بێده‌نگیی و کۆکوژیی
ئاماده‌كردنی حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش
ئه‌م گفتوگۆیه یه‌کێکه له گفتوگۆیه‌کانی کتێبی (
بێده‌نگیی و کۆکوژیی*)
کتێبی بێده‌نگیی و کۆکوژیی کۆمه‌ڵێک گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسه‌رو ڕۆشنبیرێک دا
بۆ قسه‌کردن ده‌رباره‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال، له‌مڕۆژانه دا کتێبی( بێده‌نگیی و
کۆکوژیی) ده‌که‌وێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران، به‌چاکم زانی له 20 هه‌مین ساڵ
وه‌گه‌ری کاره‌ساتی ئه‌نفال هه‌ر جاره‌و یه‌کێک له گفتوگۆکان بیخه‌مه به‌ردیده‌ی
خوێنه‌ران.
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش.
خالد سلێمان
ئه‌نفال تراژیدیایه‌که پێویستی به
دووباره‌کردنه‌وه‌ی به " هه‌واڵ" هه‌یه . ئه‌بێ ئێمه توانای دروست کردنی
هه‌واڵێکی نوێمان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کانی کاره‌ساته‌که هه‌بێت، هه‌واڵێک
ڕوداوه‌که بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌رچاوی دونیا . ئایا ئه‌مه ده‌کرێ و که‌ی ، ئێ ،
چۆن؟
خالد سلێمان
ئه‌نفال ، دانپێدانان ، لێبوردن
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش: ئه‌گه‌ر بهاتایه ئه‌نفال له وڵاتێکی
ئیسلامی‌دا ڕووینه‌دایه و هه‌روه‌ها مانایه‌کی ئیسلامیشی پێنه‌درایه، پێتانوایه
ئه‌نفال بتوانرایه نوقمی بێده‌نگیه‌کی وابکرێت، هه‌م له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه
تا ده‌گاته هه‌موو وڵاته ئیسلامیه‌کانی دونیا، ئه‌وسا وڵاتانی ئه‌وروپی.
خالد سلیمان: بێده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌نفال،
بێده‌نگبوون نیه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی دانپێدانه‌نانه به سروشتی پرۆسه‌ی ئه‌نفال
وه‌ک خۆی ، واته وه‌ک " ژینۆساید" . به‌ڕای من هه‌موو بێده‌نگییه‌ک له‌سه‌ر
ئه‌نفال له‌م خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌کات و ، هه‌ر له‌م خاڵه‌شدا کۆتایی دێت . له هۆش
و نه‌ستی نوخبه‌ی کولتوری و سیاسی کوردی‌دا ده‌توانرێت به ئاسانی هۆکاری یه‌که‌می
ئه‌م بێده‌نگییه یان ئه‌م دانپێدانه‌نانه به‌وه دابنرێت که ئه‌نفال له وڵاتێکی
ئیسلامی‌دا و به‌مانای عه‌ره‌بی- ئیسلامی ئه‌نجامدرا. به‌ڵام ئایا ئه‌مه ڕاسته،
یان چه‌ند ڕاستی هه‌ڵده‌گرێت ، تا چی ڕاده‌یه‌ک له تاکڕه‌هه‌ندی دوورمان
ده‌خاته‌وه‌وله‌هۆکاره‌کانی تری هه‌مان ئه‌و دانپێدانه‌نانه نزیکمان ده‌خاته‌وه.
پێش هه‌موو شتێک ، پرسیاری له‌م شێوه‌یه ڕاده‌یه‌کی زۆر له فره‌ڕه‌هه‌ندی
وه‌رده‌گرێت و مه‌سه‌له‌که‌ش (به ڕای من) ته‌نها له‌م ئاسته‌دا کۆنابێته‌وه.
چونکه کاره‌ساتی ئه‌نفال و بێده‌نگی له به‌رامبه‌ریدا ته‌نها له ڕوانگه‌ی ئاسته
جیۆپۆلیتیکی و ئاینییه‌وه ، ئاسته نێوده‌ڵه‌تییه‌که‌یمان له بیرده‌باته‌وه.
باشتر وایه هه‌ر "ئه‌گه‌ر" ێک له باسکردن له‌سه‌ر ئه‌نفال دوور بخه‌ینه‌وه‌و
سه‌رچاوه‌و هۆکاره‌کانی بخه‌ینه ناو کاری تیوۆری کوردییه‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌که‌و
سه‌راپای سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ستپێکردن و ئه‌نجامدانییه‌وه‌و ، هه‌روه‌ها
ئاکاره‌کانیشی . به‌شیوه‌یه‌کی تر له میانه‌ی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌دا ئه‌مه‌وێ بڵێم :
بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی کاره‌ساته‌که نه‌چێته خانه‌ی ڕووداێکی ئاساییه‌وه و له
بێده‌نگیدا نه‌پێچێنرێته‌وه ، پێویستمان به زیندوکردنه‌وه‌ی ورده‌کارییه‌کانی
هه‌یه ، واته به‌ڵگه‌نامه و شایه‌تحاڵ و وێنه و که‌ل و په‌ل و هه‌رشتێک
په‌یوه‌ندی به ڕووداوه‌که‌وه هه‌یه. هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا زۆر ئاسانه بڵێین
ئه‌گه‌ر ئه‌نفال له وڵاتێکی ئیسلامی‌دا ڕووی نه‌دایه ئه‌وا هه‌ر له کاتی
ڕوودانیه‌ه‌وه به "ژینۆساید" ده‌ناسرا، ئه‌مه‌ش مانایه‌کی زۆر له ڕاستی
هه‌ڵده‌گرێت ، له هه‌موو کاتێکیشدا ئه‌گه‌ر ڕه‌هه‌ندی جیۆپۆلیتیکی کوردستان خۆیمان
خسته پێش ئه‌م مانایه.
