هه‌رگیز شه‌ڕی گه‌وره‌مان له سه‌ر كاره‌ساتی
ئه‌نفال نه‌كرد، تا ئێستاكه‌ش هه‌مان دۆخ به‌رده‌وامه، دۆخی زه‌لیلی و كۆیله بوون
و ئه‌وترسه گه‌وره‌یه وای لێكردووین كه جاروبار به شه‌رمه‌وه باس له ئه‌نفال
بكه‌ین.
شێرزاد حه‌سه‌ن
پرسیار: ئه‌گه‌ر بهاتایه ئه‌نفال له وڵاتێكی
ئیسلامی‌دا ڕووینه‌دایه و هه‌روه‌ها مانایه‌كی ئیسلامیشی پێنه‌درایه پێتانوایه
ئه‌نفال بتوانرایه نوقمی بێده‌نگییه‌كی وابكرێت، هه‌م له لایه‌ن وڵاتانی
دراوسێوه تا ده‌گاته هه‌موو وڵاته ئیسلامییه‌كانی دونیا، ئه‌وسا وڵاتانی
ئه‌وروپی؟
شێرزاد حه‌سه‌ن: كاره‌ساتی ئه‌نفال و هه‌موو ده‌رئه‌نجامه ناشیرینه‌كانی وه‌ك
ده‌رهاوێشته‌ی عه‌قڵێكی خوێنخواری به‌عسیزم و تێكه‌ڵ به‌و میرات و كه‌لتووره‌ی
عه‌ره‌ب- ئیسلام كارێكی چاوه‌ڕوانكراوه، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان به‌سه‌ر پشتی
ئه‌سپه‌وه، شمشێر به ده‌سته‌وه هاتن و كوردستانیان داگیركرد، ده‌قاو ده‌ق ئه‌م
شه‌رعییه‌ته‌یان له سووره‌تی ،، ئه‌نفال،، وه‌رگرتووه كه هانی موجاهیده‌كان
ده‌دات ڕوو له وڵاتانی بكه‌ن و به زه‌بری شمشێر كافره‌كانی وه‌كو ئێمه بكه‌ن به
ئیسلام به ناوی ،، غه‌زه‌وات و فتوحات،،ه وه، تا ئێستا كه‌ش ئاڵای مه‌مله‌كه‌تی
سعودیه ڕه‌سمی شمشێرێكی به سه‌ره‌وه، ئاخۆ شمشێر له‌و مێژووه دێرینه‌ی
داگیركردنی وڵاتانه‌وه تا هه‌نووكه جگه له مل په‌ڕاندن بۆ چی به‌كارهاتووه؟
وه‌لێ ناكرێ هه‌ڵه‌و گوناهه‌كانی خۆمان له یادبكه‌ین، چ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و چ
ئه‌نفال په‌یوه‌ندی هه‌یه به بێ به‌رنامه‌یی و كوێربوونی سیاسی حیزبه
كوردییه‌كان كه هه‌رگیز بۆ یه‌ك جاریش پێشبینی هیچ كاره‌ساتێك بكه‌ن، هه‌میشه بێ
پێشبینی و بێ ستراتیژ بوون، هه‌میشه بێ سه‌رو به‌ری حیزبه كوردییه‌كان و هه‌ڵه
زۆر ناقۆڵاكانی ئه‌وان هه‌م مایه‌ی دروستكردنی كاره‌سات و هه‌م ده‌رئه‌نجامه‌كانین
تا بڵێیت تراژیدی كه‌وتوونه‌ته‌وه، هه‌ر جارێكیش خه‌لك و عه‌وام باجه‌كه‌یان
داوه‌و ئه‌وان به كه‌مترین زیانی گیانی و مادی كه‌وتوونه ئه‌ودیو
سنووره‌كانه‌وه، له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌دا دیسانه‌وه سه‌ركرده‌كانی كورد‌و ئه‌ندامانی
سه‌ركردایه‌تی و بنكردایه‌تی و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به‌م حیزبانه
سه‌رسامن به‌وه‌ی كه ،، به‌یكه‌ر- هاملتن،، له ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆیاندا حسابیان بۆ
كورد نه‌كردووه،وه‌كو ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌ك سه‌عاتیش گومانیان نه‌بووبێت له
سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌رهه‌ق به كورد‌و ئه‌م ناوچه‌یه. ئه‌مه‌یان بێزه‌وه‌ترین بۆ
چوونه، چونكه خودی مام جه‌لال و مه‌سعود به جووته نامه‌یان نووسیوه بۆ٠(جۆرج
بوش) تیایدا وتوویانه گه‌ر تۆش به هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تیمان ڕازی نه‌بیت،
ئێمه هه‌رهاوڕێ و هاوپه‌یمانین، به‌كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه ئه‌مه‌یان ناوه‌ڕۆكه
نامه‌كه‌یانه، ئیتركه تۆ هیچت مه‌رجت نه‌بێ، به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بۆ حیسابت بۆ بكات؟
نیازم له‌م نموونه‌یه ته‌نها ئه‌وه‌یه هه‌میشه كورد‌و سیاسه‌تی كوردی بۆ خۆی له
ئاست كێشه‌كاندا نابینا بووه! جگه له‌وه‌ی كه كورد بۆ خۆی به یارمه‌تی سه‌ده‌ها
موسته‌شارو چاشه‌وه چاوساغی سوپای عێراقی بووه، كه‌واته كورد بۆ خودی خۆی
ئاماده‌گی ئه‌م داڕزانه ئه‌خلاقییه بووه،ئیتر ژماره‌ی ئه‌م ویژدان مردووانه
كه‌م بووبن یان زۆر هیچ له مه‌سه‌له‌كه نا گۆڕێت.بیرمان نه‌چێت كه بۆ ئێمه ئه‌و
په‌ڕی ساده‌ییه گه‌ر له وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی چاوه‌ڕێی جۆریك له به‌زه‌یی و
به‌رگری هه‌ق بكه‌ین، سه‌یرنییه ئێمه له ناو دڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به
،، ئیسرائیل،، به‌راورد بكریین هه‌رواشه، وڵاتانی عه‌ره‌بی، زۆر جاران، گوناهی
یه‌كنه‌بوونی خۆیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئیسرائیل و كورده‌وه، گه‌وره‌ترین و
ناودارترین نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و ئیسلام به چاوێكی زۆر
شۆفینیانه‌ی له ئێمه ده‌ڕوانن، مه‌حمود ده‌روێش له تاكه شعیرێكی خۆی په‌شیمان
بۆوه كه بۆ كوردی نووسیبوو، ٠٩( موعین به‌سیسه) شاعیری فه‌له‌ستینی ڕسته‌یه‌كی
جوانی هه‌یه كه ده‌ڵێت :( سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی٠) كرا به عه‌ره‌ب چونكه له
دژی خاچپه‌رسته‌كان جه‌نگاو سه‌ركه‌وت، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی بدۆڕاندایه،
ده‌كرا به سیخوڕێكی كوردی،( موحه‌مه‌د ماغوت) كه شاعیر‌و ڕۆشنبیرێكی سوورییه
كورد‌و كوردستان به ئیسرائیل ده‌شوبهێنێ، ئێران و توركیا به درێژایی مێژوو
ده‌ستیان له كوشتاری كورد نه‌پاراستووه، سنووری نێوان ئێمه‌و عه‌ره‌ب و فارس و
تورك سنوورێكی خوێناوی بووه، هه‌میشه ئه‌وان خۆیان به ئاغا‌و كه‌ڵه‌گاو سه‌رداری
ئێمه زانیوه، زمانی ئه‌وان خه‌اوه‌ته سه‌ر زمانی منداڵه‌كانمان، ئیمپراتۆرییه‌تی
عوسمانی و سه‌فه‌وی و عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئیسك و پروسكی ئێمه دامه‌زراوه، جگه
له‌وه‌ش كورد بۆ خۆی خۆخۆربووه، له‌سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كاندا نۆ میرنشینی كوردی دژ
