تراژیدیای کورد ته‌نها له‌وه‌دانییه که ده‌کوژرێت، به‌ڵکه تراژیدیای کورد
له‌وه‌دایه که ئه‌م کوشتنه به قه‌ده‌ری خۆی ده‌زانیت و نا‌توانیت باس له کوشتنی
خۆی بکات.
هیوا قادر
پرسیار: ئه‌گه‌ر بهاتایه ئه‌نفال له وڵاتێکی
ئیسلامی‌دا ڕووینه‌دایه‌و هه‌روه‌ها مانایه‌کی ئیسلامیشی پێنه‌درایه، پێتانوابوو
ئه‌نفال بتوانرایه نوقمی بێده‌نگییه‌کی ئاوابکرێت هه‌م له‌لایان وڵاتانی دراوسێوه
تا ده‌گاته هه‌موو وڵاته ئیسلامییه‌کانی دنیا، ئه‌وسا وڵاتانی ئه‌وروپاش.
هیوا قادر: هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌که‌ین که پڕۆژه‌ی قه‌تلوعامکردنی به‌ئه‌نقه‌ستی
ئه‌نفال ته‌نها بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ده‌قی دینی و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و کلتوره
توندووتیژه‌ی كه له‌ناو مێژووی ئیسلامدا هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکه‌ین به‌ته‌نها
هۆکار ئه‌وا ناتوانین ڕه‌هه‌نده‌کانی تری پشتی ئه‌م قه‌تلوعامکردنه بخوێنینه‌وه‌و
تێیبگه‌ین.
ئێمه نمونه‌یه‌کی هاوچه‌شنی ئه‌نفالمان هه‌یه که ئه‌ویش قه‌تلوعامکردنی
جوله‌که‌کانه، که له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وراپادا له‌نێوان ساڵانی جه‌نگی دووهه‌می
جیهانی به‌ده‌ستی نازیه‌کانی ئه‌ڵمانیا ڕوویدا، ئۆباڵی ئه‌م تراژیدیایه‌ش نا‌توانیت
به‌ته‌نها بخه‌یته سه‌ر بیروباوه‌ری ئاینی مه‌سیحی به‌رامبه‌ر به جوله‌که.
ئه‌م دوو تراژیدیایه به‌ده‌ر له جیاوازی مێژووی ڕوودان و شوێن و هۆکاره دینی و
سیاسییه‌کان، هه‌ردووکیان قه‌تلوعامکردنێکی به ئه‌نقه‌ستی پڕ له خوێندنه‌وه‌ی
بیانووداری دینی و سیاسی بوون، هه‌روه‌ها مێژووی ڕوودانیشیان وه‌ک کات و شوێنی ئه‌م
دوو قه‌تلوعامه کارئاسانییه‌کی تربوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره به دزییه‌وه یان
به ئاشکرا بکرێت و که‌سیش له کاتی خۆیدا نه‌توانێت کارێکی هێنده گرنگبکات بۆ
به‌رگرتن له‌و شاڵاوی له‌ناوبردنه.
ئه‌مه نه‌خشه‌ی گشتی ئه‌م دوو قه‌تلوعامکردنه‌یه، که یه‌کیکیان له‌ناو جه‌رگه‌ی
ئه‌وروپادا ڕووده‌دات و ئه‌ویتریشیان له ئاسیا‌و له کوردستاندا ڕووده‌دات.
هه‌ردووکیشیان له‌سات و کاتی دوو جه‌نگی خوێناویدا ڕوویاندا، (جیاواز له‌و جه‌نگه
هه‌میشه‌ییه‌ی کوردیش که به‌رامبه‌ر ڕژێمی به‌عسی عێراقی ده‌یکرد که به درێژایی
ده‌یان ساڵی پڕ له به‌رزی و نزمی به‌رده‌وامبوو). دیاره له زۆر ڕووه‌وه ئه‌م
دوو قه‌تلوعامکردنه جیاوازیان هه‌یه و هه‌ندێک جاریش زۆر به‌راوردکردنیان
ده‌مانخه‌نه ناو هه‌ڵه‌ی کلتورییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ک نه‌خشه‌یه‌کی گشتی دوو
قه‌تلوعامکردنی سیاسی نه‌خشه‌بۆکێشراون، که زۆرینه‌ی فاکته‌ره مێژووییه‌کانی
ڕابردووش یاریده‌ده‌ر بوون بۆ هه‌وڵدانی له‌ناوبردنی ئه‌م دوو گه‌له‌و هه‌روه‌ها
ئه‌و بیانووانه‌ش بۆ له‌ناوبردنیان کار ئاسانیان له درووست‌کردنی ئه‌و کوێرییه‌دا
هه‌یه که که‌سی کوژه‌ر به‌هه‌موو ئاسته‌کانی سیاسی و دینی و ڕۆشنبیرییه‌وه وه‌ک
یه‌ک ئه‌م کاره‌یان به ئه‌نجام گه‌یاندووه.
ئه‌وسا دوای بینینی ئه‌م نه‌خشه گشتییه که دواتر من له درێژه‌ی پرسیاره‌کانی
تردا ڕه‌نگه وورتر له‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کانی تر قسه‌بکه‌م، ئێمه ده‌توانین بێینه
سه‌ر وه‌ڵامی بڕگه‌ی تایبه‌تی پرسیاره‌که‌ت که بێده‌نگی به‌رامبه‌ر ئه‌م
تراژیدیایه هۆی ئه‌وه‌یه که ئه‌م ڕووداوه له قه‌باره‌یه‌کی سیاسی وڵاتیکی به
ناو عه‌ره‌بی عێراقیدا روویداوه؟ وه ئه‌م وڵاته‌ش نه‌خشه سیاسییه‌که‌ی له‌ناو
وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسلامیدایه‌وه، هه‌روه‌ها که‌وتۆته کیشوه‌ری ئاسیاشه‌وه.
که ئێمه ئه‌م نه‌خشه‌یه ده‌خه‌ینه پێش چاو ده‌بێت ئاستی سیاسی و کلتووری و باری
ئازادی له‌م پارچه‌یه‌دا ببینین، هه‌روه‌ها ده‌بیت هۆکاره سیاسییه‌کانی پشتی
ئه‌نفالیش ببینین که چه‌ند قه‌ناعه‌تپێکه‌ره له ناوچه‌که‌دا، سه‌رباری هه‌موو
ئه‌مانه‌ش ئاستی ئازادی و چوونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان وه‌ک خۆیان بۆ دنیا له‌م
ناوچه‌یه‌شدا ببینین که چۆن بووه. له کۆتایشدا توانای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌مان
هه‌بێت که له‌کاتی ڕوودانی ئه‌نفالدا سیاسه‌تی جیهانی به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا
به‌رامبه‌ر عێراق چۆن بوو، وه چۆن ده‌یانویست ئه‌م حوکومه‌ته دیکتاتۆرییه‌ی عێراق
بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی هێزێکی هه‌میشه ترسێنه‌ربیت له‌به‌رامبه‌ر هروژمی
فه‌نده‌مه‌نتالیستی ئێرانی‌دا له ناوچه‌که‌دا. ئه‌مانه هه‌موو فاکته‌ری به‌ئاسان
تێپه‌ڕبوونی کوشتنی کورد بوو وه‌ک میلله‌تیکی بی ده‌سه‌ڵاتی تاکوته‌نها، که
ته‌نانه‌ت هێزی ڕزگارکه‌ریش که حیزبه سیاسییه کوردییه‌کانی شاخ بوون هیچیان
له‌ناو سنووری کوردستانی عێراقدا وه‌ک هێزی به‌رگریکه‌ر و به‌توانا هێنده
ئاماده‌ییان نه‌بوو که بتوانن به‌ر به پڕۆژه‌ی ئه‌نفال بگرن یان هیچ نه‌بیت
دوایبخه‌ن.