ئه‌گه‌ر به‌م ئاسانکارییه بێت وڵامی هه‌ر پرسیارێک لێره‌دا کۆتایی پێدێت .
به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌رێکی وه‌ها له‌به‌رده‌م واقیع و قه‌باره‌ی کاره‌ساته‌که‌دا به
کوێمان ده‌گه‌یه‌نێت ، یان به شێوه‌یه‌کی تر ئه‌شێ ئه‌و ئه‌گه‌ره له دۆخه
میژووییه‌که‌ی دابپچڕێت و بخرێته پێشمانه‌وه، یان بۆ خۆی ئه‌گه‌رێکه
له‌پێشمانه‌وه‌یه و هێشتا نه‌که‌وتوه‌ته دواوه؟ لێره‌دا پرسیارێکی نوسه‌ر و
ڕوونکبیر "مه‌ریوان قانع"م بێر دێته‌وه که ده‌ڵێت : ( داخۆ ئه‌نفال ڕوداوێکه
سه‌ر به‌مێژووه‌و کۆتاییپێهاتوه ، یاخود ڕوداوێکه ده‌کرێت سه‌ر به‌ئایندا بێت و
ڕووبداته‌وه، شتێکه به‌سه‌ر چووه یاخود تائێستاش ئه‌گه‌رێکه‌و تێنه‌په‌ڕیوه،
کاره‌ساتێکه له دوامانه‌وه‌یه یاخود مه‌ترسییه‌که و هێشتا له
پێشمانه‌وه‌یه؟).
لێره‌دا ناڵێم بێده‌نگ بوون، به‌ڵکو ئه‌گه‌ری ڕوودانه‌وه‌ی ئه‌نفال لای کورد (له
دۆخه دروونیه‌که‌یدا به لانی که‌مه‌وه) ، پرسیاری " شوێنی ئیسلامی"، تاکه
ڕه‌هه‌ند نیه له‌گه‌ڵاڵه‌کردنی هه‌ر دیدێکدا به‌رامبه‌ر به کاره‌ساته‌که‌و ،
به‌ڵکو له هه‌ناویدا ، پرسیاری " شوێنی قه‌ومی " کورد و ئیسلامبوونی به‌شێکی تری
هاوکێشه‌ی هه‌ر بۆچوون و تێخوێندنه‌وه‌یه‌که ڕۆشنبیریی کورد به‌رهه‌می بێنی .
له میانه‌ی ئه‌م فیکره‌یه‌دا په‌راوێزێکی بچووک هه‌یه ،ئه‌ویش پاشه‌کشه‌کردنی ڕۆڵ
و ناسنامه‌ی ئیسلامییه له دیاریکردنی سروشت و کاردانه‌وه‌ی کاره‌ساته‌که‌یه له
ناوچه‌که‌و جیهاندا . هه‌ر له پاڵ ئه‌مه‌شدا " سونه" بوونی کورد وه‌ک فاکته‌رێکی
مه‌ززه‌بی هیچ ڕۆڵێکی نه‌بوو ، چوونکه زۆر به‌ئاسانی ، ئه‌نفال نمایشێکی
قه‌ومییانه بوو پێش هه‌ر ئاستێکی تری بیرکردنه‌وه.
ئه‌م تێڕوانینه پێویستی به دۆخێکی جیۆپۆلیتیکییه‌وه هه‌یه ده‌توانرێ ناوی
لێبنری " دۆخی پۆست کۆلۆنیالیزم " ، واته ئه‌و سنووره که‌مه‌ی وا له دووای
ڕێککه‌وتننامه‌ی " لۆزان " ه‌وه بۆ کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک دانراو. هه‌ر ئه‌م
دۆخه‌ش نه‌ته‌وه‌کانی تری پێ ده‌مارگیرتر کرا و گه‌یاندییه ئاستێکی ترسناکی وه‌ها
، خه‌یاڵی قه‌ومی تیایدا نوقمی کولتوری ئه‌وه بێت که کورد کانه‌خه‌ڵووزێکی ترسه!
له ده‌رێژه‌ی هه‌مان ڕوانگه‌دا ، ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌نفال دژی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری جیا له کورد‌و ، جیا له ئیسلام بوایه ، ئه‌وا به‌لانی
که‌مه‌وه " ڕۆژاوا" هه‌ر بێده‌نگییه‌کی ده‌شکاندو چوارچێوه‌یه‌کی بۆ مامه‌ڵه‌کردن
له گه‌ڵیدا داده‌نا . ئه‌گه‌رێش ئه‌و دۆخه پۆست کۆلۆنیالییه‌ی کو‌ردی تیا
ئه‌نفالکرا به‌شێک نه‌بوایه له کولتوری کۆلۆنیالیزم ئه‌وا ئیمکانی بهێده‌نگی
که‌متر ده‌بوو . هیچ یه‌کێک له‌و دوو دۆخه له به‌رژه‌وه‌ندی کورددا نه‌بوو ، له
ئاکامیشدا دانپێدانان به ئه‌نفالدا وه‌ک ژینۆسید له سیاسه‌ت و بۆچوونی ڕۆژاوایی‌دا
تا ئێستا نه‌بوه‌ته پرۆژه‌یه‌ک .
