ئه‌گه‌ر عێراق وڵاتێکی ئیسلامی‌یش نه‌بوایه و کورد هه‌ر ئایینێکی تریشی هه‌بوایه،
به‌ڵام هه‌مان هه‌لومه‌رجه سیاسی و ناوچه‌ییه‌کانی ئه‌و کاته ئاماده‌بووایه،
ده‌شیا هه‌مان بێده‌نگی هه‌ڵبژێردرایه له‌لایه‌ن دونیای ده‌ره‌وه.
گۆران بابه‌عه‌لی
پرسیار: ئه‌گه‌ر بهاتایه ئه‌نفال له وڵاتێکی
ئیسلامی‌دا ڕووینه‌دایه و هه‌روه‌ها مانایه‌کی ئیسلامیشی پێنه‌درایه، پێتانوابوو
ئه‌نفال بتوانرایه نوقمی بێده‌نگییه‌کی وابکرێت هه‌م له‌لایان وڵاتانی دراوسێوه
تا ده‌گاته هه‌موو وڵاته ئیسلامییه‌کانی دنیا، ئه‌وسا وڵاتانی ئه‌وروپاش؟
گۆران بابه‌عه‌لی: بێده‌نگی دونیای ده‌ره‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌نفال هێنده
په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نه‌بوو که له وڵاتێک‌دا روویداوه زۆرینه‌ی دانیشتووانی
ئیسلامن، هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به بارودۆخه ناوچه‌یی و جیهانیه‌کانی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌وه هه‌بوو. ئه‌ڵبه‌ته هێشتا تائێستاش وه‌ک حاڵه‌تێکی جێنۆساید
گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه. هێنده‌نه‌بێت که وه‌ک یه‌کێک له تاوانه
دژه‌مرۆییه‌کانی رژێمی به‌عس، به‌تایبه‌تی له‌چوارچێوه‌ی دادگایی‌کردنی سه‌رانی ئه‌و
رژێمه‌دا، باسی لێوه‌ده‌کرێت. به‌شێوه‌یه‌کی زۆر تایبه‌تی و وه‌ک حاڵه‌تێکی
جێنۆساید ته‌نها له دادگایی‌کردنی بازرگانی که‌ره‌سه‌ی خاوی کیمیاییدا، فرانس ڤان
ئانرات له هۆڵه‌ندا، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کرا و وه‌ک کرده‌ی جێنۆساید
له‌قه‌ڵه‌مدرا.
له‌ساته‌وه‌ختی روودانی ئه‌نفالدا هۆی سه‌ره‌کیی بێده‌نگبوونی دونیای ده‌ره‌وه
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌وه‌بوو که عێراقی رژێمی به‌عس له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌شه‌ڕدابوو
و دونیای خۆرئاوا و به‌شێکی گه‌وره و گرنگی وڵاتانی عه‌ره‌بییش به‌چاوی ترس و
گومانه‌وه له ئێرانیان ده‌ڕوانی و پشتگیریی عێراقیان ده‌کرد. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به کورد هه‌میشه یان دژایه‌تیکردن یان
فه‌رامۆشکردن بووه و تائێستاش شتێکی ئه‌وتۆ له‌و هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕاوه. به‌ڵام
له‌گه‌ڵ گۆڕانی هه‌ڵوێستی دونیای خۆرئاوا به‌رامبه‌ر عێراق و به‌عس، هه‌ڵدانه‌وه‌ی
په‌رده له‌سه‌ر تاوانه‌کانی ئه‌نفال و هێرشه کیمیاییه‌کان ده‌ستپێده‌کات، تا
له‌ساته‌وه‌ختێکدا ده‌بێته یه‌کێک له ئامرازه‌کانی دژایه‌تیکردنی ئه‌و رژێمه.
ئه‌گه‌ر عێراق وڵاتێکی ئیسلامی‌یش نه‌بوایه و کورد هه‌ر ئایینێکی تریشی هه‌بوایه،
به‌ڵام هه‌مان هه‌لومه‌رجه سیاسی و ناوچه‌ییه‌کانی ئه‌و کاته ئاماده‌بووایه،
ده‌شیا هه‌مان بێده‌نگی هه‌ڵبژێردرایه له‌لایه‌ن دونیای ده‌ره‌وه. ئایین خودی خۆی
و ئه‌و راستیه‌ی زۆربه‌ی تاوانبارانی ئه‌نفال و قوربانیانیشی ئیسلام بوون،
فاکته‌رێکی هێنده گرنگ نییه، نه له روودانی ئه‌نفالدا و نه له بێده‌نگیدا
ده‌رباره‌ی. ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێنده پشتئه‌ستوور بوو به توانا
سه‌ربازی و ئابووری و سیاسیه‌کانی خۆی و هێنده‌ش دڵنیابوو له پشتگیریی زۆرێک له
زلهێزانی ئه‌و کاته، ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش، که چاونه‌ترسانه نه‌خشه‌ی بۆ ئه‌نفال
داڕشتبوو و بێسڵه‌مینه‌وه جێبه‌جێیده‌کرد. پاشان به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر نهێنیی ئه‌و
هێرشانه و تاوانه‌کانی پاراستبوو که نه‌ک هه‌ر دونیای ده‌ره‌وه و رای گشتی له
ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌ڵکو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتوانی عێراقیش، ته‌نانه‌ت
به‌شێکی زۆری کوردیش ئاگاداری نه‌بوون. وه‌یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ئاگاداری
وورده‌کاریه‌کان و سروشتی کرده‌وه‌کان نه‌بوون.
