هه‌ستی ڕه‌خنه‌گرانه ئه‌و هاوسه‌نگیه ڕاده‌گرێت له‌نێوان ڕۆچوون بۆ نێو
مه‌زنیه‌کان و خوماربوون به شکۆداریهکان، هاوسه‌نگی خود ڕاده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی
له‌نێو ڕابوردوودا قه‌تیس نه‌بێت و ژیان به‌هه‌موو ڕهنگهجوانهکانیهوه
له‌ئێستادا ئاماده‌بێت.
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
پرسیار: ئه‌گه‌ر بهاتایه ئه‌نفال له وڵاتێکی
ئیسلامی‌دا ڕووینه‌دایه‌و هه‌روه‌ها مانایه‌کی ئیسلامیشی پێنه‌درایه، پێتانوابوو
ئه‌نفال بتوانرایه نوقمی بێده‌نگییه‌کی وابکرێت هه‌م له‌لایان وڵاتانی دراوسێوه
تا ده‌گاته هه‌موو وڵاته ئیسلامییه‌کانی دنیا، ئه‌وسا وڵاتانی ئه‌وروپاش. .
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین : بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت دوو هه‌ڵوێسته
بکه‌ین ، یه‌کێکیان مێژوویی و ئه‌وی دیکه‌یان ئاینی!. له‌یه‌که‌میاندا ده‌بێت باس
له‌و په‌یوه‌ندیه مێژوویه بکه‌ین که‌له‌نێوان کورد و (به‌نێو دراوسێکانیدا) خۆی
درێژ کردۆته‌وه، بێگومان ده‌سته‌واژه‌ی دراوسێکانی کورد به یه‌کێکی وه‌کو من قووت
ناچێت!، چونکه من له‌و بڕوایه‌دا نیم کورد دراوسێی هه‌بێت، به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی
داگیرکه‌ری پۆست کۆلۆنیالی هه‌یه. په‌یوه‌ندی کورد له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی
له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی په‌یوه‌ندیه‌کی زۆره‌ملێ و تۆبزیه، ئاگر و ئاسن و سوپا و
چه‌نده‌ها ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ر له‌نێوان کورد و حکومه‌ته‌کانی وه‌ک ئێران وتورکیا و
ئێراقدا،کاراکته‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندیه دیاری ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت له‌دوای ڕوخانی
سه‌دامیش ، تاوه‌کو ئێستا هه‌مووان به‌گومانه‌وه سه‌یری نیه‌تی ئه‌و حکومه‌ته
ئێراقیه ده‌که‌ین که‌سه‌رۆکه‌که‌ی کورده!. له‌به‌ر ئه‌وه په‌یوه‌ندیه‌ک نیه
له‌نێوان کورد و درواسێکانیدا، به‌ڵکو په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌یه له‌نێوان داگیرکا‌ر و
داگیرکراودا، له‌نێوان جه‌لاد وقوربایندا ، له‌نێوان بکوژ و نێچیره‌که‌یدا.
به‌مانایه‌کی دیکه په‌یوه‌ندیه‌کی پڕ ترس و به‌دگومانی و نیگه‌رانی بێ بڕوایه،
په‌یوه‌ندیه‌کی نه‌خۆشانه‌یه، په‌یوه‌ندیه‌که فۆبیایه‌کی مهترسیدراری
له‌هه‌ناویدا حه‌شارداوه، فۆبیایه‌کی له‌نێو خۆیدا هه‌ڵگرتووه و به‌درێژایی مێژوو
خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه. ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیه هه‌ر شتێکی ناوبنێت له‌م
دنیایه‌دا ، ناتوانرێت ناوی په‌یوه‌ندی نێوان درواسێ و درواسێی لێ بنێت،
په‌یوه‌ندیه‌که سه‌ده‌یه‌ک خوێن هه‌یه له‌نێوانماندا، له‌نێوان ئێمه و
حکومه‌ته‌کانی ئێراق ، لهمهلیکهوه بیگره تاوه‌کو حکومه‌تی قاسم و به‌عسیه‌کان،
له‌نێوان ئێمه و حکومه‌ته یه‌ک به‌دوا یه‌که‌کانی ئێران تاوه‌کو ئاخونده‌کانی
ئێستا، له‌نێوان ئێمه و مه‌مله‌که‌تی عوسمانی تاوه‌کو دامه‌زراندنی تورکیای
ئه‌تاتورک، له‌نێوان ئێمه و به‌عسی سوریادا. مێژوویه‌ک له کوشتن و بڕین و تاڵانی
و خاپوورکردن و سوتماکی خاک و کۆمه‌ڵکوژی و زیندانی بێ سه‌رو شوێن له‌نێوانماندا
هه‌یه. ئیدی ده‌بێت کامه درواسێ بوونی هه‌بێت ، تاوه‌کو ئێمه بتوانین له‌و
ڕوانگه‌یه‌وه بێده‌نگبوون یاوه‌کو ئاشکراکردنی پڕۆسه‌ی تۆقێنه‌ری ئه‌نفالی له‌سه‌ر
بینابکه‌ین !. ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی مێژوویه بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌نفال نه‌ک
که‌فوکوڵێکی کوردانه‌ی نهتهوهچیانهی کوێر ، ئه‌مه جۆری ئه‌و په‌یوه‌ندیه
که‌هیچ لۆجیکێکی مرۆیانه‌ی له‌خۆ نه‌گرتووه ، به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی کاره‌ساتی
گه‌وره‌یی مرۆیی له‌پشته‌وه‌یه و له‌ترۆپکیدا ده‌گاته ئه‌نفال، ئه‌مه ئه‌م
بوعده مێژوویه که‌جۆری په‌یوه‌ندی ئێمه به حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌وه
دیاریده‌کات، که‌په‌یوه‌ندیه‌کی ناجێگیر و پڕ گومان و ڕه‌شه به‌هه‌موو مانا واقیعی
و مێژوویه‌که‌یه‌وه.
کاتێک ئازیزم باس له دراوسێ ده‌که‌ین ، ده‌بێت ئێمه‌ش له‌ئاستی ئه‌واندا بین
ئه‌مجا دراوسێین !، ئیدی گه‌ر دراوسێـیهک خراپ بێت یان باش بێت ، ئه‌وا چی له‌و
ڕاستیه گومان لێ نه‌کراوه ناگۆڕێت که‌ئێمه خانه‌یه‌کی خۆمان هه‌یه که‌ده‌توانین
دهرگالهسهر خۆمان دابخه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه له‌تێڕوانینمان بۆ ئه‌نفال و
جینوسایدی کوردا ته‌واو جودایه ، ئێمه ماڵێکمان نیه تاوه‌کو درواسێمان هه‌بێت،
ئێمه تاوه‌کو ئێستاش وه‌کو کرێـچـیهکی ڕه‌زاگران مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت ،
که‌چاویان له‌سه‌رمانه شه‌وی چه‌ند جار ده‌چین بۆ میزکردن و چه‌نده ئاو بۆ
مهسینهکانمان به‌کار ده‌هێنین!!. لێره‌وه هاوکێشه‌ی ئه‌نفال دووریه‌کی دیکه
وه‌رده‌گرێت، گه‌ر تۆ کرێچیهکی ڕه‌زاگران بیت و پاره نه‌ده‌یت، ئه‌وا مافی
ئه‌وه‌شت نیه داواکاریت هه‌بێت وه‌ک کرێچی ، چ جای وه‌ک درواسێ.
له‌وانه‌یه ئێستا به‌ڕێزت وا مه‌زنده بکه‌یت که‌من چوومه‌ته نێو هاوکێشه‌یه‌کی
ئهبستراکهوه ، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌م نمونه‌ی دراوسێ و کرێچیهوه بێمه‌وه سه‌ر
ئه‌و دووره مێژوویه‌ی له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و حکومه‌ته‌کانی
چوارده‌ورمان به دهستهواژهیهکهوه په‌یوه‌ندیدارمان ده‌کات ، که‌به‌نده
هه‌میشه بیری لێده‌کاته‌وه، ئه‌ویش ده‌سته‌واژه‌ی ( ڕه‌وابوونی کوشتن)ه ،ئه‌م
ده‌سته‌واژه‌یه چه‌نده دووری سیاسی و فیکری هه‌یه ، ئه‌وه‌نده‌ش لای من
دووریه‌کی ئه‌ده‌بی بێ وێنه‌ی له‌خودی خۆیدا هه‌ڵگرتووه، مه‌به‌ستم له ڕه‌وابوونی
کوشتن ، ئه‌و هێزه سایکۆلۆژی و ئیدۆلۆژیه که ڕه‌وایه‌تی ده‌دات به‌کوشتنی مرۆڤ،
ئه‌و هێزه‌ی شه‌رعیه‌ت ده‌دات بهلهونابردنی (بێگانه)، به‌له‌ناوبردنی دوژمنان
به‌ته‌عبیری به‌عسیه‌کان، یاخود کافره‌کان به ته‌عبیری ئیسلامه‌وی وجیهادیهکان ،
یاخود تیرۆیستان به‌ته‌عبیری لیبرالیزمی نوێی ئه‌مریکایی!!. ئیدی ئه‌و هیزه‌ی
شه‌رعیه‌ت ده‌دا به‌کوشتن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ما مێژوویه‌کانی په‌یوه‌ندی خۆی
به‌و که‌سه‌ی ده‌یکوژێت، مومکین نیه تۆ بکوژێک بیت له‌به‌فر ، تۆ له ئاگری
که‌ڵکه‌بوونی ڕقێکی مێژوویی و ئیدۆلۆژی پێکهاتووی، کهچهکێکی داوه‌ته ده‌ستت،
نێوی ڕهواخوازیه ، شه‌رعیه‌تێکه بۆ کوشتن. مادامه‌کی تۆ کرێچیهکی بێ ئه‌ده‌ب و
تێکده‌ر و موخه‌ریب و موئامهرهچیت ، ئه‌وا پاکژکردنه‌وه‌ی تۆ له‌ڕێگه‌ی
کوشتنه‌وه ، تاوان نیه به‌قه‌د هێنده‌ی ئه‌رکێکی نیشتمانی و ته‌نانه‌ت
ئینسانیشه، مادامه‌کی کۆمه‌ڵگه له‌و پارچه بێگانه‌ی نێوی ڕزگاری ده‌بێت! .
ئه‌مه‌و خاڵی سێنتراڵی پێکه‌وه‌به‌ستنی په‌یوه‌ندیه مێژوویه‌کانی ئێمه‌یه به
ده‌سه‌ڵاتداره ڕه‌سمیه‌کانی تورک و عه‌ره‌ب و فارسه‌وه ، به‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد
هه‌میشه سه‌رئێشه‌یه‌کی به‌رده‌وام بووین ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کین بۆ سه‌ر قه‌واره‌یه‌کی
یه‌کگرتوویی ئه‌وان، یاخود هه‌میشه ئه‌مه له‌گوتاری سیاسی حکومه‌ته
داگیرکه‌ره‌کاندا دووباره ده‌بێته‌وه، که‌ئێمه‌ی کورد هه‌ڕه‌شه‌یه‌کین بۆ یه‌کێتی
خاک و نیشتمانی ئێران و ئێراق و تورکیا وسوریا، ئیدی له‌م ڕاستیه ساده‌وه ،
(ڕه‌وا بوونی کوشتنی کورد) له ئه‌قڵیه‌تی ڕه‌سمی و توندوتیژی ڕه‌سمی و بیروکراتی
ئه‌و حکومه‌تانه‌دا وه‌ک هۆکارێک په‌نای بۆ ده‌برێت.
ئه‌م خاڵه ده‌مانبه‌ستێته‌وه به خاڵی دووهه‌م ئه‌ویش (جه‌وهه‌ری ئاینی) پڕۆسه‌ی
ئه‌نفاله که‌به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی
ئاینی وه‌ک سه‌عودی عه‌ره‌بی پێشنیازی بۆکرا و له‌لایه‌ین گشت عه‌ره‌بی
ئیسلامیشه‌وه به ئاشکرا و بهبێدهنگبوونیان سه‌ری ڕازیبوون و ڕه‌نگی سه‌وزی
ُپهڕینهوهیان به‌کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نفال به‌خشی، مادامه‌کی هه‌ردوو ئاواته مێژوویی
وئاینیهکه له‌یه‌ک پڕۆسه‌دا یه‌کده‌گرنه‌وه. لێره‌وه (ڕه‌وابوونی کوشتنی کورد)
وه‌ک جه‌سته هێزی خۆی له‌و دوو ڕه‌هه‌نده مێژوویی و ئاینیه پڕ هه‌ڵه و
توندوتیژیه وه‌رگرتووه .. که‌واته له‌نێو ئه‌م تۆڕه ئاڵۆز و تێک ئاڵاوادا ئه‌م
په‌یوه‌ندیه خۆی شێوه‌باز کردووه ، به‌هیچ شێوه‌ک گوتارێک نا‌بینیت که‌نێوی گوتاری
لێبوردن وپێکه‌وه ژیان بێت ، به‌درێژایی مێژووی ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی
تورک و عه‌ره‌ب و فارس خۆمان له‌نێو ئه‌م جۆره هاوکێشه ناماقوڵ و پڕ
پارادۆکسانهدا بینیوه‌ته‌وه . دراوسێکانمان به‌ته‌عبیری تۆ ، نه‌ک هه‌ر دراوسێ
نین به‌ڵکو به‌رده‌وام خه‌ون به‌ئه‌نفالی دیکه‌وه ده‌بینن، بۆنمونه گوێبگره له‌و
ده‌نگۆیانه‌ی به‌نێو شیکاره عه‌ره‌به عێراقیه‌کان له‌دژی کورد له‌سه‌ر که‌ناڵه
عه‌ره‌بیه‌کان ده‌یبێژن ، ده‌سته‌واژه‌ی ( ئه‌مه بۆ خۆیان باش نیه ) دیاره
مه‌به‌ستیان له‌کورده ، یاخود سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌وانه ئه‌و قسه‌یه ده‌که‌ین
که لهمهنفاکاندا که‌وتوون و هیچ پێناسه‌یه‌کیان نیه، که‌چی که‌دێته سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی کورد (بۆنمونه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاڵای کوردستان ده‌سته‌واژه‌ی (
بۆخۆیان باش نیه ) دووباره و سه‌د باره ده‌که‌نه‌وه .. مه‌به‌ستم له‌م
نمونه‌یه و سه‌ده‌ها نمونه‌ی دیکه ئه‌وه‌یه که‌ئه‌نفال له نێو مێشکی شۆڤێنیه‌تی
عه‌ره‌بی کۆتایی نه‌هاتووه و ئه‌گه‌رێکی دواخراوه بۆ کاتێک سوپای ئێراق جارێکی
دیکه خۆی پڕ چه‌ک ده‌کاته‌وه . ته‌نانه‌ت به‌نێو ڕۆشنبیره عه‌ره‌به‌کانیش ،
چیرۆکنوسهکان که‌باس له ته‌فکیک و بنه‌ماگه‌رایی و وجودیه‌ت و تێزی فه‌لسه‌ی
ده‌که‌ن ، ئه‌وانه له هه‌موو قهومهجیهکانی دیکه خراپتر دژی ئێمه قسه
ده‌که‌ن، بۆ نمونه دادگایی سه‌دام، کهدادگایهکی هه‌زه‌لی بێ ئاست ولاوازه
له‌ئاست گه‌وره‌یی مه‌سه‌له‌ی جینۆساید و ئه‌نفاله‌وه ، که‌چی یه‌ک که‌ناڵی
عه‌ره‌بی ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و قورسایه‌ی بداتێ که وه‌ک داداگایی مه‌سه‌له‌ی دوجێل ،
بۆچی ؟!! ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێ چه‌ند سه‌دکه‌سێکی عه‌ره‌ب کوژوران، له‌به‌ر
ئه‌وه که‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌کان ده‌چنه وورده‌کاری دادگایه‌که‌وه، که‌چی کاتێک
دێته سه‌ر کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی ئاوه‌ها که پێموایه ( هۆلۆکۆستی دووهه‌می
جیهانه) ، که‌چی یه‌ک که‌ناڵ ئاماده‌نیه قورسایه‌کی ئیعلامی پێ ببه‌خشێت .. له‌م
نمونه‌ی ئێستاکێهوه ده‌توانین له‌و ئه‌قڵیه‌ته شۆفێنیه تێبگه‌ین که‌له‌پشت
هۆشمه‌ندی گه‌لانی عه‌ره‌به‌وه سه‌ما ده‌کات. دیاره وه‌کو باسم لێوه‌کرد هه‌ردوو
هۆکاره ئاینی و مێژوویه‌که له‌به‌رمبه‌ر جینۆسایدی کورد پابه‌ندن پێکه‌وه،
له‌به‌ر ئه‌وه ناکرێت ئه‌م له‌وی دیکه جیابکه‌یته‌وه ، نا‌توانیت هۆکاری ئاینی
وه‌کو تێڕوانینی ئیسلامی جیهادی بۆ کورد وه‌کو (ئه‌هلی زیمه) مانای ئه‌وانه‌ی
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی ئیسلامن، له‌و کاره‌ساتانه جودا بکه‌یته‌وه که‌ئیسلام
له‌نێو کوردا کردوویه‌تی، له‌و تێڕوانینه جوادی بکه‌یته‌وه که ئیسلامی جیهادی
هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر میلله‌تانی غه‌یره عه‌ره‌ب . لێره‌وه گوتاری پان عه‌ره‌بی
ئیسلامه‌وی به‌شێوه‌یه‌کی دیکه کار ده‌کات ، به‌ڵام له‌خزمه‌تی هه‌مان ئامانج
ئه‌ویش پاکتاوی ئیتنی و نه‌ته‌وه‌یی کورده ، که ترۆپکی وه‌حشیه‌تی له ئه‌نفالدا
خۆی ده‌بینێته‌وه.