به‌شێکی زۆر له‌ناوه‌نده ئه‌مریکییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ڕه‌سمی هه‌بێت و تیایدا به‌رپرسه عێراقییه‌کانی حوکمی سه‌ددام
حسێن داوای له‌ناوبردنی کو‌ردی تیا ده‌که‌ن . لێره‌دا وامان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که
ئه‌و ناوه‌ندانه‌و زۆری تریش له ئه‌وروپا ، به ئاشکرا ئه‌نفال له باری
"بێده‌نگی" دا پێناسه‌ده‌که‌ن ، ناوی لێنانه‌ن و له‌خه‌سڵه‌ته واقیعییه‌کانی
خۆیه‌وه ته‌ماشای ناکه‌ن . چونکه ناساندنی ئه‌نفال وه‌ک ژینۆسید ، واته
نوێکردنه‌وه‌ی پرسیاری کورد له دۆخی پێش کۆلۆنیالیزمه‌وه، که تیایدا ناسنامه‌ی
میلله‌تێک له ڕووی جیۆپۆلۆیتیکی و کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خرایه هه‌ناوی
پڕۆژه قه‌ومییه‌کانی تره‌وه . به‌شیکی تری ئه‌و بێده‌نگییه ئه‌وه بوو که
ئه‌نفال خۆی له بێده‌نگیدا ئه‌نجام درا . به‌ڵام بێده‌نگییه‌کی دروستکراو ، که
گرنگی گه‌لی کورد تیایدا به‌شێک بوو له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕۆژاوا له
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا . ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که پلانی
له‌ناوبردنی کورد و هێڕشی سوپای عێراق بۆسه‌ر گوند‌و ناوچه جیاجیاکانی کوردستان له
لای حکومه‌ته ڕۆژاواییه‌کان ئاشکرا نه‌بوبێت ، به پێچه‌وانه‌وه ، هه‌ر سه‌ره‌تای
ده‌ستپێکرنی گفتوگۆکانی " عێراق – ئێران " به کۆتای هێنان به‌شه‌ڕه هه‌شت
ساڵییه‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی جیدی له ساڵی 1988 ، ئیداره‌ی ئه‌مریکی به تایبه‌ت
ئاگای له پلانه‌کانی عێراق بوو . به‌شێک له‌سه‌رکردایه‌تی کورد له‌وه ئاگادارن و
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا سیناتۆرێکی ئه‌مریکی به "مام جه‌لال " سکرتێری گشتی یه‌کێتی
نیشتیمانی کوردستانی وتبوو که ڕژێمی سه‌ددام حسێن پلانێکی گه‌وره‌ی بۆ لێدانی
کوردستان له‌به‌رده‌ستدایه . هه‌روه‌ها پێی وتبوو که هه‌مان ڕژێم داوای گفتوگۆ
له‌سه‌رانی کورد ده‌کات . به‌ڵام ئه‌و زانیارانه لای سه‌رکردایه‌تی کورد به جیدی
وه‌رنه‌گیراو له دووایدا ده‌رکه‌وت ڕاست بوون .
لێره‌دا به‌راوردێکی بچووک له نێوان ئه‌نفال و ژینۆسیدی " هوتو" ه‌کانی وڵاتی
ڕواندا دژی " توتسی " یه‌کان جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ، که ئه‌مای دووه‌میان به
پێی شایه‌تییه‌کانی کۆماندانی که‌نه‌دی " ڕۆمیۆ دالێر " سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌و وڵاته‌دا ساڵی 1995 ، ژینۆسیدێک بوو بیرۆکراسیه‌تی
نێوده‌ڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان خۆی بوه هۆی ئه‌و هه‌موو کوشت و بڕینه که
نزیکه‌ی ملیۆنێک مرۆڤی تیا کوژرا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له کوردستاندا ڕووی دا
بێده‌نگییه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ترسناک بوو ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش " یۆست
هێلته‌رمان " ڕۆژاوا به هاوبه‌ش له‌و تاوانه‌دا ناوده‌بات .
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ڕووه‌کانی تری ئه‌نفال له ناچه‌که‌داو باری کورد تیایدا ،
وه‌ک له پێشدا ئاماژه‌م بۆ کرد ئیسلام بوونی شوێن و مه‌وقیعی ئیسلامیی ئه‌و
وڵاتانه نه‌بوو ئه‌م بێده‌نگییه‌ی دروست کرد به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مارگیری قه‌ومی
چوارچیوه‌و کاراکته‌ری سه‌ره‌کی کاره‌ساته‌که بوو . ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویدا دژی
عه‌ره‌به سوننه‌کان یان دژی تورکمانه‌کان بوایه ئه‌وا تورکیا و سعودییه دوو
ده‌رگای سه‌ره‌کی ده‌بوون له شکاندنی دۆخی بێده‌نگی و هاتنه ده‌نگ له ناوه‌نده
نێوده‌ڵه‌تییه‌کاندا . دیاره کوشت و بڕی دیاری شیعه‌کان له باشوری عێراق له
کاتێکدا بوو (1991) ئیتر نه ناوچه‌که‌و نه جیهانیش له‌به‌رده‌م ماشێنی " قه‌تڵ و
عام " ی سه‌ددام حسێن و حیزبه‌که‌یدا توانای بێده‌نگییان نه‌ما . له گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به سوننه‌کان دان به‌و تاوانانه‌ی باشوری عیراقدا
نانێن و ته‌نها ئێران خۆی به خاوه‌نیان ده‌زانێت ، بێگومان له‌مه‌شیاندا کولتورێکی
مه‌ززه‌بی یان با بڵێین " قه‌ومی ئێرانی " پێوه‌ری شته‌کانه و چوارچێوه‌ی ماشێنی
ڕاگه‌یاندنه .