به‌یه‌ك جه‌نگاون ، ئێمه له‌مڕۆكه‌دا كه له‌سه‌ر خاكی خۆمان ئازادین، سواڵی
سه‌ربه‌ستی له به‌غدا و عه‌مامه‌به‌سه‌ره گه‌لحۆكانیان ده‌كه‌ین. بۆ ده‌بێت
به‌رامبه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال بیكه‌ن به هه‌راو قیامه‌ت؟ مه‌گه‌ر ئێمه تا
هه‌نووكه گه‌وهه‌ر و دیدو بۆچوونی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ده‌رو دراوسێ ی خۆمان نه
خوێندۆته‌وه؟ بۆچی كورد بۆ خۆی چی له كاره‌ساتی ئه‌نفال فێربووه؟ جگه له
یادكردنه‌وه‌یه‌كی مردوو كامه‌یه ئه‌و وانانه‌ی كه حیزبه كوردییه‌كان له
ئه‌نفاله‌وه فێری بووبن؟ كوا گرنگی دان به ئه‌نفال به‌قه‌د زه‌خمی كاره‌ساته‌كه؟
بۆچی ئیسرائیل توانی هۆلۆكۆست وا لێبكات كه سه‌رجه‌م مێژووی تازه‌ی خۆی له‌سه‌ر
به‌نیات بنێ و ئێمه تا هه‌نووكه‌ش نه‌مانتوانیوه؟ ناكرێت ئه‌وه له یادبكه‌ین
كه عه‌ره‌ب و ئیسلامخوازه‌كان، چ له ناو گروپ و حیزبی نه‌ته‌وه‌یی دابن یان چه‌پ
و عه‌لمانی و دروشمی تازه په‌رچه‌میان هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستی دوژمنكاره‌یان
هه‌بووه ده‌رهه‌ق به مه‌سه‌له‌ی كوردی، ئه‌وان بڕوایان وایه كه ئێمه بێگانه‌ین
و كافرین و خاوه‌ن هه‌ق و ماڵ ئه‌وانن، بۆیه سه‌دام حوسه‌ین و حیزبه‌كه‌ی زۆر به
وه‌فا بوون له‌گه‌ڵ كه‌لتووری باب و باپیرانیان، ئه‌وان جگه له زمانی شمشێر هیچی
دیكه‌یان نه‌بووه. سه‌باره‌ت به وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریكاش هه‌ر هه‌مان
حه‌كایه‌تی فه‌رامۆشكردنه، كاتی خۆی نه‌هه‌نگێك له ئاوی ( ئالاسكا) گیری
خواردبوو، ئه‌مریكاو سۆڤیه‌ت له‌و ڕۆژگاره‌ی كه شه‌ڕی سارد له نێوانیاندا گه‌رم
بوو، به‌یه‌كه‌وه بڕیاریان دا كه نه‌هه‌نگه گیرخواردووه‌كه ڕزگاربكه‌ن، به‌ڵام
به دڕێژایی شۆڕشی تازه‌ی كورد، سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكا یارمه‌تی عێراقیان داوه‌و خۆ
زانیویانه كورد ( قه‌تل و عام) ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌میشه سیاسه‌ت بازاڕێكه گرنگ
تیایدا قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بووه. هه‌موو چاره‌نووسی هاوتا بووه به‌و
پاپۆڕه نه‌وتانه‌ی ڕووه‌و ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریكا و سۆڤیه‌ت به‌ڕێ كه‌وتوون، سیاسه‌ت
له‌م سه‌رده‌مه‌دا بێ مۆڕاڵه، ئه‌وه‌ی داوای ئه‌خلاق له سیاسه‌تبازه‌كانی
ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات خه‌راپ حاڵی بووه له خۆی و له دونیا. وتراوه كه
سیاسه‌تبازه‌كان دۆستی هه‌میشه‌ییان نییه، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌ییان
هه‌یه. سه‌دام و حیزب و هه‌موو چه‌ك و ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربازییه‌كه‌ی له ئه‌مریكاو
ڕۆژئاواوه هاتووه، هه‌تا زیندان و ژووره‌كانی ئازاردانی به‌ندییه‌كان به‌یارمه‌تی
ئه‌لمانیا-ی ڕۆژهه‌ڵات-ی ئه‌و سه‌رده‌مه دامه‌زرا بوون. خودی سه‌دام حسه‌ین و
ئامێر‌و ده‌زگا جه‌هه‌نه‌مییه‌كانی ڕاستگۆترین گوزارشته له‌م چه‌رخه كه تیایدا
سیاسه‌ت جگه له كاركرده‌ی عه‌قڵێكی وێرانكه‌رو بازاڕی عه‌قڵ و له‌شفرۆشی هیچی
دیكه نییه، ددونیای سیاسه‌تبازه‌كان له ڕۆژئاوا‌و له ڕۆژهه‌ڵات دونیای
سیاسه‌تكاره سۆزانییه‌كانه، من هه‌رگیز بڕاوم به‌وه نییه به ئافره‌تانی
له‌شفرۆش بڵێم سۆزانی، چونكه هه‌زارو یه‌ك هۆ هه‌یه له پشت هه‌ر
له‌شفرۆشتنێكه‌وه، وه‌لێ بازاری سیاسه‌ت له ئه‌مریكاو ئاوروپا و ئاسیا و سه‌رجه‌م
كێشوه‌ره‌كانی دیكه پڕه له سیاسه‌تبازی سۆزانی. دیاره وڵاتانی ئاوروپا و بگره
ئه‌مریكا و سۆڤیه‌تیش له ڕۆژگاری خۆی به‌رامبه‌هه‌موو كاره‌ساته سیاسییه‌كانی
كورد بێده‌نگ و خامۆش بوون، ته‌نها ئه‌وكاته هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال بوونه‌وه به
حه‌كایه‌تی ناو ڕاگه‌یاندنی دونیا كه سه‌دام ویستی گه‌مه به سه‌رچاوه‌ی قازانج و
خێری ڕۆژئاوا بكات، زۆر له وڵاتانی ڕۆژئاوا گومانیان له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال
هه‌بوو، هه‌ندێكیان به سیناریۆیه‌كی سازكراویان ده‌زانی،(پریمان كۆڤ) له
یاداشته‌كانی خۆیدا دانی پێدا ده‌نێت كه (سه‌دام حسه‌ین٨) به‌رتیلی ده‌دا به
هه‌موو ستافی ڕۆژنامه‌ی (پراڤدا) و بگره له (پریماكۆڤ)ه‌وه تا ده‌رگاوانه‌كه‌ی
كڕیبوو، مه‌رجیشی ئه‌وه بوو كه هه‌رگیز باسی كوردی تێدا نه‌كرێت، غشتی ئاڵتوونی
بۆ پریما كۆڤ ده‌نارد من(3)سێ ساڵ له ڕێكخراوی
(AMG)
كارمه‌ند بووم كه ڕێكخراوی بریتانی بوو، سه‌رگه‌رمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ٩( مین- لوغم)
بوو له كوردستان، پتر له سه‌د وڵات مینی به عێراق ده‌فرۆشت و به ملێونه‌ها له‌و
لوغمانه له ژێر خاكی كوردستان چێندران،له ئه‌مریكاوه تا ده‌گا به هه‌موو
وڵاتانی ئاوروپاو بگره ئیسرائیل و پاكستان و ئێران-یش لوغمی به‌عێراق فرۆشتووه،
من هه‌موو ئه‌و دۆكیومێنتانه‌م پاراستووه. من نه‌ك به‌رامبه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌ب و
ئیسلامی و به‌س، به‌ڵكو بڕوا ده‌كه‌م له دونیای سیاسه‌تدا تا هه‌نووكه مۆڕاڵێكی
ئه‌وتۆ له ئارادا نییه حیساب بۆ سه‌ربه‌ستی و خۆشبه‌ختی گه‌لانی وه‌ك كوردی
سته‌مدیده بكات. دواجار بازارێكه بۆ قازانج و سوودی میلله‌تانی به‌هێزو سه‌ر
ده‌سته، گه‌ر جاروبار ده‌نگ هه‌ڵبڕینێك هه‌یه دژی سته‌م و بێدادی، ئه‌وه‌شیان
له‌سه‌ر ئاستی ڕه‌سمی مه‌رامێكی سیاسی له پشته‌وه‌یه و گه‌مه‌و تاكتیكێكی كورت
مه‌ودایه.
