‌کانی جیهانی ڕۆشنبیری کوردی دروستی کردوه وای کردوه ،
ئه‌نفال به‌ختی که‌متری به‌ربکه‌وێت ، ئه‌مڕۆ هیچ هه‌نگاوێکی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی و
ڕۆشنبیری ڕه‌وتی دروستی خۆی ناگرێت که ده‌رئه‌نجام پێویستی به واعیز و ڕه‌خنه‌گر
نه‌بێت و تێفکرین به لای له دایک بوونی جیهانبینێکی نوێ‌دا بڕوات ،هه‌نوکه
باردۆخێکی نیوه به مه‌به‌ست دروستکراو نیوه به ناچاری وایکردوه ، ڕۆشنبیره
ئایدیاڵه‌کان فریای ڕاڤه‌کردنی ئه‌و هه‌موو پاسیڤه نوێیانه نه‌که‌ون،ڕووبه‌ڕووی
کۆمه‌ڵه‌کیان ده‌بێته‌وه‌و به‌رنامه ڕێژكیان له وه‌زیفه‌ی خۆیاندا پێ نه‌کرێت .
له ئه‌گه‌رێکی لاوازتردا ده‌کرێ هه‌ندێک له نووسه‌رانیشمان هێنده کاره‌ساته‌که
کاریگه‌ری له سه‌ر دانابن ، ئه‌وه‌شی له سه‌ر ئه‌نفال هه‌یانه بڵاوی
نه‌که‌نه‌وه ، باڵای به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و نووسین و خودی پێنووسیش نه‌وی تر ببینن
له باڵای زراڤ و مه‌زنی ئه‌نفال ، خۆم یه‌کێکم له‌وانه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک و
توانایه‌ک په‌لاماری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م داوه له نامه نووسین و په‌یوه‌ندی کردن
به ده‌سه‌لاتدارانی هه‌ر ووڵاتێک تێدا ژیابێتم به مه‌به‌ستی بایه‌خ دان
،تێگه‌یاندیان له‌و جینۆسایده‌ی به سه‌ر کورد هاتووه هه‌تا نووسین به‌شی دوو کتێب
لێکۆڵینه‌وه و ووتارم ده‌رباره‌ی ئه‌نفال هه‌یه ، چیرۆ ک و شیعر و دیداری
ڕۆژنامه‌وانی( ته‌نانه‌ت دیداره ڕۆژنامه‌وانێکانم له پێناوی ئه‌نفال تیشک خستنه
سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامم داوون، نه‌ک به مه‌به‌ستی کاری ڕۆژنامه‌وانی )
و ساڵی پاریش نۆڤڵێکم ده‌رباره‌ی ئه‌نفال نووسیوه ، له گه‌ڵ هاندانی
هاوڕێیانیشمدا نه‌متوانیوه به چاپیان بگه‌یه‌نم و که‌میشم لێ بڵاوکردوونه‌ته‌وه،
به‌ڵام ئه‌وانه‌شی بڵاوکراونه‌ته‌وه به سه‌ر خوێنه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌و پێی
نه‌زانیوه له جیهانی کوردی‌دا بایه‌خی پێنه‌دراوه ، بۆ نموونه چیرۆکی " کێ
کوشتنه‌که‌ی ئاشکرا کرد " پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی سه‌گێکه ، ئه‌و سه‌گه له هه‌موو
کاره‌کته‌ره‌کانی ناو چیرۆکه‌که به هه‌ستتر و مرۆخوازتر و دۆستخوازتره ، ئه‌و
سه‌گه ،سه‌گێکی له ئه‌نفال به جێماوه بۆیه کراوه به سه‌گێکی ئه‌فسانه‌یی
.هه‌مان چیرۆک کراوه به ئنکلیزی ، یه‌کێک له مامۆستاکانی کلاسی یازده ساڵی پار
کردی به بابه‌تی کلاسه‌که‌ی ، له شیکردنه‌وه‌ی کاره‌کته‌ره‌کاندا خێرا ئه‌وه‌ی
پرسی تۆ ده‌ڵێت ئه‌و سه‌گه له لادیه‌کان به جێماوه ، جێ هێشتن کۆچ کردنی به
کۆمه‌ڵی ئه‌و شوێنه ده‌کات ، ده‌نا ده‌کرێت سه‌گێک له کاروان ، له ڕیگه له