له پاڵ ئه‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، گه‌لێک هۆکاری تر هه‌ن په‌یوه‌نییان به کورد
خۆییه‌وه هه‌یه . یه‌کێک له‌وانه ئه‌نفال تا ئێستا نه‌بوه‌ته تراژیدیایه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی و له دۆخێکی زاره‌کیدا ماوه‌ته‌وه . با له‌وه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین چی
هۆشیارییه‌کی ساده‌یه ئه‌نفال له هۆشیارییه‌کی کولتوری دوورده‌خاته‌وه ، چۆن
ده‌نگی کورد له‌باسکردنی ئه‌نفالدا به‌رز بێت ، به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتی
کو‌ردی له کوێی تراژیدیاکه‌دان ؟
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش: ئه‌و هۆکارانه چین که ئه‌نفال له هۆشیارییه‌کی سیاسی ساده‌وه که ته‌نها له یاد کردنه‌وه‌ی سه‌رپێیانه‌ی ساڵانه‌دا قه‌تیسبووه، ده‌گوازێته‌وه بۆ هۆشیارییه‌کی کلتووری، له‌و بێده‌نگییه‌ی که خاوه‌نی قسه نییه ده‌گوازێته‌وه بۆ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک به ده‌نگی به‌رز. هه‌روه‌ها ئه‌م بێده‌نگیه چه‌ند په‌یوه‌ندی به کورد خۆیه‌وه هه‌یه، هه‌م له ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی کۆمه‌ڵگای کو‌ردی بۆ ئه‌نفال و هه‌م له ئاستی ده‌سته‌ڵاتی کو‌ردی خۆیدا.
خالد سلیمان: له‌وانه‌یه له‌م باره‌یاندا له
پرسیار ده‌رنه‌چین و نه‌گه‌ینه بارێکی وه‌ها توانای قسه‌کردنمان له‌سه‌ر ئه‌نفال
هه‌بێت . قسه‌کردنیش به‌و جۆره‌ی ده‌مانه‌وێت و رێگه‌مان بۆ خۆشده‌کات له‌بری
باسکردن له بێده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌نفال باس له تیوۆریزه‌کردن و ڕه‌هه‌نده
مێژووییه‌کانی بکه‌ین ، چیرۆکه ورد بنادبنێین. Oraleو شاراوه‌کانی ، هه‌روه‌ها
شایه‌تحاڵه‌کان بێنینه قسه‌کردن و میژوویه‌کی زاره‌کی
ئایا تا ئێستا سه‌نته‌رێکمان بۆ به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌نفال هه‌یه ، که‌ل و په‌ل و
شته‌به‌جیماوه‌کانمان پاراستوه ، شایه‌تی ڕزگاربووه‌کانی نوگره‌سه‌لمانمان
تۆمارکردوه ، وێنه‌یانمان لا هه‌یه ، مۆزه‌خانه‌یه‌کمان هه‌یه ؟ ئایا ئه‌نفال
خراوه‌ته به‌رنامه‌کانی خوێندن و په‌روه‌رده‌وه ، مۆنویمێنتێکی شایست به
کاره‌ساته‌که هه‌یه ؟ ئایا شوێنێک کراوه‌ته ڕه‌مز بۆ ئه‌نفال و " ئۆشڤێتز " ێکی
کوردیمان هه‌یه ؟
له وڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا ، له‌وانه‌یه به شیوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتی
کو‌ردی و ڕۆشنبیران بتوانن شتێک بڵێن ، چونکه کۆمه‌ڵگای کو‌ردی تا ئێستا خاوه‌نی
ده‌زگای مه‌ده‌نی و ئابووری و کولتوریی سه‌ربه‌خۆی وه‌ها نیه بتوانێت له
ڕیگه‌یانه‌وه یاده‌وه‌ری خۆی به زیندوویی ڕابگرێت . به تایبه‌تی کۆمه‌ڵگا
ئه‌نفال کراوه‌که که له " بێ نه‌وا " زیاتر له هێچی تر ناچێت .
من له‌سه‌ره‌تای ئیش کردنمه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نفال باوه‌ڕم به‌وه هه‌بووه که به‌بێ
ئه‌و که‌رسته و پێداویستیانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ر ده‌که‌م ناتوانین له‌و
بێده‌نگییه‌ی باسی لێوه ده‌که‌ین ڕزگار بین. ئه‌مه‌ش وا ناگه‌یه‌نێت که له بواری
دۆکویمێنت کردندا هیچ نه‌کراوه‌و ماده‌یه‌کی خامی باش له‌به‌رده‌ستدایه که زیاتر
هه‌وڵی تاکه‌که‌سی کۆیکردوونه‌ته‌وه، هه‌ره‌ها ئه‌و هه‌وڵه تیوۆریانه‌ی وا
له‌سه‌ر ئه‌نفال کراون. من لێره‌دا باس له کارێکی گه‌وره‌تر ده‌که‌م ، کارێک
بتوانێت سه‌رنجی چاودێره جیهانییه‌کان له‌سه‌ر ژینۆسید ڕاکێشێت ، نه‌ک
یادکردنه‌وه سه‌رپێیه‌کان که‌له‌ئاستێکی ناوخۆیی ته‌سکدا ده‌کرێت و له‌هونه‌ری
زیندوکردنه‌وه‌وه دووره .
لێره‌دا مافی ئه‌وه به‌خۆم ده‌ده‌م باسی پرۆژه‌یه‌ک بکه‌م که ساڵی 2006 خستمه
به‌رده‌م ناوه‌نده کولتوری و سیاسی و جامیعییه‌کانی کوردستان و له رۆژنامه‌ی "
ئاسۆ " دا بڵاوکرایه‌وه . پرۆژه‌که‌ش تایبه‌ت بوو به یادی بیست ساڵه‌ی ئه‌نفال
له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانی ، به‌شێکی زۆریش له‌وانه‌ی له‌م بواره‌دا کارده‌که‌ن
ئاگایان له‌و پرۆژه‌یه‌یه ، به‌ڵام له‌پشت گوێخستن زیاتر هێجی ترم نه‌بینی .