ئه‌م بێده‌نگییه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌نفال، بێده‌نگییه‌کی سیاسی، دینیی، فه‌رهه‌نگییه
که په‌یوه‌ندی به ناوچه‌که‌وه هه‌یه. هه‌م له ڕووی سیاسییه‌وه که عێراق له
جه‌نگی ئێران‌دا بوو، ئه‌مه‌ریکاو هه‌م هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بیش له‌پشتییه‌وه
وه‌ستابوون، ته‌نها هێزێکی به‌رگریکه‌رو شه‌ڕکه‌ریش له‌ناو عێراقدا که هه‌میشه
جێی خه‌ته‌ربوو بۆ حکومه‌تی عێراقی ئه‌وانیش کوردبوون، ئه‌و هێزه سیاسییه
په‌رتبووه‌ی کوردیش که به‌ناچاری سیاسه‌تی پچوککردبۆوه ته‌نا بۆ به‌رگریكڕدن و
مانه‌وه‌ی خۆی، ئه‌گه‌ر ئه‌و مانه‌وه‌یه به‌هۆی یاریده‌دانی "شه‌یتان"یشه‌وه
بوایه، هه‌میشه وه‌ک ته‌نها خه‌ته‌ری ناوه‌کی گه‌وره‌ی ناو عێراق سه‌یرده‌کران.
له ڕووی دینیشه‌وه ڕژێمی عێراقی ڕژێمێکی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی شۆڤێنی بوو، که
له‌هه‌ناوی خۆیدا خۆی به میراتگری ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام ده‌زانی، هه‌م وه‌ک عه‌ره‌ب
و هه‌م وه‌ک ڕژێمێکی سیاسی عه‌ره‌بیش خۆی به هه‌ڵگری په‌یامی نیشتمانێکی عه‌ره‌بی
یه‌کگرتوو داده‌نا، وه هه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه‌ش کوردی به میوانی سه‌ر ئه‌م خاکه
داده‌نا و هیچ حسابیکی سیاسی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌ده‌کرد، گه‌ر کردبێتیشی
له‌چه‌ند قۆناغێکی ناو شۆڕشه‌کانی کوردا ته‌نها بۆ ئه‌وه کردوێتی خۆی
ئاماده‌بکاته‌وه تا جارێکی تر بتوانێت زیاتر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه پچوکبکاته‌وه‌و
قه‌واره سیاسیی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی نه‌هێڵێت. ئه‌مه‌شی به به‌رچاوانی هه‌موو
وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌کردو هیچ ڕژێمێکی عه‌ره‌بی هیچ کاتێک بائاشکرا، هه‌م له
ئاستی حکومیداو هه‌م له ئاستی جه‌ماوه‌ری و ڕۆشنبیریشدا ده‌نگێکیان
لێوه‌نه‌هاتووه بۆ لایه‌نگری له کورد و پرسیاره ئه‌به‌دییه‌که‌ی که ئه‌ویش
به‌ئازادی ژیانی بوو له‌ناو قه‌واره‌یه‌کی سیاسی‌دا که خۆی داوایده‌کرد. بۆیه کورد
هه‌م وه‌ک لایانی سیاسی هیچ دۆستێکی عه‌ره‌بی نه‌بوو له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا،
(مه‌گه‌ر هه‌ندێک لایه‌نگری تاکو ته‌رانه‌بێت که ئه‌وانیش له‌سه‌ر مه‌زاجی
تاکه‌که‌سی وه‌ستابوون و نه‌ده‌توانرا هیچ ئومیدێکی له‌سه‌ر هه‌ڵبچنرێت)، هه‌م
وه‌کو ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌بیش هیچ لایه‌نگرو به‌ده‌نگه‌وه هاتنێکی نه‌بوو. سه‌رباری
هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که‌له‌ناو هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌کاندا
ئازادییه‌کی هێنده نییه تا خه‌ڵکانی ئه‌و وڵاتانه خۆیان داوای
مافه‌ڕۆژانه‌ییه‌کانی خۆیان بکه‌ن چجای به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی میلله‌تێکی نه‌خوازراوی
وه‌کو کورد، که هیچی نه‌بوو جگه له‌و ته‌رمه کوژراوه‌ی خۆی که هه‌ر
به‌شانییه‌وه بوو ده‌یگێڕا.
ئه‌مانه‌ی که بۆت باسده‌که‌م هه‌مووی هۆکارن له‌به‌رده‌م بێده‌نگبوون
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نفالدا. وه تائێستاش هیچ هێزێکی ئیسلامی لایه‌نگری ڕژێمه
عه‌ره‌بییه‌کان یان فه‌نده‌مه‌نتالیسته به‌رهه‌ڵستکاره‌کان نه‌هاتوون ئه‌نفال وه‌ک
جینۆسایدێک باسبکه‌ن که به‌ده‌ستی ڕژێمێکی عه‌ره‌بی وه‌ک ڕژێمی عێراقی پێشوو که
له ژێر په‌رده‌ی سیاسی و دینیدا ڕوویداوه.
ئایا بۆ ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کانی دراوسێ و دنیا نه‌هاتنه گۆ؟! هۆکار زۆرن،
به‌شێکی بۆ به‌نهێنی کردنی ئه‌م کاره ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌وکات عێراق
به‌ندیخانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ترسینه‌ر بوو، به‌شیکی تریشی ئه‌وه‌یه که ئایا ئێمه
ڕووی ئه‌م پرسیاره ده‌که‌ینه کێ، ئایا ڕووی ئه‌م پرسیاره ده‌که‌ینه وڵاته
دراوسێکانی عێراق، گه‌ر وابکه‌ین ئه‌وا ئێمه خۆمان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م وه‌همێکی
گه‌وره‌وه، چونکه ئه‌وانیش خاوه‌نی هه‌مان پاشخانن بۆ قه‌تلوعامکردنی کوردانی
ئه‌و پارچانه، گه‌ر ڕووی ده‌میشمان بکه‌ینه هێزه سیاسییه ئیسلامییه‌کانی
وڵاتانی تری عه‌ره‌ب که زۆرینه‌یان زیاتر ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌یاری ناو ئه‌و وڵاتانه‌ن
و ئه‌وان عێراق و به‌عس وه‌ک نمونه‌یه‌کی پێشڕه‌وی خۆیان سه‌یرده‌کرد، له‌به‌ر
ئه‌وه چاوه‌ڕوانکردنی ده‌ربڕینی سۆز و به‌زه‌یهاتنه‌وه به‌کوردا لای ئه‌وانه‌وه
دیسانه‌وه وه‌همێکی گه‌وره‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌وه‌همداچوونه له‌به‌رده‌م هێزو
حیزبه عه‌ره‌بییه چه‌په‌کانیشدا هه‌مان دووباره‌کرنه‌وه‌ی تاڵی ئه‌و وه‌همه‌یه.
ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت، هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان خۆیان له
قه‌یرانیکی سیاسی گه‌وره‌ی وادا ده‌ژین که خه‌ڵکانی ئه‌و وڵاتانه به ئێستاشه‌وه
دوای له سێداره‌دانی سه‌دام حسێن، هێشتا ئه‌و به سمبول و ڕزگارکه‌رو شه‌هید
داده‌نێن. ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی سمبولی سیاسییه‌وه دێت له‌و وڵاتانه‌دا، که
هیچ سمبولێکی سیاسی عه‌ره‌بیان نییه ئه‌و خه‌ونانه‌ی ئینسانی عه‌ره‌بی بێنێته‌دی و
له‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سه‌پاو داپڵۆسێنه‌رانه ڕزگاریان بکات.
وه‌ک لایه‌نی دینیش، ڕاسته زۆرینه‌ی کورد ئیسلامن، به‌ڵام ئیسلامێکی ڕه‌سه‌ن نین
له‌چاو عه‌ره‌بدا که خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و هیزن له ناوچه‌که‌دا، وه ئه‌م کائینه‌ش
که کوردی ناوه، هه‌میشه کائینێک بووه که‌هیچ جار جێی متمانه نه‌بووه،
ته‌نانه‌ت له ئاستی میللی‌دا زۆر چیرۆکی ناشیرین و دزێو له‌سه‌ر بێدینی کورد و
خائینی و بێمتمانه‌یی و دڕنده‌ییان هه‌یه، که ئه‌مانه هۆکاری پچووکن و خه‌تێکی
دینی قوڵی هه‌یه له بیرکردنه‌وه‌ی ئینسانی عه‌ره‌بیدا، هه‌م له‌لای عه‌ره‌بی
عێراقی و هه‌م به گشتی لای گشت عه‌ره‌بی ناو نیشتیمانی عه‌ره‌بی. که ڕه‌نگه ئه‌م
وێنانه به‌شێکی پچوک پیکبێنن له لاشعوری ئینسانی عه‌ره‌بیدا دژ به کورد. که
پێموایه له‌و ئاسته نزمه‌دا زۆر نموونه‌مان له‌به‌رچاوه که دژایه‌تی کردنی
عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به کورد کراوه‌و ده‌کرێت، که من نامه‌وێت بۆ ئه‌و ئاسته
دابه‌زم و باسیان بکه‌م.