جگه له‌مانه ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر سه‌رکه‌وتووانه توانیبووی
قه‌ناعه‌ت به ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوایی بکات که ئه‌و هێرشانه به‌شێک بوون له جه‌نگ
له‌گه‌ڵ ئێران و له‌و جه‌نگه‌شدا پشتگیریه‌کی زۆری ده‌کرا. بۆ خۆرئاوا و هه‌موو
ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و نه‌وتییان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بوو، گرنگ بوو
عێراق جه‌نگه‌که به‌رێته‌وه یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه کۆتاییپێبهێنێت. عێراق
ته‌نانه‌ت توانیبووی قه‌ناعه‌ت به دونیای ده‌ره‌وه بکات که ئه‌وه ئێرانه چه‌کی
کیمیایی به‌کارده‌هێنێت. پێده‌چوو خۆرئاواییه‌کان خۆشیان ئاماده‌ی ئه‌وه بن
باوه‌ڕبکه‌ن. هه‌ربۆیه‌ش بێده‌نگی باشترین رێگابوو، تا ئه‌وکاته‌ی هاوکێشه‌کان
پێچه‌وانه‌بوونه‌وه و عێراق خۆی بووه دوژمنی به‌شێکی گه‌وره‌ی خۆرئاوا.
هه‌موو ئه‌م ئاڵۆزیه و پێکداچوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و وویستی خۆرئاوا بۆ
باوه‌ڕهێنان به حیکایه‌ته‌کانی عێراق، وایکردبوو به‌چاوی گومانه‌وه سه‌یری
هه‌وڵه‌کانی سیاسیانی کورد و کوردانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بکه‌ن بۆ ئاشکراکردنی
تاوانه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراقی دژ به کورد. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و هه‌وڵانه له هیچ
حاڵه‌تێکدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستی قه‌ناعه‌تکردن به ده‌وڵه‌تێک یان نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان به‌وه‌ی له عێراقدا جێنۆساید له‌ڕووداندابووه. هه‌رچی وڵاتانی
تری عه‌ره‌بی و ئیسلامییشه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆربه‌یان لایه‌نی عێراقیان ده‌گرت
دژ به ئێران و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌شی دژی عێراق و لایه‌نگری ئێران بوون، بۆنموونه
سوریا و لیبیا، هێنده کێشه‌ی کوردیان به‌لاوه گرنگ نه‌بووه و دۆستایه‌تیی
سیاسیشیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌کاندا ته‌نها به‌شێک بووه له
دژایه‌تیکردنی ده‌وڵه‌تی عێراقی و رژێمی به‌عس.
پرسیار: ئه‌و هۆکارانه چین که ئه‌نفال له هۆشیارییه‌کی سیاسی ساده‌وه که
ته‌نها له یادکردنه‌وه‌ی سه‌رپێیانه‌ی ساڵانه‌دا قه‌تیسبووه ده‌گوازێته‌وه
بۆهۆشیارییه‌کی کلتوری، له‌و بێده‌نگییه‌ی که خاوه‌نی قسه‌نییه ده‌گوازێته‌وه بۆ
بیرکردنه‌وه‌یه‌ک به ده‌نگی به‌رز.
هه‌روه‌ها ئه‌م بێده‌نگییه چه‌ند په‌یوه‌ندی به کورد خۆیه‌وه هه‌یه، هه‌م
له‌ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ ئه‌نفال و هه‌م له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی خۆیدا؟
گۆران بابه‌عه‌لی: راستییه‌ک هه‌یه ده‌بێت خۆمانی لێ گێل نه‌که‌ین، په‌رده‌ی
به‌سه‌ردا دانه‌ده‌ینه‌وه و رۆژێک له‌ڕۆژان زۆر به‌ڕاشکاوه‌نه‌تر قسه‌ی
له‌سه‌ربکه‌ین و هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئاشکرابکه‌ین. ئه‌و راستیه‌ش ئه‌وه‌یه که
کورد، وه‌یان راستتر وایه بڵێین لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد، به‌شێکن له
رووداوه‌کانی ئه‌نفال. که‌واته په‌یوه‌ندیی کورد به ئه‌نفاله‌وه هه‌ر
به‌شداریکردنی جاش و موسته‌شارانی کورد نییه. ئه‌ڵبه‌ته بێده‌نگی به‌رامبه‌ر
تاوانی جاشه کورده‌کان له‌به‌ر هۆی سیاسی، بێڕاده بێمانایه. بێگومان لێبووردن
کرده‌یه‌کی شارستانی و مرۆییانه‌یه. هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کیش رۆحیه‌تی لێبووردنی
به‌رامبه‌ر تاوانباران نه‌بێت، کۆمه‌ڵگایه‌کی نائارام ده‌بێت. دواجار دوای هه‌ر
کاره‌ساتێکی گه‌وره که ژماره‌یه‌کی زۆر تاوانبار ده‌مێنێته‌وه، لێبووردن ته‌نها
چاره‌یه‌کی عه‌قڵانیانه‌یه بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان له ئاشتی و ئاسایش‌دا.