ئێمه تا ئێستا زمانێکی وامان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه شایسته‌ی ئه‌وه بێت ئه‌نفالی پێ
تاوتوێ بکه‌ین، مه‌به‌ستیش لێره‌دا ته‌نها زمانی قسه‌کردن نیه ، به‌ڵکو زمانی
لێوردبوونه‌وه له شته‌بچووکه‌کانی ئه‌نفال، به‌سه‌رهاته‌کانی ،
چیرۆکه‌کانی،چۆنێتی پیاده‌کرنی،زیندووڕاگرتنی. هه‌مو ئه‌مانه‌ش ته‌نها له ڕێگای
کتێب و کاری تیۆرییه‌وه نابێت و ، شتی تر هه‌ن که ڕۆڵیان که‌متر نیه له‌کاری
نوسین و لێکۆڵینه‌وه، ئه‌وانه‌ش وه‌ک مۆزه‌خانه‌یه‌کی تایبه‌ت به ئه‌نفال له‌سه‌ر
ئاستی کوردستان ، هه‌روه‌ها دیاریکردنی ئه‌و شوێنانه‌ی وا پرۆسه‌که تیایاندا
گه‌یشته ترۆپک، یان ئه‌و قه‌ڵاو شوێنه سه‌ربازییانه‌ی خه‌ڵکیان تیا کۆکرایه‌وه
وخاڵی ئاماده‌کردن بۆ شوێنه نادیاره‌کان .له‌لایه‌کی تره‌وه تا ئێستا سه‌نته‌رێکی
نیشتمانی بۆ به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌نفال نیه، که‌س نازانێ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه
له‌به‌رده‌ستدایه و جۆریان چیه وبه‌که‌ڵکی چی لایه‌نێکی باسکردن له‌ئه‌نفال دێن.
هه‌ر له‌م سیاقه‌دا ئه‌مه‌وێ باسی شتێکی تر بکه‌م که په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی
به‌به‌شداری کرنی ئیداره‌ی کو‌ردی خۆییه‌وه هه‌یه له سڕینه‌وه‌ی به‌شێک له
یاده‌وه‌رییه‌کانی ئه‌نفال ، له‌وانه سڕینه‌وه‌ی ناوی ئۆردوگای زۆره‌ملێی " سمود"
بۆ " ڕزگاری" . ئه‌مه هه‌ڵوێسته‌یه‌کی زۆری ده‌وێ و له بنه‌ڕه‌تیشدا ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێ که هۆسیاری کولتوری و سیاسی کو‌ردی له جۆش وخرۆشی شۆرشگێڕی
نه‌بوه‌ته‌وه‌و پێی نه‌ناوه‌ته ناو پرانسیپه سه‌ره‌تاییه‌کانی کارکردن له‌سه‌ر
یاده‌وه‌ری و گرنگی ئاکاره‌دیاره‌کانی " به‌عس" له کوردستاندا .
دووای چه‌نا ساڵێکی تر ناوی " سمود" له بیر ده‌چێته‌وه و "ڕزگاری" به ته‌واوه‌تی
له یاده‌وه‌ری خه‌ڵکدا ده‌چه‌سپێ ، لێره‌دا ناوێکمان له ناوه‌کانی ئه‌نفال
له‌ده‌ست دا ، یان بابڵێن به ده‌ستی خۆمان سڕیمانه‌وه . دووریش نیا دووای
چه‌رخێکی تر ده‌ستکه‌ین به گه‌ڕانه‌وه به ناوه ڕاستیه‌که‌داو پێداویستییه‌کانی
کاری یاده‌وه‌ری و مێژوو ئه‌و جۆش و خرۆشه شۆڕشگێڕییه‌ی وا ناوه‌کای تیا سڕایه‌وه
، بمانخاته ناو تونێلێکی بێ ڕووناکییه‌وه . له‌سه‌ر حکومه‌ت و پارته سیاسییه‌کان
و به‌پرسانی ئه‌و ئۆردوگایه پێویست بوو به خه‌تێکی گه‌وره ناوی سمودییان
بنه‌خشانایه نه‌ک له حاڵه‌ته مێژووییه‌که‌ی بیکه‌نه ده‌ره‌وه ، چونکه
زیندوڕاگرتنی ئاکاره‌کانی ئه‌نفال که ئینسان و شوێن و یاده‌وه‌ری و هه‌موو
پانتاییه‌کانی تری ژیانی گرته‌وه ، به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌کانی پرۆسه‌ی
ئه‌نفال خۆییه‌وه به‌نده . " سمود " یان هه‌ر ئۆردوگایه‌کی تر بۆی هه‌یه له
داهاتودا ببێته مۆزه‌خانه‌یه‌کی ڕوون و به‌رچاو ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و ناو
گۆڕینه‌ی ده‌بێته کارێکی دژ به‌مێژووی کاره‌ساته‌که.
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش:ئه‌و پێشنیاره تایبه‌تیانه‌ی ئێوه چین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال وه‌ک کاره‌ساتێکی سیاسی مێژوویی له یادوه‌ری ئینسانی کورددا به چه‌شنێک بمێنێته‌وه که هه‌میشه جێی ئاوڕدانه‌وه و قسه‌کردن بێت له سه‌ری له لایه‌ن ئه‌و نه‌وانه‌ی که له دواڕۆژی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دان؟
خالد سلیمان :یه‌کێک له‌و بنه‌ما سه‌ره‌کییانه‌ی
له جیهاندا بۆ له‌بیرنه‌چوونه‌وه‌ی کاره‌ساته مرۆییه‌کان پیاده‌ده‌کرێت "
زیندووکردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری"یه ، ئه‌ویس له ڕێگای یادکردنه‌وه‌و دانانی مۆنومێنت
و مۆزه‌خانه و تۆمارکردنی هه‌رشتێکی په‌یوه‌ست به‌کاره‌ساته‌که وه‌ک وێنه
وده‌سنووس و که‌ره‌سته‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی قوربانی و بکوژ وسته‌مکار به‌یه‌ک ئاست
. هه‌ر له‌م سیاقه‌شدا ، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و کولتور‌و ، تیایاندا کاره‌ساتی ئه‌نفال
وه‌ک ئیکۆنێکی خه‌مبارێن له یاده‌وه‌ری کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ، جه‌وهه‌ری هه‌ر باسێکن
له‌سه‌ر زیندوڕاگرتنی ئاکاره‌کانی ئه‌نفال و جارێکی تریش ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی ناوگۆڕینی ئۆردوگا زۆره‌ملێکان که نموونه‌یان دوباره نابێته‌وه.