سه‌فه‌ردا به جێ بمێنێت ،به‌ڵام له لادێ‌دا به جێ نامێنێت وون ده‌بێت ، پاشان
باسی کاره‌ساتی ئه‌نفالم بۆ کرد ،چۆن هه‌موو شتێک ئه‌نفالکراوه ، له لادێیه‌کیش
ته‌نها سه‌گێک به جێماوه‌و ئه‌نفال نه‌کراوه ، لێره‌وه ناڵێم چه‌ند سه‌رسام بوو
، به‌ڵام ئه‌ڵێم هه‌تا ئێستا هیچ کوردێک د‌رکی به‌وه نه‌کردوه ئه‌و سه‌گه له
ئه‌نفال به جێماوه، هه‌ندێ جار به گوومانم له‌وه‌ی له ناو کورددا خوێنه‌ر
هه‌بێت ئه‌و کاره‌ساته ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ،که خوێنه‌ری کورد زیاتر خوێنه‌ری چێژ
وه‌رگرن نه‌ک خوێنه‌ری ڕه‌خه‌گر یان ڕاڤه‌کار‌ر .دیسان واتای ئه‌وه‌یه، ئێمه
خاوه‌نی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی نین و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بیمان له په‌نجه‌ی یه‌ک ده‌ست
تێناپه‌ڕێت ، له‌وانه‌یه گه‌ر شتێکیش ده‌رباره‌ی ئه‌نفال نووسرابێت نه‌گه‌شتبێت
به خوێنه‌ر ،چونکه هه‌تا ئێستا هیچ ره‌خنه‌گرێکی ئه‌ده‌بی نه هاتووه
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ته‌رخان بکات به‌و به‌رهه‌مانه‌ی ته‌نها له سه‌ر ئه‌نفال
نووسراوون .له‌و ڕووه‌وه ته‌نها ئه‌ده‌ب لاواز نیه ، هونه‌ریش به گشتی لاوازه
،نه‌یتوانیوه شوناسێکی جیاوازتری له ئاستی ده‌ربڕینی ووشه‌ی ئه‌ده‌بی پێ بێت بۆ
شوناسی ئه‌نفال.
پرسیار: ئایا ئاستی ئه‌و ترسه شاراوه‌یه‌ی لای ئینسانی کورد هه‌یه به‌رامبه‌ر
کوردبوونی خۆی، ترسێکه خاوه‌نی هێزیکی ڕۆشنبیری وایه که بتوانێت له بری تۆڵه
خۆی بکات به هێزێک که هه‌ڵگری لێبوردن بێت. ئایا ئه‌م هێزه چه‌ند ده‌سته‌ڵاتی
کوردی لێی به‌رپرسیاره‌و و چه‌ندیش کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و ڕۆشنبیره‌کانی به‌رپرسیارن
له پیشاندانی؟
ئه‌و ترسه‌ی لای مرۆڤی کورد هه‌یه ترسێکی ڕه‌وایه ، ناڕه‌وایه‌تی له
نه‌دۆزینه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کانیدا که خودی ترس له ئاینده‌ی کۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ری
ده‌کات ، کۆمه‌ڵی دوای شه‌ڕگه‌کان و کۆمه‌ڵی پاشماوه‌ی پاکتاوکردن ،هه‌میشه له
ترس و گووماندا ده‌ژی ، ترس له ئاینده ، ترس له دووباره بوونه‌وه‌ی ڕابردوو و
گوومان له دڵسۆزی به‌رانبه‌ر، گوومان له ئنتما ، گوومان له داهاتوویه‌کی
به‌خته‌وه‌ر. چونکه پاکتاوکردن پرۆژه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ویژدان و دژه ویژدانه ،بۆیه
گرنگترین ئامراز بۆ ئاسووده‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه متمانه بوونه به ویژدانی به‌رانبه‌ر
، به‌رانبری کوردیش به هه‌ر چوارده‌وردا دوژمنه‌کانیه‌تی که ته‌نها مایه‌ی ترسن ،
له ناوه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیه‌تی که مایه‌ی گوومانن.
