هه‌ر ڕۆژه‌ی له شارێک به
ته‌نهام
حسێن ئه‌حمه‌د
ئۆریانا فالاچی: هه‌رچه‌نده
جه‌نگ ڕه‌ت بکه‌یته‌وه و هه‌رچه‌نده ڕیسوای بکه‌ی، هێشتا هێزێکی تێدایه گرفتارت
ده‌کا و به‌ره‌و خۆی ڕات ده‌کێشێت....
حه‌زه‌که‌م پێش ئه‌وه‌ی بمرم،
بڕۆم و له‌نیشتیمانێکی بچوکدا، بۆ نیشتیمانێکی مه‌زنتر بگه‌ڕێم
له وڵاتێکی بچووکدا، بۆ وڵاتێکی گه‌وره‌تر...
له ژێر سایه‌ی نابینای شه‌وێکدا، مانگ ون که‌م و
مانگێکی دیکه بدۆزمه‌وه
خۆشه‌ویستێک ون که‌م و شتێکی دیکه‌ی له‌شوێن دانێم...
حه‌زه‌که‌م پێش ئه‌وه‌ی بمرم،
فێرم که‌ن من نزمترم یان ئاسمان؟
زه‌وی ڕوخاوتره یا من؟
له بادا بگه‌ڕێم و ده‌رگایاک له ده‌رگاکانی دۆزه‌خ بکه‌مه‌وه
له ژێر ئاودا بژیم و په‌نجه‌ره‌یه‌ک له په‌نجه‌ره‌کانی به‌هه‌شت داخه‌م
به‌نه‌رمی هه‌ورێکدا که‌تاڵێک نه‌سیم باوه‌شێنی ده‌کات
بگه‌مه ئه‌وسه‌ری بوون و ئه‌وسه‌ری ئاشوب و ده‌رد
قوربانیی بم، که‌خودا قوربانیی خۆش ناوێت
شه‌هید بم، که نیشتیمان شه‌هید شه‌هید ده‌کاته‌وه...
حه‌زه‌که‌م پێش ئه‌وه‌ی بمرم،
به خۆشه‌ویسته‌که‌م بڵێم من هه‌ڵه‌م،
عاشق به(ته‌نیا) قوربانییه.
به نیشتیمانه‌که‌م بڵیم تۆ هه‌ڵه‌ی،
ئه‌بوو له‌سه‌ر من خۆت بکوژی..
حه‌زه‌ئه‌که‌م پێش ئه‌وه‌ی بمرم،
نیشتیمان له‌ته‌نهایی خۆیدا بگه‌وزێنم، که منی له مه‌نفادا گه‌وزاند
به سه‌رۆکه‌کانی بڵێم... ئێمه داهاتوومان بۆ چییه
که خۆمان داهاتووی جه‌نگه‌کانی ئێوه‌ین؟
حه‌زئه‌که‌م پێش ئه‌وه‌ی بمرم،
ماڵێک بۆ نیشتیمان بکه‌مه‌وه،
کۆڵانێک بۆ نائومێدییه‌کانی دانێم
ڕێکه‌وتی که‌م، کاتێک به حوزنه‌وه به‌ره‌و تاریکییه‌کانی خۆی ئه‌ڕوات
پێلاوه‌کانمی نیشان بییه‌م، چونکه ئه‌و پێڵاوی نییه نیشانم بات
له نامورادییه‌کانی بێمه ده‌رێ،
وه‌کو چۆن که‌سێک له که‌سیکی دیکه دێته ده‌رێ
وه‌کو چۆن عاشقێک له عاشقێکی تر و، خودایه‌ک له خودایه‌کی تر و
شاعیرێک له شاعیرێکی دیکه دێته ده‌رێ
ئاخ... ئه‌گه‌ر له مه‌نفا نه‌بوومایه
خوا ئه‌زانێ چۆن نیشتیمانم ئه‌کوشت
ئاخ ئه‌گه‌ر له نیشتیمان نه‌بوومایه،
خۆم ئه‌مزانی چۆن نیشتیمان ئه‌یکوشتم
من و با و نه‌سیم و مانگ
هه‌ر ڕۆژه‌ی له شارێک به‌ته‌نهاین
ئیتر نیشتیمانمان بۆ چییه؟
تێبینی: نوسین هه‌ندێک جار له‌گرییه‌کی ده‌رونییه‌وه دێت،
له‌شوینیکه‌وه‌که‌په‌یوه‌ندی به‌به‌شه‌حه‌ساسه‌کانی نوسه‌ره‌وه‌هه‌یه‌و ناوه‌وه‌ی
بێ‌دار ئه‌کاته‌وه..
ئه‌خوازم خوێنه‌ر ئه‌م چه‌ند دێره‌م لێ قبوڵ کات، ئه‌گه‌ر مانایه‌ک بۆ قبوڵ کردن
بوونی مابێت!