وه‌ک لایه‌نی فه‌رهه‌نگیش، فه‌رهه‌نگی کوردیش فه‌رهه‌نگێکی تێکه‌ڵه‌یه له
فه‌رهه‌نگی ئیسلامی، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ک فه‌رهه‌نگێکه که‌خاوه‌نی خه‌سڵه‌تی
تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و له زۆر ڕوه‌وه جیای ده‌کاته‌وه له‌و فه‌رهه‌نگه گشتییه
ئیسلامی و عه‌ره‌بییه‌ی که هه‌یه، که ئه‌مه‌ش بۆخۆی هۆکاریکی تری جیاکردنه‌وه‌ی
کورده وه‌ک خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێکی نه‌یار و نه‌ویسته.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باسمکردن هۆکارن بۆ ئه‌و بێده‌نگییه له ئاستی
وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ناوچه‌که‌و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌شدا
هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئه‌نفال. بۆیه ئه‌م بێده‌نگییه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به
ئیسلام بوونی ناوچه‌که‌وه هه‌یه له‌و هۆکارانه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه که
باسمکردن. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به کورد خۆشیه‌وه هه‌یه، که خاوه‌نی هێزێکی
سیاسی چاوقایم و باوه‌ڕبه‌خۆکه‌رنییه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به لاوازی ئه‌و
فه‌رهه‌نگه‌وه هه‌یه که کورد خۆی توانای قسه‌کردن و به‌پێوه وه‌ستانی نییه تا
ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته دنیا. چونکه له لاشعوری کورددا هه‌میشه چاوه‌ڕوانییه‌ک
هه‌یه بۆ فریادڕه‌سێک که له‌بری ئه‌و قسه‌کان و داواکانی بۆ بگه‌یه‌نێته جێ، که
ئه‌مه‌ش له قوڵایی ئه‌و لاوازیی مێژووی و سیاسییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌گرێت که کورد
له ئیستادا هه‌م جورئه‌ت و هه‌م توانای ئه‌وه‌ی نییه ده‌ستیان له‌سه‌ر دابنێت و
کاریان بۆ بکات بۆ به‌هێزکردنیان. چونکه بێده‌نگبوونی ئه‌نفال چه‌ند په‌یوه‌ندی
به‌بێده‌نگبوونی ئیسلام و دنیاوه هه‌یه، سه‌د هێنده په‌یوه‌ندی به بێ زمانی و
که‌متوانایی کورد خۆشیه‌وه هه‌یه. چونکه تراژیدیای کورد ته‌نها له‌وه‌دانییه
که ده‌کوژرێت، به‌ڵکه تراژیدیای کورد له‌وه‌دایه که ئه‌م کوشتنه به قه‌ده‌ری
خۆی ده‌زانیت و نا‌توانیت باسی کوشتنی خۆی بکات.
ئه‌وه‌ی ده‌شتوانێت ئه‌وروپا بکات به گوێڕاگرو شاهیدی ئه‌م تراژیدیایه‌ی ئه‌نفال،
فاکته‌کانن، که ده‌بێت بخرێنه به‌رده‌می ئه‌وروپا، ئه‌و دیکۆمێنتانه‌ن که هه‌موو
ئه‌م به‌سه‌رهاتانه پشتڕاسده‌که‌نه‌وه. تا ئێستا ئێمه پێچه‌وانه‌ی به
فاکته‌کردن و به‌دۆکۆمێنتکردنمان هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال له‌به‌رده‌م
ئه‌وروپادا، ئه‌مه‌ش جگه له گه‌مه‌یه‌کی سۆزدارانه هیچی تری لێسه‌وزنابێت، جگه
له تۆخکردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی من و تۆ، "ئه‌وروپا" من، "تۆ" کورد، که‌زیاتر
نیشاندانی جیاوازییه‌کانه، ئه‌و جیاوازیانه‌ی که بۆشايی دروستده‌کات نه‌ک
نزیکبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا، هیچ شتێکی تر دروستناکه‌ن. ئێمه زیاتر
موجامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌روپایه‌دا ده‌که‌ین که له‌ناو دوو فاقییه‌کاندا یاری
ده‌کات نه‌ک ئه‌و ئه‌روپایه‌ی که پایه‌کانی له‌سه‌ر فاکته‌کان و دیکۆمێنته‌کانه.
به‌ڕای من ئه‌مه هه‌ندێک له هۆکاره‌کانی پشتی ئه‌و بێده‌نگییه قورس و لاقرتی
ئامێزه‌وه‌یه که ده‌ستیان هه‌یه له‌و بێده‌نگی و په‌رده‌پۆشکردنه‌ی که
له‌به‌رده‌م تراژیدیایه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌نفالدا هه‌یه.
پرسیار: ئه‌و هۆکارانه چین که ئه‌نفال له هۆشیارییه‌کی سیاسی ساده‌وه که
ته‌نها له یادکردنه‌وه‌ی سه‌رپێیانه‌ی ساڵانه‌دا قه‌تیسبووه ده‌گوازێته‌وه
بۆهۆشیارییه‌کی کلتوری، له‌و بێده‌نگییه‌ی که خاوه‌نی قسه‌نییه ده‌گوازێته‌وه بۆ
بیرکردنه‌وه‌یه‌ک به ده‌نگی به‌رز. هه‌روه‌ها ئه‌م بێده‌نگییه چه‌ند په‌یوه‌ندی
به کورد خۆیه‌وه هه‌یه، هه‌م له‌ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ
ئه‌نفال و هه‌م له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆیدا؟
هیوا قادر: کارکردنی به‌رده‌وام بۆ ئه‌نفال له هه‌زاران ڕووه‌وه دوای چه‌ندان
ساڵی تر ده‌تگه‌یه‌نێت به‌و هۆشیارییه‌ی که ئه‌نفال ده‌کاته هۆشیارییه‌کی
کلتووری. ئه‌وه‌ی که جێی بێزارییه نه‌کردنی کاره له‌لای حیزبی سیاسی و
ده‌سه‌ڵاتداری کوردییه‌وه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێک که بتوانێت هه‌موو ئه‌م کارانه‌ی که
ده‌کرێن و کراون بۆ ئه‌نفال که‌نالیزه‌یان بکات، که ئه‌مه‌ش له زۆر ڕووه‌وه
ده‌سه‌ڵاتی ئابووری ده‌ستنیشانی قه‌باره‌ی ئه‌و کارانه ده‌کات. هۆکاری نه‌کردنی
کاریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی هۆشیاری سیاسی و هه‌م بۆ نه‌بوونی مۆراڵ و
فه‌رهه‌نگ له‌لای ده‌سه‌ڵاتداری کوردیی. ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداری
کوردیی هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر مانای "قوربانی" بیرکردنه‌وه‌یه‌کی کڕوزێنه‌ره‌وه‌ی
هێنده لاوازه، که توانای دروستکردنی ئه‌و هۆشیارییه کلتوورییه نیی له‌سه‌ر
ئه‌نفال. ئه‌و هه‌میشه له مێژووی خۆیدا خۆی به قوربانییه‌کی گوناح و غه‌درلێکراو
ده‌زانێت و ئه‌مه‌ش وه‌ک قه‌ده‌رێکی نه‌گۆڕ ده‌بینێت، بۆیه هه‌میشه قوربانی بوونی
خۆی لێبۆته شوناسیکی نه‌گۆڕی به‌رده‌وام. ده‌بێت ئه‌م مانای قوربانیبوون و
شووناسه گۆڕانی به‌سه‌ردابێت تا قوربانی بوونی خۆی وه‌ک قه‌ده‌ر نه‌بینێت. به‌ڵکه
هۆکاره‌کانی ئه‌و لاوازبوون و گرێی هه‌ست به‌که‌مبوونه‌وه‌یه له‌ناو مێژووی خۆیدا
بدۆزێته‌وه‌و ده‌ستکاری هه‌موو ئه‌و مانایانه بکات که له‌ناو ئه‌و شووناسه دوودڵ
و ڕاڕایه‌ی خۆیدا هه‌یه‌تی.