به‌تایبه‌تی بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو. به‌ڵام هه‌روا لێبووردنی بێ قه‌یدوشه‌رت
به‌رامبه‌ر تاوانبارانی تاوانێکی وا گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌نفال، خوێنساردیه‌کی
نابه‌رپرسیارانه‌ی سیاسه‌ت و حکومه‌تی کوردیه. گه‌ڕانه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری،
به‌لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌ستی دادپه‌روه‌ری لای قوربانیان گرنگترین هه‌نگاوه
له‌دوای هه‌ر رووداوێکی جێنۆساید. دواجار تاوانباران ده‌بێت بچنه به‌رده‌م دادگا و
ددان به‌تاوانه‌کانیاندا بنێن. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا، به‌مانایه‌کی تر
ده‌سه‌ڵاتێکی فه‌رمی به‌ناوی کۆمه‌ڵگاوه، له زۆرێک له تاوانباران - گه‌ر
تاوانه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ له‌ناوبردنی قوربانیان نه‌بووبێت- خۆشببێت،
ئه‌وا حاڵه‌تێکی په‌سه‌ندکراو ده‌بێت.
به‌ڵام جگه له‌و په‌یوه‌ندییه تاوانبارانه و شه‌رمه‌زارانه‌یه‌ی به‌شێک له
ئینسانی کورد به ئه‌نفاله‌وه، په‌یوه‌ندییه‌کی تریش، له‌سه‌ر ئاستێکی تر و
به‌شێوازێکی تر، هه‌یه. ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی سیاسه‌تی کوردی و به‌رگریی
چه‌کدارانه‌یه. بێگومان ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌تاوانبارکردنی ئه‌و لایه‌نه
سیاسیانه ناگه‌یه‌نێت که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌حوکمی بوونیان له‌و ناوچانه‌ی
ئه‌نفاله‌کانی تیادا ئه‌نجامدرا و ئاراسته‌کردنی به‌شێک له هێرشه‌کان دژی ئه‌وان،
به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان، راسه‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، تێوه‌یگلاون. به‌ڵام گه‌ر
ئێمه‌ی کوردیش وه‌ک زۆر له میلله‌تانی تر هه‌ست و ئیدراکێکی مێژووییمان
لادرووستببێت و تێگه‌یشتنمان بۆ مێژوو به‌رفراوانتر ببێت له هه‌وڵدان بۆ شێواندن و
به‌ئه‌فسانه‌ییکردنی مێژوو و ساخته‌کردن له نووسینه‌وه‌یدا –که ئه‌وه ته‌نها
کرده‌وه‌ی رژێمه دیکتاتۆری و فاشیستئاساکانه- ئه‌وا تێده‌گه‌ین چه‌نده گرنگه
کاره‌ساتێکی وه‌ک ئه‌نفال هه‌موو لایه‌نه‌کانی، تاده‌کرێت راستگۆیانه، بخرێته
به‌رچاو.
ده‌رککردن به مێژوو وویستێکی سیاسیی پته‌وی پێوویسته. وویستی سیاسه‌تێکی دڵنیا و
پشتئه‌ستوور به‌خۆ بۆ شه‌فافیه‌ت و راستگۆیی. گه‌ر ئه‌م وویسته هه‌بوو، ئه‌وسا
هۆشیاری به‌رامبه‌ر مێژوو و ده‌رککردن به مێژوو ده‌بێته به‌شێک له هۆشیاریی
ده‌سته‌جه‌معیی کۆمه‌ڵگایه‌ک، ئه‌گه‌ر بکرێت باس له هۆشیاریه‌کی ده‌سته‌جه‌معی
(هۆشیاریی کۆ) بکرێت. ته‌نها کاتێک سیاسه‌تی کوردی و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد
ئاماده‌بن راستگۆیانه مێژووی خۆیان ئاشکرا بکه‌ن و ده‌رباره‌ی بدوێن؛ کاتێک
ئاماده‌بن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی چڕ‌وپڕ له مێژووی خه‌بات و سیاسه‌تکردنیان؛ کاتێک
بێ‌دوودڵی قه‌ناعه‌ت بکه‌ن به گرنگیی خستنه‌ڕووی هه‌ڵه و لێپرسراوێتیه‌کانیان
به‌رامبه‌ر رووداوه‌کان له‌پاڵ قاره‌مانێتیه‌کانیاندا، ئه‌وکاته ده‌کرێت
مێژوویه‌کی راستگۆیانه بۆ خه‌باتی سیاسی کوردی بنووسرێته‌وه. (هه‌رچه‌نده
هه‌میشه ئه‌و پرسیاره ده‌رباره‌ی مێژوو ئاماده‌یه: ئایا هه‌رگیز مێژوویه‌کی
راستگۆ بوونی هه‌یه؟)
هیچ شتێک پاساوی نه‌خشه‌کێشان و جێبه‌جێکردنی کرده‌یه‌کی جێنۆسایدی له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌تێکه‌وه نادات. هیچ بیانویه‌ک و هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی و ئاڵۆز یان
حه‌تمیه‌تێکی مێژوویی له‌ئاستی تاوانبارێتی که‌مناکاته‌وه و شه‌رعیه‌تی
پێنابه‌خشێت. جێنۆساید دواهه‌مین و دڕنده‌ترین رێگایه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکه‌وه
بگیرێته‌به‌ر بۆ کۆتاییهێنان به کێشه‌یه‌ک که له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا بنچینه
یان زه‌مینه‌یه‌کی ئێتنی، ئایینی یان ره‌گه‌زیی هه‌یه. جێنۆساید هه‌میشه
له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکی مه‌رکه‌زیه‌وه رووده‌دات که هێز و ده‌سه‌ڵات و ئیمکانیات و
هۆیه‌کانی له‌ناوبردنی زۆر زیاتره له گروپ یان گروپه‌کانی تر؛ له قوربانیان.