پرسیار: ئه‌وهۆكارانه چین كه ئه‌نفال له هۆشیارییه‌كی سیاسی ساده‌وه كه ته‌نها
له یادكردنه‌وه‌ی سه‌ر پێیانه‌ی ساڵانه‌دا قه‌تیسبووه، ده‌گوازێته‌وه بۆ
هوشیارییه‌كی كلتووری، له‌و بێده‌نگییه‌ی كه خاوه‌نی قسه نییه ده‌گوازێته‌وه بۆ
بیركردنه‌وه‌یه‌ك به ده‌نگی به‌رز. هه‌روه‌ها ئه‌م بێده‌نگییه چه‌ند په‌یوه‌ندی
به كورد خۆیه‌وه هه‌یه، هه‌م له ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ
ئه‌نفال و هه‌م له ئاستی ده‌سته‌ڵاتی كوردی خوی‌دا؟
شێرزاد حه‌سه‌ن: نه‌ك به ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی حیزبه سیاسییه‌كان، به‌ڵكو له‌سه‌ر
ئاستی میللی و بگره له نێوان ڕۆشنبیری كوردیدا( ئه‌نفال) نه بۆته بابه‌تێكی
مێژوویی زیندوو له نێو ڕۆح و عه‌قڵی ئێمه‌دا. ده‌كرێت كاره‌ساتی ئه‌نفال له‌سه‌ر
ئاستی سۆز‌و هه‌ڵچوونێكدا بابه‌ت و خه‌می زۆر كه‌س بێت، به‌ڵام وه‌ك تراژیدیایه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و نه‌بۆته پرۆژه‌یه‌كی سه‌راپاگیری نه‌ته‌وه‌یی
كه ڕۆحی هه‌موومان له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه، هه‌تا ئێستاش ئه‌نفال بابه‌تێكه
بۆ بازاڕگه‌رمكردنی سیاسه‌تی زۆر سارد و بێ به‌ره‌كه‌تی كوردی. تا هه‌نووكه
هه‌ڵوێستیكی گه‌وره‌ی ئه‌خلاقی له‌مه‌ڕ ئه‌م تراژیدیایه له ناو حیزبه
كوردییه‌كاندا دروست نه بووه، گواستنه‌وه‌ی ئه‌نفال له یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه بۆ
خه‌مێكی كه‌لتووری و پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌وسا نێونه‌ته‌وه‌یی پێویستی
به‌وه هه‌یه یه‌كه‌مجار خۆمان وه‌ك كورد بگه‌ینه قه‌ناعه‌ت كه ئه‌نفال چیرۆكێك
یان كاره‌ساتێك نییه ده‌رهه‌ق به كۆمه‌ڵێك مرۆڤی ئێمه، به‌ڵكو مه‌رجی یه‌كه‌م
ئه‌وه‌یه هه‌ست بكه‌ین كه ئه‌وه‌یان گه‌وره‌ترین برینه له جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌و
تا هه‌نووكه‌ش خوێنی لێدێت، خۆ زه‌حمه‌ت نییه لاسایی جووله‌كه بكه‌ینه‌وه
له‌وه‌ی خۆمان شه‌ڕ له سه‌ر كڕینه‌وه‌ی ئه‌و شكۆمه‌ندییه بكه‌ین كه ئه‌تك كرا،
به ئه‌رشیف كردنی ئه‌و كاره‌ساته ده‌یه‌ها ڕێگه و شێوازی هه‌یه، ده‌بێ ترسی
ئه‌وه‌مان هه‌بێت كه ئه‌نفال كاره‌ساتێك نییه له ڕابردوودا وه‌ك له نووسینێكی
مه‌ریوان وریا قانع،دا هاتووه، كاره‌ساتێكه ده‌كرێت له داهاتوودا دووباره
ببێته‌وه، به‌ته‌نها مێژوویه‌ك نییه له دوێنێ ی ئێمه‌ی ڕه‌ش كردبێت، به‌ڵكو
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاینده‌شمان كوێربكاته‌وه،شه‌ره‌فی ئه‌وه‌شمان هه‌بێت كه
پشكی هه‌ڵه‌و گوناهی خۆمان وه‌ك كورد له سازاندن و دروستكردنی ئه‌نفال هه‌ژمار
بكه‌ین. زۆر جاران ئێمه خۆمان گومانمان هه‌یه كه كورد یاده‌وه‌ری هه‌بێت یان
وه‌ك ده‌وترێت ساویلكه و خۆشباوه‌ڕو به‌خشنده‌یه‌و ناتوانێت ڕقێكی پیرۆزی هه‌بێت،
هه‌ڵبه‌ته گه‌ر ئه‌م قسانه به‌ڕاست وه‌ربگرین له‌وانه‌ی ئه‌م جۆره بۆچوونانه‌یان
هه‌یه، ده‌كرێت بگه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌وه‌یان نزیكه له گه‌لحۆبوون نه‌ك
دڵپاكی، یان نه‌بوونی هه‌ستێكی ئه‌خلاقی كه وامان لێده‌كات بڵێین مادامه‌كێ
كاره‌ساته‌كه خۆمی نه‌گرتۆته‌وه، هه‌رگیز بابه‌تی خه‌می من نییه، ده‌بێت بپرسێت
كورد بۆچی به‌رامبه‌ر به یه‌كدی، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی ئه‌وه‌نده
یاده‌وه‌ری تیژه‌و ئه‌و ده‌یه‌ها ساڵه ئه‌م حیزبانه شه‌ڕده‌كه‌ن و تۆڵه له
یه‌كدی ده‌كه‌نه‌وه گه‌ر بۆیان بكرێت یه‌كدی ئاودیوی سنووره‌كان ده‌كه‌ن، بۆچی
ده‌بێت به‌رامبه‌ر به دوژمنان و داگیركه‌رانی خۆیان ئه‌وه‌نده لێبورده‌و
به‌خشنده‌بن. ئایا كورد بۆ خۆی ئه‌و هه‌سته ئه‌خلاقییه‌ی دۆڕاندوو به تایبه‌تی
له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و كاركرده‌ی حیزبه‌كاندا، یان له‌وه نه‌زانتره كه نه‌زانێت
چۆن ئه‌م تراژیدیایه بكات به به‌شێكی مێژووی هاوچه‌رخ و ئاینده‌ی خۆی له‌سه‌ر
دروست بكات وه‌ك چۆن جووله‌كه هۆلۆكۆستی كرد به بناغه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی خۆی و
تا هه‌نووكه‌ش له‌سه‌ری ده‌له‌وه‌ڕێت، گوزارشته كه‌ی تۆ له‌وه‌ی كه ده‌پرسیت بۆچی
نه بۆته هۆشیارییه‌كی كه‌لتووری، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیداره به‌وانه‌ی كه
بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌م خامۆشییه،له‌وه‌شدا له سه‌ركرده‌كانی كورده‌وه
تابنكرده‌كان تاوانبارن، هه‌ڵبه‌ته هه‌ژاری فیكری سیاسی ئێمه ده‌رده‌خات كه
هه‌رگیز نه‌خشه و ستراتیژێكمان نییه، چونكه كاركردنی سیاسه‌ت لای پارته
كوردییه‌كان جگه له كاردانه‌وه‌ی ڕۆژانه ده‌سته‌ڵاتێكی دیكه‌یان نه‌بووه،
چونكه گوزارشتی بۆ چی كۆمه‌ڵگای كوردی بارته‌قای ئه‌م كاره‌ساته خامۆشه
گوزارشتێكی فس و فۆڵه، كۆمه‌ڵگا له ملیونه‌ها تاك پێكهاتووه كه هه‌ر هه‌مووی
خاوه‌نی ئه‌و هۆشیارییه نییه ئه‌نفال بكا به بابه‌ت و زمانی بۆ دروست بكات تا
قسه‌ی پێ بكات له‌گه‌ڵ دونیا، ئه‌وه كاری ڕۆشنبیره‌كان و سیاسه‌تكارو حیزبه‌كانه
كه له ڕێی زمان و ده‌سته‌ڵاتی خۆیانه‌وه بتوانن وابكه‌ن دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆمان
گوێی له‌و هاوارانه بێت، به چاو دڵ و ڕۆح و عه‌قڵ هه‌ست به زه‌خمی ئه‌م
كاره‌ساته بكات وه‌ك چۆن رۆشنفكران و نه‌خشه‌سازان و سیاسه‌تكارانی جووله‌كه
كردیان، جگه له هه‌وڵی چه‌ند كه‌سێك كه به‌ته‌نیا كارده‌كه‌ن هه‌وڵێكی ئه‌وتۆ
نه‌دراوه، كورد پێویستی به چه‌ندین ده‌زگاو كه‌ناڵ هه‌یه بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م
كاره‌ساته وه‌ك ڕووداوێكی تراژیدی بۆ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، گرفتی
كورد ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز بایه‌خی به تۆماركردن نه‌داوه، له كۆنه‌وه ( حاجی
قادری كۆیی ) له شیعره‌كانی خۆیدا داد‌و بێدادییه‌تی له ده‌ست ئه‌وه‌ی كه ده‌نێو
هه‌موو میلله‌تانی دونیادا،كورد نرخ و بایه‌خی تۆمار نازانێت، دیاره لای حاجی
تۆمار به ته‌نها نووسینه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی مێژوو بووه كه كورد بتوانێت له
