گوتاری پچڕینی پشکێک بۆ گه‌نجان له غه‌نیمه‌کانی
تاڵان‌کردنی وڵات
- چاوپێکه‌وتنی هه‌فته‌نامه‌ی ''ئاسۆی گه‌نج''
له‌گه‌ڵ ڕۆزا حسێن -
ئاسۆی گه‌نج: سه‌ره‌تا با به پرسیار له‌سه‌ر ڕووداوه گه‌وره‌کانی ناو ژیانی
توێژی گه‌نجانی ئێستای کوردستان ده‌ست پی بکه‌ین. به ڕای تۆ شه‌ڕی ناوخۆ چ
کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر گه‌نجی کورد به‌جێهێشتووه؟
ڕۆزا حسێن: بۆ من زه‌حمه‌ته هه‌روا سه‌رپێی بێم و بتوانم هه‌موو ئه‌و
کاریگه‌رییانه‌ی که شه‌ڕی ناوخۆ له‌سه‌ر گه‌نجی کورد به‌جێیهێشتووه ڕیز بکه‌م،
چونکه یه‌که‌م، کاریگه‌رییه سه‌لبییه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه زۆر زۆرترن له‌وه‌ی بکرێت
لێره‌دا هه‌موو باس بکرێن و، دووه‌میش، کارێکی وا باسێکی ئه‌کادیمیی و
موعاله‌جه‌کردنێکی درێژتری ده‌وێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌کرێت من لێره‌دا
ته‌نها کاریگه‌رییه زه‌ق و به‌رچاوه‌کان باس بکه‌م و ئاکامه نه‌خوازراوه‌کانی
له‌سه‌ر زیهنییه‌تی گه‌نجی کورد تاوتوێ بکه‌م.
به‌لای منه‌وه یه‌کێک له‌و کاره خه‌ته‌رناکانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ کردی، پووچ
ده‌رخستنی ئه‌و پره‌نسیپانه بوو که ساڵانێک هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌ی
به‌ده‌وری خۆیدا کۆکردبووه. شه‌ڕی ناوخۆ هیچ هه‌یبه‌تێکی بۆ خۆشه‌ویستیی نیشتیمان
و هه‌وڵدان بۆ ده‌رکردنی خه‌ڵکی کورد له چه‌وساوه‌یی و ده‌رده‌سه‌ریی
نه‌هێشته‌وه. ئێمه له پڕێکدا بینیمان که ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی که ڕه‌مزی
داکۆکیی بوو له ئازادیی، ده‌رکه‌وت که که‌سێکه که ڕه‌مزی داکۆکییه له حیزب.
نیشتیمانێک که بڕیار بوو ئه‌وان بست به‌ستی له ده‌ستدرێژیی بیپارێزن، بست به
بستی بوو به ئامانجی ده‌ستدرێژیی ئه‌وان. ئه‌مه پێناسه‌کانی له زیهنی خه‌ڵکدا
گۆڕی و خه‌ڵکی ناوچه‌ی ئێمه له پڕێکدا خۆیان له بۆشاییه‌کی مه‌بده‌ئیی و ڕۆحیی
گه‌وره‌دا بینییه‌وه.
کاری خه‌ته‌رناک ئێستا ئه‌وه‌یه که به به‌دئیستیفاده له‌م بۆشاییه مه‌بده‌ئیی
و ڕۆحییه و به‌دئیستیفاده له ناڕه‌زایی و تووڕه‌یی خه‌ڵک له شۆڕشگێڕه
فاسیده‌کانی کوردایه‌تییکردن، هێزگه‌لێک که‌وتوونه‌ته خۆیان تا ئینجا ئه‌مان
خه‌ڵکه‌که به‌و وه‌همه‌دا به‌رن که ئه‌وه ئه‌وانن ئه‌و فه‌راغه مه‌بده‌ئیی و
ڕۆحییه پڕ ده‌که‌نه‌وه و عه‌داله‌ت دێننه کۆمه‌ڵگاوه. له‌مه‌دا به
ده‌ستنیشانکراویی مه‌به‌ستم ئه‌و هێزانه‌یه که به شیعاری عه‌داله‌تی ئیسلامیی
که‌وتوونه‌ته چنینه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ئه‌و بێئومێدبوونه‌یان له
کوردایه‌تیی هه‌ستکردنێک به عه‌به‌سی لادروستکردوون.
ترسی من له‌وه‌یه که خه‌ڵکی ئێمه بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی خۆی باکی نییه
په‌نا بباته به‌ر هه‌ر هیزێک که دوو قسه‌ی خه‌ڵه‌تێنه‌ری بۆ بکات و خۆی وه‌ک
په‌یامبه‌ری ڕۆحیی ڕزگارکردنی ئه‌و خه‌ڵکه پیشان بدات له‌و بنبه‌سته‌ی که ئێستا
کۆمه‌ڵگای کوردیی تێیکه‌وتووه.
