پیاوێک له که‌مدوویی
ڕێباز مه‌حمود
هۆڵه‌ندا 2008
به ناو هاژه‌ی جه‌نجاڵیدا ،
تۆ هاتنێکی له ناو وێنه‌کاندا ئۆقره ناگری
هه‌میشه به‌ڕێوه‌ی ،
ناشزانی بۆ ....
گه‌رچی تۆ لە ناو وێنه‌کانی هه‌موولایه‌کدای
وێنه‌کانی یه‌که‌مجاری مامۆستا
به ته‌خته‌ڕه‌شی زه‌بره‌وه
له‌و وێنه ڕه‌نگینانه‌ی دایک و باوکیشتا
که له زه‌ینی خۆیاندا
به فلاشی ئاینده گرتیان
که‌چی که‌مێکیان ده‌ست که‌وته‌وه و
به‌شێکی زۆریان سوتان ..
وایت له وێنه‌یه‌کی ڕه‌ش و سپی ساڵی حه‌فتاکان
تیایدا مناڵیت واقوڕماوانه
چاوی بڕیوه‌ته
ئاسمانی بێنه‌شئه‌ی گه‌وره‌بوون ..
وایت له وێنه ته‌ڵخه‌کانی ناو ئه‌لبوومی لاوێتی
سه‌ر ڕه‌فه‌ی دڵشکاوی و
پڕ خشتوخۆڵی ته‌ریقی ..
تۆ له هه‌موو وێنه‌کاندایت و
له هیچ وێنه‌یه‌کدا نیت
زۆر ئه‌سته‌مه بناسرێیته‌وه !
چه‌ترێکت پێیه جاری وایه هه‌ڵی ده‌که‌یت
به‌س له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی بێده‌نگیت
وه‌ک لاپه‌ڕه فڕێدراوه‌کانی سه‌ره‌ڕێ نه‌خوسێته‌وه
که پڕه له‌و قسانه‌ی هێشتا
ده‌ستی ته‌وقه‌یان نه‌ناوه‌ته ناو ده‌ستی نیازێکه‌وه
که پڕه له‌و حیکایه‌تانه‌ی
له‌م دنیا گه‌وره‌یه‌دا شوێنێک نه‌بوو
بۆ نیشته‌جێبوونیان ...
وا ده‌ڕۆی تا شێوه‌ی ڕۆشتنه‌که
له نابه‌د‌ڵییه تۆخه‌که‌ی خۆیه‌وه بگۆڕدرێته سه‌ر نیشاندانی پیاسه‌یه‌کی کاڵ !
سه‌خترین کرده ، ڕه‌نگه پیاسه‌یه‌ک بێت..
تۆ که هه‌موو ساته‌کانی خۆت به ده‌سته‌وه ده‌گریت
به‌س بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببیته‌وه له‌وه‌ی
هه‌قه ئینجانه‌یه‌ک گوڵه‌کانت له خۆیدا هه‌ڵبگرێ و
پیشانی ئه‌و ئێوارانه‌ی بداته‌وه
که‌س له خۆت زیاتر په‌رۆش نابێت بۆ شتێک
که وه‌ک چکۆله‌ترین به‌هانه‌ی مانه‌وه
خۆتی پێوه بخافتێنی !
پیاسه ڕه‌نگه کرده‌نی بێت ،
به‌ڵام چۆن ده‌وێریت خوێنی پیاسه‌یه‌ک بگریته
گه‌ردنی خۆت ؟!
کوا زاتی ئه‌وه ده‌که‌ی دان بنێی به‌وه‌دا
كه هه‌موو پیاسه‌کانی ئێمه
ئیهانه کردن نین ،
به شه‌ر‌منی و خه‌مۆکی و
گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی ناو قووڵاییمان !؟
تۆ له هه‌رکوێ ئاماده‌ی
حه‌یفی که‌مێکی تر جێهێڵان و خه‌می ماڵئاوایی
پێڵاوه‌کانیان له‌به‌رده‌رگاکه‌تا جماون به‌سه‌ر یه‌کدا
دڵت ده‌که‌وێته ترپه ترپی ئه‌وه‌ی
هاکا ئێستا نا تاوێکی دی ، له‌خه‌و هه‌ستان !
به هه‌رکوێ ده‌گه‌ی
خۆر هێشتا به گه‌رمیه‌وه به خێر هاتنت ده‌کا
که‌چی سێبه‌ر خه‌ریکی ماڵئاواییه
له ئاپۆڕای سه‌رمه‌ستیدا
هێنده نابا ؛
ده‌ستت له ده‌ستی هه‌تاو به‌رده‌بێ و
خێرا خۆت کوشمه‌ڵه ده‌که‌ی
به‌و ئومێده‌ی
چیتر سه‌رماکانی دنیا نه‌چنه ڕۆحته‌وه ..
