خوشه‌ویستی له‌زه‌مه‌نی كولێرا
یا
خۆشه‌ویستی له‌هه‌موو زه‌مه‌نێكدا!
هێمن مه‌حمود، -ده‌ربه‌ندیخان
Hemnm1979@yahoo.com
ئه‌و كاته‌ی كه یه‌كه‌مجار رۆمانی (خوشه‌ویستی
له‌زه‌مه‌نی كولێرا)م خوێنده‌وه به عه‌ره‌بی سالَی 2006 بوو، زۆرم له‌سه‌ر ئه‌و
رۆمانه خوێندبوویه‌وه، نووسه‌ره‌كه‌شی یه‌كێك بوو له‌و نووسه‌رانه خوشم ده‌ویست
و به‌دوای به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه بووم.
عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عه‌ره‌بیه‌كی ساده و ساكار نییه تا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی
له‌زمانی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی تێده‌گه‌ن به ئاسانی له‌م رۆمانه بگه‌ن، راستیتان
بوێ منیش ئه‌وكات له‌و كه‌سانه بووم له تێگه‌شتنی زمانی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیدا
ده‌ستێكی باڵام هه‌بوو هه‌ربۆیه یه‌كه‌مجار نه‌متوانی ته‌واوی بكه‌م.
چه‌ند رۆژ دواتر جارێكی دیكه ده‌ستم پێكرده‌وه و چه‌ند قاموسێكیشم له‌ته‌نیشت
خۆمدا دانا، هه‌موو ئه‌و وشانه‌شی كه تێنه‌ده‌گه‌شتم له‌ده‌فته‌رێكدا كه به‌رگی
پێوه نه‌بوو ده‌منووسیه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی ماناكانیم ده‌دۆزییه‌وه له‌به‌ریشم
ده‌كردن.
خوێندنه‌وه‌كه‌م 10رۆژی خایاند، ئه‌و عه‌ره‌بیه ساده‌یه‌م سودێكی زۆری پێدام،
چونكه له‌لایه‌ك نه‌یده‌هێشت هیچ دێڕێك به‌سه‌رمدا تێپه‌ڕبێت تاوه‌كو له‌مانا و
چێژی نه‌گه‌م، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یارمه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی دام بۆ فێربونی زیاتر
و به‌هه‌گبه‌یه‌كی عه‌ره‌بی پڕه‌وه هاتمه ده‌ره‌وه.
خۆشه‌ویستی سه‌رده‌می كولێرا ئازارێكی زۆری دا پێم، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی چێژی پێبه‌خشیم
له‌ناخیشه‌وه هه‌لا هه‌لای ده‌كردم. ئاخر من جیدیه‌ت و دڵپاكی و شانسی دكتۆر
(خۆڤینالَ ئۆربینۆ) و خۆشه‌ویستی بێكۆتا و موغامه‌ره و چاوه‌ڕوانی (فلۆرینتیۆ
ئه‌ریزا) و جوانی و بێباكی و قه‌له‌قیه‌كانی (فێرمینا دازا) توشی حالَه‌تێكی
سه‌یریان كردبووم: ئه‌م كه‌سه‌ی ئه‌م هه‌موو كه‌سایه‌تیانه‌ی خولَقاندوه و
ده‌رخواردی زیهن و ختوره و خه‌یالَی ئێمه ده‌دات چه‌نده له‌كه‌سه‌كه‌ی ناخمان
ده‌چێت.
شه‌وه‌های شه‌و دوای ئه‌وه‌ش له فێنكی هاوینانی سه‌رباندا بیرم له‌چاره‌نووسی
فێرمینا و فلۆرینتیۆ و دكتۆر و ئه‌و یارییه شه‌تره‌نجه ده‌كرده‌وه ته‌واو
نه‌كرابوو و داشه سپیه‌كان به چوار جولَه‌ی دیكه ده‌یانبرده‌وه.
خودایه چه‌نده ماركیزم خوشده‌ویست، چه‌نده ماركیزم خوشده‌وێت.
رۆمانه‌كه‌م ته‌واوكرد كه‌سێكی دیكه و ناخێكی دیكه‌م هه‌بوو، ئیدی من كه‌سی دوای
خۆشه‌ویستی زه‌مه‌نی كولێرابووم.
ئه‌و ساتانه ده‌موت خۆزگه وه‌رگێڕێكی كوردییزان ئه‌و كاره بكات و ئه‌م رۆمانه
نه‌مره بكاته كوردی.
من نه‌موێرا جارێكی دیكه توخنی ئه‌و رۆمانه بكه‌مه‌وه چونكه ده‌بوو ئه‌مجاره
عومری خۆمی بۆ دابنێم، به‌لام كه به‌ڕێز (محمد كه‌ریم) رۆمانه‌كه‌ی كرده كوردی و
له هۆلَه‌كه‌ی كوردستانی نوێ به‌رگه‌كه‌یم بینی، خۆشیه‌كی گه‌وره دایگرتم و
هه‌رچه‌ندیشه له نزیكه‌وه ده‌یناسم به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته موجامه‌له
له‌ناخه‌وه سوپاسم كرد.
كاره‌كانی ئه‌م وه‌رگێڕه‌م له‌دوای رۆمانی (سالَی ئاشوب) ی عه‌باسی مه‌عروفیه‌وه
خۆش ده‌وێت و هه‌ستناكه‌م كارێك ده‌خوێنمه‌وه وه‌رگێڕدرابێت، به‌لَكو هه‌ست
به‌وه‌ده‌كه‌م له‌زمانی یه‌كه‌مه‌وه ده‌خوێنمه‌وه.
ئه‌م وه‌رگێڕه كوردی زانه شایانی ده‌ستخۆشییه، شایانی سوپاسكردنه بۆ ئه‌و
كتێبه‌ی خستویه‌تیه‌وه ناو كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه.
ئه‌وه‌تا ئێستا جارێكی دیكه په‌تای كولێرا و خۆشه‌ویستی ماوه‌ی 15 شه‌وه
له‌گه‌لَمدایه، هه‌موو شه‌وێك چه‌ند كاتژمێرێك لێم ده‌دات و ته‌نها
چاره‌سه‌ره‌كه‌شی له‌لای ماركیزه.
ئه‌م په‌تایه وه‌ك په‌تاكانی دیكه نییه، جیاوازه له‌هه‌موو په‌تاكانی دونیا،
په‌تایه‌كه هه‌رچه‌نده ورده زیخیش له‌سه‌ر دڵ دروست ده‌كات، كه‌چی هه‌ر حه‌ز
به‌وه ده‌كه‌م هه‌رگیز چاره‌سه‌رم نه‌بێت.
سوپاس بۆ ماركیز، سوپاسیش بۆ محمد كه‌ریم كه ئیدی ناهێلَن من و هه‌زاران هه‌زارانی
وه‌ك من له‌ژیانێكی تاریكی ته‌نهادا به‌جێبهێلَن كه هیچ ده‌روازه‌یه‌كی له‌و
سه‌ره‌وه دیار نییه و هه‌مووی به په‌تا ده‌وری گیراوه.......