ئه‌م میکانیکییه‌ته‌یه که له دوای شه‌ڕی ناوخۆوه به‌رده‌وام گه‌نجانی ئێمه
ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی توندڕه‌ویی بنوێنێت به‌رامبه‌ر به‌و نیشتیمانه‌ی که ڕۆژانێک
حه‌ره‌مێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو لای. شه‌ڕی ناوخۆ بوو وایکرد ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی که
له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه ده‌په‌رسترا، که‌چی دوای بێئیعتیبارکه‌وتنی کوردایه‌تیی و
خه‌بات بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مان گه‌نجانه‌وه به‌وپه‌ڕی
هه‌مه‌جییه‌تنواندنه‌وه بۆ نموونه له خێڵی حه‌مه، ده‌ستیان بۆ ئه‌وه برد که
گوێ و لووتی ببڕن.
به‌ڵێ من ئه‌و هه‌مه‌جییه‌ته به درێژکراوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه هه‌مه‌جییه ده‌بینم که
پارتیی و یه‌کێتیی دژ به یه‌کتر و دژ به کۆمه‌ڵگای کوردیی پیاده‌یان کرد. من بێ
دوودڵیی ده‌ڵێم که ئه‌نساروئیسلام به‌و به‌ربه‌رییه‌ته‌یه‌وه ده‌رهاویشته و
فه‌زه‌ڵاتی شه‌ڕی ناوخۆ بوو. ئه‌وه ئه‌و گه‌نجانه‌ن که بێ‌ئومێد بوون له‌وه‌ی
خۆشه‌ویستیی نیشتیمان ئیتر ئینتیمایه‌کیان بۆ دروست بکات، که ده‌چن ده‌ده‌ن به
شاخدا و سه‌نگه‌ر له نیشتیمان و خه‌ڵکی نیشتیمان ده‌گرن و تووڕه‌يی خۆیانیان تیا
به‌تاڵ ده‌که‌نه‌وه.
زۆرێک له ڕۆشنبیران هه‌ن که دڵیان به تووڕه‌یی و ناڕه‌زاییه‌کانی گه‌نجان خۆشه
و وه‌ک مادده‌ی خاوی شۆڕشگێڕیی و گۆڕان و ده‌ستکه‌وت و که‌وتنه‌وه‌ی عه‌داله‌ت
سه‌یری ده‌که‌ن. من به پێچه‌وانه‌وه زۆر له تووڕه‌یی گه‌نج به حه‌زه‌رم و ترسم
له هه‌بوونی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له وڵاتێک‌دا که ده ساڵێک نابێت تیایدا هه‌موو
به‌هایه‌ک کرا به بارووت و له شه‌ڕێکی خۆکوژی‌دا سه‌رف کرا. من قه‌له‌قیی ئه‌وه‌م
هه‌یه که ده‌بینم ڕۆژانه ئه‌م تووڕه‌ییه‌ی گه‌نجان هێزه ڕۆحانییه
ناعه‌قڵانییه‌کان پشتئه‌ستوور ده‌کات. تا ئاستێک که ئێستا هێزه ئیسلامییه‌کان
ئه‌وه‌نده به‌و فه‌ساد و وڵاتداڕوخاندنه‌ی هێزه‌کانی کوردایه‌تیی خه‌نی بوون که
به‌رده‌وام ئه‌و پۆخڵه‌واتانه‌ی ئه‌وان ده‌ده‌نه پاڵ عه‌لمانییه‌ت و مه‌یلی
دیموکراتخوازیی ناو کۆمه‌ڵگای پێ ناشیرین ده‌که‌ن و، هه‌روا میکانیکییانه‌ش
ئیستینتاجی ئه‌وه ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه که مادام وایه، ئه‌وه کۆمه‌ڵگای
ئیسلامیی و سیسته‌می حوکمی ئیسلامیی و جمهورییه‌تی یان ئیماره‌تی ئیسلامیی ته‌واوه
و لێگه‌ڕێ گه‌ر ئه‌و ئیماره‌ته ئیسلامییه ته‌واو دروست بوو ئیتر ئه‌و دۆخه
نامێنێت که لێی ناڕه‌حه‌تین.
ئه‌م جۆره قسه‌کردنه ئه‌گه‌رچی دیماگۆجیه‌تێکه که هه‌ر ئه‌یهێنێت پێی
پێبکه‌نیت، به‌ڵام کاری خه‌ته‌ر ئه‌وه‌یه که ئێستا په‌یتا په‌یتا ده‌چێته عه‌قڵی
گه‌نجانمانه‌وه. بۆیه من زیادبوونی مه‌یلی ناعه‌قلانییه‌ت و تۆکمه‌بوونی
ڕیزه‌کانی ئه‌و هێزانه‌ی دژایه‌تیی دیموکراسییه‌ت و عه‌لمانییه‌ت و ته‌مه‌دون
ده‌که‌ن، به درێژکراوه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه ده‌بینم که شه‌ڕی ناوخۆ به دوای
خۆیدا هێنای.
به‌کورتیی، شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌وه نه‌بێت هه‌ر ته‌نها کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر گه‌نجان
دانابێت و ئیتر هه‌ر ئه‌وکاته ته‌واو بووبێت، به‌ڵکو وه‌ک ده‌بینن ئه‌و
کاریگه‌رییه سه‌لبییانه هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و ڕۆژانه گه‌نجانمان و ئینجاش
کۆمه‌ڵگا ته‌سلیم به ئایدۆلۆژیا و داخراویی و توندڕه‌ویی ده‌کات.
