گلاراوى دڵ
دڵ ده‌ڵێ: سه‌یرى چه‌مه‌ن خۆشه جه‌وابى ناده‌م
مــوده‌تێكه لـه قـه‌فه‌ســــدایه عـه‌زابى ناده‌م
"نالى"
شیعرى: ڕه‌وشت محه‌مه‌د
كۆیله‌كه‌ى:
هیچ قانونێ له‌سه‌رت نایه‌ته وه‌ڵام
زیندانییه‌كه‌ى:
نه خاچى سوور ... نه مانگى سوور
نه‌یانتوانى بگه‌نه لات
ده‌ست و ده‌م به‌ستراوه‌كه‌ى
حكوم دراو به زیندانى هه‌تاهه‌تایى
ئه‌ى مه‌غدوورترین به‌ندكراو
لێبوردنى هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك
واسیته‌ى هیچ مه‌سئولێك
شتێ له ئازارى تۆى كه‌م نه‌كرده‌وه
ئێوه ئوممه‌تێكى چه‌ند به‌دبه‌ختن
میلله‌تێكى چ سیاچاره‌ن
به كۆیله‌یى دێن و
هه‌ر به كۆیله‌ییش ده‌رۆن
له ئێمه زیاتر حه‌زتان له ئازادییه
له كه‌نه‌سمه زیاتر حه‌زتان له فڕینه
ئه‌ى مه‌عشه‌رى دڵان
ئێوه چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كى گوناهن
تا ئێسته‌ش تاوه‌بارانێ لێى نه‌داون
نازانن ڕه‌نگى مه‌غریب چۆن هه‌ڵئه‌بێ
شه‌وان پیاسه‌ى ژێر ئه‌ستێرانتان نه‌كردووه
كه‌ستان نه‌چۆته سه‌ر كانى گۆزه‌یه‌ك ئاو بێنێته‌وه
ئه‌ى مه‌عشه‌رى دڵان
ئێوه میلله‌تێكى چه‌ند بێخاوه‌نن
هه‌رچى ئه‌شقه لاى ئێوه‌یه
هه‌رچى شیعره لاى ئێوه‌یه
چى جوانییه لاى ئێوه‌یه
ئێوه‌ش به‌نده‌ى مرۆڤى هار
ئه‌ى دلانى لاره مل
من قسه‌یه‌كى ترم هه‌یه، بۆ مرۆڤه‌كان
گه‌مه‌یه‌كى جوان و ترسناك
نازانم داخۆ چ عه‌قڵێك گوێم لێده‌گرێت؟
داخۆ مرۆڤێك دێته نێو ئه‌م گه‌مه‌یه‌وه؟
گه‌مه‌ى سینه والاكردن
من قه‌ستمه سنگم والاكه‌م
پێش هه‌موو مرۆڤه‌كان كه‌وم
سینه‌ى تارى خۆم كه‌مه‌وه
فه‌رموو له دڵى خۆم بكه‌م
تا دڵى من یه‌كه‌م دڵ بێ دێته ده‌رێ
یه‌كه‌م دڵ ده‌چێته سه‌ردار
با دڵى من یه‌كه‌م دڵ بێ
باران و با حونجه بكا
ده‌با یه‌كه‌م دڵ بێ بخوسێ
خۆزگه ده‌كرا
مرۆڤ بیرى له‌م یاریه‌ش ده‌كرده‌وه
هه‌رچى دڵه ئازاد ده‌كران
خۆزگه ده‌مدى
هه‌رچى كۆلان و سه‌ربانه
پڕ ده‌بوون له دڵى عه‌یار
پرٍِ له له‌نجه‌و لارى دلان
خۆزگه ده‌مدى
دڵ ژوانى بۆ دڵ داده‌نا و
له‌ژێر داربییه‌كى ته‌ڕا
به ته‌ماشاى یه‌ك مه‌ست ده‌بوون
خۆزگه ده‌مدى
دڵ به‌سه‌ر به‌رده نوێژه‌وه
ته‌كبیرولئیحرامى ئه‌به‌ست
خۆزگه مرۆڤ ئه‌م گه‌مه‌شى ئه‌زموون ئه‌كرد
خۆزگه دلان ده‌هاتنه ده‌ر
یه‌كیان ده‌فرى و یه‌كیان ته‌نووره‌و بلوزى ده‌كرده به‌ر
چ خۆش‌بوو دوو دڵى دڵدار
له‌سه‌ر ڕێى كانى تووش ئه‌بوون
به‌ژێر ناز و ته‌ڕایى شه‌رمى گۆزه‌وه
خجڵه‌ت ئه‌بوون
یاخود له‌نێو ته‌لانى باخێكى په‌لك شۆڕا
دوو دڵى مه‌ست ده‌ست له ملان
له‌پڕ مامه حاجى سه‌رو عه‌قڵ سپى بێت و
بگاته نێو ته‌لانه‌كه
وااااى له‌و دڵه عازه‌بانه
چه‌نێ جوان ڕا ئه‌چڵه‌كێن
چۆن ده‌بن به‌ژێر شه‌رمه‌وه
چۆن ڕه‌نگیان سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
وه‌كو شۆڕه‌بى ئه‌له‌رزن
تا موده‌تێ
یه‌كیان سه‌رپۆشه سه‌وزه‌كه‌ى
له‌سه‌ر ئه‌رزه شێداره‌كه هه‌ڵده‌گرێت و
ئه‌یدا به‌سه‌ر قژى زه‌ردیا
ئه‌ویش پشتێنه ڕه‌شه‌كه‌ى
ئه‌به‌ستێته‌وه به قه‌دیا
مامه حاجیش
به‌نگاوه‌كه‌ى خۆى هه‌ڵدئه‌كا و
جۆگاكه پڕ ده‌بێ له ئاو
له‌گه‌ڵ خاكه نازه‌كه‌یدا
سه‌ر با ئه‌دا.