هۆیه‌کی ئاشکرای تریش ئه‌وه‌یه که هه‌میشه له دنیای کوردی‌دا عه‌قڵ له هه‌رکوێ
بووبێت کیسه له‌وێ نه‌بووه. بۆیه زۆر له‌و کارانه‌ی که به پاره ده‌کرێت،
خوێندنه‌وه‌ی عه‌قڵی تێیدا ئاماده نییه، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
چیتر ئه‌نفال پێویستی به‌قه‌تیسکردن نییه له‌ناو ئه‌و هه‌موو سۆز‌و گریان و
ته‌نهاییه‌دا، چونکه تازه فرمێسکه‌کانی چاوه‌ڕوانکردن بۆ ئه‌نفاله‌کان
وشکبوونه‌وه‌و ئیتر ئه‌وان ناگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌نفال پێویستی به‌پلانی عه‌قڵانیانه‌و
کاری کرده هه‌یه، که ئه‌مه‌ش زۆرینه‌ی به پاره ده‌کرێت. پاره‌یه‌ک که توانای
تۆمارکردن و به ئه‌رشیفکرنی هه‌موو شتێکی هه‌بێت له ئێستادا به‌بێ هیچ
لایه‌نگیریی و به حیزبی کردنێک.
ئه‌وه‌ی وای له میلله‌تێکی وه‌ک جوله‌که کرد، که قه‌تلوعامکردنی جوله‌که‌کان به
دنیا بناسێنێت و بیکاته هۆشیارییه‌کی کلتووری ته‌نها هه‌ست به گوناهکردنی
ئه‌وروپا و هێزه براوه‌کانی جه‌نگی جیهانی دووهه‌م نه‌بوو له‌به‌رامبه‌ریاندا،
به‌ڵکه ئه‌وه ئه‌و هۆشیارییه کلتوورییه‌ی جوله‌که‌ش خۆی بوو که قه‌تلوعامکردنی
جوله‌کاکانی له قه‌تلوعامکردنێکی سیاسیی و دینییه‌وه گواسته‌وه بۆ ناو مانا قوڵ
و فه‌رهه‌نگی و کلتوورییه‌کانی مرۆڤایه‌تی، که دواتر ئه‌و فه‌رهه‌نگه مانایه‌کی
فه‌رهه‌نگی دنیایی وای وه‌رگرت، که هه‌موو مرۆڤایه‌تی خۆی به به‌رپرسیار بزانێت
بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر نه‌هێڵێت هۆلۆکۆست دووباره بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌کرێت په‌له‌ی لێبکرێت و کاری بۆ بکرێت، به‌ئه‌رشیفکردنی
هه‌موو به‌سه‌رهاتێکی پچووک و گه‌وره‌ی له‌ده‌موه‌رگرتووی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ن که
ڕزگاریان بووه، یان ئه‌وانه‌ی شاهیدی جۆری ڕووداوه‌کانن. ته‌نانه‌ت پێدانی پاداشتی
گه‌وره به‌و خه‌ڵکه عه‌ره‌به خێرخواو ته‌نانه‌ت نه‌یارانه‌شی که له نزیک یان
له دوور ئاگاداری به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م قه‌تلوعامه‌نابوون له شوێنه
جۆراوجۆره‌کاندا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌یان له ده‌م وه‌ربگیرێت و
تۆماربکرێن و له ئه‌رشیفی تایبه‌تیدا بپارێزرێن. چونکه سیفه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه
و هه‌موو کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتووه‌کانی تر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م شێوه ڕووداوه نهێنی و
تراژیدیانه‌دا ئه‌وه‌یه گه‌ر فریانه‌که‌ویت ڕاستییه‌کان وه‌ک خۆیان له‌نێوانێکی
کاتی که‌مدا تۆماربکه‌یت و بپارێزیت، دواتر ده‌که‌ونه ناو کۆمه‌ڵێ حه‌کایه‌ت
وچیرۆکی ئه‌فسانه‌یی تره‌وه که زه‌حمه‌ته دواتر هیچ فاکته‌یه‌کی واقیعییانه‌ی
لێ‌دروستبکرێت. دیاره ئه‌م ڕووداوه گه‌ورانه ئه‌وه‌نده‌ی پێویستی به ووردی
تۆمارکردنی واقیعیانه هه‌یه هێنده پێویستی به‌شاردنه‌وه‌و غه‌رقکردنی نییه
له‌ناو په‌خشانهۆنینه‌وه‌و به ئه‌فسانه‌کردنیدا.
کاتی خۆی جوله‌که‌کان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌سه‌رهاتانه، بانگه‌وازی ئه‌وه‌یان
به هه‌موو دنیادا ڕاگه‌یاند که ئه‌وه‌ی هه‌ر چیرۆک و به‌سه‌رهاتێک یان بابه‌تیک
بیستراوی لایه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه له قه‌باڵه‌ی پاره‌یه‌کدا بیگێرێته‌وه تا
تۆماربکرێن و بپارێزرێن. ته‌نانه‌ت تا ئه‌م ساڵانه‌ی کۆتایش گروپێکی تایبه‌ت به‌س
ته‌نها کاریان دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه بوو جیاواز له‌هه‌ر پله‌یه‌کی سیاسی و
سه‌ربازی و مه‌ده‌نی که ده‌ستیان له ڕووداوه‌کانی قه‌تلوعامکردنی جوله‌که‌کاندا
هه‌بووه یاخود به‌چه‌شنێک له چه‌شنه‌کان ئاگاداریبوون. ئه‌مه‌و سه‌دان نمونه‌ی تر
که ده‌کرێت، سودمه‌ندبن بۆ چاولێکردن و به‌جدی کارکردن بۆ ئه‌نفال وه‌ک
کاره‌ساتێکی سیاسی گه‌وره له دنیای کوردی‌دا.
تا ئێستاش به‌رده‌وام هه‌موو لایه‌نه هونه‌ری و کلتورییه موعته‌به‌رو گرنگه‌کانی
دنیا، قه‌تلوعامی جوله‌که‌کان وه‌ک ڕووداوێکی مه‌زنی ناو مێژووی مرۆڤایه‌تی
باسده‌که‌ن، هیچ قوتابخانه و زانکۆیه‌کی ئه‌وروپاو هیچ کتێبخانه‌یه‌کی نییه
سه‌دان و هه‌زاران کتێب و به‌ڵگه‌نامه‌و فلمی دیکۆمینتاری تێدانه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م
ڕووداوه. ساڵانه ملیۆنان قوتابی ئه‌وروپا له هه‌موو وڵاته‌کانه‌وه له‌لایه‌ن
قوتابخانه‌کانیانه‌وه ده‌برێن بۆ سه‌یرکردنی ئه‌و گێتۆیانه‌ی که جێگای
کوشتنوبڕینی جوله‌که‌کان بووه وه‌ک "چێلمنتۆ و هاده‌مار و ماجده‌نێک و ئه‌وشه‌ویز"
له پۆڵۆنیا، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌چه‌ی نوێ ئاگاداری ئه‌و مێژووه‌بن و هه‌ڵگری ئه‌و
مۆراڵه‌بن که نه‌هێڵن جاریکی تر ئه‌م کاره‌ساته دووباره‌بێته‌وه.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م ئه‌ده‌بیاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی ناو ئه‌وروپادا له‌سه‌ر
قه‌تلوعمی جوله‌که‌کان تۆ له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هیچ
ئه‌ده‌بیاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندت نییه، بۆ نمونه ده‌کرێت درۆیه‌کی سیاسی گه‌وره‌ی
وه‌ک ئه‌وه‌ی "ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" که ده‌ڵێت قه‌تلوعامکردنی جوله‌که‌کان درۆیه‌و
تراژیدیای وا ڕووی نه‌داوه، له لایه‌ن ملیۆنان گه‌نجی ئێرانی و مسوڵمانانی ئه‌و
ناوچه‌یه‌وه به ڕاست وه‌ربگیرێت. دیاره چه‌نده‌ها قه‌ناعه‌ت و هێزی سیاسی ڕێگرن
له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیانه له‌و وڵاته ئیسلامیانه‌دا سه‌باره‌ت به
هۆلۆکۆست. ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر به‌دوژمن سه‌یرکردنی جوله‌که وه‌ک هێزێکی
داگیرکه‌ر له فه‌له‌ستیندا سه‌یرده‌کرێت و هه‌میش وه‌ک هه‌ڵگرانی دینێکی نه‌یار
به ئیسلام. ئه‌م خاڵه نمونه‌یه‌کی تره له‌و بێده‌نگییه به‌رامبه‌ر هۆلۆکۆوس
له وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا هه‌یه، دیاره هه‌مان بێده‌نگی
ده‌سته‌ئه‌نقه‌ستیش هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نفال دا. چونکه هه‌موو بێده‌نگییه‌ک
زاده‌ی زانینێکی ده‌سته‌ئه‌نقه‌سته یاخود بیده‌نگییه‌که له نه‌زانینه‌وه‌یه،
که دیاره به ڕێژه‌یه‌ک هه‌ردوو جۆری ئه‌و نه‌زانینه له‌به‌رامبه‌ر بێده‌نگی
ئه‌نفالدا هه‌یه، به‌ڵام بێده‌نگی ده‌سته‌ئه‌نقه‌ست بۆ ئه‌نفال ڕاستتره.