زۆربه‌ی قوربانیان مه‌دده‌نی و بێچه‌کن و به‌ده‌گمه‌ن توانای به‌ره‌نگاری و
به‌رگریله‌خۆکردنیان هه‌یه. له‌زۆربه‌ی حاڵه‌تدا له هه‌لومه‌رجی ئاڵۆز و
له‌ده‌ستده‌رچوودا، له کێشه و ململانێی تووندا وه‌یان له پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنی
پلان بۆ هێنانه‌دیی خه‌ونێکی ئایدیۆلۆژیانه‌ی یوتۆپیائاسادا رووده‌دات. هه‌ندێکجار
لایه‌نی قوربانیانیش له کێشه‌کاندا به‌شدارن و لایه‌نێکی کێشه‌که‌ن، بۆنموونه
ئه‌رمه‌نیه‌کان و ده‌وڵه‌تی تورکی، کورد و رژێمی به‌عس، بۆسنیه‌کان و ئه‌ڵبانیه‌کان
که قوربانیانی ده‌وڵه‌تی سربی بوون له جه‌نگێکی ناوخۆی خوێناویدا، وه‌یان
توتسیه‌کان و زۆرێک له هوتووه میانجیڕه‌وه‌کان که بوونه قوربانیی ململانێی
ده‌سه‌ڵات له‌نێوان هوتووه تووندڕه‌وه‌کان و ئه‌و توتسیانه‌دا که وه‌چه‌ی دووه‌م
و سێهه‌می توتسیه هه‌ڵهاتووه‌کان بوون له‌ده‌ستی شۆڕشگێڕه هوتووه‌کانی 30 ساڵ
له‌وه‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتیان له توتسیه‌کان سه‌ندبووه‌وه. هه‌ندێکجاریش قوربانیان
ته‌واو له‌ده‌ره‌وه‌ی کێشه و پلانه‌کانن و ده‌بنه قوربانیی خه‌ون و مه‌رامه‌کانی
پلانێکی ئایدیۆلۆژی، وه‌ک یه‌هودیه‌کان که بوونه قوربانیی خه‌ون و مه‌رامه‌کانی
هیتله‌ر؛ چه‌ند ملیۆنێک هاوڵاتیی روس (له نه‌ته‌وه و میلله‌تی جیاواز) که بوونه
قوربانیی سیاسه‌تی دڕندانه‌ی ستالین؛ ئه‌و نزیکه‌ی ملوێنونیوێک هاوڵاتیه
که‌مبۆدیانه‌ی بوونه قوربانیی خه‌ونه ئایدیۆلۆژیه‌کانی پۆڵ پۆت. وه‌یان
قوربانیان رێگرن له‌به‌رده‌م باشتربوونی ژیان و "خۆشگوزه‌رانی"ی گروپێکدا که
لایه‌نگر و هاوبه‌رژه‌وه‌ندییه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیدا، هه‌روه‌ک له
دارفور له‌ئارادایه
زۆرجاران وادێته پێشچاو که کرده‌یه‌کی جێنۆسایدی روداوێکی حه‌تمیه و لایه‌نی
تاوانبار هیچ چاره‌سه‌رێکی تری نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها به‌هانه‌هێنانه‌وه
و هه‌وڵی ده‌رچوونه له‌ژێر باری به‌رپرسیاریدا. خستنه‌پاڵی به‌شێکی لێپرسراوێتی و
ته‌نانه‌ت له‌زۆر حاڵه‌تدا تاوانبارکردنی لایه‌نی قوربانی یه‌کێکه له
تاکتیکه‌کانی تاوانباران بۆ پاساودانی تاوانه‌کانیان. ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ر
به‌ته‌واویش ئینکاری له روودانی نه‌که‌ن، که له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا
رووده‌دات. هه‌موو ئه‌مانه واده‌کات پێناسه‌کردن و دیاریکردنی جێنۆساید
زه‌حمه‌تبێت، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی یاساییه‌وه. بۆ زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
ئه‌م ئه‌رکه تاڕاده‌یه‌ک ئاسانتره و کۆمه‌ڵێک پاترۆن و مۆدێل و هه‌لومه‌رج هه‌یه
که له هه‌ر کرده‌یه‌کی کۆمه‌ڵکوژیدا هه‌بێت، ده‌کرێت به جێنۆساید ناوببرێت.
یه‌کێک له‌و مه‌رجانه بوونی پلانێکی پێشوه‌خته. کاتێکیش ئه‌مه هه‌بوو ئیدی هیچ
به‌هانه‌یه‌ک پاساوی جێبه‌جێکردنی ئه‌و پلانه نادات. هه‌رئه‌مه‌ش واده‌کات هه‌ر
جۆره تێگلاویه‌کی لایه‌نی قوربانی له کێشه‌کانه‌وه و ئه‌و راستیه‌ی که ئه‌وانیش
به‌شێکن له ململانێکان و به‌ره‌نگاری و به‌رگریله‌خۆکردنیان، له‌لایه‌نی
یاساییه‌وه چاوی لێبپۆشرێت. به‌ڵام وه‌ک حاڵه‌ت و رووداوێکی مێژوویی، وه‌ک
بابه‌تێکی لێکۆڵینه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له جێنۆسایدا،
خستنه‌ڕووی هه‌موو لایه‌نه‌کان و ئانالیزه و روونکردنه‌وه‌یان گرنگترین کاره.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و مێژوویی له ئه‌نفال و
رونکردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانی گرنگه. ئێمه ده‌بێت مێژوویه‌کی راستگۆیانه‌مان
بۆ ئه‌نفال هه‌بێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دایه که ده‌بێت باس له جۆری په‌یوه‌ندیی
کورد و سیاسه‌تی کوردی به ئه‌نفاله‌وه بکه‌ین. له‌وباوه‌ڕه‌دام له‌م چه‌ند
په‌ره‌گرافه‌ی پێشوودا به‌ڕاده‌ی پێوویست هۆ و به‌هانه‌م داوه‌به‌ده‌سته‌وه که
سیاسه‌تی کوردی و سیاسه‌تمه‌دارانی تێوه‌گلاو له ئه‌نفال له‌سه‌رده‌می خه‌باتی
چه‌کدارییاندا، ترس و سڵه‌مینه‌وه‌یان نه‌بێت له به‌تاوانبارکردنیان. به‌ڵام
له‌هه‌مانکاتدا هۆ و به‌هانه‌ی بابه‌تیانه‌ش هه‌ن بۆ قسه‌له‌سه‌رکردن و
په‌رده‌ڕاماڵین له‌سه‌ر لایه‌نه ناڕوونوئاشکراکانی، بۆ شکاندنی بێده‌نگی
ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌کاتی جێبه‌جێکردنی پلانه‌کانی ئه‌نفالدا
روویاندا.