کۆمه‌ڵی پاشماوه‌ی جینووساید ترسی مامه‌ڵه کردنی بازرگانی پێوه کردنیش ده‌بێت به
ترسێکی ناوخۆیانه‌ی دی، بۆ ڕوانه‌وه‌ی ئه‌و ترسانه جگه له دابین کردنی هه‌موو
ئه خاڵانه‌ی له پرسیاری سێهه‌مدا ڕیزمان کرد که جۆرێک له متمانه
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، پیویستیمان به پرۆژه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌یه بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و
ترسه ، کورد یه‌کێکه له‌و کۆمه‌ڵانه‌ی ناحه‌زانی توانی زۆر به ئاسانی بیکات به
دژه خۆی و دژه خوود ،مێژووی ڕابردوو له هه‌بوونی ژماره‌ی ئه‌و هه‌موو جاش و
خۆفرۆش و به ده‌سته‌وه‌دان و ده‌نگ لێدانه ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت ،
متمانه نه‌بوونی تاکی کورد به خود له‌و فاکته‌رانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت ، هیچ
پێکهاته‌یه‌کی فکری دروستیش له ئارادا نه‌بووه بۆ هێور کردنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه ،
پێچه‌وانه‌ش ئه‌و ترسه پاش ڕاپه‌ڕین په‌ره سه‌ند بۆ فۆبیا واته ده‌ره‌وه‌ی
ترسێکی ئاسایی ، شه‌ڕه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی هێزه سیاسیه‌کانی کورد ڕێژه‌ی
ترسیان به‌رزکرده‌وه تا ئاستی ڕق ئه‌ستووری تۆڵه‌کردنه‌وه ، تۆڵه‌کردنه‌وه له
خود هه‌تا تۆڵه‌کردنه‌وه له به‌رانبه‌ر ، ئه‌و هه‌سته ئه‌مڕۆ گه‌شتووه به
لووتکه زۆر ئاساییه که‌سێک ئه‌وی دی بکوژێت ، یان خۆی بکوژێت ،ئه‌مه به‌شێکی
ده‌ر‌ئه‌نجامی ئه‌و نه‌زانییه بوو ده‌سه‌لاتداران به‌کاریان هێنا له
به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵی کوردی‌دا ، ئه‌وانه‌ی دوێنی نه‌ده‌ترسان و خاوه‌نی ئه‌و هێزه
ڕۆشنبرییه بوون که باسی ده‌که‌یت ، ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵی رکه به‌ر و تۆڵه‌خواز و
مه‌رگ دۆست ده‌ترسێت ، مه‌رگ دۆستی ڕووی له هه‌ر کۆمه‌ڵێک کرد ڕووبه‌ڕووی
کاره‌ساتی گه‌وره و مه‌ترسیداری ده‌کاته‌وه ، ترسی ئه‌مڕۆی به‌شێکی کودرستان ترس
نیه له کورد بوون ، ترسه له عه‌قڵ و ده‌روونی مه‌رگ خوازی کورد ،به هه‌موو
چه‌مک واتاکانیه‌وه، نه‌ک ته‌نها مه‌رگی جه‌سته‌یی ، پێم وایه به هۆی جیاوازی
هه‌ندێ بارودۆخی زمانه‌وانی و خوێندنه‌وه و هه‌ندێ بارودۆخی دی سیاسی کوردی باشووری
کوردستان که‌م ترستر بوون له کوردبوونی خۆیان و شه‌رمۆکانه گوزارشتیان لێ
نه‌کردووه ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کردووه قوربانی گه‌وره‌ش بدات وجینۆساید بکرێت .