دیاره ئه‌مانه باس ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین ، فه‌رامۆشکردنی ئه‌نفال
په‌یوه‌ندی به‌وه نیه کهلهوڵاتێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا ڕوویداوه ، بۆیه
ڕۆژئاوا گرنگی پێنادات، به‌مانای لێره‌دا گوتارێکی (ئۆرێنتالیستی & ئیستشراقیانه)
هه‌یه ، که‌ڕووداوه‌کانی نێو چوارچێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به هه‌ند وه‌رناگرێت و
چه‌نده‌ها بوعدی جیاوازیش ده‌دات به ڕووداوه‌کانی نێو وڵاتانی خۆیان
!!،له‌وانه‌یه ئه‌مه له به‌شێکیدا ڕاست بێت، به‌ڵام له‌وبڕوایه‌دانیم که‌ته‌نها
هۆکاری سه‌ره‌کی بێت. ئه‌وه‌ی زیاتر هۆکاری بێده‌نگبوونه له‌به‌شێکی سه‌ره‌کیدا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دراوسێکانمان به‌ته‌عبیری تۆ ، ئه‌وان وه‌کو باسمکرد نایه‌نه‌وێت
ئه‌و پڕۆسه وه‌حشیه به جینۆساید ناوزه‌د بکه‌ین ، ته‌نانه‌ت حکومه‌تی ئێراقی
تازه خۆی له‌م مه‌سه‌له گرنگه ده‌دزێته‌وه، دۆزه بهدهرخونهی ده‌که‌ن ،
بۆنمونه ده‌ڵێن : خۆ ته‌نها کورد تووشی کوشتنی به‌کۆمه‌ڵ نه‌بووه، شیعه‌کان و
هه‌موو ئێراقیهک قوربانیه‌ک بووه و به قاچی خۆی به‌ڕێگه‌دا ڕۆیشتووه !! ،
ئه‌مه چه‌نده ڕاسته ئه‌وه‌نده‌ش له‌ناواخنیدا پڕۆسه‌ی ئه‌نفال ڕیز ده‌کات له‌پاڵ
کۆمه‌ڵێک ڕووداوی دیکه‌ی مێژووی درێژی حکومه‌تی ئێراقی ، به‌مانای کورت و پوختی
ده‌کاته‌وه بۆ سه‌ر ڕووداوێک له‌پاڵ ڕووداوه‌کانی دیکه ، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌کات
هه‌میشه گومان بکه‌ین له‌و دۆسته‌ی ئێستا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵماندا له‌چواچێوه‌ی
ئێراقێکی فیدرالیدا بژی ، مه‌به‌ستم به‌تایبه‌ت له عه‌ره‌به ، گومانێکی
گه‌وره‌یه کاتێک یه‌کێک کوژرانی جه‌رگت به‌وه پاسا بکاته‌وه که‌تۆ یه‌که‌م ودوا
که‌س نیت کهجهرگت سووتابێت!، ئه‌مه دووبارهئهنفالکردنهوهی ( ئه‌نفاله)
ئه‌مجاره‌یان له لایه‌ن ئه‌قڵی سیاسی عه‌ره‌بیه‌وه پیاده‌ده‌کرێت .. تاوه‌کو
ئێستا حکومه‌تی ئێراقی به‌گشتی باس له‌ئه‌نفال ده‌کات له پاڵ هه‌موو ڕووداوه‌کانی
وه‌ک دوجێل و کوشتنی شیعه‌کان و ئه‌وانی دیکه ، به‌مه‌رجێک ئه‌نفال بوعدێکی ته‌واو
جوداوازی هه‌یه وه‌ک له ڕووداوه‌کانی دیکه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌پشتیه‌وه
پڕۆسه‌یه‌کی ( نه‌خشه بۆ کێشان و هه‌ڵبژاردن ) وه‌ستاوه، له‌پشتیه‌وه ( پاکتاوی
نه‌ژادی ) وه‌ک گوتارێکی سیاسی له‌ئه‌قڵی پان عه‌ره‌بیزمی به‌عسیزمدا
وه‌ستاوه،له‌پشتیه‌وه (ده‌بڵ مۆراڵی ) و دووڕوویی ئه‌خلاقی ئه‌قڵی ته‌کنۆقراتی
ڕۆژئاوایی وه‌ستاوه ، کهبهسهدهها فابریک و پڕۆفیسۆرهکانیان ، بهچاونوقاندن
له سروشتی دڕه‌نده‌ی ڕژێمی به‌عس و پیاوکوژه‌کانی ، ژه‌هریان داوه به‌کۆمه‌ڵێک
شێت و پیاوکوژ ،به‌مه‌رجێک سوور ده‌یانزانی حکومه‌تی ئێراقی خۆی به‌هیچ
ئه‌خلاقیاتێکی سیاسی و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی نابه‌ستێته‌وه!. له‌پشتیه‌وه
دووڕوویی گوتاری ئیسلامی سیاسی وه‌ستاوه، که‌ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی و بزوتنه‌وه
ئیسلامهویه عه‌ره‌بیه‌کان به‌ویژدانێکی مردوو خۆیان له‌و هه‌موو ژههراویهکاندن
و قه‌ڵاچۆیه گێل ده‌کرد له‌دژی میلله‌تێکی موسوڵمانی بێ چه‌ک و بێ دیفاعدا
ده‌کرێت. لهوپشیهوه کۆمه‌ڵێک پرسیاری گرنگی مێژوویی و ئه‌خلاقی و فیکری ئاڵۆز
وه‌ستاون ، به‌عس خۆی ده‌کات به‌نێو ئه‌م که‌لێنه گه‌ورانه‌ی گوتاری ئیسلامی
له‌لایه‌ک و گوتاری ته‌کنۆکراتی ڕۆژئاوا لهلاهیهکی دیکه ، به‌سوود وه‌رگرتن
له‌و که‌لێن و ده‌بڵ مۆرالی و دووڕوویی ئه‌خلاقیه، ئه‌نفال ئه‌نجامده‌دات.
له‌سه‌رێکی دیکه‌وه به نه‌خشه‌یه‌کی موحکه‌م و ته‌واو ئاماده‌باشیه‌وه، پاکتاوی
نه‌ژادی و قه‌ڵاچۆی پابه‌ند کردووه به گوتارێکی ئاینیه‌وه، کهلهسورهته
جیهادیهکانهوه ئیلهامی خۆی وه‌رگرتووه. دوو چه‌مکی نه‌خشه بۆ کێشراوی له
یاده‌وه‌ری عه‌ره‌به‌وه هه‌ڵێنجاوه ، یه‌که‌میان چه‌مکی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی و
هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر یه‌کگرتووی ئه‌م قه‌واره‌یه، که کورد یه‌کێکه له‌و
هه‌ڕه‌شانه‌ن که‌ئه‌مه‌ش بزاوتنی ئه‌قڵیه‌تی نه‌ته‌وه‌چێتی و قهومهجی عه‌ره‌به
به هه‌موو توێژ‌و چینه‌کانیانه‌وه ، دووهه‌میان جوڵاندنی ئه‌قڵیه‌تی ئیسلامی
جیهادیه که‌ئه‌میش کورد و فارس و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه بهعهجهم و ئه‌هلی زیمه
له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و بێبه‌ریان ده‌کات له به‌ها ئاینی و مرۆیه‌کان. به‌شێوه‌یه
ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته به‌عسیزمه که‌له‌خودی خۆیدا هه‌ڵگری تۆوی جینۆسایده وه‌کو
ستراتیژی کارکردنی ده‌سه‌ڵات له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی ، ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته
به‌هه‌مان هێزیش خاوه‌نی ئالیه‌تێکه بۆ ته‌مومژاویکردنی ڕاستیه‌کان و کپکردنی
هه‌موو ده‌نگێک له ناوه‌وه بۆ ده‌روه‌وه، به‌سوود وه‌رگرتن له‌و هۆکاره
مێژوویانه‌ی زۆرانبازی کورد له‌دژی ده‌سه‌لاتدارانی ڕه‌سمی تورک و فارس . ئه‌مه
لایه‌نێکی گرنگن بۆ تێگه‌یشتن له‌و بێده‌نگبوونه له ئه‌نفال. لایه‌نێکی دیکه
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌رده‌که‌وێت و ئێستاش به‌تایبه‌ت که‌کورد خاوه‌نی
قورسایه‌کی سیاسیه له ناوچه‌که‌دا ، ئه‌ویش لایه‌نی بێده‌نگبونی خۆمانه له‌مه‌ڕ
ئه‌نفال و بێده‌نگبوونی ناهاوشیارانهی هه‌مووانه له کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ی
که تاوه‌کو ئێستا ئێمه به‌ترسنۆکی و شه‌رمنی و (هه‌ستی قوربانی) یه‌که‌وه باسی
لێوه ده‌که‌ین ، ئه‌م لایه‌نه‌ش خاوه‌نی باسێکی تایبه‌ته ..
پرسیار: ئه‌و هۆکارانه چین که ئه‌نفال له هۆشیارییه‌کی سیاسی ساده‌وه که
ته‌نها له یادکردنه‌وه‌ی سه‌رپێیانه‌ی ساڵانه‌دا قه‌تیس بووه ده‌گوازێته‌وه
بۆهۆشیارییه‌کی کلتوری، له‌و بێده‌نگییه‌ی که خاوه‌نی قسه‌نییه ده‌گوازێته‌وه بۆ
بیرکردنه‌وه‌یه‌ک به‌ده‌نگی به‌رز.
هه‌روه‌ها ئه‌م بێده‌نگییه چه‌ند په‌یوه‌ندی به کورد خۆیه‌وه هه‌یه، هه‌م
له‌ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ ئه‌نفال و هه‌م له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی خۆیدا؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: بێگومان به‌شێک له‌و بێده‌نگیه‌مان له وه‌ڵامی پرسیاری
پێشوو گه‌ڕانده‌وه بۆ هۆکاره مێژوویی و ئاینیه‌کان و له‌مه‌ڕ جه‌وهه‌ری ناوازه‌ی
ئه‌و په‌یوه‌ندیه دواین، به‌ڵام به‌شێکی گرنگی ئه‌و قسه‌نه‌کردنه ده‌چێته‌وه نێو
ماڵی کوردی ، له‌وانه‌شه بلێین که‌کورد خۆی له‌سه‌ری به‌رپرسیاربێت. بامن ئازیزم
له‌م ڕاستیه ساده‌یه‌وه ده‌ست پێبکه‌م ، ئه‌ویش له‌چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکی دیکه‌دا
دووباره‌م کردۆته‌وه، له‌نمونه‌یه‌کی زۆر ساده‌وه‌یه کهلهئهوروپاوه
سه‌رنجمدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که‌زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی مافی په‌ناهه‌نده‌یی وه‌رناگرن
هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌نیه خاوه‌ن مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌ت و بایهخدارنین،
به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ندێکیان کێشه‌ی قوڵی مرۆیی و سیاسیان هه‌یه له‌گه‌ڵ دنیادا،
به‌ڵکو هۆکاره‌که‌ی زمانه‌وانیه، به‌ڵێ زمانه‌وانیه به‌مانای ته‌عبیرکردن له‌خودی
خۆت، ده‌ربڕینی هه‌ست و نه‌ست و چیرۆکه‌کانت، ئه‌مه فاکته‌رێکه، فاکته‌ری دووهه‌م
په‌یوه‌ندیداره به ده‌رک پێکردنی قه‌باره‌ی کاره‌ساته‌کان و شوێنایان له‌مێژوودا،
به‌مانای هۆشمه‌ندیه‌کی مێژوویی. ئه‌م دووفاکتهره که‌یه‌که‌میان ڕیتۆڕیکی و
خیتابی یان ته‌عبیریه و فاکته‌ری دووهه‌م که هۆشمه‌ندی خوده له‌ئاست
کاره‌ساته‌کانه کهبههۆشمهندی مێژوویی ناومان برد، ئه‌م دووفاکتهره پێکهوهڕا
خودی کوردی له‌سه‌ر ئاستی ئیندیڤیدوال و تاکڕه‌ودا و له‌سه‌ر ئاستی هۆشمه‌ندی
کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهێناوه ،ئه‌مانه کاریگه‌ری خۆیان هه‌بوو له‌سه‌ر قسه‌نه‌کردن ،
یاخود من لێره‌دا به (نائاخاڤتن) ناوی ده‌به‌م، ئه‌م نائاخفتنه ، له‌نێو سێبه‌ره
یه‌ک به‌دواهاتووه‌کانی ئه‌م دوو فاکته‌ره (ته‌عبیری و مێژوویه‌دا) خۆی
ده‌بینێته‌وه. بۆ نمونه کاتێک ئه‌نفال کراوێک باس له خاپوربوون و کوشتن و گرتن و
ئه‌شکه‌نجه‌دان ده‌کات، ئاوه‌ها باسی ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی باس له سه‌فه‌رێکی کورت
بکات به‌نێو سارایه‌کی گه‌رمدا، ڕسته‌کانیان کورت و دوورن له‌جه‌وهه‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان، باسه‌کان ئه‌وه‌نده لاواز ده‌گێڕدرێنه‌وه که قه‌ناعه‌ت
به‌هیچ گوێگرێک ناکات که‌ئاگای له کاره‌ساته‌کان نه‌بێت. به‌شێکی زۆری کێشه‌ی
په‌ناهه‌نده کورده‌کان ، ته‌نانه‌ت ئه‌فغانه‌کانیش ، ئه‌وه‌یه که هه‌میشه
لێکۆڵه‌ره‌وه خۆی له‌به‌رده‌م که‌سێک ده‌بینێته‌وه که‌باس له‌کاره‌ساتێکی گه‌وره
ده‌کات به‌چه‌ند ڕسته‌یه‌کی لاواز ، ئیدی وا مه‌زنده‌ده‌کرێت که‌ئه‌مه ڕووداوێک
نه‌بووه ڕوویدابێت ، به‌ڵکو ڕووداوێکه بیستراوه و ڕاستیه‌کانی ڕوون و ئاشکرانین
.. بۆ دوور بڕۆین له‌کۆتایی مانگی ئاوگۆستی 2006 دا داگایی سه‌دام و عه‌لی کیمیاوی
بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال ، شاهیده‌کان ئه‌وه‌نده لاواز له‌نێو ڕسته‌ی کورت
و ناتهعبیردا خۆیان بینیه‌وه، که‌ئه‌ز مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌م ده‌کرد ئه‌مانه
ڕووداوه‌که‌یان بیستووه نه‌ک تێدا ژیابن!. ئه‌مه کێشه‌که‌یه هاوڕێم ، ته‌نانه‌ت
پارێزه‌ره کورده‌کانیش لهشهرمێکی سه‌یردا ده‌سوڕانه‌وه ، به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وانه‌وه، پارێزه‌ره‌کانی سه‌دام و عه‌لی کیمیاوی و تاوانباران ، گاڵته‌یان به
شاهیده‌کان ده‌کرد ، قاقا پێده‌که‌نین ، له‌گه‌ڵیشیدا حاکمیشیان هێنایه پێکه‌نین.