ئاسۆی گه‌نج: ئێستا له کوردستان گه‌نجان زۆر
نیگه‌رانن له‌وه‌ی که هیچ بایه‌خێکی ئه‌وتۆیان پێ‌نادرێت. ئایا ئه‌م بێزارییه‌ی
گه‌نجان له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
ڕۆزا حسێن: من وای تێده‌گه‌م که میحوه‌ری باسه‌که‌مان به دیارییکراویی باسی
گه‌نجان و کێشه‌کانی ئه‌م توێژه‌ی کۆمه‌ڵگایه بۆیه تۆ ته‌نها باسی توڕه‌يیی و
نیگه‌رانیی گه‌نجان ده‌که‌یت و باسی ئه‌وه ده‌که‌یت که ئه‌وان بایه‌خێکی
ئه‌وتۆیان پێ‌نادرێت، ئه‌گینا به‌ته‌نها ناوهێنانی نیگه‌رانیی گه‌نجان، بۆی هه‌یه
وێنه‌یه‌کی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری وا بدات که ئه‌وه هه‌ر گه‌نجانن که نیگه‌ران و
تووڕه‌ن و هه‌ر ئه‌وانیشن که بایه‌خیان پێ‌نادرێت.
به‌لای منه‌وه سه‌رچاوه‌ی بێزاریی و تووڕه‌یی گه‌نجانی کوردستان هیچ جیا نییه له
سه‌رچاوه‌ی بێزاریی و تووڕه‌یی توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا به گشتیی. بۆیه من
نامه‌وێت بکه‌ومه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه که زۆربه‌ی زۆری ڕۆشنبیران و چالاکانی بواری
فیکر و سیاسه‌ت له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا تێیکه‌وتوون به‌وه‌ی که ''کێشه‌کانی
گه‌نجان'' وه‌ک کێشه‌گه‌لێکی ته‌واو حه‌سرکراو و ته‌واو تایبه‌ت به‌م توێژه باس
لێوه‌ده‌که‌ن. من ده‌بینم له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا قسه‌کردن و
پێداگرییه‌کی زۆر له‌سه‌ر مافه‌کانی گه‌نجان خۆی به‌سه‌ر ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی و
سیاسیی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا فه‌رز کردووه. کاتێکیش وورد ده‌بیته‌وه ده‌بینیت هۆکاری
ئه‌وه‌ی ئه‌و داواکارییانه‌ی گه‌نجان جێبه‌جێ نابن هه‌ر هه‌مان ئه‌و هۆکارانه‌ن که
ناهێڵن داواکاریی توێژه‌کانی تر جێبه‌جێ ببن. کاتێکیش داوا بکه‌ن ئه‌و ڕێگرییانه
به دیارییکراویی له‌سه‌ره‌ڕێی داواکارییه‌کانی گه‌نجاندا لاببرێن و ئه‌وله‌وییه‌ت
به‌مان بدرێت، ئه‌مه ئیتر هه‌ڵاواردنێکه له‌نێوان ئه‌وانه‌ی که ده‌توانن داکۆکیی
له مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن، وه ئه‌وانه‌ی که ناتوانن.
ئارگیومێنتێک که ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پشتئه‌ستووره پێی ئه‌وه‌یه که لاوان و
گه‌نجان حه‌یف و خه‌ساره به‌و جه‌وانیی و ناسکییانه‌وه ئاوا جه‌زره‌به بکێشن و
ناحه‌قییان پێ بکرێت. ئه‌م عه‌قڵییه‌ته‌یه که ته‌واو من قه‌ڵس ده‌کات و ئه‌م
مۆڕاڵه‌یه که من به نامۆڕاڵییه‌کی گه‌وره‌ی ده‌بینم له‌ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا.
ئه‌م مۆڕاڵه وای نابینێت که پیرێکی حه‌فتاساڵه و مناڵێکی زماننه‌گرتوو و
پیره‌ژنێکی که‌نه‌فته‌ش که هه‌روا چه‌ند مانگ و ساڵێکی له‌ژیاندا ماوه، هه‌ر
هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ئه‌ندازه‌ی جه‌وانترین و جوانترین لاوی ئه‌و وڵاته ''حه‌یفه
و خه‌ساره'' ساده‌ترین جه‌زره‌به بکێشێن، یان ناحه‌قییان پێ بکرێت.
ئێوه پرسیار له‌سه‌ر بایه‌خپێدان یان پێنه‌دانی گه‌نجان ده‌که‌ن. گه‌ر قسه
له‌سه‌ر ئه‌مه بێت ئه‌وا من پێموایه که فیئه عومرییه‌کانی تر زۆر که‌متر
بایه‌خیان پێ دراوه تا گه‌نجان. گه‌ر جارێ واز له‌و باسه بێنین که من لێره‌دا
ووشه‌ی ''بایه‌خپێدان'' به چی مانایه‌ک به کاردێنم و چی جیاوازییه‌کی جه‌وهه‌ریی
هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و مانایه‌ی که‌سانی تر مه‌به‌ستیانه، ئه‌وا من ده‌بینمه‌وه که
حه‌قخوراویی و بێحیسابکردنی پیران، که‌مئه‌ندامان، مناڵان، ژنان و چه‌نانی تر،
به‌ئه‌ندازه‌یه‌که که ناشێت له‌گه‌ڵ گه‌نجاندا به‌راورد بکرێت. ئه‌وه‌ی که
کۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌م هاوکێشه‌یه به‌م شێوه‌یه نابینێت، ده‌لاله‌تی هه‌بوونی
خه‌له‌لێکی گه‌وره و کوشنده‌یه له ویژدانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا.