یاده‌وه‌ری خۆیدا. بیانپارێزێت و په‌ندیان لی وه‌ربگریت، میلله‌تی بێ تۆمار واتا
میلله‌تی بێ، یاده‌وه‌ری، ناكرێت ئه‌وه له یادبكه‌ین كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا تۆمار
به ته‌نها نووسینه‌وه‌ی مێژووی پڕ له خۆشی و ناخۆشی نه‌ته‌وه نییه ، به‌ڵكو
جۆره‌ها شێوه‌وته‌كنیكی تۆمار‌و زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌رییه تاڵ و
شیرینانه هه‌یه، مه‌رجیشه له به‌رامبه‌ر مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفالدادادگایی خۆمان
بكه‌ین، هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كان شی بكه‌ینه‌وه، هه‌میشه وه‌ك ئه‌و قوربانییه
زیره‌ك بین كه بزانین چی له مێشكی ( جه‌للاده‌كانمان)دا ده‌گوزه‌ریت، وه‌ك ئه‌و
نێچیره‌بین كه بزانین ڕاوچی خاوه‌نی كامه داوو ته‌ڵه بووه و له مڕۆكه‌دا چۆن
به‌سه‌ر ئه‌م داوو ته‌ڵه و فاقانه‌دا بازبده‌ین و پێوه نه‌بین، ئێمه تا
هه‌نووكه نه‌مانتوانیوه كه‌ڵك له‌م دونیا تازه‌یه ببینین، ئه‌و ئامێر‌و
كه‌ره‌سته‌و ئامرازانه وه‌ربگرین، له هه‌مووی ترسناكتر نه بوونی (لۆبی) كوردییه
له ده‌ره‌وه كه كار بۆ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره بكات و هێزو توانای مادی و مه‌عنه‌وی
بۆ بكاته‌وه، دامه‌زراندنی چه‌ندین ده‌زگا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، پێویستییه‌كی
هه‌نووكه‌ییه، خه‌ڵكی تا هه‌نووكه له ڕووی ئیحساساتی له كاره‌ساتی ئه‌نفال
ده‌ڕوانن، ئه‌وه‌ی كه واده‌كات ئه‌نفال به ته‌نها یادكردنه‌وه‌و بۆ نه‌یه‌ك
نه‌بێت بۆ خوتبه‌ی سیاسی چه‌ند سه‌ركرده‌و بنكرده‌یه‌ك، نه‌بێت به بابه‌تێكی
ئیستهلاكی سیاسه‌تی ناوخۆیی و گه‌مه‌ی نێوان حیزبه‌كان و كڕینی فرمێسكی خه‌ڵكی بێ
چاره، مه‌رجه هه‌موو ئه‌و هێزو توانایانه كۆبكه‌ینه‌وه، چ له ده‌ره‌وه و چ
له ناوه‌وه، نه‌خشه‌و پلانێكی درێژخایه‌نمان هه‌بێت بۆ ئه‌رشیف كردن و تۆمار
كردنی ورد و درشتی حه‌كایه‌تی ئه‌نفال، به‌جۆرێك كه ببێت به حه‌كایه‌تی تراژیدی
هه‌موو نه‌ته‌وه، ببێته چه‌كێكی سیاسی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، بیر له‌و
هه‌موو كه ناڵانه بكه‌ینه‌وه كه وامان لێبكات بتوانین هه‌موو زانیارییه‌كی كۆن
و نوێ له‌سه‌ر ئه‌و تراژیدیایه ڕووه‌و دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ڕه‌ت بكه‌ین، وه‌ك
چۆن جووله‌كه توانی هۆلۆكۆست بكات به حه‌كایه‌تیكی تاقانه‌و ده‌گمه‌نی خۆی،
نه‌كردنی كارێكی وا به‌ته‌نها مانای ئه‌وه نییه كه ناشاره‌زاین و بێباكین،
به‌ڵكو نه‌مانی ویژدان و ئه‌خلاقێكی سیاسییه كه وای كردووه هه‌موو ڕووگه‌و
ئاراسته‌كان ون بكه‌ین و تا ئه‌به‌د وێڵ بین
پرسیار: ئه‌و پێشنیاره تایبه‌تیانه‌ی ئێوه چین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال وه‌ك
كاره‌ساتێكی سیاسی مێژویی له یاده‌وه‌ری ئینسانی كورددا به چه‌شنێك بمێنێته‌وه
كه هه‌میشه جێی ئاوڕدانه‌وه‌و قسه‌كردن بێت له‌سه‌ری له لایه‌ن ئه‌و نه‌وانه‌ی
كه له دواڕۆژی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دان؟
شێرزاد حه‌سه‌ن: واهه‌ستده‌كه‌م له پرسیاری دووه‌مداو له ناوئاخنی وه‌ڵامه‌كه‌دا
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شی تێدایه، ته‌نها شتێك كه زیاد بكرێت ئه‌وه‌یه كه
زۆرمه‌رجه حه‌كایه‌ته‌كانی ئه‌نفال و ئه‌نفال وه‌ك كاره‌ساتێكی مێژوویی له هه‌موو
قۆناخه‌كانی خوێندندا، به پێ ی توانا‌و بوونی كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر،له ناو
وانه‌كانی مێژوودا بخوێندرێت، ئه‌رشیف به‌دۆكیومێنته‌وه، به تۆماری زۆره‌وه، له
هه‌ر هه‌موو قوتابخانه‌كاندا به‌شێك بێت له كتێبخانه‌ی تایبه‌ت و كتێبخانه‌ی گشتی،
ته‌ڕكردنه‌وه‌و زیندووكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌نفال ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییه‌و
هه‌م نه‌ته‌وه‌ییه گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی پڕ له مه‌رگه‌ساتی ( ته‌یموور) و ده‌یه‌ها
كوڕوكچی ناو گه‌رداوی ئه‌نفال وا ده‌كات ئه‌م نه‌وه‌یه له ڕێ ی تراژیده‌وه پتر
په‌یوه‌ست بن به قوربانییه‌كانی ناو ئه‌م تراژیدیایه‌و دواجار ئه‌و مه‌رگه‌ساته
ڕۆحی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای كوردی پتر یه‌كده‌خات، گه‌ر ئه‌فسانه ڕۆڵی هه‌بێت
له یه‌كخستنی ڕۆحی نه‌ته‌وه، ئه‌وه تراژیدیا پتر زه‌مینه ده‌سازێنێ. حه‌كایه‌تی
پر له كاره‌ساتی مناڵ و ژن و پیرو په‌ككه‌وته‌كان ده‌نێو هونه‌رو ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا
ڕه‌نگ بداته‌وه، چونكه ئه‌ده‌ب و هونه‌ر سیحرێكی گه‌وره تری بۆ كارتێكردن و
وروژاندنی هه‌ست و سۆزی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه خودی خۆی له ناو كاره‌ساته‌كه‌دا
نه‌ژیاوه، سه‌رباری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌و چیرۆكه جیاوازه‌كانی بۆ سه‌ر
سكرین، چ وه‌ك فیلمی دۆكیومینتاری – وثائقی – چ وه‌ك فیلمی داستان ئامێز،له
هه‌مووشی ئاسانتر كردنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها سایت و تۆڕی سه‌باره‌ت به ئه‌نفال، كه
تیایدا هه‌موو كه‌س ئازاد بێت له شێوه‌ی به‌شداری و هاوكاری به هه‌ر شێوه‌یه‌ك
كه حه‌زده‌كات، به‌تایبه‌تی له ڕێ ی وێنه‌وه كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری خۆی ده‌كات
و ئاسانتره بۆ دواندنی ویژدان و سۆز‌و عه‌قڵی به‌رامبه‌ر، به تایبه‌تی گه‌ر بكرێت،
جگه له زمانی كوردی، زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و توركی و زمانه زیندووه‌كانی دونیا
پردی په‌یوه‌ندی بن له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه، به تایبه‌تی نه‌وه‌یه‌كمان هه‌یه
كه له ده‌ره‌وه له دایك بووه و ژماره‌یه‌كی زۆریان ئاشنا نین به زمانی دایكی
خۆیان، خۆ دیاره نه‌وه‌ی سێیه‌م ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه به ته‌واوه‌تی ئه‌م
په‌تكی ناوكه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی خۆی وه‌ك خاك و نه‌ته‌وه بپچڕێت، بۆیه بیركردنه‌وه
له دامه‌زراندنی چه‌ند تۆڕ‌و سایتێك له سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه زۆر پێویسته.