به‌ڵام خه‌باتگێڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌شه‌کانی دی کوردستان ئه‌رکێکی قورس‌تر
له مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ترس ڕه‌وێنه‌وه‌دا چاوه‌ڕوانیان ده‌کات ، به تایبه‌ت ئه‌و
ترسه گه‌شتووه به ئاستی خۆ به که‌می زانی ، ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان "
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و هاووڵاتی" ته‌نانه‌ت له ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش نه‌ک له
ناوخۆدا ،ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان به ئێرانی ، تورکی و سووری ده‌ناسێنن ئه‌وه‌نده به
کورد و کوردستانی خۆیان ناناسێنن ، ئه‌وه‌نده خۆیان خزاندوه‌ته ده‌زگا ئێرانی و
تورکی و عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه بۆ کارکردن و چالاکی ئه‌وه‌نده ئاگای له
ڕه‌وه‌نده‌که‌ی خۆی نیه ، ئه‌مه‌ش له دوا ڕۆژدا کاره‌ساتی گه‌وره‌تری لێ
ده‌که‌وێته‌وه . دیاره هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان کاره‌سات و چه‌وساندوه‌کانیان
زۆر نزیک و چوون یه‌ک بووه ، به‌ڵام ئه‌و جۆره جینۆسایده‌ی باشوور له مێژووی
جیهاندا که‌م وێنه‌یه ،کاره‌ساتیش ئه‌وه‌یه به‌شه‌کانی دی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و چوارچێوه‌یه ببینن و نه‌یکه‌ن به شوناسی خۆیان ، چونکه واتای ئه‌وه‌یه
ئه‌و کارکردنه‌ی دۆژمنانمان له سه‌ر سایکۆلۆژیه‌تی تاکی کورد کردویه‌تی به
ته‌واوی جێگیر بووه و کاری خۆی کردوه .
ده‌مێنێته‌وه سه‌ر چه‌مکی ڕۆشنبیری و تۆڵه‌کردنه‌وه که له‌م ته‌وه‌ره‌دا
ورۆژاندووته ، چه‌مکی ڕۆشنبیری چه‌مکێکی زۆر له‌وه به‌رفراوانتر و باڵاتره
له‌وه‌ی له کۆمه‌ڵێکی کشتووکاڵیدا که زۆرینه نه‌خوێنده‌وارن بیکه‌ن به شوناس
کام شوناسیش ،ئه‌و شوناسه‌ی چاره‌سه‌ری گرفته سایکۆلۆژیه‌کانی پێ بکه‌ن، زۆر جار
سه‌رم سووڕ ده‌مێنێت خه‌ڵکانێک به خۆیان ده‌ڵێن ڕۆشنبیر ، له ناو کایه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کورردا چه‌مکی ڕۆشنبیر ، بیریار و فێرکار یان فێرخواز
تێکه‌ڵاوکراوه ، زۆر به ئاسانی که‌سێکی له زانکۆ ده‌رچوو به خۆی ده‌ڵێت ڕۆشنبیر
که پێویسته بڵێت فێرخواز ، یان یه‌کێکی خوێنده‌وار ئه‌ڵێت من نووسه‌ر نیم به‌ڵام
ڕۆشنبیرم ، له ناو کوردا چونکه خوێنده‌واری زۆر لاوازه ،خوێنده‌وار به ڕۆشنبیر
ناوزه‌د کردوه‌وه‌و تا ئێستاش هه‌ر وایه ، ڕۆشنبیر ئه‌و که‌سه‌یه که توانای
مه‌عریفی و فکری له ئاستیکدایه ده‌توانێت خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ پنته
جیاوازه‌کانی ژیان هه‌بێت و ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر کایه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان
دابنێت،واته ڕۆشنبیری ئایدیاڵ، له کاتێکدا ژماره‌یه‌کی باشی نووسه‌ران له
په‌راوێزی ڕۆشنبیریدان، له ناو ڕۆشنبیرانیشدا ڕۆشنبیری به‌رهه‌م هێنه‌ر و ڕۆشنبیری
ئیستهلاکی هه‌یه ،کۆمه‌ڵی ئێمه زیاتر خاوه‌نی چه‌مکی دووه‌مه ، گه‌ر خاوه‌نی
ئه‌و ڕۆشنبیریه به‌رهه‌مهێنه‌ره بوایه ترسه‌که‌ی نه‌ده‌گه‌شت به ڕاده‌ی مه‌رگ
دۆستی و نکوولی کردن له شوناس .ئێمه خاوه‌نی دیوه‌خانی خێڵه‌کانیانه‌ین له بری
سالۆنی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی خۆ ناکرێت ئه‌و سه‌رلێشێوانه‌ی له ماڵپه‌ڕ و
بڵاوکراوه‌کان و زۆری ژماره‌ی به ناو ووتاره‌کاندا ده‌یبینین به حاڵه‌تی ڕۆشنبیری
ناوزه‌د بکه‌ین.