له‌م نمونه‌یه‌وه هه‌ست به‌لاوازی (نائاخفتنی) کورد ده‌که‌یت به‌رامبه‌ر مێژووی
خۆی ، به‌رامبه‌ر خودی مێژوویی خۆی که‌هێشتا لێی ونه و به‌دویدا ده‌گه‌ڕێت. بۆ
تێگه‌یشتن له خودی مێژوویی پێویستمان به هه‌ڵوێسته‌یه‌کی کورتخایه‌ن هه‌یه
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م چه‌مکه، نیتچه باس له‌سێ تێڕوانینی جیاواز ده‌کات بۆ مێژوو ،
یه‌که‌میان تێڕوانینێکی مهزنگهرایانه (مۆنۆمێنتاڵ Monomental ) دووهه‌میان
پارێزگار و( کۆنه‌خواز Antiquarische) و سێهه‌میشیان ڕوانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه
(Kritisch) ڕێگه‌م بده چه‌ند دێڕێک له فریدریک نیتچه‌وه قه‌رزبکه‌م که‌خزمه‌تی
وه‌ڵامه‌که‌مان ده‌کات ، نیتچه پێیوایه که ئه‌م سێ تێڕوانینه [خزمه‌تی ژیانی
میلله‌تان ده‌کات ، هه‌ر میلله‌ته‌ی به‌پێی توانا و هێزی ، به‌پێی ئامانجاکانی و
پێویستی خۆی له ڕابوردووی خۆی ده‌ڕوانێت . هه‌ندێک جار بۆ مه‌زن کردنی ڕابوردوو ،
هه‌ندێک جاریش وه‌ک کۆنهخوازێک ، هه‌ندێک جاریش به‌چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه
لهڕابووردوی خۆی ده‌ڕوانێت]
سه‌رچاوه :فرریدریک نیتچه : سوود و زیانه‌کانی مێژوو بۆ ژیانمان . چاپخانه‌ی
ڕیکلامی ئه‌ڵمانی .1970 ٍل 34
ئه‌م سێ تێڕوانینه پێویستیه‌کانی ژیانی ئێمه‌یه بۆ ده‌رکپێکردنی ڕابوردوو،
مه‌زنایه‌تی بریتیه له‌و که‌س و ڕووداوه گه‌ورانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان
کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌خاته نێو قۆناغێکی نوێ ، زیندووی ده‌کاته‌وه، هێزی ده‌داتێ بۆ
به‌رده‌وامبوون و ناسینی خۆی ، هه‌موو سه‌رکرده‌گه‌وره‌کانی مێژوو، هونه‌رمه‌نده
گه‌وره‌کانی ، موزیکاره مه‌زنه‌کانی ، شاعیر و ئه‌دیبه به‌تواناکانی ،
زانایه‌کانی و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی لهجهنگهگهورهکانی سیاسه‌ت و کولتور و
مانه‌وه‌دا مانایه‌کیان بهخشیـبـێـت به‌کۆمه‌ڵگه و به‌ژیانی ، چرکه‌ساتی ئه‌وان
له مێژوودا ، چرکه‌ساتی مه‌زنایه‌تی مێژووه، ئه‌م مه‌زنایه‌تیه هێزێک ده‌به‌خشێت
به‌کۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی ئێستاکێـیدا لاواز نه‌بێت، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که
له‌مێژووی خودێک که‌ئێستا لاواز بووه و له‌ڕابوردوودا به‌دووی دڵنهوایدا
ده‌گه‌ڕێت ، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت هێزێکی دیکه به‌رهه‌م بهێنێته‌وه، ئیراده‌یه‌کی
نوێیه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژایه‌تیه‌کانی ژیان ، بێگومان ده‌بێت ئاگاداری
ئه‌وه بین کهنقومبوون له گه‌وره‌کردنی مهزنایهتیهکانی ڕابوردوو ،
سه‌رمه‌ستبوون به‌و ڕابوردووه زۆر جار ئێستاکێمان ئیفلیج و گۆت ده‌کات، ده‌یکاته
ئاوێنه‌یه‌کی ناشرینی زه‌مه‌نێکی به‌سه‌رچوو، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده وامان لێده‌کات
که دۆڕانهگهورهکانمان ، عهیـبداریهکانمان، ئه‌زمونه پڕ ههڵهکهنمان داپۆش
بکه‌ین و به‌رده‌کی قورسی به‌سه‌ردا بده‌ین، به‌شێوه‌یه‌ک که‌زیانێکی زۆر گه‌وره
له‌ڕابوردوو بدات و له‌هه‌ندێک حاڵه‌تیشدا بیشێوێنێت.به‌ڵام کۆنه‌خوازی
مێژووگه‌رایی ئه‌و هه‌ڵگرتنه‌ی ڕابوردووه له‌نێو خودی هۆشمه‌ندیدا ده‌پارێزێت،
مێژوو ده‌بێته شوێنێک کهڕابوردووی تێدا قه‌تیس ده‌بێت، ڕابوردوو ده‌بێته شوێنێک
کهئیلهام به‌خشی ژیانی ئێستامان ده‌بێت، له‌و هه‌سته کۆنه‌خوازه
مێژووگهرایهوه ژیانی ئێستا به پێوانه‌کانی ڕابوردوو ده‌پێورێت ، دیاره ئه‌م
هه‌سته کۆنهخوازیه چه‌نده له‌ڕووی پاراستنی پێناسه‌یانه‌وه بۆ میلله‌تان
گرنگه، چه‌نده هه‌ڵگری نۆرمی کلاسیکیه‌ت و بنه‌ماگه‌ری ڕابوردووه له‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، له‌سه‌رێکی دیکیشهوه زیان به‌خشه گه‌ر له‌و هه‌سته
کۆنهخوازیه قه‌تیس بین ، بێگومان ناشبێت ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین که
گهشانهوهکانی ئێستاکێمان پابه‌ندن به ڕابوردووه و نشوستیهکانی ئێستاکێشمان
په‌یوه‌ندیدارن به‌که‌ڵه‌که‌بوونی هه‌ڵه‌کانی ڕابوردوو ، به‌مانای ڕابوردوو
هه‌میشه له‌پێچه‌کانی ئێستاکێماندا سه‌مای خۆی ده‌کات، به‌ڵام ئه‌م هه‌سته
کۆنهخوازیه مێژووگهرایه، خود له‌نێو ڕابوردوودا قه‌تیس ده‌کات ، هه‌موو ئێستاکێ
یه‌ک له‌نێو ڕابوردوودا خۆی ئاوێنه‌یی ده‌کاته‌وه. زۆر له‌و هێزه ئۆرتۆدۆکسیانهی
په‌لاقاژه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانه ، یاخود به‌شێکن له‌ده‌سه‌ڵات، چ له‌ڕۆژئاوادا بن
یاوه‌کو ڕۆژهه‌ڵات، له‌هه‌موو کرانه‌وه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ماناکانی لێبوردن و
پێکه‌وه‌ژیان و تێکه‌ڵاوبوون و گۆڕانکاری ده‌ترسێن، هه‌موو گۆڕانکاریه‌ک به‌لای
ئه‌وانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر قه‌واره و بوونی ئه‌وان ، ئه‌وانه ئه‌وه‌نده
له‌ڕابوردوودا ده‌ژین ، که‌چیدی ژیانی ئێستایان پێ قوت نه‌چێت. بێگومان هه‌ردوو
ساته وه‌خته مێژوویه‌که (مه‌زنگه‌رایی و کۆنه‌خوازی) چه‌نده خزمه‌تی
ده‌رکپێکردنی ژیانی ڕابوردوومان ده‌که‌ن ، ئه‌وه‌نده‌ش زیانبه‌خشن و له پێشکه‌وتن
دوامان ده‌خه‌ن، گه‌ر هاتوو خاوه‌نی (هه‌ستێکی ڕه‌خنه‌گرانه) نه‌بین بۆ مێژوو ،
که‌زیاتر بۆ کۆکردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که‌مان لهچهمکێکدا ده‌توانین به
(مێژووگه‌رایی ڕه‌خنه‌گرانه) ناوزه‌دی بکه‌ین ، ئه‌و هه‌سته ڕه‌خنه‌گرانه وامان
لێده‌کات که‌خاوه‌نی (ڕۆحێکی به‌راوردکار) بین له‌نێوان ئێستا و ڕابوردوودا،
خاوه‌نی پێوانه‌کاری لۆجیکی ڕابوردوو بین به‌بێئه‌وه‌ی هه‌ستی کۆنه‌خوازی و
مه‌زنگه‌رایی ووردهکاریهکانمان له‌بیربه‌رێته‌وه، ههڵهگهورهکان له‌بیر
بکه‌ین ، کاربکه‌ین له‌تاوتوێی ڕابوردوودا به‌بێئه‌وه‌ی سه‌رمه‌ست بین به‌شکۆ
کۆنینه‌کان ، ئه‌م هه‌سته ڕه‌خنه‌گرانه شان به‌شانی تێڕوانینی ئیستاتیکای
مه‌زنایه‌تی ڕهوتدهکات، پارێزگارخوازیمان له به‌ها باڵاکانی ڕابوردومان ده‌بێته
به‌شێک له ترادیتسێۆن و نه‌ریتێکی جوان که ژیانی ئێستاکێ ده‌ڕازێنێته‌وه به
هێزه پۆزه‌تیڤه‌کانی ، هه‌ستی ڕه‌خنه‌گرانه ئه‌و هاوسه‌نگیه ڕاده‌گرێت له‌نێوان
ڕۆچوون بۆ نێو مه‌زنیه‌کان و خوماربوون به شکۆداریهکان، هاوسه‌نگی خود ڕاده‌گرێت
بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو ڕابوردوودا قه‌تیس نه‌بێت و ژیان به‌هه‌موو
ڕهنگهجوانهکانیهوه له‌ئێستادا ئاماده‌بێت . دیاره ئه‌م تێزه زۆرله‌وه
قوڵتره ئێمه ئاوه‌ها به‌مه‌به‌ستی ڕونکردنه‌وه ئاسانکاریمان تێداکرد، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ئه‌م وه‌ڵامه‌مان ده‌کات ئه‌و سێ هه‌سته مێژوویه که‌خزمه‌ت به
ده‌رکپێکردنی ڕابوردوومان ده‌کات ، به‌هه‌مان شێوه‌ش (زمان له‌گۆ که‌وتنمان)
ده‌هێنته سه‌رئاستی ئاخافاتن ، مادامه‌کی (هۆشمه‌ندیه‌کی مێژوویی) ژیرانه له
ڕابوردووی خۆی ده‌ڕوانێت ، نه‌بوونی ئه‌م هۆشمه‌ندیه مێژوویه ، به‌م سێ ڕه‌گه‌زه
گرنگه‌یه‌وه (مه‌زنگه‌رایی و کۆنه‌خوازی و ڕهخنهخوازی ) ، زمانی مرۆیی کوردی
تووشی له‌گۆ که‌وتنێکی ترسناک کردووه ، به‌داخه‌وه ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی گوتاری
سیاسی کوردیش‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
گوتاری سیاسی کوردی له‌به‌رده‌م شێمایه‌کی ئاشکرادا نیه، جیهانبینیه‌ک نیه
کهپێکهاتبێت له‌خه‌تی سوور و به‌هاباڵاکان که‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد پێوه‌ی
پابه‌ست بێت، گرێبهندیهکی ئه‌خلاقی نیه ئێمه هه‌موو پێکه‌وه ببه‌ستێته‌وه
وه‌ک کورد ، وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی پارچه‌پارچه‌کراو وبریندار، ئاستی گوتاری سیاسی
له‌ئاوڕدانه‌وه بۆ ڕابوردوو له‌پله‌ی سفردایه ، گوتاری سیاسی کوردی هه‌ڵگری
خودێکی مێژوویی نیه ، هه‌ڵگری یاده‌وه‌ریه‌کی مێژووگهرایانه نیه ، هه‌موو
ڕووداوه‌کان تێپه‌ڕ ده‌بن ، وه‌ک تێپه‌ڕ بوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بهوێستگهکاندا ،
زۆرجارانیش وێستگه‌کان خۆیان دووباره ده‌که‌نه‌وه ، بۆ نمونه وێستگه‌ی شه‌ڕی
ناوخۆ له شه‌سته‌کانه‌وه بیگره تاوه‌کو هه‌شتاکان و دوا شه‌ڕی ناوخۆی
خوێناویمان، ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌ی سیاسیش خۆی دووباره ده‌کاته‌وه. ئێمه خۆمان
له‌به‌رده‌م نوخبه‌یه‌ک له سیاسی ده‌بینینه‌وه که‌به‌سه‌ر چه‌ند پارتێکی سیاسی‌دا
دابه‌ش بوون ، چه‌نده له فۆرم و نازناو و جیاوازی ناولێناندا جیاوازن ،
ئه‌وه‌نده له‌بنه‌مای گوتاری سیاسیاندا یه‌کده‌گرنه‌وه، ئه‌م نوخبه‌یه نایه‌وێت
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاوڕ له‌ڕابوردوو بداته‌وه ، به‌تایبه‌ت به‌شێوه کۆنه‌خواز و
ڕه‌خنه‌گرانه‌که‌ی ، پارتێکی کوردی نیه که‌هه‌ڵگری ترادیسیۆنێکی سیاسیانه‌ی
کوردانه بێت و هێڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی بێت له‌وی دیکه و مساوه‌مه نه‌کات له‌سه‌ر
ئامانجهباڵاکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد! ، ته‌نانه‌ت کۆنزهرڤاتیفێکی کوردی به‌پڕاوپڕی
مانا بوونی هه‌بێت، هه‌ڵگری ئه‌و نۆرمانه بێت ، یاخود له‌خه‌می دۆزینه‌وه‌ی نۆرمه
کوردیه‌کان بێت، مێژووگهرابێت وه‌ک کۆنهخوازێک، نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کوردیش له‌چه‌ند
ڕسته‌یه‌کی سیاسی پڕحه‌ماسی کوردانه نه‌بێت هیچی دیکه‌نین، ته‌نانه‌ت توانای
وه‌به‌رهێنانی ئه‌ده‌بیاتێکی باڵانهبوون له‌م ڕووه‌وه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی لایان
گرنگ بووه، یه‌کێکی وه‌ک قه‌زافی دان به‌کوردا بنێت یان نا !، یاوه‌کو
ڕۆژهه‌ڵاتناسێک باس له‌ئازایه‌تی کوردان بکات!!. ئێستا گه‌ر نوخبه‌ی سیاسی کوردی
ئاوڕیان له‌مێژوو دابێته‌وه ، ئه‌وا بۆ ئه‌وه نه‌بووه که‌زه‌مه‌نی ئێستاکێی کورد
و کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی لێوهدیاری بکه‌ن ، تاوه‌کو بزانن له‌سه‌ر چ زه‌ویه‌ک
وه‌ستاون، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئاوڕدانهویان بۆ مێژوو له‌پێناو له‌بیرکردنی
قه‌یرانه‌کانی ئێستایان بووه، له‌پێناو به‌خشینی شه‌رعیه‌تێک بووه به‌خۆیان.
سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌موو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کیش بۆ مێژووی پارته‌سیاسیه‌کان بووه ،
مێژوویه‌ک بووه بۆ مه‌زنکردنی شکۆمه‌ندی و سه‌روه‌ریه‌کانی حزب و سه‌رۆک و
سه‌رکرده‌بووه، ته‌نانه‌ت میدیای ئێستای کوردیش کاتێک مێژووی کوردی
بیرده‌که‌وێته‌وه که‌له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا توشی گرفت ده‌بن،یاوه‌کو
له‌کاتێکدایه که‌کێشه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا هه‌بێت ..ئیدی به‌م شێوه‌یه شکستیه‌کی
گه‌وره هه‌یه له‌تێڕوانینمان بۆ ڕابوردوو، ئه‌وه‌ی که‌هه‌یه ته‌نها ژیانه
له‌نێو ئێستایه‌کی ونبوودا. له‌گه‌ڵ غیابی هۆشمه‌ندیه‌کی مێژوویی، هه‌موو
یه‌کلاکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌قیقه‌ت له‌نێو ماڵی کوردی‌دا غائیبه ، که‌واته چی
ده‌مێنێته‌وه بۆ تاوتوێکردن مادامه‌کی ئێمه ڕابوردووی دوور و ئێستاشمان له‌نێو
ته‌مومژدا گینگڵ ده‌دا، ئێمه تاکه بونه‌وه‌رین له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه که‌به‌بێ
ڕابوردوو ده‌ژین. ئه‌مه لایه‌نێکی گرنگی له‌گۆ که‌وتنی زمانی مرۆڤی کورده
له‌به‌رامبه‌ر ڕابوردووی خۆی ، لایه‌نێکی دیکه پابه‌نده پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئه‌قڵیه‌تی مرۆڤی کورد و نێوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌که‌ی ، مرۆڤی کورد له‌ژێر
کاریگه‌ری خێڵه‌کایه‌تیدا به‌شێکی زۆری توانی زمانه‌وانی له‌ده‌ستداوه، کۆمه‌ڵگه‌ی
خێڵه‌کی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه که خۆت قسه ناکه‌یت ، که‌سێک نیه بڵێت من ، به‌ڵکو
ئێمه‌یه‌کی خێڵه‌کی هه‌یه، مێگهلیهکی سه‌یر هه‌یه که ڕۆڵی تاک و ئیندڤیدوال
ده‌توێنێته‌وه، به‌هه‌مان ڕیتیمیش مافی ئاخافتن بۆ که‌سه‌کان نیه ، بۆ تاکه‌کان
نیه ، بۆ ماڵه کوژراو زه‌ره‌د لێکه‌وته‌کان نیه، به‌ڵکو بۆ ئه‌و ڕیش سپی و
به‌نێو پیاو ماقوڵانهیه که‌له‌جیاتی وان قسان ده‌که‌ن. پێگه‌یشتنی مرۆڤی کورد
له‌نێو ئه‌و نێوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تیه خێڵه‌کیه، گه‌وره‌بوونی له‌نێو سوتمێکی
په‌روه‌رده‌ی ئاوه‌ها که‌ته‌نها مامۆستا مافی قسه‌کردنی هه‌بووه، له‌ماڵه‌که‌یدا
گه‌وره‌کان مافی گوتنیان هه‌بووه، له‌هه‌موو کون که‌له‌به‌رێکی ئه‌م نیشتمانه
وێرانه‌ی ئێمه‌دا هه‌مووان له‌نێو نائاخافتن و ناپهیڤداری خۆماندا ته‌مه‌ڵانه
مافی قسه‌کردن ده‌ده‌ین به‌ئه‌وانی دیکه، به‌خێڵ و پیاوماقوڵه‌کانی که‌خۆیان له‌و
نوخبه سیاسیه‌دا ده‌بینێته‌وه که‌ئه‌مڕۆ له‌دوا ئهکسیۆنیدا نه‌ک گرنکترین
تراژیدیای ڕابوردووی کوردیان له‌لا گرنگ نیه که له(ئه‌نفال) دا خۆی کۆرپه‌یی
ده‌کات ، به‌ڵکو سه‌رقاڵه به تاڵانبردنی سامانی نه‌ته‌وه‌یی کورد . ئه‌قڵیه‌تی
خێڵه‌کی که‌پێکهاته‌ی ئه‌قڵیه‌تی سیاسی دهسهإڵاتی کوردیه، ئه‌قڵیه‌تێکی دژه
مێژووه ، دژه ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌ڕابوردوو، ئه‌قڵیه‌تێکه ئامانجی سه‌ندنه‌وه‌ی
زمانه له‌ویدیکه، ئامانجی گرتنه ده‌ستی هه‌موو ده‌ربڕینێکه له‌وی دیکه،
مراندنی هه‌موو ئیندیڤیدوالێکه هه‌وڵی ته‌عبیرکردن بدات له‌خۆی ، ئه‌م هێزه مۆرکی
شێوازی حوکمی ده‌سه‌ڵاته بووه له کۆنه‌وه تائێستا ، لێره‌وه ئێمه ده‌توانین
له‌و مرۆڤه تێبگه‌ین کهلاوازه له‌به‌رامبه‌ر ئاخافتن ، بێگومان گه‌ر هاتوو به
له‌نێو بێده‌نگی خۆیدا نقوم نه‌بووبێت . ئه‌م مرۆڤه کوردیه (ناپهیڤداره) ،
مرۆڤێکه هه‌موو ڕووداوێکی بهساناییی به‌لادا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ته‌نانه‌ت
به‌ئاسانیش کاره‌ساته‌کان به‌نێو ئه‌ودا تێپه‌ڕ ده‌بن، ڕاسته به‌نێو تراژیدیا
گه‌وره‌کانی مرۆڤایه‌تیدا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام توانای ده‌ربڕینی له‌به‌ر هۆکارانه‌ی
باسمانکردن، ڕێگره له‌به‌رامبه‌ر وه‌سفکردنی کاره‌ساته‌کان و تاوتوێ کردنیان
کاتێک مرۆڤ خاوه‌نی ده‌نگی به‌رزی ئاخافتنه، که‌توانای هه‌یه ڕابوردووی خۆی
تاوتوێ بکات، خاوه‌نی خودێکی مێژوویه ، له‌ڕێگه‌یه‌وه گرنگی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م
زه‌ویه ده‌پێوێت، ده‌زانێت شوێنای ئه‌و له‌کوێدایه و عهیبداریهکانیش
له‌کوێدایه، هۆشمهندهبهرامبهر ئێستای مادامه‌کی به‌رده‌وام ڕابوردووی دوور و
نێزێکی خۆی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت ، ده‌چێته نێو وورده‌کاریه‌کانیه‌وه، ده‌بێت
به‌به‌شێک له ڕۆحێکی مه‌زن و شکۆداری و هێز و ئیراده‌ی به‌رگریکردن و چیڕه‌درێژی
پێ به‌خشێت، پێش ئه‌وه‌ی حاکمێک له‌به‌رده‌میدا دا‌نیشێت ، خۆی ده‌مێکه له‌ڕێگه‌ی
ئاوڕدانه‌وه له ڕابوردوو دادگایی ئه‌خلاقی دوژمنه‌کانی کردووه. ئه‌م خوده
کوردیه ، سوبێکتێکی شه‌رمن و بێده‌نگه، زۆر لاواز و کز‌و و غه‌مباره ، مرۆڤێکه
نازانێت چی لێ به‌سه‌ر هاتووه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئاستی هۆشمه‌ندی ئه‌و ،
له‌ئاستی ده‌رکپێکردنی ڕووداوه‌کاندا نیه!. له‌ئاستێکی پاڕانه‌وه و زهلیلیدایه،
له‌ئاستێکدایه که نوخبه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی و ڕۆشنبیر و مێژوونوس
نه‌گه‌یشتونه‌ته ئاستی شیکارکردنی کاره‌ساتێکی وه‌ک ئه‌نفال، جه‌ماوه‌ریان
نه‌هێناوه‌ته سه‌ر ئاستی تێگه‌یشتن له بوعده مه‌ترسیداره‌کانی ئه‌نفال، ئه‌وه‌ی
که‌هه‌بووه ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی پارتی سیاسی بووه بۆ کردنه‌وه‌ی لایه‌نگر و
لێدانی نه‌یاره سیاسیه‌کانیان، ده‌نا هۆشمه‌ندی سیاسی کوردی له‌ئاستێکی
تێڕوانینیدا نیه بۆ مێژوو. ئیدی کاتێک مرۆڤێک به‌و هه‌موو که‌لێنه‌وه له
ده‌رکپێکردنی ژیانی خۆی و ڕابوردووی ده‌چێته به‌رده‌م دادگایه‌ک ، ناتوانێت
قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌ویتر بکات، چونکه ئه‌و له‌نێو نائاخافتندا، له‌نێو ناپهیڤداریدا،
په‌روه‌رده‌بووه ، کاتێکیش قسه ده‌کات، هه‌موو ڕووداوه‌کان وه‌ها سانا
ده‌کاته‌وه ، که‌چیتر وامهزندهبکهین که‌ئه‌م هه‌موو گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه ته‌نها
وه‌همێکی نه‌خۆشانه بووه و له‌ڕاستیدا بوونی نه‌بووه.