بێگومان یادکردنه‌وه و درووست‌کردنی مۆنومێنت و هه‌ندێکجاریش به‌سیاسیکردنی
رووداوه‌که گرنگن، به‌ڵام زۆر گرنگتر گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ستی دادپه‌روه‌رییه بۆ
رزگاربووان و که‌سوکاری قوربانیه له‌ناوچووه‌کان. جگه له قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان،
پیشاندانی لێپرسراوێتی و له هه‌ندێک حاڵه‌تدا داوای لێبووردنکردن لێیان زۆر
پێوویسته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری. هه‌ر به‌ته‌نها سزادانی تاوانباره
سه‌ره‌کیه‌کان به‌س نییه.
پرسیار: ئایا ئه‌ده‌بی کوردی به ته‌عریفه جیاوازه‌کانی ئێوه‌وه بۆ ئه‌ده‌ب چه‌ند
به‌رپرسیاره له‌به‌رده‌م بیرنه‌کردنه‌وه له ئه‌نفال؟
گۆران بابه‌عه‌لی: ئه‌ده‌ب به‌رپرسیار نییه له‌به‌رده‌م هیچ کاره‌ساتێکدا یان
بیرکردنه‌وه له کاره‌ساتێک. ئه‌ده‌ب پێکهاتووه له کۆی به‌رهه‌می تاکه‌که‌سیی
نووسه‌ران و ئه‌دیبان و ره‌نگه بشکرێت له‌وه به‌رفراوانتر پێناسه‌بکرێت تا هه‌موو
ئه‌و داموده‌زگا و رێکخراوانه‌ش بگرێته‌وه که په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی هه‌یه.
به‌واتایه‌کی تر دامه‌زراوێکی کولتووری- کۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌ده‌ب کایه‌یه‌که
تیایدا ئه‌دیبان وه‌ک تاکه‌که‌س چالاکن و هه‌ر یه‌ک له به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان و
هه‌ڵوێست و شێوه‌بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان لێپرسراون. ره‌نگه له‌ساتێک له ساته‌کاندا
کرده‌ی ده‌سته‌جه‌معیش رووبدات، بۆنمونه له یادکردنه‌وه و بۆنه‌کاندا، به‌ڵام
هێشتا ئه‌و کردانه‌ش به‌مانای پیشاندانی لێپرسراوێتی نایه‌ن. خۆ گه‌ر واشبوون ئه‌وا
پرسیار له سرووشتی هونه‌رییان دێته‌پێشه‌وه.
من ئه‌و پێناسه رۆمانسیانه‌یه‌م بۆ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر نییه که پێموابێت
وه‌زیفه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تیی واقعیه‌تێکی باڵا ده‌که‌ن.
بێگومان ئه‌وه بڕیاری ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی گه‌ر له‌ڕێگای
به‌رهه‌مه‌کانیه‌وه لێپرسراوێتی خۆی به‌رامبه‌ر کارکردن بۆ ئه‌نفال و بیرکردنه‌وه
لێی پیشانبدات. شتێکی لۆژیکییشه دوای کاره‌ساتێکی وا گه‌وره‌ی مرۆیی،
هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان هه‌وڵبده‌ن له به‌رهه‌مه‌کانیاندا ته‌عبیری لێبکه‌ن. له
ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا ئه‌نفال به‌ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو ئاماده‌یه. به‌ڵام ئاخۆ
ئه‌ده‌ب بتوانێت به‌رپرسیارێتیی ئه‌وه هه‌ڵبگرێت که هۆشیارییه‌کی کۆ به‌رامبه‌ر
ئه‌و رووداوه به‌مه‌به‌ستی رێگاگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی بخوڵقێنێت، من
به‌گومانم لێی. ئه‌مه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه گه‌ر مه‌به‌ست له‌م پرسیاره و
بیرکردنه‌وه له ئه‌نفال ئه‌مه بێت.
له‌ڕاستیدا ئه‌م ئه‌رکه زیاتر له‌سه‌رشانی بوارێکی تره که تائێستاش تیایدا
که‌مته‌رخه‌مه. ئه‌و بواره‌ش زانسته. بۆ درووست‌کردنی جۆرێک له هۆشیاریی کۆ
به‌رامبه‌ر ئه‌نفال له‌ڕێگای لێکۆڵینه‌وه لێی و روونکردنه‌وه و راڤه‌کردنیه‌وه،
پێوویستمان به سه‌نته‌ر و ده‌زگای تایبه‌تیی لێکۆڵینه‌وه هه‌یه.