ئه‌وه‌ی ئه‌نفال له هوتافاتی حیزبی و سیاسییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ هۆشیارییه‌کی
کلتووری، پێش هه‌رشت ئینتیمای ئینسانی کورده بۆ خۆی و بۆ ژیان، بۆ ئه‌و هوشیارییه
سیاسییه‌ی که توانای خوێندنه‌وه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆو سبه‌ینێی هه‌یه، به‌ڵام ئایا
ڕێژه‌ی ئه‌م هوشیارییه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا له چ ئاستێکدایه، هه‌روه‌ها عه‌قڵی
حیزبی کوردی تا چه‌ند خۆی به‌به‌رپرس ده‌زانێت له‌به‌رزڕاگرتن و کارکردن بۆ ئه‌م
تراژیدیایه؟!
پێویسته له ئێستادا هه‌موو شتێک به دوور یان نزیک په‌یوه‌ندی به ئه‌نفاله‌وه
هه‌بێت دۆکۆمێنت بکرێت و هه‌ڵگیرێت، تا دواتر ده‌رفه‌ته‌کان زۆرتر‌و زۆرترده‌بن بۆ
کاری هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر ئه‌م تراژیدییایه.
پرسیار: ئایا ئاستی ئه‌و ترسه شاراوه‌یه‌ی لای ئینسانی کورد هه‌یه به‌رامبه‌ر
کوردبوونی خۆی، ترسێکه خاوه‌نی هێزیکی ڕۆشنبیری وایه که بتوانێت له بری تۆڵه
خۆی بکات به هێزێک که هه‌ڵگری لێبوردن بێت. ئایا ئه‌م هێزه چه‌ند ده‌سته‌ڵاتی
کوردی لیی به‌رپرسیاره‌و و چه‌ندیش کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و ڕۆشنبیره‌کانی به‌رپرسیارن
له پیشاندانی ؟
هیوا قادر: ئه‌م ترسه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت باسی بکه‌یت، ترسی میلله‌تێکه له ته‌نهایی
خۆی و ئه‌و هه‌موو به‌سه‌رهات و تراژیدیایانه‌ی که له درێژایی مێژووی کۆن و
نوێ‌دا به‌سه‌ریهاتوون و له لاشعوریدا جێگه‌یه‌کی زۆری داگیرکردووه. شه‌ڕ و
بینینی ده‌رئه‌نجامه‌کانی شه‌ڕ لای ئینسانی کوردی، هێنده ئاماده‌یی هه‌یه، که
هه‌روا ئاسان کۆتایی نایه‌ت .
هه‌میشه دوای شه‌ڕ جۆرێک له ئاشبوونه‌وه له‌لایه‌ن ئینسانه‌کانه‌وه دروستده‌بێت
له‌گه‌ڵ ژیاندا. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئیدی جه‌نگ و برسێتی کاری خۆیان
نه‌کردبێت و هه‌روا ئاسان له‌خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌و کرده‌وه‌ی که‌سێکدا ده‌رچێت که
له جه‌نگه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
زۆجار ئه‌و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ی دوای جه‌نگ له‌گه‌ڵ ژایاندا ژیان ناخاته‌وه ناو دۆخی
پێش دروستبوونی شه‌ڕ. هه‌ندێک جار ئه‌و ئاشتبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ژیاندا هێنده
چاوچنۆکانه‌و دڕندانه‌یه که بۆخۆی جۆرێک له دووژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ژیان و
ئینسانه‌کانی ترا دروستده‌کات. که ئه‌مانه ده‌کرێت به شێوه ژیانی ناسروشتی دوای
جه‌نگ ناو به‌رین، ئێمه ئێستا له‌و کاته‌دا ده‌ژین، که ژیانیکی سروشتی ناژین،
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دوای سی ساڵ کوشتن و بڕین و ڕاونانی له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌عسی
عێراقییه‌وه، دواتریش شه‌ڕی نێوان حیزبی کودی و له دواتریشدا مانه‌وه‌ی له‌ناو
درۆیه‌کی سیاسی گه‌وره‌دا که ناوی عێراقه، عێراقێکی بێ ئاینده‌و پڕ له فیتنه،
ئه‌مانه هه‌موویان ترسن و ڕێگرن له‌به‌رده‌م باوه‌شکردنی ئینسانی کورد به ژیاندا
به‌شێوه‌یه‌کی ژیاندۆستانه به‌بێ ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نفال و
کاره‌ساته‌کانی تری له‌و جۆره. ئه‌م ترس و هه‌ستکردن به ته‌نهاییه هێنده‌ی تر
ئینسانی کوردی شێواندووه، سه‌رباری هه‌ستنه‌کردن به ئه‌مانه‌تێکی ڕاسته‌قینه
له‌پاڵ حیزبی کوردی و حوکمه‌تی کوردی‌دا، له هیچ قۆناغێکدا هێنده‌ی ئێستا ئینسانی
کوردی بێبڕواو ته‌نهاو خه‌مبار نه‌بووه وه‌ک ئێستا که هه‌یه، ئه‌م ترسه
دووباره ئینسانی کوردی خستۆته‌وه ناو شه‌ڕێکی ترهه‌م له‌گه‌ڵ خۆی و هه‌م له‌گه‌ڵ
ئه‌و ئه‌گه‌ری شه‌ڕانه‌ی تر که زۆر نزیکه به‌چه‌شنێکی تر سبه‌ینێیه‌ک به زووی
ڕووبده‌ن. به‌ڵام ئه‌م ترسه‌ی ئێستای له‌ناو ئه‌م هه‌موو لاوازییه‌ی خۆیدا به‌راورد
به ترسه‌کانی ڕابردووی و سه‌رقاڵبوونی به جه‌نگه‌کانی پێشووه‌وه زۆر
تۆقێنه‌رتره، بۆیه ئه‌مه ئینسانی کوردی تووشی حاڵه‌تێکی عوسابی سه‌یرکردووه،
چونکه ئێستا نه خاوه‌نی باوه‌ڕه، نه‌خاوه‌نی مانا پیرۆزه‌کانی کوردبوون و
خۆڕاگرییه، نه خاوه‌نی خه‌ونه سه‌وزوو سووره‌کانی پێشووشیه‌تی. ئه‌م حاڵه‌ته
عوسابییه وایلێکردووه هه‌موو ئه‌و به‌هایانه‌ی پێشوو بگۆڕێته‌وه به‌کۆمه‌ڵێ
به‌های مادی که پێیوایه یارمه‌تیده‌دات بۆ باوه‌شکردنه‌وه‌ی به ژیاندا، دیاره
حیزبی کوردی و عه‌قڵی ده‌سه‌ڵاتداری کوردیش له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ئه‌مه تاکه
ڕێگایه که بتوانێت له ڕێیه‌وه هه‌م خۆی بپارێزێت و هه‌م ئینسانی کوردیش، که
ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه. که
پێموایه دروستکردنه‌وه‌و گۆڕانی شووناسی کوردی له‌م ڕووه‌وه شکستهێنه‌ره، به‌بێ
دروستکردن و تازه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و مانا مۆڕاڵییانه‌ی که ئینسان ده‌توانێت شانازی
به ئینسان بوونی خۆیی و کورد بوونی خۆیه‌وه بکات. هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌م قه‌یرانه
باشترین قۆناغه که هێزه فه‌نده‌مه‌نتالیسته دینییه‌کان تێدا هه‌ڵتۆقن و ڕێڕه‌وی
ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکی تر به‌رن.