که‌چی تۆ
له ناو سه‌رمادا ماڵ بۆ گه‌رما بنیاد ئه‌نێی
له ناو به‌فرا شیعری چاوه‌ڕوانی یار
به ماخۆلان و په‌رۆشیت ده‌نوسرێته‌وه .
له سه‌ر سنگی به‌ردینی ڕه‌قترین خه‌یاڵ
شاره‌کانت به تنۆکه‌ی ئاره‌ق هه‌ڵکۆڵین .
به‌سه‌ر شۆسته‌کاندا هه‌نگاو دوای هه‌نگاو
خۆت به جێده‌هێڵی ،
پێ به پێ پیاسه‌یه‌کی واسواس
له‌سه‌ر موڵکی وه‌هم ده‌نوسیته‌وه ..
خۆشت نازانی ئه‌گه‌ر ئارامیت چنگ بکه‌وێ
چۆن چۆنی بینی پێوه ده‌نێی ؟
خۆشت نازانی ئه‌و هه‌موو گۆرانیه‌ی وتت
بۆ به‌س نه‌بوو بۆ په‌رژینکردنی ته‌نهایی
له‌به‌رده‌م تارمایی ئه‌گه‌ره مسۆگه‌ره‌کانی
هێرشی ترس‌دا ؟!
خۆشت نازانی ئه‌و هه‌موو قسانه‌ی کران
بۆ هیچیان نه‌گرت
ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنانه‌ی دنیا به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه له‌گه‌ڵتا
له ئه‌رزو ئاوه به پیته‌کاندا ڕواندی
بۆ میوه‌ی ئه‌وینیان نه‌گرت
بۆ گێلاسی به‌رچاوڕوونیان ده‌رنه‌دا
بۆ به‌رسیله‌ی ئومێده‌واربونیان پیادا شۆڕ نه‌بوه‌وه ؟
دواجار ته‌نهاییت خسته به‌ر ڕێژنه‌ی هه‌موو بارانه‌کان
به‌ڵام بیابان له تۆدا
ژیانی تایبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌رمادا هه‌یه ..
لە چیرۆکێکی ته‌واو نه‌کراوه‌وه
به‌سه‌ر ڕوئیاو مزگه‌وت و په‌رستگاکاندا
باز ئه‌ده‌یته ناو چیرۆکێکی کراوه تر ..
هه‌میشه ده‌ته‌وێ له‌ده‌ست ئه‌م ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه
ڕزگارت بێت
به هه‌موو تینی خۆت ، دڵی خۆت ڕاده‌وه‌شێنی
بۆ ئه‌وه‌ی دوێنێ له خۆت بته‌کێنی ..
ته‌پ و تۆزی مه‌راق له‌به‌ر پێت هه‌ڵده‌ستێ و
دیسانه‌وه ده‌که‌ویته کۆکه کۆک .
تۆ ده‌ته‌وێت له‌سه‌رخۆ به‌ناو هێما نوستوه‌کاندا بڕۆی
نه گله‌یی خه‌به‌ری بێته‌وه و
نه دنیا،
به که‌ین و به‌ینت بزانێ ..
که‌ون زرت و زیندوو چاوی لێته و
قسه ناکا..
قسه ناکا ، که تۆ برینه‌کانی خۆتت پێ داناپۆشرێ
كه تۆ مردن ڕاوت ده‌نێ و
ژیان پێت پێده‌که‌نێ
تۆ گوێچکه‌کانی خۆت ده‌گری بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر
گوێت له‌ده‌نگی دایکت نه‌بێت که ده‌گری به شوێنتا
گوێت له ده‌نگی خۆت نه‌بێ که بانگی ده‌کرده
رۆژه تۆراوه‌کان و
ساته دوره‌په‌رێزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی دڵت ..
ده‌زانی برین ساڕ‌ێژ نابێته‌وه و
ئه‌و کاته‌ی فرمێسک ده‌تنوسێته‌وه
تۆ ئیتر ته‌نها موڵکی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ئه‌ویت ..
به‌خته‌وه‌ری هه‌رگیز شه‌ڕێک ناکات
که دڵنیابێت له دۆڕانی !