زۆربه‌ی زۆری ئه‌و نوسه‌رانه‌ی له‌سه‌ر "هۆلۆکۆست" یان نووسی پێیان وایه ئۆردوگا
زۆره‌ملێکانی سه‌ر ده‌ستی نازییه‌کان و ستالینییه‌کان دیارترین ڕوخساری سه‌ده‌ی
بیسته‌م بوون ، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌شه‌وه باسێکی زۆر له‌سه‌ریان کرا و زۆربه‌ی ئه‌و
شوێنانه‌ی تیایاندا تاوان ئه‌نجام دران ، بونه شوێنی مێژوویی و ساڵانه هه‌زاران
که‌س له یادکردنه‌وه‌ی هۆڵۆکۆستدا ڕوویان تێده‌که‌ن .
ئایا لابردنی ناوی ئۆردوگایه‌کی زۆره ملێ لابردنی ترس بوو یان جۆرێک بوو
له‌خۆبینین به‌سه‌ر مێژوودا و نه‌شئه‌ی سه‌رکه‌وتنێکی بچووک بوو ، تیایدا
ده‌سه‌ڵاتی لۆکا‌ڵی کو‌ردی هه‌وڵی خۆشاردنه‌وه ده‌دا. به‌رای من کاره‌که له
تێنه‌گه‌یستن له کاره‌ساته‌که به‌پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌میش بێئاگابوونه له
دونیا و چۆنێتی پاراستنی یاده‌وه‌ری و ئاکاره‌کانی تراژیدییایه‌ک هێستا جیهان دانی
پیدا نه‌ناوه وه‌ک ژینۆساید .
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش: ئایا ئاستی ئه‌و ترسه شاراوه‌یه‌ی لای ئینسانی کورد هه‌یه به‌رامبه‌ر کوردبوونی خۆی، ترسێکه خاوه‌نی هێزێکی ڕۆشنبیری وایه که بتوانێت له بری تۆڵه خۆبکات به هێزێک که هه‌ڵگری لێبووردن بێت. ئایا ئه‌م هێزه چه‌ند ده‌سته‌ڵاتی کو‌ردی لێی به‌رپرسیاره و چه‌ندیش کۆمه‌ڵگه‌ی کو‌ردی و ڕۆشنبیره‌کانی به‌رپرسیارن له پیشاندانی؟
خالد سلیمان :کورد که که‌وته به‌ر ئه‌نفال و
دووایش ئاکاره‌کانی و قورسایی ئه‌و یاده‌وه‌رییه قورسه‌ی له دووای خۆیه‌وه به
جێی هێشت و یادکردنه‌وه‌ی و ناساندنی به جیهان ، توشی سه‌رئیشه‌و بێتاقه‌تی هات و
په‌ناشی بۆ ئه‌زمونه‌کانی دونیا له‌م بواره‌دا نه‌برد. په‌نای بۆ پرانسیپه‌کانی
کارکردنی له بواری ژینۆسایددا نابرد ، یانی نه ئاشکراکردنی ته‌واوی ڕاستییه‌کان و
نه به‌دووداچوون و نه چاککردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کان و نه قه‌ره‌بووی
قوربانییه‌کان و له کۆتاییشدا نه زیندوڕاگرتنی یاده‌وه‌رییه‌کان. هه‌موو
ئه‌مانه‌ش پرانسیپه سه‌ره‌کییه‌کانی کاری (عه‌داله‌ی ئینتیقالی)ن که ئه‌بوایه
ئه‌نفالی پێ بناسێنرایه به دونیا .
ئه‌گه‌ر کورد له‌م پرانسیپانه‌وه(ئاشکراکردنی ڕاستییه‌کان ، به‌دووداچوون و
لێکۆڵینه‌وه ، چاککردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کان ، قه‌ره‌بووی قوربانییه‌کان ،
زیندوڕاگرتنی یاده‌وه‌رییه‌کان ) نه‌ڕوانێته ئه‌نفال و کارێکی ناوخۆیی وه‌ها
به‌رپا نه‌کات سه‌رنجی دونیای پێڕاکێشی بۆ لای فایلی ژینۆسایدی ئه‌نفال ، ئه‌وا
ناتوانێت له کۆمه‌ڵێ ئاهه‌نگی ماته‌مینی سواو بێته ده‌ره‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی که ئایا کورد تونای لیبوردنی هه‌یه و ده‌کرێ ترس له
ئه‌نفال ببێته سه‌رچاوه‌ی هێزی لێبوردن له ناوه‌وه‌ی مرۆڤی کورددا ، هه‌ر شتێک
بڵێین دیسانه‌وه ده‌چینه سه‌ر ئه‌و پرانسیپانه‌ی دیاری کران و له زۆر شوێنی
جیهاندا و له‌لایه‌ن ده‌زگای تایبه‌ته‌وه به کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید ده‌کرێنه
پردی په‌ڕینه‌وه له یاده‌وه‌رییه‌کی تاڵه‌وه بۆ ئاستێکی تر که ده‌رفه‌تی ئه‌وه
ده‌ادت باس له لێبوردن بکرێت .
