ئاڵۆسكان!
كارزان عوسمان
Karzan984@yahoo.com
((به دواى ته‌زبیح و كورسیه‌كى كۆندا ده‌گه‌ڕێم تا بگه‌ڕێمه‌وه دۆخى جاران))
محه‌مه‌د ماغوت
ئه‌و وه‌خته‌ى شكست دێت
به‌گومانم له‌وه‌ى ئه‌وه شكست بوو
له مناڵیمدا خۆى له كایه‌كانمدا نمایش كرد‌و
نه‌یهێشت به خه‌ونه ساكاره‌كانى مناڵیم ڕابگه‌م؟
ئه‌دى ئه‌و بوو؟
له یه‌كه‌مین عیشقى حه‌ڤده پایزى ته‌مه‌نمدا
خۆى هه‌ڵقورتاند و سه‌رزه‌ده‌ى كردم و
مه‌عشوقه‌كه‌م بوو به هه‌ڵم!
به‌ڕاست.. ئه‌وه شكسته یان شه‌پۆلێكى دڵ ڕه‌ق
وه‌ختێك ماسییه‌ك ده‌خاته سه‌ر لمى كه‌نار ده‌ریا!؟
دڵنیامكه له‌وه‌ى ئه‌وه شكسته یان ئومێد
شۆڕش هه‌ڵایسێنێ !؟
ئه‌دى شكسته یان غه‌ریزه جه‌لاد دروست ده‌كات!؟
تێناگه‌م له‌وه‌ى ئه‌و وه‌خته‌ى پیاوێك خۆى ملى ده‌كات
به‌و گوریسه‌ى به ناوه‌ڕاستى ژووره‌كه‌یدا هه‌ڵیواسیوه
ئه‌جه‌له یان شكست ئه‌و بڕیاره‌ى پێ ده‌دات!؟
ئاى شكستى دڵ به‌رد
چ تاڵ بوو
ئه‌و وه‌خته‌ى تێگه‌یشتم له‌وه‌ى
نه‌زمێكى گومان و پرسیاره‌كان تۆیت
دڵنیا بووم له‌وه‌ى شقڵێكى بیركردنه‌وه‌كان زاده‌ى تۆن!
من كه ئیتر بڕیارى ڕۆیشتنم به زۆرترین رێگه‌دا دابوو
تۆ هه‌ر له‌سه‌رتای بڕیارمه‌وه ئاشنات كردم به هیچ..
***
سه‌روه‌ختى ئاشنایه‌تى عه‌ده‌م
ئه‌ى عه‌ده‌م تۆ حیكمه‌تى ژیانم پێ بڵێ؟
من نهێنیه‌كانى مردنت بۆ ئاشكرا ده‌كه‌م!
تۆ قومێك ئومێدم بده‌رێ
من مه‌رگ له قه‌ده‌ره‌كانما ده‌رده‌هێنم!
كه‌ى توانیت له نیوه‌ڕۆیه‌كدا
خودام نیشان ده‌یت؟
من هه‌موو سوره‌تى ئه‌نفال ئه‌ز به‌ر ده‌كه‌م
پێمه‌كه‌نه ئه‌ى ئاڵترین تاڵى..پێمه‌كه‌نه
دڵنیام كه‌ره‌وه له‌وه‌ى
ئه‌وه تۆیت یان مردن
له‌وسه‌رى ڕێگانى بیركردنه‌وه‌مه‌وه
خه‌نى ده‌بیت و
به‌ده‌نگێكى نه‌شاز پێم ده‌ڵێت
(له‌و به‌ره‌وه تراویلكه‌یه‌ك تامه‌زرۆى بینینته)؟
ئاى عه‌ده‌م...
من كه نه‌متوانى لێت هه‌ڵبێم و
تۆش كه نه‌تهێشت به‌وسه‌رى هیچ كام له ڕێگاكان بگه‌م
من كه وه‌ك منداڵێك وڕكم له وه‌ڵامى پرسیاره‌كانم گرتبوو
تۆیش كه پتر وه‌ڵامه‌كانت لىَ ئاڵۆسكاندم
لێم ون به
وه‌ك ئه‌و كچه‌ى ده‌ترسم هه‌تاویش نه‌یبینیبێته‌وه
ون به
وه‌ك ئه‌و پیاوانه‌ى نه له جه‌نگه‌كاندا مردن و نه گه‌ڕایشنه‌وه!
وه‌ك ئه‌و كۆترانه‌ى كه‌سنووریان جێهێشت
ته‌نیا له زاكیره‌ى دایكاندا مانه‌وه
تكایه ون به یان ونم بكه...
ئه‌ى بارانى ئومێد
لێت ده‌پاڕێمه‌وه به‌سه‌ر ئه‌م ئاگرى عه‌ده‌مه‌دا دابكه
***
تروسكاى ئومێد
ئه‌ى ئومێد..
سه‌رم ناسوڕمێ له‌وه‌ى ده‌یان جار
ڕووبه‌رووم بزه‌ت بۆ كردبێتم و نه‌م دیبیت
هاوارت لىَ كردبێتم و نه‌مبیستبێتیت
له‌مست كردبێتم و هه‌ستم پێت نه‌كردبێت.
وه‌لىَ سه‌دان جار تۆقیوم له‌وه‌ى
ڕووبه‌ڕووت هاتووم و خۆت لىَ هه‌ڵه كردووم!
هاوارم لێت كردوه‌و په‌نجه‌ت له گوێكانت ئاخنیوه!
ویستیومه له‌مست كه‌م، لێم هه‌ڵاتووى!
من دڵنیام ده‌یان جار تۆ خۆت نیشانداوم و
من له‌نێو شه‌وقى شكست و ئاگرى عه‌ده‌مدا ونم كردویت!
دڵنیام هاژه‌ت هاتووه و
من له تاو نه‌ڕه‌ى شكست و گرمه‌ى عه‌ده‌م نه‌م بیستویت!
ئاه..ئه‌ى ئومێد!
ئه‌و وه‌خته‌ى من له نێو شاخێك ته‌ڵادا
شكست گه‌مارۆم ده‌دات
تۆ له نێو زبڵخانه‌كاندا قاقا..لێده‌ده‌یت!
من له شكستا هیچ و له هه‌ردووكیانا تۆ ده‌بینم
له تۆشدا دونیایه‌ك تراویلكه ده‌بینم...
ئاى ئومێد...
له‌م نزیكیه‌وه چه‌ند دووریت لێم!!
مانگى 2 \2008
تێبینى\ له ژماره(584)ى
ئه‌ده‌ب و هونه‌رى كوردوستانى نوێ‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌ڵام به ناته‌واوى ،
ئه‌ویش به‌وه‌ى پارچه‌ى كۆتاى (تروسكاى ئومێد)ى لىَ لاابراوه.