دیاره گه‌ر چه‌مکی ڕۆشنبیری چه‌مکێکی کارا بوایه له ناو کۆمه‌ڵی کورددا ،چه‌مکی
تۆڵه‌کردنه‌وه لاواز ده‌بوو ،ئه‌و ڕق ئه‌ستوورییه له بێ ده‌سه‌لاتیه‌وه
فه‌راهه‌م هاتووه ، ئه‌و بێ ده‌سه‌ڵاتیه‌ی به هۆی لاوازی ڕۆشنبیرییه‌وه سه‌رجه‌م
تایبه‌تمه‌ندیه‌کان و چاره‌نووس و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی پێشکه‌ش به ده‌سه‌ڵاتێک
کردوه که له‌و ترسه‌ی ئه‌و ناکۆڵێته‌وه ، ئه‌و ترسه‌ی وای کرد ئه‌وی هاوڵاتی
ده‌نگی بۆ بدات ، خۆی بۆ به‌خت بکات و بیگه‌یه‌نێت به پۆسته‌کان ،ئه‌و ترسه بێ
ئه‌نجام ده‌رچوو ، ئه‌مڕۆ گۆڕا به ڕک و تۆڵه و نه‌فره‌ت، به‌ڵام به‌رانبه‌ر به
كێ ؟ ئه‌مڕۆ تۆڵه له ڕۆشنبیری ئایدیاڵ ده‌کرێته‌وه که خۆی نه‌خزانسوه‌ته ناو
گێژاوی میللیگه‌رایی و زه‌پۆشی عه‌ریزه نووسینه‌وه ، ناڕۆشنبیرو ،سیستمی خێڵه‌کی
تۆڵه له بێ ده‌سه‌لاته‌کان ده‌کاته‌وه ،نه‌ک له ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ،ئه‌مڕۆ
تۆڵه له‌وانه ده‌کرێته‌وه که پێیان وایه ڕێزگرتنی جاش و ئه‌نفالچیه‌کان
ئه‌نفالکردنێکی دی ده‌ژمێردرێت.
گه‌ر باسیش له تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌نفال بکه‌ین ،باوه‌ڕم به تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی کوشتن
نیه، به‌ڵام باوه‌ڕم به به‌خشین و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیشیان نیه ، به
پێچه‌وانه‌وه ،پێویسته بژین به‌ڵام ئه‌و جۆره ژیان و بێ به‌هایه‌ی که خۆیان
مه‌رگ به ئاوات بخوازن ، که لای هه‌موو هاولاتیه‌کی بچه‌سپێت چه‌مکی خیانه‌ت و
ووڵات فرۆشی چ واتایه‌کی قێزه‌ونی هه‌یه و که‌سانی ووڵات فرۆش چه‌ند خه‌ڵکێکی
ده‌ره‌وه‌ی به‌ها و ده‌ره‌وه‌ی مێژووی مرۆڤ بوونن .له که‌نه‌دادا سزای له
سێداره‌دان نیه ، زیندانی تا هه‌تایی هه‌یه ، یاخوود زیندانی درێژ خایه‌ن به پێی
تاوانه‌که ،له زیندانیش‌دا ئه‌شکه‌نجه‌و لێدان نیه ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێشێلی
یاساییان کردوه‌و زیندان کراوون گه‌رچی تاوانه‌که‌شیان نه‌گات به تاوانی کوشتن و
سیخوڕی به جۆرێک سزای ده‌روونی نه‌ک فیزیکی ده‌درێن که مه‌رگ به ئاواتبخوازن و
هه‌ندێ جاریش خۆیان داوای به مه‌رگ سپاردنیان بکه‌ن ، ساکارترین سزا
بوونه‌وه‌ریه‌ک هه‌یه که بوونێکی ئێجگار ناخۆش بڵاو ده‌کاته‌وه ، به ڕاده‌یه‌ک
مرۆڤ به‌رگه‌ی پێنج چرکه‌ی ئه‌و بۆنه ناگرێت ، سزای هه‌ندێک له زیندانێکان بردنی
ئه‌و گیانه‌وه‌ره‌یه بۆ ناو ژووری زیندانێکه ، گه‌ر چرکه‌یه‌ک بمێنێته‌وه
هه‌فته‌یه‌ک بۆنه‌که‌ی بن بڕ نابێت ،ئه‌مه کووشتنی ڕاسته‌قیه‌نه‌یه ، من پێم خۆش