تۆ ده‌ڕۆیت و
ئه‌وه‌ت لێ سووره که هه‌ر چرکه‌یه و ڕه‌نگێکت
به هێمنی لێ ده‌ڕژێت به‌سه‌ر زه‌مه‌ندا
زه‌مه‌ن کاڵترین ده‌فته‌ری
یاده‌شته‌کانی تۆیه ..
زه‌مه‌ن له بن هه‌نگڵی بیرچونه‌وه‌یه‌کی ڕێبوردایه
بۆیه تۆش موسافیرێکی
ده‌نگت به لێزمه تێده‌ڕژێ و
به شه‌پۆل ڕه‌نگ ده‌ده‌یته‌وه
سه‌یرکردنێکی دڵت
ئه‌وه ده‌رده‌خات که ژیان چ کۆچه‌رییه‌کی دێرین و
چ ڕانه‌وه‌ستانێکی ڕه‌نگ سروشتیه .
ته‌ماشا کردنێکی دودڵیت
پڕه له ده‌ریای پرسیار
ڕامانت تژیه له شینایی ئاسمان
که‌مدووییت ،
وه‌ک پیاوێکی سه‌یر له که‌ناره‌کانی ئاوه‌دانیدا
وه‌ک پڕ پرسیارترین بوو‌نه‌وه‌ر
له‌به‌ر خۆری ڕاماندا ،
خۆتی پێ هه‌ڵخستووی ..
که‌مدووییت ،
ده‌سته‌کانی پڕن له ئامانه‌ته‌کانی دوکه‌ڵ
که ئه‌ویش له خامۆش بوونی کڵپه و
دامرکانه‌وه‌ی خه‌ون و
چیرۆکه نه‌گبه‌ته‌کانیه‌وه‌ی وه‌رگرتبوو
به‌ر له تێکه‌ڵاو بوونی ئه‌وان له‌گه‌ڵ خۆڵه‌مێش و
به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌م بۆ مه‌له‌کووت ..
که‌مدووییت ؛
ئه‌رشیفێکی گه‌وره‌ی بێ وێنه‌یه
بۆ هه‌ڵگرتنی وه‌سێته‌کانی خۆت
له کاتێکدا ژیان ده‌ستاو ده‌ست پێکردنێکی به‌رده‌وامه
له چرکه‌یه‌که‌وه بۆ چرکه‌یه‌کی تر
له کاتێکدا ژیان ده‌فته‌رێکی میراتیه
ئه‌م سه‌رده‌م ئه‌یداته ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تر و
ئه‌و باوک ده‌یسپێرێ به کوڕه‌کانی و
ئه‌و شمشێر ده‌یبه‌خشێت به فیشه‌ک و
سه‌رباری هه‌موو شه‌ڕه‌قورس و
شه‌ڕه سووک و
شه‌ڕه‌پشیله‌کانی ناوی و
سه‌رباری هه‌موو شه‌ڕه‌نیگاو
شه‌ڕه‌ئاوو
شه‌ڕه‌نامه‌کانی ناوی
که‌چی قه‌ت بێ لاپه‌ڕه‌ی سپی نیه ..
که‌چی که‌س ئه‌و ده‌فته‌ره‌ی پێ کۆن و پیس نیه
نه جه‌لادێک و
نه شاعیرێک و
نه گوڵه مێلاقه‌یه‌کی شین ..
ئێستا که‌مدووییت ،
ده‌که‌وێته ئه‌و‌به‌ر ڕووباری پڕ نه‌رمه شه‌پۆلی
پاکترین جواناوی خودا
له ڕوخساری ( مه‌ستی )* ه‌وه
به‌ره‌و که‌ناری ته‌سکینی ..
له کاتێکدا تا چاو بڕبکات دنیا بیابانه و
کاروانه‌کانی سه‌وداسه‌ریی ڕۆحت
ده‌مێکه که‌وتونه‌ته ،
ناو بۆسه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کانی سه‌رابه‌وه !
دواجار که‌مدووییت ،
جه‌نگه‌ڵێکه
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاسمان و عه‌شق تیایدا
بوونه چاوساغت و
به ناو گۆمه لیخنه‌کانی مه‌ینه‌ت و
به‌سه‌ر ڕێگای قه‌ره‌باڵغیه سارد و ته‌زیوه‌کاندا
کردوویانیت به بابایه‌کی موسافیر ..
لێ هیچ گره‌نتیه‌ک نیه
قووڵایی ناو که‌روێشکه‌ی قه‌رسیله‌کانی و
ژێر پێستی شنه‌بای ناو نزاره‌کانی
خاڵی بێت ،
له جانه‌وه‌ری خه‌وتوو ..
****************************
* مه‌ستی : مه‌به‌ستم کچه
کۆرپه‌که‌مه