به‌دیوێکی دیکه‌دا هۆکاری نائاخافتن وه‌کو له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا به
تێپه‌ڕیی باسمکرد، ئه‌و هه‌سته قوڵه‌ی مرۆڤی کورده به بوونی به قوربانی،
وێنه‌کردنی خود وه‌ک (قوربانیه‌ک ) ، گه‌وره‌کردنی ئه‌و وێنانه له‌لایه‌ن ئهقلًَی
سیاسی کوردیه‌وه ، به‌شێکی دیکه‌ی کێشه‌ی مرۆڤی کورده له‌به‌رامبه‌ر ڕابوردوویی.
به‌تایبه‌ت له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌قڵی سیاسی کوردی زۆر کاڵفامانه ڕێڕه‌وی
بیرکردنه‌وه و ده‌موچاوی سیاسی خۆی هه‌ڵگێڕایه‌وه، له قه‌واره‌یه‌کی سیاسی
شۆڕشگێڕی خاوه‌ن گوتاری شۆڕشگێڕی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمن ، بۆ ده‌موچاوێک
دیکه‌ی سیاسی که داوای به‌زه‌یی له(زلهێزه‌کان) بکات ، سیاسه‌تێکی ته‌واو
زه‌لیلانه‌یان پیاده‌کرد ، که‌ته‌واو پێچه‌وانه‌ی (ڕۆحی پێشمه‌رگه‌یی ) مرۆڤی
کورده، ئه‌و ڕۆحه‌ی تاوه‌کو ئه‌مڕۆ له‌به‌رامبه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی شۆڤێنی و
نه‌ته‌وه‌چی و دواکه‌وتوو خۆی ڕاگرتووه، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی خۆی
پاراستووه، بوونێکی به‌رگریکاره تاوه‌کو کۆتایی ، جه‌نگاوه‌رێکی نه‌فه‌س درێژی
پێش مه‌رگه ، نه‌ک دوای مه‌رگ بکه‌وێت . ئه‌م ڕۆحه ووزهدهری هه‌موو شۆڕشه‌کانی
کورد بووه به‌هه‌موو خه‌ت و خواریهکهوه، به‌هه‌موو باشی و خراپیهکهوه،
به‌هه‌موو سه‌رکه‌وتن و نشوستیهکیهوه، ڕۆحێکی نه‌دۆڕاوی سه‌ربه‌رزه، مێژووی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی (پێشمه‌رگه) ، بۆ ئه‌وانه‌ی دژی گه‌وره‌ترین به‌نێو
زلهێزی دنیا که‌به‌ریتانیا بوو وه‌ستانه‌وه ، به‌بێئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت موچڕکه‌یه‌کی
ساردیش به له‌شیاندا بێت، ئه‌و لوت به‌رزیه پێشمه‌رگانه به‌شێکه له‌ڕۆحی مرۆڤی
باڵای کورد که‌له‌نێو خۆیدا هه‌ڵیگرتووه ، ده‌نا کێ ده‌یتوانی دژی ئه‌و هه‌موو
جینۆساید و کیمیاوی و کۆمه‌ڵ کوژیه بوه‌ستێته‌وه، ئه‌و ڕۆحه‌یه که‌هه‌میشه
پێمان ده‌ڵێت : واهاتینهوه ، وادیسانهوه هاتینه‌وه .. ئه‌م ڕۆحه به‌ره‌نگاره
ئازایه له چوارچێوه‌ی به‌رگریکردندا مایه‌وه و نه‌بوو به گوتارێکی سیاسی ،
نه‌بوو به‌ستراتیژێکی کوردیانه‌ی پته‌و و زیره‌ک، ئه‌م ڕۆحه هه‌میشه بریندار
ده‌کرا له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌ی کورده‌وه تاوێک به‌فرۆشتنی و تاوێک
بهههڵخهڵهتاندنی و تاوێکیش بهشکستیهکانی،ئه‌و ڕۆحه پێشمه‌رگانه ، ڕۆحێکی
نهتهوهچیانه نیه ، به‌قه‌د هێنده‌ی ڕۆحێکی مرۆڤ دۆستی باڵایه ، ڕۆحی
جه‌نگاوه‌رێکه له‌پێناوی یه‌کسانی و هه‌قیقه‌تدا . ئه‌م پڕنسیبه مۆڕاڵیانه
له‌ڕۆحی هه‌موو پێشمه‌رگه و کوردێکی دڵسۆزدا ، به‌پێی ئاستی هوشیاری و توانای
ووزهدهری ژیانی به‌رگریکردن بووه له‌پێناو مانه‌وه‌ی وه‌ک کوردێک . به‌داخه‌وه
ئه‌م ڕۆحه وه‌کو باسمانگرد هه‌میشه سووته‌مه‌نی ئه‌قڵی سیاسی کوردی بووه ،
که‌هه‌میشه به‌کاربه‌ری ئه‌و ڕۆحهبووه ، نه‌ک ئیلهامبه‌خشی بێت.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه مرۆڤی کورد ده‌بێت به که‌سێک که‌داوای به‌زه‌یی ده‌کات ،
له‌سه‌رێکه‌وه له‌و هه‌سته‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه کهداواکردنی به‌زه‌یی نیشاندانی
ئاشتیخوازانه‌یه ، له‌سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه په‌یداکردنی دۆسته بووه بۆ کورد،
کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی جیهان بووه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که‌ی ، به‌بێئه‌وه‌ی ئه‌و
هه‌قیقه‌ته سانایه دهرکپێبکهین ، که‌دنیا هه‌تر وه‌کو جاران به‌رده‌وامه له
کردنه‌وه‌ی ده‌رگا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌رگایان لێبکه‌نه‌وه و
فه‌رامۆشکردنی ئه‌وانه‌شی کهنایهنهوێت په‌یوه‌ندیان هه‌بێت له‌گه‌ڵیاندا،
جاخودای ده‌کرد نه‌ک ئه‌نفال و کیمیاوی باران کرابن ، به‌ڵکو وه‌کو ڕاوهندیهکان
به‌سه‌ده‌ها هه‌زاریان لێ قه‌ڵاچۆبکرێت. دنیا هه‌ر وه‌کو خۆی ناشرینه و
ستراتیژیه‌تی بازاڕ و پاره و چه‌ک حوکم ده‌کات ، ئیدی ده‌بێت بڕیار بده‌ین ئایا
بپاڕێنه‌وه یاوه‌کو ببین به‌ئه‌مری واقیع !، ئه‌م پرسیاره ئه‌قڵی سیاسی نه‌ک هه‌ر
نه‌یکرد له‌خۆی ، به‌ڵکو زۆر به‌ئاسانی، له‌ژێر ناوی گۆڕانکاری له‌گه‌ڵ شنه‌بای
دیموکراسی و ئاشتی جیهانیدا !!، خۆی فڕێیدایه به‌رده‌م ده‌رگاکانی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوو و حیلفهکانی ڕۆژئاوا ، به‌بێئه‌وه‌ی ئازایانه وه‌کو کوردێک خۆی پێشکه‌ش
بکات، به‌ڵکو وه‌کو ئێراقیه‌کی موخلیس!
له‌ژێر چه‌تری ئه‌م سیاسه‌تی پاڕانه‌وه‌یه‌دا ، وێنه‌ی (قوربانی ) و هه‌ستکردن
به‌قوربانی و ئیدانه‌کردنی وێنه‌ی جه‌لاد، ڕۆژ به‌ڕۆژ ده‌بووه که‌ش و هه‌وای سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی ، بوونی گه‌مارۆی ئابووری و چاوه‌ڕێ کردنی یارمه‌تی و ئازوقه ، زیاتر
ئه‌و که‌ش و هه‌وا سایکۆلۆژیه‌ی له‌بارکرد بۆ مراندنی ڕۆحی به‌رگری و نقومبوون له
وورده‌کاریه‌کانی ڕۆژانهژیانی سیاسی و په‌راوێز بوون لهمێژووگهرایی، ئه‌و خوده
کوردیه ڕۆژ به‌ڕۆژ ده‌چووه سوچه‌کانی پاڕانه‌وه، ناشرینترین مرۆڤیش ، ئه‌و
جه‌نگاوه‌ره‌یه که‌ده‌بێت خزمه‌تکار، ناشرینترین هه‌ژاریش ئه‌و هه‌ژاره‌یه که
کاتی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندێکی به‌ده‌سه‌ڵات بووه. ئیدی سه‌رجه‌م ئه‌م ده‌ڤه‌ره
تاوه‌کو ئێستا ده‌پاڕێنه‌وه، ته‌نانه‌ت له په‌ناهه‌نده‌کانی له‌نده‌نیش که‌ئێستا
له‌حکومه‌تی ئێراقیدا وه‌زیرن . هه‌ستکردن به‌وه‌ی که‌ئێمه قوربانین زمانێکی لاواز
و کز و شه‌رمنی پێبهجشین، به‌جۆرێک که‌زمانی داواکاردنی به‌زه‌یی بۆته زمانی
گوتاری سیاسی له‌به‌رده‌م بێگانه‌دا.
دیاره ئێمه یه‌که‌م میلله‌ت نین هه‌ستکردن بهقوربانیمان تێدا سه‌وز بووبێت،
جوله‌که‌کان له‌دوای هۆلۆکۆست، بههۆشمهندیهوه هه‌ستیان به‌وه کردبوو که
ده‌بێت ته‌جاوزی وێنه‌ی قوربانی بکه‌ن ، له‌شه‌ڕی 1967 دا کهعهرهبیان تووشی
دۆڕاندنێکی بێ وێنه‌کرد، بۆ ئه‌وان ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ته‌نها سه‌ربازی و سیاسی
نه‌بوو ، به‌ڵکو پێچێکی مێژوویی گرنگ بوو له‌ڕووی سایکۆلۆژی و هۆشمه‌ندی سه‌رجه‌م
جوله‌که‌وه، ئیدی زۆربه‌ی نوسه‌ر و سیاتمهداران و مێژوونوسانی جوله‌که باسیان
له‌و گۆڕانه گرنگه کرد که له (کڵێشه‌ی پاسیڤی قوربانی) یه‌وه گۆڕا بۆ
(کڵـێـشهی پاڵه‌وانێکی سه‌رکه‌وتوو) . نوسه‌رێکی وه‌کو نوڤیک لهبڕوایهدابوو [
وێنای جوله‌که‌کان له شه‌ڕی یونی 1967 دا وه‌ک پاڵه‌وانێکی سه‌ربازی ، بووه
به‌زاندنی کڵێشه‌ی جوله‌که‌یه‌کی لاواز و قوربانیه‌کی پاسیڤ ... به‌زاندنی ئه‌و
کڵێشه دێرینهبوو که‌هه‌میشه ڕێگرێکی ناوه‌کی بوو له په‌ره‌پێدانی گفتوگۆ
له‌مه‌ڕ هۆلۆکۆس ] نۆرمان فینکل شاتین : بهفابریکه کردنی هۆلۆکۆست. چاپخانه‌ی
پیپه‌ر 2001
گه‌ر وێنه‌ی به‌قوربانی لای جوله‌که‌کان له‌ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی دوای جه‌نگی جیهانی
دووهه‌م په‌یڕه‌و کرابێت ، ئه‌وا زۆری نهخایهندووه که جوله‌که‌کان به‌جیاوازی
بۆچوونیان له‌مه‌ڕ زایۆنیزم !، هه‌ستیان به‌و خاڵه گرنگه کردووه که‌ڕۆڵ بینین
وه‌ک قوربانیه‌ک نه‌ک هه‌ر ڕۆڵێکی نوێنه‌رایه‌تی نابینێت ، به‌ڵکو وێنه‌یه‌کی
نێگه‌تیفی قوربانیه‌ک ده‌خاته به‌رده‌م دنیا ، که‌توانای سه‌ربه‌خۆ بوونی نیه ،
ئه‌وان سه‌رکه‌وتنی 1967 یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کارهێنا بۆ ته‌جاوزکردنی وێنه‌ی
پاسیڤی قوربانی.
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ بێده‌نگبوون و نائاخاڤتنی مرۆڤی کورد به‌رامبه‌ر ڕابوردوویی
ده‌توانین بڵێین ، که‌ئێمه به‌رده‌وام له‌نێو ئه‌و وێنه پاسیڤه‌ی قوربانیدا
ده‌ژین، ته‌نانه‌ت له‌ئاستی تاکه‌که‌سیشدا کهقسهبۆ بێگانه‌یه‌ک ده‌کرێت ، هه‌وڵ
ده‌ده‌ین زیاتر به‌زه‌یی و هاوسۆزی ببزوێنین. ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌دا بۆته
ستراتیژێک و به‌تایبه‌ت له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بۆته ئه‌و وێنه‌یه‌ی که‌میدیای حزبی
تاوه‌کو ئێستاش به‌رده‌وام زه‌قی ده‌کاته‌وه، ده‌بوایه ڕووخانی سه‌دام بکرایه
به‌هۆکارێک بۆ ته‌جاوز پێکردنی ئه‌و وێنه‌یه، له‌قوربانیه‌کی پاسیڤه‌وه بۆ
سه‌رکه‌وتوویه‌ک به‌سه‌ر دوژمنێکی فاشیستدا . بۆ نمونه ده‌بووایه حکومه‌تی ئێراقی
و کابینه‌ی یه‌که‌م ، مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالی وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی جینۆسایدی زێده‌ی
بیری پان عه‌ره‌بیزمی شۆڤێنی به‌ڕه‌سمی لهقهڵهمبدایه و ئه‌م حکومه‌ته داوای
لێبوردنی بکردایه له‌گه‌لی کورد، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ڕه‌سمی و مێژوویی ئاوه‌ها،
گرنگیه‌کی ڕۆحی و مێژوویی ده‌بوو. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کهدهلًَێت که‌ئه‌م حکومه‌ته
لێپسراو نیه به‌رامبه‌ر تاوانکاری حکومه‌تی پێشوو، به‌ڕای من فهرامشکردنی
ڕابوردووه و هیچی تر، گه‌ر هاتوو به‌ناڕاسته‌وخۆیی ڕازیبوون نه‌بێت له‌سه‌ر
تاوانکاری! . ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌بووایه ئێمه‌ی کورد وه‌کو جوله‌که‌کان
ئه‌نفالمان وه‌کو (کاره‌ساتێکی تاقانه) له‌قه‌ڵه‌م بدایه ، ڕاسته 1904جینۆسایدی
خێڵه ئهفریکایهکانی لهنامیبیا له‌لایه‌ن حکومه‌تی قه‌یسه‌ری ئه‌ڵمانیه‌وه
ئه‌نجامدرا و تێدا زیاتر 25 هه‌زار ژن و منداڵ وپیر و گه‌نجی خێڵی هیرێرۆ به‌کۆمه‌ڵ
کوژاران، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که هۆلۆکست به‌وی دیکه به‌راورد
بکرێت ! ، یاخود جوله‌که‌کان ڕێگه بده‌ن هۆلۆکۆست له چوارچێوه‌ی خۆیدا
نه‌خوێنرێته‌وه و کاره‌ساتی ئه‌وان تێکه‌ڵی له‌گه‌ڵ کۆمهلچکوژیهکانی دیکه‌دا
به‌راوو بکرێت. بێگومان ئه‌وان کاریان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کرد و تاوه‌کو ئێستاش
چاوێکی ووریان له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ک پابه‌ند بێت به هۆلۆکۆسته‌وه.