بوو سه‌دامیش له سێداره نه‌درێت ، هه‌تا ڕزین رۆژانه له ڕووی سایکۆلۆژییه‌وه
بکووژرایه ، ئه‌مه له ڕووی ڕه‌که برێتیه‌وه ده‌نابڕم ، له ڕووی زانستی
وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه باوه‌ڕم پێه‌تی ، مرۆڤی مه‌رگ دۆست سه‌رکرده‌بێت یان هاووڵاتی
له مه‌رگی به په‌له ناترسێت ، له مه‌رگی هێواش ده‌ترسێت ، له مه‌رگی سروووشتی
ده‌ترسێت ، لای ئه‌و بکوژ بێت یان کوژراو مێژووه ،پاڵه‌وانیه‌تیه ،گووناهه
تاوانبار بکرێت به پاڵه‌وان. له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ،گه‌ر ئه‌و جۆره سزا
سایکۆلۆژیانه نه‌برێنه ناو زیندانه‌وه چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ تاوانه
بچووکه‌کان به‌رجه‌سته نابێت . دیسان بیرمان نه‌چێت به‌خشینی تاوانبارانی ئه‌نفال
، جاشه‌کان و ووڵات فرۆشه‌کان ، چه‌مکی خیانه‌ت و شۆڕش و جاش و شه‌هیدی هاوتا
کردوه ، ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵێک بێ ده‌ربه‌ستی و تاوانی نوێ هێناوه‌و ده‌ێنێته ئاراوه
، به‌خشین کاتێک گوونجاوه تیوریه‌کی مۆراڵی سیاسی جیاواز له‌وه‌ی باوه پراکتیک
بکرێت ،ئه‌و کاته‌ی کایه سیاسی و ڕۆشنبیریه‌کان له به‌ره‌ژه‌وه‌ندی هاوڵاتی
ده‌توانن شۆڕشێکی ڕه‌وشتی به‌رپا بکه‌ن بۆ گۆڕینی ئاستی ڕۆشنبیری و ژیانی هاوڵاتی
، گرێ به‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ بکاته‌وه‌و له‌وێشه‌وه چه‌مکی به‌خشین ده‌توانرێت
باڵا بکرێت ، به‌ڵام له ئێستا هیچ گۆڕانکاریه‌ک و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی گۆڕانکاریش له
له کایه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا نه‌کراوه ، ژیانی هاوڵاتیان و خه‌باتی پێشمه‌رگه و
شه‌هید شوناسێکی جیاوازی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌تا ،سیاسه‌تیک هه‌بێت ئه‌وه‌نده
جه‌سوور بێت بتوانێت فرۆشیاره‌کان ببه‌خشێت نه‌ک هه‌ر به‌خشین باڵاتریشیان کات له
ئاستی ئه‌نفال و شه‌هید، ئه‌مڕۆ ئاستی ڕۆشنبیری و ئاستی یاخی بوونی هاووڵاتیش
به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌و په‌ڕی لاوازیدایه، هاووڵتیان زیاتر هاوڵاتی ده‌زگاین،
هاوڵاتی مووچه خۆری منه‌تبارن ، به‌ڵام ئه‌مه له گه‌ڵ کاتتدا ده‌گۆڕێت, دوور
نیه وڕۆژێک هاوڵاتیانی کورد وه‌کو هاولاتیانی فه‌ره‌نسی چۆن پاش مردنی به
خیانه‌تی میرابۆیان زانی ، هێشتا لێێ خۆش نه‌بوون و له گۆڕستانی ناوداران و
نیشتیمان په‌روه‌رانه‌وه ته‌رمه‌که‌یان گواسته‌وه بۆ گۆڕستانی پیاوخراپان، ده‌کرێ
ئه‌مه چاره‌نووسی هه‌موو خیانه‌یکارانی ناو کۆمه‌ڵی کوردیش بێت.
***** ***** **** *****