کۆمه‌ڵگای مۆڕاڵبه‌رز ئه‌وه نییه که تا گه‌نجێکی جوان لێی نه‌قه‌ومێت ویژدانی
نه‌جوڵێت، به‌ڵکو کۆمه‌ڵگای مۆڕاڵبه‌رز ئه‌وه‌یه که بۆ لێقه‌وماویی ''شێت''ێکی
ڕووت و ڕه‌جاڵی گه‌ڕیده‌ی سه‌رجاده‌کان و بۆ جه‌زره‌به‌کێشیی پیرێکی پشتکۆماوه‌ی
ژێر باری حه‌ماڵیی و بۆ مناڵێکی جگه‌ره‌فرۆشی به‌ر سینه‌ماکان و بۆ پیره‌ژنێکی
سواڵکه‌ری به‌ر مزگه‌وته‌کان خه‌و له چاوی بزڕێت. سه‌رجاده‌کانی کوردستانی ئێمه
پڕ پڕن له‌م لێقه‌وماوانه، که‌چی ساڵانێکه ڕۆشنبیرانمان شیوه‌ن بۆ لێقه‌وماویی
گه‌نجانیان ده‌ست داوه‌تێ و ئه‌مه به‌سه‌ر ئه‌جێندای کۆمه‌ڵگادا فه‌رز ده‌که‌ن.
بۆیه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که تۆ له پرسیاره‌که‌تدا ده‌یڵێیت، من پێموایه که
ئه‌و توێژه‌ی که زۆر نیگه‌رانه له کۆمه‌ڵگادا گه‌نجان نین به‌ڵکو توێژه‌کانی
ترن. به‌ڵام گه‌نجان ئه‌و توێژه‌ن که ده‌توانن کار بۆ هێنانه‌به‌رباسی نه‌هامه‌تیی
و بێمافییه‌کانی خۆیان بکه‌ن و کۆمه‌ڵگاش سه‌مپاتیی بۆیان هه‌بێت.
ئینجا لێره‌دا وه‌ختێتی قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر خاڵێکی جه‌وهه‌ریی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه
بکه‌م که به ''بزووتنه‌وه‌ی یان خه‌باتی گه‌نجان'' ناوده‌برێت. تاکه شتێک که
بڕبڕه‌پشتی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پێکدێنێ و پارچه‌کانی له‌یه‌ک هه‌ڵئه‌پێکێت هه‌ر
ته‌نها ئه‌و دوو تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌یه که له‌سه‌ره‌وه
ده‌ستنیشانم کردن (به‌وه‌ی که گه‌نجان توێژێکن له‌لایه‌که‌وه توانا و ووزه‌یه‌کی
وایان هه‌یه که بتوانن نه‌هامه‌تیی و بێمافییه‌کانی خۆیان بخه‌نه سه‌ر ئه‌جێندای
سیاسیی کۆمه‌ڵگا، وه له‌لایه‌کی تریشه‌وه کۆمه‌ڵگا سه‌مپاتیی بۆ
مه‌حرومییه‌ته‌کانیان هه‌بێت)، ئه‌گینا قسه‌ی ''کێشه‌کانی گه‌نجان'' ته‌قسیماتێکی
دروست نییه، چونکه توێژی گه‌نجان توێژێکی موته‌جانیس نییه تا هه‌روا بێ
چه‌ندوچوون بڵێین ئه‌مه کێشه‌کانی گه‌نجانه. من له سه‌ره‌تاوه باسی کێشه‌ی
بێکارییم کرد و ئه‌وه‌م ووت که ئه‌م کێشه‌یه هه‌ر به‌ته‌نها کێشه‌ی گه‌نجان
نییه. له‌وێدا من کێشه‌یه‌کم هێنا و سه‌یری ئه‌وه‌م کرد که ئایا ئه‌مه ته‌نها
کێشه‌ی یه‌ک توێژی کۆمه‌ڵگایه یان زۆرێک. خۆ ئه‌گه‌ریش له‌مسه‌ره‌وه
ده‌ستپێبکه‌ین بێین توێژێک بگرین (بۆ نموونه توێژی گه‌نجان) و قسه له
کێشه‌کانیان بکه‌ین، ئینجا وای لێ دێت که ده‌بینین کێشه‌کانی هه‌ر فیئه‌یه‌کی ناو
ئه‌م توێژه کێشه‌ی هه‌ندێک گه‌نجی تر نییه، له‌حاڵه‌تێکدا که بۆی هه‌یه کێشه‌ی
خه‌ڵکانێکی ''ناگه‌نج''یش بێت. بۆ نموونه کێشه‌ی توندوتیژیی دژ به مێینه -
ئه‌وه ته‌نها نیوه‌ی توێژی گه‌نجانه که له‌ژێر باری ئه‌و غه‌دره‌دا ده‌ناڵێنن،
له‌کاتێکدا به‌شێکی تری توێژه‌کانی تریش، مه‌به‌ستم کچانی مناڵ و ژنانی سه‌رووی
ته‌مه‌نی گه‌نجێتییه، به‌ده‌ست هه‌مان ئه‌و ناماقوڵییه‌ی پیاوانه‌وه ده‌ناڵێنن.