دامه‌زراندنی كۆنتۆیه‌ك، به‌واتای كردنه‌وه‌ی حیساب، له پێناو سه‌رخستنی
زیندووكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌نفال كارێكی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌ییه،
میكانیزمی سه‌رگرتنی وه‌ها پرۆژه‌یه‌ك پێویستی به پلان و زه‌مینه سازاندن هه‌یه،
به‌تایبه‌تی بوونی توانستی دارایی وا ده‌كات كه هه‌م پرۆژه‌یه‌كه سه‌ر بكه‌وێت و
هه‌م وا له نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات له دوری وه‌ها پرۆژه‌یه‌كی ئینسانی كۆ ببێته‌وه.
پرسیار: ئایا ئه‌ده‌بی كوردی به ته‌عریفه جیاوازه‌كانیی ئێوه‌وه بۆ ئه‌ده‌ب،
چه‌ند به‌رپرسیاره له به‌رده‌م بیرنه‌كردنه‌وه‌دا له ئه‌نفال؟
شێرزاد حه‌سه‌ن: جگه له ئه‌ده‌ب ده‌یه‌ها مه‌یدان و پانتایی ڕامیاری و
كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی هه‌ن كه وه‌ك زووتر وتمان ده‌كرێت ئه‌نفال به ده‌یه‌ها
ده‌ركه‌وت و ناو‌و نیشانی جیاوازه‌وه خۆی تێدا بنوێنێت. ئه‌ده‌ب چونكه كار له ناو
مێژوودا ده‌كات و به‌تایبه‌تیش ئه‌ده‌بی داستان ئامێز، ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت
سه‌ره‌ڕای شیعر و شانۆ، یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی كاركردنه له ناو
مێژوودا، ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران، له نێو ئه‌وانه‌شدا ( سه‌لمان روشدی) بڕوای
وایه كه رۆمان، هه‌ر بۆ نموونه، ئه‌و ورد‌و درشته‌ی ناو ڕووداوه‌كان
ده‌گێڕێته‌وه كه خودی مێژوو فه‌رامۆشیان ده‌كات، گرفتی مێژووش ئه‌وه‌یه كه
هه‌میشه میرزاده و پادشا و سه‌رۆكه‌كان و پارته‌كان به‌و مه‌رجه ده‌ینووسنه‌وه
كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بێت، مێژوو، زۆر جاران، مێژوونووسه درۆزنه‌كان
ده‌ینووسنه‌وه، له ڕۆمان و چیرۆكدا رۆحی سه‌رده‌م ڕه‌سم ده‌كرێت، به هه‌موو خۆشی
و نا خۆشی و هه‌ره‌س و سه‌ركه‌وتنه‌كانه‌وه، به واتا ڕۆماننووس بۆ هه‌میشه
ڕاستگۆتره له مێژوونووس، هه‌ڵبه‌ته كارێكی ڕه‌وا نییه دادگایی كردنی نووسه‌ران،
لێره‌و هه‌نووكه كه به قه‌د كاره‌ساتی ئه‌نفال ئاماده‌گیان هه‌بێت، چونكه خودی
ئه‌ده‌ب كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازه، جگه له مه‌عریفه‌تێكی تێر‌و ته‌سه‌ل
و ئه‌زموون و خه‌یاڵێكی ده‌وڵه‌مه‌ند پێوستی به زه‌مه‌نێك هه‌یه له تێڕامان و
ورد بوونه‌وه، هه‌تا پێویستی به گه‌ڕان و سۆراغ و كۆكردنه‌وه‌ی دۆكیومێنتیش
هه‌یه، هه‌میشه له ڕۆژانی ڕوودانی كاره‌ساته گه‌وره‌كان، ئه‌وه‌نده زه‌خم و
شۆكی كاره‌ساته ده‌مانهه‌ژێنێت، ئه‌وه‌نده خه‌یاڵ بۆ نووسین ناكه‌وێته گه‌ڕ،
جگه له وه‌ی كه ده‌بێت دانی پێدا بنێین كه ته‌مه‌نی په‌خشانی كوردی و خه‌یاڵی
داهێنه‌رانه‌ی كوردی هێشتا له سه‌ره‌تادایه و ته‌مه‌نێكی كورتی هه‌یه، په‌خشانی
كوردی به به‌راورد له‌گه‌ڵ په‌خشانی روسی و فه‌ره‌نسی و ئه‌لمانی و ئینگلیزی،
بگره به به‌راورد له‌گه‌ڵ په‌خشانی ده‌رودراوسێكانیش مێژوویه‌كی كورتی هه‌یه.
گه‌ر بڕوانینه ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی كه گوزارشتی له هۆلۆكۆست و كاره‌ساته‌كانی جه‌نگی
جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م كردووه، ژماره هه‌ره زۆره‌كه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی
توانیویانه ده‌ربڕی ئه‌و قۆناغانه بن به شێوه‌یه‌كی داهێنه‌رانه، زۆربه‌یان
دوای ده‌یه‌ها ساڵ له‌و كاره‌ساتانه داهێنانی گه‌وره‌یان به دونیا به‌خشیوه،
به‌واتا زه‌مه‌نێك هاتووه‌و تێپه‌ڕیوه، نه‌وه‌یه‌ك له نووسه‌ران په‌یدا بوون كه
خودی خۆیان ئه‌و تاڵاوه‌یان نه چه‌شتووه، ته‌نها سه‌باره‌ت به تراژیدیا‌كان شتیان
خوێندۆته‌وه ڕه‌نگه له ئاینده‌یه‌كی دووردا نه‌وه‌یه‌ك په‌یدا ببێت سه‌باره‌ت
به تراژیدیای ئه‌نفال داهێنانی هه‌بێت، هه‌ڵبه‌ته له ئێستادا من ته‌نها (
به‌ختیار عه‌لی )م له یاده كه توانیوێتی ڕۆمانی ،، شاری مۆسیقاره سپییه‌كان،،
دا هاواری ئه‌نفال ڕه‌سم بكات،پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌و ڕۆمانه دا داگیركردووه،
له‌م ڕۆمانه دا هه‌ر ته‌نها مرۆڤه‌كان نین كه به‌ر ئه‌نفال ده‌كه‌ون، خودی جوانی
هونه‌رو سروشت به هه‌موو ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانی خۆیه‌وه به‌ر ئه‌و هێرشه
ڕه‌شه‌ده‌كه‌وێت، چه‌ندین ده‌قی دیكه به ناوی ڕۆمانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نفال
نووسراون، وه‌لێ به‌رله‌وه‌ی له‌دایك بن مردوون، ناكرێت چامه‌كه‌ی كاك ( شێركۆ
بێكه‌س) له یاد بكه‌م كه له‌ژێر ناوی (گۆڕستانی چراكان)دا بڵاو كرایه‌وه، ئه‌و
چامه‌یه داهێنانێكی گه‌وره‌یه و قسه له‌گه‌ڵ ویژدان و رۆحی برینداری
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات. جگه له‌و دوو داهێنانه من بۆ خۆم شتێكی ئه‌وتۆم له یاد
نییه. له بواری چیرۆكیش ته‌نها سێ چیرۆكم له یاد ماوه كه ئه‌وانیش ،، گیانی
تاشه‌كان،،ی جه‌بار جه‌مال غه‌ریب و ( پاشماوه‌ی خێڵه‌كان)ی عه‌تا موحه‌مه‌د و(
مه‌رگی سه‌گێك) ی مه‌ولوود ئیبراهیم حه‌سه‌ن- ه
دواجار مه‌رج نییه هه‌موو نووسه‌ران به‌رپرسیاربن و ببێته ئه‌رك له سه‌ریان كه
له مه‌ڕ ئه‌نفال داهێنانیان هه‌بێت،چونكه داهێنان كرده‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه‌و هه‌موو
كه‌س ده‌ره‌قه‌تی نییه ، ده‌كرێ وه‌ك تراژیدیا هه‌موومان به ده‌ستیه‌وه هیلاك
وه‌لێ قه‌ت مه‌رج نییه ببێبه پرسیاری ئه‌ده‌بی له لای هه‌مووان.