لێره‌وه تۆ چاوه‌ڕوانی چی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاوا خه‌مناک و ماندوو بێ ئینتیما
ده‌که‌یت، چاوه‌ڕوانی چ لێبووردنێکی لێده‌که‌یت له‌به‌رده‌م ئه‌و عقڵییه‌ته‌ی که
خاوه‌نی ئه‌نفالکردنی کورده‌و ئێستاش هه‌ر له دووره‌وه ده‌ستی هه‌ڕه‌شه‌کردن
له‌ئاستی کوردا به‌رزده‌کاته‌وه‌و به دووژمنی خودا‌و نیشتیمانی عه‌ره‌بی داده‌نێت.
چاوه‌ڕوانی چی له ئینسانی کوردی ده‌که‌یت به‌م هه‌موو مه‌ئیوسییه‌ت و نه‌بوونی
ئینتیماو لاموبالاتی و تووڕه‌بوونه‌یه‌وه له حزبی کوردی و له دنیا، هێزی
تۆڵه‌کردنه‌وه بگۆڕێته‌وه به هێزی لێبووردن. ئه‌وه‌ی هێزی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی
له‌لایه‌ن جوله‌که‌و ڕووس و ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی تره‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا گۆڕی
له دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه، هیزی باوه‌ڕکردن بوو به ئینسان خۆی،
حورمه‌تبه‌خشینه‌وه‌ی مانای ئینسان بوو به ئینسان له کاتی زه‌لیلیدا، دیاره ئه‌و
پاشخانه گه‌وره‌یه‌ی فکر و ڕۆشنگه‌ری و ماناکانی لێبووردن له مێژووی کۆن و نوێی
عه‌قڵی ئه‌وروپادا یاریده‌ده‌ریکی گه‌وره‌بوون بۆ ئه‌م ئاشبوونه‌وه‌و پێکه‌وه
ژیانه. ئه‌م ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ش له رێگه‌ی کارکردنه‌وه‌بوو له‌ناو ئه‌و
یادوه‌رییه‌دا که ده‌بوو سه‌ر له نوێ کار له‌ناو ماناکانی پێکه‌وه‌ژیان و
حورمه‌تگرتنی جیاوازییه‌کاندا بکرێت .
ئینسانی کوردی خاوه‌نی یادوه‌رییه‌کی وا نییه که بتوانێت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کانی
دوێنێ ئه‌مڕۆ چاکبکاته‌وه. دیاره ئه‌مه بۆ سیاسییه‌کی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌ره‌جه
یه‌ک ڕاسته تا کارکه‌نارترین ئینسانی کوردی ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی من و تۆدا. دیاره
هۆکاری زوو تێپه‌ڕبوونی ڕووداوه‌کان و له‌یه‌کچوونیانن، نه‌بوونی ساته‌وه‌ختی ئارام
و هه‌ستکردن به بوونی خۆی وه‌ک ئینسان، لاوازی خوێندنه‌وه‌ی سیاسی و گیرۆده‌بوون
به‌ده‌ست کۆمه‌ڵێک مانای کۆنه‌وه هۆکارگه‌لێکن بۆ دروستنه‌بوونی ئه‌و هێزی
خوێندنه‌وه‌یه له‌سه‌ر یاده‌وه‌رییه‌کان.
سیاسی کوردی له ئێستادا له‌توانایدا نییه ئه‌م ترسه‌ی ئینسانی کورد بگۆرێت به
دڵنیایی و هێزێکی وا که بتوانێت وا له ئینسانی کورد بکات دوای ئه‌م جه‌نگانه
ژیان دۆستانه باوه‌ش به ژیاندا بکاته‌وه، به‌چه‌شنێک ژیانی خۆش‌بووێت که بتوانێت
وه‌ک ئینسان حورمه‌تی ئینسانبوون بۆ خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه. کاتێک که سیاسه‌ت وه‌ک
ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌و دڵخۆشکردنی ئینسانه‌کانی توانی ئه‌مه بکات، ئه‌وسا ئێمه
ده‌توانین قسه له‌سه‌ر گۆڕینی هیزی تۆڵه‌کردنه‌وه بکه‌ین بۆ هێزی لێبودن بۆ که‌سی
به‌رامبه‌ر. به‌ڵام سیاسه‌ت له وڵاتی ئێمه‌دا تا ئێستا به‌و ئاڕاسته‌یه کارناکات.
له ده‌روونی هه‌موو ئینسانیکی کوردا، ئینسانێکی غه‌مگین و ته‌نها دانیشتووه،
ئه‌وه‌ی په‌لی ئه‌م ئینسانه ڕاده‌کێشێته‌وه بۆ ناو ژیانێکی ڕاسته‌قینه که
پڕیبێت له حورمه‌تگرتنی ژیان، ته‌نها کارکردنی جدییه له‌ناو ئه‌و فه‌رهه‌نگه
کلتوورییه هه‌ژاره‌ی که هه‌مانه. گۆڕینی زۆرینه‌ی ئه‌و مانایانه‌ی که ڕۆژانه
له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا کاریپێده‌کرێت، هه‌ر له ماناکانی حیزبی بوون و ئازایه‌تی و
دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی و ئینتیماو هه‌زاره‌ها مانای تر. حیزی کوردی ناتوانێت ئه‌م
ترسه‌ی ناو ئینسانی کورد بقۆزێته‌وه‌و کاری تێدابکات و بیگۆڕێت، ئه‌و ئه‌م ترسه
به جۆرێک به‌کارده‌هێنێت بۆ سودی خۆی که ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی خۆیی تێدا زیاتر
بکات، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که وایکردووه هه‌میشه کۆمه‌ڵگه چاوی له ده‌ستی حیزب و
گرفانی ئه‌و بێت. ده‌سه‌ڵاتداری کوردی ئه‌م ترسه‌ی ناو ده‌روونی ئینسانی کوردی
ناگۆڕێت بۆ هێزێکی وا که ئینسانی کوردی له‌مه‌ودووا توانای به پێوه وه‌ستانی
هه‌بێت له‌به‌رده‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌کاندا، به‌ڵکه ده‌یگۆڕێت به‌ترسێکی تر که
ترسی به‌جێمان و ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوونییه‌تی به زووترین کات له ڕێگه‌ی حیزبه‌وه،
به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندبوونێکی چاوچنۆکانه‌و به‌تاڵ له هه‌موو ماناکانی ئینسان بوون.
هیچ کاتێک ئازادی به‌بێ ئارامی ناتوانێت سه‌رکه‌وتووبێت، دیاره ئارامیش به‌بێ
ئازادی هیچ مانایه‌کی نییه. تۆ چی له ئازادی شانزه‌ساڵی دوای ڕاپه‌ڕین ده‌که‌یت
به‌بێ ئارامی، تۆ چی له پاشماوه‌ی ئه‌نفال، هه‌ر له منداڵ و بێوه‌ژنه
ڕه‌شپۆشه‌کان و پێره‌پیاوه‌کانی ده‌که‌یت به‌بێ هه‌ستکردن به ئارامی؟!
وه‌ک دیاره پایه‌ی شانازی هه‌موو میلله‌تێکی زیندوو سه‌رده‌سته له دنیادا، له
شانازییه کلتوورییه‌کانیانه‌وه دێت، ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی تۆ‌و به‌شێکی گه‌وره‌ی
ونبوونی ئاسه‌واری ئه‌نفال و هه‌موو تراژیدیا‌کانی ناو ئینسانی کورد به‌ره‌و
ئه‌گه‌ری خۆشبوونه‌وه ببات و وا له ئینسانی کورد بکات له‌گه‌ڵ ژیاندا
ئاشبێته‌وه، ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌ندکردنییه‌تی له ئاستی کلتووریدا. ئه‌وه‌ی به
ڕێژه‌ی یه‌که‌میش ده‌بێت ئه‌م کاره بکات، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه. به‌ڵام
کاره‌ساتی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی، ئه‌وه‌یه هه‌میشه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری
وه‌زاره‌تی خه‌ڵکانی بیرۆکراتی و نه‌کرده‌و پاشکۆ خوازی حیزبی بوون، هه‌میشه
کلتوری وه‌ک پاشکۆیه‌کی حیزب و چه‌ند به‌یتێکی فۆلکلۆریی و چه‌ند یادیکی بێتام
بینیوه. گه‌ر تۆ کلتوور وه‌ک پایه‌یه‌کی شانازییه‌کانی میلله‌تی خۆت سه‌یر
نه‌که‌یت و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریش وه‌زاره‌تێکی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بێت و خه‌ڵکانی
کاراو ئیشکه‌ر کاری تێدانه‌که‌ن، تۆ نا‌توانیت کلتوور بکه‌یته ئه‌و پایه‌ی
شانازییه.