من پێمووایه هه‌موو کۆمه‌ڵکوژیه‌ک (کاره‌ساتێکی تاقانه‌یه ) و ده‌بێت له
ڕوویه‌کی تاقانه‌یه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین ، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی کردنه‌ی
ئه‌نفال تاوه‌کو ئێستا نه‌گه‌یشتۆته ئاستێکی هوشیاریه‌کی سیاسی و کولتوریانه.
لێره‌وه ناپهیڤداری مرۆڤی کورد وه‌کو کێشهبهندیهکی گه‌وره ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت
له میژووکردهبوونی ئه‌نفال وه‌ک (کاره‌ساتێکی تاقانه )، دیاره ئه‌م
ناپهیڤداریه ههمههۆکار و هه‌مه تایبهمهندین ، به‌ڵام سه‌ره‌کیترینیان
دهرکپێنهکردنی خودی هۆشمه‌ندی کوردیه به دووریه‌کانی ئه‌نفال ، له‌گه‌ڵیشیدا
زمانێکی زۆر لاواز و په‌ڕپوت به‌رهه‌م ده‌هێنێت ، که‌ئه‌ز به زمانی قوربانی
تێده‌گه‌م، نه‌ک زمانێکی پڕ شانازی.
پرسیار: ئه‌و پێشنیاره تایبه‌تیانه‌ی ئێوه چین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال وه‌ک
کاره‌ساتێکی سیاسی مێژوویی له یادوه‌ری ئینسانی کوردا به‌چه‌شنێک بمێنێته‌وه که
هه‌میشه جێی ئاوڕدانه‌وه‌و قسه‌کردنبێت له‌سه‌ری له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌وانه‌ی که
له‌دواڕۆژی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دان؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: دیاره ئێمه هه‌ندێک به‌ووردی له‌مه‌ڕ کێشه فیکری و
سیاسیه‌کانی ئه‌نفال دواین، باسمان له‌مرۆڤی کورد کرد وه‌ک مرۆڤێک دابڕاو له
مێژووی خۆی ، یاخود لاواز له ده‌رکپێکردنی شوێنای خۆی له‌دنیادا. باسمان له‌وه
کرد که‌هێشتا زمانی پاڕانه‌وه و گریان و هه‌ستکردن به‌قوربانی و قوربانبی بوون ،
ئه‌و کڵێشه‌یه که ئه‌نفالکراوان و نوێنهرکانیان له‌ڕێگه‌یه‌وه خۆیان به دنیا و
بێگانه و دادگاکان ده‌ناسێنین . له‌م چه‌ند خاڵه‌وه به‌کورتی قسه‌مان له‌سه‌ر
ئه‌م ئیشکالیه‌تانه کرد، که‌نه‌ک ته‌نها کێشه‌به‌ندی و ئیشکالیه‌تێکی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی نیه له زه‌مه‌نێکی دیاریکراودا! ، به‌ڵکو کاریگه‌ریه‌کی گرنگی
هه‌یه بۆ پێکهاته‌ی داهاتوویی که‌سێتی کورد ، وه‌ک خودێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی
. کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پێکهێنانی ئه‌و (منی کۆمه‌ڵایه‌تیه) که‌به‌شێکه له
پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی سایکۆلۆژی که‌سه‌کان له‌داهاتوو و ئێستادا، بۆ سه‌ر نه‌وه‌کانی
داهاتوو . ئه‌و (منی باڵا کۆمه‌ڵایه‌تیه) ئێستا زاخاودراوه به هه‌ستکردن
به‌قوربانی ، به‌لاوازی و پاڕانه‌وه و ده‌رۆزه‌کردنی سۆز لهدنیاکدا، ڕێز له‌هیچ
که‌سێکی دهۆزهکاری سۆز ناگرێت. ئێمه خاوه‌نی مافین نه‌ک ده‌رۆزه‌که‌ری ماف.
ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ساده‌یه که‌بڵێین ماف ده‌سه‌ندرێ نه‌ک داواده‌کرێت !!،
ته‌نانه‌ت هه‌موو ڕه‌خنه‌کان له گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌و (منی
قوربانیه‌وه) خۆی فۆرموله ده‌کات، هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌کان سکاڵا و داواکردنه،
هه‌موو یه‌کێک له‌ئێمه ، ته‌نانه‌ت به‌نێو (ڕۆشنبیران) ، خۆیان له‌ڕێگه‌ی (قوربانی
ده‌سه‌ڵات) پێناسه‌ده‌که‌ن، نه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی چیڕه‌درێژ، نه‌ک جه‌نگاوه‌رێکی سه‌ر
سه‌ختی مافه‌کانی.
ئه‌قڵیه‌تی قوربانی ، ئه‌قڵیه‌تێکه ڕێگره له مێژووگهربوونی مرۆڤه‌کان، قوربانی
بۆیه قوربانیه ، چونکه کرده‌ی ده‌رکپێکردنی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا لاوازه ،
قوربانیه‌کان ماوه‌یه‌کی زۆریان ده‌وێت که‌هه‌موو بوعدی کاره‌ساته‌کان
کۆبکه‌نه‌وه، ده‌رک به‌هه‌موو دووریه‌کانی بکه‌ن، قوربانی مرۆڤێکه پێویستی
به‌یارمه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و هه‌موو بهسهرهاتهنی به‌سه‌ریدا
هاتوون کۆبکاته‌وه، له‌شۆکی قوربانیبوونی خۆی ڕزگار بێت، دوورری تراژیدیه‌کانی
شیته‌ڵ بکاته‌وه، لێره‌وه قۆناغێکی زه‌مه‌نی هه‌یه که‌خود پێویستی به‌وه هه‌یه
جارێکی دیکه به‌خۆی و ڕووداوه‌کانی په‌یوه‌ندیداردا بچێته‌وه ، ئه‌وسا
هۆشمه‌ندیه‌کی تایبه‌ت به‌و کاره‌ساته پێکدێت، هۆشمه‌ندیه‌ک هه‌وڵ ده‌دات
ڕووداوه‌کان مێژووکرده بکات ، له‌کاره‌ساتێکی هیومانی وسروشتیهوه ، بیکاته
کاره‌ساتێک له‌نێو مێژوودا، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی خودی مێژوویی، ئه‌وسا مرۆڤایه‌تی
ئاوڕ له‌نوێنه‌رانی ئه‌و تراژیدیا ده‌داته‌وه. .
لێره‌وه وه‌کو نیتچه گووته‌نی هه‌رسێ ڕوانینه‌که (مه‌زنایه‌تی و کۆنه‌خوازی و
ڕه‌خنه‌گرانه) ده‌بنه کڵێشه‌ی پێناسه‌کردنی خودی مێژوویی له‌نێو ڕووداوه‌کاندا ،
ئیدی (خودی کۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌ست به‌شوێنای خۆی ده‌کات له‌جیهاندا، چیتر هه‌ست ناکات
ئه‌و په‌راوێزه ، چیدی هیلاکی خۆی له ده‌رۆزه‌کردنی هاوسۆزی میلله‌تان و که‌سانی
دیکه‌دا خه‌رج ناکات، به‌ڵکو ئازایانه نوێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌کات بۆ سه‌ندنی
مافه‌کانی نه‌ک بۆ هاوسۆزی. باهه‌موو دنیا هاوسۆزت بێت ، چ ده‌گۆڕێت
له‌مه‌سه‌له‌کان، ته‌نها ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ک (به‌ڕاستی غه‌مبارین به‌و
کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌رتاندا هاتوون !!) چنگ ده‌که‌وێت ، ئێ ..دوایی!! ، ده‌بێت
ئێمه هه‌موو لاوازیه‌کی ئه‌وانی دیکه چ ئه‌مریکایی بن یاوه‌کو حکومه‌تی ئێراقی
بێت ، به دۆسیه‌ی ئه‌نفال ڕاوبکهین، ده‌بێت ئه‌نفال ببێته پرسیارکردنێک له‌مه‌ڕ
شه‌رعیه‌تی سوپای ئێراقی ، ته‌شکیلاتی داهاتووی و ئیدۆلۆژی ئه‌و سوپایه. دیاره من
لێره‌دا ڕێگهبهخۆم ناده‌م که بۆ سیاسه‌ت دیاری بکه‌م چی بکه‌ن یان نه‌ء، به‌ڵام
پرسیارکردن له ڕۆحی کوردی و ئیشکالیه‌ته کولتوری و فیکریه‌کان ئه‌و بنه‌مایانه
دیاری ده‌که‌ن که‌هه‌موو سیاسه‌تێک خۆی له‌سه‌ر بیناده‌کات.
ئه‌م هۆشمه‌ندیه مێژوویه کارێکی زۆری پێویسته، کارێکی جیدی پێویسته له‌لایه‌ن
پارته سیاسیه کوردیه‌کانه‌وه، پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سیاسه‌تی کوردی
که‌ده‌توانێت به‌شێکی گرنگی مێژووگه‌رایی بۆ خۆی ببچڕێت. ئه‌ویش ده‌رچوونه
لهقاوغی پاڕانه‌وه و نزاکردن و هه‌ستکردن بهمهغدوری ، گواستنه‌وه‌ی هۆشیاریه
له قوربانیه‌وه بۆ خودێکی مێژووگه‌رایی. ئه‌مه پڕۆسه‌یه کارێکی هه‌مه‌لایه‌نی
ده‌وێت له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه، لهسهرژمێرهوه بیگره تاوه‌کو ئه‌رشیفکردن و
دیکۆمێنتارکردن تاوه‌کو ده‌گاته قۆناغی جیاکردنه‌وه و هه‌ڵبژاردن و به‌کارهێنانی
وه‌ک دێکۆمێنتی یاسایی ، تاوه‌کو هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ بۆ
هۆشمه‌ندی مێژوویی کوردی . به‌ڵام له‌هه‌موویان گرنگتر ، ئه‌و ڕاوبۆچوونانهیه
که‌ئه‌م کرده‌یه پاڵشت ده‌که‌ن به‌ده‌سته‌واژه و چه‌مکه‌کان که‌ئه‌مانیش کۆنسێپتی
داهاتوویی کارکردن ڕێڕهوخواز ده‌که‌ن. موسته‌حیله تۆ پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک
ئه‌نفالت هه‌بێت و بته‌وێت به‌دنیای بناسێنیت و چه‌نده‌ها ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپایی و
کۆمپانیاکانی و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ی پێ تاوانبار بکه‌یت ، به‌بێ نه‌بوونی کۆنسێپت و
ئه‌ده‌بیاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆی ، هه‌ر له‌فیکر و بیروبۆچوونی سیاسیه‌وه بیگره
تاوه‌کو ده‌گاته لایه‌نه یاسایه‌کانی جینۆساید . دیاره ئه‌مه بانگه‌شه نیه بۆ
دانانی ئایدلۆژیهک بۆ ئه‌نفال ، به‌ڵام هه‌موو کاره‌ساتێکی گه‌وره له‌دنیادا ،
که‌تایبه‌ت بێت به‌ڕابوردوو ، پێویستی به چه‌نده‌ها ده‌زگا و نێوه‌ند و خاڵی
کولتوری هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی توێژه‌ره‌وه‌ی ئه‌نفال خۆی له‌به‌رده‌م زه‌خیره‌یه‌کی
گه‌وره‌ی ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌نامه و دیکۆمێنهتهکان بیبینێته‌وه، خۆی له‌به‌رده‌م
چه‌نده‌ها کتێبی جیدی ببینێته‌وه ،کهتهوهرهی فیکری وسیاسی و ته‌نانه‌ت
بیرهوهریشن له‌مه‌ڕ ئه‌نفال، خۆی له‌به‌رده‌م فلیمی دۆکۆمێنتاری و سهرژمێریاریدا
ببینێته‌وه. له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه ده‌بێت ده‌سته‌واژ و چه‌مکی تایبه‌ت بکرێت
به خاڵه ڕۆشنه‌کانی کارکرن و کۆنسێپتی کارکردن، وه‌کو ده‌سته‌واژه‌یه‌کی
که‌باسمکرد وه‌ک نمونه ( ئه‌نفال کاره‌ساتێکی تاقانه‌یه) بکرێت به خاڵک قسه‌ی
له‌سه‌ر بکه‌ین ، هه‌وڵ بده‌ین بیسه‌لمێنین بۆچی تاقانه‌یه ، بهعهرهبێکی خواروو
بڵێین کهکوشتنی شیعه به‌راوردناکرێت به‌ئه‌نفال ، له‌ئه‌نفالدا بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
بهرنامهڕێژراوی پان عهربیزمی گه‌نیو هه‌بووه ، له‌ئه‌نفالدا ئیسلام له‌سوره‌تی
جیهادیه‌وه خۆی ده‌کاته‌وه به‌کوردستاندا،ئه‌نفال کێشه‌ی پاکتاوی ڕه‌گه‌زیه له
سه‌ده‌ی بیستدا، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌دنیای مۆدێرن خۆی به‌هه‌ڵگری به‌ها و
بیرڕواکانی سه‌ده‌ی ڕۆشنگه‌ری ده‌زانێت !!، ئه‌نفال کێشه‌ی دنیای مۆدێرنه کهگاز
ده‌به‌خشێت به وه‌حشیترین ڕژێمی دنیا و چاو له‌کاره‌ساته مرۆیه‌کان ده‌نوقێنێت !!
ئه‌مه و زۆری دیکه ، وه‌ک نمونه‌یه‌ک ، ده‌سته‌واژه‌ی سه‌ره‌تاین که خاڵی
جیاکهورهی ئه‌نفال ده‌بێت له کاره‌ساته‌کانی دیکه‌ی ڕژێمی به‌عس له ئێراقدا،
یاخود پرسیارکردن له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێراقی وه‌ک یه‌که‌یه‌کی به‌زۆر
داپهساوی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر کورد‌و عه‌ره‌بدا،یاخود وه‌کو ئازیزم مه‌ریوان ووریا
قانع لهتێزیکیدا (ئه‌نفال وه‌ک ئه‌گه‌رێک له‌پێشماندا) ده‌بینێت، نه‌ک وه‌ک
ڕابوردوویه‌ک، ئه‌مه‌و زۆر مه‌سه‌له‌ی دیکه تێزی گرنگن که‌نابێت وامه‌زنده بکه‌ین
په‌یوه‌ندی نیه به کێشه‌ی ئه‌نفاله‌وه!
دیاره ئێمه ناتوانین بڵێین هیچ نه‌کراوه بۆ ئه‌نفال ، ئه‌مه ڕایه‌کی هه‌ڵه‌یه،
به‌ڵام ده‌ڵێین که‌هه‌موو کاره‌کان نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌و تراژیدیا مه‌زنه،
ئه‌وه‌شی که‌کراوه جگه‌له‌و لاواندنه‌وه‌ی میدیای کوردی و چه‌ند ڕیێۆرتاژێکی لاواز
نه‌بێت هیچی دیکه نه‌بووه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌واو کار ده‌کات له‌سه‌ر کردنی
کاره‌ساتی ئه‌نفال بهڕاڕهوهکانی پڕوپاگه‌نده و هیچی دیکه. ڕێکخراوی چاک کاری
زۆر مه‌زن و باشی کردووه و موتابه‌عه‌ی ووردو درشتی مه‌سه‌له‌کان
ده‌که‌ن،که‌به‌ڕاستی قورسایه‌کی مێژوویان بۆ خۆیان پێکهێناوه، به‌ڵام بیرت نه‌چێت
ئه‌م ڕێکخراوه له‌لایه‌ن سیاسه‌تی ڕه‌سمی کوردیه‌وه دژایه‌تی ده‌کرێت ، بۆنمونه
ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌وڵده‌دات به‌رگری له‌جاشه‌کان بکات، ڕێکخراوی چاک به‌ووردی
نه‌یهێشتووه ئه‌و خاڵه‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ بێت، باشتر وایه له‌جیاتی دژایه‌تی
کردنی ئه‌و ڕێکخراوه کهقورسایهکی گرنگی هه‌یه ، ده‌بووایه پشتگیری
بکرانه‌یه!!. له‌ڕووی ئه‌ده‌بیاته‌وه به‌ڕێز ته‌ها بابانی دادوه‌ر و هونه‌رمه‌ند
گرنگترین کتێبی نوسیوه له‌سه‌ر ئه‌نفال و قه‌ڵاچۆی کورد به‌عه‌ربی به‌ناوی (دنیای
ترسناکی کورد) ، هه‌ر ئه‌و کتێبه کۆنسێپتی ئه‌رشیفکردنێکی یاسایی و مێژوویه
کهدهبووایه چه‌نده‌ها لیژنه و پسپۆڕی تایبه‌ت تاوه‌کو ئێستا کاریان بۆ
بکردایه، به‌داخه‌وه ئه‌و به‌ته‌نیا باڵ و به‌و ته‌مه‌نه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
پێده‌کرێت، یاخود هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز دکتۆر نوری تاڵه‌بانی ، ئه‌مه و زۆر
هه‌وڵدانی دیکه که زۆر جار له‌به‌ر هۆی فه‌رامۆشکردنیان یان دژایه‌تیکردنیان
سنووردا ده‌بن، سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌موو هه‌وڵه گرنگه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی
ڕه‌سمی کوردیه. بائهز نمونه‌یه‌کت له‌سه‌ر ده‌زگا ڕه‌سمیه‌کانی کورد بۆ
بهێنمه‌وه، که‌ناڵی ته‌لفیزۆنی فه‌یحا، له شه‌وی یازده له‌سه‌ر دوازده‌ی
سێپته‌مبه‌ری 2006، له‌سه‌ر ئه‌نفال چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌کی تایبه‌ت
به‌ئه‌نفال کرد له‌سلێمانی ،کهدهزگایهکی ڕه‌سمی بوو ، جارێ باسی ئه‌وه ناکه‌م
ئه‌وانه‌ی کهقسهیان له‌سه‌ر دۆکۆمێنته‌کان ده‌کرد ، عه‌ره‌بیه‌که‌یان ته‌واو
نه‌بوو !، جگه‌له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و دۆکۆمێنتانه لهفهردهی و دۆڵابی شڕ دا بوون،
فه‌رده‌کان زۆر به فه‌رامۆشکراوی فڕێدرابوون و که‌ڵه‌که کرابوون، ئه‌و فه‌ردانه
هه‌مووی دۆکۆمێنتی گرنگی ده‌ست بهسهراگیراوی موخابه‌رات و ئه‌من و ده‌زگا
سه‌ربازی و ئه‌منیه‌کانی ڕژێم بوون!!. ئیدی له‌وانه‌یه مۆرانه و که‌ڕوو سبه‌ینێ
زۆربه‌یان بفه‌وتێنێت . ئه‌مه مشتێکه له‌خه‌روارێک.