گرفتی ئه‌نفال وه‌ک تاوانێک دژی مرۆڤایه‌تی له‌وه‌دایه تا تاوانباره‌کان به
کارێکی ڕه‌وایان زانی به‌و شێوه" به‌ربه‌رییه" مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کورددا کرد و
بگره به مافی خۆیان ده‌زانی خه‌ڵک له ماف داماڵن. له‌به‌ر ئه‌م خاڵه قوربانی
نازانێت کێ ببورێت له کێ خۆش بێت، به‌عس و کۆمه‌ڵگا وێناکراوه‌که‌ی که له‌ئاستێکی
ئایدیۆلۆژییه‌وه گه‌یشته ئاستێکی واقیعی و له ڕۆتیندا توایه‌وه ، خۆی گلانه
زه‌لکاوی " مه‌ززه‌بی " یه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتی نوێی عێراق به‌هه‌مان شێوه له هه‌مان
زه‌لکاودایه و قوربانییه‌کان له دۆخی قوربانی بوون و ناسنامه‌که‌یدا
نه‌هاتونه‌ته ده‌ره‌وه. ئیتر چۆن باسی کولتوری لێبوردن بکه‌ین ؟ گرفتێکی تری
مه‌سه‌له‌که له‌وه‌دایه که عه‌ره‌ب و ژینگه‌ی عه‌ره‌بی وه‌ک چۆن به دووای
به‌ئه‌فسانه‌کردنی " هۆلۆکۆست" دا ده‌گه‌ڕێن ، ئاوه‌هاش و زیاتریش به
درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌نفالدا ده‌گه‌ڕێن و داڵده‌ی تاوانباره‌کانی به‌عس ده‌ده‌ن. بۆیه
له هه‌ندێ ناوه‌نی " شیعه مه‌ززه‌ب" زیاتر تێبینی ناوه‌ندی تری عه‌ره‌بی ناکرێت
که ئه‌نفال به لایه‌وه ڕاستییه‌ک بێت .
کولتوری لێبوردن له کاتێکدا پێناسه‌ده‌کرێت و جێگای له کاره‌ساتی ئه‌نفالدا
ده‌بێته‌وه ، که تاوانباره‌کان دان تاوانه‌که‌دا بنێن ، هه‌روه‌ها له دادگادا
ببینرێن به هه‌ر شێوه‌یه‌کیش بێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌ر وڵاتێکیشه‌وه بێت
بڕفێنرێن و به دیلکراوی بدرێنه دادگا ، وه‌ک چۆن ئیسرائیلییه‌کان " ئایخمانت " ی
نازییان له ئه‌رجه‌نتینه‌وه هێنایه به‌رده‌م دادگا .
له ئاستی ناوخۆیی کوردستاندا به‌شێکی زۆر له تاوانباره‌کان چوونه ناو
ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و پێش ڕاپه‌ڕینی 1991 " به‌ره‌ی کوردستانی" به‌به‌یانێکی لێبوردن له
تاوانه‌کانیان ڕزگار کردن . زۆریشیان له دووای 2003 چونه ده‌ه‌وه‌ی کوردستان .
هه‌ڵبه‌ته له هیچ کاتێکدا داوای تۆڵه‌کردنه‌وه له‌و تاوانبارانه ناکرێت ،
دادگایی نه‌کردنیان له‌ژێر هه‌ر بیانوییه‌کدا بێت کارێکه هه‌رگیز نابێته مایه‌ی
خه‌مڕه‌واندنه‌وه‌ی قوربانییه‌کان و له هه‌موو حاڵێکیشدا نابێته هۆی جێگۆڕکێی
نێوان ڕق و کینه و کولتوری لێبوردن .
په‌ژاره‌ی قوربانییه‌کان هه‌ر له‌چرکه‌ساتی ده‌ستپێکردنی تاوانه‌که‌وه تا ئه‌و
کاته‌ی داوای لێده‌کرێت له جه‌للاده‌کانیان خۆش بن ، به‌شێکه له‌و کولتوری
لێبوردنه وا باسی لێوه ده‌کرێت . چونکه له هه‌موو کاتێکدا ئاماده‌گی ته‌واوی
له نێوان قوربانی و جه‌للاددا هه‌بوو ، به‌ڵکو په‌وه‌ندییه‌کانی نێوانیانی له
ئاستێکه‌وه به‌ره‌و ئاستێکی تر ده‌برد و وه‌ک که‌سی سێیه‌م ده‌رده‌که‌وت . ئه‌مه
با ئاسانی و به‌بێ کاری تیۆری له‌به‌سه‌رهاته‌کانی ڕزگاربووه‌کانی ئه‌نفالدا
به‌رچاو ده‌که‌ێت .
ئه‌م په‌ژاره‌یه به‌شێک نیه له هه‌موو کۆمه‌ڵگای کو‌ردی و به‌شیوه‌یه‌کی به‌رچاو
له‌ناو کۆمه‌ڵگای ئه‌نفالکراودا ڕه‌چاوده‌کرێت . هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ست لێره‌دا
ته‌نها له‌په‌ژاره‌ی تۆپزاوا و دووبز و قۆره‌توو و نوگره‌سه‌لمان و شوێنه‌کانی تر
نیه ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ناو ئۆرودوگاکان و کۆمه‌ڵگای بێوه‌ژنه‌کان و مناڵه
بێنه‌واکان و ئه‌و واقیعه‌ی ئه‌نفال له دووای خۆیه‌وه به جێی هێشت . ده‌توانین
بڵێین قوربانییه‌کان له ساڵی 1991 ئاگایان له‌وه نه‌بوو که زۆرێک له جه‌للاده
کورده‌کانیان (جاشه‌کان) که‌وتنه به‌ر بڕیاری لێبووردن . به‌م مانایه‌ش
لێبوردنه‌که به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرا به‌بێ تێگه‌یشتن له مانا‌و ڕه‌هه‌نده‌کانی .