لێره‌دا ئیتر ئیشکالییه‌تێک هه‌یه که ده‌یهێنێت ته‌ئه‌مولێکی تیا بکه‌ین، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه که ئایا له‌و هه‌موو کێشانه‌ی که فیئه جیاوازه‌کانی ناو توێژی گه‌نجان
هه‌یانه کامه‌یان ئه‌وله‌وییه‌تی پێ ده‌درێت و کامه‌یان پشگوێ ده‌خرێت. مادامێک
بزووتنه‌وه‌ی داواکارییه‌کانی گه‌نجان به‌و دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه پشتقایمه، ئه‌وا
ده‌بێت کارێکی چاوه‌ڕوانکراو بێت که له‌ناو خودی گه‌نجانیشدا کێشه‌ی ئه‌و فیئه‌یه
زیاتر کاری بۆ بکرێت که ''به‌ده‌ستتر''ه یان کۆمه‌ڵگا سه‌مپاتیی زیاتری بۆ
هه‌یه. بۆ نموونه له‌حاڵه‌تێکی وادا وه‌ک ده‌بینین ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی کێشه‌ی
ئیعتیرافپێنه‌کردنی زانکۆیه‌کی ئه‌هلیی ده‌کرێته کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی گه‌نجانی
ئه‌م سه‌رده‌مه، کێشه‌ی نه‌بوونی قوتابخانه‌یه‌ک بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریی
له‌ناو گه‌نجانی نه‌خوێنده‌واردا ده‌که‌وێته ژێره‌وه و که‌س نه باسی ده‌کات و
نه حه‌یفیشی بۆ ئه‌و هه‌موو گه‌نجه هه‌یه که سیاسه‌تی به‌ئه‌نقه‌ستی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌وسای کوردستان و سیاسه‌تی نه‌زانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای کوردستان ناچار به
وازهێنان له خوێندنی کردن.
نموونه‌یه‌کی تر ده‌کرێت ئه‌وه بێت که بزووتنه‌وه‌ی داواکارییه‌کانی گه‌نجان دنیا
پڕ ده‌کات له هه‌رای ئه‌وه‌ی که بۆچی گه‌نجان مه‌حدودییه‌تیان هه‌بێت له‌وه‌ی که
بتوانن زه‌واج بکه‌ن و داوا بکرێت ته‌سهیلاتیان بۆ بکرێت، به‌ڵام له‌لایه‌کی
تره‌وه سه‌دان جه‌ریمه‌ی به‌زۆربه‌شوودانی کچانی گه‌نج ده‌گوزه‌رێ و کوڕه
گه‌نجه‌کانی هاوتوێژیشیان تێکۆشه‌رانه خه‌ریکی شه‌ڕی ئه‌وه‌ن که سلفه‌ی ئه‌و
زه‌واجه زۆره‌ملێیانه زیاد بکه‌ن.
سه‌یرکه‌ن فیئه‌ی زاڵی ناو ئه‌م توێژه چۆن داخوازییه‌کانی خۆی فه‌رز ده‌کات
به‌سه‌ر ئه‌و فیئانه‌دا که ده‌ستکۆتا کراون له‌وه‌ی ئه‌وانیش داواکارییه‌کانی
خۆیان بکه‌نه باسی ڕۆژ، یان بوون به فیئه‌یه‌ک که غه‌دری زۆر گه‌وره‌تر، زۆرجار
تا ئاستی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیانیشیان لیده‌کرێت و که‌چی له‌به‌ر ویژدان تۆپیویی
کۆمه‌ڵگا و ئینجاش ویژدان تۆپیویی ڕۆشنبیرانی ئێمه ''که‌س نایژێ حه‌یفه''.
ئاسۆی گه‌نج: ئێستا حیزب و گه‌نج بوونه‌ته دوو
جه‌مسه‌ری دژ به یه‌کتر. هۆکاری ئه‌مه چییه و له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
بۆ نموونه زۆر له گه‌نجان ده‌ڵێن حیزب له‌سه‌ر ده‌ستی ئێمه دروستبووه و که‌چی
ئێستا بایه‌خمان پێنادات. ئایا ئه‌م قسه‌یه تا چه‌ند ڕاسته؟
ڕۆزا حسێن: دیاره من دڵم به دیارده‌یه‌کی وا خۆشه که تا بکرێت گه‌نجان و
خه‌ڵکانی کۆمه‌ڵگای ئێمه له حیزب و له حیزبایه‌تییکردن، وه به‌تایبه‌ت له‌و
مۆدێلی حیزبایه‌تییه کوێرانه‌یه‌ی که له وڵاتانی ئێمه‌دا هه‌یه، بته‌رێنه‌وه و
بتوانن له ته‌وقی ئایدۆلۆژیا و شه‌ڕ بۆ ئایدۆلۆژیا خۆیان ڕزگار بکه‌ن و ببنه
خاوه‌نی شه‌خسییه‌تی سیاسییانه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ڕای سه‌ربه‌خۆی خۆیان. ئه‌وه بۆ من
دیارده‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ره گه‌ر گه‌نجان جه‌مسه‌ر له حیزب و حیزبایه‌تیی ده‌گرن و
سه‌نگه‌ر له‌و ئه‌جێندا ناپه‌سه‌ندانه ده‌گرن که ساڵانێک و ساڵانێکه حیزبه‌کانی
کوردستان له‌مسه‌ره‌وه تا ئه‌وسه‌ریان، وه به‌تایبه‌ت حیزبه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات
پیاده‌ی ده‌که‌ن. به‌ڵام ئێوه له هۆکاری ئه‌م جه‌مسه‌رگیرییه ده‌پرسن و منیش
ئه‌م هۆکاره‌یه ته‌واوێک له‌و دڵخۆشییه‌م که‌م ده‌کاته‌وه. وه‌ک ئێوه‌ش ده‌ستتان
خستۆته سه‌ر، گه‌نجان له‌سه‌ر بایه‌خپێنه‌دانیان له‌لایه‌ن حیزبه‌وه جه‌مسه‌ریان
له حیزب گرتووه.