پرسیار: ئایا ئاستی ئه‌و ترسه شاراوه‌یه‌ی لای ئینسانی كورد هه‌یه به‌رامبه‌ر
كوردبوونی خۆی، ترسێكه خاوه‌نی هێزێكی ڕۆشنبیری وایه كه بتوانێت له بری تۆڵه
خۆی بكات به‌هێزێك كه هه‌ڵگری لێبوردن بێت. ئایا ئه‌م هێزه چه‌ند ده‌سته‌ڵاتی
كوردی لێی به‌رپرسیاره‌و چه‌ندیش كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ڕۆشنبیره‌كانی به‌رپرسیارن له
پێشاندانی؟
شێرزاد حه‌سه‌ن: له نێو ململانێ و شه‌ری نه‌ته‌وه‌كان و ده‌سته‌ڵاتداران، چ
له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌كان و چ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان نموونه‌ی به‌خشنده و ڕوحی
لێبوردن زۆركه‌م بووه، به‌تایبه‌تی له مێژووی كۆنی ململانێ ڕامیاری و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، بگره له مێژووی هاوچه‌رخیشدا نموونه دره‌وشاوه‌كان
ئه‌وه‌نده زۆرنین، چونكه وه‌ك ( میلان كۆندێرا)ی ڕۆماننووس ده‌ڵێ: مێژوو كوێرانه
ڕێده‌كات) كوێربوونی مێژووش له بارستایی ئه‌و سته‌م و نایه‌كسانی و ملهوڕییه‌وه
هاتووه كه مرۆڤی كردووه به جه‌نگاوه‌رێك و ئه‌وه‌نده‌ی كه سه‌رگه‌رمی خوێن
ڕشتن بووه، ئه‌وه‌نده بواری نه‌بووه داوای به‌خشین له قوربانییه‌كانی بكات،
هه‌ڵبه‌ته حه‌كایه‌تی ئێمه و عه‌ره‌ب و تورك و فارس، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی
ده‌سته‌ڵاتی سیاسی، گه‌مه‌یه‌كی خوێناوی بووه‌و هه‌میشه مه‌رگ سنووره‌كانی ئێمه‌ی
له‌وان جیا كردۆته‌وه، گه‌مه‌ی ئێمه له ته‌ك داگیركه‌ره‌كاندا گه‌مه‌ی قوربانی و
جه‌للاد بووه. هه‌رگیزئه‌وان كه خۆ به ئاغا و سه‌ردای ئێمه ده‌زانن، نه‌ك هه‌ر
ئه‌وه‌ی ئێمه له چاوی ئه‌واندا هه‌میشه كافرو به‌كرێ گیراو‌و تیرۆریست و له ڕێ
لاده‌رو چه‌ته‌و خیانه‌تكار بووین، هه‌میشه هێزو ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و ژماره‌ی زۆری
سه‌ربازو جبه‌خانه‌ی پڕ له چه‌ك میلله‌تان فێری ئه‌وه‌ده‌كات كه بكوژ‌و ببڕخۆیان،
به تایبه‌تی گه‌ر شه‌ڕه‌كان به ناوی ئایدیۆلۆژیای ئاسمانی و یان سه‌رزه‌مینی به
پیرۆز بكرێن، هه‌تا سڕینه‌وه‌ی كه‌لتوورو زمانی كوردی له لایه‌ن
داگیركه‌ره‌كانه‌وه بێ هۆنییه، چونكه هه‌میشه ئاغا و سه‌رداربڕوای وایه كه
كۆیله و به‌نده‌وارو خزمه‌تكاره‌كانی مه‌رجه به زمانی گه‌وره‌كان بدوێن، نه‌ك
پێچه‌وانه‌كه‌ی. ده‌مه‌وێت بڵێم كه مێژووی كورد مێژووی جه‌نگ و كوشتار‌و خوێن و
مه‌رگ بووه له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی،هه‌میشه له دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وه‌دا بووه
كه كه‌ی هێرش ده‌كرێته سه‌ری، پتر له نێچیرێكی گه‌مارۆدراو چووه كه چوارده‌وری
له ڕاوچی دڵڕه‌ق و تفه‌نگ به‌ده‌ست بچن، هه‌میشه كوردبوون بۆ خۆی نه‌فرینێكی
ئه‌به‌دی بووه، هه‌میشه كورد كه چه‌وساوه‌ته‌وه له به‌ر ئه‌وه بووه كه
ئه‌گه‌رچی له‌سه‌رخاكی خۆی بووه، وه‌لێ وه‌ك بێگانه و داگیركه‌رو كه‌سی دووه‌م و
كۆیله وێنا كراوه، ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت كه مێژووی كوشتاری كورد
له‌به‌رامبه‌ر كورد ئه‌و ترسه‌ی له ڕۆحی هه‌مووماندا چاندووه، تا هه‌نووكه‌ش
له‌سه‌ر ئاستی میللی ئه‌م ترسه له ناو نه‌چووه، كورد له ناوخۆیدا هه‌رگیز
له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و هه‌ر له دوای په‌یدابوونی پارته سیاسییه‌كان و له هه‌ر
هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان وازی له ململانێی چه‌كداری نه‌هێناوه، هه‌میشه
پارته‌كان له ناویه‌كدیدا ناكۆك بوون و بگره زۆرجاران سڕینه‌وه‌ی یه‌كتریان
كردووه به مه‌به‌ست و ئامانج، زه‌خمی ئه‌و ترسه‌ش له‌پای ئه‌و ململانێ یه زیادی
كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خێزانی كوردی له ژینگه‌یه‌كی وا ناته‌ندروست
ژیاوه كه له پاڵ میراتی سیاسییه ناشیرینه‌كه، خودی پێكهاته‌ی په‌روه‌رده‌كردنی
ئێمه له‌سه‌ر ترس دروستبووه، ترس و شه‌رم و بێ بڕوایی له خه‌سڵه‌ته هه‌ره
سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه‌ن و دروستكردنی پێكهاته‌ی ڕوحی و كاره‌كته‌ری ئێمه‌ی له‌سه‌ر
بونیات نراوه، ئه‌و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می
خێزانی كوردی كاری كردووه ته‌مه‌نی سه‌ده‌ها ساڵه، كه به‌شێوه‌یه‌كی هیراركی
نێره‌كان و گه‌وره‌كان و مێیه‌كان و بچكۆله‌كان ده‌چه‌وسینه‌وه، هه‌میشه دایكی
كوردی دایكێكه له‌سه‌ر ترس و شه‌رم و بێ بڕوایی گه‌وره كراوه، ئه‌ویش كوڕ‌و
كچه‌كانی خۆی به هه‌مان حاڵه‌ت و دۆخی ترس و شه‌رم سازاندووه، ترس له‌گه‌ڵ شیری
دایك ده‌ڕژێته خوێنمانه‌وه، بیرمان نه‌چێ كه سته‌می ڕۆژهه‌ڵاتی، چ له‌سه‌ر ئاستی
سیاسی و چ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی، سته‌مێكی دڵڕه‌ق و وێرانكه‌ره، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی كه كه‌لتووری عه‌ره‌ب- ئیسلام هه‌میشه پایه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی له
سه‌ر ترس له خودا‌و ڕۆژی قیامه‌ت و ئاینده‌ی نادیار داكوتاوه، مرۆڤ بۆ خودی خۆی
كۆیله‌یه‌كی گوناهباره‌و تا ئه‌به‌د پاك نابێته‌وه، ترس له مه‌رگ و له ژیان و
له قیامه‌ت ڕۆژانه‌و هه‌فتانه دووباره ده‌كرێته‌وه، فیكره‌ی مرۆڤی كۆیله و
مرۆڤی گوناهبارو دونیای هیچ و فانی له جیهانی ئیسلامی‌دا كاری گه‌وره‌و نێگه‌تیڤی
خۆی كردووه، هه‌میشه له ئیسلامدا باس له گوێڕایه‌ڵی كراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه حوكمڕانن و پێیان ده‌وترێت- (اولی الامرمنكم) هه‌رگیز گرنگیش نه بووه ئه‌و