پرسیار: ئایا ئاستی ئه‌و ترسه شاراوه‌یه‌ی لای ئینسانی کورد هه‌یه به‌رامبه‌ر
کوردبوونی خۆی، ترسێکه خاوه‌نی هێزیکی ڕۆشنبیری وایه که بتوانێت له بری تۆڵه
خۆی بکات به هێزێک که هه‌ڵگری لێبوردن بێت؟ ئایا ئه‌م هێزه چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی
کوردی لێی به‌رپرسیاره و چه‌ندیش کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و ڕۆشنبیره‌کانی به‌رپرسیارن
له پیشاندانی؟
گۆران بابه‌عه‌لی: هه‌ستی لێبووردن کاتێک درووستده‌بێت که ئیدی دڵنیایی به‌رامبه‌ر
ئایینده سه‌قامگیربووبێت؛ کاتێک ئیدی ترس له دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌کان، له
جێنۆساید له‌ناوچووبێت. دوای روودانی هه‌ر جێنۆسایدێک ئه‌و پرسیاره گوماناوی و
ترسئامێزه سه‌رهه‌ڵده‌دات که ئاخۆ ده‌بێت ئه‌مه جارێکی تریش رووبداته‌وه؟ یان
قه‌واره‌ی رووداوه‌که و راده‌ی دڕنده‌یی و شه‌ڕانگێزیی ئه‌م رووداوه هێنده
هه‌موو لایه‌نه‌کانی راچه‌ندووه که ره‌نگه ئیدی ته‌نانه‌ت تاوانبارانیش نه‌ک
هه‌ر ویژدانیان به‌ڵکو هزریشیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ رێگاگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی؟
ئه‌م شێوه بیرکردنه‌وه‌یه که زیاتر ئومێدێکه به ئایینده‌یه‌کی گه‌شتر و وویست
و ئاره‌زووکردنی مرۆڤانه‌یه بۆ به‌رده‌وامیی ژیان و به‌ده‌ستهێنانی ئاسوده‌یی؛
ئیش‌کردنی غه‌ریزه‌ی ژیانه له مرۆڤدا بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌ی مه‌رگ و
شه‌ڕانگێزی تیایدا. به‌ڵام له‌ڕاستیدا وه‌ک "هێلێن فاین" ده‌ڵێت جێنۆساید
کرده‌یه‌کی ناهزری (ناعه‌قڵانی) نییه، به‌ڵکو پلانێکی زۆر عه‌قڵانی (راشێوناڵ)ه،
هه‌ربۆیه‌ش ده‌کرێت رێگای لێبگیرێت. به‌پێی ئه‌و مۆدێله‌ی خاتوو "فاین" بۆ
دیاریکردنی هه‌لومه‌رجه‌کانی جێنۆساید هێناویه‌تیه‌کایه‌وه، یه‌کێک له مه‌رجه
سه‌ره‌کیه‌کانی جێنۆساید ئه‌وه‌یه که پلانێکی له‌وه‌پێش داڕێژراو و دیراسه‌کراوی
بۆ ئاماده‌کراوه. که‌واته کرده‌یه‌کی عه‌قڵانییه. چونکه وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت
ئه‌نجامده‌رانی له‌وه‌پێش حسابی شانسه‌کانی سه‌رکه‌وتنی پلانه‌کانیان کردووه،
به‌پێی ئه‌و مه‌رام و نۆرم و ئه‌نجامانه‌ی هه‌یان بووه. به‌واتایه‌کی تر
له‌به‌رئه‌وه‌ی جێنۆساید کرده‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی نییه - وه‌ک زۆر کۆمه‌ڵکوژیی تر
ده‌شێت وابێت- به‌ڵکو له‌وه‌پێش پلان و نه‌خشه‌ی بۆداڕێژراوه و زۆر عه‌قڵانیانه
بیریلێکراوه‌ته‌وه و سه‌نگوکێشکراوه. که‌واته ده‌کرێت رێگا
له‌به‌ئه‌نجامگه‌یاندنیشی بگیرێت. ده‌کرێت به‌هه‌مانشێوه عه‌قڵانیانه بڕیاری
را‌گرتن و جێبه‌جێنه‌کردنی بدرێت. هه‌ربۆیه‌ش دیراسه‌کردن و توێژینه‌وه لێی گرنگه.
جێنۆساید ده‌کرێت له هه‌موو کات و شوێنێکدا رووبدات و دووباره‌ش رووبداته‌وه،
گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌کانی روودانی هێشتا ئاماده‌بن. پێوویستناکات وه‌ک ره‌شبینی
لێکیبده‌ینه‌وه گه‌ر بڵێین ده‌شێت رۆژێک له‌ڕۆژان کرده‌یه‌کی جێنۆسایدیی تر
به‌رامبه‌ر به‌شێک له کوردی دانیشتوانی عێراق رووبداته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌مانه‌شدا ده‌شێت، گه‌ر گه‌شبینانه لێیبڕوانین، له سیستمێکی دیمۆکراسیدا که
تیایدا ده‌وڵه‌تی عه‌داله‌ت به‌رقه‌راربێت، ئه‌گه‌ری روودانی جێنۆساید
به‌ڕاده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر که‌مبێت. تا ئه‌م ساته‌ش هیچ یه‌کێک له رووداوه‌کانی
جێنۆساید له وڵاتێک‌دا به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تێکی دیمۆکرات که تیایدا یاسا
باڵاده‌سته، رووینه‌داوه. به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌ر سه‌رنجی هه‌موو حاڵه‌ته‌کانی
جێنۆساید له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بده‌ین –که له‌لایه‌ن هه‌ندێک له
لێکۆڵه‌ره‌وانه‌وه به سه‌ده‌ی جێنۆساید ناوده‌برێت- ئه‌وا ده‌بینین له هه‌ر
جۆره سیستمێکی تری نادیمۆکراسیدا، که له‌زۆربه‌ی حاڵه‌تدا یاسا ده‌سه‌ڵاتێکی
دیاریکراوی هه‌یه له‌به‌رده‌م سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تدا، جێنۆساید روویداوه.