نه‌بوونی ئه‌رشیفێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی دۆکۆمێنتاری ڕێگره له‌به‌ردمی هه‌موومان
که‌خه‌یاڵێکی دروستمان هه‌بێت بۆ ئه‌نفال ، نه‌بوونی دیکۆمێنتاریه‌کی ڕاست و
ڕه‌وانه که‌بگه‌ڕێنه‌وه بۆی ، ئه‌نفال ده‌کاته گێڕانه‌وه‌یه‌کی پڕ قوڕگێکی
گریاناوی و هیچی دیکه. ئیدی وورده‌کاری دیکه بوونی نیه و ئاگادارنین ، یاخود
بیستراوه و دیکۆمێنت نه‌کراوه ، به‌ڕای من پێویسته له‌هه‌موو پارێزگایه‌ک
بنکه‌یه‌کی ڕه‌سمی بۆ ئه‌رشیفکردنی ئه‌نفال دابنرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا
بخرێته به‌رده‌م هه‌موو توێژهرهو و ئه‌دیب و ڕۆژنامه‌نوسێک که‌بیه‌وێت له‌سه‌ر
ئه‌م بابه‌ته کاربکات .. بوونی مۆزه‌خانه‌یه‌کی گه‌وره که‌هه‌موو ئه‌م
دێکۆمێنتانه له‌خۆ بگرێت، بوونی قه‌برسانی ڕه‌مزی ئه‌نفال له‌هه‌موو شارێکی
کوردستاندا، کردنی ئه‌نفال به بابه‌تێکی مێژوویی و له قوتابخانه‌کاندا
بگوترێته‌وه ، سێنته‌رێکی مێژوویی و کولتوری و فیکری ته‌نها کاری کۆکردنه‌وه و
موتابه‌عه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بێت.. ئه‌مه و زۆری دیکه ده‌توانرێت پێشنیاربکرێت،
گه‌ر هاتوو بڕوامان بهوهههبێت که‌ئێمه خودێکی هۆشمه‌ندین له‌مێژوودا...
پرسیار: ئایا ئه‌ده‌بی کوردی به ته‌عریفه جیاوازه‌کانی ئێوه‌وه بۆ ئه‌ده‌ب چه‌ند
به‌رپرسیاره له‌به‌رده‌م بیرنه‌کردنه‌وه له ئه‌نفال؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: ئه‌مه پرسیارێکی جوانه ، پرسیارێکی گرنگه له‌ڕووی
بیرکردنه‌وه له کاره‌ساته مێژوویه‌کان و ئه‌ده‌ب . به‌ڵام بائێمه له‌چوارچێوه‌ی
ئه‌نفالدا بمێنینه‌وه، پرسیار بکه‌ین له‌مه‌ڕ نه‌بوونی ئه‌ده‌ب ، به‌تایبه‌ت من
وه‌ک ڕۆمانوسێک حه‌زده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه قسه بکه‌م، که‌خۆی له
چیرۆک و نۆڤلێت و شانۆ و ئه‌ده‌بی بیره‌وه‌ریدا دهبیـنێتهوه ، دیاره شانۆ و
سینه‌ماش به‌شێکی پابه‌ندن به‌هونه‌ری نوسراوی گێڕانه‌وه. پرسیاری ئه‌وه‌ی بۆچی
ئه‌ده‌ب ئه‌رکی ته‌واوی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌نفال به‌جێ نه‌هێناوه، پرسیارێکی
ته‌وه‌ره‌یه و ده‌کرێت گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام پێموایه
گرنگترین هۆکار به‌شێوه‌کی سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئێمه خاوه‌نی
ئه‌رشیفێکی ده‌وڵه‌مه‌ند نین له‌سه‌ر ئه‌نفال ، تاوه‌کو خه‌یاڵی داهێنان بتوانێت
کاری له‌سه‌ر بکات. ئه‌م خاڵه‌م له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی پێشووت باسکرد ، هه‌روه‌ها
هۆشمه‌ندی مێژووگه‌رایی هێشتا له‌نێو ئهدیبهکانماندا له‌بازنه‌یه‌کی ڕووکه‌شی
نه‌بێت زیاتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌کراوه ، چه‌ند تهوهرهیهکن خۆیان پایه‌ند
ده‌که‌ن بهدۆزێکی نه‌ته‌وه‌چێتی و هه‌ستی قوربانیه‌وه ، له‌پێناو گه‌وره‌کردنی
هه‌ستی قوربانی له‌نێو خه‌ڵکدا. چاوێکی خێرا به‌و هه‌موو ئه‌ده‌به کاڵ و کرچه
بخشێنه کهلهبۆنهکانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا ده‌گوترێن ، بزانه چه‌ندی
له‌خانه‌ی ئه‌ده‌بێکی باڵای خاوه‌ن به‌های ئه‌ده‌بین، ئه‌وسا ئه‌و ههژاریهت بۆ
ده‌رده‌که‌وێت که‌وێنه‌ی ئه‌نفال له‌وێنه‌یه‌ک بۆ لاواندنهو نه‌بێت هیچی
دیکه‌نیه. ئه‌مه هه‌موو له‌و (خود)وه سه‌ریهه‌ڵداوه که کاره‌ساته‌کانی
نه‌ته‌وه ته‌نها له‌ڕوویه‌کی تراژیدیه‌وه ده‌بینێت ، به‌بێئه‌وه‌ی ده‌رک به
به‌ها ئه‌ده‌بیه‌کانی بکات، به‌بێئه‌وه‌ی به‌های ئه‌ده‌بی خۆی پێبه‌خشێت، بۆ
ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م مه‌به‌سته‌م ڕوون بکه‌مه‌وه نمونه‌یه‌کی بچوکت بۆ دێنمه‌وه،
هه‌ر شاعیرێک یان ئهدیـبـێـک واهه‌ست ده‌کات گه‌ر له‌بۆنه‌ی ئه‌نفال و
هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌نوسێت ، ئه‌وا ناهه‌قی کردووه به‌رامبه‌ر ئه‌نفال!، ئیدی
به‌مجۆره ئه‌نفال له‌بۆنه‌کاندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و هه‌ر لهبۆنهکانیشدا وه‌ک
ئهدبێکی موناسه‌به تێپه‌ڕ ده‌بێت . ئه‌مه هه‌ستکردنه به‌لێپرسینه‌وه ، له
ڕۆحێکی دڵسۆزانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه ، ئه‌مه شتێکه گومانی لێناکه‌ین ، به‌ڵام
ڕۆحی ئهدیــبـێک نیه خه‌می ئه‌وه‌بێت له‌ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نه نهێنیه‌کانی
ڕووداوه‌کان ئیستاتیکا بدۆزێته‌وه، ئه‌و به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ڕه‌گه‌زه ووردانه
تێپه‌ڕ ده‌بێت و ده‌گیرسێته‌وه به لاواندنه‌وه ئه‌و ڕووداوانه‌ی که‌ڕۆژانه
ده‌یبیستین، ته‌جاوزێک نیه له‌و وێنانه‌ی ڕۆژانه له‌میدیاکانه‌وه ده‌یبینین و
ده‌یبیستین . ئه‌ده‌بی کوردی ، بێگومان من باس له‌و ئه‌ده‌به گشتیه ده‌که‌م
که‌له‌چوارچێوه‌ی ده‌زگای ڕه‌سمی و باودا بوونی هه‌یه، به‌دووی پێکهێنه‌ره
سه‌ره‌کیه‌کانی ڕووداوه‌کاندا ناگه‌ڕێت ، به‌ڵکو به کێشه ڕووکه‌شیه‌کانی
ئه‌نفاله‌وه ده‌وه‌ستێت، دیاره ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به به‌رده‌وام گوتار و
تێکسته‌کانی ماڵپه‌ڕ و تهلفیزۆنهکان و کۆڕی لاواندنه‌وه‌کانی پڕ کردووه، حزبی
کوردی پشتگیری ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به ڕووکه‌شیه ده‌کات، که‌نه‌ک خزمه‌ت به‌ئه‌نفال
ناکات به‌ڵکو بچوکی ده‌کاته‌وه بۆ لاواندنه‌وه‌ی سه‌رقه‌بران. دیاره ئه‌ده‌بێکی
جیدی هه‌یه که‌کاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌نفال ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌م ئه‌ده‌به‌ش گرفتێکی
گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدایه ، ئه‌ویش نه‌بوونی ئه‌رشیفێکی ده‌وڵه‌مه‌ند خه‌یاڵ
بتوانێت کاری خۆی له‌سه‌ر بکات، له‌وانه‌یه ئێستا یه‌کێک بڵێت ، ئه‌و ئه‌رشیفه بۆ
بێگانیهک پیویسته بۆ ئهدیـبـێکی کورد که‌خۆی له‌ڕووداوه‌کاندا ژیاوه ئه‌وه‌نده
پیویست نیه. به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌تاوه‌کو ئێمه ئه‌رشیفی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر
ڕابوردوو له‌بن ده‌ستدا نه‌بێت ، ناتوانین گرێپچنی چیرۆک و ڕۆمان و شانۆی له‌سه‌ر
بینا بکه‌ین، ناتوانین شانۆی چاکی لێ به‌رهه‌م بهێنین، باتۆزێکی دیکه ووردبمهوه
، بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ری ئه‌م دێڕانه زیاتر بخه‌مه به‌رده‌م وێنه‌یه‌کی ڕوون
نمونه‌یه‌کی بچوک ده‌هێنمه‌وه، گه‌ر بمانه‌وێت شانۆیه‌ک له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه بنوسین
، ده‌بێت ئێمه بزانین چ جۆره گازێکی کیمیاوی به‌کارهێنراوه و کاریگه‌ریه‌کانی
چیه، بۆنمونه هه‌ندێکیان بۆنی خۆشیان لێدێت ، بۆنی میوه‌جات، یان سیر ،
هه‌ندێکیان مرۆڤ ده‌خاته پێکه‌نین یان گریان ، هه‌ندێکیان خورویه‌کی سه‌یر له‌ژێر
پێستدا دروست دروست ده‌کات تاوه‌کو هه‌موو له‌ش ده‌سوتێنێت، هه‌ندێکیان مرۆ کوێر
ده‌کات. ئه‌مانه بۆ ده‌رهێنه‌ر و سینه‌مایی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت
کاراکته‌ره‌کانی خۆی بجوڵێنێ ، بۆ ڕۆمانوس گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خه‌یاڵی خۆی
له‌سه‌ر بینابکات، دیاره هیچ خه‌یاڵێک له‌هیچه‌وه نایه‌ت، به‌هه‌مان شێوه‌ش
هه‌موو ڕه‌گه‌زه پێکهێنه‌ره‌کانی تێکستێکی ئه‌ده‌بی و شیعری ته‌واو نابێت ،
هه‌تاوه‌کو مانایه‌کی ئه‌ده‌بی تایبه‌ت به‌خۆی به‌رهه‌م نه‌هێنێت، به‌رهه‌مهێنانی
مانا له‌ئه‌ده‌بدا جیاوازه وه‌ک پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مانا له‌تێکستی دیکه‌دا،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌یارمه‌تی به‌هه‌رمهێنانی مانای ده‌دات ، بوونی زانیاری ته‌واوه
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی ده‌بێته پڕۆژه‌ی نوسینمان، قه‌سیده له‌سه‌ر ئه‌نفال و
ئه‌ده‌بی ئه‌نفال و ڕۆمان و سینه‌ما و چیرۆکی ئه‌نفال ، پێویستی به خه‌یاڵێکی
داهێنه‌رانه‌یه کهزاخاودراو بێت به زانیاری و دۆکۆمێنت و هه‌موو گێڕانه‌وه‌کانی
ئه‌م تراژیدیایه. له‌هه‌مان کاتیش‌دا پێویستی بهخودێکی مێژووگه‌رایی هوشیاره که
ڕوانینێکی تیژبڕی جوداوازی هه‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نه شاراوه‌کانی تراژیدیای ئه‌نفال،
به‌و سیفه‌ته‌ی ، من پێموایه ده‌بێت هه‌مووان ئاوه‌ها له ئه‌نفال بڕوانین، که
(کاره‌ساتێکی تاقانه‌یه) له جیهاندا، ئه‌م فاکته‌رانه به‌گشتی هه‌ژاندنی خه‌یاڵی
داهێنه‌رانه‌یه ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر ئه‌نفال قوڵتر و
ههمهلایهنگیر ده‌کات.
ئێمه نابێت بیرمان بچێت که‌ئه‌وه نه‌وه‌ی ئێمه‌ی هه‌شتاکانه که‌له جه‌نگی ئێراق
و ئێران و شۆڕش و نوشستیهکانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ژیاوین و به‌شێکی زۆری یاده‌وه‌ری
ئێمه پڕێتی له‌وێنه‌کانی ئه‌و زه‌مه‌نه، به‌ڵام بیرت نه‌چێت ئه‌وانه‌ی
له‌ناوه‌ڕاست و کۆتایی هه‌شتاکان له‌دایک بوون و ئێستا وه‌ک نه‌وه‌ی نوێ کار
لهمهسهلهکولتوریهکان ده‌که‌ن و تێکستی ئه‌ده‌بی به‌رهه‌مدێنن، ئه‌و نه‌وه‌یه
ئه‌زمونێکی دیکه‌ی ژیانی هه‌یه و ئه‌نفال لای ئه‌وان له‌گێڕانه‌وه و بیستندا خۆی
به‌رجه‌سته ده‌کات ، ئیدی ئه‌و نه‌وه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌بیرکردنی
به‌شێکی گرنگی ڕابوردووی خۆیه‌تی. له‌وانه‌یه ئێمه بتوانین چه‌نده‌ها وێنه و
تێکست به‌رهه‌مبهێنین ، چونکه ئه‌زمونی ئه‌نفال له‌و ماوه زه‌مه‌نیه‌دا ئه‌زمونی
سه‌رجه‌م میلله‌تی کوردبووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه زاخاودراوین به‌هه‌ست و خورپه
و خه‌ون و کابوسه‌کانی ئه‌و زه‌مه‌نه و به‌که‌مێک قوڵبوونه‌وه لهیادهوهریمان
ده‌توانین زۆر له‌سه‌ر ئه‌نفال بنوسین..به‌ڵام نه‌وه‌ی نوێ پێویستی به‌ته‌واوی
ڕاستیه‌کان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت جارێکی دیکه مانای تازه له‌چوارچێوه‌ی
ئه‌ده‌بدا به‌رهه‌مبهێنێت.
له‌م دهستپێکانهوه ئه‌ده‌ب لێپسراوێتی خۆی به‌رامبه‌ر ڕابوردوو پێکده‌هێنێت،
له‌په‌یوه‌ندی به‌دۆزی هه‌قیقه‌ته‌وه، له‌په‌یوه‌ندی به‌پرسی کراوه‌ی مۆڕاڵ.