کێ له ئه‌نفاله‌وه ده‌ست پێده‌کات؟
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش: ئایا ئه‌ده‌بی کو‌ردی به ته‌عریفه
جیاوازه‌کانی ئێوه‌وه بۆ ئه‌ده‌ب چه‌ند به‌رپرسیاره له‌به‌رده‌م
بیرنه‌کردنه‌وه‌دا له ئه‌نفال.
خالد سلیمان :پێش هه‌موو شتێک پێویسته ئاماژه بۆ
ئه‌وه بکه‌ین که ئێمه تا ئێستا ئه‌نفال له دوره‌وه ده‌بینین و نه‌چووینه‌ته
ناو ورده‌کاریه‌کانییه‌وه‌و ، هه‌روه‌ها لایه‌نه شاراوه‌کانی تاوانه‌که‌وه . هه‌ر
کارێکیش به‌بێ ورده‌کارییه‌کانی ئه‌نفال ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بی بێت یان فیکری و کولتوری
ئامانجی زیندوکردنه‌وه ناپێکێت. دیاره هۆکاری زه‌مه‌ن ڕۆڵی خۆی له‌م بواره‌دا
هه‌یه و له‌وانه‌یه باشترین ده‌قی ئه‌ده‌بی دووای نیوسه‌ده و له‌سه‌ر ده‌ستی
نه‌وه‌یه‌کی تری ئه‌ده‌بی کو‌ردی ده‌رکه‌وێت نه‌ک ئێستا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ تاکیدی له‌سه‌ر بکه‌م زیاتر له نه‌ناسینی کۆمه‌ڵگای
ئه‌نفالدا ده‌رده‌که‌وێت و زاڵبوونی خه‌یاڵ به‌سه‌ر ده‌قی کوردی‌دا ، دیارنه‌بوونی
شوێن و زه‌مه‌ن و کاراکته‌ریزه‌نه‌کردنی توخمه‌کانی ژینۆساید له‌کاری فیکر و
داهێناندا . به‌ڕای نووسین له‌سه‌ر سه‌دام حسێن و چونه‌ناو بیۆگرافی ژیانییه‌وه
کارێکه بۆ ئه‌نفال ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و گه‌ڕان به‌دووای ئه‌و دونیایه‌ی کوشتنی تیادا
وه‌ک ناسنامه‌یه‌کی تۆتال ناسرا .که‌ره‌سته‌کانی ئه‌و ناسنامه‌یه که‌خه‌ڵکی
کوردستان بوون ، به‌شێکی زۆر لێیان ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و کوشتنه‌یان لایه و ئێستا
له ئۆردوگا و شوێنه له‌بیرکراوه‌کانی کوردستاندا ده‌ژین . ئه‌وانه‌ی وا له
نوگره‌سه‌لمان و گۆپته‌په‌و دووبز و قۆره‌توو و تکریت گه‌ڕانه‌وه، به‌شێک لییان
دونیایان به‌جیهێشت و ئه‌و که‌سه که‌مانه‌ش ماون زۆر ناژین و ته‌مه‌نیان له
کۆتایه‌کاندایه.
چیرۆک و به‌سه‌رهاتی ئه‌و قوربانیه زیندووانه که‌ره‌سته‌ی ناساندنه‌وه‌ی ئه‌نفالن
به کۆمه‌ڵگای کو‌ردی و وردبوونه‌وه لێیان ده‌بێته بنچینه‌ی کاری ئه‌ده‌بی و فیکری
گه‌وره. کاری ئه‌فراندن و خه‌یاڵی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر ئه‌نفال له‌وانه‌یه له
یاده‌وه‌ری کوردی‌دا جێگای بێته‌وه ، له‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌یاڵی کوردی‌دا کاری دۆکیومێنت
و مێژووی زاره‌کی و که‌ره‌سته‌و به‌جێماوه‌ی قوربانییه‌کان جێگای لێوردبوونه‌وه‌و
کارکردنن .
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی تر قسه له‌سه‌ر ئه‌نفال و ناساندنی به دونیا بکه‌ین ، پێم
وایه پێویسته له‌سه‌رمان باس له کۆمه‌ڵێ خاڵی زۆر پراتیکانه بکه‌ین که تائێستا
له کوردستاندا بوونیان نیه .
جگه له مۆزه‌خانه‌یه‌کی نیشتیمانی و مۆنۆمێنتیکی شیاو بۆ تراژیدیاکه ، ئه‌بێ
دامه‌زراوه‌یه‌کی نیشتیمانی هه‌بێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی
له‌سه‌ری نووسراون و به‌به‌رهه‌م هاتوون و هه‌روه‌ها ئه‌رشیفکردن و تۆمارکردنی ئه‌و
شتانه‌ی به زاره‌کی ماونه‌ته‌وه . له سیاقی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی ئاوه‌هاشدا ئه‌بێ
لیژنه‌یه‌کی وه‌رگێڕان هه‌بێت بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌و به‌رهه‌مه فیکری و ئه‌ده‌بی و
دۆکیومێنتانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان بۆ زمانه‌کانی دونیا .
لێره‌وه ده‌توانین له ئه‌نفاله‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین و بیخه‌ینه ناو سیاقی
کارکردنێکی وه‌هاوه ، بتوانین له ڕێگایه‌وه ، باس له ناساندنی به جیهان بکه‌ین
.
له کۆتایدا ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌نفال تراژیدیایه‌که پێویستی به دووباره‌کردنه‌وه‌ی
به " هه‌واڵ" هه‌یه . ئه‌بێ ئێمه توانای دروست کردنی هه‌واڵێکی نوێمان له‌سه‌ر
هه‌موو ئاسته‌کانی کاره‌ساته‌که هه‌بێت، هه‌واڵێک ڕوداوه‌که بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ
به‌رچاوی دونیا . ئایا ئه‌مه ده‌کرێ و که‌ی ، ئێ ، چۆن؟