ده‌ریا به دالَغه‌ى خۆ
رووتكردنه‌وه‌ى باران
سه‌رخۆش ده‌بێ
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدولَلا
باران
وه‌ك رستێك مه‌لى كوژراو
ده‌كه‌وێته كۆشى زه‌وى
گه‌ڵا گه‌ڵا
وه‌ك ئه‌وه‌ى له پایز ڕا بكات
وه‌ك من
خزمه‌كانى بیر چووبێته‌وه
له سێبه‌رى دره‌ختى په‌شیمانى
ته‌ماشاى ژیان ده‌كا و
هیچ ناڵێ
پیرى و پیرى
له‌گه‌ڵ برینى شینى ده‌ریا
له نێو كتێبى سوورى شه‌راب
ته‌نیایى له گۆزه ده‌كا
گۆزه پڕ ده‌بآ له ره‌نگى ئاواره‌یى
له گیانكێشانى شه‌پۆل
له خه‌یالَى ماسى
له یه‌كه‌م خۆ گۆڕینى ئاو
خزمه‌كانم هه‌ر بۆ وه‌فا
روو وه‌رده‌گێڕن و ده‌لَێن
ئاو
له ته‌ماشاكردنى یه‌كه‌م گۆزه
ده‌یه‌وێت
نامه‌یه‌ك به لقى هه‌نگاو وه‌بكا
نامه‌یه‌ك پڕ له خه‌یالَ
خالَى له وشه
وشه‌كان به‌ر له‌وه‌ى بكه‌ونه مه‌نفا
زمان له زه‌وى ده‌كڕنه‌وه
به زه‌مه‌نى ده‌سپێرن
زه‌مه‌ن مالَى گۆزه‌ى پێده‌چنێ
گۆزه به ده‌ستى مه‌ستێكه‌وه‌یه
به‌رامبه‌ر سیس بوونى دنیا پێده‌كه‌نێ
مه‌ستێك به زماندا ده‌ڕوا
به ره‌نگدا ده‌ڕوا
به رووتى دێته‌وه‌و ده‌ڵێ:
گۆزه به شانى كچێكه‌وه‌یه
بێ ئه‌وه‌ى بپرسێ ده‌لَێم:
با دوو وشه به دالَغه‌ى سه‌فه‌ر بگۆڕینه‌وه
به دالَغه‌ى خۆ رووتكردنه‌وه‌ى باران
ده‌یه‌وێت ده‌م بكاته‌وه
ده‌ست بۆ مه‌رگ درێژ ده‌كه‌م:
له ته‌نیشت ئه‌و بازگه‌یه‌ى كه من نابینێت ده‌لَێم:
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره سنوورداش نه‌كرامه‌وه
نامه‌یه‌كت بۆ ده‌نووسم پڕ له پاسه‌وانى نوستوو
پڕ له تریقانه‌وه‌ى هه‌نگاو
به ئه‌ندازه‌ى نیشتیمان نامۆ
به ئه‌ندازه‌ى زمان ئاواره
نامه‌یه‌كت بۆ ده‌نووسم وشه‌كانى به په‌ساپۆرتى ئاو
له سنووران ده‌ربازت كا
تیپه‌كان ئه‌وه‌نده مه‌ست بن له‌گه‌لا كردنه‌وه‌ى
سه‌رخۆش بیت
ئه‌وه‌نده وه‌ڕس بن وه‌ك ناڕه‌زایى
به گه‌وره‌یى له سه‌ر خۆیان بنووسن
خزمه‌كان.
باران چه‌شنى دوو بالڵی نه‌رم
دوو باڵی پڕ له قاجاغ
دوو باڵی پڕ له ماسى
هه‌تا دۆڕان
ده‌كرێته‌وه
چه‌شنى دوو چاو
به‌ر له‌وه‌ى ته‌ماشاى زه‌وى بكا
به‌ر له‌وه‌ى پیرى بناسێ
ده‌نووك له هه‌تاو ده‌گرێ
گه‌ڵا گه‌ڵا
به كۆڵانى شه‌ودا
ده‌ڕۆم
ساتمه له زه‌مه‌ن ده‌كه‌م
وه‌ك خه‌ون به‌رده‌بمه‌وه‌و به‌رنابمه‌وه
وه‌ك ئه‌وه‌ى
به قووڵی باران
منى بیر چووبێته‌وه
ته‌نیایم له گۆزه ده‌كا
گۆزه له ماڵی پیرى دێته‌وه
كتێبێكى به ده‌سته‌وه‌یه پڕ له مۆسیقا
پڕ له ئومێدى وه‌ریوو
كتێبێكى به ده‌سته‌وه‌یه له یه‌كه‌م لاپه‌ڕه
خه‌ون ده‌بینم
خه‌ون ده‌بینم
دایكم نووستووه
له سه‌ر ریتمى مه‌رگ
خوشكم
به خه‌یالَى دادێ
له‌گه‌ڵ گسكدانى نێو ما‌لا
دانه دانه ته‌نیایى كۆ بكاته‌وه
بێ ئه‌وه‌ى زار بكه‌مه‌وه
گۆرانییه‌ك ده‌لَێم
هه‌تا دۆڕان
سنوورء سنوور بیره‌وه‌رى به خاك وه‌ركا
گۆرانییه‌ك ده‌لَێم
وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌یرى شه‌ڕ بكه‌یت
وه‌ك قسه‌ى جه‌نگاوه‌رێكى بریندار
له ژێر سه‌رین به‌جێما بێت
خه‌ونێك ده‌بینم
وه‌ك بیابان
باران ئاشتى بكاته‌وه.
گۆرانییه‌ك ده‌لَێم به قوولَى با
هاوسه‌نگى بۆ خاك بگێڕێته‌وه
قسه‌ى نێو خه‌یالا بێت وه‌ك خۆى
به‌ڵام زه‌مه‌ن
پێکێ له‌و گۆرانیه
هه‌لَده‌داو ده‌ڵێ:
ئه‌ى مرۆڤ
ئه‌ى هه‌میشه وێلَ
كه خه‌ونى ژیان با ده‌یبا
كه ژیان به‌ر له خه‌وتن
مه‌ستێك له گۆزه‌ى ده‌كا
جگه له ده‌ست لێك به‌ردان
شتێكى دیكه‌م پێ بڵێ
به بێده‌نگى له ده‌ریا بدا‌و
نه‌رم نه‌رم بێته‌وه ما‌لا
شتێكم پێ بڵێ ژیان خۆى بێ
باران خۆى بێ
ته‌نیایى خۆى بێ
ئیتر له‌و ماڵه‌ى كه به‌ر هه‌ست ناكه‌وێت
به‌ر گۆزه ده‌كه‌وێ
گۆرانییه‌ك نالَێم
وه‌ك دوا قسه‌ى جه‌نگاوه‌رێكى بریندار
ده‌رگا له‌خۆ داده‌خه‌م
مردن ده‌خه‌مه سه‌ر باڵی ده‌ریا و ده‌لَێم:
ژیان رووتكردنه‌وه‌ى هه‌سته‌كانه
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى له‌و خه‌ونه‌دا
له سنوورى ئاو ده‌ده‌یت و
به بێ گۆزه
به بارانه‌وه خه‌و ده‌تبا
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى
له سه‌ر سنوور
له برى زمان ئاو ده‌تگرێ.
كانوونى دووه‌م 2007