گه‌ر ئینسانی کورد ترسێکی شاراوه‌ی به‌رامبه‌ر بوونی خۆی وه‌ک کورد هه‌بێت، ئه‌وا
حاڵه‌تێکی زۆر لۆژیکیانه‌یه. ئینسانی کورد، له هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌ی کورد
ده‌ژی، جگه له‌وڵاتانی دیمۆکراسی و خاوه‌ن باڵاده‌ستیی یاسا، به‌گومانه له‌وه‌ی
ده‌وروبه‌ره‌که‌ی و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌و له سایه‌یاندا ده‌ژی، وه‌ک خۆی
په‌سه‌ندیبکه‌ن. گه‌ر رۆژێک له‌ڕۆژان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی
بدات، سه‌رکوتده‌کرێت. له‌هیچ یه‌کێک له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا که کورد وه‌ک میلله‌ت و
نه‌ته‌وه تیایده‌ژی، سیستمێکی دیمۆکراسیی راسته‌قینه و باڵاده‌ستی یاسا و
دادپه‌روه‌رییه‌کی راسته‌قینه نییه تا گه‌ره‌نتیی ئه‌وه‌ی بداتێ رۆژێک له‌ڕۆژان
هێرش ناکرێته سه‌ری هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی کورده. من به‌ش به‌حاڵی خۆم به‌درێژایی
ژیانم له کوردستان، هه‌ر له‌وکاته‌وه‌ی ده‌رکم به‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه
کردووه، ئه‌م ترس و گومانه له‌ناخمدا بووه. زیاده‌ڕۆیی نییه گه‌ر بڵێم ئه‌و
ترسه شاراوه‌یه هێشتا ناخ و ده‌روونمی به‌جێنه‌هێشتووه و کاریگه‌ریه
ده‌روونیه‌کانی به‌ته‌واوی له‌به‌ین نه‌چوون، به‌ڵام ره‌نگه زۆر شاراوه‌تر و کپتر
بووبن. ئه‌م حاڵه‌ته له سایکۆلۆژیادا به "ترۆما" ناوده‌برێت.
له‌ڕاستیدا زه‌حمه‌ته بتوانێت ترسێکی له‌م جۆره و ترۆمایه‌کی وا ببێته هێزێک بۆ
لێبووردن. چونکه وه‌ک ئاماژه‌م پێدا، لێبووردنی ته‌واو ئه‌وکاته له ناخی
ئینسانه‌کاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات گه‌ر هه‌ست به ئاسایش و ئارامی و دڵنیایی به‌رامبه‌ر
ئایینده درووستبوو. ئه‌م دڵنیاییه تائێستاش به مرۆڤی کورد نامۆیه. ره‌نگه
نه‌وه‌یه‌کی نوێ ئێستا هه‌بێت که ئه‌و ترۆمایه‌ی نه‌بێت و ئه‌و ترس و گومانه‌ی
له‌ده‌وروبه‌ره‌که‌ی نه‌بێت، به‌ڵکو نادڵنیایی بۆ ئه‌و جۆرێکی تر بێت و کێشه‌کانی
کێشه‌ی تر بن، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای خۆی، نه‌ک له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ڕا.
هه‌ره‌وه‌ها ده‌شێت ئه‌م ترسه له چه‌ند نه‌وه‌ی داهاتوودا بڕه‌وێته‌وه و
ترۆماکانی ئێمه، ترس و گومانه‌کانی ئێمه بۆ ئه‌وان ببێته حیکایه‌تی
زیاده‌ڕۆییانه و ره‌شبینیه‌کی پیرانه. ئه‌مه‌ش نه رۆشنبیری و نه سیاسه‌ت
ناتوانن رۆڵێکی ئه‌وتۆی تیاداببینن. ته‌نها ره‌وتی کات و ئه‌و رووداوانه‌ی له
ئایینده‌دا دێنه‌پێشێ کاریگه‌رییان بۆ ئه‌مه هه‌یه. بواره رۆشنبیریه‌کان ته‌نها
ده‌توانن کار له‌سه‌ر ئه‌م ترسه بکه‌ن و بیکه‌نه به‌رهه‌می رۆشنبیری و کولتووری.
سیاسه‌تیش، سیاسه‌تێکی کارامه و دڵسۆز، سیاسه‌تێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ست
به‌لێپرسراوی کاربکات، ده‌توانێت زه‌مینه بۆ گۆڕینی بارودۆخه‌کان خۆشبکات. سیاسه‌ت
و رۆشبنیری ته‌نها له‌و لایه‌نه‌وه ده‌توانن رۆڵببینن که یارمه‌تیی هاتنه‌کایه‌ی
هه‌لومه‌رجه‌کانی سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌ری بده‌ن. ئه‌مه‌ش من به‌ش
به‌حاڵی خۆم زۆر پێی گه‌شبین نییم.