له‌په‌یوه‌ندی به کێشهبهندیهکانی مرۆیی کورده‌وه، له‌په‌یوه‌ندی به ڕۆحی
کوردی له‌نێو مێژوودا ، له‌په‌یوه‌ندی نێوان گوتراو نه‌گوتراو ، بینراو و نه‌بینراو
، هه‌موو لایه‌نێکی چاکه و دیوێکی خراپه، له‌په‌یوه‌ندی بهبرینداریهکانی مرۆڤی
کورده‌وه، لهپهیوهندیداری به جوانیه‌کانی دنیای کوردی له‌نێو هه‌موو
ناشرینیه‌کی کاره‌ساتدا، له‌په‌یوه‌ندی ئه‌شق بهکارهساتهوه، له‌په‌یوه‌ندی
سروشت به ئه‌نفاله‌وه، له‌په‌یوه‌ندی ئاژه‌ڵه هاوده‌مه‌کانی ئه‌نفال کراوه‌کان
له‌دوای ونبوونی ئه‌نفالکراوه‌کان .. ئه‌مانه و زۆر دووری ئیستاتیکی دیکه کاتێک
خۆی فۆرموله ده‌کات که‌له‌به‌رده‌م ئیرادهیهکدا بین بۆ تێگه‌یشتن له
ڕابوردوومان، کاتێک ئه‌م لێپسراوێتیه داهێنه‌ر ده‌بێت له‌ئه‌ده‌بدا که‌خۆی
له‌به‌رده‌م ئه‌رشیفێکی گه‌وره ببینێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خه‌یاڵی
داهێنه‌رانه‌ی کار له‌سه‌ر ئه‌و سرپه و خورپه و ووردهبیر و ڕووداو که‌سانه بکات
که‌مێژوو له‌بیری کردوون ، هه‌ستکردن بهلێپسراوێتی یه‌رامبه‌ر ئه‌نفال ،
به‌رامبه‌ر چه‌نده‌ها کێشه‌به‌ندی ئاوه‌ها ده‌بێته‌وه ، که‌ته‌نها هه‌ستکردن
بهلێپسراوێتی به‌س نابێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بێکی باڵای شیعری و گێڕانه‌وه‌یی
له‌دووتوێی خۆیدا حه‌شاربدات، ئه‌ز له‌و بڕوایه‌دام گه‌ر شکاندنی تینوێتی هه‌ستکردن
بهلێپسراوێتی به‌و ئه‌ده‌به کاڵ وکرچهی ئه‌مڕۆ بشکرێنرێت، ئه‌وا باشتره ئه‌و
هه‌سته بوونی نه‌بێت .. هه‌ستکردن بهلێپسراوێتی مانای به‌رهه‌مهێنانی
قه‌سیده‌یه‌که له‌گێڕانه‌وه‌یه‌کی ساده‌ی ئه‌نفالکراوێک ، سینه‌مایه‌که
لهتهنیاکهوتنی هه‌موو ئه‌و ئاژه‌ڵ و دره‌ختانه‌ی بێ خاوه‌ن مانه‌وه ..ئه‌مانه‌و
زۆر وورده‌کاری دیکه ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌کیه‌کانی دواندنی ئه‌ده‌بن بۆ دنیا.. پێش
ئه‌وه‌ی باس له‌هه‌ستکردن بهلێپسراوێتی بکه‌ین که‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا بۆنی
دیاریکردنی ئه‌رکێکی دیاریکراوه بۆ ئه‌ده‌ب، با باس له‌وه بکه‌ین که‌چۆن ئه‌نفال
له‌ڕێگه‌ی ئه‌رشیفکردنه‌وه بکه‌ین به ئیلهامبه‌خشی هونهرهجواهکان.
پرسیار: ئایا ئاستی ئه‌و ترسه شاراوه‌یه‌ی لای ئینسانی کورد هه‌یه به‌رامبه‌ر
کوردبوونی خۆی، ترسێکه خاوه‌نی هێزیکی ڕۆشنبیری وایه که بتوانێت له بری تۆڵه
خۆی بکات به هێزێک که هه‌ڵگری لێبوردن بێت. ئایا ئه‌م هێزه چه‌ند ده‌سته‌ڵاتی
کوردی لیی به‌رپرسیاره‌و و چه‌ندیش کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و ڕۆشنبیره‌کانی به‌رپرسیارن
له پیشاندانی؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین : پرسیاره‌که‌ت هه‌مه‌لایه‌ن و ئاڵۆز کردووه، به‌ڵام
ده‌توانێن شیبکه‌ینه‌وه بۆ سه‌ر ڕه‌گه‌زه وورده‌کانی بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌موو
ئه‌م پێکهاته ئاڵۆزانه‌ی وه‌کو (کوردبوون و ترس له‌کوردبوون) و (هێزێکی ڕۆشنبیری)
و (ترسێک خاوه‌نی هێزێکی ڕۆشنبیری ) و له‌دوایدا باس له‌هاوکێشه‌ی تۆڵه و لێبوردن
ده‌که‌یت!. هه‌رچه‌نده پرسیاره‌که‌ت زۆر ڕوون و ئاشکرا نه‌کردووه ، به‌ڵام
ده‌توانین له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌یدا هه‌ندێک بیروڕای له‌سه‌ر بگۆڕینه‌وه.
باس له‌ترسی مرۆی کورد ده‌کرێت به‌رامبه‌ر کوردبوونی خۆی ، من به‌جیاوازی ئه‌م
ڕایه ، پێموایه مرۆڤی کورد ئه‌وه‌نده‌ی به کوردبوونی خۆیه‌وه به‌نده و
سه‌رقاڵه وه‌ک پێناسه‌یه‌ک بۆ خۆی ، ئه‌وه‌نده به وورده‌کاریه‌کانی
کوردبوونه‌وه سه‌رقاڵ نیه، نه‌ک لێی بترسێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، کوردایه‌تی
له‌ڕۆحێکی کوردیه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه بۆ سه‌لماندنی کوردبوونی خۆمان، کوردبوون ئه‌و
پێناسه‌یه که‌له‌ڕێگه‌ی کوردایه‌تیه‌وه پێی ده‌گه‌ین، هه‌ر ئاوه‌هاش مرۆڤی کورد
گه‌شتی خۆی له‌گه‌ڵ کوردبووندا ده‌ستپێکردووه، پێشمه‌رگایه‌تی ترۆپکی کوردایه‌تی
بووه، کوردبوونیش به پێودانگه‌کانی خزمه‌تکردنی کوردایه‌تی خۆی
به‌رجه‌سته‌کردووه، ئه‌مه په‌یوه‌ندیه‌کی دیاری نێوان کوردبوون و مرۆڤی کورده،
ترس له‌کوردبوون دیارده نیه ، به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی مه‌جازێکی دووره له
ڕاستیه‌کانی سه‌ر زه‌وی. ئه‌وه‌ی کێشه‌ی ئێمه‌یه لهکوردبووندا ترس نیه ، به‌ڵکو
ئه‌و پرسیاره‌یه کهکوردبوون به‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌ی ژیاندا دابه‌ش ده‌بێت! ،
ئه‌وه کێشه‌ی ئێمه‌یه که‌نازانین کوردبوون چه‌نده مانای هه‌یه، هه‌ندێک خه‌ڵکان
وامه‌زنده ده‌که‌ن بوونیان له‌نێو پارتێکی سیاسی کوردی‌دا مانای کوردبوونی خۆیان
ده‌سه‌لمێنێ ، بۆنمونه له‌م ئه‌وروپایه‌دا به‌شێکی زۆری کورد خۆیان
بهحزبهکانهوه هه‌ڵواسیوه، به‌مه‌رجێک ئه‌وانه وه‌کو لایه‌نی ماتریاڵی
پێویستیان به‌حزب نیه، به‌ڵام کێشه‌ی ئه‌وانه له‌وه‌دایه کهمهزندهی
ئه‌وه‌نده ده‌که‌ن کهکوردبوون مانای داگیرکردنی خانه‌یه‌کی پێناسه‌یه
له‌چوارچێوه‌ی حزبێکی کوردی‌دا. ئیدی موزیک و شانۆ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ میلله‌تانی
دیکه له‌ڕێگه‌ی ئه‌ده‌ب و میهرهجانات و زۆر چالاکی دیکه، گرنگیه‌کی ئه‌و تۆی پێ
نادرێت. ته‌نانه‌ت زۆر جار له‌خۆپیشاندانه‌کاندا بینیومه که‌به‌کوردی دروشمیان
به‌رزکردۆته‌وه و به‌کوردیش هوتافیان کێشاوه ، به‌مه‌رجێک ئه‌و دروشمانه وه‌ک
ئه‌وه وه‌هایه کۆمه‌ڵێک یابانی و چینی له‌به‌رده‌رکی سه‌رادا دروشم
به‌رزبکه‌نه‌وه و به‌زمانی زکماکی خۆیان هوتاف بکێشن، که‌چی سه‌یر له‌وه‌دایه
مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن که‌کارێکی باشیان بۆ کورد و کوردایه‌تی کردووه!!.
هه‌ندێک وامه‌زنده ده‌که‌ن که گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌ریت و خووه‌کانی زه‌مه‌نی دێرین
و کۆنینه ، مانای پاراستنی پێناسه‌ی کوردبوونێتی، هه‌ندێکی دیکه وامه‌زنده
ده‌که‌ن ژیان لهڕابوردووی پڕ شکۆی شۆڕشدا و ژیان له‌نێو حه‌ماسێکی کوێرانه بۆ
ڕابوردوو ، دڵسۆزی و کوردبوونه. ئیدی لای زۆرمان گیرخواردن لهڕابوردووی خێڵ و
نه‌ریته‌کانی ، گیرخواردنه له ڕابوردووی پڕ شکۆ و دووباره‌کردنه‌وه‌ی له‌ژیانی
ئێستادا ، یاخودمانای کوردبوون ده‌گه‌یه‌نێ ، ئه‌مانه و زۆری دیکه کێشه‌ی مرۆیی
کورده له‌گه‌ڵ کوردبوونیدا، که‌نازانێت چۆن کورد بێت و کوردبوون مانای چیه!.
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره جه‌وهه‌ریه کهلهپهیوهندی نێوان کوردبوون و کوردا خۆی
درێژده‌کاته‌وه.
هێزی ڕۆشنبیری و کوردبوون ، دیاره ئه‌مه دیسانه‌وه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ
پرسیاری نێوان ڕۆشنبیران و ڕۆڵیان له‌کۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پرسیاری
دۆزی ڕۆشنبیری له‌نێو کایهجیاوازهکانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، بۆنمونه
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕۆشنبیری له‌نێو گوتاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ،له‌نێو پێکهاته‌ی
سایکۆلۆژی خه‌ڵکاندا. میلله‌تانی ئه‌وروپی به‌جیاوازی ئاستیانه‌وه ، به‌پێی
پێویستیان شاره‌زای کولت و ته‌وه‌ره گشتیه‌کانی ژیانی ڕۆشنبیری خۆیانن،
هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر و ڕۆمانوسهکانیان ده‌ناسن،شتێک موتابه‌عه ده‌که‌ن گه‌ر
هاتوو بهقوڵیش تێکست و زانیاریان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت.
ئێمه میله‌تێکین به‌داخه‌وه له‌په‌راوێزی ڕۆشنبیریدا ده‌ژین ، نه‌ک له‌نێو
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا کولتور ژیانی ڕۆحی هه‌ڵسوڕێنێت، ئه‌مه ئیشکالیه‌تی هه‌موو
نوسه‌رێکی جیدیه که‌له‌م نێوه‌نده خێڵگهرایدا بنوسێت، چاوێک بخشێنه به‌و
ماڵپه‌ڕانه‌ی هه‌مانه، چه‌نده تێکستی ماقوڵی تێدادهبینیتهوه؟!، ته‌نانه‌ت
ڕۆژنامه‌نوسه‌کان له‌گرفتی ئاوه‌هادا ده‌ژین، زۆرجار چاوپێکه‌تن له‌گه‌ڵ نوسه‌رێکدا
سازده‌ده‌ن، به‌بێئه‌وه‌ی یه‌ک تێکستی ئه‌ویان خوێندبێته‌وه!، به‌تایبه‌ت له‌م
چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا هه‌موو یه‌کێک وه‌ک ڕۆژنامه‌نوس و شاعیر و نوسه‌ر خۆی پێشکه‌ش
ده‌کات. ئێمه له‌نێو (ڕۆشنبیریه‌کی ساخته) دا ده‌ژین، ئێمه له‌نێو (ڕۆشنبیریه‌کی
ڕوکه‌ش ) دا ده‌ژین، دیاره ئه‌مه هۆکاری خۆی هه‌یه، یه‌کێک له‌وانه زاڵبوونی
(کولتوری خێڵه ) به‌سه‌ر گوتاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی‌دا، ئێمه تائه‌وه‌نده
ڕۆشنبیرین کهناچینه شوێنایهکی لێپسراوێتی سیاسی و ئیداریه‌وه ، له‌وێوه
له‌پێناو موجامه‌له‌ی خێڵه‌کیه‌کان خوداحافیزی لهئهکتی ڕۆشنبیری
ده‌کرێت،ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا خۆیان جێگیر کردووه، تائه‌وه‌نده
کولتوریان لامه‌به‌ست بووه تاوه‌کو گه‌یشتونه پله‌یه‌کی تایبه‌تی لێپسراوێتی.
سیاسه‌ت له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا تاوه‌کو ئێستا به‌ده‌ست سیاسی خێڵهکیهوهیه،
کهمهزندهی ئه‌وه ده‌کات خێڵه‌کایه‌تی و گوندایه‌تی مانای کوردڕه‌سه‌نی و
کوردایه‌تی ده‌گرێته‌وه، لێره‌وه هه‌موو نوسینێک ڕێگه‌ی پێده‌درێت بڵاوبکرێته‌وه
به‌ڵام کاریگه‌ری نیه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی!!، ئه‌مه گه‌وره‌ترین
ئیشکالیه‌ته، چونکه سیاسه‌ت لهمقهڕهکانهوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، مقهڕهکانیش
له‌ڕووی پێکهاته‌ی سایکۆلۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له‌کۆمه‌ڵێک ته‌کیه‌ی گه‌وره
ده‌چن و له‌وێوه ده‌سه‌ڵات بڕیار ده‌دا. ڕۆشنبیران ده‌چنه به‌ر قاپی دیوه‌خانان ،
وه‌کو ئه‌فه‌ندیه‌کی سهڕووت ته‌ماشا ده‌کرێن، له‌نه‌ستی سیاسی کوردی‌دا ڕقێکی
خێڵه‌کی هه‌یه بۆ هه‌موو گوتارێکی ڕۆشنبیری ، زۆرانبازی ئه‌فه‌ندی و ده‌ره‌به‌گ
له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا، له‌فۆرمێکی دیکه‌دا به‌رده‌وامه.
ئه‌فه‌ندی کولتێکی ڕۆشنبیری زه‌مه‌نی خۆیان بوون، خێڵه‌کیه‌کان ڕێزیان لێده‌گرتن ،
به‌ڵام هه‌میشه به‌چاوی گومانه‌وه ته‌ماشایان ده‌کردن، به‌دگومانی هه‌بوو
له‌به‌رامبه‌ر مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری ئه‌و زه‌مه‌نه، هه‌میشه هه‌وڵدراوه
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فه‌ندی که‌مبکرێته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی زۆربه‌یان کڕدراون و پشی
پشیان بۆکردوون بۆ ئه‌وه‌ی بێنه به‌رده‌م دیوه‌خانه‌کان. هه‌مان وێنه ئه‌مڕۆ
له‌په‌یوه‌ندی نێوان حزبی کوردی و ڕۆشنبیران و نوسه‌راندا خۆی ده‌بینێته‌وه،
له‌ڕووی ده‌رکه‌وتن و فۆرمدا جواداوز له ڕابوردووی گوندایه‌تی خۆی ده‌رده‌که‌وێت،
به‌ڵام له‌جه‌وهه‌ردا دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان زۆرانبازیه. گه‌ر هێزێکی ڕۆشنبیری
له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌و شێوه‌ی به‌ڕێزت لهپرسیارهکهت باست لێوه‌کردووه بوونی
هه‌بێت ، ئه‌وا ئێمه نه‌مانده‌هێشت ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئاوه‌ها به‌ئاسانی یاری
به‌چاره‌نوس و سامان و مێژوومان بکات !!.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ده‌توانین به‌ڕێژه‌یی یه‌وه بڵێین: ئه‌م هێزه ڕۆشنبیریه
لهدورستبووندایه، خۆشبه‌ختانه ده‌بینین کهخهڵکان به‌پێچه‌وانه‌ی جارانه‌وه
هه‌ست به‌قورسایی گوتاری ڕۆشنبیر ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌م دۆزی ڕۆشنبیریه هێشتا
لهپێگهیشتنایه و کاری خۆی کردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌بۆته گوتاری سیاسی
له‌مامه‌ڵه‌ی سیاسی‌دا . با نمونه‌یه‌ک بهێنمه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌م ،
کهڕۆشنبیری نه‌بۆته گوتاری سیاسی له‌مامه‌ڵه‌ی سیاسی‌دا: له‌هه‌موو دنیادا ،
سیاسه‌ت هه‌رچیه‌ک بێت ، کۆنزه‌ڤاتیڤ بێت یاوه‌کو مۆدێرن ، یان لێبراڵ ..هتد،
خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌کی خۆیه‌تی ، خاوه‌نی ئه‌ده‌بیاتی خۆیه‌تی ، خاوه‌نی جێگیره
سیاسی و پڕنسیبه‌کانی خۆیه‌تی ، هێڵی گشتی خۆی هه‌یه له‌شێوازی بیرکردنه‌وه و
ته‌نانه‌ت شێوازی ژیانی خۆیان هه‌یه ، بۆنمونه سۆسیال کریستهکانی ئه‌ڵمانیا زۆری
گرنگی ده‌ده‌ن به‌خێزان و هانی خێزانداری ده‌ده‌ن، یاخود گرنگی ده‌ده‌ن بهکلاسیک
له‌ڕووی مۆزه‌خانه و پێشانگا و موزیکه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه سه‌وزه‌کان
گرنگی به ژینگه و باری کۆمه‌ڵایه‌تی مۆدێرن ده‌ده‌ن و زیاتر کراوه‌ترن له‌سه‌ر
هه‌مه‌جۆری کولتور له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی . ئه‌مه مانای بونی جیهانبینیه،
مانای هه‌ستکردنه به‌قورسایی وشه و ده‌سته‌واژه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵکان،
مانای مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئیدیایهکان و گرنگیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و ژیانی ڕۆحی
و سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌و پارته سیاسیانه‌وه خاڵێکی سێنتراڵی و ستراتیژی
کارکردنیانه. کاتێک ئه‌مه جیاوازیه ده‌بینین له‌نێوان سیاسه‌تمه‌دارێک و ئه‌وی
دیکه‌دا، کاتێک قسه‌کردن و کرده‌بوون ده‌بێت به‌یه‌ک، کاتێک وشه قورسایی ده‌بێت،
ئه‌وسا ده‌توانین بڵێین که‌هێزێکی ڕۆشنبیری هه‌یه چۆته هه‌موو کون
وکهلهبهرهکانی کۆمه‌ڵگه‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌مه شتێکه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا
هه‌ستی پێناکه‌ین، وشه له‌گوتاری ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کیدا قورسایی و هه‌یبه‌تی نیه،
به‌ڵکو وه‌کو هه‌موو خێڵکیهک، وشه‌یان بۆ شاعیری ژێر ده‌وار به‌جێهێشتووه و خۆیان
خه‌ریکی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و سامان کۆکردنه‌وه‌ن.