فه‌رمانڕه‌وایه سته‌مكاربووه یان دادپه‌روه‌ر، چونكه وا باو بووه كه
فه‌رمانڕه‌واو پادشاكان و سه‌ركرده‌كان به ناوی خوداوه‌و له پێناو خودادا حوكم
ده‌كه‌ن، ملكه‌چی و گوێڕایه‌ڵی بۆ ئه‌وان به ته‌نها ئه‌رك نه بووه، چونكه
به‌شێك بووه له خوداپه‌رستی، هێشتا ئه‌م بیر‌و بۆچوونه ده‌نێو هه‌مووخانه
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كاندا ڕه‌وایه‌تی خۆی هه‌یه، جا چ خێزان بێ و چ
قوتابخانه‌و چ مزگه‌وت و چ خانه‌ی حیزب و چ سه‌ربازگه، هه‌ر هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ش
پیرۆزن، هه‌موو پیرۆزێكیش عه‌قڵ په‌ك ده‌خات و هه‌مووشیان هه‌یبه‌ت و ڕێزیان
هه‌یه، ڕێزێك تێكه‌ڵ به ترس. هێشتا پارتێكی سیاسی و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی
په‌روه‌رده‌یه نوێ نه‌هاتووه گومان له‌و پیرۆزییه بكات و ئه‌و ترسه
بڕه‌وێنێته‌وه، هه‌موو فه‌زای ڕۆشنبیری ئێمه‌ش هه‌رگیز دابڕنه‌بوو له‌م دۆخه زۆر
نه‌خۆشه، ئێمه به ژماره كه‌مترین جۆری ڕۆشنبیرمان هه‌یه كه ڕه‌خنه‌گرو
تووڕه‌و ڕافزی بێت، ژماره هه‌ره زۆره‌كه‌ی له ناو یه‌كێك له
ده‌سته‌ڵاتداره‌كاندا تواوه‌ته‌وه، ڕۆشنبیره‌كانیش توێژێكن ده‌چنه‌وه ناو هه‌مان
پێكهاته‌ی ڕۆحی و كۆمه‌ڵایه‌تی، جگه له‌وه‌ش به‌و پێناسه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆكه له
دونیادا باوه كه ڕۆشنبیر جه‌نگاوه‌رێكی ئه‌به‌دییه‌و دژی ده‌سته‌ڵاته‌و چاودێره‌و
هه‌میشه ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رگری له جوانی و هه‌ق و خێر‌و یه‌كسانی و
دادپه‌روه‌ری و سه‌ر به‌خۆبوون بكات، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نه‌ته‌وه‌یی و چ
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه،به هه‌ق ئه‌و ژماره‌یه زۆر له‌وه كه‌متره كه ئه‌م
جه‌نگه بباته‌وه، كۆیله بوونی ڕۆشنبیر بۆ هه‌ر چه‌شنه ده‌سته‌ڵاتێك بێت دواجار
ئه‌و زمان و قه‌ڵه‌مه‌ی لێ ده‌ستێنێته‌وه كه له‌سه‌ر گه‌مه‌ی چاونه‌ترسی و
ئازایه‌تی به‌رده‌وام بێت و له میانه‌ی موماره‌سه‌كردنی ئازایه‌تی ئه‌وانی دیكه‌ش
فێری وانه‌ی ئازایه‌تی بكات، دوای ڕاپه‌ڕین له شكرێك له هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ری
كورد، كه نازانم چه‌ندیان هه‌ڵگری خه‌سڵه‌ته‌كانی مرۆڤی ڕۆشنبیرن، به‌ته‌واوه‌تی
كه‌وتنه دڵداری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتداره‌كانی ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی كوردی.
كورد هه‌میشه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی زمانی قوربانی و كۆیله‌ی هه‌بووه، ئه‌وه‌تا
هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی كورد نامه‌یه‌ك بۆ (بوش) ده‌نووسن و تیایدا سواڵی
ئاوڕلێدانه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: گه‌ر تۆش هاوپه‌یمانییه‌تی ئێمه‌ت گه‌ره‌ك
نه‌بێت، ئه‌وه ئێمه هه‌ر هاوڕێ و هاوپه‌یمانین، كرۆكی نامه‌كه ئه‌وه‌یه، من وای
ده‌بینم كه له نێو هه‌موو میلله‌تانی دونیا ڕقێك هه‌یه پیرۆزه و هه‌ر
ئه‌وه‌شه‌وامان لێده‌كات كه هه‌ندێك له كاره‌ساته‌كانی مێژوو هه‌ر به هه‌مان
برینه‌وه بمێننه‌وه، هه‌رچه‌نده من بۆ خۆم دژی هه‌موو جۆره ڕقێكم هه‌تا گه‌ر
پیرۆزیش بێت، چونكه كه تۆ داوای تۆڵه ده‌كه‌یت وه‌ك له پرسیاره‌كه‌تدا هاتووه،
پێویستی به جۆرێك له‌و ڕق و كینه‌یه هه‌یه كه ئاراسته‌ی دوژمنه‌كه‌تی ده‌كه‌یت،
بۆیه میلله‌تانی دونیا ناویان ناوه ( ڕقی پیرۆز)، خودی ئه‌و ڕقه به ته‌نها
موڵكی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان نییه، ته‌نها ئه‌وكاته پێی وتراوه پیرۆز كه
سته‌ملێكراو دژی سته‌مكار به‌كاریدێنێت، وزه‌و هێزێكه‌كه وا له سته‌ملێكراو
ده‌كات بیر له تۆڵه بكاته‌وه، به‌ڵام چی به‌و ڕقه ده‌ڵێیت كه ده‌سته‌ڵاتدارانی
به‌عس له عێراق و حقكمه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی تورك و فارس به‌رامبه‌ر به
كورد هه‌یانبووه، میلله‌تانی خۆیان به‌و ڕۆحه شۆڤێنیستییه په‌روه‌رده كردووه،
هاوكێشه‌كه لێره‌دایه زۆر جیاوازه‌و له گه‌وهه‌ردا زۆر سه‌یره كه ڕقی سته‌مكار
له ڕقی سته‌ملێكراو گه‌وره‌تره، ئه‌گینا ئه‌و هه‌موو كوشتارگایه له مێژووی
ئێمه‌دا له پای چی بووه؟ په‌كه‌كه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی خۆی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی
ده‌كرد كه ئه‌و ترسه له ڕۆحی گه‌ریلاكان به مێ و نێره‌وه بكوژێت، ڕاسته له
مه‌ر جه‌نگ و جه‌نگاندن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌ڕووی هێزی سه‌ربازی
داگیركه‌ره‌وه، هه‌رهه‌موو گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌كان دلێرانه جه‌نگاون، ژماره‌ی
شه‌هیده‌كانی هه‌موو پارچه‌كان ملیۆنه‌هایه، وه‌لێ ئێمه باس له ڕۆحێكی به‌رگری
ده‌كه‌ین، ویست و ئیراده‌یه‌ك له‌سه‌رئاستی كرده‌ی سیاسی، بڕوام وایه كه نه
بوونی ئه‌و هێزو بڕوابوونه به ویست و ئێراده‌ی سیاسی له لای سه‌ركرده‌كانی
كوردیش ونه، نه‌بوونی ئه‌و ویسته سیاسیه وایكردووه كه هه‌تا هێزی گه‌ل كه
ڕه‌نگه زۆر ئاسان و به‌خۆڕسكی كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت، هه‌میشه په‌كی خراوه، هه‌ر
جاره‌و به بڕوبیانوویه‌ك ، ئه‌و ترس و بڕوا به خۆ نه‌بوونه له‌سه‌ر ئاستێكی
باڵاوه و تا دوا پێگه‌كانی خواره‌وه دابه‌زیوه. هه‌موو كاركرده‌ی سیاسی ئێمه‌یه
گه‌مه‌و تاكتیكێك بووه به پێ ی ڕووداوه‌كانی ڕۆژگار نه‌ك داڕشتنی پلان و
ستراتیژێك بۆ ئاینده، هه‌میشه ئێمه خۆمان داوه‌ته ده‌ست گه‌مه‌كانی چاره‌نووس.