پرسیار: ئه‌و پێشنیاره تایبه‌تیانه‌ی ئێوه چین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال وه‌ک
کاره‌ساتێکی سیاسی مێژوویی له یاده‌وه‌ری ئینسانی کوردا به‌چه‌شنێک بمێنێته‌وه
که هه‌میشه جێی ئاوڕدانه‌وه و قسه‌کردنبێت له‌سه‌ری له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌وانه‌ی
که له‌دواڕۆژی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دان؟
گۆران بابه‌عه‌لی: واچاکتره سه‌ره‌تا له‌خۆمان بپرسین ئاخۆ گرنگه نه‌وه‌کانی
دواڕۆژ به کێشه و کاره‌سات و رووداوه‌کانی رابووردووه‌وه خه‌ریکبکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر
گرنگه، بۆچی و چ سوودێکی ده‌بێت؟ بێگومان هه‌ر میلله‌تێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک خۆی به
گرنگ بگرێت، ئه‌وا گرنگی به مێژووی خۆی و کاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشی ده‌دات.
گه‌ر ئێمه‌ی کورد هه‌ستی مێژووییمان لادرووستببێت و بمانه‌وێت ئه‌و هه‌سته لای
نه‌وه‌کانی داهاتووش بخوڵقێنین، ئه‌وا ده‌بێت مێژوویه‌کی راستگۆیانه‌مان هه‌بێت.
هه‌روه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه‌م پێ‌کرد ده‌بێت مێژوویه‌کی راستگۆیانه‌مان بۆ
ئه‌نفالیش هه‌بێت. گرنگیی له‌یادنه‌کردنی ئه‌نفال له‌وه‌دایه که ده‌شێت
له‌بیرنه‌چوونه‌وه‌ی کاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و کردنیان به به‌شێک له
هۆشیاریی کۆ یان یاده‌وه‌ریی کۆ، یه‌کێک له رێگاکان بێت بۆ رێگاگرتن له
دووباره‌بوونه‌وه‌یان. به‌ڵام به‌مێژووییکردن و راگرتنی کاره‌ساتێک له یاده‌وه‌ریی
کۆی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا شتێکی زۆر جیاوازه له ته‌نها یادکردنه‌وه و به‌رده‌وام
باسکردنی.
ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا زۆر پێوویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و مێژووییه له کاره‌ساتی
ئه‌نفال. به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌کانی تری جێنۆساید له دونیادا، ده‌رباره‌ی
ئه‌نفال زۆر که‌م لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی کراوه. تائێستاش له کوردستان سه‌نته‌رێکی
تایبه‌تی به لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له ئه‌نفال نییه که بتوانێت پشتگیری له
لێکۆڵه‌ره‌وان بکات له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌وه که لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی
په‌یوه‌ندیی پێوه هه‌یه. بۆنموونه بودجه‌یه‌کی وا که لێکۆڵینه‌وه‌ی درێژخایه‌نی
مه‌یدانی مه‌یسه‌ربکات، یان پشتگیریی لۆجیستیکی بۆ گه‌یشتن به هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی
پێوویست، وه‌یاخود پشتگیریی فه‌رمی و کارئاسانی له‌و حاڵه‌تانه‌دا که سیاسه‌ت
ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا. بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مانه‌ش له‌پاڵ
ئه‌و هه‌سته مێژووییه‌دا وویست و ئیراده‌یه‌کی سیاسی پێوویسته.
زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی تائێستا ده‌رباره‌ی ئه‌نفال کردوومانه له‌ڕوانگه‌یه‌کی
عاتیفیه‌وه‌یه. هه‌ر کاره‌ساتێکیش به‌تێپه‌ڕبوونی کات هێدی هێدی سیما عاتیفیه‌کانی
کاڵترده‌بنه‌وه و ده‌بێته رووداوێکی مێژوویی. کاره‌ساتی ئه‌نفالیش بۆ نه‌وه‌کانی
داهاتوو، ره‌نگه بۆ نه‌وه لاوتره‌کانی ئێستاش و ته‌نانه‌ت نه‌وه‌کانی داهاتووی
قوربانیانی ئه‌نفال و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوانیش، ده‌بێته کاره‌ساتێکی مێژوویی. بۆ
ئه‌وان ماناکانی ده‌گۆڕێت و چیدی ئه‌و ناوه‌ڕۆکه یه‌کجار عاتیفیه‌ی نابێت که بۆ
ئێمه و ئه‌و نه‌وانه هه‌یه‌تی که له‌سه‌رده‌می کاره‌ساته‌که‌دا ژیاوین و
راسته‌وخۆتر ئه‌زمونمانکردووه. هه‌ربۆیه‌ش واباشتره وه‌ک رووداوێکی مێژوویی
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵبکه‌ین و تاده‌کرێت لێکۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی لایه‌نه
جیاوازه‌کانی بکه‌ین تا وێنه‌یه‌کی ته‌واومان ده‌رباره‌ی سه‌رجه‌می کاره‌ساته‌که و
ئه‌و کۆنتێکسته مێژووییه‌ی تیایدا روویداوه له‌به‌رده‌ستدابێت. ئه‌مه‌ش کارێکی
زۆری ده‌وێت له‌و بواره زانستییه جیاوازانه‌دا که ده‌شێت لێکۆڵینه‌وه‌ی
ده‌رباره بکه‌ن. ته‌نها ئه‌وکاته‌ش ده‌شێت ئه‌م کاره‌ساته له کۆنتێکستی خۆی و
ئه‌و سه‌رده‌مه مێژووییه‌ی تیایدا روویدا، شیبکه‌ینه‌وه.