لێره‌دا وه‌ختێتی بێمه‌وه سه‌ر باسی چه‌مکی ''بایه‌خپێدان''. من ئه‌و
بایه‌خپێدانه‌ی لێره و له‌وێ داوا ده‌کرێت به دوو مانای ته‌واو جیاواز دێته به‌ر
گوێم. ئێوه بۆ نموونه باسی ''بایه‌خدان به گه‌نجان'' ده‌که‌ن، که ئه‌مه به‌لای
منه‌وه ته‌واو جیاوازه له مه‌سه‌له‌ی ''بایه‌خدان به مافه‌کانی گه‌نجان''. ئه‌و
گله‌ییه‌ی گه‌نجان که ئێوه له‌ناو پرسیاره‌که‌تاندا عه‌کسی ده‌که‌نه‌وه
گله‌ییه‌که له جۆری یه‌که‌م. ئه‌وه‌ی که ئه‌و داوایه له حیزب ده‌کرێت که
مادامێک حیزب له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان گه‌شه‌ی کردووه بۆیه ده‌بێت بایه‌خیان پێ
بدرێت، ئه‌وه داوایه‌که بۆ پێدانی ''ئیمتیازات'' و به‌شێک له‌و ماڵ و موڵکه‌ی
وڵات که حیزب بۆ خۆی قۆرخی کردووه، نه‌ک داواکردنی ''ماف''ێکی هاوبه‌ش که ئه‌و
گه‌نجانه و هه‌موو گه‌نجانی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه وه‌ک فیئه‌یه‌کی عومریی
ده‌یانکه‌وێت. به ته‌عبیرێکی تر بیڵێم: ئه‌وه داوای پچڕینی پشکێکه بۆ گه‌نجان
له غه‌نیمه‌کانی تاڵان‌کردنی وڵات نه‌ک ده‌سته‌به‌رکردنی مافێک. ئاخر ئه‌وه‌ی که
حیزب به سه‌روه‌تی ماددی و مه‌عنه‌ویی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی ده‌کات هه‌ر هه‌مووی
ناحه‌قییه و که‌سێک ناکرێت به‌ته‌ما بێت بکرێته برابه‌ش له‌و ناحه‌قییانه و
هێشتاش خۆی به له‌سه‌ر حه‌ق بزانێت.
ئێوه له پرسیاره‌که‌تاندا باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که گه‌نجان گله‌ییان له
بێوه‌فایی حیزب هه‌یه، به‌ڵام ناپرسن که حیزب بۆچی ده‌بێت ئه‌و ماڵ و موڵک و
ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانه گه‌وره‌یه‌ی هه‌بێت که بتوانێت به‌وه‌فایی بۆ ئه‌م و ئه‌و
بنوێنێت. ئه‌م خه‌له‌له‌یه که ده‌بێت ڕاست بکرێته‌وه نه‌ک ئه‌وه‌ی که حیزب ئیتر
لایه‌کیش له گه‌نجان بکاته‌وه و پۆستێکیان بداتێ و بیانکات به ''مه‌سئول''.
هه‌ر کاتێک گه‌نجان له‌سه‌ر ئه‌وه له حیزب ته‌رینه‌وه که نابێت حیزب ئاوا خۆی
فه‌رز بکات به‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵگایه‌کی چه‌ند ملیۆن که‌سییدا، ئه‌وکات من
ناوی لێ ده‌نێم داوای ڕه‌وا و به‌رحه‌قی گه‌نجان. داوایه‌کی وا له‌لایه‌ن
گه‌نجانه‌وه که ده‌بێت حیزب لایه‌کیان لێ بکاته‌وه و پشکێکیش بدات به‌مان،
شه‌ڕێکه که له‌باشترین حاڵه‌تدا به پێدانی پایه و پول به چه‌ند گه‌نجێکی ناو
خێڵ و خزمانی ده‌وروبه‌ری حیزب ته‌واو ده‌بێت، نه‌ک به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه‌ی
هه‌موو گه‌نجانی ناو کۆمه‌ڵگا وه‌ک توێژێک ده‌یانکه‌وێت.