گه‌مارۆدانی ئێمه‌ش له لایه‌ن سێ ده‌وڵه‌تی سته‌مكاری ڕۆژهه‌ڵاتی كه ئه‌وانیش
عێراق و توركیا و ئێرانه ئه‌وه‌نده‌ی تر وای كردووه كه ترسه‌كه‌ی ئێمه له‌سه‌ر
ئاستی سیاسی بگوێزرێته‌وه بۆ ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه ئه‌وه‌تا له ڕۆژگاری
ئه‌مڕۆكه‌شدا كه باس له جۆرێك له ئازادی و سه‌ربه‌خۆبوون ده‌كرێت، به‌ر له
هه‌موو كه‌س سه‌ركرده‌كان و سیاسه‌تكاره‌كان باس له ترسی ده‌رو دراوسێ ده‌كه‌ن،
كه‌واته ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بووه‌ته
به‌شێك له میراتی ڕۆحی ئێمه، هه‌میشه كه‌سێكی وا دروستكردووه كه به ته‌نها
سوپاسی خوداوقه‌ده‌ر بكات كه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه
گوتاری مانه‌وه زاڵه، نه‌ك گوتاری زینده‌گی كردن، زینده‌گی به مانا هه‌ره
ئینسانییه‌كه‌ی كه جگه له سه‌ربه‌ستی و ئازادی هیچی دیكه ناخوازێت، هه‌ڵبه‌ته
وتراوه كه كورد یاده‌وه‌ری زۆر لاوازه و ئاسان كاره‌ساته‌كانی خۆی له یاد
ده‌چێته‌وه،له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسان نییه ته‌واو قه‌ناعه‌ت به‌م
ڕسته‌یه بكه‌ین، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی سیاسی وای لێهاتووه كه ئه‌م قسه‌یه
به‌ڕاست وه‌ربگرین، چونكه له هه‌موو دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان حیزبه‌كان و
ده‌سته‌ڵاتی سێنترالی عێراقی هه‌رگیز شه‌ڕی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال
نه‌كرد، تا ئێستاكه‌ش هه‌مان دۆخ به‌رده‌وامه، دۆخی زه‌لیلی و كۆیله بوون و
ئه‌وترسه گه‌وره‌یه وای لێكردووین كه جاروبار به‌شه‌رمه‌وه باس له ئه‌نفال
بكه‌ین، من پرسیاره‌كه‌ت هه‌ڵده‌گێڕمه‌وه و ناڵێم: ئێمه بۆچی له بری تۆڵه
خاوه‌نی كه‌لتوورو ڕۆشنبیرییه‌كین كه هێزی ئه‌وه‌ی داوینه‌تێ له بری تۆڵه
به‌خشنده‌بین له گوناهه‌كانی دوژمن یان دوژمنه‌كانم خۆش ده‌بین، ئه‌م قسه‌یه
ته‌نها ئه‌و كاته ڕاسته كه سته‌مكارو سته‌ملێكراو وه‌ك دوو كاره‌كته‌ری ئینسانی
له به‌رده‌می یه‌كدیدا یه‌كسان وه‌ستابن، به‌ڵام له واقیعداو ئه‌و دۆخه‌ی كه
كۆنكرێت دیاره بۆ تاقه ڕۆژێكیش بێت سته‌مكار پێویستی به‌وه نه بووه كه
سته‌ملێكراو كۆیله‌كانی بنده‌ستی خۆی بوێرن یه‌كسان له به‌رده‌میدا بوه‌ستن،
چونكه ئه‌وه‌یان دان پێدانانی سته‌مكاره به وه‌ی كه سته‌ملێكراو كه ئێمه‌ین
كۆمه‌ڵێك ئاده‌می بوون، فه‌رمانڕه‌وا له‌م ڕۆژهه‌ڵاته‌و له‌و وڵاتانه‌ی كه خه‌ڵك
خاكی ئێمه‌یان داگیركردووه له وێنه‌ی (خودا) دا خۆ ده‌بینن، ئه‌وان هه‌رگیز ئه‌و
شه‌ره‌فه به كورد ڕه‌وا نابینن كه وه‌ك ئینسان تاكه‌كانی بخوێننه‌وه،
ئه‌وكاته‌ی به‌عس بڕیاری دا كه گوندنشینه‌كان ئه‌نفال بكات، هه‌ر له‌و كاته‌وه
وه‌ك ته‌نێكی مردوو یان ئاماده بۆ مه‌رگ حیسابی له‌گه‌ڵ كردبوون، وه‌ك درگ و
گیاكه‌ڵه كه له خاكێكدا هه‌ڵیبكه‌نیت، كه‌وته هه‌ڵكه‌ندنی. ئه‌گینا چ
لێكدانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت مناڵ و پیروپه‌ككه‌وته‌و ژن به یه‌كه‌وه زینده
به‌چاڵ بكرێت، ئه‌وان هه‌رگیز ئاماده نه‌بوون داوای لێبوردن بكه‌ن، له‌و
كاره‌ساته په‌شیمان ببنه‌وه و به هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی یان ئینسانی له قه‌ڵه‌م
بده‌ن، بۆیه كه ئه‌وه‌یان ڕوانینی سته‌مكاربێت، چ مانایه‌ك بۆ ئه‌وه ده‌مێنێت
سته‌ملێكراو بڕیار بدات كه مادامه‌كێ سته‌مكار به‌خشنده و شه‌رمه‌زار نییه، با
من به‌خشنده بم، ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه كوژراوی به ناهه‌ق له بكوژه‌كه‌ی خۆش
بێت! هه‌رگیز له مه‌یدانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا پانتاییه‌ك بۆ ئێمه
نه‌ماوه‌ته‌وه تا وه‌كو تیایدا به‌خشنده بین یان نه‌بین، ئه‌وه‌ی به ئێمه ڕه‌وا
بیندراوه ڕۆڵی قوربانی بووه. بیرمان نه‌چێت كه تا وه‌كو جووله‌كه نه‌بوو به
هێزێكی گه‌وره و كاره‌ساتی هۆلۆكۆستی نه‌كرد به چه‌ك، ته‌نها وه‌ك قوربانی حیسابی
بۆ ده‌كرا، ئه‌وه‌تا داوا له توركیا ده‌كرێت كوشتارگاری ئه‌رمه‌نه‌كانی توركیا به
كارێكی نا ئینسانی بزانێت و داوای لێبوردن له ئه‌رمه‌ن بكات، وه‌لی تا هه‌نووكه
خامۆشه، بۆ كوردیش هه‌ر وایه، زۆرن ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی عه‌ره‌ب كه كورد به
جووله‌كه به‌راورد ده‌كه‌ن و هه‌ق ده‌ده‌ن به‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه قڕكردنی
كورد، من به ته‌نیا ڕسته‌یه‌كی (هادی العلوی)م خوێندۆته‌وه كه وه‌ك عه‌ره‌بێك و
عێراقییه‌ك شه‌رم له ناسنامه‌ی خۆی بكات، هه‌ربۆیه من گومانم هه‌یه كه له‌سه‌ر
ئاستی سیاسی كورد به‌نیازی تۆڵه بێت و له‌ولاوه‌ش ده‌سته‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی و به
تایبه‌تی له عێراقدا تا هه‌نووكه‌ش به ڕه‌سمی نامه‌ی شه‌رمه‌زاری خۆیان
نه‌نووسیوه، به‌ڵكو من زۆر دڵنیام حوكمه‌تی عێراقی به‌هێز ببێته‌وه، ئه‌گه‌ری
دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌نفال ئه‌گه‌رێكی زۆرنزیكه، ته‌نها ئه‌وه‌ی شێواز‌و
ئامرازه‌كانی جیاوازده‌بن. سه‌یر له‌وه‌دایه كه كورد خۆی ده‌چێته به‌غدا و
ده‌وڵه‌تی به‌ربه‌ریانه‌ی عه‌ره‌بی- عێراقی زیندوو ده‌كاته‌وه،به ئومێدی ئه‌وه‌ی
له ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا كه‌مێك بحه‌سێته‌وه. له كاتێكدا ئه‌وه‌ی
ته‌مه‌نێكی كه‌می له كاری سیاسه‌ت خه‌رج كردبێت، چاك ده‌زانێت ئه‌وانه‌ی دوای
سه‌دام هاتوون، زۆر له‌و ناشیرینترن گه‌ر چه‌ك و جبه‌خانه‌و تۆپ و فڕۆكه‌یان
هه‌بێت. دوا جار به‌م دێڕه شیعرییه‌ی (تی. ئێس. ئیلیه‌ت) كۆتایی به‌م وه‌ڵامه‌م
دێنم – (دوای ئه‌و هه‌موو زانینه .. چ لێبوردنێك !؟)