له‌دادگایکردنی سه‌دام و پیاوه‌کانی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالدا، دادوه‌ر
عه‌بدوڵا عامری به‌ئاشکرا به‌سه‌دام ده‌ڵێت تۆ دیکتاتۆر نیت !!، به‌ڵکو
چوارده‌وره‌که‌ت دیکتاتۆره . دیاره ئه‌م ڕایه له‌توێژینه‌وه له‌سه‌ر
په‌یدابوونی دیکتاتۆره‌کان ده‌شێت بچێته خانه‌ی گفتوگۆوه، به‌ڵام له‌دادگا و
به‌ئاماده‌بوونی تاوانبار و دیکتاتۆر گووتنی کاره‌ساته !!، ئه‌مه وه‌کو ئه‌وه
وه‌هایه بهپیاوکوژ بڵێت تۆ پیاوکوژنیت، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌سه‌رۆکی حکومه‌ت
و سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت و هه‌موو سه‌رۆکه‌کان به‌سه‌دام ده‌ڵێن دیکتاتۆر!!. کاتێک
ئه‌قڵی عه‌ره‌بی وه‌ڵامی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی عامری ناداته‌وه ، ئه‌وه له‌دید و
جیهانبینی پان عهبیزم و ئیسلامه‌وی خۆیه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، بێده‌نگی سیاسیه‌کانی
ئه‌وان بنه‌مای خۆی هه‌یه. به‌ڵام کاتێک کورد به‌و هه‌موو سه‌رۆک و
سه‌رکرده‌یه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و ده‌سته‌واژه نادنه‌وه که ئینکاری له‌بوونی
دیکتاتۆریه‌ت ده‌کات، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی گاڵته‌ی
به‌ده‌سته‌واژه و وشه‌کان دێت ، مادامه‌کی زه‌ره‌دی ماتریاڵی ڕاسته‌وخۆی
لێ‌نادرێت!. پشته وێنه‌ی خێڵه‌کی له‌بیرکردنه‌وه‌ی سیاسی کوردی‌دا ، گرنگی به‌و
مه‌سه‌له گرنگانه نادات، مادامه‌کی سوپای نایه‌ته سه‌ر و بودجه‌ی
لێنابڕێت!!.سه‌یر له‌وه‌شدایه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ئاشکرا
ڕه‌خنه له‌دادوه‌ری ئه‌نفال (عامری ) بگرێت،( بێگومان جگهلهههڵوێستی ڕێکخراوی
چاک )، ئه‌وا جارێکی دیکه له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌عه‌ره‌به‌کان به‌تایبه‌ت به‌ئاشکرا
داوای لابردنی ده‌که‌ن و ئه‌وان توانیان په‌راوێزی بکه‌ن !! ، ئه‌ی که‌واته ئه‌م
هه‌موو سه‌رکرده کورد و سیاسه‌تمه‌داره له‌کوێ بوون؟!، گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌له گرنگانه ته‌سریح نه‌ده‌ن ، ئه‌ی که‌ی قسه‌ده‌که‌ن!! . ئه‌قڵی سیاسی
خێڵه‌کی ئه‌قڵیه‌تێکه ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆدا ده‌کات،
بونه‌وه‌رێکه خاوه‌نی دیدێک نیه بۆ داهاتوو ، سه‌یرکه وا زیاتر لهپازدهساڵ
به‌سه‌ر ئه‌زمونی حوکمی کوردی‌دا تێپه‌ڕ بوو، هیچ پلانێکی پاشه‌ڕۆژمان نه‌بینی که
له‌ماوه زه‌مه‌نیه‌دا جێبه‌جێکرابێت، بۆنمونه کاره‌با دابین کردن له‌و
زه‌مه‌نه‌وه کێشه‌یه که‌سنوری کوردستان زیاتر له 40 ملێۆن دۆلاری په‌یدا ده‌کرد،
له‌پێش سیازده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌روه ئه‌و کێشه‌یه بوونی هه‌یه، ئه‌م ئه‌قڵه ته‌نها
سه‌رقاڵی جهنگهبچوکهکانی ناوخۆ و کێشه‌ی بچوکه ، حکومه‌ت دیوه‌خانێکی
گه‌وره‌یه ته‌رازووی هێزه‌کانی خێڵی هاوسه‌نگ ده‌کاته‌وه.. ئه‌مه‌یه غیابی
گوتاری ڕۆشنبیری له نێو هه‌موو کایه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌مه‌یه لاوازی گوتاری
ڕۆشنبیر له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا.
لێره‌وه له‌م غیابی هێزی ڕۆشنبیریه ده‌بێت بپرسین (لێبوردن و تۆڵه ) له‌کامه
پێوانه‌وه سه‌رچاوه‌ی خۆی هه‌ڵده‌گرێت، کوا ئه‌و هێزه‌ی مانای لێبوردن ده‌زانێت
چیه !! ، به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی له تۆڵه‌ی شهڕهبچوکانی خۆیدا ده‌ژی ، لێبوردن
چه‌مکێکه ته‌نها بهلێبوردنی ئه‌وی به‌رامبه‌ر کۆتایی نایه‌ت ، به‌ڵکو
بهشیتهڵکردنهوهی ڕابوردوو و هاوسه‌نگبوونه‌وه‌ی هێزی ئێستا به‌ئازاره‌کانی
ڕابوردوو خۆی ته‌واو ده‌کات، به‌مانای ناکرێت ئێمه لێبوردنمان له‌کاتێکدا هه‌بێت
که‌لاواز بین!،ده‌بێت ئێمه جوداوازی بکه‌ین له‌نێوان گوناههکار و تاوانباردا،
جیاوازی ئه‌م دووبونهوهره دووری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی خۆی هه‌یه.
کاتێک ئێمه گوناههکار له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌کانی دانه‌نێن و پێی نه‌ڵێین که
ووردهکارهیهکانی گوناهه‌کانت به‌م شێوه‌یه بووه، هیچ سنورێک نامێنێت له‌نێوان
گوناهه و پاکبوونه‌وه‌دا. ده‌بێت گوناههکار له‌به‌رامبه‌ر گوناهه‌کانیدا دان بنێت
بهگوناههکانیدا، ئامادهکاربێت بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ژیانێکی نوێ به‌پێی ئه‌و
مه‌رجانه‌ی که‌ژیانی نوێ پێویستی پێیه‌تی. به‌م شێوه‌یه لێبوردن پڕۆسه‌ی کارکردنه
له‌سه‌ر ڕابوردوو به‌هه‌موو ماناکانیه‌وه، دادگایکردنێکی ئه‌خلاقیانه‌ی ڕابوردووه
به‌هه‌موو وورده‌کاریه‌کانیه‌وه، پۆڵینکردن و دیاریکردنی سنوره‌کانی گوناهه و
تاوانه، به‌ڵام لێبوردن به‌رامبه‌ر تاوان خۆی له‌خۆیدا دووباره تاوانکردنه،
ئازادکردنی پیاوکوژان مانای کوژرانی مرۆڤی بێتاوانی دیکه‌یه. لێبوردن ده‌بێت
خاوه‌ن کۆنسێـپـتێکی تایبه‌ت بێت ، خاوه‌نی جیهانبینیه‌کی ئه‌خلاقی و پڕنسیبی
مۆڕاڵی خۆی بێت، ئه‌مه لێبوردن نیه کاتێک تۆ سه‌ده‌ها جاش گه‌ردن ئازاد ده‌که‌ی ،
به‌مه‌رجێک ئه‌وانه ده‌ستیان سووربووه به‌خوێنی ئازیزه‌کانمان،ئه‌مڕۆ
له‌به‌رده‌می خاوه‌ن قوربانیانی و قوربانیه‌کاندا باڵهفشێـیانه. من ئه‌مه‌وێت
تاوه‌کو ئێستا له‌و لێبوردنه سه‌یره تێبگه‌م که سیاسی کورد له‌ڕاپه‌ڕیندا بۆ
جاشه‌کان ده‌ریکرد، باشه گه‌ر کارێکی ستراتیژی بووایه ئه‌وه تێگه‌یشتنمان هه‌یه
بۆی ، به‌ڵام جێکردنه‌وه‌یان له شوێنه هه‌ستیاره‌کانی ده‌سه‌ڵات ولهخۆگرتنیان
مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت !!، ئه‌مه تێگه‌یشتنێکی ترسناکه به‌رامبه‌ر چه‌مکی
لێبوردن. ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه به تۆڵه سه‌ندنه‌وه و له‌سێداره‌دان
کێشه‌کانی ڕابوردوو گۆڕه‌وشار ده‌بێت، نه‌خێر ، ئه‌مه‌ش چه‌مکێکی پێچه‌وانه‌ی
لێبوردنه کهلهئێراقدا به‌تایبه‌ت ڕه‌گی مێژوویی خۆی هه‌یه، کهعهبدولکهریم
قاسم هاته سه‌رحوکم مه‌لیک فه‌یسه‌ڵی کوشت، به‌عسیه‌کان و قهومیهعهرهبهکان
له‌گه‌ڵ هاتنیان بۆ سه‌ر حوکم که‌وتنه قه‌ڵاچۆکردنی شیوعیه‌کان و عه‌بدولکه‌ریم
قاسمیان گوله بارانکرد، عه‌بدولسه‌لام عارف فڕۆکه‌که‌ی ته‌قیه‌وه،
عه‌بدولڕه‌حمانی برای تاکه سه‌رۆکی عارفه که‌به ساغی وبه‌پێی خۆی وڵاتی
به‌جێهێشت، ئه‌ویش هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌بوو ، پیاوێکی ئه‌وه‌نده خومار و مه‌ست بوو
،ئاگای له‌چوارده‌وری نه‌بوو، له 1968 وه تاوه‌کو ڕووخانی سه‌دام ، ئێمه
له‌مێژووی تۆڵه و تۆڵهکاریدا ده‌ژین، دیاره هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌ژێر سێبه‌ری
سیاسی خێڵهکیهدا بژی ، چ تکریتی بن ، یان وه‌کو خێڵی کوردی بێت، یاوه‌کو ئه‌و
سیاسه‌ته بێت که خێڵهکیهت به‌رجه‌سته‌ده‌کات، هه‌چ کامێک بێت له‌م فۆرمانه،
ئه‌وا تۆڵه سه‌ندنه‌وه تاکه میتۆده له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارانه سیاسیه‌کانیان.
ئه‌وه‌ی لهکولتوری خێڵ په‌یڕه‌و ده‌کرێت زمانی ئه‌قڵانیه‌ت و گفتوگۆ نیه ، به‌ڵکو
زمانی هه‌ڕه‌شه و ملکهچـکردنی ئه‌وی به‌رامبه‌ر و له‌دواجاریشدا تۆڵه
سه‌ندنه‌وه‌یه. کاتێک سه‌رۆک خێڵ لهتاوانبارێک ده‌بورێت ، ئیدی نه‌پرس ده‌کرێت
به‌خه‌ڵک و نه‌که‌سیش بۆی هه‌یه بڵێت بۆچی لێبوردن، ئه‌ی کوا هاوسه‌نگی نێوان
چاکه‌و خراپه، ئه‌ی کوا مۆڕاڵێک له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا که ڕه‌ش له‌سپی
جیابکاته‌وه، ئێمه به‌چ یاسایه‌که‌وه به‌ندین، به‌یاساکانی ئاین!!، گوناهباران
ده‌خاته جه‌هه‌نه‌مه‌وه پاشان له‌وانه‌یه خوداوه‌ند بیانبه‌خشێت، پابه‌ندین
به‌یاسایه‌کی هیومانی !!، له‌هه‌موو دنیاکدا هیومانیهت بۆ تاوانباران به‌هاندانی
تاوانکاری له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت ، ئیدی نازانم ئه‌م لێبوردنه له‌جاشه‌کان و ئه‌م
به‌رگریکردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌جاشه‌کان ، به‌وه‌ی ئه‌وان به‌شداری ئه‌نفالیان
نه‌کردووه، له‌کامه چه‌مکی لێبوردنه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه؟!.
له‌نێوان کولتوری تۆڵه و کولتوری لێبوردندا ووردهکارهیهکی زۆر هه‌یه
که‌پێویستی به‌پێداچوونه‌وه‌ی فیکری و سیاسی ومێژوویی هه‌یه، دیاره گومان
له‌وه‌دا نیه که‌کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی تۆڵه سه‌ندنه‌وه به‌به‌شێک
له‌عه‌داله‌ت و ئازایه‌تی تێده‌گه‌ن، کولتوری لێبوردن له‌م کۆمه‌ڵگه
چهپێندراوانهدا کولتورێکی نامۆیه، کولتورێکه نه‌چۆته گوتاری سیاسیه‌وه،
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵگه‌ش لهسوستێمی پهروهردیدا ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای
توندوتیژی جه‌سته‌یی و مه‌عنه‌وی خۆی بیناکردووه، ئه‌وه‌نده لێبوردنی به‌لاوه
مه‌به‌ست نیه. تێگه‌یشتن له لێبوردن مانای تێگه‌یشتنه له ئازادی به‌هه‌موو
ماناکانیه‌وه، بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ڕابوردوو و خهتهێنان به‌ژێریدا ، پێویستمان
به لێبوردنێکی ئه‌قڵانی هه‌یه ، نه‌ک لێبوردنێکی خێڵه‌کی . بۆ ئه‌وه‌ی لێبوردنێکی
ئه‌قڵانی بکه‌ینه کولتورێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ، پێویستمان به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی
هۆشمه‌ندانه هه‌یه له‌ڕابوردوو، ئاوڕادنهوهیهک که‌گوتاری ئه‌قڵ له‌هه‌موو
مامه‌ڵه‌یه‌کی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌دا ئاماده‌گی هه‌بێت ، ئه‌مه‌ش جارێکی دیکه ئه‌رکی
ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیره له‌په‌یوه‌ندی ناجێگیر و به‌رده‌وامیدا له‌گه‌ڵ َدهسهڵاتی
ئاینی و سیاسی نێو کۆمه‌ڵگه‌دا، پابه‌ندن به‌و خوده مێژوویه هوشیارهی نێو
جه‌وهه‌ری پڕۆسه‌ی ڕۆشنبیریدا، جیهانی ڕابوردوو تاوتوێ ده‌کات و چه‌مکه‌کانی وه‌ک
تۆڵه و لێبوردن له‌گۆشه‌نیگایه‌کی ئه‌قڵانیه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
من پێموایه لێبوردنی جاشه‌کان و بهرگریکلێکردنینان له به‌رده‌م دادگایی
ئه‌نفالدا، لێبوردنێکی خێڵه‌کیانه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌یه‌وێت به‌لێبوردنێکی
کولتوریانه به‌ئێمه‌ی بفرۆشێته‌وه، ئه‌م لێبوردنه له‌جاشه‌کان وایکردووه که
سه‌رۆک جاشه‌کانی دوێنی پله‌ی هه‌ستیاریان له‌حکومه‌ت و حزبه‌کاندا داگیربکه‌ن،
نه‌ک ئه‌وه‌ش به‌ڵکو له‌ڕۆژنامه‌کاندا گاڵته به‌دادگا ده‌که‌ن و هه‌ندێکیشیان
کتێبی قه‌باره گه‌وره‌ی ده‌نوسن و خۆیان له‌هه‌مووان به مه‌زڵومتر و کوردتر
ده‌زانن !!.. ئه‌مه نائهقڵانترین و ترسناکترین لێبوردنه که‌شه‌یتانه‌کان له‌شه‌و
وڕۆژێکدا ده‌کاته فریشته.
ئه‌نفال ته‌نها به‌له‌سێداره‌دانی تاوانباران کۆتایی نایه‌ت، به‌تۆڵه سه‌ندنه‌وه
ئاسه‌واره‌کانی ناسڕێنه‌وه، به‌ڵکو به لێبوردنێک کۆتایی پێدێت ، که‌هه‌نگاوی
سه‌ره‌تای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانێکی پڕ که‌رامه‌ته بۆ خێزانی ئه‌نفالکراوه‌کان ،
به‌خشینی هه‌موو هیوایه‌که بۆ که‌س وکاری ئه‌نفالکراوه‌کان به‌ژیانێکی نوێ ، کاتێک
هه‌ستده‌که‌م لێبوردن له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا بوونی هه‌یه ، که چیتر ئه‌نفالکراوه‌کان
له قوڕوچڵپاوی ئۆردوگاکاندا نه‌بینیم، کاتێک هه‌ستده‌که‌م که‌هێزێکی ڕۆشنبیری
کاریگه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر گوتاری سیاسی ، که‌ده‌بینین له‌جیاتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
دادگایکردنێکی ئه‌خلاقی و عادیلانه‌ی هه‌موو یه‌کێک ده‌کرێت که‌ده‌ستی هه‌بووه
له‌سوتانی گوڵه گه‌نمێکی ئه‌نفال.