ئاسۆی گه‌نج: کۆچ دیارده‌یه‌کی باوی ته‌واوی
وڵاتانه و له‌مێژه‌وه کۆچ بوونی هه‌یه، به‌ڵام له وڵاتی خۆماندا دوای ڕوخانی
به‌عس و هاتنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دیارده‌ی کۆچ سه‌ریهه‌ڵدا. هۆکاری ئه‌م کۆچکرنه‌ی
گه‌نجان چییه؟
ڕۆزا حسێن: به‌لای منه‌وه کۆچی گه‌نجان له دوای ڕوخانی حکومه‌تی به‌عسه‌وه
ئه‌وه نه‌بوو که وڵات پێشتر وڵاتێکی داخراو بوو و دواتر ده‌لاقه‌یه‌کی
لێکرایه‌وه به‌ره‌و دنیای ده‌ره‌وه، به‌ڵکو زیاتر له ئاکامی ئه‌و نائومێدبوونه
بوو که گه‌نجان، دوای بینینی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان،
به‌رامبه‌ر به خودموختاریی و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی کورد بۆیان دروست بوو. گه‌نج ئێستا
له‌به‌ر ئه‌وه ڕاناکات که گوایه وه‌ڵا ڕۆژانێک حکومه‌تێکی به‌عسیی فاشیی و
تۆتالیتا‌ر له وڵات‌دا هه‌بوو، به‌ڵکو له‌وه ڕاده‌که‌ن که ئێستا حکومه‌تێکی کوردیی
فاشیل و تۆتالیتا‌ر له وڵات‌دا هه‌یه.
گه‌نج و ئینجاش هه‌موو توێژه‌کانی وڵاتی ئێمه ژیانێکی ناشایسته به مرۆڤ ده‌ژین.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ژیانه پڕ فه‌وزایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی حه‌ڤده ساڵه
له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆ خه‌ڵکی دروست کردووه، گه‌نجان حه‌قی خۆیانه ''به زیادی
که‌ن'' و بچن له وڵاتێک‌دا بژین که که‌رامه‌تیان پاریزراو بێت. به‌ڵام ئه‌م
قسه‌یه‌ی من قه‌ت به مانای ئه‌وه نه‌بێت که ده‌ی مادام گه‌نجان ده‌توانن
په‌ناگایه‌ک بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه، ئه‌وا ئیتر پێویست نه‌کات ''به‌رپرسه‌کان'' له
نه‌هامه‌تیه‌کانی وڵات وه‌ک ''به‌رپرس'' له‌و نه‌هامه‌تییانه ئیتیهام بکه‌ین،
به‌ڵکو من پێموایه که ئه‌وان ته‌نانه‌ت ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌راندن و ڕه‌نجاندن و
ئاواره‌کردنی گه‌نجانیش لێیان بپرسرێته‌وه.
ئاسۆی گه‌نج: پرسنه‌کردنی گه‌نجان له
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانی حکومه‌تدا کێشه‌یه‌کی زۆری ناوه‌ته‌وه و له ئێستادا
قسه‌ی زۆری له‌سه‌رده‌کرێت. ئایا هۆکاری ئه‌م پرسنه‌کردنه‌ی گه‌نجان ده‌گه‌رێته‌وه
بۆچی؟ بۆ نموونه زۆر له گه‌نجان ده‌ڵێن ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته
نایانه‌وێت که‌سی تر جێیان بگرێته‌وه، بۆیه به ئاسانی کورسی ده‌سه‌ڵات
به‌رناده‌ن. ئایا ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته؟
ڕۆزا حسێن: ئه‌وه‌ی که کورسیی ده‌سه‌ڵات ئێستا له کوردستانی ئێمه‌شدا وه‌ک
وڵاته سه‌رکوتگه‌ره‌کانی تری ناوچه‌که وای لێهاتووه که هه‌ر که‌سه به موڵکی
باوکی خۆی ده‌زانێت و ئاماده نییه قه‌ت بیرێک بکاته‌وه له‌وه‌ی که‌سێکی تریش
ڕایه‌کی له حوکمکردن و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا هه‌بێت، ئه‌مه حه‌قیقه‌تێکه و
پرسیاری ناوێت.
بۆ هێنانه‌ئاراوه‌ی گۆڕان و ڕیفۆرمی ڕیشه‌یی له کۆمه‌ڵگادا، مومکینه ئه‌مه
به‌شێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌نجان و بزووتنه‌وه‌ی سیاسییانه‌ی گه‌نجان
به‌ڕێوه بچێت. من ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌م له گه‌نجانی کوردستان هه‌یه که
وه‌ڵامه‌کانی خۆیان بۆ گۆڕان و ڕیفۆرم و فه‌رزکردنی ڕۆحی گه‌نجانه و مۆدێرن
به‌سه‌ر وڵات‌دا له ڕێگای بزووتنه‌وه‌یه‌کی دوور له توندوتیژیی حه‌قداره‌وه و
له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه فه‌رز بکه‌ن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، نه‌ک ئه‌وه‌ی
چاوه‌ڕوان بن له ده‌سه‌ڵاتدا پایه‌یه‌کی مه‌سئولایه‌تییان بدرێتێ و ئیتر ئه‌مان
ببنه ئه‌وانه‌ی که گوێ له خه‌ڵک نه‌گرن.
مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی که گه‌نجان پرسیان پێناکرێت پێم خۆشه مه‌به‌ستتان ئه‌و
خیلافه بێت که له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا له‌نێوان نه‌وه‌ی کۆن و نه‌وه‌ی نوێ‌دا
هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌تان مه‌به‌سته، ئه‌وا منیش پێموایه که کوردستان ئێستا
له‌سه‌ر ئه‌ساسی عه‌قڵێکی پیر و ته‌قلیدیی ده‌چێته پێشه‌وه و گه‌نجێتیی و بوێریی
گه‌نج له ده‌ستبردن بۆ گۆڕان و ڕیفۆرم له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا ئاماده نییه. به‌ڵام
من وا هه‌ستده‌که‌م ناکۆکییه‌ک که ئێستا له نێوان گه‌نجانی ناو حیزبه‌کان و
ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه ئه‌وه نییه گه‌نجانێک هه‌بن بۆ ئه‌وه شه‌ڕی وه‌رگرتنی
ده‌سه‌ڵات بکه‌ن که گوایه ئه‌جێندایه‌کی تازه‌یان پێیه و ده‌یانه‌وێت وڵات
به‌شێوه‌یه‌کی نوێ و سیاسه‌تێکی نوێوه به‌ڕێوه به‌رن. ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ناوی
ئه‌وه‌وه ده‌کرێت که پرس به گه‌نجانیش بکرێت یان به‌رپرسیارییه‌تیان بدرێتێ
شه‌ڕی ئه‌وه‌یه که ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که پێش ڕاپه‌ڕین پێشمه‌رگه نه‌بووه یان له
ڕێزه‌کانی یه‌کێتیی و پارتییدا نه‌بوون، ئه‌وانیش به‌شدار بکرێنه‌وه له‌و
غه‌نیمه‌ته‌ی نه‌وه کۆنه‌که‌ی پارتیی و یه‌کێتیی به‌سه‌ر کورسیی حوکمه‌وه
ده‌ستیان ده‌که‌وێت.
بۆیه به‌لای منه‌وه ئه‌و ناکۆکییه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و نه‌وه‌ی کۆن که له‌ناو دوو
حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا هه‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی نوێ و مه‌نهه‌جی نوێی سیاسه‌تکردن
نییه. من پێموایه ئه‌و گه‌نجانه‌ی که به‌رنامه‌ی نوێ و مه‌نهه‌جی نوێیان پێ
قبوڵه زه‌مانێکه له ڕیزه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه و هه‌موو حیزبه‌کانی تری
گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی کوردییدا ده‌رچوونه‌ته ده‌ره‌وه و بێهیوابوون له‌وه‌ی که
ئیتر ئه‌و حیزبانه ئامرازی گۆڕان بن. ئه‌و گه‌نجانه‌شی که له‌ناو ئه‌و حیزبانه‌دا
هه‌ن من له زووه‌وه ده‌ستم له‌وه شتووه گه‌نج بن. من ئه‌وانه وه‌ک کۆپییه‌کی
ته‌مه‌ن گه‌نجی به‌رپرسه ته‌قلیدییه‌کان ده‌بینم که زۆرجار ئه‌وه‌نده ملکه‌چ و
زه‌لیلن له‌به‌رده‌م به‌رپرسه‌کانی ناو حیزبه‌کانیاندا که پێموایه ده‌سه‌ڵاتیان
بدرێته ده‌ست به گه‌نجێتیی و کارایی خۆیان کاراتر له‌وان ئه‌و کاره نادروستانه‌ی
ئه‌وان دووباره ده‌که‌نه‌وه.
ئاسۆی گه‌نج: ئێستا ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری
که‌مبۆته‌وه له چاو ئه‌وه‌ی له ساڵانی پێشوودا بوونی هه‌بوو. زۆر له‌و
گه‌نجانه‌ی که ناتوانن هاوسه‌رگیری بکه‌ن باسی ئه‌و هۆکاره ده‌که‌ن که شوێنی
نیشته‌جێبوونیان نییه. تا چه‌ند قسه‌ی ئه‌و گه‌نجانه ڕاسته؟ ئایا حکومه‌ت به‌رپرس
نییه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیرییه؟
ڕۆزا حسێن: ئایا دوودڵییتان هه‌یه له‌وه‌ی که حکومه‌ت به‌رپرسه له
ده‌ستبه‌ستراویی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که ده‌یانه‌وێت هاوسه‌رگیریی بکه‌ن که ئاوا وه‌ک
پرسیار ده‌یکه‌ن؟ قسه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که پێیانوایه نه‌بوونی شوێنی
نیشته‌جێبوون هۆکاری که‌مبوونه‌ی ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیرییه قسه‌یه‌کی ته‌واو دروسته
بێئه‌وه‌ی پێویستمان به هه‌بوونی ئامار یان دیراسه‌یه‌ک هه‌بێت بۆ سه‌لماندنی. به
له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و قه‌یرانی نه‌بوونی خانوو و کرێی گران و بازاڕی تاڵانوبڕۆییه‌ی
بۆ سه‌ر ئه‌رزه و موڵک و ماڵی وڵات ساڵانێکه ده‌ستی پێکردووه، ئه‌وه حه‌تمه‌ن
زۆر کوڕ و کچ هه‌ن که له‌به‌ر نه‌بوونی شوێنێک یان له‌به‌ر نه‌بوونی توانای
به‌کرێگرتنی شوێنێک بۆ ئه‌وه‌ی به هاوسه‌ریی تیا بژین، پرۆژه‌ی هاوسه‌رگیرییشیان
وه‌ک چه‌نان پرۆژه‌ی تری ژیانیان تا ئیشعارێکی تر دواده‌خه‌ن.
نه‌رویج - شوباتی ٢٠٠٨
rozahusein@yahoo.com