کوان ئه‌و هه‌موو پاداشت و ڕێزگرتن و دنه‌دانه‌ی سه‌دان خوێندکاری کورد بۆ
توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نفال، که ده‌بوو پێش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری له پشتی ئه‌و کارانه‌وه بوه‌ستایه، کوا کردنی ئه‌نفال وه‌ک وانه‌یه‌کی
تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ له هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندنی قوتابخانه‌کاندا، کوان ئه‌و
هه‌موو دادگایکردنانه‌ی که ماناکانی کلتووریی و دینیی و سیاسی له پشتییه‌وه
وه‌ستاوه له بێده‌نگ تێپه‌ڕبوونی کاره‌ساتی ئه‌نفالدا. کوا ئه‌و به‌شه
تایبه‌ته‌ی ناو زانکۆی کوردی که جێی ده‌یان توێکاری و هه‌ڵگری هه‌زاران هه‌زار
به‌ڵگه‌و دیکۆمێنت و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازه بۆ ئه‌نفال. کوان و کوان و هه‌زاران شتی
تر.
کێشه‌که‌ت ئه‌وه‌یه نه‌خوێنده‌وارترین تویژاڵی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی سیاسییه
کورده‌کانن، جگه له‌چه‌ند بابه‌تێکی ده‌سته ده‌ی ئایدۆلۆژی و هه‌ندێک هوتافات و
نه‌ڕه‌نه‌ڕکردن و په‌خشانهۆنینه‌وه شتێکی تریان نییه که بخرێته سه‌ر زه‌خیره‌ی
خوێندنه‌وه‌یان، ڕه‌نگه له دوای ڕۆمانی "دایک"ی سی ساڵ له‌وه‌وبه‌ری به کوردی
کراوی مه‌کسیم گۆرکی هیچیان یه‌ک رۆمانی دنیایی و کوردیان له‌سه‌رده‌می شاخه‌وه
نه‌خوێندبێته‌وه، که‌سیشیان توانای هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کیان بۆ کتێبێک و فلمێک و
کارێکی هونه‌ری نییه، وه‌ک به‌وه‌ی سیاسه‌ت پشت به پایه کلتوورییه‌کان
نه‌به‌ستێت.
ئایا ده‌بێت ڕۆشنبیری جدی چه‌ند به‌رپرسیاربێت له بێده‌نگبوونی له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌نفالدا، چه‌ند به‌رپرسیاربێت له‌گۆڕینی هێزی تۆڵه‌کردنه‌وه بۆ هێزێکی تۆلێرانس.
دیاره ڕۆشنبیری کوردیش به‌ده‌ر نییه له‌و به‌رپرسیارییه‌ته، به‌ڵام ئایا کێ له
کۆمه‌ڵگای کوردی تۆدا وه‌ک ڕۆشنیر سه‌یرده‌کرێت لای ده‌سه‌ڵاتداری کوردی و گوێ له
ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کانی ده‌گیرێت. کێن ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی جدی ده‌گرن وحیزبی کوردی
وه‌ک دوژمن سه‌یریان ده‌کات و ڕاپێچی دادگاکانیان ده‌کات و به‌و یاسایانه حوکمیان
ده‌دات که به‌عس دایڕشتوون، ئه‌مانه هه‌مووی کێشه‌ی گه‌وره‌ن. به‌ڵام ئایا چه‌ند
ده‌سه‌ڵاتداری کوردی له ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنبیری کوردی ده‌ترسێت و ده‌سڵه‌مێته‌وه، تا
ئێستا چه‌ند وه‌زیر و گزیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان، وازی هێناو ده‌ستیکێشایه‌وه
له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌کرده‌یی و فه‌زیحانه‌ی که ده‌رده‌که‌ون. کێن ئه‌و
ڕۆشنبیره حیزبیانه‌ی که پردی نیفاق و درۆن له نێوان حیزب و ده‌سه‌ڵات و
جه‌ماوه‌ردا؟
له وڵاتیکی پێشکه‌وتوودا ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژنامه‌نووسێک یه‌کسانه به‌ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رۆک وه‌زیرانێک، چونکه ڕۆژنامه‌نووسێک ده‌توانێت وا له سه‌رۆک وه‌زیرانێک بکات
وازبینێت، یاخود حوکمه‌ته‌که‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، تۆ کوا خاوه‌نی کلتورێکی وایت،
کوا ئه‌و ئاستی تێگه‌یشتن و حورمه‌تگرتنه له دنیای کوردی‌دا هه‌یه. چ
ده‌سه‌ڵاتدارێکی کوردی له سومعه‌ی سیاسی خۆی ده‌ترسێت، کام ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی تۆ
له ڕێگه‌ی سندوقی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو مژده‌و
کارانه‌وه هاتۆته سه‌ر حوکم که سۆزی داوه به ئینسانی کوردی تا بۆی بهێنێته‌دی،
کوا تۆ خاوه‌نی کلتورێکی سیاسی وایت، تا هه‌موو ئینسانیک هه‌قی قسه‌کردنی هه‌بێت
وهه‌مووانیش یه‌کسانبن له‌به‌رده‌م یاسادا.
پرسیار: ئایا ئه‌ده‌بی کوردی به ته‌عریفه جیاوازه‌کانی ئێوه‌وه بۆ ئه‌ده‌ب چه‌ند
به‌رپرسیاره له‌به‌رده‌م بیرنه‌کردنه‌وه له ئه‌نفال؟
هیوا قادر: ئه‌ده‌ب به‌رپرسیار نییه له‌به‌رده‌م باسنه‌کردنی ئه‌نفالدا، به‌ڵکه
ئه‌وه نه‌بوونی داهێنانه له ناو ئه‌ده‌بی کوردی‌دا که نه‌یتوانیوه خاوه‌نی
چه‌ندان به‌رهه‌می داهێنه‌رانه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نفال.
ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌زیفه‌ی نووسه‌ری کورد سنووربه‌ندبکه‌ین ته‌نها بۆ به‌زۆر نووسین
و پێویستی نووسین له‌سه‌ر ئه‌نفال، له‌به‌ر شوناسی کوردبوونی خۆی. هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره‌ده‌که‌ین، وابزانم هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌ش بۆ ئه‌ده‌ب بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که
چه‌ند نووسینی کاڵ و کرچ و ناشیرین ببینین له‌سه‌ر ئه‌نفال و تراژیدیا‌کانی تری
دنیای کوردی. نووسه‌ربوون چیتر پێژمه‌رگایه‌تی نییه، یاخود سه‌ربازیکردن نییه
له‌ناو له‌شکری ده‌وڵه‌تیکی دیاریکراودا، که به فه‌رمان کاربکات یاخود وه‌ک
هه‌ڵوێستکی نیشتیمانی ده‌بێت به نووسینه‌کانی نیشتیمانیی بوونی خۆی پیشانبدات.
نووسه‌ربوون ئازادی هه‌ڵبژاردن و خه‌یاڵی نووسینه، چیتر سه‌رده‌می ئه‌و درۆیانه
نه‌ماوه‌و که‌سیش باوه‌ڕیان پێناکات که به‌ناوی ئیلتیزامه‌وه له‌ناو ئایدۆلۆژیای
حیزبه‌وه گواسترابوونه‌وه بۆ ناو ئه‌ده‌ب، چوونکه نووسه‌ربوون زۆر کاری
گه‌وره‌تر و دنیایی تره وه‌ک له‌وه‌ی به‌ده‌ست ئه‌و مانا لۆکاڵیانه‌وه گیربخوات
که به‌ناوی هه‌ڵوێسته‌وه ئه‌ده‌ب گڕگڕ بخاته‌وه ناو ماڵی حیزبه‌وه.
دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که نووسه‌ری کورد نابێت بۆ ئه‌نفال و تراژیدیا‌کانی
بنووسێت، وه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌شم نییه که‌س له هه‌رچ ئاستێکدابیت گوزارشت له
ئه‌نفال و تراژیدیا‌کانی کوردی نه‌کات، دیاره هه‌موو که‌س ئازاده چۆن ده‌نووسێت و
چۆن گوزارشت له‌م حاڵه‌تانه ده‌کات. نا، به‌ڵکه پێوه‌ری نووسینی سه‌رکه‌وتوو لای
من له‌سه‌ر ئه‌نفال، پێوه‌رێکه له‌سه‌ر داهێنان وه‌ستاوه، تۆ نووسه‌رێکی داهێنه‌ر
نه‌بیت و نه‌توانیت به‌رهه‌مێکی زیندوو داهێنه‌رانه بخولقێنێت، چ پێویست ناکات
له‌سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بنووسیت. تۆ که له‌سه‌ر ئه‌نفالت نه‌نووسی ئیتر
نیشانه‌ی ئه‌وه نییه تۆ نووسه‌رێکی خراپیت و کوردێکی باش نیت، به‌ڵکه کاتێک که
تۆ له‌سه‌ر ئه‌نفال و تراژیدیا‌کانی تری کورد ده‌نووسیت ته‌نها کوردبوونی تۆ به‌س
نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێکی مه‌زن بنووسیت، به‌ڵکه گه‌ر تۆ داهێنه‌رنه‌بیت
نا‌توانیت نووسینێک بهێنیته‌به‌رهه‌م که شایسته‌ی تراژیدیایه‌ی ئاوا گه‌وره‌بێت.
ئاشکراشه ئێمه له‌چه‌ند دانه به‌رهه‌مێکی که‌می داهێنه‌رانه هیچی ترمان نییه
له‌سه‌ر ئه‌نفال که هیچ نه‌بێت تا ده‌یان ساڵی تر به‌که‌ڵکی خوێندنه‌وه‌بێن.
ئه‌م تراژیدیا گه‌ورانه‌ی که به‌سه‌ر میلله‌تاندا دێن وه‌ک نموونه‌ی ئه‌نفال،
تراژیدیای هه‌موو نه‌وه‌کانی دواتریشه، نه‌ک ته‌نها ئه‌و نه‌وانه‌ی که تیایدا
ژیاون به‌ڵکه ئه‌وانه‌ی که سبه‌ینێیه‌ک یه‌ک له دوای یه‌ک دێن و به چاوی جیاواز
و مانای جیاوازه‌وه ده‌یخوێننه‌وه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، وه‌ک چۆن تا ئێستا
هۆلۆکۆست که‌ره‌سته‌یه‌کی هه‌میشه‌یی کاری هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه، نه‌ک ته‌نها بۆ
خه‌ڵکی جوله‌که به‌ڵکه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی. بێگومان ئه‌نفالیش ده‌بێت هه‌ر
وابێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و جیاوازییه له‌نێوان ئه‌م دوو کاره‌ساته‌دا بکه‌ین،
هۆلکۆست دوای ئه‌وه‌ی بوو به هۆشیارییه‌کی کلتووری و دنیایی ئه‌وسا بوو به
خاوه‌نی زیندووییه‌ک بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو ئه‌و کاره سه‌رکه‌وتووانه.
ته‌نانه‌ت تا ئه‌وڕاده‌یه که له فلمێکی وه‌ک "ژیان جوانه"ی "ڕۆبێرتۆ بێنینی"دا
ده‌یبینین ئه‌م کاره‌ساته به شێوه‌یه‌کی کۆمیدی گوزارشتی لێده‌کرێت.
من پێموایه گرنگترین کار له‌سه‌ر ئه‌م وه‌چه‌یه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئه‌نفال
به‌تایبه‌تی توێژی ڕۆشنبیرانی، کۆکردنه‌وه و به‌دیکۆمێنتکردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ن
که په‌یوه‌ندی به‌و ئینسانانه‌وه‌بووه که ئه‌نفالکراون. که ئه‌مه هه‌نگاوی
یه‌که‌مه بۆ کردنی ئه‌نفال بۆ هۆشیارییه‌کی کلتووری و سیاسی.
بۆ نموونه که‌سیکی وه‌ک "ئه‌دۆرنۆ" سه‌باره‌ت به هۆلۆکۆست ده‌ڵێت: "پێویست ناکات
هیچ شیعرێک دوای هۆلۆکۆست بنووسرێت"، ئه‌م ووته‌یه‌ی ئه‌دۆرنۆ له‌و
گۆشه‌نیگایه‌وه دێت که ئیتر شیعر به‌فریای باسکردن و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و
به‌سه‌رهاته ناکه‌وێت و ئه‌م تراژیدیایه خۆی له شیعر مه‌زنتره. که‌چی "ئیمری
کیرتز"ی جوله‌که که خه‌ڵاتی نۆبڵی 2002ی وه‌رگرت، ده‌ڵێت: " من هه‌رچی بنووسم
هه‌ر باسی هۆلۆکۆست ده‌که‌م و فریاش ناکه‌وم له ژیانمدا هه‌موو شتێکی له‌سه‌ر
بڵێم".
له‌به‌ر ئه‌وه ڕای زۆر جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و تراژیدیا گه‌ورانه‌ی که
به‌سه‌ر میلله‌تاندا دێن، ئه‌نفالیش به‌ده‌ر نییه له‌و سه‌رنجه جیاوازانه له
ناو ئه‌ده‌بدا، که هه‌میشه که‌ره‌سته‌یه‌که ده‌کرێت له زۆر ڕووی جیاواز و له
زۆر سه‌رده‌می جیاوازی تردا قسه‌ی له‌سه‌ربکرێت.
به‌ڵام گله‌ییکردنی ئێمه له‌سه‌ر که‌منووسین له‌سه‌ر ئه‌نفال به زمانی کوردی له
ئه‌ده‌بدا، گله‌ییه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک ڕۆمانسیانه‌یه، چونکه ده‌بێت بزانیت ئێمه
خاوه‌نی چه‌ند قه‌ڵه‌می داهێنه‌رانه‌ی کوردین تا ئه‌م داوایه ڕووبه‌ڕووی
نووسه‌رانی کورد بکه‌ینه‌وه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستادا خۆمان له گله‌یی
کوشنده‌ی نووسه‌رانی وه‌چه‌کانی داهاتوو ڕزگاربکه‌ین، کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو
دۆکۆمێنته‌کانه له‌سه‌ر ئه‌نفال. کێ ده‌ڵێت وه‌ک چۆن "تۆڵستۆی" ڕۆمانی جه‌نگ و
ئاشتی له‌سه‌ر دۆکۆمێنته‌کانی ڕابردووی ناو ڕووسیا نووسی، ئاواش سبه‌ینێیه‌ک
چه‌نده‌ها نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ری کورد کار له‌سه‌ر ئه‌و دۆکمێنتانه
ناکه‌ن که ده‌بێت له ئێستادا کۆبکرێنه‌وه.
بیرکردنه‌وه له ئه‌نفال، ته‌نها له‌ڕێی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیی و هونه‌رییه‌وه
ناکرێت، به‌ڵکه ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ویژدانیانه‌ی ناو هه‌ناوی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌که که ده‌بێت زۆرینه به‌شداربن تێیدا، واتا دروستکردنی ئه‌م
بیرکردنه‌وه‌یه زۆر هه‌مه‌لایه‌نه، واتا دروستکردنی هۆشیارییه‌کی گشتی له هه‌موو
لایه‌نه‌کانی ژیاندا، که سیاسه‌ت به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م کاری نه‌خشه‌کێشانی هه‌یه
بۆ دروستکردنی ئه‌م هۆشیارییه، هه‌ر له به‌شداریکردنی ئه‌نفال له به‌رنامه‌کانی
په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و دینیه‌وه تا ده‌گاته هه‌موو ئه‌و
بۆنانه‌ی که بۆ یادهێنانه‌وه‌ی ئه‌م تراژیدیایه پێویستن، ئه‌وکات ده‌کرێت
ئه‌ده‌بیش وه‌ک کایه‌یه‌کی ڕۆشنبیری ناو کۆمه‌ڵگا به‌شێک بێت له‌و هوشیارییه نه‌ک
هه‌مووی.
یه‌نیوه‌ری 2007